|
پێشه‌کیی هه‌ڵوێست:
به‌خته‌وه‌رانه به‌ڕێز دیاکۆ زه‌ندی قۆڵی
هیمه‌تی لێ هه‌ڵماڵیوه و ئه‌و رووداوه
مێژووییه‌ی له قاڵبی جیرۆکێک که پرسوناژه‌کان و
رووداوه‌کانی واقعی و راستن، نووسیوه‌ته‌وه.
ناوه‌رۆکی چیرۆکه و باسێ ڕووداوه‌کان داده‌نێن
خوێنه‌ر خۆی شوێنیان بگرێ. بۆیه لێره‌دا ته‌نیا
ئه‌و تێبینی‌یه به پێویست ده‌زانین بۆ ئێوه
روون بکه‌ینه‌وه که ده‌سته‌ی نووسران و به‌ڕێز
زه‌ندی له سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتین که
چیرۆکه‌که هه‌رچه‌ند کتێبێکی ته‌واوه، به‌ڵام
سه‌ره‌تا وه‌ک زه‌نجیره له سه‌ر هه‌ڵوێست
دایبنین و پاشانیش وه‌ک کتێبێکی سه‌ربه‌خۆ و
به‌شێوه‌ی
PDF
بڵاوی بکه‌ینه‌وه.
هه‌ر لێره‌دا سپاسی خۆمان پێشکه‌شی هێزا دیاکۆ
زه‌ندی ده‌که‌ین که "هه‌ڵوێست"ی به جێگه‌ی
موتمانه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی زانیوه،و
هه‌روه‌ها زه‌حمه‌ته‌کانی هاوکارمان رێبوار ره‌شید
(ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری) که وه‌ک
هه‌میشه له‌م بواره‌شدا یارمه‌تیده‌رمان بوه،
جێگه‌ی پێ‌زانین و سپاسه.
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هه‌ڵوێست

نووسینی: دیاکۆ زه‌ندی
ئه‌م نووسراوه‌م پێشکه‌ش ده‌که‌م به
گیانبه‌ختکردوان و خه‌باتکارانی رێگای ئازادی و
سه‌رفه‌رازی. ئه‌و به‌رێزانه‌ی که له‌م
بریڤانییه‌دا به‌شداربوون و ناویان هاتووه، و
له‌وانه ئه‌م خۆشه‌ویستانه: ئارام، ئاران،
ئاسیرتا، میترا، ئارێز، شاهۆ،
شوان، سه‌ی ئه‌یوب،
خه‌سره‌و، و
حه‌مامینی سۆفیپوور...
د.
ز
پێشه‌کی
به‌ڵگه و دیکۆمێنت نووسنی هه‌ر گه‌لێک به
پێنووسی خودی
ئه‌و گه‌له،یان نووسه‌رێکی بێلایه‌ن که
به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی تێدا نه‌بێ، هیچ که‌لێنێک
له مێژووی راسڵ پرناکاته‌وه. ئێمه وه‌کوو گه‌لی
کورد به چه‌ند هۆیه‌کی تایبه‌تیه‌وه مێژوومان
له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه چه‌واشه‌کراوه.
ئه‌وانیش به قازانجی خۆیان، یان به پێچه‌وانه
تۆماریان کردوه.
به
درێژایی مێژووی پاش ئیسلام گه‌لی کوردیان به
نه‌ته‌وه‌ی جن و دێ‌و،دواتر جیایخواز تۆمار کردوه.
گه‌ر به چاوێکی رخنه‌گه‌رانه و سه‌ربه‌ست سه‌یری
ره‌وه‌ندی مێژووه نووسراوه‌که‌مان بکه‌ین.
به‌باشی مێشکی نووسه‌ره چاوچنۆکه‌کانی رابوردوو
بۆمان روون ده‌بێته‌وه.
بۆ وێنه له پرتووکی تاج العروسدا له سه‌ر
وشه‌ی کورد وا نووسراوه
"ریشه‌ی
کورد له جن هاتوه و یه‌ک له چواربه‌شی هه‌ر
کوردێک که له سه‌ر گوێ زه‌ویندا ده‌ژین، له
تووی جنن. هۆه‌که‌شی کوردان له نه‌ته‌وه‌ی
بلقیسن. دایکی بلقیسیش جن بووه...
"
ابوالمعین
نسفی له بحرالکلام دا ده‌ڵێت
"جن
گه‌ڵ چوونه نێو حه‌ره‌می سلیمان و داگیریان کرد.
له‌وێ کورد دروست بوو...
"
مسعودی
له پرتووکی به ناوبانگی خۆی مروج الزهب دا
ده‌ڵێت:
"هه‌ندێک
له سه‌ر ئه‌و بڕوان که کوردان له منداڵانی
که‌نیزه‌کانی سلیمانی کوڕی داودن. کاتێک
ده‌سته‌ڵاتی له ده‌ستدا نه‌ما. شه‌یتانی
به‌ناوبانگ، ده‌چێته له‌شی که‌نیزه‌کانی.
ئه‌وانه‌ی که په‌نایان به خۆدا هێنا ره‌زگاریان
بوو. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که کافر و منافق بوون به
شه‌یتان کۆڵیاندا و لێ دووگیان بوون.
جارێکی دیکه که سلیمان ده‌سته‌ڵاتی گرته‌وه
ده‌ست. ئه‌و که‌نیزانه که له شه‌ێتان دووگیان
بوون شار به‌ده‌ر کران،و تاراوه‌ی چیا و دۆڵه‌کان
بوون. له‌وێ هێدی هێدی نه‌ته‌وه‌یان زێده بوو و
کوردانیش په‌یا بوون."
ئه‌م
نووسروانه نه‌یان توانی به‌ته‌واوی ئازایه‌تی و
نیشتمان پارێزی کوردان بشارێنه‌وه. ئه‌مجاره به
شانازییه‌وه کوردیان کردوه به
هاوه‌رگه‌زی خۆیان، واته
عه‌ره‌ب. هه‌ر له تاج العروسدا، مسعودی
دووباره
له سه‌ر وشه‌ی کرد ده‌نووسێ
"باپیری
کوردان، کورد کوری ئۆمه‌ر مزیقیا بووه.
"یان
هه‌ر له‌وێ ده‌نووسێ
"ره‌گه‌زێکی
عه‌ره‌ب به هۆی دژایه‌تی له گه‌ل سلیمان یاخی
ده‌بن و به‌رو و‌ڵاتی عه‌جم هه‌ڵدێن. که کوردیان
لێ‌دروست ده‌بێ."
مسعودی
له پێشدا
زۆر هه‌وڵی داوه که کورد بکات
به جن. به‌ڵام له‌به‌ر تێگه‌شتن و ئازایه‌تیان
دواتر ئه‌وانی کردوه به هاونه‌ته‌وه‌ی خۆی
واته
عرب، له هه‌مان پرتووکدا.
له
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و سه‌ره‌ڕای
په‌یوه‌ندیه خێراییه‌کانی جیهانی، نووسه‌رانی
و‌ڵاتی نووسه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ر وه‌کوو
که‌و سه‌ری خویان ده‌که‌ته بن به‌فره‌وه، و
ئاشکرا حاشا له راستییه‌کانی خه‌باتی ره‌وای
گه‌لان ده‌که‌ن. له پێش چاوی تکنولۆژیکی نوێژه‌نی
رۆژ درۆ ده‌نووسن. که‌سایه‌تیان ورد ده‌که‌ن.
شانازییه‌کانیان ده‌روخێنن. بۆ ئه‌وه‌ی که
بڕوایان به خۆیان نه‌مێنێ.
تا
به‌بێ دژایه‌تی کردن سه‌ری خۆیان شۆر بکه‌نه‌وه و
به دوای پاروه نانێکی ره‌ق و ته‌قدا سه‌رگه‌ردان
بن. هه‌روه‌ها هیچ کاتێکیان بۆ نه‌مێنێته‌وه که
بیر له ژیانی پر له چه‌رمه‌سه‌رێ خۆیان
بکه‌نه‌وه.
داگیرکه‌ر
به‌پێ به‌رنامه‌ی دارێژراو و سیستماتیک له نێو
کۆمه‌ڵگادا به گاڵته و ناوناتگه‌نان
که‌سایه‌تی
نه‌ته‌وه‌کانی ژێرده‌ست، به دیدی ره‌گه‌ز
په‌ره‌ستانه‌وه ده‌شکێنن. بۆ وێنه
که‌سایه‌تی گه‌لی تورکی ئازه‌ری به‌م چه‌شنه ورد
ده‌که‌ن"
له "جۆک"ه‌کانیان دا هه‌میشه تورک خر( که‌ر) ه
و ئیسفه‌هانی ئازا و زیره‌که. زمانی فارسی
شه‌که‌ره و تورکی گوز خه‌ر ( تڕی که‌ر) ه."
به‌م شێوازه که‌سایه‌تی منداڵی تورک یان
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران له نێو کۆمه‌ڵگادا
ده‌شکێنن، و ورد‌و خاشی ده‌که‌ن، تا ئه‌و راده‌یه
که له خۆی و نه‌ته‌وه‌که‌ی بێزاربێ و شه‌رم
بکات. بۆئه‌وه به ئاسانی له نێو نه‌ته‌وه‌ی
داگیرکه‌ردا بتوێته‌وه. گه‌ر به وردی سه‌رنجی
کاردانه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌و کاره‌ی داگیرکه‌ر
بده‌ین، به‌باشی هه‌ستی پێده‌که‌ین.
که
له ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هه‌ر تاکه که‌سێک
پرسیار بکرێت له کوێیه‌وه هاتوی؟ له وڵامدا
ده‌ڵێت له تارانه‌وه. چۆن پێان وایه جگه له
تاران شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران خه‌ڵکی نه‌فام و
دواکه‌وتوون. نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست وا به‌ئاشکرا،
بوونی گه‌ڵانیتر نکولی ده‌کا، جا چۆن مێژووی
خه‌باتیان بۆ بنووسێت؟!
به
داخه‌وه زۆربه‌ی رووناکبیرانی ئێمه‌ش، که له
رێکخراوه رامیارییه‌کاندا کاربه‌ده‌ستن.
له‌باری ره‌وانییه‌وه،تایبه‌ت
به
ئه‌و خاڵه‌ی که گه‌شه‌ی خۆدی تاکه‌که‌سه، و له
سه‌رده‌می منداڵی‌دا خۆی ده‌ناسێنه‌وه، گه‌شه‌ی
ئه‌وتۆیان
نه‌کردوه. یان زۆر کزن. له‌و قوناخه‌ی که منداڵ
له دایک ده‌بڕێ و که‌سایه‌تی خۆی ده‌بینێته‌وه و
خودی خۆی ده‌ناسێ. بڕوا به‌خۆکردن و لێبڕان له
ئامێزی دایکدا، که له ته‌مه‌نی گه‌وره‌تردا
ده‌بێ به بڕوا به خۆکردن،
له ئه‌واندا که‌م به‌دی ده‌کرێ.
ئه‌وه‌یه دواتر که ده‌بن به به‌رپرسیاری
رێکخراوه‌یه‌کی رامیاری یان کاربه‌ده‌ستی
جێگایه‌ک. ناتوانن سه‌ربه‌خۆ ئه‌رکه‌کانیان
به‌جێبێنن. ئه‌وه‌یه که هه‌میشه مێشک و زمانیان
له ئیختیاری سیخوره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی
باڵاده‌ستدایه. کڕنۆشیان بۆ ده‌بن. ده‌بن به
خۆڵی ژێر پێیان. به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌پارێزن وه‌ک
چاو، ده‌ست و پێنووس ئه‌وان. چۆن بڕوایان به
خودی خۆیان نییه. ئه‌مه‌ش هۆی سه‌ره‌کی تێشکانی
ئه‌م هێزانه بووه که‌ده‌یبینین و ژانی ده‌چه‌شین.
ساڵانی
ساڵ له سه‌ر نووسینی ئه‌م پرتووکه راوستام.
هۆه‌که‌شی ئه‌وه بوو که چه‌ندکه‌س له
به‌رپرسیارانی حیزبی دیموکراتی
كوردستانی ئێران،
به‌ڵێنیان پێدام که له ئارشیوی پاریسی حیزب
هه‌واڵنامه یان زانیاریه‌کانی شه‌ڕی یه‌کمانگه‌ی
سنه‌م بۆ بێنن.
به‌داخه‌وه
ئه‌و به‌ڵێنانه قه‌د نه‌هاته دی. پاش چه‌ند ساڵ
چاوه‌ڕوانی، بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌و ئارشیوه‌ی
پاریس تراویلکه‌یه‌ک بوو له بیاوانی گه‌رمدا.
ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه که
چه‌ند ساڵ کاتم به‌چاوه‌ڕوانی به‌فێڕو
بچێ.
له‌م پرتووکه‌دا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کم له
نووسراوه‌کانی حیزبی دیموکراته‌وه نه‌نووسیوه.
له‌و لاپه‌رانه‌ی که ناویان هاتوه، له
هه‌واڵنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا ناو براون یان له زاری
خه‌ڵک و
هاوکات
بۆ خۆم نووسیمه له گه‌رماگه‌رمی رۆژانی
بریڤانیدا.
چریکه
فیدایه‌کانیش دوای به‌جێهێشتنی شار تۆشی دابه‌ش
بوون.
نووسراوه‌کانیشیان وه‌کوو بیر و بڕوایان پارچه
پارچه و له ئاکامدا ون بوون.
کۆمه‌ڵه
به هۆی رێک‌وپێکی ئه‌و سه‌رده‌مه، ئارشیوی
هه‌واڵنامه‌کانی مابوو. له ساڵی82ی زایینی‌دا
به‌یارمه‌تی چه‌ند هاوڕێیه‌کی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه، هه‌واڵنامه‌ی رۆژانی شه‌ڕی سنه‌مان به
ده‌ست نووسییه‌وه. له ئێره‌دا رێز و سپاسی خۆم
ئاراسته‌ی ئه‌و هاوڕێیانه ده‌که‌م که له
نووسینه‌وه‌ی هه‌واڵنامه‌کاندا ئاریکاریان کردم.
هه‌ر چه‌ند
به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ
چه‌ند که‌سیان نه‌ماون و گیانی خۆیان له‌ڕێی
ئامانجه‌کانیاندا به‌ختکرد. جێگایان خالی ده‌بینم
و یاد و رێزیان هه‌میشه له دڵمدا زیندوه.
زۆرترین
سه‌رچاوه‌ی
نووسراوه‌کانم، هی ئه‌و کاته‌ی رۆژانی شه‌ڕ
بوو،که به کورتی ده‌منووسییه‌وه به‌کات و
رۆژژمێر تۆمارم کردوبوو. چۆن هه‌ر ئه‌و کاته
به‌نیاز بووم له ده‌رفه‌تێکدا بیکه‌م به
پرتووکێک، تا وه‌ک مێژووی ئه‌م بریڤانییه
بمێنێته‌وه.
هه‌ر
له‌کاتی شه‌ڕه‌که‌ی نێو شاردا به یارمه‌تی چه‌ند
هه‌ڤاڵی دڵسۆز چه‌ند کاتژمێر فیلمی به‌ڵگه‌یمان
له شه‌ڕ و بارودۆخی ژیانی خه‌ڵکی نێو شار تۆمار
کرد. هه‌ر وه‌ها هاوڕێکی چریکیش به‌داخه‌وه دوای
چه‌ند مانگێک تیرباران بوو. دوو کاتژمێرێک فیلمی
پێدام، له کاتی به‌جێهێشتنی شاردا. من ئه‌و
هه‌موو فیلمه دیکۆمنتانه‌م دا به کۆمه‌ڵه‌ی
ناچه‌ی سنه. که بیان پارێزی بۆ رۆژانی داهاتو.
به‌داخه‌وه ئه‌وانیش وه‌کوو ره‌نجی کورد بوون به
دووکه‌ڵ و چوونه ئاسمانی شپرزی و بایه‌خ نه‌دان
به به‌ڵگه و دیکۆمنتدا. یان هێشتا ماون و
بێسه‌رو شوێنن.
له‌م
پرتووکه‌دا له وشه‌گه‌ڵی جوان و ره‌وانی هه‌موو
زاراوه‌کانی کوردیم که‌ڵک وه‌رگرتوه. ته‌نها به
وشه‌گه‌ڵی ره‌ق و ته‌قی
زاراوه‌ی
سۆرانی رازی نه‌بووم.
بۆ وێنه وشه‌گه‌لی راسته‌قینه، لێکۆلینه‌وه،
که له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه وشانه‌دا
له‌به‌ر هه‌ڵته‌ک و داته‌ک زار به‌باشی کۆ
نابێته‌وه. ئه‌من له وشه‌گه‌لی ساکار وکورت
وه‌کوو راسڵ و په‌یجۆر که‌ڵکم وه‌رگرتوه.
له زاراوه‌کانی
باکووره‌وه وه‌ک
زازایی و کرمانجی بگره هه‌تاکوو دێته‌وه
باشووری رۆژهه‌ڵات واته سنه‌یی، هه‌ورامی و
که‌لهۆری که‌ڵکم وه‌ر گرتوه.
ناوی
رۆژانم به ناوه ره‌سه‌نه‌کانی
میترایی
ئه‌وێستایی که بۆ هه‌ر رۆژێکی مانگ ناوی
ئیزه‌دیکه هێناوه. بۆ ئه‌وه به دووپات
کردنه‌وه وه‌بیری خه‌ڵکیان بهێنمه‌وه.
هه‌روه‌ها
ناوی رۆژانی هه‌فته که پاش هێڕشی ئیسلام گۆڕدرا
به(1،2،3،4،5شه‌مه)، جمعه. وه‌کوو ناوه
مێژوویه‌کانی
خۆی که هه‌زاران ساڵ باو بووه، و له سه‌ر ناوی
رۆژانی هه‌فته‌ی لاتینیش کارا و باندۆرا بووه
نووسیومه‌ته‌وه.
دیاره
ئه‌م نووسراوه‌ش له هه‌ڵه‌ی نووسین و که‌موکۆڕی
رێزمان
بێبه‌ش نییه. گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ له‌وه
نه‌ترسێ که ره‌نگه هه‌ڵه‌ی نووسینی بێ. گرنگ
ئه‌وه‌یه که مرۆڤ بوێرێ بنووسێ، و راستیه‌کان
بخاته پێش چاوان.
هه‌موو رخنه‌یه‌کی راسڵ به‌سه‌ر چاوانم. که بۆ
خۆی یارمه‌تیده‌ره بۆ نووسینێکی تر، و هه‌روه‌ها
زمانێکی یه‌کگرتو.
له‌م
پرتووکه رومانه مێژووییه‌دا نه‌مویستوه
وه‌کوو گێرانه‌وه‌ی هه‌واڵنامه یان شه‌ڕنامه
کاره‌سات و خه‌باتی بریڤانی بێ وێنه‌ی خه‌ڵکی شاری
سنه بنووسمه‌وه. خوێنه‌ریش به خوێندنه‌وه‌ی
ماندو بکه‌م. ئه‌من له‌ناخی ژان و ئه‌وین، خۆشی و
په‌رۆشه‌کانی ژیان له ژینگه‌ی شه‌ڕی ئه‌و 27
رۆژه نووسییوه. چاره‌نووسی را‌سڵی ئه‌وگه‌له‌م
خستوه به‌ر چاوان که له ژێر بوردومانی چڕ و دڕی
دوژمن‌دا ژیاون. هه‌روه‌ها چونیه‌تی ئاریکاری
خه‌ڵک، بوردومانی نه‌خۆشخانه‌کانی نێو شار. حه‌وشی
ماڵانێک که ببوون به گۆرستانی خۆشه‌ویستانیان،
یان ژوره‌کان ببوون به نه‌خۆشخانه‌ی
بریندارانیان، و باری ده‌روونی و ره‌وانی منداڵان
له سوچی تاریکی ژێرخانه‌کاندا نووسیوه.
ژیانی
را‌سڵی چه‌ند که‌سێک له ره‌وه‌ندی رۆژانی شه‌ڕی
بریڤانیدا تا هه‌ڵبژاردنی رێگای خه‌باتی دژ به‌داگیرکه‌ر
و چه‌وسێنه‌ر.
ئه‌مه
دڵۆپێکه له ده‌ریای خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لێک
که تامه‌زرۆی دیموکراسی و ئازادیه. که بۆ وه‌دی
هێنانی، ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویسترین که‌سیان، سامان و
ره‌نجی چه‌ندساڵه‌یان به‌ختکرد. به خوێنی دڵیان
دڵسۆزی و شورشگێری خۆیانیان به مێژوو سه‌لماند،
بۆ ره‌زگاری چینی چه‌وساوه و نیشتمانه
داگیركراوه‌كه‌یان.
له کوتاییدا سپاس و پێزانینی خۆم، ئاراسته‌ی
به‌رێزان کاک ره‌حیمی ئه‌مینی و کاک رێبوار ره‌شید
ده‌که‌م بۆ به سه‌رداچوونه‌وه‌ی ئه‌م پرتووکه.
هاوینی2000 دیاکۆ زه‌ندی
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|