|
نووسینی:
دیاکۆ زه‌ندی
diyako24roje@yahoo.se
به‌شی
نۆزده
ئه‌م نووسراوه‌م
پێشکه‌ش ده‌که‌م به گیانبه‌ختکردوان
و خه‌باتکارانی رێگای ئازادی و
سه‌رفه‌رازی. ئه‌و به‌رێزانه‌ی که
له‌م بریڤانییه‌دا به‌شداربوون و
ناویان هاتووه، و له‌وانه ئه‌م
خۆشه‌ویستانه: ئارام، ئاران،
ئاسیرتا، میترا، ئارێز، شاهۆ،
شوان، سه‌ی ئه‌یوب،
خه‌سره‌و، و
حه‌مامینی سۆفیپوور...
د.
ز
هه‌ینی (ئاناهیتارۆژ)ی
١٢ی
گۆڵانی٢٦٨٠ی
کوردی. رۆژی مانگهه، مانگ، هیڤ
٢ی
مای
١٩٨٠ی
ز.
_____________________________________________________
شاری ماندو و بریندار، له ژێر
چه‌مۆڵه‌ی شه‌ودا، په‌رده‌ی
شه‌وه‌زه‌نگی داده‌دڕاند.
دارستانی هۆڤ راما، کپ و کڕ و
بێده‌نگ. نه‌پرمین، نه‌فڕین،
نه‌بزوین. سروشتی له‌شی، به
ده‌رزیاژنی شه‌ڕ، هه‌موو گیانی ته‌زی
بوو. چاوه‌ڕوانی مزگانی هه‌ڵاتنی خۆر
بوو. تاکوو روومه‌تی تیشک له نێو
ئاسۆی ئه‌رخه‌وانیدا چاوی هه‌ڵهێنا.
پرشنگی فه‌ڕی میترایی، تاجی زێرینی
رۆژی له سه‌ر لۆتکه‌ی چیا دانا.
ژینگه‌ی سرۆشت ڤه‌ژین بوو. شه‌ڤ ره‌وی
و رۆژ ئاما. پریشه‌ی نه‌رم و نمی
واران هێشتا ئاگری ده‌روونی شاری ئاو
پڕژێن نه‌کردبوو. باگژی شه‌و، تۆز و
خۆڵی سه‌دان ساڵه‌ی ماڵه
دیرووکیه‌کانی شاری به‌سه‌ر حه‌وش و
باندا دابه‌ش ده‌کرد. ئه‌مڕۆیش بۆنی
بارووتی بێ تۆز لوتی ئازار ده‌دا.
شیبا
ده‌شنی و شه‌وێنی سه‌ر په‌ڕه‌ی گۆڵانی
ده‌هێنا سه‌ما. سۆمای ئاسۆ هانای
لاوێنی هێنا بۆ ئه‌وینداران. له
زۆزانه‌وه دێنێ مژده‌ی به‌یان، به
وڵی زیوای به‌فرینی به‌هاره‌وه. دێنێ
تارای تاسه‌ی ئه‌ڤین، تا بسرێ فرمێسکی
شه‌تاو له سه‌ر گۆنای زه‌ردی دڵ
بریندارانه‌وه. ئاسمانی پڕ له
هه‌وران، به ئارامی و دوور له چاوی
نه‌یاران، فرمێسکی خه‌می دڵی که‌یلی
داده‌ڕژاند، دڵۆپ دڵۆپ به سه‌ر شاری
باوان وێران.
ئارام
خۆی گورج کرده‌وه. له ئه‌ستێره و
په‌ڵه هه‌وره‌کان به په‌له‌تر ماڵی
به جێهێشت.
هه‌رچه‌ند دایکی پێگۆت رۆڵه گیان
بڕێک جل‌و به‌رگ له گه‌ڵ خۆتدا ببه
با سه‌رمات نه‌بێت و نه‌خۆش نه‌که‌وی.
ئارام:
دایه گیان خۆت ماندو مه‌که!
وه‌رزی به‌هاره که خۆر هه‌ڵات
گه‌رمایش به دیاری دێنێ. ئێسته
سه‌نگه‌ره‌کانمان نه بوون به زێ و
زوونگ چون زۆرتر زیخه تا خۆڵ. لای تۆ
خۆش دایه. پێشمه‌رگه خۆشی و سه‌ختی
بۆ نییه هه‌ڕگ و چڵپاوی
مه‌ته‌رێزه‌کان ئه‌مڕۆ له نێو نه‌رم
و نۆڵی پێخه‌ف خۆشتر و پێویستره.
هێزی
بای شه‌و جاده قیرتاوه‌کانی گزکدا
بوو و له به‌ر تیشکی رووناکی
به‌یاندا بریقه‌یان ده‌هات.
ئارام
خۆی گه‌یانده سه‌نگه‌ره‌کانی
گردیگه‌ڕۆڵ. کاک نه‌ورۆز که سێیازه
ساڵێک له ئارام به ته‌مه‌نتر بوو،
هه‌موو له‌شی له به‌ر کزه‌ی بای
ساردی شه‌ودا ره‌پ ببوو، جێگه‌یان
گۆڕاوه، و گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆیان
له قه‌تارچییان بۆ حه‌سانه‌وه.
سیروان
و ئارێز پاش خواردنی ناشتا، چوون بۆ
بنکه، تاکوو بزانن چ باسه.
ئه‌وه‌یان هه‌ست پێ‌کرد که ئه‌مڕۆ له
نێو حه‌وشی بنکه فراوێره‌یه.
خه‌ڵکێکی زۆر له ده‌وری سێ ته‌رم کۆ
ببوونه‌وه. مردوشۆری ئه‌و گه‌ڕه‌که
به یارمه‌تی چه‌ند که‌س که‌تی
تاته‌شوره‌که‌یان به ئاوی گه‌رم
ده‌شۆرد.
سیروان چووه پێشه‌وه بزانێ ئه‌م
کوژراوانه کێن.
کاتێک سه‌یریانی کرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه
که هه‌موو له‌شیان له بن پرشه و
دار و به‌ردی ماڵه‌که‌یان ورد و خاش و
خۆڵپانی خوێن بوون هه‌ر سێکیانی
ناسیه‌وه. ئه‌و سێ کوژراوه برا و
مناڵانی کا ئالان بوون. سیروان له
هاوسێیکی بنه‌ماڵه‌ی کا
ئالانی پرسی: ئه‌رێ چ بۆیرێک تۆشی
ئه‌م بنه‌ماڵه بووه؟
هاوسێکه
چه‌پۆکێکی کێشا به سه‌ر چۆکیدا و به
په‌ژاره‌یه‌که‌وه گۆتی: له‌م
رۆژگاره‌دا، که تێکه‌وتوین ژیانی
مرۆڤ بایخی پوشێکی نییه. ئه‌و
کوڕانه له ته‌ک دایکیاندا له
شیرینی خه‌وا بوون که گولله‌تۆپێکی
دوژمن له نێو ماڵه‌که‌یاندا
ده‌ته‌قێته‌وه و ده‌موده‌ست هه‌ر
چواریان واته رۆژین خانم و کوڕه‌کانی
ئارمین، ئارشین وئارین ده‌کوژرێن.
یه‌ک
دوو ژن گورچوگۆڵ رۆژین خانمیان له
نێو ژوورێکدا شۆرد و که‌فنپۆشیان کرد.
پیاوه مردوشۆره‌که‌ش یه‌ک یه‌ک
کوڕه‌کانی کا ئالانی هه‌ژاری شۆشت.
کا
ئالان به گریانه‌وه ژن و مناڵه‌کانی
ده‌لاوانه‌وه. ئارێز و سیروان چوونه
پێشه‌وه که سه‌ره‌خۆشی لێبکه‌ن.
ئه‌وه‌نده دڵی که‌یل و پڕخوێن بوو،
به‌ده‌نگی به‌رز ده‌یگۆت: ئای داد
ئه‌ی بێداد ژنه‌که‌م رۆ، کوڕه‌کانم
رۆ.
١٨
و
١٦
و
١٤
ساڵ ره‌نجی گه‌وره‌کردنیانم رۆ. هه‌ر
چیکم هه‌بوو رویی و ئیتر
ناگه‌ڕێته‌وه. ده‌ک ملم بشکێت بۆ
رۆیشتمه ده‌رێ؟!
بریا
منیش له ماڵدا له لای ئه‌وان بمردام
و ئاسوده ببام. تاکوو مانه‌وه‌م وه‌ک
کوچه‌ڕه‌شه‌ی خه‌م و به‌وبه‌ختی.
ئای له ماڵوێرانی. ئای خوا بۆ تۆ
ئه‌وه‌نده بێ ده‌سته‌ڵاتی؟ بۆ
یارمه‌تی که‌س ناده‌ی؟
بۆ به‌س ئاگات له زۆرکاران و خوێن
خورانه؟
سۆفی
ئالان وه‌کو کۆتری گێژ ده‌سووڕایه‌وه
و هه‌ر هه‌مان رسته‌گه‌لی دووپات
ده‌کرده‌وه.
کابراێک له ته‌نیشتی سیروانه‌وه
گۆتی: "ئێژن باوان شێویاگ سه‌ر له
کاری خۆی ده‌رناکات." به‌راستی
ئه‌مه‌یه.
ئاریو که هه‌ڤاڵی گیانی به گیانی
ئارمین بوو رووی له سۆفی ئالان کرد و
گۆتی: سۆفی ئارام به!
ئه‌و خودایه که تۆ سکاڵای
لێده‌که‌ی، هه‌ر ئه‌و خودایه‌یه که
کاتێک عیسای مه‌سیح، به فه‌رمانی
رۆمیه‌کان و راوێژی جووه‌کان له خاج
درا گۆتی: خۆدای من خۆدای من، بۆچی تۆ
منت به جێهێشت؟ ئه‌زانی یانێ چی؟
نا نا!
مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و هیوایه
به‌وه، گه‌ر خۆدایه‌ک هه‌بێ بۆ
هه‌میشه ئێمه‌ی به جێهێشت و بزر
بوو. سۆفی به دوای خۆدایه‌ک، که
ئه‌مه‌کی بۆ '' کوڕی خۆی واته عیسا
'' نه‌بوو، جا بۆ کێ هه‌یه‌تی. ئه‌وه
نییه که خومه‌ینی ئاوێنه‌ی
خوداپه‌رستیه و نوێنه‌ری خوایه. که
چۆن گه‌وره و بچوکی ئه‌م شاره له
خوێن ده‌گه‌وزێنێ. ئه‌وه نییه له
هه‌ر کات و ساتێکدا ده‌بیسن ماڵێک یان
چه‌ند ماڵانێک به فه‌رمانی دین
قه‌ڵاچۆ ده‌کرێن.
هه‌ر
چه‌ند سۆفی ئالان بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک
ئارامیگرت، به‌ڵام نه‌یده‌توانی به
سه‌ر خه‌می له ده‌ستدانی
خۆشه‌ویسته‌کانیدا زاڵ بێت.
خه‌ڵکی
گه‌ره‌ک به ئاریکاری یه‌کترین
کوژراوه‌کانیان له نێو چوار تاوت نا
له‌و کاته‌دا که خه‌ریک بوون بیبه‌ن
بۆ ناشتن، میرمنداڵێک به‌ڕاکردن
هاته‌وه و گۆتی گۆڕه‌کان ئاماده‌یه.
به‌یانی زوو چه‌ند که‌سێک به
که‌ره‌سه‌ی گۆڕ هه‌ڵکه‌ندن چوو بوونه
نێو تایله، چوار گۆڕیان هه‌ڵکه‌ندو
بوو. له به‌ر مه‌ترسی بۆردومان یان
هێلیکوپتر به خه‌ڵکیان راگه‌یاند:
تکایه هه‌مووتان له ناشتنی ئه‌م
کوژراوانه، به‌شداری مه‌که‌ن تاکوو
بۆتان ده‌کرێ. له ئه‌سپه‌رده
کردنیاندا خۆتان بپارێزن. ئه‌گه‌ر
بۆردومان کراین با زیانمان که‌متر بێ.
له گه‌ڵ سۆفی ئالاندا کۆمه‌ڵێک
خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک به هه‌ڵگرتنی
ته‌رمه‌کان به‌ره‌و نێو گۆڕستانی
تایله رۆیشتن. خه‌ڵک به نۆره
ده‌چوونه ژێر تابوته‌کان و به
خوێندنی سروودی ئه‌ی شه‌هیدان
گه‌یشتنه لای گۆڕه
هه‌ڵکه‌ندراوه‌کان. له ماوه‌یه‌کی
کورت‌دا هه‌ر چواریان له ته‌نیشتی
یه‌کتردا ئه‌سپه‌رده کران. پاش
خوێندنی چه‌ند سروود و وتنی دروشمی دژ
به کۆماری ئیسلامی ئێران،
گه‌ڕانه‌وه بنکه بۆ سه‌ره‌خۆشی.
کاتێک
گه‌ڕانه‌وه بنکه کا ئالان له به‌ر
ده‌رگا خوشکی دیی که به نینۆکی
په‌نجه‌کانی گۆنای هه‌ڵکوڵاشی بوو.
که ئالانی برای دیی به شین و
گریانه‌وه له باوه‌شی گرت و خوڕ خوڕ
وه‌کو هه‌وری وه‌هارن پێکه‌وه گریان.
ئاسۆخان کاتێک هه‌واڵی قه‌ڵاچۆی
ماڵباتی براکه‌ی بیست به په‌له و
سه‌ریپه‌تی رێگای گه‌ره‌کی شێخانی تا
ئه‌وێ به چاوانی لێلی پڕ له
ئه‌سرینه‌وه بڕی.
له
نێو بنکه‌دا سه‌ره‌خۆشی له لایه‌نی
به‌ڕێوه‌به‌رانی بنکه‌وه دانرا بوو.
براکانی ئاڵانیش له گه‌ره‌کی
قه‌تارچیانه‌وه به خا و
خێزانیانه‌وه، به هه‌زار
چه‌رمه‌سه‌رێ له ژێر ئاگری
بۆردوماندا، خۆیان گه‌یانده لای
ئالانی باوان وێران و دڵخوێن.
بنه‌ماڵه و خزمه‌کانی که هاتو
بوونه ئه‌وێ له ته‌نیشتی سۆفی ئاڵان
و له لای ده‌رگای بنکه‌که دانیشت‌و
بوون. خه‌ڵک ده‌هاتن و هاوخه‌می و
سه‌ره‌خۆشی خۆیان لێده‌کردن. له نێو
بنکه ئاهه‌نگی سروودی به‌ریڤانی و
شۆرشگێرانه‌یان بڵاوده‌کرده‌وه.
مه‌لای ئه‌و مزگه‌وته‌ش له گه‌ڵ
کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک دانیشت‌و بوون و بڵاوک
هه‌واڵنامه‌یان ده‌خوێنده‌وه. باسی
رامیاری و بریڤانی جێگای راوێژی نێو
مه‌مبه‌ری گرتبووه‌وه. ئه‌و که‌سانه
که بڕوایان به نوێژ خوێندن بوو،
نوێژی خۆیان ده‌خوێند و له سه‌نگه‌ری
به‌ریڤانیشدا شان به شانی خه‌ڵکی شار
به‌شدار بوون. ژینگه‌ی دیموکراسی له
بنکه و هه‌موو شوێنه‌کانی شاردا به
باشی له لای خه‌ڵکه‌وه رێزی
لێده‌گیرا. ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی
راگه‌یاندن بڵاوک و هه‌واڵنامه‌ی
هێزه رامیاریه‌کان بوو، که خه‌ڵک
متمانه‌ی پێده‌کردن. رۆژنامه‌کانی
تاران له به‌ر هۆی جه‌نگ و گه‌مارۆی
شار له لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمه‌وه
نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وێ. رادیو و تێ ڤێ
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش جگه له درۆ
و پرۆپاگه‌نده‌ی دژ به مرۆڤ و گه‌لی
کورد هیچێکی نه بوو که گوێی لێ‌بگرن.
بێ متمانه‌یی به ده‌زگای هه‌واڵنێری
رژیم بوو به هۆی ئه‌وه که خه‌ڵک تێ
ڤێیه‌کانیان داخه‌ن. خه‌ڵک په‌نای بۆ
رادیوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌برد
بۆ ئه‌وه ئاگایان له جیهانی
ده‌ره‌وه بێت.
به هۆی رێگاگرتن و به‌ربه‌ستکردنی
کردنی رۆژنامه‌وانان به‌ره‌و ئێران
به گشتی وکوردستان به‌تایبه‌تی،
جیهانی راگه‌یاندنی ده‌ره‌وه بێده‌نگ
و بێخه‌ه‌ر بوون، له قه‌ڵاچو کردنی
گه‌لی کوردستان، له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی
ئێرانه‌وه. خوێنرێژانی ئایینی
ئێرانیش به‌گوێره‌ی بیری ته‌سک و
مێشکی به‌رژه‌وه‌ندخوازی خۆیان
کوردستانیان ده‌کرد به گۆمی خوێن و
کووره‌ی ئاگری سوواندنی پیر وجوان، ژن
و پیاوی کوردستان.
ئاسۆ: له هه‌واڵنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی
ئه‌مڕۆدا وای نووسیوه
"
ئه‌مڕۆ له گردی توشنه‌وزه‌زر که
ئه‌مبار و کۆگای ئاوی لێیه
پێشمه‌رگه و کاده‌ری رامیاری
کۆمه‌ڵه به ناوی مه‌نسوری
بهزادموتله‌ق له کاتی دیده‌وانیدا، و
هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌یه‌کی رێگای
کرێکار(راه‌کارگر) به ناوی سادق بتیا
ده‌کوژرێن.
دوێنێ شه‌و پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه
و(چریکهای فدای) هێرشیان کرده سه‌ر
جێگا و مۆڵگه‌ی هێزه‌کانی رژیم له
نێو بینای ئۆستانداری و ده‌بێ به هۆی
کوژراو وزیانێکی زۆر له هێزه‌کانی
رژیم. پێشمه‌رگه‌کان به‌بێ زیان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.
له
به‌ره‌ی گردیگه‌ڕۆڵ و پاده‌گانه‌وه
چه‌ند جار هێرشی دوژمن تێده‌شکێ و
هه‌ر جاره‌ش به‌کۆمه‌ڵێک کوژراو و
برینداره‌وه به‌ره‌و پاده‌گان
پاشه‌کشێ ده‌که‌ن."
له
سه‌ره‌خۆشی بنه‌ماڵه‌ی کا ئالاندا
سیروان و ئارێز له خه‌ڵک پێشوازیان
ده‌کرد و چایان بۆ خه‌ڵک داده‌نا.
هه‌تاکوو پاشنیوه‌ڕۆ، هه‌تاکوو پرسه
درێژه‌ی هه‌بوو یارمه‌تیان دا.
له
ده‌ره‌وه‌ی بنکه، ئارێز ماڵاوایی له
سیروان کرد و ملی رێگای ماڵی خۆیانی
گرته‌به‌ر. هه‌رچه‌ند ئه‌مڕۆ له ته‌ک
سیرواندا کات و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان
په‌یا نه‌کرد که بچنه یه‌کێ له
به‌ره‌کانی پاراستن و به‌ریڤانی شار.
هه‌تاو
له لۆتکه‌ی نێوانی ئاوییه‌ری گه‌وره
و بچوکدا به روومه‌تی شه‌رمێنی
سووری، خۆی بۆ ماڵاوایی له رووناکی
رۆژ ته‌یار کردوبوو. روومه‌تی له‌وه
سوور هه‌ڵگه‌ڕا بوو، که شه‌و ماڵی
خه‌ڵکی بێ وزه و گه‌رمای، به سه‌رما
و تاریکی خۆی ده‌ئاخنێته‌وه.
داوێنی ئاوییه‌ریش وه‌کوو مه‌خمه‌ڵی
که‌سک له ژێر زه‌رده‌ی تیشکی
خۆرئاوادا ده‌درۆشایه‌وه.
دڵۆپه
و جۆگه‌ی شه‌تاوی بن به‌فری نسارانی
لۆتکه‌ی چیایش، وه‌کوو ئه‌ستێره‌ی
زێوین به پرشنگ و وریشه‌ی جوانی،
چاوی ئه‌ویندارانی سرۆشتی به‌ره‌و
لای
خۆی راده‌کێشا. دڵی پڕ ده‌کرد له
خۆرپه و نائارامی،بۆ باوه‌شی سرۆشتی
ئازاد و دوور له ماڵوێرانی.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری سرۆشت،
ئاسمانی ئاسۆی رۆژئاوای به ریتمی
سه‌مای فلچه ره‌نگی زه‌رد و نارنجی
به سه‌ر گه‌واڵه هه‌وره‌کاندا
ده‌کێشا. ئاسمانی نێوانیشیانی، ره‌نگی
ئه‌رخه‌وانی کاڵ و تۆخ ده‌کێشا.
وه‌کوو ئه‌وه‌ی به بیری هاتوبێته‌وه
که ده‌روونی پڕ له خه‌م و برینه،
ره‌نگی ئازار و خه‌فه‌تی خۆی زۆرتر
ده‌کرد و ئاسۆی له ره‌نگی جوان و
رۆشنه‌وه به‌ره‌و دێز و ره‌شی شه‌و
ده‌گۆڕا.
ئه‌مجاره‌ش ره‌نگی سپی سه‌ر
په‌نجه‌کانی به په‌ڵتوک و
تووڕه‌ییه‌وه پڕژانده نێو
تابلۆه‌که‌ی، و کۆمه‌ڵێکی ئه‌ستێره‌ی
سارد و سڕی پێ نه‌خشاند.
سیروان
له‌م سێانزه رۆژه‌ی شه‌ڕدا بۆ
یه‌که‌مین جار سرنجی باخچه‌ی نێو
حه‌وشه‌که‌یانی دا. گوڵه شلێره‌کان
به گوڵی سوور و دڵڕفێنی خۆیان سرنجی
چاوانی سیروانیان
به‌ره‌و جوانی دیمه‌نیان راکێشا، و
باخچه‌که‌یان رازاندو بووه‌وه.
سیروان به سه‌یرکردنیان که‌وته بیری
ئه‌و رۆژه‌ی که ساڵێک له‌مو پێش،
پیازی ئه‌م گوڵانه‌ی له چیای
ئه‌واڵان به به‌رزایی٢٩٥٠میتر،
به گوڵکانیانه‌وه هه‌ڵکه‌ندو بوو.
ئه‌ویش له به‌ر وته‌ی خه‌ڵکی ئه‌و
ده‌ڤه‌ره که ده‌یان گۆت:
"ئه‌م
گوڵه بۆنی پیازه‌که‌ی گه‌لێک
ناخۆشه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵیکه‌نی جگه له
ئه‌واڵان له هیچ کوێ شین نابێ."
ئه‌و
چه‌پکه‌ی که سیروان هێنا بوویه‌وه
هه‌موویان شین ببوو، و زۆربه‌یان گوڵ
و وڵیان دابوو. چۆن ئه‌و بیست‌و بووی
که هۆله‌ندیه‌کان ئه‌م گوڵه و
هه‌ڵاڵه‌یان له کوردستانی
باکووره‌وه بردوه‌ته هۆله‌ند، له
وێڕا به هه‌موو جیهانیان فرۆشت‌و هه‌ر
ده‌یفرۆشن.
سیروان له به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگۆت:
پێشینیان ده‌ڵێن " کوچک له جێگای
خۆیدا سه‌نگینه و قورسه"،
به‌ڵام من ده‌ڵێم گوڵ به ئاگاداری
گه‌ش و ره‌نگینه. ئه‌وسا به
ده‌نگێکی نه‌رم گۆتی: گوڵه
دڵڕفێنه‌کانم، گوڵی زۆر بده‌ن تاکوو
بتانکه‌مه چه‌په‌که‌یه‌کی رازاوه و
جوان. کاتێک که چووم بۆ ماڵی میترای
گوڵی ئه‌وینم، ئێوه‌ی چاو گه‌ش بده‌م
به میترای چاو مه‌ست. ئای رۆژگاری بێ
ئه‌مه‌ک. ئه‌و سه‌رده‌مه چه‌نده خۆش
بوو که ئازاد و سه‌ربه‌ست بووم و دڵم
بێ خه‌م. بۆ خۆم هه‌ر شه‌و له بناری
تاشه به‌ردێک یان له سه‌ر
کانیاوێکدا ده‌نوستم به بێ خه‌م.
به‌ڵام ئێستا هه‌ر کات و ساتێک
هه‌واڵی کوشتنی مرۆڤێک ده‌بیستم. بۆنی
مه‌رگ و مه‌ترسی هه‌موو شوێنێکی پڕ
کردو‌وه. بۆنی گوڵانی سرۆشت خه‌ریکه
له بیری خه‌ڵک ده‌چێته‌وه و ده‌بێ
به چیرۆک.
سیروان
به ده‌نگی دایکی راچه‌ڵه‌کا و گۆتی:
دایه له ته‌ک مندا قسه‌ت کرد؟
دایکی:
ئه‌رێ رۆڵه! ئه‌مه سێیه‌مین جاره
بانگت لێده‌که‌م. ئه‌وه چییه
مه‌گه‌ر گه‌میه‌که‌ت نوقم بوون.؟
وه‌ره ته‌له‌فۆن چاوه‌ڕێته!
سیروان : باشه کێیه کاری پێمه؟
دایکی: وه‌ره میترایه!
جگه له ئه‌و کێ دڵی بۆت لێده‌دات؟
سیروان به بێ یه‌ک و دوو به راکردن
خۆی گه‌یانده ته‌له‌فۆنه‌که.
گوشیه‌که‌ی هه‌ڵگرت و گۆتی: سڵاو هێزی
هه‌ناو و بووژینه‌ره‌وه‌ی ده‌روونم.
باشت کرد که ته‌لفۆنت کرد چۆن حالم
گیرا بوو و ده‌روونم که‌یل. به‌و
ده‌نگه خۆشه‌ت که ئارام به‌خش
وڤه‌ژینه، بم بووژێنه‌وه. خه‌می
دووریت بڕه‌وێنه‌وه. خۆرپه‌ی دڵم که
به سێ‌جار هه‌ڵی گرتووه چۆپی لێ
وه‌رگره و به‌زمی نه‌رمی گه‌ڕیانی بۆ
بگره. تاکوو خه‌م بڕه‌وێته‌وه و
ئارامش بگه‌ڕێته‌وه نێو جه‌سته‌ی
ماندووم.
میترا:
بریا بمتوانیبا ئه‌و کاره‌م بکردبا.
له پێشدا دڵی پڕ برینی خۆمم سارێژ
ده‌کرد.
منیش نیازم به ده‌نگ و ره‌نگی تۆیه.
چۆن بۆ من مایه‌ی ژیانی وه‌کوو ئاو و
هه‌وا. ئه‌مڕۆ تێر و پڕ بۆ رووناک
گریام. ئه‌و کچه بوو که له بنکه،
لامان دانیشت‌و بوو. کراسێکی سورمه‌ی
و سۆخمه‌یه‌کی سه‌وزی یه‌شمی له
به‌ردا بوو،
باڵابه‌رز و چاو و برۆ ره‌ش که له
گه‌ڵماندا له بنکه‌وه تاکو سه‌ر
کۆڵانی ئێمه هات. ئه‌وه بوو که
گۆتت چه‌ند شاد و دڵوڤانه. ئێسته
ده‌یناسیته‌وه؟
سیروان: ئه‌ری وێنه‌ی روومه‌تی به
باشی له پێش چاومدایه. باشه چی به
سه‌ر هاتوه؟ میترا: شه‌و گولله
هاوه‌نێک له ماڵیانا ده‌ته‌قێته‌وه،
رووناک و خۆشکه چکوله‌که‌ی رۆژین که
له نزیکی په‌نجه‌ره‌ی
ژێرخانه‌که‌یاندا نوستو بوون به
پریشکه‌ی شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌کان به
سه‌ختی بریندار ده‌بن. به هۆی
نه‌بوونی که‌ره‌سه و پزیشک، چوونی
خوێنی زۆر. نه‌بوونی جێگا له تاکه
نه‌خۆشخانه‌ی شار، پاش چه‌ند کاتژمێر
له کاتی هه‌شتی به‌یانیدا هه‌ر
دووکیان گیانیان له‌ده‌ستدا. ده‌زانی
ئێمه له منداڵیه‌وه پێکه‌وه
گه‌وره بووین، و زۆریش دۆستایه‌تیمان
خۆش بوو.
سیروان: به داخه‌وه!
له گه‌ڕه‌کی ئێمه‌شدا بنه‌ماڵه‌یه‌ک
به تۆپبارانی رژیم تێدا چوون. وای لێ
هاتووه که به‌س هه‌واڵی مه‌رگ و
ماڵوێرانی خه‌ڵک ده‌بیستین و به‌س.
من
وتۆ پێکه‌وه ژینگه‌ی ژیانین،
له نێو ده‌ریای ئاگر و شه‌پۆڵی
مه‌رگدا. تیشکی هه‌تاو و هه‌وری
بارانین. ئه‌وینی من و تۆ، ناخی
کێوستانه، تافگه و کانیاوه، ئاگری
بوورکانه. رۆبار و زریاین، بژیوی
ژیانین، بواری یه‌ک گیانین. په‌ڵه
گه‌نمی که‌سکی وه‌رزی وه‌هارانین. بێ
یه‌ک مردوین، په‌ێکه‌ری به‌ردینین،
به‌بێ باران و ژین، و هه‌ست و
ئه‌وین. ئای له ئه‌ڤینداری میترا.
به هه‌موو ئێش و ئازاریه‌وه له
مه‌ی خۆشتر، مرۆڤ مه‌ست و سه‌رخۆش
ده‌کات.
هێزی ماگ و جادویی به وره‌ی
ئه‌ویندار ده‌به‌خشێ. ماگی ده‌نگی تۆ
مه‌ستی کردم خه‌ون و ئارووی روخساری
تۆیه هه‌ر ده‌بینم.
میترا:
گیانا شه‌و به تیشکی ئه‌ستێره
ده‌فڕم و دێمه ماڵی خه‌ونه‌کانت،
سه‌رت له باوه‌شی خۆشه‌ویستمدا به
ئه‌سپایی داده‌نیم و به خه‌رمانه‌ی
قژه‌کانم باوه‌شێنت ده‌که‌م. به
شه‌ونمی په‌ڕه‌ی گوڵی لێوانم،
لێوێه‌کانت پاراو ده‌که‌م، که نه‌کا
تینوت بێت و له ئارووی خۆشتدا
راچه‌ڵه‌کیت. یان مه‌ستی ئه‌وینت لێ
تێک بچێت. پڕ به باڵای شه‌و، لات
ده‌مێنمه‌وه. له ته‌ک گزنگی
کازیوه‌ی به‌ربه‌یاندا به جێت دێڵم.
ئه‌وسا ده‌تده‌مه ده‌ستی هه‌تاوی
پیرۆز. شه‌و خۆش ئارامی گیانم شه‌و
خۆش.
سیروان:
بیر له هیچێکی دیکه جگه له
گوڵزاری ئه‌وین مه‌که‌وه. ئارام
ئارام به جامی مه‌ی ئه‌وینه‌وه
بنوو. تاکوو ده‌بمه مێوانی ئاروو
و خه‌ونه‌کانت.
ئه‌مڕۆ
پاسداره قه‌ناسه بده‌ستانی نێو
یانه‌ی ئه‌فسه‌ران، له کاتێکدا
سێره‌ی چه‌که‌کانیان له سه‌ر سینگ و
ناوچاوانی رێبوارانی ده‌ور و به‌ری
یانه میزان کرد‌و بوو، و له خوێنیان
ده‌گه‌وزاندن. له ده‌نگ
هاوێژه‌کانیانه‌وه بانگه‌وازیان
ده‌کرد، که گوایه" ئه‌وه ئێمه نین
که له خه‌ڵکی بێتاوانی سڤیل ته‌قه
ده‌که‌ین و ده‌یانکوژین، ئه‌وانه
چه‌کدارانی هێزه دژ به شؤڕشه‌کانی
نێو شارن." ئه‌و ده‌مار وشکه مرۆڤ
کوژانه، پێیان وابوو که،
که‌له‌سه‌ری ئه‌و خه‌ڵکه وه‌کو هی
خۆیان کای تێدایه و وا به سانایی
فریویان ده‌خون. خه‌ڵک ده‌یان گۆت
ئێستا وا له به‌رچاوانی سه‌دان
هه‌زار دانیشتوانی ئه‌م شاره به‌م
چه‌شنه درۆی زه‌ق ده‌که‌ن. سۆزی له
قه‌ڵاچۆ کردنی گونده‌کان و
سه‌رجاده‌کان ئاخۆ ده‌ڵێن چی؟ ئه‌ی
درۆزنه ئایینیه‌کانی مێژوو.
ئه‌ی دڵڕه‌ش و پڕ له قین، ئه‌ی مرۆڤ
کوژه‌کان.
خه‌ڵک
له ئاستی پڕوپاگه‌نده‌ی پوچه‌ڵی
ئه‌واندا له ده‌نگ هاوێژه‌کانی
مزگه‌وته‌کانی ده‌ورانده‌وری یانه و
زاڵگه‌ی خوێنمژانی رژیمدا، دروشمی
مه‌رگ و نه‌مانی کۆماری ئیسلامی
ئێرانیان ده‌دا و پاپۆ و پشتیوانی
خۆیان بۆ پێشمه‌رگه دووپات
ده‌کرده‌وه.
رۆژانه خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری یانه‌ی
ئه‌فسه‌ران که له نێو ماڵی خۆیاندا
دیلی چه‌کدارانی نێو یانه بووبوون.
گه‌ر ده‌رفه‌تێکیان بۆ بره‌خسایه
ده‌چوونه سه‌ر بینا به‌رزه‌کان و
له‌وێڕا گورگه هاره‌کانی نێو
یانه‌یان راو ده‌کرد. خه‌ڵک وا تووڕه
بوون که له سه‌ر بینا به‌رزه‌کانی
وه‌ک خوێندنگه‌ی کچانه‌ی مه‌ستووه‌ی
ئه‌رده‌ڵان و په‌روینه‌وه چه‌ندین
کاتژمێر، به‌چاوه‌ڕوانیه‌وه
سێره‌یان له قه‌ناسه به‌ده‌ستانی
نێو یانه(زاڵگه) ده‌گرت که
سه‌نگه‌ریان له خه‌ڵکی نێو شار
گرتوبوو. چاوه‌ڕێ بوون به‌شکو سه‌ریان
له سه‌نگه‌ره‌کانیان ده‌ربێنن تاکو
مدالیای به‌هه‌شتیان پێ ببه‌خشن. یان
له کاتی
گۆڕانی کێشکی پاسداره‌کان، چه‌کداری
تازه و کۆنیان بدایه به‌ر گولله و
ئاواتی به‌هه‌شت چوونیانیان
بهێنایه‌ته‌دی. تاکوو تۆڵه‌ی منداڵانی
له‌خوێن گه‌وزاوی نێو کۆڵانانیان لێ
بستێننه‌وه.
خه‌ڵک
دووڕێگای له به‌ر بوو، ئه‌ویش
رێگاکانی مان و نه‌مان. نه‌مان ئاسایی
تر بوو،
مه‌رگ وه‌کوو به‌شێکی نه‌بڕاوه له
هه‌موو تاکه که‌سی دانیشتوی ئه‌م
باژێره هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد. مه‌رگ
وه‌کوو هه‌وا به هه‌موو ماڵێکدا
سه‌ری ده‌دا. به‌ڵام مان و شاده‌مانی
له کۆمه‌ڵ بیانۆ بوو و ته‌نانه‌ت به
مێوانیش نه‌ده‌هات. خه‌ڵک سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه که تارمایی مه‌رگ و نه‌مان،
به سه‌ریاندا ده‌گه‌ڕا ناچاربوون بۆ
مانی خۆیان خۆڕاگر و تێکوشه‌ربن.
سیروان که سه‌ره‌نجی دایکی دا دیی
که له سووچی لای ده‌رگای
ژێرخانه‌که‌وه دوومشقی داوه و له
به‌رخۆیه‌وه و به ئه‌سپایی ئاهه‌نی
هۆره‌ی جافی ده‌چڕی. سیروان هه‌ر
کاتێک ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی له زاری دایکی
ببیستایه ده‌یزانی که ئه‌وڕۆ دڵی
که‌یله و خه‌مباره. به ئه‌سپایی
چووه لای ده‌ستیه‌وه و روونیشت.
ده‌ستی خسته سه‌ر گه‌رده‌نی و گۆتی:
دایه ئه‌مڕۆ هۆره ئه‌چڕی چه باسه؟
ئامێدیا خانم: رۆڵه دڵم که‌یله و
له ناخه‌وه خه‌ریکم ده‌سووتێم و
ده‌بڕژێم.
سیروان:
بۆ چی مه‌گه‌ر رووداوێک هاتوه‌ته
ئاراوه؟
ئامێدیا:
نا کوڕم به‌س له‌م دۆزه که
تێیکه‌وتوین زیز و بێزارم. ئه‌مڕۆ
بیست شه‌و و رۆژه له ئارانی برات
ئاگام نییه. سیروان دایکی ئه‌رخه‌یان
کرد که به‌م زووانه شه‌ڕ کوتایی دێ،
و هاتو چووی شار و ده‌ره‌وه ئاسایی
ده‌بێته‌وه. ئه‌وسا ئاران به
خه‌ڵکدا په‌یامت بۆ ده‌نێرێ. گه‌ر
بێت‌و هه‌ر رۆژه، خۆت بخه‌یته نێو
گێژی خه‌م و بیرکردنه‌وه، رۆژانی
درێژی شه‌ڕت بۆ نابڕێته‌وه،و ده‌بێ
به خۆره گیانت ده‌خواته‌وه.
له‌م
کاته‌دا ئارامیش گه‌ڕایه‌وه ماڵێ.
ئه‌ویش له ته‌ک ماڵ ئاوایی
ئه‌ستێره‌ی به‌ر به‌یانان به‌ره‌و
پارێز، ماڵی به‌جێ هێشتو بوو له گه‌ڵ
هه‌ڵاتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کان
ماندو و شه‌که‌ت هاته‌وه ماڵێ.
ئه‌مه ببوو به ئاکاری رۆژانه‌ی
ئارام. وا خووی پێ گرت‌و بوو ئه‌گه‌ر
رۆژێکیش نه‌خۆش ببایه نه ده‌توانی
له ماڵدا بحه‌سێته‌وه و هه‌ر خۆی
ده‌گه‌یانه سه‌نگه‌ره‌کانی
به‌ریڤانی.
چۆن ئه‌م کاره‌ی به ئه‌رک و خزمه‌تی
خۆی ده‌زانی بۆ پاراستنی
نیشتمانه‌که‌ی له ئاستی هێرشی دوژمنی
داگیرکه‌ردا.
شه‌مه(هه‌تاورۆژ)ی
١٣ی
گوڵانی
٢٦٨٠ی
کوردی رۆژی تیشتریه، تیشته‌ر، تیر
ئه‌ستێره‌ی تیشته‌ر ئیزه‌دی بارانه
٣
ی مایی١٩٨٠ی
ز.
-------------------------------------------------------------------
ده‌نگی نرکه‌ی هه‌ژاندن و ئاژین بوونی
گولله‌تۆپێک، که‌ره‌سه‌ی نێو
ژێرخانه‌که‌یانی هه‌ژاند و له‌رزاند.
وه‌کوو بۆمه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز
زڕه‌ی خسته شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌کان و
خرت و پرتی نێو تاقی دیواره‌کان
به‌ربوونه‌وه.
هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی سیروان له خه‌و
راچه‌ڵه‌کاند. سیروان و ئارام له
ته‌ک باوکیاندا خێرا خۆیان گورچ
کرده‌وه، و به‌ره‌و مه‌یدانی
گه‌ڕه‌که‌که‌یان و ده‌نگه‌که وه‌ڕێ
که‌وتن. له نێو کۆڵانه‌کاندا
سه‌یریان کرد که زۆرێک له خه‌ڵکی
ئه‌وێ په‌شۆکاو و به په‌له، هه‌ر
وه‌ها پرسا وپرس بۆ شوێنی
ته‌قینه‌وه‌که ده‌رۆن. کاتێک که
گه‌یشتنه ناوه‌ندی ئه‌وێ هاوسێیه‌ک
گۆتی: پیویست ناکات بچن بۆ یارمه‌تی
یاکوو بمێنه‌وه. به‌خۆشیه‌وه ئه‌م
گولله‌تۆپه بێ زیان بوو. له ناڤینی
مه‌یدانه‌که ئاژین بووه و هیچ
زیانێکی گیانی نه‌داوه. هه‌رچه‌ند
شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ماڵانی تا په‌نجا
میتری ورد و خاش کردوه. هاو کات
ده‌نگی پیاوێکی دیکه‌یان
بیست.
که به ده‌نگی به‌رز بانگه‌وازی
ده‌کرد '' ئه‌ی خه‌ڵکینه تکایه
هه‌مووتان بگه‌ڕێنه‌وه
ژێرخانه‌کانتان.
له‌وانه‌یه دووباره ئه‌م شوێنه
تۆپباران بکه‌ن. تکایه بگه‌ڕێنه‌وه
با زیانی گیانیمان لێ نه‌که‌وێ.''
سیروان و هاوسێیه‌کانیتر یه‌ک له
دوای یه‌کتر گه‌ڕانه‌وه ماڵی خۆیان.
سیروان و ئارام که خه‌و له چاویان
په‌ڕی بوو، ئێتر نه‌یان توانی سه‌ر
خه‌وێکی تر بشکێنن. ئه‌وان له
ژێرخانه‌که‌یان روونیشتو بوون و خۆیان
به باسکردن سه‌رقاڵ کرد، تاکوو رۆژ
ببێته‌وه.
ئوشه
و کازیوه‌ی به‌ربه‌یان هێدی و ئارام
ره‌نگی سۆرمه‌یی ئاسمانی رۆشن
کرده‌وه و کردی به فیروزه‌یی. تیشکی
زه‌ردی هه‌تاوی به‌ربه‌یان مژده‌ی
رۆژی به که‌ڵکه‌پاساری ماڵ و
واروخانه به‌رزه‌کان راگه‌یاند. رۆژ
به‌دیی کرا.
ژیان و چه‌رمه‌سه‌ری رۆژێکی تری ئه‌م
شاره له‌دایک بوو. به جێ ده‌نگی
هاتو چوو یان فراوێره‌ی خه‌ڵک به‌ره‌و
کارگه‌کان و ژیان شارێکی زیندو،
ده‌نگی بۆردومان دڵی مناڵانی
ده‌توقاند. هاژه‌ی باڵی هێلیکوپتر و
رێژنه‌ی ره‌شاشه‌کانیان گوێ ئازار
ده‌دا. به‌جێ ئافراندنی کار و
ئاوه‌دانی، سه‌رچاوه‌ی کاریان کوێر
کردبووه‌وه و وێرانیان ده‌خوڵقاند.
ئه‌مڕۆ
ئارام کاتی زۆری بوو که بگه‌ڕێته‌وه
نێو سه‌نگه‌ره‌کانی به‌ریڤانی.
دایکی: رۆڵه ئارام هێشتا شه‌وه.
وه‌ره روونێ. له گه‌ڵماندا به‌بێ
په‌له ناشتکه‌ت بخۆ. ئێستا بابت نانی
تازه‌ی بر‌ژاو ده‌هێنێته‌وه.
ئارام:
ئه‌من نانی تازه ناخۆم. ئه‌گه‌ر نانی
په‌زێره‌مان هه‌یه، بیهێنه بۆم له
سه‌ر چراکه گه‌رمی ده‌که‌مه‌وه.
ناشتاکه‌ی به په‌له خوارد و یه‌ک
پیاڵه چای به دوایدا خوارده‌وه.
له‌پڕ هه‌ستا و چه‌ک و فیشه‌که‌کانی
به‌ست و گۆتی: به یارمه‌تیتان! من با
برۆم باشتره. ده‌زانم که هێشتا
زووه. به‌ڵام چوونم به قازانجی ئه‌و
پێشمه‌رگانه‌یه، که لایکه‌م یه‌کیان
ده‌توانێ هه‌ندێک زووتر کێشکه‌که‌ی
بگۆڕێ.
سیروان
پاش ناشتا، تاکوو رووناکی کۆڵانه‌کانی
شاری روون کرده‌وه، په‌ڕتووکی خوێند.
له‌م کاته‌دا ئارێز ته‌له‌فۆنی کرد
تاکوو بزانێ که ئه‌و چیده‌کات.
سیروان: ئه‌ز ده‌چم بۆ بنکه. گه‌ر
کارێکت به ده‌سته‌وه نییه وه‌ره
بۆ ئه‌وێ.
ئارێز: زۆر باشه تاکوو کاتژمێرێکی
دی له وێ ده‌تبینم. کار و فرمانێکت
له ئه‌م ده‌ڤه‌ره نییه ؟
سیروان: نا سپاس! ده‌تبینم.
سیروان چه‌ک و ره‌ختی خۆی به‌ست، و
چوو بۆ بنکه تا بزانێ چ باسه و له
کوێ پیویستیان به یارمه‌تی هه‌یه.
که ئه‌و گه‌یشته نێو بنکه، سه‌یری
کرد کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک به پیر و
لاوه‌وه له ده‌وری یه‌کتر کۆ
ببوونه‌وه و له قوڵایی
ئاخا‌وتندا بوون. چووه پێشه‌وه و
سڵاوی لێکردن و له‌ته‌نیشتیان
روونیشت.
دوکتور زوونا که تازه زانکۆی
پزیشکی ته‌واو کرد‌و بوو و به‌س شه‌ش
مانگ کارامه‌یی کاری له نه‌خۆشخانه‌ی
گریاشاندا هه‌بوو، له‌م ماوه‌ی چه‌ند
رۆژه‌ی شه‌ڕدا به قه‌د نشترگه‌رێکی
توانا کارامه‌یی وه‌ده‌ست هێنا بوو.
که‌نیشکێکی باڵا به‌رز و زراڤ، به
روومه‌تێکی گه‌ش و جوان هه‌میشه لێو
به پێکه‌نین بوو، بۆیه ده‌چووه نێو
دڵی نه‌خۆش و برینداره‌کانه‌وه. ماڵی
له نزیکی ئه‌م بنکه‌وه بوو و بۆ خۆی
کاری پزیشکی له چه‌ند بنکه‌ی ئه‌م
ده‌ڤه‌ره ده‌کرد. رووی له سیروان
کرد و گۆتی: ئه‌رێ سیروان برینی لاقت
زوون و سارێژ بووه یان نا؟
سیروان:
نازانم زوونا خانم. له‌و رۆژه‌وه که
چاوت لێکردووه هه‌تاکوو ئێستا چاوم
لێ نه‌کردووه. ئێش و ژانی زۆر
که‌متره له چاو جاران.
دوکتور زوونا: به شیلانی راگه‌یاند
که که‌ره‌سه‌ی برین پێچییه‌که بێنێ.
تاکوو بانداژی برینه‌که‌ی سیروان
بگۆڕین.
برینی سیروانیان کرده‌وه و زوونا
گۆتی: پیرۆزبایت پێده‌لێم سیروان!
برینه‌که‌ت زۆر باش سارێژ بووه.
به‌ڵام تاکوو هه‌فته‌یه‌کی دی نابێ
زۆر به سه‌ریدا بچیت. ئه‌م جاره‌ش
ده‌یبه‌سم بۆ ئه‌وه تۆز و خۆڵی
تێنه‌چێت، تا چوار شه‌مه‌ی داهاتو.
خۆم دێم بۆ ئێره و چاوی لێده‌که‌م
باشه.
سیروان: باشه! به‌ڵام چ کاتێک؟
زوونا: پێش نیوه‌ڕۆ. ئێستا ناتوانم
بڵێم چ کاتژمێرێک.
سیروان: سپاس زوونا خانم! زوون و
سارێژ بوونی برینه‌که‌م له سه‌ر رێک
و پێکی کاری ئێوه ده‌زانم. دووباره
سپاس!
زوونا: شایانی نییه! سپاس خۆش! هۆشت
به خۆته‌وه بێت. له دوێنێیه‌وه
تاکوو ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م په‌یدا
نه کردو‌وه بگه‌ڕێمه‌وه ماڵێ، و
سه‌رخه‌وێک بشکێنم. ئه‌ویش له به‌ر
بوونی بریندارانی زۆر.
سیروان:
گه‌ر به قسه‌ی من ده‌که‌ی هه‌ر ئێستا
تا برینداری تازه نه‌هاتووه
ئاراوه، بگه‌ڕێیه‌وه ماڵی خۆت و
وچانێکی بۆ بگره. بۆ ئه‌وه که هێز
و وزه‌ی ئه‌وت بێت بۆ یارمه‌تی
برینداره‌کانت.
ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له‌وێ کۆ
ببوونه‌وه هه‌موویان پێکه‌وه
گۆتیان: بڕۆ بنۆ، له سه‌ر چی
راوستاوی.
د.زوونا هه‌ستا به‌ماندۆیی
و
له‌تردانه‌وه، له ته‌ک شیلاندا
ره‌وین و، وه‌گه‌ریانه ما‌لا خۆ.
ته‌نووره‌ی
باس و ئاخه‌ڤتن له سه‌ر دۆزی شار
گڵپه‌ی ده‌سه‌ند و به تینتر ده‌بوو.
له ناخی گه‌رما گه‌رمی ئاخه‌ڤتندا،
لایه‌نگرێکی کۆمه‌ڵه بڵاۆکی تازه‌ی
به نێو کۆردا بڵاو کرده‌وه، و بوو
به هۆی ئه‌وه گه‌رمای باسه‌که سارد
ببێته‌وه. کۆی بیری ئه‌وان له
ئاخه‌ڤتنه‌که بترازێنێ.
کا
سوارۆ که پیره پیاوێکی خوێن شیرینی
گه‌ڕه‌ک بوو گۆتی: گه‌ر زه‌حمه‌ت
نییه یه‌کێتان ئه‌م بڵاۆکه
بخوێنێته‌وه؟
ئای... دوور له گیانتان من خۆ بۆ
خوێندن کوێرم و نه خوێنده‌وار.
رۆژین: من له به‌ر دڵی مامۆ سوارۆ
به ده‌نگی به‌رز ده‌یخوێنمه‌وه. رای
ئێوه چییه؟
سیروان:
سپاس رۆژین خانم فه‌رمۆ به‌و ده‌نگه
خۆشه‌ت بیخوێنه‌وه.
رۆژین
فوی له ئه‌و چه‌ند تاڵه قژ و
ئه‌گریجه‌ی به‌ر چاوانی کرد. هاو کات
سه‌ری نه‌ختێک وه‌رچه‌رخاند، تاکوو
قژه‌که‌ی له پێش چاوانی لاچێ و
بکه‌وێته سه‌ر سه‌ری، وای
خوێنده‌وه.
"هه‌واڵنامه‌ی٣٣
رۆژی١٣ی
گوڵان.
هاونیشتمانانی تێکۆشه‌ر!
خه‌ڵکی جه‌نگاوه‌ر و قاره‌مانی سنه!
سێیانزه‌هه‌مین رۆژی به‌ریڤانی خۆتان
ته‌واو کرد. سێیانزه رۆژ به‌ریڤانی و
راوستانی خه‌ڵک له دژی بکۆژانێک که
هه‌موو هێز و توانای خۆیان ته‌رخان
کردووبوو، بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی پۆڵاینی
ئێوه بشکێنن. ماشین و که‌ره‌سه‌ی
جه‌نگی شای بێ مێهر که به میرات بۆ
کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران
به جێماوه. هه‌مووی له ئاستی
خه‌ڵکی کوردستاندا به کار هێنراوه.
به‌ڵام داماوی و بێ ده‌سته‌ڵاتیان
له ئاستی گه‌لدا،
رۆژ به رۆژ ئاشکراتر و زه‌ق تر
ده‌بێ.
دوێنێ شه‌و، به‌نیسه‌ده‌ر سه‌رکۆماری
ئێران. له ئاگادارییه‌کدا گۆتی''
شاری سنه به ته‌واوی که‌وتوته ژێر
کونتڕۆڵی هێزه‌کانی رژیم. چه‌ک و
ته‌قه‌مه‌نی، به‌نزینی چه‌کدارانی دژ
به شۆڕش، ته‌واو بووه و له کاتی
هه‌ڵاتندان.''
ئه‌م درۆ و ژاژه‌ی به‌نیسه‌ده‌ر له
درۆ و راوێژه‌کانی چه‌مران ده‌چێت،
که له شه‌ڕی پێشودا گۆتو بووی''دژ
به شۆڕش به‌ره‌و سنووره‌کان هه‌ڵدێن،
و پاسداره‌کان هه‌موو شوێنه‌کانیان
گرتووه‌ته‌وه. ''به‌نیسه‌ده‌ر له
کاتێکدا ئه‌م درۆ و ژاژانه بۆ خه‌ڵک
ده‌ڵێت، که ته‌نها دوێنێ خه‌ڵک و
پێشمه‌رگه که‌لاکی
٩٢
پاسدار و ئه‌رته‌شیان ناشت. که بۆ
خۆیان له گۆڕه‌پانه‌کانی شه‌ڕدا به
جێیان هێشتو بوو. راده‌ی کوژراو و
برینداری هێزه‌کانی رژیم ته‌نیا له
به‌ر ده‌روازه‌کانی شاری سنه‌دا
ئه‌وه‌نده زۆرن به گوێره‌ی
هه‌واڵه‌کان، زۆرتر له هه‌زار
که‌سیان گه‌یاندووه‌ته
نه‌خۆشخانه‌کانی کرماشان.
به‌نیسه‌ده‌ر له کاتێکدا ئه‌م
درۆانه له میدیاکانه‌وه بڵاو
ده‌کاته‌وه، که گه‌وره پاده‌گانی
ره‌به‌ت له نزیکی شاری سه‌رده‌شت
که‌وتوه‌ته ده‌ستی پێشمه‌رگه. هه‌ر
ئێستا پاده‌گانه‌کانی بانه و
مه‌ریوان له ژێر زه‌بری
پێشمه‌رگه‌دان.
هێزه‌کانی رژیم ئه‌گه‌ر شوێنێک بۆ
ماوه‌یه‌کی کاتی داگیر بکه‌ن، ناتوانن
له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا
بحه‌سێنه‌وه. خه‌ڵکی کورد و هێزه
جه‌نگاوه‌ر و تێکۆشه‌ره‌که‌ی ئێسته
له هه‌موو کاتێک به هێزتر و به
وره‌تره و له سه‌نگه‌ری
به‌ریڤانیدایه.
ئه‌مه تازه به‌شێکه له خه‌باتی
زه‌حمه‌تکێشان و گه‌لانی ئێران دژ به
سه‌رمایه‌داری پاشه‌ڕۆ."
کا سوارۆی به ته‌مه‌ن پاش ته‌واو
بوونی خوێندنه‌وه‌ی بڵاۆکه‌که، قاقا
پێکه‌نی و گۆتی: سه‌یره ئه‌م
پیاوه؟! واته سه‌رکۆمار، وه‌کوو
ئه‌و باڵه‌نده‌یه که قه‌د زاری
ناکاته‌وه. به‌ڵام که زاری کرده‌وه
ده‌ڵی گوو گوو!
له بیرتانه فه‌رمانی به هێزه‌انی
دا'' قه‌یتانی پۆستاڵه‌کانتان
نه‌که‌نه‌وه تاکوو کوردستان سه‌رکوت
ده‌که‌ن'' هه‌رچه‌ند نه‌یان توانی
ئه‌و کاره بکه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵکی
دڵوڤانی کورد به رێزه‌وه قه‌یتانی
پوتینه‌کانیانی کردنه‌وه و
ئه‌سپه‌رده‌یانی کردن.
ئێستا
ده‌ڵێن که هێزه‌کانیان شاریان داگیر
کردو‌وه و پێشمه‌رگه‌ش هه‌ڵهاتووه.
من نازانم که سه‌رکۆمار چاوانی
ئه‌وه‌نده کز و کوێر بووه که
شارێکی وا نابینێ که رۆژانه
هێزه‌کانیان سه‌دان گولله‌تۆپی تێ
ده‌هاوێژن؟!
ئه‌گه‌ر شاریان گرتوته‌وه و ئێمه
به خۆمان نازانین، بۆ پسا پسا
کاره‌وانی هێزی شه‌ڕکه‌ر به‌ره‌و شاری
سنه ده‌نێرن. سه‌یره؟!
ده‌ک قوڕ به سه‌ر میلله‌تی ئێرانی
به‌چکه‌ی شێران، که ئه‌م درۆزنه
سه‌رکۆماره و ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی
دیکه، که وێنه‌ی خومه‌ێنی له نێو
مانگدا ده‌بینن!؟ واته له وێ که
ئاڵای ئه‌مه‌ریکای تێدایه(شێتانی
گه‌وره) ئه‌وان به مێشکی ده‌ورانی
به‌ردینه‌وه ده‌ژین له کاتێکدا
زانست و پیشه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م به
خێراییه‌کی ئه‌وتۆ به بێ وچان
به‌ره‌و پێش ده‌روات، که‌سه‌ر
سووڕهێنه‌ره.
که‌چی ئه‌وان کلیلێکی ژه‌نگاویان
کردوه‌ته ملی چه‌کداره‌کانیان بۆ
ئه‌وه گه‌ر کوژران، قفڵی ده‌روازه‌ی
پۆڵاینی به‌هشتی پێبکه‌نه‌وه. گه‌ر
ئه‌وان بیانه‌وێ که‌س و کاری
بنه‌ماڵه‌که‌یان ببه‌ن بۆ به‌هه‌شت.
ده‌بێ بۆ هه‌ر تاکه که‌سێکیان
مرۆڤێکی کورد بکوژن. به خوێنی خه‌ڵکی
بێ تاوانی کورد ویزای چوونه
به‌هه‌شتیان مۆر بکه‌ن به فتوای
ئاخونده‌کان.
رۆڵه‌کانم ئێژن گه‌ر په‌ژیمان شاخی
ده‌ر بهێنایه، ئێستا من هه‌زار شاخم
ده‌رهێنا بوو. په‌شیمان له‌وه که
زۆرترین کاتی ته‌مه‌نم به فیڕۆ چوو.
هه‌ر رۆژه نیوه رۆژێکم بۆ کڕنۆش
بردن ته‌رخان کرد. ئه‌گه‌ر ئه‌و
کاتانه‌م بۆ فێربوون ته‌رخان
بکردبایه، ئێستا به ئێوه‌م
نه‌د‌ه‌گۆت وه‌کوو کوێرێک شتم بۆ
بخوێنه‌وه. ده‌ک ملم بشکێت، وه‌ک
توتی هه‌ر رۆژه چه‌ند دیری عه‌ره‌بیم
ده‌خوێنده‌وه بێ ئه‌وه بزانم مانای
چییه. ئێستا دوای حه‌فتا ساڵ هێشتا
لێی تێناگه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌م کاته‌م بۆ
زانست
و مرۆڤایه‌تی دابنایه، دڵنیام که
ئه‌مڕۆ منیش داهێنه‌رێک بووم. مه‌گه‌ر
من چیم له خه‌ڵکی ئوروپا که‌متر بوو؟
ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موومان به‌ره‌و
پێشکوتن هه‌نگاومان هه‌ڵبگردایه،
ئێستا ئه‌م به‌ڕبه‌ڕانه، نه‌یان
ده‌توانی وا به سانایی گۆشتمان بخوۆن
و ئێسکمان بشکێنن.
به
هاتنی ئارێز بۆ نێو کۆڕه‌که و سڵاو
کردنی، کا سوارۆ وته‌کانی دوایی هێنا
و گۆتی: گوێ بگرن من کردم و ئاکامم
دی، به‌ڵام تکاتان لێده‌که‌م ئێوه
نه‌یکه‌ن.
رۆژین:
کا سوارۆ!
ئێمه ئه‌وه ده‌زاین بۆیه نامانه‌وێ
ئه‌م ژینگه دیموکراسیه به خوڕایی
له ده‌ست بده‌ین. چۆن له نێو
کۆمه‌ڵگای دیموکراسیدا، مێشکی مرۆڤ
گه‌شه ده‌کات. بۆیه رژیم له وشه‌ی
دیموکراسی ده‌ترسێ.
رێبین
رووی له ئارێز کرد و گۆتی: ئه‌رێ کاک
ئارێز! ده‌ڵێن ئه‌م به‌یانییه له"
گردی توشنه‌وزه‌ڕ، ته‌قه و شه‌ڕ
بووه". ئه‌نگۆ که له‌وێ نزیکن چیتان
بیستووه؟
ئارێز: راسته! به‌داخه‌وه کۆی ئاوی
توشنه‌وزه‌ڕ ئه‌م به‌یانییه له
لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمه‌وه داگیر
کرا. خه‌ڵک له دیموکرات گازه‌نده
ده‌که‌ن که به دڵ بریڤانی ناکه‌ن.
به جێ هێشتنی به‌ره‌کانی شه‌ریفئاوا
و تووشنه‌وزه‌ڕ به به‌ڵگه
دێنێنه‌وه.
رێبین:
دیموکرات بڕوای به شه‌ڕ له ته‌ک
کۆماری ئیسلامی‌دا نییه. ئه‌وه
نه‌بوو که ئه‌و کاته کاره‌وانه‌که‌ی
رژیم هاته نێو شار. به‌رپرسیارانی
حیزب ئاماده بوون وه‌پێش هێزه‌کانی
دوژمن بکه‌ون، تاکوو له نێو شاردا
ده‌ربازیانکه‌ن. ئه‌و که‌سه‌ی که
به‌رپرسیاری ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یانه، خۆی
خه‌ڵکی بانه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌نده
له نه‌خشه و جوگرافیای کوردستان
تێناگات، ده‌یگۆت ته‌نها رێگای سنووری
عێراق له ناوه‌ندی شاری سنه‌وه
ده‌چێت. ده‌ک قوڕ به سه‌ر ئه‌و
رووناکبیره که نیشتمانی خۆی نه‌ناسێ
و ببێ به چاوساقی رێکخراوه‌یه‌کی وا
به ته‌مه‌ن.
ئه‌و ئاگای له جاده‌ی کرماشان
به‌ره‌و پاوه تا سه‌رده‌شت نییه.
یان جاده‌ی نێوان کامیاران و کێوستانی
شاهۆ به‌ره‌و مه‌ریوان و باکووری
کوردستان.
|