|
نووسینی:
دیاکۆ زه‌ندی
diyako24roje@yahoo.se
ئه‌م نووسراوه‌م
پێشکه‌ش ده‌که‌م به گیانبه‌ختکردوان
و خه‌باتکارانی رێگای ئازادی و
سه‌رفه‌رازی. ئه‌و به‌رێزانه‌ی که
له‌م بریڤانییه‌دا به‌شداربوون و
ناویان هاتووه، و له‌وانه ئه‌م
خۆشه‌ویستانه: ئارام، ئاران،
ئاسیرتا، میترا، ئارێز، شاهۆ،
شوان، سه‌ی ئه‌یوب،
خه‌سره‌و، و
حه‌مامینی سۆفیپوور...
د.
ز
به‌شی بیست و سێ
چوارشه‌مه(تیشتریه‌رۆژ)ی
١٧ی
گوڵانی
٢٦٨٠ی
کوردی رۆژی سه‌رئوشه، سروش له
ریشه‌ی سرو (بیستن) ئیزه‌دی هه‌میشه
ئاگادار و دادوه‌ریه.
٧ی
مای
١٩٨٠
زایینی.
----------------------------------------------------------------------------
سنه‌ی ماندو، برینداری کۆست که‌وتو،
ئامێزی نابه‌دڵی خۆی کرده‌وه بۆ
هه‌ژده‌هه‌مین رۆژی بۆردومان و
ماڵوێرانی. بۆنی بارووت
و خوێن، کاردانه‌وه‌ی له سه‌ر ئاسۆی
رۆژهه‌ڵات دانا بوو. ئاسۆیش به
ره‌نگی خوێنینه‌وه، وه‌ک زووخاوی
هه‌ناوی بوورکان، و دڵی برینداری
دایکه جه‌رگ بڕاوه‌کانی لێهاتو بوو.
هێدی و ئارام به هه‌ڵاتنی تیشکی
هه‌تاوی زێڕین، گزنگبارانی ئاسۆی پڕ
خه‌می ده‌کرد.
ره‌نگی ئاسمان، زه‌ردو ئه‌رخه‌وانی
هه‌ڵگه‌ڕا.
شاریش تیشک باران بوو. ره‌نگی سووری
گوڵخاری ئاسۆیش هێدی هێدی هه‌ڵپڕووزا
و له ناخی ئاسمانی فیروزه‌ییدا
توایه‌وه.
خه‌فه‌ت
شه‌پۆلی زریایه‌کی توڕه‌یه، که به
ژانی قامچی هه‌ناسه‌ی ساردی با
ده‌لوشێنێ.
ئاهه‌نگی چه‌رمه‌سه‌ری خه‌مباری سروشت
ده‌ژه‌نێ. بۆ ئه‌وه که توڕه‌یی خۆی
دامرکێنێ.
خۆی ده‌دا به هه‌رد و به‌ردا.
داگیرکه‌ران، رۆڵه‌ی مێژوو و
دابونریتمان به زیندویی،
جه‌رگ، دڵ و وڵکی ده‌ردێنن. له گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌ندامی به که‌ڵک هاتوی
له‌شی تاڵان ده‌که‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامانه دزراونه‌مان به
مێژووی ده‌رده‌داری خۆیانه‌وه
په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن. نه‌خۆشی و ئازاری
خۆیان ده‌خه‌نه ده‌روونی رۆڵه
دیلکراوه‌کانی ئێمه‌وه.
خوێنه‌که‌شمان جام به جام
ده‌خونه‌وه تاکوو پێ سه‌رخۆش بن. به
وێنه‌ی ئه‌سپی شێت و مه‌ست. قه‌پ
ده‌گرن و هه‌ڵده‌چوزێنن. به جووته و
له‌قه کۆمه‌ڵگامان شڕ ده‌که‌ن.
ریش
پان! ریش پان و چڵکن. بێ مێشک به
چاوانی سووری پڕ له خوێن. هه‌زاران
فرسه‌خ رێی دێن. به کاسه‌سه‌ری پڕ
له په‌یین. کلیلی ژه‌نگاوی
ده‌روازه‌ی به‌هه‌شت له مل. تا به
رژاندنی خوێنی هه‌زاران مرۆڤی
بێ‌تاوان. پاسپۆرتی به‌هه‌شتی پێ بکڕن.
ئه‌وه‌یه لۆژیکی ئه‌وان له سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا.
به‌فری
لانساران شه‌رم ده‌کات له کرده‌وه‌ی
داگیرکه‌ران، و یاوی شه‌رم له‌شی
ده‌سووتێنێ. دڵۆپه‌ی مه‌رده ئاره‌قی،
تێکه‌ڵی فرمێسکی کانیاو ده‌بێ. خۆرخۆر
ده‌چۆرێته بن گوڵ و گیا. له
هه‌ورازه‌وه به‌ره‌و نشیو. ده‌ڕژێنه
نێو ناخی تاڤگه‌وه، و قه‌ڵبه‌زه
ده‌که‌ن به سه‌ر زنار و تاشه‌به‌ردی
سه‌ر رێی. تاشه به‌رد ده‌سوێ. له
گه‌ڵ کاره‌وانی رۆبار به گریان و
خه‌مه‌وه، نیشتمانی
به جێده‌هێڵێی و
تاراوه‌ی نامۆیی ده‌بێ.
ئیدی چیاکانی دایکی نا بینێ. وزه‌ی
ئاوی شه‌تاو و ده‌نگی تاڤگه نابیسێ.
گێژ و وڕ کاس و بێگۆڕ، ده‌سته‌مۆی
ده‌شته‌کانی گه‌رمیان ده‌بێ. کۆت له
مل زه‌نجیر له گه‌رده‌ن، تا دواین
دڵۆپی ده‌چه‌وسێته‌وه. روباری داماو
و راماو ئاوڕێ له ژیانی رابوردووی
خۆی ده‌داته‌وه. له خه‌ون و ئاروو
راده‌چه‌ڵه‌کێ. به سه‌ر چۆکی خۆیدا
ده‌دا. په‌شیمان له ئاوه‌زی
رابوردوو، په‌نجه هه‌ڵده‌پێکێ.
به‌رۆکی خۆی هه‌ڵده‌دڕێ. که‌چی، کات
به‌ره‌و دوا ناگه‌ڕێته‌وه، و ئاویش
به‌ره‌و هه‌وراز ناچێته‌وه.
ته‌نیا هاوڕاز و هاوزوانی ماسیه‌کانی
ده‌روونییه‌تی. باری خه‌می دڵی به
گۆرانییه‌ک ده‌درکێنێ. ئای بۆ شه‌تاوی
زیوینم، بۆ سروه‌ی شیبای به‌هارانم.
ئاخ بۆ بۆن و برامه‌ی گوڵ و گیای
کۆسارانم. ئاخ و داخ بۆ ئه‌وه‌ی بێ
سوود و قازانج بووم بۆ نیشتمانی
داگیرکراوم...
ئارام
له کازیوه‌ی به‌ربه‌یاندا ناشتایه‌کی
سه‌رپێی خوارد و سه‌ره‌ڕای ژانی برینی
دوێنێ باڵی، رێگای پارێزه‌کانی
گردیگه‌ڕۆڵی گرته‌پێش. کزنگی گوڵۆپی
دارته‌له‌کان، وه‌کوو ددانی پیره
پیاوی به ساڵدا چووی لێهاتو بوو. که
له به‌ر تریفه‌ی مانگه شه‌ودا
پێبکه‌نێ. ئیتر ئه‌و ملوانکه
مرواریه نه‌ما بوو له گه‌رده‌نی
زه‌ردی شاردا بدرۆشێته‌وه.
گوڵۆپه‌کان له به‌ر شه‌پۆلی ته‌وژمی
هه‌ژاندنی بۆردومانی شار شکا بوون یان
ته‌له‌کانیان پچرا بوون.
ئه‌و کزنگه‌ی ژێر دارته‌له‌کان، که
کۆڵانه‌کانی رووناک ده‌کرده‌وه. باڵی
ره‌شی شه‌وه‌زه‌نگی تارمایی شه‌وی به
سه‌ردا راکشا بوو. وه‌ک جاران رووناکی
په‌نجه‌ره‌ی ماڵانیش نه‌ما بوون.
ته‌نها تیشکی رووناکی گولله‌ی
ره‌شاشه‌کان و تۆپبارانی شار بوون.
جگه له ده‌روون و گوێ‌و چاویشیان
ئازار ده‌دا. کاتێک که
ده‌ته‌قینه‌وه برووسکه ئاسا به
تیشکی به‌نه‌وش و زه‌رد ئاسۆی ئه‌و
ده‌ڤه‌ره‌یان رووناک ده‌کرده‌وه.
به
هه‌ڵهاتنی هه‌تاو، هه‌ساره‌کان له
ناخی ئاسماندا دووباره
هه‌ڵده‌پرووزان. گولله زه‌ردو سووری
ره‌شاشه‌کانیش ره‌نگیان په‌ڕی. به‌س
ته‌نیا هاژه و لووشه‌ی چه‌کی گران
بوو که مه‌یانداریی ئاسمانیان
ده‌کرد.
گه‌واڵ گه‌واڵ په‌ڵه هه‌وره‌کان
کاره‌وانی خۆیان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات
ده‌ئاژووت. سروشت ره‌وتی ئاسای خۆی
ده‌پێوا و شاریش، ژیانی نائاسایی
رۆژێکی دی ده‌ست پێ‌کرد.
بۆ
دابین کردنی بژیوی ژیان، بۆ ناشتنی
خۆشه‌ویستان. بۆ گێڕانی شین و گریان.
بۆ بریڤانییه‌کی تر.
سیروان
چوو بۆ بنکه. به نیازی ئه‌وه که
کوێ پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه.
ئه‌و له شێوازی یه‌کجۆری ژیان
وه‌ره‌ز و ماندو ببوو. له‌وه بێزار
ببوو که دوژمن کات و شوێنی شه‌ڕ
دیاری ده‌کات. ئێمه‌ش چاوه‌ڕێ بین
تاکوو بزانین که‌نگێ و له کوێ ئه‌و
هێرش دێنێ و ئێمه‌ش بریڤانی بکه‌ین.
دوژمن سه‌دان ئه‌مبار و زاخه‌ی چه‌ک و
ته‌قه‌مه‌نی کاتی شای بۆ به جێماوه.
که به ساڵان ته‌واو نابێ. هه‌موو
کاتێک به فڕۆکه و هێلیکوپتری شنۆک
هێز و چه‌کی تازه و نوێژه‌نی بۆ دێ.
له گه‌ڵ هه‌موو که‌ره‌سه و بژیوی
ژیاندا.
له
نێو بنکه وه‌ک هه‌میشه کۆمه‌ڵێکی
ناسیاوی لێبوون. سیروان چووه نێو
کۆڕێک و سڵاوی لێکردن. هه‌موویان له
به‌ری هه‌ستان و خۆش دۆشیان لێکرد، و
له شوێنی خۆیان رونیشتن. هه‌رکه
نۆچه و هه‌واڵێکی پێ بوو
ده‌یگێڕایه‌وه.
بارزان که خۆی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه
بوو گۆتی: شه‌وی رابوردوو، به چه‌کی
قورس هێڕشێکی جه‌رگ بڕمان کرده سه‌ر
ریزه‌کانی رژیم له ئه‌و دیوی
فه‌یزاوا. واته ئه‌وانه‌ی که له
سه‌ر جاده‌ی سه‌قز له نێوانی که‌ڵی
فه‌یزاوا و له‌مپه‌ره‌که‌دا جێگیر
بوون.
له تاریکی شه‌ودا دوو په‌ل نزیک به
په‌نجا که‌س تا چه‌ند میتری مۆڵگه‌ی
دوژمن دزه‌مان کرد. به چه‌ند ئارپیجی
و بازووکا هاوکات ته‌قه‌مان له ماشین
و زرێپۆشه‌کان کرد. ئه‌وسا به چه‌کی
سووک ده‌ستڕێژمان کرده سه‌ر شوێنی
حه‌سانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان. وا سه‌ریان
لێ‌شێوا که هه‌موویان به‌ره‌و
ناوه‌ندی مۆڵگاکه هه‌ڵهاتن. به
هاوێشتنی تیشکهاوێژ له لایه‌ن
خۆمانه‌وه ئاگادار کراینه‌وه که
دووسه‌د مێترێک له دوژمن دوور
بکه‌وینه‌وه. که ئه‌و کاره‌مان به
خێرایی کرد. هاوڕێیان به چه‌کی قورس
وه‌ک ره‌شاش و هاوه‌ن و تفنگی٥٧
ناوه‌ندی مۆڵگاکه‌یان به خه‌ستی
کوتا.
ئێمه که شوێنه‌که‌مان به‌رز بوو و
به سه‌ر مۆڵگاکه‌دا زاڵ بووین، به
باشی ده‌مان بینی که چۆن خێوه‌ته‌کان
و ماشینه‌کان ده‌سووتان. هێزه‌کانیش
به سه‌ریه‌کدا ده‌که‌وتن. هه‌ژماری
زیانی گیانی و ماڵی دوژمن وا زۆره،
له‌وانه‌یه تاکوو چه‌ند رۆژێکیتر
خۆیان بۆ کۆ نه‌بێته‌وه. گه‌ر هێزمان
بوایه ده‌مانتوانی ئه‌و
٥٠٠
تا
٦٠٠
چه‌کداره‌ی دوژمن تێبشکێنین و چه‌کیان
بکه‌ین. ئێمه به خۆشیه‌وه به‌بێ
زیان له ژێر تۆپبارانی رژیم له
پاده‌گانه‌وه و ئاگر بارانی چوار
هێلیکوپتردا گه‌ڕاینه‌وه.
سیروان: ئه‌مه ئیماژه‌یه‌کی باشه بۆ
گۆڕینی تاکتیکی شه‌ڕی بریڤانی بۆ
پێشمه‌رگه‌یی،
له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی گه‌مارۆی
شاردا. ده‌بێ خۆمان رێکبخه‌ین. چه‌ند
په‌ڵێکی هێڕشوان له هه‌موو هێزه‌کان
و خه‌ڵکی شار چێبکه‌ین. گۆره‌پانی
شه‌ڕ بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی شار. تاکوو
تۆپبارانی نێو شار که‌م ببێته‌وه.
له‌وانه‌یه به سه‌د گولله تۆپ له
ده‌شت و کێوه‌کانی ده‌ڤه‌ری شاردا
یه‌ک پێشمه‌رگه بپێکێ یان هیچێ.
به‌ڵام له نێو شاردا به هه‌ر گولله
تۆپێک له‌وانه‌یه بنه‌ماڵه‌یه‌ک یان
ده‌یانکه‌س تێدا بچێ و چه‌ند ماڵێکیش
بروخێ. که چی دوژمن له دووره‌وه
هیچ زیانێکی لێناکه‌وێ.
شه‌ڕی چه‌کداری ئێمه ئێستا به‌س
بریڤانیه. زۆر کۆرپه و ساوایه. هیچ
ئیماژه‌یه‌کمان نییه. ده‌بێ له
ئیماژ و ته‌جروبه‌ی بزووتنه‌وه
چه‌کداریه‌کانی جیهان که‌ڵک وه‌رگرین.
ئه‌مه بیر‌و رای منه. گه‌ر له
بیرتان بێ له رۆژانی یه‌که‌می
شه‌ڕه‌وه ئه‌مه دووپات ده‌که‌مه‌وه.
هه‌موو
به‌شدارانی کۆڕه‌که، هاو بیری سیروان
بوون. ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی گه‌ر
شتێکی وا چێبکرێ ئه‌وان به‌شداری تێدا
ده‌که‌ن. به‌ڵام وڵامی ئه‌و کاره له
لای هێزه رامیاریه‌کانه. چۆنکوو
ئه‌وانن که خاوه‌نی رێکخراوه و
پێشمه‌رگه و چه‌کن.
رێبین
که ته‌مه‌نی له هه‌موویان زۆرتر و
ژن و دوو منداڵی شه‌ش و هه‌شت ساڵه‌ی
هه‌بوو، زۆر نیگه‌رانی تۆپبارانی شار
بوو. تاکوو ئه‌وانیتر که زۆربه‌یان
سه‌ڵت بوون، و هێشتا ژنیان نه هێنا
بوون.
به خه‌مباریه‌وه گوتی: پێش ئه‌وه
بێم بۆ بنکه! ته‌له‌فۆنم له خۆشکم
کرد له گه‌ڕه‌کی سه‌رته‌پۆڵه.
ئه‌ویش هه‌واڵی ناخۆشی پێ‌بوو، و وتی:
ئه‌م به‌یانیه گولله هاوه‌نێک له
ماڵی هاوکارێکم هه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره
ئاژین ده‌بێت. کاتێ که ئه‌وان له
نێو ژووره‌که‌یاندا خه‌ریکی خواردنی
ناشتا بوون. به پریشکی ئاژین بوونی
هاوه‌نه‌که ده‌مه‌وده‌ست ژن و
مێرده‌که هه‌ر دوو منداڵه‌کان
ده‌کوژرێن. خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک به هه‌زار
ئه‌ملا و ئه‌ولا و ئاره‌ق رشتن،
هاوکات له‌گه‌ڵ مه‌ترسی له تۆپباران.
ئه‌و بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌یان له ژێر
دار و پردوی ماڵه روخاوه‌که‌یاندا
ده‌رهێنا.
به‌داخه‌وه ئه‌و مناڵه چاو
گه‌شانه به پاروه نانی زاریانه‌وه
خوڵپانی خوێن ده‌کرێن. ئه‌من ده‌یانم
ناسی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئارام و بێده‌نگ
بوون. به‌بێ تاوان به ده‌ستی نیگریسی
مرۆڤ کوژانی کۆماری ئیسلامی له
خوێندا گه‌وزان. ئه‌وه‌یه
چاره‌نوسی خه‌ڵک. گه‌ر شۆڕشگێڕ بێ یان
بێلایه‌ن، جاش بێ یان باش بۆ
خوێنمژانی تاران جیاوازیه‌کی نییه.
ئه‌وان وه‌کوو"شه‌ڵم کوێرم ده‌ست
ناپارێزم" ده‌یانه‌وێ شارێک یان
نه‌ته‌وه‌یه‌ک قه‌ڵاچۆ بکه‌ن. دوژمن
به هێلیکوپتر ته‌قه له ئامبولانس
ده‌کا. جا چۆن چاوه‌ڕێی مرۆڤایه‌تی
له‌م ریش پان و مێش په‌ینانه
ده‌کرێت.
ده‌ڵێن
ئه‌و هێزه زۆره‌ی دوژمن که له
هه‌مه‌دانه‌وه وه‌ڕێ که‌وتون،
گه‌یشتوه‌ته نێوانی دێگولان و که‌لی
سه‌ڵواتاوا. پێشمه‌رگه پێشی پێگرتوه.
ئارێز
پێش ئه‌وه‌ی بچێ بۆ لای سیروان،
وه‌کوو هه‌میشه چوو بۆ بنکه. له‌وێ
گوێ له واتووه‌ری زاری خه‌ڵک بوو،
که ده‌یانوت شیمانه‌ی هێرشی
هێزه‌کانی دوژمن هه‌یه له به‌ره‌ی
توشنه‌وزه‌ره‌وه. ئه‌و واتووه‌رییه
بوو به‌هۆی ئه‌وه که نه‌چێت بۆ لای
سیروان. گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆیان، تا
ته‌له‌فۆن له سیروان بکات که
چاوه‌ڕێ نه‌بێت. چۆن ئه‌و ده‌یه‌وێ
بچێ بۆ یارمه‌تی به‌ره‌ی گریاشان.
سیروان له ماڵ نه‌بوو که پێ بڵێت.
به‌س به دایکی راگه‌یاند که ئه‌و
ئه‌مڕۆ ناتوانێ بێت بۆ لای سیروان.
ئه‌وسا گه‌ڕایه‌وه بۆ بنکه. له
گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی دیکه‌دا رۆیشت بۆ
گریاشان. له سه‌ر رێی توشی چه‌ند پوڵ
پێشمه‌رگه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی وه‌ک،
ناوگه‌وره‌کان، ناوموساییه‌کان،
به‌رده‌شت و ته‌نانه‌ت سپۆراوا بوو.
که هه‌موویان بۆ
یارمه‌تی ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌چوون
که له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا جێگیر بوون.
دیمه‌نی دڵڕفێنی باخ و مه‌زرا
ته‌ڕه‌کاڵییه‌کانی گریاشان، وه‌رزی
به‌هاریان وه‌بیری ئارێز هێناوه.
گریاشان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی
شاردایه‌و ناوچه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
له دوو به‌ری چۆمی ئاوڕێژی شار پڕ
بوو له باخ و مه‌زرای ته‌ڕه‌کاڵی.
وه‌کوو سه‌وزه‌ی خواردن و هه‌ندێکیش
دار میوه. به‌شێک له سه‌وزه‌ی شار
له وێ ده‌کێڵدرا. ئاوی چۆمه‌که‌ش له
چه‌ند کیلومیترێکی خوارتره‌وه،
ده‌رژا نێو ئاوی چه‌می شار واته
قشڵاخ و دواتر رۆباری سیروان.
گه‌ڕه‌که‌کان که له ناوه‌کانیاندا
دیاره، سه‌رده‌مێک ناو گه‌وره‌کان
گاوری زۆر تێدا ده‌ژیا. به‌ڵام له
به‌ر ده‌مارگیری موسلمانه‌کان له نێو
خه‌ڵکدا توانه‌وه و یان له چه‌ند
بنه‌ماڵه‌یه‌کدا که ماون، له ترس‌دا
نا‌وێرن خۆیان وه‌کوو زه‌رده‌شتی یان
گه‌ور بناسێن. هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌کانه
بنه‌ماڵه‌ی زۆری کریستیانی تێدا بوو و
ئێستاش هه‌رماون. ئه‌وان زۆر که‌متر
که‌وتونه‌ته به‌ر ئازاری
موسلمانه‌کان.
له ناو مووساییه‌کاندا مووسایی یان
جوو، جووله‌که‌ی زۆری تێدا ده‌ژیا.
ئه‌وانیش له سه‌رده‌می شه‌ڕی
ئیسرائیل و عه‌ره‌بدا توشی ئازار
بوون. بڕێکیان به‌ره‌و ئیسرایل کۆچیان
کرد. ئه‌وانه‌ش که مابوون به راده‌ی
گه‌وره‌کان که‌متر ئازار ده‌دران.
هۆه‌که‌شی ئه‌وه بوو که جوو و
کریستیانه‌کان له ئیسلامدا وه‌کوو
دینی ئاسمانی ناسراون. به‌ڵام
زه‌رده‌شتی که له کۆمه‌ڵگای
عه‌ره‌به‌وه دوور بوو وه‌ک کافر و
جادوکار چاوی لێده‌کرا. سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه که وشه‌ی مسجدی ئیسلام و
زمانی عه‌ره‌بی هه‌مان وشه‌ی
ئه‌وێستایی کوردی مزگته واته
مه‌زداگه، مزگه‌وت که بۆ کاری
ئایینی وه‌ریان گرتووه. چه‌ن
وشه‌گه‌ڵێکی تر، وه‌کوو سجده
سجاده... لێیان
داتاشیوه.
گه‌ڕه‌کی به‌رده‌شت، شوێنی
مه‌رزاکارانی گریاشان بووه و
سپوراوایش هه‌ژارنه‌شین و تازه
چێکراوه.
ئارێز
دابه‌ش کرایه سه‌نگه‌رێک له نێو
داره‌کانی قه‌راخی چۆمه‌که و
خواره‌وه‌ی قه‌ساوخانه. به‌ر پرسیاری
مه‌ته‌رێزه‌که، که لاوێکی
سه‌ره‌وه‌ی بیست‌و پێنج ساڵ بوو گوتی:
من ناوم ژیواره! سپاس بۆ ئه‌وه‌ی که
ئێوه هاتونه ئێره بۆ یارمه‌تی
ئێمه. دوێنێ دوژمن هێزێکی زۆری
هێناوه پشت و سه‌ری ته‌پۆڵکه‌ی
توشنه‌وزه‌ڕ. بۆیه ئێمه شیمانه‌ی
ئه‌وه‌مان ده‌کرد که هێرش بێنێت.
ئێوه دارستانی توشنه‌وزه‌ڕ به باشی
ده‌بینن. زۆر نزیکه، له دووسه‌د
میتر که‌متره. واته ئه‌وێ له برستی
چه‌کی ئێوه‌دایه. هه‌ر وه‌ها ئه‌وه
له بیر مه‌که‌ن له رادیو تێ ڤێوه
ئێره به باشی ده‌بیندرێت، و به
چه‌کی کالیبر
٥٠
و
٧٥
گه‌ر بکه‌ونه پێش چاویان ده‌تان
پێکێنن.
هه‌ر وه‌ها له توشنه‌وزه‌ڕه‌وه.
ده‌بێ زۆر ئاگادار بن.
له‌م چه‌م و دۆڵ و نێو جۆگه‌لانه‌دا،
پێشمه‌رگه‌مان زۆره. ئێمه ته‌نیا
چاوه‌ڕێ
ئه‌وه ده‌که‌ین که ئه‌وان له
کونه‌کانیانه‌وه وه‌ده‌ر که‌ون.
له‌وانه‌یه شه‌و به تاریکی هێزیان
له سه‌ر ته‌پۆڵکه‌که هێنا بێته
خوارێ و سه‌نگه‌ریان گرت‌و بێ. یان له
نێو چۆمه‌که‌وه هاتبێتنه
پێشه‌وه. ده‌بێ ئاگادار بین ئه‌و
سه‌نگه‌رانه‌ی پێشه‌وه پێشمه‌رگه‌ی
لێیه. نابێ ته‌قه به‌ره‌و ئه‌وان
بکه‌ین. ئێمه ئه‌وان ده‌پارێزین.
هێزی
دوژمن هه‌ستی به‌وه کردوبوو که
پارازی پێشمه‌رگه‌کان به‌هێزه. بۆیه
به تۆپباران و ئاگری هێلیکوپتره‌کانی
ده‌یه‌ویست هێزی گه‌ل ماندو بکات تا
بگه‌ڕێنه‌وه دواوه. کات تێده‌په‌ڕی
و دوژمنیش نه‌یده‌وێرا وه‌ده‌رکه‌وێ.
خه‌ڵکی گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره
خواردن و خواردنه‌وه‌یان بۆ
پێشمه‌رگه‌کان ده‌هێنا.
کاتژمێری پێنجی پاش نیوه‌ڕۆ
به‌درێژایی رۆژ تۆپبارانی گریاشان،
هێرشیان هێنا. گورج که‌وتنه نێو دا‌و
و بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌کان. یه‌ک له
دوای یه‌ک ده‌کوژران، یان بریندار
ده‌بوون و قه‌پیان ده‌کرد به‌خۆڵه
به‌پیته‌که‌ی گریاشاندا. وا شپرزه
بوون که "سه‌گ خاوه‌نی خۆی
نه‌ده‌ناسی " هه‌ر چه‌کدار بوو و
به‌ره‌و توشنه‌وزه‌ڕ هه‌ڵده‌هاتن. دوو
هێلیکوپتری دیکه‌ش هاته هانایانه‌وه
تاکوو توانیان که‌لاکی کوژراو و
برینداره‌کانیان کۆ بکه‌نه‌وه. دوو
کوژراو و چه‌ند برینداریان به جێ
هێشت له گه‌ڵ چه‌ند چه‌کی ژ٣
و یه‌ک ره‌شاشی کالیبر٥٠
که‌وتنه ده‌ستی پێشمه‌رگه.
به‌ره‌ی خه‌ڵک به‌بێ زیان ئه‌م
هێرشه‌شیان تێشکاند. ئارێز و
هاوڕێیانی له ته‌ک تاریکی ئێواره‌دا
گه‌ڕانه‌وه بنکه‌کانی خۆیان.
ئێواره
تانگێک پڕ له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له
پاده‌گانه‌وه به‌ره‌و یانه‌ی
ئه‌فسه‌ران وه‌ڕێکه‌وت. له رێگادا
که‌وته به‌ر ئاگری ده‌ستڕێژی
پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیه‌تی هێزه
چه‌کداره‌کانی نێو شار( کۆمه‌ڵه،
رێکخراوه‌ی چریکه فیدایه‌کان، حیزبی
دیموکرات و په‌یکار و...). ئاگری
ئه‌وان تانگه‌که ناچار ده‌کات
به‌ره‌و دوا بگه‌ڕێته‌وه.
ئارامی
ماندو به سه‌ر و قژی خۆڵاوی، له نێو
قووڵایی تارمایی ئێواره‌ی بێ وزه و
رووناکیدا گه‌ڕایه‌وه ماڵێ. به
درێژایی پاش نیوه‌ڕۆ، بای زه‌لان و
زریان به ته‌وژمێکی زۆره‌وه
هه‌ڵیکردو بوو. تایبه‌ت له سه‌ر
به‌رزایه‌کانی شاردا فره‌تر خۆڵ و
تۆزی سووڕده‌دا و ده‌یکرده چاوانی
خه‌ڵکه‌وه. زریان تۆز و خۆڵی ده‌م
تۆپبارانی گردیگه‌ڕۆڵی گژده‌دا و به
شێوه‌ی گه‌رده‌لوول به نێو
سه‌نگه‌ره‌کاندا ده‌یسووڕانده‌وه.
ئارام:
ئابرا ده‌توانی یارمه‌تیم بده‌ی که
سه‌ر و ملم بشۆرم؟ له به‌ر بانداژی
باڵم حه‌ز ناکه‌م ته‌ر بێت و ئاودز
بکات.
سیروان:
به‌سه‌رچاوانم وه‌ره!
ئیمشه‌و ماڵی ئه‌وانیش وه‌کوو
هه‌زاران ماڵی دیکه‌ی ئه‌م شاره له
رووناکی وزه بێبه‌ش بوون.
سیروان چرا فانوسه‌که‌ی هه‌ڵگرت و
له ته‌ک ئارام‌دا چوونه
گه‌رماوه‌که‌یان. وزه‌یان نه‌بوو تا
ئاوه‌که گه‌رم بکات. هه‌ر به ئاوی
سارد سه‌ر و ملی ئارامی شوشت، و خێرا
وشکی کرده‌وه. تا ئه‌وان هاتنه‌وه
ژێرخانه‌که، دایکیان خوانی شێوی
راخستو بوو.
سیروان:
راسی باسی ئه‌مڕۆی به‌ره‌ی شه‌ڕی لای
خۆتانت نه‌کرد؟
ئارام:
ئه‌مڕۆ هه‌ر وه‌ک جاران هێزه‌کانی
دوژمن به یارمه‌تی چه‌ک و ماشینی
جه‌نگی نوێژه‌نی سه‌ده‌یبیسته‌می
خۆیان، چه‌ند جار هێڕشیان هێنا
سه‌رمان. هه‌موو جارێکیش تێده‌شکان و
ده‌گه‌ڕانه‌وه نێوی پاده‌گان، واته
سه‌ربازخانه‌ی له‌شکه‌ری
٢٨.
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی یه‌کێ له
دیله‌کانی ئه‌مڕۆ، له نێو هێزه
چه‌کداره‌کانی رژیمدا، ئه‌م
سه‌نگه‌رانه وه‌کوو ته‌لیسم کراو و
گۆڕه‌پانی مه‌رگ ناوبانگی
ده‌رکردوه. هه‌ر گورهان یان گۆردانێک
ده‌نێرن بۆ گرتنی ئه‌م مه‌ته‌رێزانه،
چه‌کداره‌کان له یه‌کتر ماڵئاوایی
مردن ده‌که‌ن. گه‌ر رێگای هه‌ڵاتن
ببایه پاده‌گان چۆڵ ده‌بوو.
ئه‌وانه که ده‌یانه‌وه‌ی هه‌ڵبێن
یان خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، له
پشته‌وه پاسداره‌کان ده‌یان کوژن.
رۆژ نییه که ده‌یان که‌س له کاتی
هه‌ڵاتندا نه‌کوژرێن.
له
نێو پێشمه‌رگه‌کاندا زۆر جێ
سه‌رسوڕمانه، بۆ ئه‌وه هه‌ژده
رۆژه ئه‌وان هێڕش دێنن و
چه‌کداره‌کانیان ده‌ده‌ن به کوشتدا.
به گه‌مه به یه‌کتر ده‌ڵێن:
پاسداره‌کان کێ بڕکێیان له نێو
خۆیاندا داناوه، که کامیان زووتر
بچنه به‌هه‌شت، تاکوو ده‌لالترین
حوریان ده‌ستکه‌وێ. به وته‌ی یه‌کێ
له دیله‌کان "مه‌لاکان به‌ڵێنیان
داوه گه‌ر هه‌ر که‌س مه‌رگی شهادت
نۆش بکات، و بتوانێ دژ به شۆڕش یان
کافرێک بکوژێت چ کۆرپه‌ی ساوا بێت یان
پیری په‌ک که‌وتو، جیاوازییه‌کی
نییه. چۆن به کوشتنی کۆرپه‌یه‌کی
کورد، پێشمه‌رگه‌یه‌ک له داهاتودا
که‌متر ده‌بێت. به کوشتنی هه‌ر تاکه
که‌سێک گه‌ر که دژ به‌ئه‌وان بێت یان
نه‌بێت، یه‌ک کوردی سونی له ئێران
که‌م ده‌بێته‌وه. به پڕوپاگه‌نده‌ی
کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و مرۆکوژانه
ده‌چنه به‌هه‌شت و خودا به
هه‌رکامیان حه‌فتا حوری ده‌دا. له‌نێو
حورییه‌کاندا چاوکاڵ، چاوره‌ش
تێدایه. "
له ئێره‌دا باسی ژنانه. که چۆن
ئیسلامی مه‌لاکان سه‌یریان ده‌که‌ن.
ژن وه‌کوو که‌ره‌سه‌یه‌کی بێ بایه‌خ و
دانی له‌زه‌تی کاتی، و هه‌ر حه‌فتا
ژنی هه‌ره جوان و ره‌ند له
به‌هه‌شتدا بۆ یه‌ک پاسداری فریو
خواردوو.
سیروان:
خۆتی پێیه‌وه ماندو مه‌که. مه‌لا
به درێژایی مێژوو، خه‌ڵکیان فریو
داوه و نانیان له سه‌ر درۆ و فریو
خواردوه. ئێستا مێشکی تێگه‌یشتنی
به‌شێکی زۆر له‌و خه‌ڵکه
١٣٠٠ساڵ
له پاشی ئێستایه که تێدا ده‌ژین.
گۆڕان و گه‌شه‌کردنی مێشکی ئه‌و
خه‌ڵکه به
١٣٠٠کاتژمێر
و رۆژ ته‌واو نابێت. ئه‌وه‌ێ که له
فیلم و رۆمانه‌کاندا دیمانه و
خوێندومانه که بۆ راگردنی وره‌ی
هێزه چه‌کداره‌کانیان له به‌ره‌ی
جه‌نگدا، ژنی له‌شفرۆش بۆ
خوشگوزه‌رانیان ده‌به‌ن. ئێستا کۆماری
ئیسلامی ژنانی به ناوی (خواهرانی
زینب) ده‌نێرێته به‌ره‌ی جه‌نگ و به
ناوی سیغه شرعی بۆ یه‌ک یان چه‌ند
کاتژمێر، له لایه‌ن مه‌لایه‌که‌وه
بۆیان سیعه ده‌کات. واته له
ماوه‌ی
٢٤کاتژمێردا
یه‌ک خواهر زینب له زۆرتر له ده
چه‌کدار یان که‌س که کڕیاری سکسه
ماره ده‌کرێت. رێزی ژن له کۆماری
ئیسلامی ئێران‌دا ئه‌ویه.
خۆ
هه‌موومان بیستومانه که له شاره
ئایینیه‌کاندا مه‌لاکان ده‌یان ماڵی
گه‌وره‌یان کردوه به سیغه خانه.
ئالبۆمی پڕ له وێنه‌وی ئه‌و
ژنانه‌یان هه‌یه که سیغه‌ی ده‌که‌ن
بۆ پیاوان، له یه‌ک کاتژمێره‌وه تا
چه‌ند رۆژ. ئه‌وانه جێگای
سوزمانیخانه‌کانی کاتی شایان
گرتوته‌وه. به وته‌ی خۆدی مه‌لاکان"
فسادی کۆمه‌ڵگای پادشایه‌تیان به
بیسمیلا و ئایه‌ت خاوێن کردوته‌وه..."
بۆیه ئه‌م خه‌ڵکه‌ی ئێمه، سینگی
خۆیان کردوه به قه‌ڵخان؟
وڵامه‌که‌ی روون و ئاشکرایه. گه‌لی
کوردستان نایانه‌وه‌ێ کۆماری ئیسلامی
ئێران سه‌قامیر بێت. به سه‌قامگیری
ئه‌و رژیمه ژیانی کوێره‌وه‌ری و
پاشه‌ڕۆی کۆمه‌ڵگا ده‌ست پێده‌کات.
خه‌ڵک له هه‌موو شتێک بێ به‌ش ده‌بن،
و کۆمه‌ڵگاش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ 1300
ساڵ له‌مه‌و پێش.
|