|
نووسینی:
دیاکۆ زه‌ندی
diyako24roje@yahoo.se
ئه‌م نووسراوه‌م
پێشکه‌ش ده‌که‌م به گیانبه‌ختکردوان
و خه‌باتکارانی رێگای ئازادی و
سه‌رفه‌رازی. ئه‌و به‌رێزانه‌ی که
له‌م بریڤانییه‌دا به‌شداربوون و
ناویان هاتووه، و له‌وانه ئه‌م
خۆشه‌ویستانه: ئارام، ئاران،
ئاسیرتا، میترا، ئارێز، شاهۆ،
شوان، سه‌ی ئه‌یوب،
خه‌سره‌و، و
حه‌مامینی سۆفیپوور...
د.
ز
به‌شی بیست
یه‌کشه‌مه(میترارۆژ)ی١٤ی
گوڵانی٢٦٨٠ی
ک. رۆژی گێئوش، گوێ ئوش، گۆش،
گوێزه‌وین، گیتی، جیهان. ناوی ئیزه‌دی
پارێزه‌ری ئاژه‌ڵه.
٤ی
مای
١٩٨٠ی
ز.
_____________________________________________
تیشکی رووناکی چاوی هه‌ڵهێنا. وه‌ک
رۆباری چاوی مه‌ست و مه‌نگی یار. له
ئاسۆی ئاسمانی لۆتکه‌ی چیاوه، به
شه‌پۆڵی پرچی زێڕینی روومه‌تی شاری
باوه‌شێن ده‌کرد، و ره‌نگی دێزی شه‌وی
راوده‌نا. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له‌شی
شار به ئێش و ژانی برینی ناسۆره‌وه،
ده‌ئاڵان و ده‌یانناڵان. ئازاری
ده‌ماره‌کانی ده‌ژمارد، و خه‌می له
ده‌ستدانی خۆشه‌ویسته‌کانی پۆلێن
ده‌کرد.
گوڵستانی
ناسکی دۆڵ و چیا، مرواری شه‌ونمی
شه‌وێنی به‌هاریان ده‌کرد به
ملوانه‌کی گه‌ردانی زراڤ و به‌رزی
گوڵ. به‌ئاهه‌نگی شنه‌بای کێوستان،
کڕنۆشی بۆ تیشکی خۆره‌تاو ده‌برد.
خوناو و شه‌ونمی شه‌ویان، ده‌کرد به
دلۆپه‌ی ئه‌سرینی چاوانی گه‌شی
وه‌نه‌ۆشه و نێرگز، به‌داوێن و
به‌رۆکی هه‌تاویاندا ده‌پڕژاند. تا نا
ره‌زامه‌ندی و سکاڵای ژینگه‌ی شه‌ڕ
بکات له لای سروشت.
زه‌وین لانکی په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ،
گه‌ردی خه‌می خۆی ده‌سڕی. ره‌نگی
خاوێنی رابوردوی به ده‌ستکردی رۆڵه‌ی
هۆڤی خۆی دێز ببوو. پرچی زێوینی له
قوڕ گرت‌و بوو و شینی ده‌گێڕا بۆ
ره‌نجی کاری پڕووکێنه‌ر و رێسای
وه‌رزی بووژانه‌وه و ژیانه‌وه‌ی
سروشت. که‌چی ئێستا که ببووه وه‌رزی
مه‌رگ و له ناوچوون. بۆنی خۆشی
به‌هاری، ببوو به بۆنی خوێن و بۆسۆی
له‌شی رۆڵه‌کانی. گۆرانی
ئه‌ویندارانه‌ی بولبول بۆ گوڵ ببوو
به سۆز و چه‌مه‌ری دایکه جه‌رگ
سووتاوه‌کان. هه‌رچه‌ند مانگی گوڵان
بوو له په‌رتووکی وه‌رزی سرۆشتدا.
به‌ڵام بۆ خه‌ڵکی ئه‌م شاره مانگی
شه‌ڕان و قڕانه، یان مه‌رگ وه‌رانه.
سیروان
دوێنێ شه‌و دره‌نگێ گه‌ڕاوه ماڵێ.
سه‌یری ئارامی کرد که له نێو قوڵایی
خه‌ون و ئارووی خۆیدا ده‌ژیا.
به‌یانیش له ژێر تریفه‌ی زێوینی
مانگه شه‌ودا به‌ره‌و پارێزه‌کانی
به‌ره‌ی به‌ریڤانی ماڵ به جێده‌هێڵێ.
له
ئه‌نوشه‌ی به‌یانی ئه‌مجاره‌دا،
سیروان هێشتا له ناخی خه‌ونی
ئه‌وینداریدا بوو.
ئه‌ندامانی له‌شی په‌له‌قاژه‌یان
ده‌کرد، و مه‌رده‌ئاره‌قی ناو چاوانی
ئارووی پڕ له هه‌یه‌جانی ئاشکرا
ده‌کرد.
ئارام به پچه بۆ خۆی د‌یگوت، چه‌ند
خۆشه که من توشی ئێش و نۆشی
ئه‌ڤینداری نیم. له‌غاوی ئه‌سپی خۆم
به‌ره‌و هه‌ر کوێ دڵم بخوازی
رایده‌شه‌کێنم و غاری پێده‌که‌م،
به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵبه‌ندی دڵێک بم.
راستی خۆ منیش هۆکاره و هۆگری
سه‌نگه‌رم.
هه‌ی هۆ خۆ منیش ئه‌ویندارم و به خۆم
نه‌مزانی بوو. هه‌ر که‌س دڵی بۆ
ئه‌وینێک لێده‌دا و سیروانیش بۆ دوان.
سیروان
له خه‌و راچه‌ڵه‌کا. هه‌موو له‌شی
له ئاره‌قدا خووسا بوو. کێژ و وڕ،
سه‌ری له ژاندا ده‌یزریکاند. هه‌ندێک
له نێو پێخه‌فه‌که‌یدا دانیشت و
که‌مێک راما و بیری کرده‌وه.
به‌بێده‌نگ که ئارێز خه‌وه‌ری نه
بێته‌وه، هه‌ستا و چووه نێو
حه‌وه‌شه‌که‌یان. ئاره‌قه‌ی له‌شی به
فێنکی شنه‌ی به‌یان وشک کرده‌وه، و
به‌ره‌و نێو باخچه‌ی گوڵه‌کانی رۆیشت.
ده‌ستی کرد به بژار کردنی گیای
هه‌رزه‌ی نێو گوڵه‌کان. په‌پۆله‌ی
بیره‌وه‌ریه‌کانی به‌ره‌و چیا
سه‌رکێشه‌کانی کوردستان فڕی، یه‌ک
یه‌ک چووه هه‌وارگه‌ی گوڵان. له
کاتێکدا بژاری ده‌کرد د‌یگوت: ئه‌ی
گوڵه‌جوانه‌کانم تاکوو پار گوڵی هۆڤی
ئازادی بناری چیاکان بوون. به‌ڵام
ئه‌مساڵ ده‌سته‌مۆی ژینگه‌ی شارن.
بێبه‌ختی ئێمه ئه‌مساڵ هه‌وای
دووکه‌ڵاوی و پڕ له بارووت
هه‌ڵده‌مژن. هێدی هێدی ئێوه‌ش به
هه‌وای ژینگه‌ی شار رادێن و
ده‌سته‌مۆی مرۆڤ ده‌بن. گوڵ و وڵی
جوانی خۆتان زوو بده‌ن رۆژی شانزه‌ی
مانگ ده‌تانکه‌م به چه‌پکه‌گوڵێکی
ئه‌وتۆ. وا پڕ هه‌ست
ده‌تانرازێنمه‌وه که هه‌موو هه‌ستی
ئه‌وینداریم پێیه‌وه دیار بێت. چۆن
گوڵفرۆشه‌کان ئێستا گوڵه‌کانیان سیس و
ژاکاوه، بازاریان داخراوه.
سیروان
و ئارێز پاش خواردنی ناشتا، رێگای
بنکه‌یان گرته پێش. له نێو بنکه
وه‌کوو هه‌میشه ئامشۆی بنکه‌یان
ده‌کرد. جار و باره‌یش خه‌ڵکی
گه‌ڕه‌که‌کانی دیکه ده‌بینران. که
به هۆی رووخانی ماڵه‌کانیان به
بۆردومان، یان له نێوان و سنوور
شه‌ڕکه‌دا ده‌ژیان. ئه‌وان هانایان
هێنا بووه ماڵی خزم و ناسیاویان. ماڵ
و ژیانیان،
به‌جێیهێشتبوو بۆ جه‌رده و
چه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
به
گوێره‌ی بڵاۆکی کۆمه‌ڵه
''ئه‌مڕۆ ستادی هاوبه‌شی هێزه‌کانی
رژیم، له رادیو و تێ ڤێ
یه‌کانییه‌وه رایگه‌یاند، که بۆ
ماوه‌ی شه‌ش کاتژمێر واته له ده‌ی
به‌یانییه‌وه هه‌تاکوو چواری پاش
نیوه‌ڕۆ، ئاگر به‌ست راده‌گه‌ینن.
له کاتێدا له رۆژانی پێشوودا، گۆتو
بووی ،،پێشمه‌رگه هه‌ڵاتون و شاریان
به جێهێشتوه. شاریش له ژێر
ده‌سته‌ڵات و کونتڕۆڵی هێزه‌کانی
رژیمدایه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئاگر به‌ست
راده‌گه‌ێنن له هه‌مان سه‌رچاوه‌ی
درۆی خۆیانه‌وه.
ده‌ڵێن "درۆزن که‌م بیر و هۆشه
"خه‌ڵکی شار بڕوایان به ئاگربه‌ستی
رژیم نه‌ده‌کرد چۆن بۆ جارێکیش نه‌بوو
که وته‌ی راست له زاری کۆماری
ئیسلامی ئێران ببیسن.''
دیاره
ئه‌وان پیلانێکیان به ده‌سته‌وه‌یه.
هه‌رچه‌ند کاتژمێری ده به‌یانی
تێپه‌ڕی. به‌ڵام کس هه‌ستی به
ئاگربه‌ست نه‌ده‌کرد.
شار وه‌کوو رابوردوو تۆپباران
ده‌کرا. هێلیکوپتره‌کانیش به گولله‌ی
ره‌شاشه‌کانیان رێبوارانی نێو شاریان
ده‌دووراند به نێو کۆڵان و
رێگاکاندا. له‌و شوێنه
به‌رزانه‌وه(زاڵگه) که له ژێر
ده‌ستی هێزه‌کانی رژیمدا بوون، وه‌کوو
یانه‌ی ئه‌فسه‌ران ته‌په‌ی
توشنه‌وزه‌ر و رادیو تێ ڤێ، به‌چه‌کی
دووربیندار و دوورهاوێژ، وه‌ک کالیبر
٥٠،
ئیم١٦
و داراگون ته‌قه‌یان له هه‌ر که‌س
ده‌کرد که له دید و سێره‌یاندا
بووایه.
ئه‌و
خه‌ڵکه‌ی که ماڵ‌و ژیانیان به
جێهێشتو بوو، به هیوای ئه‌وه بوون
به‌شکو ده‌رفه‌تێک په‌یدا بکه‌ن که
له ماوه‌ی ئاگر به‌ستی رژیمدا سه‌ری
ماڵی خۆیان بده‌ن. یان کوژاوه‌انیان
بنێژن. به پێچه‌وانه به هه‌ژماری
کوژراو و بریندارانی شار له هه‌ر
خوله‌کێکدا زێده‌تر ده‌بوو.
خه‌ڵک
به بڕوا و یه‌کیه‌تییه‌کی پۆڵاین،
پاش پانزه‌ڕۆژ به‌ریڤانی و راوستان
کارا و کارامه‌تر بوون
له گۆڕه‌پانی راوستاندا. سه‌ره‌ڕای
گه‌مارۆی چڕی شار، وێران و کاول کردنی
سه‌دان ماڵ و پتر له سه‌دان کوژراو
له خه‌ڵکی سڤیلی شار، بریڤانی بۆ
پاراستنی ده‌سته‌ڵاتی خه‌ڵکی
باژێر
درێژه‌ی هه‌بوو. ئاریکاری نێوان خه‌ڵک
و پێشمه‌رگه بۆ دابین کردن
وبه‌شکردنی خوارده‌مه‌نی، ده‌رمان و
بژیوی ژیان، چ بۆ خه‌ڵکی نێو شار و چ
بۆ پێشمه‌رگه‌کانی سه‌نگه‌ره‌کانی
به‌ریڤانی به باشی ده‌چووه پێشێ.
خه‌ڵک له نێو خیابان و کۆڵانه‌کاندا
خه‌ریکی چێکردن و هه‌ڵکه‌نده‌نی
سه‌نگه‌رن. خۆیان بۆ پاراستن
له
گه‌له‌که‌یان ئاماده ده‌که‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ستی رژیم، به‌ڵام
هه‌ر له کاتی ئاگربه‌ستدا هێڕشی
هێنایه سه‌ر گردیگه‌ڕۆڵ و
به‌رزاییه‌کانی شێخان. فه‌رمانده
خوێنڕێژه‌کانی رژیم پێیان وابوو به
راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست خه‌ڵک
متمانه‌یان پێده‌کات و مه‌ته‌رێز و
پارێزه‌کانیان به جێده‌هێڵێن و ده‌چن
به دوای کاری ئاسایی رۆژانه‌یاندا و
فریوی ئه‌وان ده‌خۆن. بۆیه به
ده‌رفه‌تیان
زانی که هێرش بکه‌ن.
زوو
بۆیان ده‌رکه‌وت پیلانیان خه‌ونی
خاوه. ئه‌مجاره‌ش وه‌کوو جاران
هێزه‌کانیان به سه‌ختی تێشکان و به
دانی کوژرا و برینداری زۆر به‌ره‌و
مۆڵگه‌کانیان هه‌ڵاتن. تازه زانییان
که که‌س به به‌ڵێنی درۆی ئه‌وان
بڕوا ناکات.
پێشمه‌رگه‌ی
بنکه‌کان به وریاییه‌وه ئاماده
بوون و چاوه‌ڕێیان ده‌کرد که بزانن
له کام به‌ره‌وه پیویستیان به
یارمه‌تی هه‌یه. تاکوو بچن بۆ
یارمه‌تیدان. هه‌واڵیان هێنا که رژیم
چه‌ند تانگ و زۆرتر له
٢٠٠چه‌کداری
ته‌یار کردوه که هێرش بێنێته
سه‌ر به‌رزایه‌کانی گردیگه‌ڕۆڵ.
به تۆپ و هاوه‌نی
١٢٠
میلی هاوکات له‌گه‌ڵ هێڕشی هێلیکوپتر
سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌کانی پسا پس
ده‌کوتا.
سیروان له گه‌ڵ پانزه پێشمه‌رگه‌ی
بنکه، چه‌کیان به‌ست خۆیان بۆ
یارمه‌تی ئه‌وێ ته‌یار کرد. بۆ
ئه‌وه‌ی که زوو بگه‌نه ئه‌وێ، به
دوو تاکسیبار، پاش ماوه‌یه‌کی کورت
ئاژووتن خێرا خۆیان گه‌یانده پشتی
سه‌نگه‌ره‌کانی ئه‌وێ. ئه‌وسا ئه‌وان
له چه‌ند پۆڵی دوو تا سێ که‌سیدا به
نێو پارێزه‌کاندا دابه‌ش بوون. ئارێز
و سیروان به رێکه‌وت که‌وتنه لای
ئارام.
کاتژمێر سێ پاش نیوه‌ڕۆیه. رژیم
هێشتا هێڕشی نه‌هێناوه بس له ئاسمان
و زه‌وینه‌وه به خه‌ستی ئه‌مانی
ده‌کوتا. ئه‌مڕۆ داینابوو به
یارمه‌تی ئه‌و چه‌ند تانگ‌و زرێپۆشه
ئه‌و به‌رزایانه‌ی گردیگه‌ڕۆڵ بگرن.
که چوارده رۆژه له پێناویدا
سه‌دان کوژراویان دابوو.
له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌کاندا،
چه‌کی نوێژه‌نی دژ به تانگ نه‌بوو
جگه له چه‌ند
چه‌کی
ئارپیجی٧
و بازووکا. به‌ڵام پێشمه‌رگه‌کان
چه‌کێکی دیکه‌یان هه‌بوو که دوژمن
نه‌یبوو. ئه‌ویش چه‌کی بڕوا و
لێبووردویی بوو.
سیروان و ئارێز له ته‌ک ئارام و
شێرکۆ، که له یه‌ک سه‌نگه‌ردا بوون.
بڕیاریان دا که گولله‌یان به
خه‌ساردا نه‌چێ. له پێشدا به ته‌ک
تیر،
گه‌ر کاتێ نزیک بوونه‌وه ده‌ستڕێژ
بکه‌نه سه‌ریان. چون یه‌ک فیشه‌ک بۆ
ئه‌وان زۆر گرنگه.
رژیم پاش تۆپبارانی چڕ وپڕی جێگای
پێشمه‌رگه‌کان، تانگه‌کانی خسته رێ.
دۆشکه‌کانی پێشمه‌رگه به راونانی
هێلیکوپتره‌کانه‌وه سه‌ر قاڵ بوون.
ئه‌وانیش له مه‌ودای به‌رزه‌وه
ته‌قه‌یان ده‌کرد که وا کارا نه‌بوو.
پێشمه‌رگه
هیچ ته‌قه‌یه‌کیان له زرێپۆشه‌کان
نه‌کرد تاکوو گه‌یشتنه داوێنی
ته‌پۆڵکه‌کانی گردیگه‌ڕۆڵ و تیرڕێژی
چه‌کی پێشمه‌رگه‌کان. له پڕ ده‌نگی
نرکه‌ی ئارپیجی و بازووکا له
زرێپۆشه‌کانی رژیم، هاوکات فه‌رمانی
ته‌قه‌ی ته‌ک تیری پێشمه‌رگه‌کان
بوو.
خێرا له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانه‌وه
که پێشمه‌رگه زووتر سێره‌یان له
چه‌کدارانی په‌نای زرێپۆشه‌کان گرت‌و
بوو، ته‌قه‌یان ده‌ستپێکرد. چینی
پێشه‌وه‌ی چه‌کدارانی دوژمن ده‌که‌وتن
و له هه‌ورازی ته‌پۆڵکه‌کانه‌وه
گلێر ده‌بوونه‌وه. گولله
بازووکایه‌ک زرێ تانگی پێش سه‌نگه‌ری
ئارامی پێکا و سووڕی خوارد. تانگه‌که
به په‌ڵه به‌ره‌و دوا لاره لار
گه‌ڕایه‌وه. ئه‌و به‌وبه‌ختانه‌ی که
له په‌نا و پشتی ئه‌وتانگه‌وه،
خۆیان له ترسی چه‌کی پێشمه‌رگه
حه‌شار دابوو له ژێر زه‌نجیره‌کانیدا
ئه‌نجن ئه‌نجن بوون. هێزی دوژمن
به‌بینینی ئه‌م تێشکانده‌یان،
وره‌یان له ده‌ستدا. به‌پاشه کشێ و
دووکه‌ڵ ئاگری ئه‌و دوو زرێپۆشه،
هه‌رکه‌س بۆ خۆی هه‌ڵده‌هات.
چه‌کی
پێشمه‌رگه ئه‌و مه‌ودای پێیان
نه‌ده‌دا و ئه‌وانیش پوڵ پوڵ ئاخی
گۆڕه‌پانی شه‌ڕیان له ئامێز ده‌گرت و
ئیدی هه‌ڵنه‌ده‌ستانه‌وه. فه‌رمانده
نه‌زانه سه‌رتیپ پاسداره‌کان، که
به‌خۆڕایی له هیچه‌وه، دوورۆژه
ببوون به سه‌رتیپ پاسدار. هه‌ر
ئه‌وه‌یان لێده‌وه‌شایه‌وه که
منداڵی خه‌ڵکی به‌کوشتن بده‌ن و
بنه‌ماڵه‌ی سڤیلی کوردیش له خوێن
بگه‌وزێنن.
چه‌کداره ترساوه‌کانی دوژمن له کاتی
هه‌ڵاتندا، ئه‌گه‌ر له به چه‌کی
پێشمه‌رگه نه‌کوژرابان به چه‌کی
پاسداره‌کان، و به فه‌رمانی ئه‌میر
پاسدارێک ده‌کوژران. بۆ ئه‌وه
هه‌ڵنه‌ین و رێگای پاشه‌وه‌یشیان
نه‌مێنێ.
کوژراو
و بریندارێکی زۆریان به جێهێشتو بوو
زۆربه‌یان گه‌ڕابوونه‌وه نێو
پاده‌گان.
پێشمه‌رگه نه‌یده‌توانی له ئه‌و
هه‌ورازوه دابه‌زێته خوارێ بۆ
هێنانی ده‌ستکه‌وت. چۆن له به‌ر دید
و تیرڕێژی چه‌کی سووک و گرانی دوژمن‌دا
بوو. دوژمنیش نه‌یده‌توانی که بێت و
که‌لاکی کوژراو و بریندارانی
به‌رێته‌وه.
ئه‌و برینداره چاره‌ره‌شانه‌ش، به
ده‌م ژان و خوێن چوونی
برینه‌کانیانه‌وه ده‌مردن.
گیانی
مرۆڤ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بایه‌خی
نه‌بوو هی خۆی بێت یان''دژ به
شورش''. ماوه‌ی نیو کاتژمێرێک هیچ
جوولانه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن هێزه‌کانی
دوژمنه‌وه به دی نه‌کرا. له
وانه‌یه خۆیان رێک بخه‌ن بۆ هێرشێکی
دیکه و بردنه‌وه‌ی که‌لاکه‌کانیان.
به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێلیکوپتره‌کان له
ئه‌و به‌ری چومی ده‌ره‌به‌یان و
حاجیاواوه به‌ره‌و گردیگه‌ڕۆڵ. بۆ
جارێکی‌تر له ئاسمان و زه‌وینه‌وه
سه‌نگه‌ره‌کانی گردیگه‌ڕۆڵیان
ئاگرباران کرد.
ئارام
به پێکه‌نینه‌وه گۆتی: ئه‌م
تاکتیکه، تاکتیکی هێرش کردنه. ئه‌ون
ئه‌وه‌نده گه‌وجن هه‌ر ئه‌و شته
دووپات ده‌که‌نه‌وه، که ئێمه
ئاگادارین که ئه‌نجامه‌که‌ی چییه.
واته ئه‌وه هاتین. فه‌رمون وه‌رن
ئێمه‌ش ئاماده‌ین که پێشوازیتان
لێبکه‌ین. ئه‌مجاره‌ش وه‌کوو جاری
پێش‌و هاتن وتێشکان. کۆمه‌ڵێکی کوژراو
و برینداری تازه‌یان به جێهێشت تاکوو
توانیان چه‌ند که‌لاکێکی پێش‌و
ببه‌نه‌وه.
له به‌ره‌ی پێشمه‌ره‌دا سێ که‌س به
سووکی بریندار بوون.
ئه‌ویش به پرشه‌ی تۆپباران. که هه‌ر
له‌وێ ده‌رمان کران. سیروان له
پارێزه‌که‌یه‌وه سه‌یری
هێلیکوپتره‌کانی ده‌کرد که به‌ره‌و
حاجیاوا فڕین و هه‌ندێکیان به‌ره‌و
نێو شێخان.
ئارام: له‌وێ که هێلیکوپتره‌کان
ده‌فڕن و ته‌قه‌ده‌که‌ن گۆڕه‌پانی
شه‌ڕه. وادیاره ئه‌مڕۆ هاو کات له
چه‌ند به‌ره‌وه هێرشی هێناوه‌ته
سه‌ر شار.
له‌م
کاته‌دا
چه‌ند کچێک به‌کۆله‌باری خواردن و
خواردنه‌وه هاتنه نیو پارێزی
پێشمه‌رگه‌کان. له نێو ئه‌و پوله
کچانه‌دا، میترا و چنووریش به دی
کران.
ئاریز بانگی له چنوور کرد. کاتێ
چنوور ئارێزی دی له‌ته‌ک میترادا به
کۆله‌باره‌که‌یانه‌وه هاتنه ئه‌وێ.
پاش خۆشدۆش کردن، کۆڵه‌باره‌کانیان
کرده‌وه خواردن و چای میوه‌یان
پێکه‌شی پێشمه‌رگه‌کان کرد.
کاتژمێری
پێنجی پاشنیوه‌ڕۆ، کۆمه‌ڵێکی
هێزی تازه‌ی گه‌ل، هاتنه نێو
سه‌نگه‌ره‌کان و جێگه‌یان له گه‌ڵ
ئه‌ماندا گۆڕایه‌وه.
ئارام ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ سیروانی برای
و هاوگه‌ڕه‌که‌کانی، به ئه‌و دوو
تاکسیباره که هاتو بوون گه‌ڕانه‌وه
بنکه‌ی
گه‌ڕه‌کی
خۆیان.
ئارام:
ئه‌مڕۆ له کاتژمێری ده‌ی
به‌یانیه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی که
ئه‌نگۆ هاتن، دوژمن تۆپبارانی کردوین.
ئه‌وه سه‌یره سه‌دان میلیون د‌راڤی
ئه‌م وه‌ڵاته ده‌دا به چه‌ک و ئاگر،
بۆ سه‌رکوت کردنی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی.
ئه‌گه‌ر ئه‌م میلیونها دراڤه‌ی که
خه‌ڵکی پێده‌کوژێ و ئاوه‌دانی پێ کاول
ده‌کات، ته‌رخانی ئاوه‌دانی و تکنیکی
بکردایه، راده‌ی هوشیاری و خره‌دی
خه‌ڵکی پێبه‌رز ده‌کرده‌وه. ئییتر
وێنه‌ی خومه‌نیان له نێو مانگدا
نه‌ده‌دی، که ئاڵای ئه‌مریکای
تێدایه.
کا
سوارۆ هاته پیریانه‌وه و گوتی: ده‌ک
هه‌ر به خۆشی و ته‌ندوروستی بێنه‌وه
کوڕه ئازاکانی گه‌ڕه‌ک. گوێبده‌ن
تاکوو چه‌ند هه‌واڵێکتان بۆ
بگێڕێمه‌وه. هێزه‌کانی رژیم هێرشی
خۆیان تاکوو بن ته‌په‌ی حاجیاوا
گه‌یاند. به ده‌ستڕێژی چه‌کی سووک و
قورسی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه و
دیموکرات، هه‌روه‌ها بنکه‌کانی ئه‌ڤ
ده‌ڤه‌ره دوژمن به دانی کوژراو و
برینداری زۆر تێده‌شکێ و پاشه‌کشێ
ده‌کات. له‌م شه‌ڕه‌دا
پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه گیانی به‌خت
ده‌کات و ده‌چێته ریزی کاره‌وانی
گیانبازانی بزووتنه‌وه‌ی به‌ریڤانی
گه‌لی کورد. له به‌ره‌ی شێخانه‌وه،
هێزه‌کانی دوژمن له ژێر ئاگری
هێلیکوپتردا هه‌ندێک پێشره‌ویان کرد.
به‌ڵام له ئاکامدا له به‌ر
ده‌ستڕێژی چه‌کی پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌ڵه، فیدایی، په‌یکار و
بنکه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره تێشکان.
به‌جێهێشتنی شه‌ش کوژراو و کۆمه‌ڵێک
برینداره‌وه گه‌ڕانه‌وه نێو
ئوستانداری.
له
گه‌ڕه‌کی قه‌ڵاچوارلان به هۆی ئاژین
بوونی گولله هاوه‌نی
١٢٠میلی
له ماڵێکدا له پشتی مزگتی
ئه‌مانولاخانی ئه‌رده‌ڵان، حه‌وت که‌س
له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که ده‌کوژرێ
و ته‌نیا منداڵێک زیندو ماوه.
پاسدار و جاشه‌کانی جێگر له
ده‌بستانی به‌در له نزیکی ئوستانداری
ته‌قه‌یان له هاتو چووی خه‌ڵکی ئه‌و
ده‌ڤه‌ره کرد. له ئاکامدا که‌سێک
به ناوی محمه‌د ته‌قی عه‌باسی،
ماموستای زانکۆی رازی سنه که
لایه‌نگیری ره‌زمه‌نده‌گان بوو کوژرا.
له
به‌ره‌ی توشنه‌وزه‌ره‌وه، هێرشی هێزی
دژ به‌مرۆڤی دوژمن تێده‌شکێ و به
زیانێکی زۆری گیانی و ماڵیه‌وه
پاشه‌کشێ ده‌که‌ن. ئه‌مانه به‌شێکی
زۆر که‌من له هه‌واڵه‌کانی ئه‌مڕۆ
که به کورتی باسم کرد.
سیروان:
باشه کا سوارۆ ئه‌م هه‌موو
هه‌واڵانه‌ت له کوێ ده‌ستکه‌وتوه؟
کا
سوارۆ: سیروان گیان! راسته که پیرم
و له‌شم بێ هێزه، به‌ڵام گوێم
ده‌بیسێ و زمانم درێژه. وا نییه
رۆڵه پرشنگ؟ زوان و گوێچکه‌ی من چوار
که‌نیشک و کوڕه‌خاسه‌ی وه‌ک پرشنگ و
وریایه. ئه‌وان هه‌واڵنامه‌ی
کۆمه‌ڵه حه‌یاته‌که و هێزه‌کانی
دیکه‌م بۆ ده‌خۆێننه‌وه.
ئه‌ری وریا گیان هیچم له بیر
نه‌چووگه؟
وریا: نه مامۆ سوارۆ، مێشکت باش کار
ده‌کات.
کا سوارۆ: باشه! سپاس بۆ یه‌زدان
که هێشتا توشی فه‌راموشی نه‌بووم.
ئه‌ری ئارام! ئه‌م پانزه رۆژه له
سه‌نگه‌ری گردیگه‌ڕۆڵ بێزار و ماندو
نه‌بووگی؟
ئارام پێکه‌نی و له وڵامدا گۆتی: نا
کا سوارۆی به‌ڕێز!
پێڕاهاتوم
و وه‌کوو ماڵی دووهه‌می خۆم چاوی
لێده‌که‌م.
سوارۆ: ده‌زانم رۆڵه گیان! هه‌ر بژی
بۆ ئه‌م نیشتمانه.
بریا منیش وه‌کوو تۆ گه‌نج و به وزه
بوام. بمتوانیبا خزمه‌تێک به
نیشتمانه‌که‌م بکه‌م.
ئارام:
تۆ سه‌ره‌ڕای پیری و بێهێزی هه‌ر
ئێسته‌ش خه‌ریکی خزمه‌ت کردنی. هه‌ر
که‌س به گوێره‌ی هێز و توانایی خۆی.
سیروان، میترا وچنووری بانگهێشتی ماڵی
خۆیان کرد.
میترا سپاسی کرد و وتی به‌داخه‌وه
سیروان گیان، ئێستا دره‌نگه ده‌بێ
بگه‌ڕینه‌وه ماڵێ. دڵنیا به که
شه‌و ته‌له‌فۆنت لێده‌که‌م باشه
گیانه‌که‌م؟
سیروان زۆرباشه له گه‌ڵ ئاریزدا
تاکوو ماڵی خۆتان ره‌وانه‌تان
ده‌که‌ین. ئه‌وسا سیروان
ده‌ستی ئارامی
گرت
و
گۆتی تۆ بگه‌ڕوه ماڵێ، من و ئارێز
ئه‌م هاوڕێیه به‌ڕێزانه
ده‌به‌ینه‌وه.
میترا
و
چنوور،
ماڵ ئاوایان
له ئارام
کرد
و به‌ره‌و چوارباخ وه‌ڕێی که‌وتن.
که ئارام گه‌ڕایه‌وه
دایک و باوکی له بیننی
ئه‌مڕۆیش خۆشحاڵ بوون.
ئارام به بنه‌ماڵه‌ی راگه‌یاند که
سیروان و ئارێز رۆیشتن بۆ چوارباخ.
سیروان و ئارێز هه‌رکامیان ده‌ستی
یاری خۆیان گرت و به‌بێ په‌له به
پیاسه‌کردن به‌بێ گۆێدان به
تۆپباران، گه‌یشتنه گه‌ڕه‌کی
چوارباخ. له‌وێ خۆشه‌ویسته‌کانیان له
ئامێز گرت و به ماچی ئه‌ویندارانه
ماڵئاوایان کرد و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵی
سیروان.
سیروان
هه‌رچێ شه‌پۆڵی رادیوه‌که‌ی گۆڕی
بێسوود بوو. هیچ باسی به‌رخوردانی
کوردی تێدا نه‌بوو. هێدی هێدی چوونه
ئامێزی شه‌و و بوون به مێوانی خه‌و.
|