|
نووسینی:
دیاکۆ زه‌ندی
diyako24roje@yahoo.se
ئه‌م نووسراوه‌م
پێشکه‌ش ده‌که‌م به گیانبه‌ختکردوان
و خه‌باتکارانی رێگای ئازادی و
سه‌رفه‌رازی. ئه‌و به‌رێزانه‌ی که
له‌م بریڤانییه‌دا به‌شداربوون و
ناویان هاتووه، و له‌وانه ئه‌م
خۆشه‌ویستانه: ئارام، ئاران،
ئاسیرتا، میترا، ئارێز، شاهۆ،
شوان، سه‌ی ئه‌یوب،
خه‌سره‌و، و
حه‌مامینی سۆفیپوور...
د.
ز
به‌شی بیست و حه‌وت
شه‌مه(هه‌تاورۆژ،تیشکیخۆر)ی٢٠
ی گوڵانی ساڵی٢٦٨٠ی
کوردی. رۆژی وه‌ره‌هرام،
وه‌هرام، وارام، بارام ناوی ئیزه‌دی
خه‌بات و سه‌رکه‌وتنه.
١٠ی
مای١٩٨٠ی
ز.
_____________________________________________
________
هێشتا سروشت له حه‌سانه‌وه‌ی تاریک و
روونی به‌ر به‌یاندایه. واته کات
ده‌می ئوشایه و کازیوه‌ی به‌یانی
مزگانی هاتنی رۆژی به سروشت و
گیاندارانی دا.
له‌شی ته‌زیوی ده‌شت و دۆڵ له ژێر
تارمایی شه‌وه‌زه‌نگی شه‌ودا
مرووژانه‌ی ده‌کرد. ڤه‌ژین و بزاڤی
ره‌وتی ژیان، به تیشکی فه‌ڕی
به‌ربه‌یان، پیله‌ی سارد و سڕی
شه‌ویان داده‌دڕان.
ئامێزیان ژ بۆ روناهی وه‌کرد، و گزنگی
هه‌تاویان را‌مووسی.
ژینه‌وه‌رانی
سروشت، هه‌موو و گشت. گه‌ش و شادمان،
سه‌ری رێزیان بۆ تیشکی هه‌تاو
داده‌نواند. تاکوو نیشتمانیان بۆ
رووناک کا،
بۆ ئه‌وین و دڵداریان. بۆ بریڤانی و
راوستانیان. سه‌رکه‌وتن و ره‌زگاریان.
دژ به
شه‌واره‌ی
شه‌وه‌زه‌نگی شه‌و.
ئه‌ندامانی شاری مل به‌کوێن،
بریندارانی له‌ش به خوێن، به‌نه‌مانی
وزه‌ی تیشک و گه‌رما،. له‌شی سڕیان
ته‌زیوه له سه‌رما. زامدارانی
بۆردوومان، له به‌ر نه‌بوونی
ده‌رمان. ده‌یان ناڵاند له سۆی ئێش و
ژان. رۆژ هاته‌وه دیسان، شادی بۆ
سروشت و خه‌م و په‌ژاره بۆ مرۆڤی
ئه‌م باژێره گه‌ڕایه‌وه.
سیروان
له ناخی قووڵایی خه‌ودا، ئارووی به
نیشتمان و رووگه‌ی ئه‌وینی ده‌دی که
چۆن داهاتویان مسوگه‌ر بکا.
ئارام به ئارامی و هێمنی له خه‌و
رابو. له‌شی ماندوی چه‌ند رۆژه‌ی
نه‌حه‌سانه‌وه‌ی، ره‌پتر ببوو.
ماسولکه و ده‌ماره‌کانی مرووژانه و
سه‌مای ژانیان ده‌کرد. تا چه‌ند
سه‌دمیتری له سه‌ره‌تای رێگادا
هه‌نگاوه‌کانی تێکه‌ڵاوی ژانی له‌شی
بوو. هێدی هێدی به تین و گه‌رمای
خێرایی رێگا، له‌شی نه‌رم بوو و
جه‌مامی شکا. ئێشی ماسولکه‌کانی
هه‌ندێک دامرکا و ده‌سته‌مۆی فه‌رمانی
مێشکی بوون.
سیروان
ئه‌مڕۆ زوو له خه‌و هه‌ستا و
ئارێزیشی خه‌وه‌رکرده‌وه. ئه‌وان به
پێچه‌وانه‌ی ئارام ناشتایان خوارد.
سیروان
رووی له ئارێز کرد و پێگۆت: ئه‌من
له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه. به‌رنامه‌مان داناوه که
ئه‌مڕۆ هێڕش به‌رینه سه‌ر هێزه‌کانی
دوژمن له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
گه‌مارۆی شاردا. ئامانجیش ئه‌وه‌یه
که تاکتیکی بریڤانی بۆ هێڕشوانی
بگۆڕین. ئه‌مکاره‌ش رخنه‌یه‌که له
هێزه رامیاریه‌کان که زۆربه‌ی
هێزه‌کانیان بۆ بریڤانی ته‌رخان
کردوه.
له‌م کاره‌مان قازانجی ئه‌وه
ده‌که‌ین که بۆردوومان و تۆپبارانی
شار که‌متر ده‌بێته‌وه. به هێڕشی
ئێمه زیانی گیانی و ماڵی دوژمن زۆرتر
ده‌بێت. ئیتر دوژمن ته‌نیا له
دووره‌وه خه‌ڵکی سیڤیلی شار ناکوژێت.
به‌راستی ئیتر له‌وه ماندو بووین که
دوژمن گۆڕه‌پان و کاتی شه‌ڕ به
سه‌رماندا داسه‌پێنێت. یان خه‌ڵکی
بێتاوانی نێو شار بکوژێت و
ماڵوێرانیان بکات. تۆ بۆ خۆت ئه‌گه‌ر
کارێکت نییه ده‌توانی له گه‌ڵماندا
بیت.
ئارێز:
تۆ بۆ خۆت باش ده‌زانیت که من سه‌رم
بۆ شتێکی وا ده‌خۆرێت. من له گه‌ڵت
دێم.
سیروان:
هه‌تاکوو کاتژمێر ده‌ی به‌یانی
ماوه‌مان هه‌یه. ئه‌و کاته که
دیاری کراوه، له پێش بنکه
کۆده‌بینه‌وه تاکوو چه‌ند هه‌ڤاڵێک
به ماشین به دواماندا دێن. په‌ڵێکی
کۆمه‌ڵه‌ش له به‌ره‌ی شه‌ڕه‌دا
ئاریکاریمان ده‌که‌ن. ئه‌وان ئێستا
له‌وێ خه‌ریکی چاودێری دوژمنن.
زه‌نگی
ته‌له‌فۆن سیروانی بۆ لای خۆی راکێشا.
ده‌نگی ڤه‌ژینی میترا هێز و گڕی
ژیانی خسته ده‌روونی سیروان و وزه‌ی
پێدا. پاش ئه‌وه‌ی له خۆشه‌ویستی
نیشتمان و ئه‌وینی خۆیان دوان. سیروان
بۆی گێڕایه‌وه که ئه‌مڕۆ ده‌چێت بۆ
کارێکی وا. کاتێک که گه‌ڕایه‌وه
ماڵێ په‌یوه‌ندی پێیه‌وه ده‌کات.
میترا
بێده‌نگ بوو له‌وه‌ی که بیستی.
سیروان هه‌ستی به‌وه کرد که ئه‌و
بێده‌نگییه نیگه‌رانیه. ترسی له
ده‌ست دانیه‌تی. به ئارامی پێوت:
میترا نه‌تبینم خه‌مبار بیت.
خۆشه‌ویسته‌که‌م ئه‌گه‌ڕێمه‌وه.
ئێواره له نێو شه‌پۆلی تیشکی
خۆرئاوا، و به گزنگی زێڕینی هه‌تاو
ماچت ده‌که‌م. گوڵی ئه‌رخه‌وانی
ئه‌وینی هه‌رژیم به به‌رۆکتدا
ده‌ده‌م. هه‌ر له ئێستاوه ئامێزت بۆ
ده‌که‌مه‌وه، په‌رۆشی ژیان و ژانی
دووریت ده‌سڕمه‌وه. له کانیاوی ماژی
چاوه‌کانتدا، هیوا ببینم. له باخی
دڵی پڕ ئه‌وینمدا، گوڵزاری خۆشه‌ویستی
تۆ ده‌روێنم. به‌بێ تۆ نامۆ و
تاراوه‌م له ده‌روونی خۆم. به‌بێ تۆ
په‌یکه‌ری بێگیانم.
له ئاوێنه‌ی نیشتماندا تۆ ده‌بینم.
به هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئامێزی تۆ،
گولله نامبڕێ و هێزی ئه‌ژنۆم پتوتر
ده‌بێت. ئارام و دڵنیا به، تا
ئێواره، ئه‌ی گوڵی ژیان و هێزی دڵان.
ئارێز
خۆی به خوێندنی په‌رتووکێک سه‌رقاڵ
کرد، کاتێک سیروان خه‌ریکی ته‌له‌فۆن
بوو.
سیروان پرسیاری لێکرد: ئه‌رێ ئارێز
کاری تۆ و چنووریش هیچ که‌موکوڕیه‌کی
نه‌ماوه؟
ئارێز به ئه‌سپایی په‌رتووکه‌که‌ی
به‌ست و له شوێنی خۆی دانا و گوتی:
هه‌روا که وتم کاری ئێمه سه‌د له
سه‌ددا ته‌واوه. ماوه‌ته سه‌ر
ئه‌وه که بارودۆخی ئه‌م شه‌ڕه
داسه‌پاوه چی به‌سه‌ربێت. گه‌ر ئه‌م
شه‌ڕه ماڵوێرانکه‌ره
ته‌واو بێت. دۆزی شار ئاسایی
ببێته‌وه، به نیازین له مانگی
پوشپه‌ڕدا زه‌ماوه‌ند بکه‌ین.
ئه‌گه‌ریش له شاردا ئه‌م هه‌له‌مان
بۆ نه‌ره‌خسا، له ده‌ره‌وه به
گوێره‌ی باری شۆڕش ئه‌و کاره
ده‌که‌ین. ئه‌مه به‌رنامه‌ی
ئێمه‌یه.
جا به‌رنامه‌ی تۆ چییه؟
سیروان:
دۆزی ئێمه‌ش وه‌کوو ئێوه‌یه. گه‌ر
له شاردا ماینه‌وه وه‌ره که
هه‌موومان له رۆژێکدا پێکه‌وه
جه‌ژنی زه‌ماوه‌ند بگرین. به‌ڵام من
مانگی جۆزه‌ردانم پێباشتر و نزیکتره.
تۆ ده‌ڵی چی؟
منیش
زۆرم پێخۆشه با له‌ته‌ک چنووردا دوای
شه‌ڕ باسی بکه‌م، ئه‌وسا وڵامت
ده‌ده‌مه‌وه. باشه؟
سیروان: منیش مه‌به‌ستم ئه‌و
کاته‌یه. ژیانی ئێمه‌گه‌ڵ له ده‌ستی
چاره‌نووس دایه و له ده‌ستی خۆماندا
ته‌رازاوه. جاروبار که بیری
لێده‌که‌مه‌وه، خه‌م و په‌ژاره
دامده‌گرێت. به خۆم ئێژم بۆ له
سه‌رده‌مێکی نا شیاودا ئه‌ویندار
بوویت، یان بووین. چاره‌نووسی
داهاتومان ون و بزره. ئه‌م ده‌رد و
ئازاره‌م له ده‌روونی خۆمدا
قه‌تیسماو کردوه. تا ئێستا نه‌م
هێشتوه که میترا هه‌ستی پێ‌بکات. دڵم
نای پێ‌بڵێم تا خۆی هه‌ستی پێنکات.
چون ئه‌و زۆر هه‌ستیاره و
حه‌زناکه‌م گوڵی دڵیگه‌شی بسیسێ. یان
تۆشی خه‌م و په‌ژاره بێت.
وه‌رگرتنی راسڵ سه‌خته و قسه‌ی
راستیش تاڵه. لایه‌نه باشه‌کانیشی
ئه‌وه‌یه، هیوای به ژیان پتوتر
ده‌بێت. ئامۆژی ئه‌وینداریش
فێرده‌بێت.
ئارێز:
منیش وه‌ک تۆ بیرم لێکردوته‌وه.
ئێستا تا کاتیخۆی لێگه‌ڕین، و بیریشی
لێنه‌که‌ینه‌وه. با که‌متر زامی
دڵمان بکوڵێته‌وه. به‌رنامه‌ی
ئه‌مڕۆت لای میتراوه باس کرد.
ئه‌و هه‌ژاره ئه‌مڕۆ ئیتر ئاگای
له‌خۆی نییه. تاکوو ئێواره
ته‌له‌فۆنی لێبکه‌ی ئارامی نامێنێت.
سیروان:
راسته‌که‌ی ئه‌وه‌یه که جگه له
بنه‌ماڵه‌کانمان ژیانی ئه‌وانیشمان
تاڵ کردوه. خۆش به حاڵی ئه‌وانه وا
هیچ که‌سیان نییه له‌م بارودۆخه‌دا.
رابو با بچین بۆ بنکه، کاتی
رۆیشتنه.
ئه‌وان چه‌ک و ره‌ختی خۆیان به‌ست و
به‌ره‌و بنکه وه‌ڕێ که‌وتن. له پێش
ده‌روازه‌ی بنکه‌دا وستان. خه‌ڵکی
تامه‌زرۆێ هه‌واڵ و ده‌نگوباسی تازه
ده‌هاتن بۆ بنکه. زۆرکه‌س هه‌واڵی
ناخۆشی به‌رهه‌می تۆپبارانی پێ‌بوو.
ئه‌وان به دوای ده‌نگوباسی خۆشدا
ده‌گه‌ڕان. هه‌ندێک له
نانه‌واخانه‌کانی شار که که‌ره‌سه‌ی
نان کردنیان لێنه‌بڕا بوو، هێشتا
خه‌ریکی کار بوون. هه‌ندێک خه‌ڵکیش
بۆخۆیان له ماڵدا نانیان ده‌کرد.
ئه‌وانه‌ی دوور ئه‌ندیشی و کارامه‌ی
رۆژانی شه‌ڕیان هه‌بوو.
له رۆژی یه‌که‌می جه‌نگدا باش بوو
که چه‌ند تون ئارد له کاره‌وانی
تێشکاوی دوژمن گیرا و له چه‌ند
ئه‌مباری گه‌وره‌ی شاردا دابه‌ش کرا
بۆ رۆژی ته‌نگانه. ئێستا پاش 21رۆژ
گه‌مارۆ و شه‌ڕ
که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گێردرێ.
دوو
ماشین له پێش بنکه‌دا راوستان.
سیروان و ئارێز چوونه پێشه‌وه.
دیاکۆ و زمناکۆ خێرا دابه‌زین و سڵاو
ده‌ست مشتاقیان له گه‌ڵ سیروان و
ئارێزدا کرد.
دیاکۆ:
ئه‌رێ کاک سیروان ئارێزیش دێت؟
سیروان:
ئه‌رێ!
دیاکۆ: زۆرباشه! ئێوه سواری ئه‌و
جیبه‌ی کالیبر 50که بن. چۆن
تاکسیباره، تۆیتاکه به
لێخۆره‌که‌یه‌وه یانزه که‌سی
تێدایه.
سیروان: به سه‌رچاوان! ئه‌وان سواری
جیبه‌که بوون که ره‌شاشێکی
کالیبر50یان له ناوراستیدا
دامه‌رزاندو بوو، دوو که‌سیش خه‌ریکی
بوون. دوو که‌سێکی دیکه‌ش له
پێشه‌وه و له ته‌نیشتی لێخۆره‌که
روونیشتو بوون. ئه‌مانیش له پشته‌وه
دانیشتن. لێخۆره‌کان به‌ره‌و
ته‌قته‌قان لێانخۆری.
ته‌قته‌قان
تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تاقه
ماڵێکی لێنه‌بوو. به‌هاران خه‌ڵکی
ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی نزیکی ته‌قته‌قان
ده‌چوونه ئه‌وێ و له چۆمه‌که‌ی که
ئاوی خاوێنی کانیاوه‌کانبوو به
به‌سه‌ر زیخدا ده‌روا، قاڵی و
فه‌رشه‌کانیان ده‌شوشت. له ته‌پۆڵکه
کێوه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی ته‌قته‌قان
گوڵێکی تایبه‌تی لێ شین ده‌بێت، که
شه‌وانه بۆنی ئێجگار خۆشه و
پێده‌ڵێن شه‌وبۆ.
ئه‌و کێوه‌ش هه‌ر به‌و ناوه‌وه پێ
ده‌بێژن کێوی شه‌وبۆ. ئه‌م کێوه‌ش،
ده‌که‌وێته لای چه‌پی دۆڵ و
چۆمه‌که‌وه.
گوڵی
شه‌وبۆ زۆرتر له نیو میتر به‌رز
ده‌بێت و گه‌ڵای زۆر که‌م و وردی
هه‌یه، و گوڵی سووری هه‌ناری و
ئه‌رخه‌وانی ره‌نگی وه‌کوو تیزانگ و
پسدان خڕه و له گوێژێک گه‌وره‌تره
که زۆرتر له گوڵه گه‌ون ده‌چێت.
به‌ڵام بۆن و برامه‌ی خۆشه، تایبه‌ت
له شه‌وندا.
ته‌قته‌قان له باکووری شاردایه و
گه‌ڕه‌ک و کێوی فه‌ێزاواش ده‌که‌وێته
ده‌ستی راستی دۆڵه‌که‌وه. له‌م
ساڵانه‌ی دواییدا که شاره‌وانی
ده‌سته‌ڵاتی ئه‌وتۆی نه‌بوو. خه‌ڵکی
بێماڵی شار و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی
لادێیه‌کان به‌تاێبه‌ت خه‌ڵکی
ده‌ڤه‌ری له‌یلاخ و ساراڵ. هه‌ر که‌س
بۆ خۆی و یان به گه‌ل له
تاریکی
شه‌ودا ماڵیان ده‌کرده‌وه، هه‌ر ئه‌و
شه‌وه به ته‌ڕی ژن و منداڵیان
ده‌گۆاسته‌وه نێوی. بۆ ئه‌وه که
شاره‌وانی نه‌توانێ بیروخێنێ و
ده‌ریان بکات.
وا
بوو له شه‌وێکدا ده‌یان ماڵ وه‌کوو
کارگی به‌هاران هه‌ڵده‌تۆقی. که‌س
دراڤی زه‌وینه‌که‌شی نه‌ده‌دا.
کێوی
شه‌وبۆ که
١٥٠میترێک
له به‌ره‌ی شاره‌وه به‌رزه.
ده‌که‌وێته باکووری رۆژئاوای
ته‌قته‌قان. له چه‌ند کیلومیتری
ئه‌ودییوی باکووری ئه‌م کێوه‌دا،
گۆندی سوورازه( سووره‌دزه) که له
سه‌ر رێگای نێوانی دێیه‌کانی
نه‌نه‌ڵه، له رۆژهه‌ڵات و
ئاجه‌گه‌ره له رۆژئاوادایه.
جاده‌یه‌کی بازنه‌یی به ده‌وری
باکووری شاردا دروست کردووه. که
به‌و دیوی کێوه‌کانی فه‌ێزاوا و
شه‌وبۆدا ده‌چێته سه‌ر جاده‌ی
مه‌ریوان و پاده‌گان.
هێزه
داگیرکه‌ره‌کانی رژیم ئه‌م جاده‌یان
به ده‌سته‌وه بوو. که به‌شێکه له
بازنه‌ی گه‌مارۆی شار و ناردنی هێز بۆ
سه‌ر رێگای سنه سه‌قز، و په‌ڵاماردان
به‌ره‌و که‌لی فه‌ێزاوا.
له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه‌دا هێزێکی زۆریان
مۆڵ داوه و شاریش به تۆپ و هاوه‌ن
ده‌کوتن.
سیروان
و هاوڕێیانی تا ئه‌وپه‌ڕی گه‌ڕه‌کی
ته‌قته‌قان به ماشین رۆیشتن.
دیاکۆ پۆلێکی پێشمه‌رگه‌ی دی و خێرا
چوو بۆ لایان. پرسیاری شوێنی دوو
هاوڕێ به‌رپرسیاری پێشمه‌رگه‌کانی
لێپرسین. یه‌کێک له‌وان به په‌نجه‌ی
ده‌ستی ئاماژه‌ی به به‌رزاییه‌ک کرد
و وتی له‌م شیوه‌وه سه‌رکه‌ون.
دیاکۆ
ماشینه‌کانی به‌ره‌و نێو گه‌ڕه‌کی
ته‌قته‌قان به‌ڕێکرد. ئه‌وسا ئه‌مان
ریزیان به‌ست هه‌ر دووکه‌س به
مه‌ودای بیست میترێک له یه‌کترین پاش
ماوه‌یه‌کی کورت سه‌رکه‌وتنه نێو
سه‌نگه‌ری ڵۆتکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
چۆمه‌که.
کاک
شوان و ئالان به گه‌رمی هاتنه
پێشه‌وه بۆلای ئه‌مان.
کا شوان گوتی: هاوڕێیان سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه زۆر خۆشهاتن، به‌ر پرسیاری
ئه‌مڕۆی ئێوه کائالانه.
ئه‌و ئاگای باشی له شوێنی ستارو، و
دۆزی دوژمن هه‌یه. ئێمه‌ش به چه‌کی
قورس پشتیوانی‌تان لێده‌که‌ین. ده‌بێ
هاوکات ئاگاشمان له جاده‌ی فه‌ێزاواش
بێت چۆن شیمانه‌ی هێرشی رژیم بۆ ئه‌وێ
هه‌یه. هیوام سه‌رکه‌وتنتانه!
ئالان
لاوێکی لاواز و باڵا به‌رزه و
شه‌ده‌یه‌کی هه‌ورامی به سه‌ریه‌وه
به‌ستو بوو. له کاتێکدا به ده‌ستی
راستی ئاماژه‌ی کرد وتی:
ئێمه ده‌بێ له‌م شیوه‌وه خێرا
بچینه خوارێ.
دوژمن به باشی ئه‌م نساره و شیوه
ده‌بینێت. ده‌بێ زۆر وریا بین. ئه‌من
له پێشدا ده‌چم کاتێک له دیدی
ئه‌وان دوور که‌وتمه‌وه، به‌ده‌ست
ئاماژه ده‌که‌م ئه‌وسا ته‌نیا
یه‌ککه‌س وه‌کوو من خێرا و له قووڵای
شیوه‌که‌وه بێت. که گه‌یشته لای من
ئه‌وسا یه‌کێکی دیکه، هه‌تاکوو
دوایین که‌س.
ئالان
به خێرایی رۆیشته خوارێ و له
چاڵایه‌کدا وستا و ئاماژه‌ی کرد.
سیروان هه‌ر به‌و شێوه‌یه که ئالان
رۆیشت خۆی گه‌یانده ئه‌وێ و ئاماژه‌ی
کرد. به‌م شێوه‌یه یه‌ک له دوای
یه‌کتر تاکوو زمناکۆ که دواین که‌س
بوو هه‌موویان به‌بێ ئه‌وه‌ی دوژمن
بیان بینێ چوونه ئه‌وێ.
ئالان:
ئه‌م رێگایه که ده‌ڕوین ته‌نها
مه‌ترسی دیدی هێلیکوپتری هه‌یه و
هیچیتر. به دوای مندا بێن جاده‌که
له‌وانه‌یه
که دووکیلومیترێک دوور بێت.
ئه‌وان
دۆڵاودۆڵ و پێچاوپێچ له نێو
مه‌زراکانی سوورازه‌وه رۆیشتن تا
گه‌یشتنه لای پێشمه‌رگه‌کانی دیکه
که له نێو دارستانی شیوی نزیکی
جاده‌که‌دا بوون. ئه‌و دۆڵه که به
ئاوی کانیاوه‌کانی کێوی شه‌وبۆ و ته‌پۆڵکه‌کانی،
چۆمێکی پڕ ئاوی به‌هاری چێکردو بوو.
به درێژایی پتر له یه‌ک کیلومیتر
ئه‌و دۆڵه پڕ بوو له دارستانی میوه
و بێشه‌ی چنار و داره‌بی.
دار شڵانه‌کان چه‌قاله‌یان هه‌ڵپێچا
بوو و هه‌ڵوچه‌کانیش ترش ببوون، و
ددانی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی نۆسنیان
هاڵ کرده‌وه. هه‌رچه‌ند ده‌چونه
پێشه‌وه ده‌نگی بۆڕه‌ی تانگ و
زرێپۆشه‌کان زۆرتر گوێ ئازار ده‌دان.
ئه‌وان به دوای ئالاندا چوونه نێو
بێشه‌یه‌کی چڕی چنار، و هه‌تاکوو
هه‌موویان کۆ ببوونه‌وه.
ئالان:
ئێمه به نیازی لێدانێکی گورچوگۆڵ و
کارا له ئوردوگای ستارۆی دوژمنین.
دوژمن لێره زۆر ئه‌رخه‌یانه، که
ده‌ستی پێشمه‌رگه به وان ناگات.
هه‌ر وه‌ها ئه‌وان ده‌توانن به‌بێ
زیان و دووره‌په‌رێز خه‌ڵکی نێو شار
تۆپباران بکه‌ن.
ده‌نگی تانگ و تۆپ و هاوه‌نه‌کانیان
خۆ ده‌بیستن؟ که چۆن به‌بێ وچان شار
ده‌کوتن و ماڵی
خه‌ڵک وێران ده‌که‌ن. ئێمه
ماوه‌یه‌کیتر له ئه‌گره چاوه‌ڕێ
ده‌بین. خوارده‌مه‌نی ساکارمان هه‌یه
بۆ فراوین.
گه‌ر تینۆتان بوو ئه‌و داربییانه خۆ
ده‌بینن له ته‌نیشتی بێشه‌که.
کانیاوێکی زۆر خۆشی لێیه و
ئاوه‌که‌شی چایگه وه‌کوو ته‌رزه.
ئێستا دوژمن هێزه‌کانی به‌سه‌ر
جاده‌که‌دا بڵاوه پێکردوه.
ده‌مێکیتر کۆیان ده‌که‌نه‌وه و
سێبه‌ری کێوه‌کانیش شۆڕ ده‌بنه‌وه
که به قازانجی ئێمه‌یه.
پێشمه‌رگه‌کانمان له ده‌وری دوژمن
جێگیر کردوه و ئاگایان له
جووڵانه‌وه‌ی هێزه‌کانی رژیمه.
کاتێک ئه‌وان هێزه‌کانیان کۆ
کرده‌وه نێو مۆڵگاکانیان، ئه‌وسا
وه‌کوو به‌رنامه‌ی داڕێژراو هێڕش
ده‌که‌ینه سه‌رمۆڵگه‌کانیان.
ئه‌وه‌یشتان پێڕابگه‌ێنم! که‌س بۆی
نییه له خۆیه‌وه ته‌قه بکات. تا
به هاوه‌ن ده‌یان کوتین، و پاشان به
ئارپیجی و دواتر به چه‌کی سووک. پاش
ماوه‌یه‌ک فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه
ده‌ده‌ین.
ئێمه خۆمان به‌و رێگایه‌دا که
هاتوین ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئێستا هه‌ر
له نێو ئه‌م بێشه‌یه‌دا بحه‌سێنه‌وه
تا ئاگادار ده‌کرین. به‌ڵام تکایه
چه‌ک و که‌ره‌سه‌ی وریشه‌دارتان
بشارنه‌وه با هێلیکوپتره‌کان پێمان
نه‌زانن.
سیروان
رۆیشته سه‌ر چاوگه‌ی کانییه‌که و
ده‌ستماڵه‌که‌ی له پونگه و کوزه‌ڵه
پڕکرد و هێنایه‌وه نێو بێشه‌که لای
هه‌ڤاڵانی. به‌و نیازه له ته‌ک نان
و په‌نێردا بیخون.
دیاکۆ که چه‌ن دانه هێلکه‌ی
کوڵیاگی پێ‌بوو له ته‌نشتی
ده‌ستماڵه‌که‌ی سیروانی دانا، وتی:
فه‌رمون!
"گۆشت
مه‌لێک یه‌کی په‌لێک"
هه‌ر که‌س خوارده‌مه‌نی پێ بوو له
ته‌نیشتی یه‌که‌یان دانا.
بوو به خوانێکی ره‌نگین له خواردنی
سارد و ساکار. هه‌موویان فراوینیان
خوارد.
پاشان هه‌ر که‌س هه‌واڵێکی ده‌گێڕاوه
و له سه‌ر بابه‌تێک ده‌دوان.
کاتیش به ئارامی تێده‌په‌ڕی و
سێبه‌ری کێوه‌کانیش بێشه‌که‌ی له
باوه‌ش گرت. گزه‌ی بایسه‌ر قامچی خۆی
راده‌وه‌شاند و له‌شی له ئاره‌ق
دامرکاوی ده‌له‌رزاند.
ئالان
هاته‌وه و گوتی: هاوڕێیان وه‌رن کاتی
په‌ڵاماردان هاتوه. ئێمه هه‌ر پێنج
تا شه‌ش که‌سمان به سه‌ر
سه‌نگه‌ره‌کاندا دابه‌ش کردوه.
دیاره ئێوه‌ش ده‌چنه ژێر فه‌رمانی
به‌رپرسیاری ئه‌و مه‌ته‌رێزهی تێدا
به‌ش ده‌کرێن.
بۆ ئه‌وه ئاژاوه پێش نه‌یت.
ئه‌وان جێگای جووڵانه‌وه‌ی دوژمن
باشتر ده‌زانن.
پێشمه‌رگه
تازه‌کان
که
به شه‌ش سه‌نگه‌ردا دابه‌ش کران، و
به دوای پێشمه‌رگه‌یه‌کی شاره‌زادا
رۆیشتن بۆ نێو
ئه‌و
سه‌نگه‌ره‌کانه.
سیروان
و ئارێز له گه‌ڵ سێ پێشمه‌رگه‌ی
دیکه به دوای رێزانه‌که‌یاندا
پاش هه‌ندێک رێگه چوونه لای
ده‌سته‌یه‌کی پێشمه‌رگه. که
سه‌نگه‌رێکی گه‌وره
و چه‌ند مه‌ته‌رێزی بچووکتریان
چێکردو بوو و به گشتی یانزه که‌سی
تێدا بوو.
فه‌رمانده‌ی ئه‌م سه‌نگه‌ره پیاوێکی
35 ساڵه بوو به ناوی دڵوڤان. ئه‌ویش
به گه‌رمی هاته پێشوازیانه‌وه و
به وردی جێگا و شوێنی هێرش کردنی
بۆیان روون کرده‌وه
و وتی:
ئێمه له‌م شیوه‌وه تا بیست میتری
مۆڵگه‌ی دوژمن ده‌چین. چه‌کیگران،
به‌س دوو ئارپیجی و ره‌شاشێکی ژ3مان
هه‌یه. تا بۆمان ده‌کرێ ده‌بێ لێیان
بده‌ین. هه‌ر کاتێک فه‌رمانی پاشه
کشێم دا ده‌بێت هه‌مووتان به
رێنموونی من پاشه کشێ بکه‌ن. دیاره
که‌س بۆی نییه که ته‌قه بکات تاکوو
گولله هاوه‌نه‌کان ده‌ته‌قێنه‌وه.
سیروان
و هاوڕێیانی به ئه‌سپایی و به
خشۆکه‌یان ئه‌وه‌نده چوونه
پێشه‌وه که له ده‌نگی قسه‌کردنی
ئه‌رته‌شی و پاسداره‌کان به باشی
تێده‌گه‌یشتن. سیروان دووربینێکی
چکۆڵه‌ی له به‌خه‌ڵی ده‌رهێنا. کاتێک
که به سه‌ر به‌رزایی ته‌پۆڵکه‌یه‌ک
راکشا بوو له نێو گژ و گیای به‌رزی
به‌هاریدا ون ببوو، سه‌یری
ئه‌فسه‌رانی پڵه به‌رزی قوپکه
له‌سه‌رشان ده‌کرد. بۆ ئه‌وه بیان
خاته ژێر سێره‌ی چه‌که‌که‌ی تا له
یه‌که‌مین ته‌قه‌دا ویزای به‌هه‌شتیان
پێ ببه‌خشێت.
هێشتا سێبه‌ری کێوی شه‌وبۆ نه
گه‌یشت بوو نێو ئوروگای دوژمن
و"
دۆست و دوژمن له یه‌ک جیا
ده‌کرایه‌وه"
له ئاکامدا ئه‌فسه‌رێکی سێ
ئه‌ستێره‌ی دیت که له‌ته‌ک دووکه‌سی
دیکه که به‌رگی پاسداریان له
به‌ردا بوو خه‌ریک ئاخاوتن بوون. به
ئارێزی وت: سه‌یری ئه‌و خیوه‌ته
گه‌وره‌یه بکه که چوار که‌س له
پێشیدا وستاون. دیان بینیت؟
ئارێز:
ئه‌رێ باش ده‌یان بینم!
سیروان: یه‌کیان سه‌روانی
ئه‌رته‌شیه و له وانه‌یه ئه‌وانی
دیکه‌ش ئه‌فسه‌ری پاسدار بن.
به هاورێیه‌که‌ی لای ده‌ستت بێژه
که ئه‌ویش سێره‌ی چه‌که‌که‌ی له نێو
چاوانی ئه‌وان دا‌نێت. تاکوو له
یه‌که‌مین ده‌ستڕێژدا ببن به ئامانج.
هاژه‌ی
گولله هاوه‌نی
پێشمه‌رگه
هات. پاش چه‌ند چرکه‌یه‌ک چه‌ند
هاوه‌ن پێکه‌وه له نێوانی مۆڵگه‌ی
هێزه داگیرکه‌ره‌کانی رژیمدا ئاژین
بوون. نرکه‌ی
ئارپیجی له نێوان تانگ و
ماشینه‌کاندا بوو به هۆی ئاگر و
دووکه‌ڵێکی خه‌ست.
سیروان
و ئه‌وان به‌بێ یه‌ک و دوو ئامانجی
خۆیان پێکا و خێوه‌ته‌که‌یشیان کرد
به گری ئاگری نه‌ورۆز. ئیتر سیروان
دووربینه‌که‌ی لابرد و به ته‌ک تیر
له‌و پاسدارانه‌ی ده‌دا که وه‌ک گای
گێژ و مریشکی نه‌خۆش به ده‌وری
خۆیاندا ده‌سووڕانه‌وه.
ده‌سترێژی پێشمه‌رگه‌کان وا گۆرچک بڕ
بوو ماوه‌ی خۆ کۆکردنه‌وه‌ی پێیان
نه‌دا. هه‌ر که به لایه‌کدا
هه‌ڵده‌هات. وایان لێهاتو بوو که"سه‌گ
خاوه‌نی خۆی نه ده‌دۆزیه‌وه"
ئه‌وانه‌ی که به‌ختی به‌هه‌شتیان
بوو، ویزایان وه‌رگرت و ئامێزیان کرد
به خاکی کوردستاندا که ده‌روازه‌ی
به‌هه‌شته.
دووکه‌ڵی ره‌شی تانگ و ماشینه‌کان،
شپرزی و دوڕاوی هێزه‌کان،
هه‌ڵومه‌رجێکی وای بۆیان ئافڕاندو
بوو، که ئه‌وانیش هه‌ست به‌وه بکه‌ن
که چۆن ماڵی خه‌ڵکی سیڤلی نێو شار
بۆردوومان ده‌که‌ن. چوار هێلیکوپتر
خێرا خۆیان گه‌یانده سه‌رئاسمانی
ره‌شی ئوردوگای گۆڕستانی دوژمن.
ئه‌وانیش له خۆوه‌وه بۆ ترساندن
ده‌وروبه‌ری مۆگه‌کانی خۆیانیان به
راکت و ره‌شاش ده‌رزیاژن ده‌کرد.
هێزی با دووکه‌ڵه‌که‌ی سووڕ ده‌دا و
دیدی هێلیکوپتره‌کانی کوێر
ده‌کرده‌وه. بوون و نه‌بوونی
هێلیکۆپتره‌کان بۆ پێشمه‌رگه جێگای
مه‌ترسی نه‌بوو.
جێگای سیروان و هاوڕێیانی ئه‌وه‌نده
نزیکی هێزه‌کانی دوژمن بوون، که
هێلیکوپتره‌کان له یه‌کیانی جیا
نه‌ده‌کرده‌وه. ئه‌وانیش به‌دڵی
خۆیان هه‌ر جووڵێنه‌رێکیان ده‌پێکا.
تانگه‌کان
که‌وتنه خۆیان و تۆپیان ده‌هاویشت و
له کێوه دووره‌کان ده‌که‌وت. به‌ره
به‌ره پێشمه‌رگه‌کانی سه‌نگه‌ری
رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ده‌ڤه‌ری
ئوردوگا، به‌ره‌و شوێنی خۆیان
گه‌ڕانه‌وه. په‌ڵێک که له باکووری
مۆڵگای دوژمن‌دا بوون ئه‌وان به
ده‌ستڕێژی خۆیان درێژیان دا، تاکوو
پێشمه‌رگه‌کانی باشوور بگه‌ڕێنه‌وه
سه‌ر به‌رزاییه‌کانی شار. ئه‌وسا
ئه‌وانیش به‌ره‌و دێی ساتێڵه
پاشه‌کشێ بکه‌ن.
هه‌وا
به‌ره‌و تاریکی ئێواره ده‌رۆیشت.
مۆڵگای دوژمن له بن سێبه‌ری شه‌وبۆ و
دووکه‌ڵی خۆیاندا تاریک هه‌ڵگه‌ڕا
بوو. فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و
ده‌سته‌یه هات که سیروان و ئارێز
له ته‌کیاندا بوون. هه‌موویان یه‌ک
له‌د‌وای یه‌ک، که سیروان و ئارێز
دوایین که‌س بوون گه‌ڕانه‌وه نێو
بێشه‌که. به‌بێ زیان له وێڕا
دۆڵاودۆڵ له‌و رێگایه‌وه که
هاتوبوون گه‌ڕانه‌وه سه‌ر
به‌رزاییه‌کانی شه‌وبۆ و فه‌ێزاوا.
له پاده‌گانه‌وه ئه‌و کێوانه‌یان
پسا پس تۆپ باران ده‌کرد. ده‌نگی
ده‌سترڕێژی پێشمه‌رگه‌کانی به‌ره‌ی
باکووری ئوردوگا هێشتا درێژه‌ی
هه‌بوو. کاتێک که گه‌یشتنه هه‌ورازی
ئاسۆی کێوه‌کان خێرا خۆیان کرد
به‌ودیودا و چرای خیابانه‌کانی نێو
شاریان لێوه‌ده‌رکه‌ت.
زمناکۆ:
کاک سیروان ئێمه به نیازین
بگه‌ڕینه‌وه نێو شار. گه‌ر ئێوه‌ش
دێنه‌وه فه‌رمۆن با بچین.
سیروان:
باشه سپاس! نه ئێمه کارێکمان له
ئێره‌دا هه‌یه و نه ئه‌وان
پێویستیان به ئێمه‌یه.
ئارێز له کاتێدا به ده‌ستره‌که‌ی
ئاره‌قی نێو چاوانی ده‌سڕی وتی:
ئاگاتان له سه‌ر ڵۆتکه‌ی شه‌وبۆ بێت!
پێم وایه چه‌ند تانگێکیان له‌وێ
ستارو کردوه. ئه‌من ئاگری ده‌م تۆپی
یه‌کێ له‌وانه‌م دی.
سیروان
خێرا دووربینه‌که‌ی ده‌رهێنا و سه‌یری
کرد. وتی: راستده‌که‌ی ئارێز!
ئه‌وانه تانگی دوژمنن. ره‌نگه بۆ
یارمه‌تی ئه‌و هێزه تێشکاوه‌یان
هاتونه ئه‌وێ. که له پاده‌گانه‌وه
زۆر نزیکه.
هێشتا زه‌رده‌په‌ری ئێواره له
سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌کان ماڵ ئاوایی
نه‌کردو بوو.
ئه‌وان پاش چه‌ند میترێک سه‌روخواری
رێگا، له دیدی تانگه‌کان که
کیلومیترێک دوور بوون، ون بوون. که
گه‌یشتنه نێو گه‌ڕه‌کی ته‌قته‌قان
ماشینه‌کانیان که له بن دیواری
ماڵان‌دا له دیدی هێلیکوپتره‌کان
شاردبوویانه‌وه، هێنا ده‌رێ و
به‌ره‌و بنکه‌ی لای ماڵی سیروان
لێخورین.
پێشمه‌رگه‌کان
له‌م شه‌ڕه‌ی سووره‌ئه‌زه‌دا شێوازێکی
تازه‌ی هێڕشوانیان بۆخۆیان تۆمارکرد.
که ده‌ست که‌وتێکی باشی تێدا بوو و
گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که‌ش دوور له شار.
هاوکات توانیان زیانێکی مه‌زن له
دوژمن بده‌ن.
له
بنکه‌ی ته‌قته‌قاندا سیروان و ئارێز
ده‌راخه‌کانیان که خالیی بوو، پڕ
کرده‌وه. به هه‌مان جیب هاتنه‌وه
به‌ر بنکه و ماڵاوایان له دیاکۆ و
زمناکۆ و هاوڕێیانیتر کرد.
ئارێز:
به‌یارمه‌تیت من ده‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه
ماڵی خۆمان. دوێنێ شه‌ویش له‌ماڵی
خۆماندا نه‌بووم. ده‌زانم که ئێستا
دایک و خۆشکه‌کانم خه‌ریکن بۆم شێت
بن. به‌یانی ته‌له‌فۆنت لێده‌که‌م.
سیروان:
باشه خۆت ده‌زانی!
له به‌ر بارودۆخی زۆر هه‌ستیار زۆرت
لێناکه‌م. به‌ڵام که گه‌ڕایته‌وه
ماڵی خۆتان، زه‌نگێکم بۆ لێبده با
دڵنیا بم.
گه‌نج
و لاوانی بنکه له ده‌وری سیروان خڕ
ببوونه‌وه و پرسیاری شه‌ڕی ئه‌مڕۆیان
لێده‌کرد. یه‌کی له گه‌نجه‌کان
گێرایه‌وه، که ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی
دوژمن له هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕدا
تێشکاون. یه‌کێک له‌وانه ده‌بستانی
به‌ده‌ر بوو که له خیابانی شاپور و
نزیکی ئوستانداریه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و
هه‌موو هێزه‌ی رژیم له‌و
ده‌ڤه‌ره‌یه، پێشمه‌رگه‌کان توانیان
ئه‌م ده‌بستانه که ماوه‌یه‌که
که‌وتو بوو ده‌ستی هێزه‌کانی دوژمن،
وه‌ر بگرنه‌وه. ئێستاش پێشمه‌رگه
له‌وێ ستارۆ بووه.
ئاسمانی
بێگه‌ردی سه‌رشار، هه‌رچێ به‌ره‌و
خۆرئاوا سه‌یرت ده‌کرد، ره‌نگی شینی
فیروزه‌ییه‌که‌ی به‌ره‌و سورمه‌ی
ده‌گۆڕدرا. تاکوو له سه‌ر ئاسۆی
ئاوییه‌ر له خۆرئاوادا به ره‌نگی
سووری گوڵخار و ئه‌رخه‌وانی له نێو
تان‌و پۆی زه‌ردی زێڕیندا نه‌خشرا بوو.
کلیله‌ی به‌فره‌کانی لۆتکه‌ی چیاش
وه‌کوو چاوی مامز، له بۆمه‌لێڵی
ئێواراندا ده‌دروشایه‌وه.
ئه‌ستێره‌کانیش به دزه له
رۆژهه‌ڵاته‌وه خۆیان ده‌خسته ئامێزی
ئاسمان. بۆ چاو قرتاندن له رێبوارانی
شه‌و، و شه‌ونه‌خونانی بریڤانی.
سیروان
گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆیان. ئه‌و به
په‌له بوو که زوو میترا ئاگادار
بکاته‌وه که هێشتا زیندووه.
پێڵاوه‌کانی ده‌رهێنا و هه‌ندێک
هه‌ردووپێ خسته نێو ته‌شتێکی ئاوی
سارد. بۆ ئه‌وه ببووژێنه‌وه و
شه‌که‌تی رێگای رۆژی لێده‌رچێ. زوو
هه‌ستا و به‌بێ ئه‌وه‌ی پێ وشک
بکاته‌وه چوو بۆ لای ته‌له‌فۆنه‌که.
دایکی:
رۆڵه گیان پێش هه‌موو شتێک
په‌یوه‌ندی به میتراوه بکه. ئه‌و
کچه تا ئێستا چه‌ند جار ته‌له‌فۆنی
کردوه و وا دیاره زۆر نیگه‌رانته.
سیروان:
منیش به‌و نیازه بووم که یه‌که‌م
ته‌له‌فۆن له‌و بکه‌م. ئه‌وسا ژماره‌ی
ماڵی میترای گرت. به‌بێ ئه‌وه‌ی
سیروان هه‌ست به ده‌نگدانه‌وه‌ی
زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که بکات، میترا
وڵامی دایه‌وه.
میترا فه‌رمۆن!
سیروان: سلاو باوان، هێزی ئه‌ژنۆ و
سۆمای چاوان!
میترا: سه‌د سڵاو بۆ تۆ
ئه‌ی
هیوای ژین، رفێنه‌ری هه‌ست و ئه‌وین.
ئای ره‌زگار بیت، که ره‌زگارت کردم
له ته‌می چاوه‌ڕوانی. ئه‌مڕۆ لێم
ببوو
به دۆزه‌خ، و به هه‌ر ده‌نگی ئاژینی
راکتێک، یان ته‌قه‌ی گولله‌یه‌ک،
راده‌چه‌ڵه‌کام و تێخی له هه‌ناوم
ده‌دا. گه‌ر بمزانیبا سووره‌ئه‌زه
له کوێیه رێگای ئه‌وێم ده‌گرته
به‌ر. نازانی که چه‌نده شێت و شێدای
دووری تۆ بووم.
ئێسته ده‌زانم که ماژی ئه‌وینی تۆ
چه‌نده به‌تین و گۆڕه. تکایه
سیروان بۆ هه‌ر کوێ ده‌چیت، منیش له
ته‌ک خۆتا ببه. چۆن به‌بێ تۆ وه‌ک
ماسی رۆباری وشکم.
ئای چه‌نده
خۆشتمده‌وێی و به ته‌واوی هه‌ست و
ئه‌وینمه‌وه ده‌تپه‌ره‌ستم.
سیروان:
گیانا سه‌خت له خۆت مه‌گره! ئاگری
ئه‌وینمان له لایه‌که‌وه و
سووته‌مه‌نی دۆزی ژینگه‌ی جه‌نگ له
لایه‌کیتره‌وه، ئاگری نیگه‌رانی گه‌ش
ده‌که‌نه‌وه. ده‌بێت به سه‌ر هه‌ستی
ناسکی ئه‌وینداریدا زاڵ بین. بۆ
ئه‌وه نه‌که‌وینه نێو زریای پڕ له
گێژاوی بیر کردنه‌وه.
کات هه‌رچی ناسک‌تر بێت بیر و هه‌ستی
مرۆڤیش که‌م به‌رگه ده‌بێت. گه‌ر
خۆمانی بۆ شل که‌ین، ده‌مانخاته نێو
گێژاوی په‌ژاره و ناهۆمیدی. تازه
ئه‌م شێوه‌یه شێوازی نوێ ژیانی
کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه. ده‌بێ پێیرابێن
وه‌ها خۆمان خاراو بکه‌ین که
به‌رگه‌ی هه‌موو ته‌کان و
شه‌کانه‌کانی بگرین.
ئیتر ده‌بێ ئێمه بیر له ژیانی
ئاسای وه‌کوو زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی
جیهان نه‌که‌ینه‌وه. چۆن ئیتر
ئه‌هریمه‌ن و دیوزمه‌ی شه‌ڕ و
خوێنرشتن، وازمان لێناهێنن.
چاره‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه، که بوون و
که‌سایه‌تی خۆمان بپارێزین. تا له
نێو چوارچێوه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌واندا
نه تویینه‌وه.
میترا:
ئێسته ئه‌وه‌نده خۆشحاڵم که تۆ
گه‌ڕایته‌وه و پێکه‌وه قسان
ده‌که‌ین. ناپرسم که جیتان کرد؟
شه‌ڕ، شه‌ڕه! و رسکۆی داگیرکه‌ره.
فراژه‌ی پاش که‌وتنی کۆمه‌ڵگا و
ماڵوێرانییه. هه‌ر ئه‌مڕۆ له
خواره‌وه‌ی گه‌ڕه‌کی ئێمه، دووماڵ
به تۆپباران روخان. یه‌کێ له‌و
ماڵه‌کانه، به خۆشییه‌وه که‌سی
تێدا نه‌بوو. به‌ڵام له ماڵه‌که‌ی
دیکه‌دا به داخه‌وه دوو منداڵی ساوا
و دایکیان بوون به ژێر
ماڵه‌که‌یانه‌وه و هه‌رسێیان به
مردویی ده‌رهێنان.
باوکی مناڵه‌کانیش دوو هه‌فته‌ی پێش
له سه‌ر پردی مه‌لاوه‌یسی به
قه‌ناسه‌ی چه‌کدارانی یانه‌ی
ئه‌فسه‌ران کوژرا بوو. له‌شی له خوێن
گه‌وزاوی ئه‌و ژنه له گه‌ڵ کورپه
شه‌ش مانگ و دووساڵه‌که‌ی ئێستا له
بنکه‌یه و خه‌ڵک به نیازن له
تاریکی شه‌ودا بیبه‌ن بۆ گۆرستانی
تایله یان پیرمحه‌مه‌و تا بینێژن.
ئه‌مه‌یه ژیانی ئاسایی ئێمه‌ی کورد.
باش
بوو به بیستنی ده‌نگت که‌مێک
بووژامه‌وه. به‌داخه‌وه ناتوانم
هه‌ستی ئه‌وینی خۆم بۆ تۆ به وشه
ده‌بڕم. هه‌ر ئه‌توانم بێژم ئه‌ونه
خۆشتم گه‌ره‌که له ئاستی وتنی‌دا
لاڵم.
سیروان:
ده‌زانم! هه‌ستی ناسکت هه‌مووی وشه و
په‌یڤینن. به چاو هه‌زاران وشه‌ی
جوانی ئه‌وینداری له روومه‌تتدا
ده‌خوێنمه‌وه. من بۆخۆم هه‌میشه
ویستومه و پڕ به دڵ حز ده‌که‌م
له‌لات بم. له ئامێزتدا هه‌ست به
تینی ده‌ماره‌کانی له‌شت بکه‌م. هه‌ر
دووکمان ببین به یه‌ک له‌ش و یه‌ک
دڵ. ئیدی هیچ کۆسپێک نه‌توانێ له
یه‌کمان دابڕێ. ته‌نانه‌ت مردنیش.
به‌داخه‌وه ده‌بێت به نابه‌دڵی
ئه‌مشه‌ویش له یه‌کتر ماڵاوایی
بکه‌ین. تاسه‌ت ده‌که‌م و به ماچێکی
هه‌رژی شه‌وباش. ئارام و دوور له
نیگه‌رانی بنۆ. به‌ڵکو سۆزی کاتێک
ببینمه‌وه تاکوو بتبینم.
ئارام
به سه‌ر و پرچی تۆزاوی و له‌شی ماندو
گه‌ڕایه‌وه. هێشتا باش بوو،
بورییه‌کانی ئه‌م گه‌ڕه‌که نه‌شکا
بوون. وزه‌ی رووناکیان که دوو شه‌وان
لێبڕا بوو، ئه‌مڕۆ چاک کرا بووه‌وه.
ئارام ئه‌م ئێواره‌یه به‌ئاوی گه‌رم
خۆی شۆرد.
سیروان
پرسیاری لێکرد: ئایا ئه‌مڕۆش هێڕش زۆر
بوو؟
ئارام: نا! له شه‌ڕه‌کانی دوێنێ و
پێرێدا ئه‌وه‌نده کوژراو و زیانیان
زۆر بوو. هێشتا له شپرزه‌ییدا خۆیان
بۆ کۆ نه‌کراوه‌ته‌وه. له فڕینی
هێلیکوپتره‌کان و ده‌نگی تۆپباراندا
له‌وه ده‌چوو له‌و دیوی کێوی
شه‌وبۆه‌وه شه‌ڕ بووبێ. به‌ڵام
بۆردوومانی شار له لایه‌ن
پادگانه‌وه له چاو جاران که‌متر
بوو. زۆرتر ده‌ڤه‌ری سووره‌ئه‌زه‌یان
ده‌کوتا.
سیروان:
وایه ئه‌مڕۆ له نێوانی سووره‌ئه‌زه
و جاده‌ی سه‌قز هێرشمان کرده سه‌ر
مۆڵگاکانی دوژمن و زیانێکی مه‌زن و
ئه‌وتۆمان پێیان گه‌یاند. مه‌به‌ستیش
شه‌ڕی پێشمه‌رگانه و دوور کردنه‌وه‌ی
گۆره‌پانی شه‌ڕ له نێو شاردا بوو.
زه‌نگی
ده‌روازه‌که‌یان لێدرا!
سیروان گورچ هه‌ستا و گوتی من
ده‌یکه‌مه‌وه. به‌ره‌و لای
ده‌روازکه رۆیشت. که ده‌روازه‌ی
کرده‌وه، ئاسیرتا و مێرده‌که‌ی له
ته‌ک دڵوڤانی کوڕیاندا وستا بوون.
سڵاو و خۆش دۆشیان کرد. دڵوڤان خۆی
خسته باوه‌شی خالوی و ماچی کرده‌وه.
سیروان: فه‌رمون با بچینه ماڵه‌وه.
هێشتا شێومان نه‌خواردوه. کاتێک
دایکی ده‌نگی ئاسیرتای بیست، به
په‌له هاته به‌ره‌وپیریانه‌وه.
پێکه‌وه چوونه نێو ژێرخانه‌که‌یان.
ئاریوانی
زاوایان گۆتی: گه‌ڕه‌کی ئێمه له‌م
دواییه‌دا جگه له تۆپباران، که‌وتو
بووه به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌کداره‌کانی
رژیم. که به‌سه‌ر به‌رزاییه‌کانی
ده‌ڤه‌ری شه‌ریفاوادا زاڵ بوون.
ئێمه‌ش له تاریکی ئێواه که‌ڵکمان
وه‌رگرت و کۆڵان به کۆڵان خۆمان
گه‌یانده ئێره. له به‌ر ئه‌وه‌ی
که له‌وێ ئیتر ژیانمان پێنه‌ده‌کرا.
کا
ئاریان: خۆش هاتن سه‌رچاوان! جارێ له
ئێره‌دا ده‌ژین بزانین چده‌بێ.
سیروان:
خه‌متان نه‌بێ ئه‌م شه‌ڕه هه‌موو
که‌س و کاری له لای یه‌کتر کۆ
کردوه‌ته‌وه.
رۆژ، رۆژی ئاریکاریه، و هاوده‌ردیه.
ئیتر دڵوڤان به ته‌نێ له ماڵدا
وه‌ڕه‌ز نابێت؟
ئاسیرا:
ته‌نها وه‌ڕه‌ز! خه‌ریک بوو وه‌کوو
دیلێکی نێو سیاچاڵ شێت بێت. به‌وه‌ی
که پێنج ساڵ ته‌مه‌نییه، ده‌یان
پرسیاری ده‌کرد. ئێمه‌ش
نه‌مانده‌توانی هه‌مووی وڵام
بده‌ینه‌وه، چۆن تێنه‌ده‌گه‌یشت.
جا من چۆن ئه‌و تێبگه‌ینم که دژ
به‌شۆڕشه، کافره و مه‌رگی واجیبه؟
ئه‌و ته‌نها له‌وه بیری ده‌کرده‌وه
که بتوانێ بچێته نێو حه‌وشێ کایه
بکات. که رژیم ئه‌وه‌ش به منداڵێکی
پێنجساڵه راوا نابینێ.
سیروان:
کوێرایی دابێت ئێران. ئه‌وه بابا
نویلی کۆماری ئیسلامیه. به‌جێ دیاری
که‌ره‌سه‌ی کایه و خۆشی بۆ منداڵان.
گولله و مه‌رگ و ماڵوێرانی دێنێت.
مرۆڤ له ئایین و دادی ئه‌واندا گیانی
بایه‌خی نییه. ئه‌وان به‌رنوێژی بۆ
ئه‌هریمه‌نێک ده‌که‌ن، که
پاڵپشتیانه.
لێیان گه‌رێ ملیان شکا! ژیان واته
به‌رخۆردانه. ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
نیشتمانێکی داگیرکراو، به‌شمان
چه‌رمه‌سه‌رێ و چه‌وسانه‌وه بووه و
ده‌بێت. تاکوو سه‌ربه‌خۆی خۆمان
وه‌ده‌ست نه‌هێنین،
نا‌حه‌سینه‌وه.
وه‌ره
دڵوڤان! هه‌ر ئێمه دڵوڤانین! بۆیه
دوژمن به ئاسانی ده‌توانێت زه‌بر و
قینی خۆی به سه‌رماندا داسه‌پێنێت.
ده‌بێ ئیتر بۆ دوژمن دڕک بین نه گوڵ
و دڵوڤان.
سیروان و دڵوڤان پێکه‌وه ئه‌وه‌نده
کایه‌یان کرد تا خه‌و بوو به مێوانی
دڵوڤان.
درێژه‌ی هه‌یه |