|
کەرناڤاڵی نەبەزین لەسەر سێ‌دارەی ئیسلامی‌دا
سواره قه‌ڵادزه‌یی
بەرەبەیانەو هێڵی سپێدە...
شەرمەزارە چاوبڕکێ لەگەڵ بوولێڵ بکات.
هەواڵگران... ئاخوندێن و بەرپرسانیش
پاسداران.. سەرلێشواو.
ترس هەترەی لێ‌یەستاندوون!
دێن و دەچن...
بەرەبەیان هێندە تاریکە... بڕیاریش بۆنی خوێنی
لێدێ.
بڕیارێک کە:
جەرگ و هەناوی نیشتمان دەسووتێنێ.
برووسکە و بڵێسەیەکی مەرگە
لە ناو پشتێنەی(
T.N.T
) تێرۆڕستیەتی سەردەمە
ماناکانی مرۆڤایەتی.
ماناکانی ناو ئوقیانووسی سەربەستی دەخنکێنێ.
بەرەبەیانەو پێنج ترپەی دڵ،
خەو لە چاوی مرۆڤایەتی دەزڕێنن.
بەرەبەیانە و هێشتا ماویەتی،
بانگدەری سەر مینبەر و دووگمەی بندەستی قەشەیەک
بۆ زەنگی بانگ
زاهیدێک لە خەو هەستێنن.
بەرەبەیانەو هیچ دڕندەیەکی کێوی
بۆ ژەمە خواردنێک لە خەو هەڵنەستاوە.
زەنگی هەوڵێکی نگریس.
بڕیاری شه‌وپه‌رستانه...
وه‌ک دووکه‌ڵی به‌فر سووتان،
ده‌ریا کوژ و... باران قڕان،
گوڵ وه‌رین و ویژدان هه‌ژان،
له‌سه‌ر تروپکی سێ‌داره‌ی به‌ناو کۆماری ئیسلامی..
دێ و لێده‌درێ.
ئه‌میان بۆ وه‌ستانی دڵ و هه‌ست و ته‌مه‌ن و
ژیانه.
چریکه‌ی سروودی پێنج مه‌لی ره‌نگاو ره‌نگ و
هه‌ڵۆی قامچیی جه‌للاد به‌زێن.
هه‌ڵۆی ترسی ناو زیندان و بڕیاری حه‌زی
ئاخوند و دیواری کونکرێت شکێن.
له‌ناو ریتمی کۆڵنه‌داندا،
پڕئاسمانی کوردستان، پڕئاسمانی ئێران و مرۆڤستان؛
لێده‌درێن و ده‌بیسترێن..
له‌گه‌ڵ چریکه‌ی ئه‌ی ره‌قیبدا،
وه‌ک گڕکان ده‌نگ ده‌داته‌وه...
*****
ئه‌م به‌یانه پێنج چڵه نێرگز
له ئاسمانی زیندانی "ئێڤین"
ده‌بن به پێنج کۆتری سپی...
ده‌بن به پێنج سه‌د بولبولی ده‌نگخۆش،
ده‌بن به پێنج ملیون سه‌مفونیای "موتزارت"
ده‌بن به په‌نجا میلون شمشاڵی "قاله‌مه‌ڕه"
ده‌بن به شاباڵی هه‌ستانه‌وه و کۆڵنه‌دان،
ده‌بن به ریتمی ژیانه‌وه‌ی کوردستان بۆ ئازادی،
سه‌مای مه‌رگ له‌سه‌ر سه‌کۆی سه‌ر سێ‌داره
وه‌ک ڕه‌شبه‌ڵه‌ک گه‌رم ده‌که‌ن.
******
ئه‌م به‌یانه...
جارێکی‌تر مێژوو دێت و له زیندانی "ئێڤین"ــه‌وه
به فه‌توای دوای نوێژی هه‌ینی،
چه‌ند مێزه‌ری...
به‌خه‌یاڵی هه‌زار ساڵی به‌سه‌رچوویان،
دووباره مێژووی خه‌لافه‌ت ده‌ژێننه‌وه.
له سه‌ر نووکی شمشێره خوێناویه‌که‌یان،
به زمانی یاسای بیابان،
مێژووی سه‌رده‌م ده‌نووسنه‌وه!!؟؟
*****
ئه‌وه چریکه‌ی شێره ژنێکه
پێڵاوه‌کانی به‌سه‌ر سه‌ری بکوژانیه‌وه
دێن و ده‌چن.
پێ له‌سه‌ر سه‌ریان ڕاده‌گرێ...
ئه‌وه شیرینی عه‌له‌م هوڵیه.
من له‌چاوی ئه‌وه‌وه کڕنۆش بۆ هه‌ر دایکێک
ده‌به‌م،
له ئازایه‌تیی ئه‌وه‌وه...
خۆم ئه‌که‌م به‌خاکی به‌ر پیێ
قژه‌کانی ئه‌که‌م به به‌رماڵ و
ده‌سنوێژ به شیری مه‌مکانی ئه‌گرم.
من له بڵندیی باڵای ئه‌م شیرینه‌وه...
هۆمێدی ئایه‌نده‌یه‌کی سپیی... سپی
بۆ گه‌لانی ژێرده‌ست و سه‌رکوتکراوی رۆژهه‌ڵات
به‌دی ده‌که‌م.
مه‌رگێکی نزیک، به‌ڵام قیزه‌وه‌ن
بۆ واژۆکار و فه‌رمانی بکوژانی
ئه‌م پێنج هه‌ڵۆی گیانبه‌خشه ده‌بینم.
*****
له پێنووسی ده‌ست و بیری فه‌رزادێکه‌وه...
گه‌وره‌یی ســنــه و،
سه‌ربه‌رزیی کرماشان و،
خۆڕاگریی ئاویه‌ر و شاهۆی مه‌زن و بڵانبۆوه...
سبه‌ینێی نه‌به‌زین و،
سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کیی ئێران و،رۆژهه‌ڵات و...
مه‌رگی بێ سێ‌و دووی،
کۆن پارێزان ده‌سه‌ڵمێنم.
له چاوی پڕ له هیوای عه‌لی حه‌یده‌ریان و
مه‌هدی و فه‌رهادی وه‌کیلی‌یه‌وه
زه‌ماوه‌ندی سبه‌ی..
ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی سبه‌ی
خه‌نه‌به‌ندانی بووکی رزگاریی سبه‌ی...
مه‌هاباد و بانه و بۆکان و سه‌رده‌شت و ورمێ و
مه‌ریوان ده‌بینم.
******
من چۆن شانازی نه‌که‌م !
ئه‌و پۆله هه‌ڵۆیه
بۆ سه‌ر سێ‌داره به پێڵاوه‌کانیانه‌وه..
(ده‌ست له ئامێزی یه‌کتر)
که‌له‌ی جه‌للاده‌کانیان بکه‌ن به
"نه‌رده‌وان"...
پێی‌دا سه‌ربکه‌ون بۆ تروپکی له خۆبورده‌یی و..
به سروودی:
کۆڵنه‌دان ، ئازادی و ژیان بۆ ئینسان...
جه‌نگه‌ڵی مه‌رگ بتۆقێنن.
*****
ئه‌و خاکه چۆن هه‌ر ئاوا نابێ
که کچان و لاوه‌کانی
سه‌د پێشه‌وا و سه‌د قاسملووی
تێدا زابێ.
چۆن ئه‌و خاکه و ئه‌و هه‌رێمه،
بۆ ده‌بێ
کونسێرڤاتیڤی بیر چڵکن..
باڵا ده‌ست بێ.
له خاکێکدا... "شیرین"ێک چڕۆی کردبێ،
"سۆران"ێکی رۆژنامه نووس
بۆ دادوه‌ریی رێگای مه‌رگی له‌کۆڵ نابێ،
"سه‌رده‌شت"ێک تێڕۆڕ کرابێ
عه‌لی حه‌یده‌ریان په‌تی له گه‌ردندا جه‌ڕابێ،
فه‌رهاد و مه‌هدیه‌ک بووبێ،
"فه‌رزاد"ێکیان پێشه‌وا بێ...
هه‌موو وه‌ک پۆله کۆتر
له‌م رێیه سه‌ریان دانابێ،
ئه‌م وڵاته چۆن وه‌ک قیبله بۆ په‌رستن،
وه‌ک سرووت و نوێژکردن
بۆ فه‌خر و شانازی ناىێ.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|