|
له‌سه‌ر نووسراوه‌ی كاك برایم فه‌ڕشی سه‌باره‌ت
به سینه‌ما
به‌ڕێز كاك برایم فه رشی له دوایین نوسراوه‌كه‌ی
خۆیدا، له‌سه ر سینه‌ما، زوور بویرانه چه‌ند
باسێكی له‌سه‌ر شاری بۆكان كردووه و وتاره‌كه‌ی به
بیره‌وه‌رییه‌كانی كاتی منداڵی و میرمنداڵی خۆی
رازاندۆته‌وه. سه‌ری له كه‌لێن و قوژبنی شاره‌كه
داوه و وئاماژه‌ی به چه‌ند ناسیاوێكی شاره‌كه
كردووه.
به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته بڵێم به خوێندنه‌وی
وتاره‌كه، دڵم روون بووه و به وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی
گه لێك بیره وه‌ری، رۆحم ئاوپڕژێن كرا. یاد و
هه‌وای قه‌دیمی گه‌نجایه‌تی كه‌وته‌وه مێشكم.
ماندوو نه‌بیت كاك برایم.
كاك برایم زوور بویرانه ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند
مه‌به‌ستی ئه‌م نوسراوه باس كردن له‌سه‌ر سینه‌ما
"سعدی" بۆكانه، به‌ڵام ئه‌و باسه گریدراوی بابه‌تی
دیكه‌یه كه ئه‌گه‌ر لێره باسیان لێ نه‌كرێ ره‌نگه
ئیتر هیچكات قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌گوترێ.
به‌و چه‌شنه‌ی كاك برایم باس له مێژوو و
فه‌رهه‌نگی ماده‌كان و پارسه‌كان و پێش ئه‌وانیش
ده‌كات، مانای ئه‌ویه كه جه‌نابیان كه‌سێكی مێژوو
ناسن و یاخود فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کان له كۆنه‌وه
ده‌ناسن. به بڕوای منیش هه ر ده‌بێ واش بیت،
به‌پێی ئه‌و نووسراوانه كه تا ئێستا له جه‌نابیانم
دیوه وخوێندوومه‌ته‌وه به‌و ئه‌زموونه ده‌گه‌م كه
كه‌سێكی ئاگادارن له بواری فه‌رهه‌نگی و
به‌تایبه‌ت شانۆگه‌ریدا. به دوای ئه‌م
پسپوڕایه‌تییه‌دا كه دێته سه‌ر باسی بۆكان و باسی
ئه‌حمه‌دی كاكه‌ڵا ده‌كات كه دووكانێكی قاوت فرۆشی
هه‌بوه و به گوتنی "یا كریم یا ئه‌ڵڵا" ده‌ستی
كردووه به شیعری كوردی گوتن و جه‌نابیان له‌گه‌ڵ
چه‌ند كه‌سێكی تر (هه م‌و روژیك) بۆ خواردنی قاووت
و بیستنی قسه و شیعره‌كانی ده چوونه لای... كاك
برایم ئاوا ده نووسن: "كاره‌كه‌ی ئه‌و بۆ من
هونه‌رێكی ره‌گ و ریشه دار بوو". به‌م بۆچوونه
باس كردن له كاك ئه‌حمه‌د و شیعره كانی نیشانه‌ی
ئه ویه كه جه‌نابیان شاره‌كه باش ده‌ناسن و بیری
منداڵییان زۆر تیژه و ره‌گ و ریشه‌ی شیعر و به‌یتی
كوردیان هه ر له کاتی منداڵییه‌وه ناسیوه.
دیسان به پێی ئه‌و زانییاریانه‌ی كه له‌سه ر
جه‌نابیان هه‌مه و ئه‌و زه‌حمه‌تانه‌ی كه له ڕێی
فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری بۆكان كیشاویانه، ئیمانیان
پێ دێنم و ده‌ڵێم هه‌رچی جه‌نابیان ده‌لێن و
ده‌ینووسن ده‌بێ وابێ.
به لام،
خۆدزینه‌وه و به‌لاڕێدا بردنی چه‌ند راستییه‌ك
له‌سه‌ر مێژووی شانۆگه‌ری له شاره بچكولانه كه ی
بۆكان، بۆ که‌سێکی وه ك من گه لیك جی نیگه رانی و
مه ترسییه.
به
ڕیز كاك برایم !
ئه‌وه دووهه‌م جاره كه جه‌نابتان ناوی من و چه‌ند
هاوڕێیه‌کیتر له ناو شانۆ گه‌رانی، "شانۆ گه ری
میللی و مه‌یهه‌نی" بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.(سالی ٢٠٠١
له سایتی بۆكان روژهه لات). هه‌ر به‌و شیوه‌ی
بوخوتان ده زانن و لێی یه‌قینن، من و هاورێم كاك
جه‌عفه‌ری مه‌ردانبه‌گی هیچكاتێك و ساتێك له‌م
نه‌وعه شانۆیانه به‌شدار نه‌بوین، هه‌رچه‌ند ئه‌و
كات زوریشمان پێ خوش ده بوو ئه‌گه‌ر به شداریمان
كردبا، به‌ڵام گه‌نج بوین زۆر گه نج. جه‌نابتان
هه‌رچی پێتان خوش بێت ده توانن له‌سه‌ر قاوت قسه
بكه‌ن، به‌ڵام مێژوو دروست كردن و به لاڕیدا بردنی
شتیكی دیكه‌یه.
ته‌مه‌نی من و كاك جه‌عفه‌رم بۆ ئه‌وه نه‌ده بو كه
هاوریه تی پێشكسوه‌تانی شانۆ گه‌ری به هێزی بۆكان
بكه‌ین، هه‌روه‌ها كاتی نیشته‌جێ بوونی من له
بۆكان له‌گه‌ڵ شانۆكانی میللی و مه‌یهه‌نی یه‌ك
ناگرنه‌وه.
مه به ست: كاك برایم، جه‌نابتان به شێوه‌یه‌كی
زوور
زیره کانه و له هه مان کاتدا موغریزانه بێ
مه‌حه‌به‌تی ده‌كه‌ن، دوابه دوای ناوه كان
جه‌نابتان ده‌ست ده‌كه‌ن به لێكۆڵینه‌وه‌ی شانۆ گه
رییه كانی میللی و مه‌یهه‌نی ، كه له خزمه ت رژیمی
پاشایه تی دا بوون و ده بوو له‌ژێر چاوه‌دێری و
کۆنترۆلی حیزبی "پان ئیرانیست" یاخود دواتر حیزبی
"ره ستاخیز"دا بایه. جه‌نابت زوور وریایانه
خه‌ریكن ئیتیكیت له نێو چاوانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن و
دوابه دوای ئه‌م ته‌حلیله‌ی جه‌نابتان خوتان
ده‌كه‌ن به پسپۆڕی شانۆگه‌ری پیشره‌و له شاری
بۆكان، كه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر راست بێت، ده‌بێ بڵێم كه
جه‌نابتان به ته‌نیا نه‌بوون و كه‌سانێكی تریش
هه‌بوون كه به زانیارییه‌کی زۆر زۆر فره‌تر له
جه‌نابتان كاری شانۆیان به‌ڕێوه‌ده‌برد. ئه‌ویش
شانۆی راسته‌قینه، نه‌ك بوكه بارانه‌ی جه‌نابتان
كه ده‌ستان بو ئاسمان كردبۆوه و ده پاڕنه وه...
ئه‌و کات هه‌ر گه‌نجێك پێی خۆش بوو به نه‌وعێك خوی
تێکه‌ڵ خۆنواندنه‌كان بكات، خۆ جه‌نابتان ئه‌و
جۆره‌ی كه باس ده‌که‌ن، وه‌ك هه‌ر له‌م
نووسراویه‌ی (سینه مای بۆكان) كه له سالی ١٣٥٧ وه
تا ١٩٧٨ لیكولینه وه تان له‌سه‌ر کولتووری
شاره‌که كردوه ، ده‌بوو باش بزانن له سالی ١٣٥٧
دا چه چه‌شن ئیمكاناتێك له شاره كه دا بووه، وای
به حالی ده ساڵ پێشتری. هه‌ر له‌و بێ
ئیمكاناتییانه دا هه‌موو لاوێك پێی خوش بوو رێی
بدن تاكوو بێته سه‌ر سه‌کۆی شانۆ، به‌ڵام نه بۆ
ئه‌وی كه به سه‌ر شاهه‌نشاه و حیزبه كیدا هه‌ڵ
بڵێن. بۆكانی ئه‌وکات هیچ ئیمکاناتێکی وای نه‌بوو
تاكوو لاوه‌كان خویانی پێوه بحاوێننه‌وه، هه‌ر
ئه‌و موناسباتانه‌ی كه هه‌بو خوی گه لێك دڵی كچ و
كوڕی شاره‌كه‌ی ئاو پڕژێن ده كرد. به بچووك
کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناکرێ خۆ گه‌وره بکرێته‌وه.
حاشا: كاك برایمی به‌ڕێز، به‌و شێوه‌یه‌ی
جه‌نابتان باسی شاری بۆكان ده‌كه‌ن و ئه‌و
لێكوڵینه‌وانه‌ی جه‌نابتان هه‌ر له زوووه له‌سه‌ر
شاره‌كه كردووتانه و نووسیوتانه، وادیاره هه‌ر له
كاتی ساواییتانه‌وه زانیاریتان له‌سه‌ر هه‌موو
ئه‌و رووداوانه بوه، كه له شاره‌كه‌دا رووی داوه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جه‌نابتان كه پسپۆری شانۆ
له بۆكان بوون و ناوی هه‌مو ئه‌و گروپانه‌ی له
بۆكان كاریان كردوه نوسیوتانه، به‌ڵام حاشا له
ته‌نیا گرووپی راسته قینه و سه‌ربه‌خوی بۆكان
ده‌که‌ن.
تئاتر كوچك بۆكان:
هاوینی سالی ١٣٥٥ هاتمه‌وه بۆ بۆكان، خوم پێ شتیك
بو، دوو ساڵ كاری شانۆم كردبوو. شش مانگ ده‌وره‌ی
شانۆگه‌ری حیرفه ییم دیتبوو، هه‌ر به‌ڕاستی بۆخۆم
شتێك بووم ...
سێ هاوڕێی كاتی میرمنداڵیم هه‌بون "كاك جه‌عفه‌ر
مه‌ردانبه گی"، "كاك نادر قادری" و رۆحی شاد "کاك
فه‌تاح ئیسماعیل پوور"، که پێشنیاری وه‌ڕێخستنی
گرووپێكی شانۆم پێ کردن و زۆریان پێ خۆش بوو.
"تئاتر كوچك بۆكان"، وه‌ڕێ كه‌وت. ئه‌و ناوه
ئیقتیباسێك بوو له "تئاتر كوچك تهران" كه من
به‌رده‌وام بۆ دیتنی به‌رنامه‌كانیان ده‌چووم و
ئاشناییه‌کی باشم له‌گه‌ڵ پیكهێنابوون. به كه‌سمان
نه‌كوت كه گرووپی شانۆ داده نێین. ئیزنمان له كه‌س
وه رنه‌گرت، داوای یارمه‌تیمان له كه‌س نه‌كرد و
خۆمان به هیچ یه‌ك له ئیداره‌كانی بۆكانه‌وه
هه‌ڵنه‌واسی. گروپێكی به‌ڕاستی سه‌ربه‌خۆ كه پێی
خۆش بوو ته‌نیا له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێ. بڵێی
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه به‌ڵگه‌ی حاشاكردنی كاك
برایم نه‌بێ بۆ بوونی ئه و گرووپه له بۆکان‌دا،
یاخود ره‌نگه جه‌نابیان ده‌یانه‌وی ته‌نیا خۆیان
به په‌رچه‌مداری شانۆگه‌ری له بۆکان بناسێنن!.
یه‌كه‌م به‌رهه‌ممان شانۆی "ترن" له كاره كانی
ئیبراهیم مه‌كی (ابراهیم مكی) بوو. دوای دوو مانگ
دووهه‌مین به‌رهه‌ممان به ناوی "ره‌زا بیك
مانوێردی" (رضا بیكمانوری) دیسان له نوسینی
ئیبراهیم مه‌كی له كتیبی ته ك په رده (تك پرده)
هاته سه‌ر سه‌کۆی شانۆ.
ئاگاداری و تێگیشتنی خه‌ڵك له‌وه دابوو كه
ده‌یانزانی ئه و گرووپه شانۆییه گروپێكی
سه‌ربه‌خۆیه، بۆیه به ئافیش
و بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆوه هاتۆته مه‌یدانه‌وه.
هه‌ر دووكاره‌كان به شێوه‌یه‌کی حیرفه‌یی یه‌وه
به‌ڕێوه چوون و ئێمه هه‌ر چوارمان شانازییه‌كی
زۆرمان به باش به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رکه‌وتوویی
ئه‌و شانۆیانه له ناو خه‌ڵکیدا ده‌كرد.
ته قی ئاته ش، (تقی آتش): ئه‌و كه‌سه‌ی كه كاك
برایم وه‌ك هاوكار ناوی ده بات، ئه‌وكات یه‌كێك
بوو له شانۆگه‌ره باشه‌كانی شانۆی ئێران و
دواتریش بوو به یه‌كێك له داهێنه‌ر و بناغه‌كانی
شانۆ له ئێران، ئیستاش بۆته كوڵه‌كه‌ی شانۆ گه‌ری
و سینه‌مای ئێران.
ته‌قی ئاته‌ش ته‌نیا یه‌ك جار هاتۆته بۆكان
ئه‌ویش بۆ دیتنی شانۆی "ىیكمانویردی" بوو له
ساڵۆنی ده‌بیرستان. دوای ته‌واو بوونی شانۆکه بۆ
یه‌كه‌مین جار له بۆكان جه‌له‌سه‌ی وتووێژ له‌سه‌ر
شانۆ داندرا. ته‌قی ئاته‌ش ره‌خنه‌كانی خوۆی گرت
و دوابه‌دوای ره‌خنه‌كان گوتی كارێكی پسپۆرانه
بوو، ئاكته‌ری باش، مۆسیقای باش و نواندنی زۆر زۆر
باش، هه‌روه‌ها گوتیان كه داهاتووی شانۆی ئێران له
بۆكان ده بینێت. كاك برایم جه‌نابتان له‌وێ بوون و
سوكنایه تیتتان به‌و كۆبوونه ویه نه‌هاتو هه‌ر
له‌ویوه به گریمه‌وه چوین له فه‌له‌كه‌ی سه‌قز
دانیشتین و جه‌نابتان هه ر پرسیارتان ده كرد که
چۆن ده‌ستتان پێ كرد؟ چۆن بوو ئه‌و كاره‌تان
هه‌ڵبژراد؟ مۆسیقاکه‌تان له كوێوه هێنابوو...
روژیك، له‌نده‌وێره‌كه‌ی، ساواكی مه‌هاباد هاته
بۆكان، رۆحی شاد کاك فه‌تاحی سوار كردبوو، دوو
ده‌وری بۆكانیان گێڕا و پێیان گوتبوو بڕۆوه ماڵێ
و كارت به كاری شانۆ نه‌بێت. هاتینه سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه که له‌وانه‌یه ڕاپۆرتیان لێ دابێتین،
ئیمه ش ترساین و بڵاوه‌مان كرد.
ئه‌زموون: هه‌ر كه‌سێك بوی هه‌یه به‌وپه‌ڕی
سه‌ربه‌خۆییه‌وه بنووسێ و ئاخه‌فتن بكات. به‌ڵام
بۆی نییه به‌بێ به‌ڵگه و بێ تاوان خه ڵكی تر تاوان
بار بكات و ئیتیکێتیان پێوه نێ. ئێمه ئاوا باسی
خومانمان له لای هاوڕێ یانی قه دیمی پێشمه‌رگه نه
كردووه. "تئاتر كوچك بۆكان"، له دوای وه‌رگرتنی
شه‌ڕه‌فی ئه‌ندامه‌تی یه‌كیتی لاوانی كوردستان و
دواتریش شه‌ڕه‌فی ئه‌ندامه‌تی حدكا به رده‌وام له
شۆڕشدا وه ك شانۆ بو خه‌ڵك كاری خۆی كرد كه به
رهه‌مه‌كه‌ی سێ ساڵ جه‌وله له ناو گونده‌کانی
کوردستاندا بوو.
به نابه‌دڵیه‌کی یه‌ك جار زۆره‌و دوای پرس وڕا
كردن به چه ند كه‌سی لێزان، ئه‌و چه‌ند دیره‌م
نووسی. پێم خۆش نه‌بوو وای لێ بێ. پێم خۆش بوو
كارێكمان پێكه‌وه كردبا، شانۆیه‌ك بۆ بۆكان بۆ
یادی كوڕه‌كانی بۆكان، بۆ خۆشه‌ویستی بۆكان، بو
هونه‌ر، بۆ ڕاستی، بۆ جوانی، بۆ مه‌عریفه‌ت، بۆ
بڕوا، بۆ پێكه‌وه بوون و یادگارییه‌کمان دروست
كردبا له هه‌نده‌ران.
مه نسور فه رووخی
١٨ سپتا مبر ٢٠١١
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|