|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
باكوردستانی سه‌ربه‌خۆی دیموكرات سازكه‌ین!
2007.07.12
]به‌شی
هه‌شته‌م[جیاوازی
بیروڕای ڕادیكاڵ و
دیموكراته‌كان سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی ئاڵوگۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی
8-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌م ،
دووه‌م ، سێیه‌م ، چواره‌م
، پێنجه‌م
،شه‌شه‌م و حه‌وته‌م له 2007.07.05 ، 2007.07.06 ،
2007.07.07 ،2007.07.08
،
2007.07.09
،
2007.07.10
و 2007.07.11دا بڵاوبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ كاك هه‌وراز
وتاری ژماره‌سێی خۆی له هه‌ڵوێستدا نووسیوه و
هێندێك لایه‌نی دیكه‌ی پرۆژه‌كه‌ی
منی خستووه‌ته به‌رباس؛ من
وتاره‌كانی كاك هه‌وراز ناو ده‌نێم وتاری یه‌كه‌م
،
دووه‌م و سێیه‌م. وتاری یه‌كه‌م:"ئامانجێكی پیرۆز
ڕێگایه‌كی هه‌ڵه، سه‌باره‌ت به
پرۆژه‌كه‌ی دوكتور جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور"، ماڵپه‌ری
هه‌لوێست، مانگی جولای 2007،
وتاری دووه‌م:"پێشنیارێك بۆ پرۆژه‌كه‌ی دوكتور
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور"،
هه‌مان
ماڵپه‌ڕ و مانگ، وتاری سێیه‌م "حیزبی قانوونی
دوكتور جه‌عفه‌ر پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی
رژێم"،
هه‌مان ماڵپه‌ڕ و مانگ.
له باسه‌كانی خۆم سه‌باره‌ت به بۆچوونه‌كانی كاك
هه‌وراز له
چه‌ند وتاری دیكه‌شی كه
له
هه‌ڵوێستدا بڵاوبوونه‌وه كه‌لك
وه‌رده‌گرم.
(1) "ئه‌گه‌ر
خانه زیندوو بوایه ئه‌م په‌یامه‌ی بۆ
پێشمه‌رگه‌كانی
یه‌كیه‌تی نیشتمانی ده‌نارد"
(2) "نامه‌یه‌ك
بۆ منداڵه‌كه‌م: سه‌رهه‌ڵدان و هه‌ڵوه‌شانی شێخ
مه‌نسوور و ده‌روێشه‌كانی"
(3) "ناسنامه‌ی
جاش"
(4) "فدرالیزم
كۆتایی ئامانجه‌كان یان سه‌ره‌تای گه‌یشتن
به‌ئامانج"
(5)"
لێتان خۆش نابم نامه‌ی چیا بۆ نیشتمانفرۆش"
1-8-
بۆچوونی ڕادیكاڵ و دیموكراتانه سه‌باره‌ت به
خه‌بات
به‌دژی ڕژێم
ئه‌لف:
كێشه‌ی من و كاك هه‌وراز كێشه‌یه‌كی
كۆنه. هه‌ر هی من و ئه‌و نییه و تایبه‌ته به
كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری. كوردستانیش
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ده‌سمایه‌دارییه.
ب
:
له‌سه‌رده‌مێك له تاریخی ده‌سمایه‌داری،
ده‌سته‌كانی كۆمه‌ڵگه، كێشه‌كانیان به توندوتیژی
جێ‌به‌جێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام دوای
ماوه‌یه‌ك، كۆمه‌ڵگه وای لێدێ كه ده‌سته و
حیزبه‌كان له په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه
و كێشه‌كانیان به هێمنی جێ‌به‌جێ ده‌كه‌ن.
پ:
چه‌ند جیاوازی : من نامه‌وێ كۆماری ئیسلامی به
شه‌ڕ
بڕوخێم. كاك هه‌وراز به من ده‌ڵێ پارێزه‌ری رژێم
چونكه لایه‌نگری حیزبی قانونیم.
له‌وتارێكی دیكه‌دا كاك هه‌وراز له زاراوه‌ی "جاش"
كه‌لك
وه‌رده‌گرێ من ده‌ڵێم یارمه‌تیده‌ری چه‌كدار و
بێ‌چه‌كی ڕژێم. من پێموایه
به‌رپرسانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی
ده‌بێ بنێردرێنه دادگه، به تاوانی
به‌كۆمه‌ڵ‌كوشتنی نه‌ته‌وه‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی ئێران و ئازادیخوازان
و...
ڕادیكاڵێك جیاوازی له‌نێوان لیبڕال و دیموكرات
نابینێ بۆیه كاك هه‌وراز چی وای نه‌ماوه به من
بڵێ خه‌یانه‌تكار.
من دژی كوشتن و سزای ئیعدامم.
بۆیه ده‌ڵێم سه‌رۆكه‌كانی ڕژێم بنێرینه دادگه.
بۆیه ده‌ڵێم كوردی یارمه‌تیده‌ری
ڕژێم نابێ بكوژین و ده‌بێ دادگه‌ی بۆ دانێین. من
ده‌لێم له‌ئێران ده‌بێ حكومه‌تی
سێكولار بێته‌سه‌ركار و هه‌ڵبژاردنی ئازاد بكرێ له
ژێرچاوه‌دێری ڕێكخراوه‌ی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان. به‌ڵام كاك هه‌وراز من
له په‌نای رێفۆرمخوازه‌كانی
ئیسلامی داده‌نێ كه ده‌یانویست له‌چوارچێوه‌ی
كۆماری ئیسلامی هێندێك ڕێفۆرم
بكرێ.
ڕه‌خنه‌كه‌ی
من له كاك هه‌وراز و ڕه‌خنه‌كه‌ی ئه‌و له‌من ،
ڕه‌خنه‌ی دوو
ئینسانی
جیاوازه: جیاوازی ڕادیكال و دیموكرات‌بوون
ئاوایه.
ت:به‌پارێزه
توندوتیژه
موسڵمانه‌كانی كۆماری
ئیسلامی به‌شه‌ڕ و كوشتار و سه‌ركوت خۆیان
ڕاگرتووه، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش، له‌شه‌ڕ
كه‌لك وه‌رگرین وه‌ك وانمان لێدێ. ته‌نیا شه‌ڕێك
كه ئێستا بۆئێمه ره‌وایه، شه‌ڕێكه
كه په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ربدا، له
هه‌رێم په‌رله‌مان هه‌یه و له سێ
به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌بێ سازی كه‌ین.
ج:من
سه‌باره‌ت به‌شه‌ر، ناساندنه‌كه‌ی
ماكیاڤێللیم قبوڵه: ئه‌و ده‌ڵێ به‌دووشێوه كێشه
چاره‌سه‌رده‌كرێ،یان
به‌هێمنی
و
قسه‌وباس و
وه‌ك ئینسانان، یان
به‌شه‌ڕ وه‌ك حه‌یوانان[گه‌رچی ئاژه‌ل بۆ
له‌برسان
نه‌مردن و به‌رگری ئه‌وه ده‌كا، به‌ڵام به‌پارێزه‌كان
بۆپڕكردنی گیرفانی خۆیان و
ده‌سه‌ڵات].
بۆیه
من له‌ناچاری شه‌ڕێك قبوڵ ده‌كه‌م كه په‌رله‌مان
بڕیاری
له‌سه‌رده‌دا. له‌خۆڕا به‌شه‌ڕ هه‌ڵناڵێم. به‌ڵام
ڕادیكاڵه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌نه شتێكی
پیرۆز. پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ڕزگاری
نه‌ته‌وه‌كه‌ی شه‌ڕ ده‌كا و شه‌ڕه‌كه‌ی
پیرۆزه. به‌ڵام شه‌ڕی سه‌رۆك
حیزبه‌كان كه به‌پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی ده‌كه‌ن
به‌خاتری گیرفان و مه‌قامی خۆیانه و زۆر ناپیرۆزه.
چ:له
دیمانه‌دا باسم كردووه كه كۆمه‌ڵگه‌ی
ده‌سمایه‌داری له
چوارهێزی گه‌وره‌ی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و
كه‌لتوری پێك
دێ واتا دیموكرات، لیبڕاڵ، به‌پارێز و
ڕادیكاڵه‌كان. دیموكراته‌كان ده‌یانه‌وێ به
هێمنی و به‌وه‌ڕێخستنی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی و
كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه بگۆڕن
و لیبڕاله‌كان چه‌ند مافێكیان قبوڵه و
به‌پارێزه‌كان له ناچار هێندێك ماف
ده‌سه‌لمێنن .ڕادیكاڵه‌كان لیبڕاڵی توندوتیژن:
ئه‌وانه‌ن
به‌پێچه‌وانه‌ی رای
خۆیان، ناتوانن كۆمه‌ڵگه له‌بنه‌ڕه‌تڕا بگۆرن،
به‌ڵكو چونكه نه‌یان‌هێشتووه
به‌مافه‌كانیان بگه‌ن له توندوتیژی كه‌لك
وه‌رده‌گرن.
ح:ورده‌ورده
جیاوازی بیروڕای من و كاك هه‌وراز
جوانتر وه‌دیار ده‌كه‌وێ. بیروڕای ڕادیكال
به‌بۆچوونی من بیروڕایه‌كی
لیبڕاڵانه‌ی
توند وتیژه. بۆ وێنه له شۆرشی گه‌وره‌ی فه‌رانسه
كه له 1789 را ده‌ستی پێكرد،
ژاكۆبێنه‌كان (ڕادیكاڵه‌كان)
زۆر كاری گرینگ‌یان كرد. لیبڕاڵ و به‌پارێزه‌كان
زۆر
به ئه‌سپایی ده‌چوونه پێش به‌ڵام ژاكۆبنه‌كان
لایه‌نگری ئاڵوگوڕی
گه‌وره بوون.
ڕۆبسپییه‌ر
(Robespierre)
یه‌كێك له ڕابه‌ره‌گه‌وره‌كانی ڕادیكاڵه‌كان بوو.
له‌سه‌ر ده‌می ژاكۆبنه‌كان قانون دانرا بۆ
خوێندن وقوتابخانه‌چوون وه‌ك مافی
هه‌موو كه‌س
و
له 1793 به‌یانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ژێر كارتێكردنی
وان په‌سند كرا.
به‌ڵام ژاكۆبنه‌كان له توندوتیژی
و كوشتنیش كه‌لكیان وه‌رده‌گرت بۆ له‌ناوبردنی
جیاوازبیره‌كان، سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی وان ناسراوه
به حوكۆمه‌تی ته‌رۆر.
خ:
له ڕوسیاش ژاكۆبن (ڕادیكاڵ )
هه‌بوون. من
پێموایه حیزبی بۆڵشه‌ڤیك و لێنین ڕادیكاڵ بوون و
بیروڕاكه‌یان كۆمۆنیزمی
شۆڤه‌نیستانه‌ی ڕوسی توندوتیژ بوو. ئه‌وان
په‌رله‌مانی ڕوسیایان تێك ڕووخاند و
حكومه‌تی ته‌رۆریان دامه‌زراند و له‌سه‌ر ده‌می
ستالین چه‌ند
ملیۆن كه‌س‌كوژرا.
ده‌توانین بڵێین
له‌چین، ماوتسه‌دۆنگ
ڕادیكاڵ بوو له‌چاو چیانكایچكی به‌پارێز.
له‌وێش به‌شه‌ڕ كێشه‌كان جێ‌به‌جێ بوو. دوای وه‌ی
كه حیزبی كۆمۆنیستی چین
ده‌سه‌ڵاتی به ده‌ست گرت (1949) كێشه‌ی ناو خۆ
درێژه‌ی هه‌بوو و جیاوازبیران گیران
و كوژران. دیاره زۆر كاری پۆزه‌تیفیش كرا.
د:له
كوردستان، له 1969 كۆمه‌ڵه دامه‌زرا، دیاره
له هه‌وه‌ڵێڕا ناوێك بۆ ئه‌و ڕێكخراوه
هه‌ڵنه‌بژێردرا. یه‌كێك له هۆیه‌كانی
دامه‌زرانی كۆمه‌ڵه، كه‌مكاركردنی حیزبه
به‌پارزێز و لیبڕاڵه‌كانی كورد بوو.
كۆمه‌ڵه ئه‌و ده‌م ڕێكخراوه‌یه‌كی لایه‌نگری
بیروڕای ماوتسه‌دۆنگ بوو: ڕادیكاڵ،
كۆمۆنیستی فارس و شۆڤه‌نیست. به‌ڵام كۆمه‌ڵه دوای
ڕووخانی شا له شۆرشی كورد له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا به‌شداری كرد و
تێكۆشانه‌كانی زۆر
پۆزه‌تیف بوو. دیاره
لایه‌نی نه‌گاتیفیشی هه‌بوو بۆ وێنه وه‌ده‌رنانی
جیاواز بیران (كاك خه‌لیل بلوری،
كاك ئه‌حمه‌د فارس...) . شه‌ڕی حیزب و كۆمه‌ڵه‌ش
وه‌ك شه‌ڕی به‌پارێز و
ڕادیكاڵه‌كان هه‌ر دوای ڕاپه‌رینی 1979 سازبوو.
به‌شێك له وتاری یه‌كه‌می كاك
هه‌وراز،"ئامانجێكی..."
"له
به ندیکی دیکه دا کاک جه عفه ر داوا ده کات بو ئه
م مه به سته
حیزبه کوردییه کان ده بیت ئوردووگاکانیان له
باشوری کوردوستان هه لوه شیننه وه
.
ئایا کاک جه عفه ر نازانیت له ئه و که سانه ی
دانیشتووی
ئوردوگاکانن کین ؟ ئه و که سانه ئینسانگه لیکن که
زولم و نابه رابه ری رژیمی جمهوری
ئیسلامی‌یان پی قه‌بوول نه کراوه وسه ریان بوی شور
نه کردوه ته وه و دوای به
گژداچوونه وه یان له رژیم ،رویان کردوه ته
کوردوستانی ئه و دیو بو ئه وه ی لانیکه م
خویان له ده ستی رژیم
بپاریزن ؛ تا روژ و کاتی پیویست که به هه لمه تی
دلیرانه ی
خویان په یکه ره ی ئه م نیزامه گه نده له له پی
بخه ن
. "
به‌شێك له وتاری كاك هه‌وراز،" حیزبی قانوونی
دوكتور..."
"له
به شیکی دیکه ی باسه که ی دوکتور جه عفه ر به
روونی ئاشکرای
کردووه که مه به ست
له سازکردنی حیزبی قانوونی له روژهه لاتی
کوردوستان پاراستنی
ده‌سه لاتی نیزامی جمهوری ئیسلامییه
!
دوکتور جه عفه ری حه سه نپوور ده لیت
" بۆ پاراستنی شۆرش له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان حیزبی قانونی سازكه‌ین. حیزبی
وا هه‌م یارمه‌رتی كوردی ئێران
ده‌دا، هه‌م ڕژێمی ئێران ناڕووخێنێ هه‌م یارمه‌تی
حیزبه‌كان و خه‌ڵكی خوارووی
كوردستان ده‌دا"
ئه
مه به رای من به پیچه وانه ی بیر و رای گشتی خه
لکی
کوردوستانه
.
خه لکی کوردوستان هه ر له سه ره تای دامه زراندنی
رژیمی دیکتاتوری
ئاخونده کان رای خوی سه باره ت به و رژیمه
نیشانداوه وه به وتنی
" نه
" به و
رژیمه هه لویستی خوی به‌روونی ده ربریوه . کیشه که
له وه دایه که کورد سه ره رای
تاقیکردنه وه ی ته واوی ریگا کان بو به ده ست
هینانی مافه ره وا و زه وت کراوه کانی
له لایه ن رژیمی جمهوری ئیسلامی ، هه ر له ریگای
وتوویژه وه بگره تاکوو دیفاعی چه
کدارانه ی روله قاره مانانه کانی ، هیشتاکوو نه
یتوانیوه به ئامانجی خوی بگات
.
مانه وه ی ئه م ده سه لاته دیکتاتوره له سه
رحاکمیه ت ، ته‌نیا ده بیته هوی زوڵم و
زور و جه‌نایه‌تی زیاتری له سه ر خه لکی ئیران به
گشتی و خه لکی کوردوستان به تایبه
ت.
لیره دا به پیویست ده زانم به دوکتور جه عفه ری حه
سه نپوور بلیم
که بو ئه وه ی هه ستی خاوینتان له لایه ن خه لکی
کوردوستانه وه ریزی لی بگیریت و
ناوی خه یانه تی له سه ر نه نین ، تکایه له بابه
ته کانی خوی‌دا باس له مانه وه ی
نیزامی جمهوری ئیسلامی نه کات و هه لویستی خوی
بخاته راستای خه لکی کوردوستانه وه
"
|