|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
باكوردستانی سه‌ربه‌خۆی دیموكرات سازكه‌ین!
2007.07.05
[به‌شی یه‌كه‌م]
پێشنیار: ڕێوشوێننامه‌ی له‌شكری كوردستان
ونه‌خشه‌ی گشتی
كاری حیزبه قانونییه‌كان
1.
پێشه‌كی
له‌مڕۆڕا زنجیره‌باسێك سه‌باره‌ت به
سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتانه ،
هێمنانه و قانونی كوردستان و تێكۆشانی سیاسی،
ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری
پێویست بۆ
جێ‌به‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركه دێنمه‌گۆڕێ. باسه‌كان
سه‌ره‌تایی ده‌بن و
داوا له شارومه‌ندانی هه‌ڵسوڕاو ده‌كه‌م به‌شداری
بكه‌ن
له خه‌باته هرزیی
وكرده‌وه‌كان.
2-1-
سازكردنی حیزبه‌قانونییه‌كان و له‌شكری
كوردستان
من
له به‌شی دوازده و كۆتایی زنجیره‌وتاره‌كه‌م
سه‌باره‌ت به‌مافی
مرۆڤ له كوردستان و ده‌ره‌وه كه له ڕۆژی
2007.07.04
دا بڵاو بووه‌ته‌وه به كورتی
باسی پڕۆژه‌ی سازكردنی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و
له‌شكرم كردووه.
لێره‌دا
دوو كاری گرینگ باس ده‌كه‌م كه ده‌بێ له‌پێشدا
بكرێ:
یه‌كه‌میان
سازكردنی حیزبی قانونییه و ئه‌ویدیكه سازكردنی
له‌شكری
كوردستان.
1-2-1-
چوكه‌پڕۆژه‌ی سازكردنی
حیزبه‌قانونییه‌كان
بۆ سازكردنی په‌رله‌مان، حیزبی دیموكراتانه
پێویسته.
چوار
هێزه‌كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابوری و
كه‌لتورییه‌كانی كۆمه‌ڵگه واتا دیموكرات،
لیبرال، به‌پارێز و ڕادیكاڵه‌كان ده‌بێ حیزبی
قانونی دامه‌زرێنن و
ڕه‌شنووسی
قانونی بنه‌ڕه‌تی ئاماده‌كه‌ن.
(a)
ئه‌ندامانی
حیزبه‌كان ده‌بێ ئیتر ژیان له
ئۆردوگه‌كان قبوڵ نه‌كه‌ن و خۆیان چه‌ند ده‌سته
ساز كه‌ن و قسه‌وباس ده‌ست‌پێبكه‌ن
سه‌باره‌ت به قانونی كردنی حیزبه‌كان.
(b)
ئه‌و
ئه‌ندامانه ده‌بێ پێوه‌ندی بگرن له‌گه‌ڵ
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم و پڕۆژه‌ی خۆیان
راگه‌یێنن. بۆ ژیانی خۆیان وه‌ك
په‌نابه‌ری سیاسی
داوای یارمه‌تی له حكومه‌ت بكه‌ن و له
گوند و شاره‌كانی
خوارووی كوردستان وه‌ك خه‌ڵكی دیكه بژین و بنكه‌ی
ئاشكرا و قانونی كار‌و تێكۆشانی
سیاسی‌یان هه‌بێ.
(c)
ئه‌وپاره‌ی
كه تائێستا یه‌كیه‌تی نیشتمانی
كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان داویانه
به‌سه‌رۆك حیزبه‌كان، ڕاسته‌وخۆ بدرێ
به ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌كان.
(d)
ئه‌ندامانی
حیزبه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ( وڵاته‌كانی
ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا...) ده‌بێ ده‌سته‌ی
قسه‌وباس پێك‌بێنن و پڕۆژه پێشنیار بكه‌ن
بۆ قانونی كردنی حیزبه‌كان له‌و وڵاتانه‌دا.
2-2-1-
ڕێوشوێننامه‌ی له‌شكری
كوردستان
لێره‌دا
سه‌ردێڕه‌كان باس ده‌كه‌م.
ئه‌لف:
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ته و مافی
سازكردنی ده‌وله‌ت، په‌رله‌مان و له‌شكری خۆی
هه‌یه.
ب:
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له هه‌رچوار به‌ش
پێك‌دێ و ئه‌ركی هاسان‌كردنه‌وه‌ی ڕاپرسی گشتی
وپاراستنی
كوردستان ده‌بێ.
پ:
سێ له‌شكره‌كه (ڕۆژهه‌ڵات، سه‌روو، ڕۆژئاوا)
له خوارووی كوردستان (عێراق) ده‌بن و له‌ژێر
چاوه‌دێری حكومه‌تی هه‌رێم و
ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
ت:
سێ له‌شكره‌كه بۆ به‌رگری له حكومه‌تی هه‌رێم
، كاتی په‌سندكردنی په‌رله‌مان، یارمه‌تی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم
ده‌ده‌ن.
ج:
هه‌رچوار له‌شكره‌كه به‌رنامه‌ی فێربوونیان
ده‌بێ و پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ زانكۆی عه‌سكه‌ری
كوردستان ده‌بێ.
چ:
پێشمه‌رگه‌كانی پێشووی كوردستان كه له
ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین و بوونه شارومه‌ندی
ئه‌ووڵاتانه
ده‌كرێ رێكخراوه‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی پێشووی كوردستان دامه‌زرێنن.
ح:
پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان
ده‌بێ ئۆردوگه به‌جێ
هێڵن و پێوه‌ندی بگرن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم.
خ:
ئه‌وپاره‌ی كه تائێستا یه‌كیه‌تی نیشتمانی
كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان داویانه
به‌سه‌رۆك حیزبه‌كان، ڕاسته‌وخۆ بدرێ
به ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌كان.
د:
پێشمه‌رگه‌كان وه‌ك شارومه‌نده‌كانی دیكه‌ی
خوارووی كوردستان له شار و گونده‌كان ده‌ژین و
ڕۆژێ چه‌ند كاته‌ژمێر خه‌ریكی
كاروباری پێشمه‌رگایه‌تی ده‌بن.
3-1
ڕه‌شنووسی به‌رنامه‌ی په‌رله‌مانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران) له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
بۆنووسینی
ئه‌و ده‌قه كه‌لكم وه‌رگرتووه له پلاتفۆرمی
نه‌ته‌وه‌یی، به‌رنامه‌ی حیزبه‌كان، بۆچوونه‌كانی
كاك حه‌سه‌ن ئه‌یوب‌زاده و كه‌سان
و ده‌سته‌ی دیكه . خۆشم له دیمانه و هه‌ڵوێستدا
له‌دوای ڕاپه‌رینی 2005 ی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌ند باسم
هێناوه‌ته گۆڕ كه له‌و بڕیارنامه‌دا ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه.
له ناوه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)-یش هه‌ر
به‌رنامه‌یه‌كی
وا پێویسته. به‌ڵام له‌وێ به‌هۆی كه‌شی خنكاندن،
ڕه‌نگه هه‌ر بكرێ چه‌ند خاڵ باس
بكرێ. یه‌كێك له‌وخاڵانه ده‌بێ گۆڕینی قانونی
بنه‌ڕه‌تی ئێران بێ و به‌فه‌رمی
ناسینی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
ئه‌م‌خاڵانه هه‌ر داوا نین له ده‌وڵه‌ته‌كانی
ناوه‌ندی، به‌ڵكو
به‌رنامه‌ی كرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی هه‌ر
ته‌به‌عه‌یه‌كی كوردستانه و بۆ پشتیوانی هه‌ر
دیموكراتێكی دنیایێ‌یه.
مه‌به‌ست له‌و تێكۆشانه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو
كورده‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران ) له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
و كورده‌كانی به‌شه‌كانی دیكه
له‌و په‌سندكردنه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا به‌شداری
بكه‌ن و حه‌ولی بۆ بده‌ن و
ببنه‌هێزێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات كه بتوانێ كار بكاته سه‌ر
خه‌ڵك، ده‌وڵه‌ت ، په‌رله‌مان و بیرورای گشتی ئه‌و
وڵاتانه له ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا
و شوێنه‌كانی دیكه‌ی دنیایه. له‌وڕه‌وته
ورده‌ورده جوڵانه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر
بنه‌ڕه‌تی به‌رنامه‌كه له ناو ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستانیش پێك‌دێ و به‌هێز ده‌بێ.
به‌وشێوه ده‌ره‌وه و ژووره‌وه یه‌كده‌گرن و
گه‌یشتن به ڕزگاری هاسانتر ده‌بێته‌وه
و دنیایه‌ش ده‌كه‌ینه پشتیوانی خۆمان.
خاڵه‌كان:
1-
گۆڕینی قانونی بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی و
به‌فه‌رمی ناسینی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئه‌وه‌ی كه
كورد مافی دانانی ده‌وڵه‌ت،
په‌رله‌مان و له‌شكری خۆی هه‌یه.
2-
خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی
خۆی
خه‌باتێكی
هێمنانه‌یه و مه‌ده‌نی.
3-
ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا و سازكردنی حیزب‌و
ده‌سته‌ی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران.
4-
ئه‌رته‌ش و پۆلیسی كۆماری ئیسلامی نابێ
مافی خۆتێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ئێران و
كوردستانی هه‌بێ.
5-
بۆئه‌وه‌ی تێكۆشانی حیزب و ده‌سته سیاسییه
كوردییه‌كان له‌ئێران و دنیا ئازادبێ، ده‌بێ
هه‌موویان ببنه حیزبی په‌رله‌مانی و
هێزی پێشمه‌رگه بكرێته له‌شكری كوردستان له‌ژێر
چاوه‌دێری حكومه‌تی هه‌رێم
،نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا.
6-
ئۆردوگه‌كانی حیزبه‌كوردییه‌كان له خوارووی
كوردستان ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
7-
ئازادی به‌ندییه‌سیاسییه‌كان
8-
ئازادی ژنان واتا
هه‌ڵگرتنی لێدان و كوشتنی
ژنان به‌تاوانی ژن‌بوون. خه‌بات به‌دژی پیاومه‌زنی
و تێكۆشان بۆ دامه‌زرانی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه له‌وێدا ژن و پیاو دۆستی
یه‌كترن و
خۆشویستن
بنه‌ڕه‌تی‌ژیانیانه. هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێ فێمینزم
وه‌ك زانستی سازكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
وا به‌فه‌رمی بناسرێ و ببێته به‌شێك له
به‌رنامه‌ی حیزب و ده‌سته‌كان.
9-
هه‌ڵگرتنی لێدان له‌منداڵ.
10-
هه‌ڵگرتنی سزای ئیعدام
له ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان و ئێران.
11-
ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له كۆماری ئیسلامی به
ناكورد و كورده‌وه توشی تاوان به‌دژی مرۆڤایه‌تی
و ژێنۆسیدی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوون
ده‌بێ بنێردرێن بۆ دادگا.
12-
ئاشتی له‌ئێران و كوردستان! گه‌لی كورد
داوا ده‌كا له كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌مه‌ریكا
كه كێشه‌كانیان به شێوه‌ی
ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ركه‌ن و بۆ دابین‌كردنی
ئاشتی تێده‌كۆشێ.
13-
مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كیه‌تی
ئه‌وروپا له خوارووی كوردستان بۆ پاراستنی
هێمنایه‌تی.
14-
وه‌ڕێ‌خستنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له ئێران
له‌ژێرچاوه‌دێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و
سازبوونی ئێرانێكی دیموكرات و
سێكولار.
15-
شه‌ڕی ناوخۆ ده‌بێ وه‌ك ڕابردووی كورد
چاوی
لێبكرێ ، كاتێك كه لیبڕاڵ، به‌پارێز و
ڕادیكاڵه‌كورده‌كان بۆ دابین كردنی بیروڕای
خۆیان له‌چه‌ك كه‌لكیان وه‌رگرتووه. له‌سه‌رده‌می
سازكردنی كوردستانی دیموكرات،
به‌رنامه‌ی دیموكراته‌كان ده‌بێته بنه‌ڕه‌تی ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تی و هیچ هێزێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی
له‌شه‌ڕ كه‌لك وه‌رناگرێ.
16-
ده‌بێ ده‌سته‌یه‌ك له كۆمه‌ڵناسان و
قانونناسان كۆببنه‌وه و سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ
لێكبده‌وه و وانه‌كانی
ئه‌و‌سه‌رده‌مه‌ڕه‌شه له تاریخی نه‌ته‌ه‌ی كورد
بخه‌به‌رده‌ست و پێش
دووپات‌بوونه‌وه‌یان بگیرێ. بۆسازكردنی
كوردستانێكی دیموكرات ئه‌و لێكدانه‌وه
پێویسته چونكه خاوه‌نی بۆچوونه‌سیاسییه‌كان ده‌بێ
فێربن له په‌رله‌مان و كۆمه‌ڵگه
به دیالۆگ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن.
17-
له كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتانه‌دا هه‌موو كه‌س
ده‌بێ كار و ماڵ و بیمه‌ی هه‌بێ. گه‌نجه‌كان و
كه‌م‌ئه‌ندامان و به‌ته‌مه‌نه‌كان
ده‌بێ موچه‌یان هه‌بێ و خوێندن بۆ هه‌مووكه‌س بێت.
پاراستنی ژینگه‌ش یه‌كێك له
كاره‌كانی هه‌ره‌گرینگی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراته.
18-
ده‌سته‌یه‌ك دیاری بكرێ بۆ نووسینی ڕه‌شنووسی
قانونی بنه‌ڕه‌تی.
4-1-
ده‌وری تاریخی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامه‌كانی ك.ش.ز.ك.
(ئێران)
ئێستا
پێشمه‌رگه و
ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌ڕیزی
وشیارترین ده‌سته‌ی سیاسی كورد دان. به‌هۆی
خه‌باتێكی سیاسی ئاشكرا
و سازبوونی
كه‌مایه‌تی له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا
ئه‌وان زۆر هۆشیار
بوونه‌وه.
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی ئێستا وه‌ك
ده‌سته‌یه‌ك
كۆمۆنیستی به‌پارێز كار ده‌كه‌ن و كه‌مایه‌تی وه‌ك
ده‌سته‌یه‌ك لیبڕال و دیموكرات.
ده‌سته‌ی دیموكراته‌كان ده‌بێ پڕۆژه‌ی خۆیان زۆر
ئاشكراتر باس بكه‌ن و
تێبكۆشن
بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆردوگه‌ی كۆمه‌ڵه.
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا ئێستا خه‌ریكه به نهێنی
وه‌رێ‌خستنی
كۆنگره‌ی
دوازده به‌سه‌ر كه‌مایه‌تی دا سه‌پێنێ.
كه‌مایه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
نابێ ئه‌و پێشنیاره قبوڵ كه‌ن. ئه‌و كاره ده‌بێته
هۆی زیندوو كردنه‌وه‌ی كۆمۆنیسته
شۆڤه‌نیسته‌كان و ڕه‌نج به‌خه‌ساربوون.
|