|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
2008.05.09
بۆچی جوڵانه‌وه‌ی دانانی زانستگه‌ی کوردستان
له‌تاراوگه؟
کورته‌و ئاکام
1.
زانا کورده‌کانی تاراوگه له
ئوروپا و ئه‌مریکا تائێستا
به‌شێوه‌یه‌کی پس‌پس و ناشێلگیرانه پێوه‌ندیان
له‌گه‌ڵ ژووره‌وه‌ی وڵات
هه‌بووه.
2.
بۆ دایمه‌کردنی ئه‌و
پێوه‌ندیانه جوڵانه‌وه‌یه‌کی
دیموکراتانه پێویسته که بتوانێ نه‌ک هه‌ر زاناکان
به‌ڵکو جه‌ماوه‌ری شارومه‌ندانی
کوردی وڵاته ئوروپایی و ئه‌مریکاییه‌کان
هه‌ڵسوڕاوکا.
3.
جوڵانه‌وه‌که دوولایه‌نی
زانستی و سیاسی ده‌بێ ،
ئه‌لف:
لایه‌نی زانستییه‌که به‌هۆی پێویست‌بوونی ئه‌و
زانایانه‌ن که له زانستگه‌کانی ئوروپا
و ئه‌مریکا خوێندوویانه و گه‌یشتوونه پله‌ی
دوکتور یان پڕۆفسۆرو ئێستا
له‌و‌شوێنانه‌دا دامه‌زراون وکار ده‌که‌ن.
ب:
لایه‌نی سیاسی جوڵانه‌وه‌که
بریتییه
له سازکردنی پشتیوانی جه‌ماوه‌ری بۆ زانستگه‌که
له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ستراتیژیای
دیموکراتانه‌ی شۆرشی کورد واتا: به‌فه‌رمی
ناساندنی کورد له‌قانونی بنه‌ڕه‌تی
ئێران، تورکیا و سوریا و وه‌ڕێخستنی ڕاپرسی گشتی
له‌کوردستان
بۆسه‌ربه‌خۆیی.
4.
پڕۆژه‌ی زانستگه‌ی کوردستان
له‌سێ پله‌دا
به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
ئه‌لف:
خه‌باتی بیروڕا و ڕوونکردنه‌وه‌ی لایه‌نه
زانستی و
سیاسییه‌کان و ستراتیژیای دیموکراتانه‌ی شۆرشی
کورد(ماوه: مانگی مای 2008 تا مانگی
ئاوگوست).
ب:
پێکهێنانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له بواره
جیاوازه‌کاندا
وخۆناساندنیان (ماوه: مانگی سێپتامبه‌ر 2008 تا
دێسامبه‌ر)
پ:
دانانی فه‌رمی
زانستگه‌که (مانگی جانییه‌و‌ری 2009 تا مارچ).
له‌پێشدا
زانستگه‌که زۆر چکۆڵه ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌وه
گرینگ نییه، گرینگ ئه‌وه‌یه که له‌و ئیمکانه‌ی
هه‌مانه به‌باشترین شێوه که‌لک
وه‌رگرین و ده‌ست بکه‌ین به‌کاروبار و نه‌خشه‌شمان
هه‌بێ بۆ
گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی.
5.
کوردی تاراوگه‌ش زۆر پێویستی
به زانستگه‌یه‌کی کوردی
هه‌یه و زۆر لایه‌نی ژیانیان ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی
له‌سه‌ر بکرێ. ئه‌وان هه‌م گیروگرفتی
ئوروپایی و ئه‌مریکاییه‌کانیان هه‌یه و هه‌م
گیروگرفتی تایبه‌تی خۆیان بۆ وێنه
گونجان له‌گه‌ڵ ژیانی دیموکراتانه. زانستگه‌ی
کوردستان بۆ چاره دۆزینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی
دووه‌می گرفته‌کان ده‌توانێ یارمه‌تی ده‌ربێ و
ته‌نانه‌ت له ده‌وڵه‌ت
و
شاره‌داره‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ش بۆ به‌ڕیوه‌بردنی
ئه‌و‌چه‌شنه پڕۆژانه یارمه‌تی
وه‌رگرێ.
پێشه‌کی
له‌وڕۆرا زنجیره‌وتارێک له‌سه‌رسازکردنی زانستگه‌ی
کوردستان له‌تاراوگه ده‌ست‌پێده‌که‌م. وتاره‌کان
سه‌ربه‌خۆ ده‌بن و سه‌ره‌تایی و
بۆ وه‌ڕێخستنی قسه‌وباس ولێکۆڵینه‌وه و بۆ
دامه‌زراندنی
زانستگه‌که.
ئێستا پێوه‌ندی له‌نێوان زاناکورده‌کانی تاراوگه و
ژووره‌وه‌ی وڵات که‌موکوڕی زۆره. بۆوێنه
تاقه‌که‌سه‌کان حه‌ولیان داوه به‌ڵام
کارتێکردنی وان له‌گه‌شه‌ی زانست له کوردستان و
له‌تارواگه زۆر که‌م بووه.
ئه‌وزانایانه نه‌یانتوانیوه ببنه‌هێزێکی گه‌وره‌ی
جه‌ماوره‌ی له‌به‌رامبه‌ر
حیزبه‌کوردییه‌لیبرال، به‌پارێز و رادیکاڵه‌کان که
کۆڕه‌زانستییه‌کانیان کردووه‌ته
هی خۆیان و پێش دیموکراتانه‌کردنی گه‌شه‌ی زانست
وجه‌ماوه‌ریکردنی ویان گرتووه.
ئه‌گه‌ر کوردی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببنه‌هێزێکی
گه‌وره‌ی زانستی-سیاسی ده‌توانن
حیزبه‌کوردییه‌کان توشی پاشه‌کشه‌بکه‌ن و ناچاریان
که‌ن که سیسته‌می دیموکراتانه
وجه‌ماوه‌ری کاری زانستی بسه‌لمێنن. بۆچی وایه؟
چۆن
ڕه‌وتی گه‌شه‌که
دیموکراتانه ده‌کرێ؟ له‌باسه‌کانم حه‌ول ده‌ده‌م
چه‌ند وڵامێک بۆ ئه‌وپرسیارانه
بدۆزمه‌وه.
بۆچی جوڵانه‌وه‌که پێویسته؟
1.
نه‌خشه‌ی زانستگه‌ی کوردستان
ده‌بێ به‌هێزی
شارومه‌ندانی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
وه‌ڕێ‌که‌وێ. هه‌ربۆیه‌شه به‌بێ
وه‌ڕێخستنی قسه‌وباس و جوڵانه‌وه‌یه‌کی
دیموکراتانه و نه‌خشه‌یه‌کی
گه‌وره‌ناکرێ.
2.
ئه‌گه‌ر کوردی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات جوڵانه‌وه‌یه‌کی وا
وه‌ڕێ‌نه‌خا قه‌ت نابێته‌هێزێکی جه‌ماوه‌ری و
زانستی که بتوانێ کاربکاته‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌ی‌کورده‌واری و کار‌ه‌کانی پس‌پس و
سه‌قه‌ت ده‌بن.
ئه‌گه‌ر
جوڵانه‌وه‌یه‌کی وا وه‌ڕێ نه‌ه‌وێ،
حیزبه‌سیاسییه‌کان و ده‌وڵه‌تی هه‌رێم
هه‌میشه وه‌ک پله‌دوو چاویان لێده‌که‌ن و
بایه‌خیان بۆدانانێن و ته‌نانه‌ت
سوکایه‌تیشیان پێده‌که‌ن.
3.
له ده‌وله‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمدا بیروڕای
به‌پارێز
و لیبڕاڵانه زاڵه و حیزب و د‌وڵه‌ت به‌ته‌واوی
جیانه‌بوونه‌وه. ئه‌وه‌ش
به‌رهه‌ڵستێکی دیکه‌یه له ڕێی گه‌شه‌ی
دیموکراتانه‌ی زانست.
4.
له‌دنیای ئه‌مڕۆدا له‌لایه‌ک شه‌ڕ و وێران‌کردن
هه‌یه
و له‌لایه‌کیش سنووره‌کان هه‌ڵده‌گیرێن و
جه‌ماوه‌ر زۆر له‌یه‌کتر نزیک ده‌بنه‌وه.
ئێمه ئه‌گه‌ر
تیۆری دیموکراتانه بدۆزینه‌وه و که‌لکی
لێوه‌رگرین ده‌توانین
ژیانمان خۆشکه‌ین و دنیا بگۆڕین.
ئێستا
زیاتر له یه‌ک ملیۆن کورد له ئوروپا و ئه‌مریکا
ده‌ژین. ئه‌وانه شارومه‌ندی ئه‌و ولاتانه‌ن.
ئه‌ووڵاتانه هه‌موویان ده‌وڵه‌ت،
په‌رله‌مان و له‌شکری خۆیان هه‌یه و له‌واندا دین
و له‌شکر و دادگه له ده‌وڵه‌ت
جیان و ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا هه‌یه. به‌قه‌ولی
کوردی ئێمه که‌وتووینه
سه‌رسفره‌یه‌کی حازر.
5.
بۆیه من پێموایه هه‌بوونی ستراتیژیای
دیموکراتانه
بۆشۆرشی کورد خه‌یاڵی نییه، واتا سازکردنی
کوردستانێک وه‌ک ئه‌وروپا وئه‌مریکا.
ئێمه له ئوروپا و ئه‌مریکا ئاوا ده‌ژین که وابوو
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر تیۆرییه‌که
ساغ‌بینه‌وه ده‌توانین له‌پرسی نه‌ته‌وه‌یی
کوردیش‌دا هه‌روا
بین وکوردستان
دیموکراتانه که‌ین.
دوولایه‌نی
زانستی و سیاسی دانانی زانستگه
ئه‌لف: لایه‌نی زانستی
1.
له‌ماوه‌ی بیست‌ساڵی ڕابردوودا ژماره‌ی
ئه‌و کوردانه‌ی
که له‌زانستگه‌کانی
ئوروپا و ئه‌مریکا خوێندنیان ته‌واکردووه زۆر
زیاتر بووه
له‌جاران.
2.
پله‌ی زانستی له زانستگه‌کانی ئوروپا و ئه‌مریکا
له‌سه‌رتره له زۆر وڵاتی دیکه و کوردستان.
3.
له‌ووڵاتانه زانای ناکوردیش هه‌یه که له‌سه‌ر کورد
لێکۆڵینه‌وه‌یان کردووه و ده‌توانن له زانستگه‌ی
کوردستان کار
بکه‌ن.
ب:لایه‌نی سیاسی
1.
به‌هۆی بێده‌وڵه‌ت‌بوونی کورد و ئه‌وه‌ی‌که کورد
وه‌ک
نه‌ته‌وه له قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران، تورکیا و
سوریا به‌فه‌رمی نه‌ناسراوه،
پێوه‌ندی کوردی تاراوگه به‌گشتی و
زاناکان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ژووره‌وه‌ی وڵات
که‌مه. ئاکامی وێرانکه‌ری سیاسه‌تی
حاشالێکردن له‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆره.
یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه ده‌توێننه‌وه و پێش
وشیاربوونه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان
ده‌گرن.
2.
جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد نه‌خشه‌یه‌کی گشتی
دیموکراتانه‌ی نه‌بووه بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی
نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌قانونی ئه‌و
وڵاتانه و وه‌ڕێخستنی ڕاپرسی گشتی بۆسه‌ربه‌خۆیی
له کوردستان و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شکری کورد له
هه‌رچواربه‌شه‌که ویارمه‌تی وه‌رگرتن له
زاناکورده‌کان.
3.
له‌خوارووی کوردستان (عێراق) ده‌وڵه‌ت و
په‌رله‌مانی
هه‌رێم
و چه‌ند زانستگه هه‌یه. ئه‌وزانستگایانه تازه‌ن و
ده‌بێ له‌باری
زانستییه‌وه به‌هێزبکرێن و بێنه ڕاده‌ی
زانستگه‌کانی ئوروپا و ئه‌مریکا. زانستگه‌ی
کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانێ ڕێی
ئه‌وئاڵوگۆڕه
خۆش‌کا.
4.
ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌هۆی نه‌بوونی
ستراتیژیایه‌کی دیموکراتانه بۆ شۆرشی کورد
نه‌یانتوانیوه وناتوانن جوڵانه‌وه‌ی
دامه‌زراندنی زانستگه‌ی کوردستان بۆ
چواربه‌شه‌که‌ی وڵاته‌که‌مان
وه‌ڕێ‌خه‌ن.
چۆن زانستگه‌که سازکه‌ین؟
شێوه‌ی
کاری زاناکان
وه‌ک
زانستگه‌به‌ناوبانگه‌کانی
ئوروپا و ئه‌مریکا ده‌بێ.
.
زانستگه‌که
له‌سێ پله‌دا داده‌نرێ:
پله‌ی یه‌که‌م:
له‌م پله‌دا ئه‌وکارانه ده‌بێ بکرێن: خه‌باتی
بیروڕا و
ڕوونکردنه‌وه‌ی لایه‌نی کاری زانستی و سیاسی و
نووسینی ڕه‌شنووسی قانوونی
بنه‌ڕه‌تی کوردستان و
جێی زانستگه‌که
له‌وقانونه‌دا. ئه‌وپێشنووسه بۆ ئه‌وه‌یه که
دیاری بکرێ زانستگه‌که له‌سه‌ر چ
بناغه‌یه‌ک کار ده‌کا؛ ده‌نا هه‌ر که‌س بۆ لایه‌کی
ده‌کێشی. ئێمه ده‌بێ له‌قانونی
وڵاته‌دیموکراته‌کانیش که‌لک وه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ی
بزانین ئه‌رکه‌کان وسه‌ربه‌خۆیی
زانستگه‌کان چۆن باس کراوه.
چه‌ند سه‌ردێڕی قانونه‌که:
1. کورد
نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌ته و کوردستان
دابه‌شکراوه له‌نێوان چوار ده‌وڵه‌تان. نه‌ته‌وه‌ی
کورد ده‌بێ له‌قانونی بنه‌ڕه‌تی
ئه‌و وڵاتانه به‌فه‌رمی بناسرێ و مافی دانانی
ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شکری خۆی
هه‌بێ و ڕاپرسی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له کوردستان
بکرێ.
2.
له‌ڕه‌شنووسه‌که‌دا ده‌بێ بنووسرێ که دین و له‌شکر
و
دادگه له ده‌وڵه‌ت جیان و کوردستان خاوه‌نی
په‌رله‌مانی خۆی ده‌بێ. زانستگه و
قوتابخانه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌پێی
قانونێک که له‌په‌رله‌مان په‌سند
ده‌کرێ کارده‌که‌ن و سه‌ربه‌خۆ ده‌بن. [ئێستا که
له‌سێ به‌ش ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان
نییه، ڕه‌شنووسه‌که ده‌بێ بڵاوکرێته‌وه و
شارومه‌ندان بۆچوونی خۆیان
له‌سه‌ربابه‌ته‌که ده‌ربڕن و دوایه‌ش له
کۆبوونه‌وه و له‌سه‌ر ئینته‌رنێت
په‌سندکرێ. ڕه‌شنووسه‌که ده‌بێ بۆ په‌رله‌مانی
هه‌رێم بنێردرێ و له‌خوارووی
کوردستانیش بڵاوکرێته‌وه.]
3.
زانستگه‌ی کوردستان پێڕه‌وی ناوخۆی ده‌بێ و
ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و شارومه‌ندان پێوه‌ندی
دایمه‌یان ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وشوێنه
و پڕۆژه‌یان پێ‌ده‌سپێرن. [ڕه‌شنووسی پێڕه‌وه‌که
ده‌بێ بڵاوکرێته‌وه و قسه‌وباسی
له‌سه‌ربکرێ وداویه له‌لایه‌ن زاناکان په‌سند
کرێ.]
4.
فێرگه‌کانی کوردستان و ده‌ر‌وه‌ی ولات
بۆنووسینی
کتێب پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانستگه‌ی کوردستان و
پسپۆڕه‌کانی ده‌گرن و به‌هاوکاری
مامۆستاکانی فێرگه‌کان ئه‌وکتێبانه ده‌نووسرێن.
5.
ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات
وه‌زاره‌تخانه داده‌نێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری
زانستگه و فێرگه‌کان. [ئێستا که
ئه‌و ده‌زگایانه نین، زانستگه‌ی کوردستان
له‌تاراوگه، خۆی ده‌بێ دایمه پێڕه‌وی
ناوخۆی تازه‌کاته‌وه و پاره بۆ کاروباره‌که‌ی
په‌یدا کا و ڕاپۆرتی مانگانه و
ساڵانه له‌کاروباره‌کانی خۆی بنووسێ و بڵاوی
کاته‌وه و له‌ژێرچاوه‌دێری دایمه‌ی
شارومه‌ندان دابێ.]
پله‌ی دووه‌م
ئه‌لف: کۆبوونه‌وه‌ی
زاناکان و پێکهێنانی ده‌سته‌ی
دامه‌زرێنه‌ر و کار ده‌ست‌پێکردن.
1.
له هه‌ر لقه‌ی زانست (زانسته‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،
زانسته‌خۆرسکییه‌کان،...) چه‌ند زانا ده‌سته‌یه‌ک
ساز ده‌که‌ن و قسه‌وباس له‌سه‌ر
کاروباره‌کانیان ده‌ست‌پێده‌که‌ن. ڕه‌شنووسی پێڕه‌وی
ناوخۆ ده‌نووسن و بڵاوی
ده‌که‌نه‌وه.
2.
به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای پڕۆژه‌ی زانستگه‌ی
کوردستان
پاره بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کان زۆر که‌م ده‌بێ.
زاناکان و شارومه‌ندان تا
ڕاده‌یه‌ک یارمه‌تی ده‌ده‌ن.
3.
ده‌بێ چه‌ند که‌س ببنه به‌رپرسی دانانی پڕۆژه‌ی
ماڵی و
خه‌ریکی ڕێکوپێک‌کردنی وه‌رگرتنی یارمه‌تی بن له
شارومه‌ندان.
له‌ده‌وڵه‌ته‌دیموکراته‌کان
وپه‌رله‌مانه‌کانیانیش ده‌کرێ داوای یارمه‌تی بێ
شه‌رتومه‌رج بکه‌ین.
4.
دوای‌وه‌ی ده‌سته‌دامه‌زرێنه‌ره‌کان سازبوون و
به‌رپرسه‌کان دیاری کران وکاروباری خۆیان
ده‌ست‌پێ‌کرد، خۆیان
ده‌ناسێنن.
ب: ئه‌رکه‌کان
1.
زانستگه‌ی کوردستان پڕۆژه‌یه‌ک پێشکه‌ش ده‌کا
سه‌باره‌ت
به داهات و کاروبار و شوێن و ماڵپه‌ڕ و گۆڤاری
زانستی خۆی؛ ئه‌وه‌ی که چۆن خاوه‌نی
ئه‌وانه‌بێ. بۆ زاناکان سمیناردان له‌سه‌ر
ئینته‌رنێت
هاسانه
و به‌شێک
له‌شارومه‌ندان ده‌توانن که‌لکی لێ‌وه‌رگرن.
2.
زانستگه‌ی کوردستان پڕۆژه‌یه‌ک پێشکه‌ش ده‌کا
سه‌باره‌ت
به چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی
خوێندکار و ڕینوێنی وان.
پله‌ی
سێیه‌م
دانانی
زانستگه‌که‌یه به‌فه‌رمی. زاناکان نابێ ڕاوه‌ستان
و ده‌بێ به‌که‌مترین
ئیمکان کاره‌که
ده‌ست‌پێ‌بکه‌ن.
سێ نمونه له ده‌سته‌کان
ئه‌ندامانی ده‌سته‌کان ده‌بێ له
زانستگه‌به‌ناوبانگه‌کانی ئوروپا و ئه‌مریکا
خوێندیان ته‌واوکردبێ و دوکتور یان
پڕۆفسۆر بن و ئێستا کاریان هه‌بێ له ناو‌ه‌نده
زانستییه‌کان.
من ته‌نیا چه‌ند
که‌سێک ده‌ناسم و وه‌ک پێشنیار ناوی وان
ده‌نووسم و وه‌ک نمونه. به‌شادییه‌وه ده‌بێ بڵێم
که هه‌ر ئێستا ده‌یان زانای کورد
له زانستگه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ریکی کارن که
ده‌توانن بنه‌ڕه‌تی زانستگه‌ی
کوردستان دامه‌زرێنن.
1.
یه‌کێک له‌بابه‌ته‌گه‌وره‌کان ساغ بوونه له‌سه‌ر
ستراتیژیای سیاسی وکولتوری شۆرشی کورده. چه‌ند
ئه‌ندامی ده‌سته‌که ده‌کرێ
ئه‌وکه‌سانه بن: د.ئه‌میر
حه‌سه‌نپور ،
د. عه‌باس وه‌لی ود.بورهانه‌دین یاسین و
د.مارتین بروینه‌سن
(Martin Bruinessen)
که
له‌سه‌ر
جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
کورد لێکۆڵینه‌وه‌یان
هه‌یه.
2.
ده‌سته‌ی زمان: پرسی ستانداردکردنی زمانی کوردی
ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌تی پێویسته. دوو که‌س له
ده‌سته‌که ده‌کرێ ئه‌وانه بن: د.
ئه‌میر حه‌سه‌نپور و د.مایکڵ شایه‌ت
(Michael Chayet).
له‌تاراوگه مامۆستای زمانی دایک و دیلمانج و
وه‌رگێڕی
به‌ڵگه‌پێدراو هه‌ن. یه‌کێکی دیکه له‌کاره‌کانی
ده‌سته لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
ده‌ستکه‌وت و که‌موکوڕی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ی
گۆڕه‌پانی زمان ده‌بێ و دانانی کۆرس
و سمینار.
3.
ده‌سته‌ی زانسته‌کانی سڵامه‌تی ئینسان:
د.ئالان
دیلانی(Alan Dilani)
ده‌کرێ یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌بێ
|