|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
باسێک له‌سه‌رسۆسیالیزمی دیموکراتانه‌ی
کوردستانی
کورته وئاکام
ئه‌لف: سۆسیالیزم وکۆمۆنیزمی دیموکراتانه
تیۆری زانستی
سیاسه‌ت، کۆمه‌ڵناسی وتاریخن. ئه‌و تیۆرییانه ڕه‌خنه‌یه‌کن
له سیسته‌می
ده‌سمایه‌داری و بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک
که له‌وێدا چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسان
له ئینسان که‌م‌ده‌کرێته‌وه و هه‌ڵده‌گیرێ.
ب:سۆسیالیستێکی دیموکرات جندۆکه نییه، شارومه‌ندی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ده‌سمایه‌دارییه که‌له‌وێدا له‌شکرو
دین ودادگه له ده‌وڵه‌ت جیان و
په‌رله‌مان هه‌یه وئازادی ده‌ربڕینی بیر‌ورا
[ئه‌گه‌رله‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی‌وادا نه‌ژی،
به‌شداری ده‌کا له سازکردنی].
سۆسیالیسته‌دیموکراته‌کان(له‌گه‌ڵ فێمینیست،
ژینگه‌پارێز و ناسیۆنالیسته‌دیموکراته‌کان) ئه‌و
سیسته‌مه به‌ره‌و سیسته‌مێکی تازه
ده‌به‌ن.
پ: گه‌نده‌ڵی و کۆبوونه‌وه‌ی داهاتی ئینسانه‌کان
له ده‌ست
چه‌ند شه‌ریکه‌ی گه‌وره‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی
وتاقه‌که‌س ژیانی خه‌ڵکی دنیایه‌ی
پڕکردووه له ژان و خه‌فه‌ت. ساده‌ژیان، ئه‌وه‌ی
که هه‌رکه‌س کاری هه‌بێ و
بیمه‌کرابێ، ژیانی پڕ له خۆشه‌ویستی و ئاشتی
وزانست ده‌که‌وێته ناو به‌رنامه‌ی
ڕۆژانه‌ی کاری سۆسیالیسته‌دیموکراته‌کان. ئه‌وان
جیاوازی چینایه‌تی که‌مده‌که‌نه‌وه
و له‌ناوی ده‌به‌ن.
ت: سۆسیالیستێکی دیموکرات کارێکی "مومکین" ده‌کا.
له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که که‌مێک خۆش کراوه و مافی ژنان
وکرێکاران ونه‌ته‌وه‌کان و
ده‌سته‌کانی دیکه تاڕاده‌یه‌ک سه‌لماوه، به‌ره‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌چێ که له‌وێدا
شه‌ڕ وله‌شکر و سنوور وپیشه‌سازیی چه‌ک
هه‌ڵده‌گیرێ و نه‌ته‌وه‌کان ئازاد ده‌کرێن و
چین و توێژه‌کان و ژنان به‌مافی ته‌واوی خۆیان
ده‌گه‌ن و به‌شدار ده‌بن له
به‌ڕێوه‌بردنی به‌رهه‌مهێنان. ئه‌وان
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک سازده‌که‌ن که هه‌موو ئینسانێک
له‌وێدا پله یه‌که.
پێشه‌کی
ئه‌م وتاره ده‌کرێ وه‌ک درێژه‌ی"تیۆری
دیموکراتانه بۆ
هه‌ڵسوڕاوکردنی دایمی شارومه‌ندانه!،
2008.04.20"
بخوێندرێته‌وه.
بۆ بۆلێکدانه‌وه‌ی سۆسیالیزمی دیموکراتانه بڕوانه
"Democracy against Capitalism, renewing
historical materialism, by Ellen Meiksins Wood,
Cambridge University Press, 1995, UK.
له‌وتاره‌کانی پێشوومدا ئاماژه‌م به بۆچوونه‌کانی
فرنسوا
فوره
(
Francois Furet)
کردووه. لێره‌دا ئه‌وخوینه‌ره‌وانه‌ی شاره‌زای
زمانی
سویدین ده‌توانن وتووێژێک له‌گه‌ڵ ئه‌م
لێکۆڵه‌ره‌وه بخوێنه‌وه
( ئه‌مه‌ش لینکی ئه‌و وتووێژه).
سۆسیالیزمی دیموکراتانه
1.
کوردستان وه‌ک کۆمه‌ڵه‌کانی
دیکه‌ی دنیا،
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ده‌سمایه‌دارییه و کورد
نه‌ته‌وه‌یه‌کی
بێده‌وڵه‌ت.
2.
چین‌وتوێژه‌کان و ژن
له‌هه‌لومه‌رجی ئابوری
وکۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی جیاوازدا ده‌ژین و
هه‌رکامیان قازانجی تایبه‌تی خۆیان
هه‌یه.
3.
ناسیۆنالیزم تیۆری
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
و تیۆرییه‌کانی سۆسیالیزم، فێمینیزم و
ژینگه‌پارێزی بۆ دامه‌زارندنی کۆمه‌ڵگه‌ی
سۆسیالیستانه،فێمینیستانه و ژینگه‌پارێزانه‌یه.
4.
سۆسیالیزمی دیموکراتانه تیۆری
رزگاری چینی کرێکاره
به‌شێوه‌ی شۆرشی هێمنی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابوری و کولتوری.
5.
بۆ حاڵی‌بوون و پته‌وکردنی
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کرێکارانی
دیکه‌ی عاله‌م ویارمه‌تی یه‌کتر لێکدانه‌وه‌ی
ژیانی وان له
وڵاته ده‌سمایه‌دارییه‌کانی
دیکه له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی تیۆری سۆسیالیزمی
دیموکراتانه
پێویسته.
6.
کۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالیستانه
وکۆمۆنیستانه‌ی دیموکراتانه
له‌ڕه‌وتێکدا سازده‌بێ. کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وا
له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی که‌مکردنه‌وه و
له‌ناوبردنی چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسانان داده‌نرێ.
به‌ڵام چۆن کۆمه‌ڵگه‌ی
وا سازده‌کرێ؟
ئێمه نه‌خشه‌یه‌کی حازرمان به‌ده‌سته‌وه‌نییه و
ده‌بێ له ئاڵوگۆڕی
نوێ له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ست‌پێبکه‌ین بۆ وێنه
ئه‌وه‌ی که کرێکاران له
به‌ڕیوه‌به‌ری کارگه‌کان وبه‌رهه‌مهێناندا به‌شدار
بن.
7.
لێره‌دایه که
سۆسیالیست،فێمینیست،ناسیۆنالیست و
ژینگه‌پارێزه دیموکراته‌کان ده‌ورێکی گه‌وره‌یان
ده‌بێ. ئه‌وان
ئه‌و‌باسانه دێننه‌گۆڕێ که به‌رهه‌مهێنان نابێ
له‌خزمه‌ت شه‌ڕ و ته‌نیا بۆ
گیرفان‌پڕکردنی ده‌سمایه‌داران دابێ و؛ به‌ڵکو
ده‌بێ له خزمه‌ت ژنان و ژینگه و
به‌رامبه‌ری نه‌ته‌وه‌کاندابێ.
8.
ئه‌و کارانه زۆر
به که‌موکووڕی
له‌هێندێک شوێن کراون.
سۆسیالیزمی دیموکراتانه "مومکینه"
و "ده‌کرێ" دامه‌زری. کاری سۆسیالیست،فێمینیست،
ناسیۆنالیست و ژێنگه پارێزه
دیموکراته‌کان ئه‌وه‌یه ئاڵوگۆڕی ئاوا بکه‌نه
دایمه و
ورده ورده دنیا به‌ره‌و
سیسته‌مێکی تازه به‌رن .
سۆسیالیزمی دیموکراتانه‌ی کوردستانی
1.
ئه‌رکی سۆسیالیسته‌کانی
کوردستان وه‌ک هه‌موو
سۆسیالیستێکی دیکه ناسینی چینی کرێکار و
دۆزینه‌وه‌ی تیۆری خه‌باتی وانه.
2.
سۆسیالیسته‌دیموکراته‌کان
شوان ، براگه‌وره ، وه‌لی
فه‌قێ یان پێشڕه‌وی حیزبی لێنینانه‌ی کرێکاران
نین، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ وان به‌رامبه‌رن
و تیۆرییه‌کانیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن و کرێکاران ئه‌و
تیۆرییانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و
له‌گه‌ڵ تیۆرییه‌کانی دیکه به‌راوردی ده‌که‌ن و له
ڕه‌وتی خه‌باتی ئازادی بیروڕا
هه‌ڵیده‌بژێرن. بۆچوونێکی وا له‌لایه‌ن پاولۆ فرێر
(Paulo Freire)
باس‌کراوه. بۆ
زانیاری له‌سه‌رباسه‌که بڕوانه کتێبی
"زانستی‌بارهێنانی چه‌وساوه‌کان"
(Pedagogy of the Oppressed).
بڕوانه کورته‌یه‌ک له فه‌سڵه‌کانی کتێبه‌که به
ئێنگلیزی:
http://www.marxists.org/subject/education/freire/pedagogy/index.htm
فه‌سڵێک له کتێبه‌که لێره به‌ئینگلیزی
بخوێنه‌وه:
http://www.webster.edu/~corbetre/philosophy/education/freire/freire-2.html
3.
تیۆری سۆسیالیزمی
دیموکراتانه‌ی کوردستانی
تیۆرییه‌ک
ده‌بێ که له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی لێکدانه‌وه و
هه‌ڵسه‌نگاندنی ژیان و خه‌باتی کرێکارانی
کوردستان داده‌مه‌زرێ و پێوه‌ندی کرێکارانی
هه‌رچوار به‌شه قایمتر
ده‌کا.
4.
ئه‌و تیۆرییه له‌سه‌ربناغه‌ی
شۆرشی هێمنانه‌ی جه‌ماوه‌ری
داده‌مه‌زێ.
5.
سۆسیالیزمی دیموکراتانه‌ی
کوردستانی له ڕه‌وتی خه‌باتی
بیروڕا و سیاسی له‌گه‌ڵ سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمی
ڕادیکاڵ، لیبڕال و به‌پارێزی فارس،
تورک و عه‌ره‌ب له‌دایک بووه و؛ گه‌شه ده‌کا.
6.
سۆسیالیزمی دیموکراتانه‌ی
کوردستانی "ده‌کرێ" دامه‌زرێ
و ده‌بێ بزانین له‌هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی کوردستان
ئه‌وکاره چۆن
ده‌کرێ.
ئه‌رکه‌کانی سۆسیالیسته‌کان له
کوردستان
1.
به‌رزکردنه‌وه‌ی وشیاری
سۆسیالیستانه‌ی کرێکارانی
کوردستان له‌ڕه‌وتی خه‌باتی بیروڕا وسیاسی
له‌گه‌ڵ‌تیۆرییه‌کانی دیکه. کرێکاران
ته‌نیا له‌ره‌وتێکی وادا ده‌بنه سۆسیالیستی
دیموکرات.
2.
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی
ده‌سمایه‌داری له کوردستان
و پێکهاتنی چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه تازه‌کان.
3.
به‌یارمه‌تی سیاسه‌ت و
بیروڕای سۆسیالیستانه،
کرێکارانی کوردستان ده‌بێ له ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌بردنی
به‌رهه‌مهێنان به‌شدارکرێن.
4.
خۆشکردنی ژیانی کرێکاران بۆ
وێنه هه‌شت کات‌ژمێرکارکردن
له ڕۆژدا و دوو ڕۆژ پشوو له حه‌وتوو. پشووی
ساڵانه یه‌ک مانگ و پشووی تایبه‌ت بۆ
ژنانی دووگیان.
5.
ناساندنی چین‌وتوێژه‌کانی
کۆمه‌ڵگه به‌کرێکاران له
ڕه‌وتی ژیاندا. دوو نمونه:
ئه‌لف: کاتێک ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران
پاشه‌کشه ده‌کا
و هێندێک ڕێفۆرم ده‌سه‌لمێنی، ده‌بێ
سۆسیالیسته‌کان قسه‌وباس وه‌ڕێ‌خه‌ن: ڕژێم
ده‌یه‌وێ به‌ڕێفۆرم کڕیکاران بێده‌نگ کاو
بیان‌کاته پشتیوانی خۆی و شه‌ڕیان پێ‌بکاو
خه‌ڵکیان پێ‌بکوژێ. ئێمه ده‌ڵێین ڕیفۆرم ده‌بێ
به‌شێک بێ له گۆڕانی سیسته‌می سیاسی
له ئێران و جیایی دین و ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵبژاردنی
ئازد له ئێران و ئازادی
زیندانییه‌سیاسییه‌کان و به‌فه‌رمی ناسانی
نه‌ته‌وه‌ژێرده‌سته‌کان له ئێران و
گۆڕینی قانونی بنه‌ره‌تی و راپرسی گشتی بۆ
سه‌ربه‌خۆیی له کوردستان. به‌وشێوه ئێمه
ده‌توانین کرێکاران له ڕژێم دوور که‌ینه‌وه.
ئه‌وان له‌جیاتی درێژکردنه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی
ئه‌و کۆمه‌ڵگه
پڕله‌زڵمه ده‌توانن کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تازه ساز
که‌ن.
ب: کاتێک حیزبه‌کوردییه‌کان ڕێفۆرم ده‌سه‌لمێنن،
ئێمه
ئه‌وباسه دێنیه‌گۆڕێ که له کوردستان ده‌بێ
پیشه‌سازی به‌هێز‌بکرێ به‌لام ده‌بێ
کرێکاران و ژنان و ژینگه‌پارێزه‌کان ده‌وریان
هه‌بێ له
گه‌شه‌که‌دا.
6.
کرێکاری سۆسیالیستی دیموکرات
ناتوانێ فێمینیست و
ژینگه‌پارێز نه‌بێ.
7.
کرێکاری سۆسیالیستی دیموکرات
ناتوانێ ناسیۆنالیزمی
دیموکراتانه وه‌ک پله‌یه‌ک له گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه
قبوڵ نه‌کا.
کرێکاران له‌و پله‌دا
شارومه‌ندی کوردستانن. ئه‌و هۆشیارییه له ڕه‌وتی
ڕه‌خنه‌ی ناسیۆنالیزمی
دیموکراتانه له ناسیۆنالیزمی لیبرال، به‌پارێز و
ڕادیکاڵدا په‌یدا
ده‌بێ.
8.
بۆ حاڵی بوون له
تیۆرییه‌سیاسییه‌کان که به‌شێکن له
زانستی سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵناسی و تاریخ، کرێکاران
ده‌بێ فێری ئه‌وزانستانه
ببن.
9.
سۆسیالیزمی دیموکراتانه شێوه
ژیانێکه که پێشکه‌ش ده‌کرێ
به هه‌موو شارومه‌ندان. ساده ژیان و سنووردانان
بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان. بۆیه هه‌رکه‌س
که هۆشیار بێته‌وه ده‌توانێ سۆسیالیستی دیموکرات
بێ.
10.
ده‌سمایه‌داره‌کان چینی
ناوه‌ڕاست به‌هێز ده‌که‌ن و
چینی کرێکار لاواز
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ته‌مه‌نی
کۆمه‌ڵگه‌ی پڕ له چه‌وسانه‌وه‌ی
ئینسان له ئینسان درێژتر که‌ن.
ڕێکخراوه‌ی
سۆسیالیسته‌دیموکراته‌کان چۆن ساز
ده‌کرێ؟
بۆ سازکردنی ڕێکخراوه ده‌بێ له ده‌سته‌سازکردن
که‌لک
وه‌رگرین و دوایه گه‌شه‌ی پێ‌بده‌ین.
1.
بۆ به‌ڕیوه‌بردنی خه‌باتی
سیاسی و بیر‌ورا، کرێکاری
سۆسیالیست ئه‌ندامی چوار ده‌سته ده‌بێ. ده‌سته‌ی
سۆسیالیسته‌دیموکراته‌کان،
ده‌سته‌ی فێمینیسته‌دیموکراته‌کان و ده‌سته‌ی
ژینگه‌پاریزه‌کان و ده‌سته‌ی
ناسیۆنالیسته دیموکراته‌کان.
2.
له‌هه‌ر کام له‌و ده‌ستانه
کرێکاری هۆشیار له کاری
تایبه‌تی ده‌سته‌کان به‌شداری ده‌کا.
3.
ده‌سته‌کان ده‌کرێ ورده ورده
بکرێن به کۆمیته و دوایه‌ش
له هه‌روڵاته‌ی کۆمیته‌ی سه‌رانسه‌ری دابنرێ.
4.
وه‌ڕێ‌خستنی گۆڤار و ماڵپه‌ڕ
2008.05.04
|