|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
چۆن ده‌قی زانستی سه‌باره‌ت به لیبڕاڵیزم
ئاماده
ده‌که‌ین؟
کورته و ئاکام
1.
لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕێبازی سیاسی
حیزبه‌کوردییه‌کان به‌بێ
ده‌قی زانستی ناکرێ.
2.
بۆ زۆر بابه‌ت وه‌رگێڕه
کورده‌کان هه‌نگاوی یه‌که‌میان
هه‌ڵێناوه و چه‌ند وتار و کتێبیان کردووه‌ته کوردی
به‌ڵام زۆر جار ته‌رجه‌مه‌کان
که‌موکورییان هه‌یه و ده‌بێ چاک بکرێن.
3.
یه‌کێک له ڕێگه‌کان ئه‌وه‌یه
که زانایه‌کی شاره‌زا له
بابه‌تێک بۆ وێنه (لیبڕالیزم)، که کوردی
ده‌زانێ،
به‌یارمه‌تی وه‌رگێڕیکی
به‌ڵگه‌پێدراو که‌موکوڕییه‌کان لابه‌ن.
4.
د. شه‌ماڵ کاوه
(Shamal Kaveh)
زانستنامه‌که‌ی له‌سه‌ر
کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سویدی
و لیبڕاڵیزمه‌که‌ی نووسیوه و ده‌توانێ یه‌کێک
له‌وکه‌سانه‌بێ که لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر لیبڕاڵیزم
له‌ناو کوردان‌دا بکا (بڕوانه
"سه‌رچاوه‌کان"
ژماره 2 وتێبینی). ڕه‌نگه "پارتی سه‌ربه‌ستی
کوردستان" یان حیزب و
تاقه‌که‌سه‌کان بتوانن پاره‌یه‌ک بۆ پڕۆژه‌یه‌کی
وا په‌یدا که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاک
شه‌ماڵ بتوانێ کار له‌سه‌ر پڕۆژه‌که بکا.
پێشه‌کی
له‌مڕۆڕا باسێک له‌سه‌ر بۆچوونی لیبڕاڵانه له
حیزبه‌کوردییه‌کاندا ده‌ست‌پێده‌که‌م. باسه‌کان
سه‌ره‌تایی ده‌بن و وه‌ک وتاری
سه‌ربه‌خۆ بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم یه‌که‌م حیزبێکی کوردی که
به‌ڕوونی
سیاسه‌تی لیبڕاڵانه‌ی
کردووه‌ته پڕۆگرامی حیزبه‌که‌ی "پارتی لیبڕالی
کوردستان"-ه
که له‌ساڵی (2004)-ی عیسایی دامه‌زراوه (بڕوانه:
"به‌یانی دامه‌زارندنی...").
ماوه‌یه‌که باس له‌سه‌ر لیبڕاڵیزم هاتووه‌ته ناو
"پارتی
سه‌ربه‌ستی کوردستان"-یش و ئه‌وپارته داوای کردووه
له‌باسکار و لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان که
قسه‌وباس له‌سه‌ر بابه‌ته‌که وه‌ڕێ‌خه‌ن
(بڕوانه:"ئاگاداری...")
دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه بۆ
باسه‌که
باسی لیبڕاڵیزم باسێکی تازه‌یه له‌ناو ئێمه‌ی
کوردا و
دیتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه کارێکی هاسان نییه.
ئه‌لف: سه‌رچاوه‌زانستییه‌کان
1.
یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه وتاری قاموسه
زانستییه‌کانه. له
ئه‌نسیکلۆپێدیای فه‌لسه‌فه‌ی ستانفۆرد دا وتارێک
هه‌یه له‌ژێر سه‌ردێڕی لیبڕاڵیزم
که کراوه‌ته فارسی و کاک عه‌وڵا به‌هرامی له
فارسی‌ڕا وه‌ریگێڕاوه‌ته‌وه
سه‌رکوردی. ده‌قه‌که له ژماره‌ی (9)-ی گۆڤاری
توێژینه‌وه‌دا، 2006 بڵاو
بووه‌ته‌وه (بڕوانه: واتا‌و...").
وتاره ئینگلیزییه‌که له 1996 دا نووسراوه و له
2007
تازه‌کراوه‌ته‌وه. وه‌ر‌گێڕانه کوردییه‌که ده‌بێ
له سه‌ربنه‌ڕه‌تی ده‌قی
یه‌که‌م‌بێ. من ده‌قه‌فارسییه‌که و ده‌قی (1996)-م
له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ب:
پێره‌وپڕۆگرامی "پارتی لیبرالی کوردستان" و
حیزبه‌کانی دیکه
پ: وتاری باسکاره‌کان له ماڵپه‌ڕی "پارتی
سه‌ربه‌ستی
کوردستان" و ماڵپه‌ڕه‌کانی دیکه
ت:
وتووێژ له‌گه‌ڵ لیبڕاڵه‌کان
وتووێژی کاک مه‌جید ئه‌حمه‌دی له‌گه‌ڵ کاک
به‌ختیار
شاکه‌لی
له
ڕۆژی2ۆ2003.04.22 )-دا:
http://www.dimane.com/index.php?misc
=search&subaction=showfull&id=1051039720&archive
=1066254858&cnshow=news&start_from=&
تێبینی
1.
د. شه‌ماڵ کاوه له زانستگه‌ی ئوپسالا
کارده‌کا
:http://www.idehist.uu.se/Shamal_Kaveh.htm
سه‌رچاوه‌کان
ئه‌لف:کوردی
1. "ئاگاداری
له‌ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی
کوردستانه‌وه له‌مه‌ڕ بیرۆکه‌ی لیبرالیزم!"،
http://www.psk2006.org/Article.asp?Article=Article&Nawnishan=794
2. "
به‌یانی دامه‌زارندنی پارتی لیبرالی کوردستان"،
http://www.lpok.org/Beyan/all/b1.htm
3.
گاوس،جراڵد وشێین دی. کورتله‌ند، "واتا و
فه‌لسه‌فه‌ی
لیبرالیزم"، "توێژینه‌وه"، ژماره 9، کانونی
یه‌که‌می 2006، ل127-138. بۆ چاپ و
پاشکه‌وت‌کردن
:http://www.mukiryani.com/Govar%20html/govar9.htm
(
چاپ و پاشکه‌وت
به‌خۆڕاییه).
ب:
ئینگلیزی وسویدی
1. Gaus,G.& S.D.Courtland, "Liberalism", in
Stanford
Encyclopedia of Philosophy ,
بڕوانهhttp://plato.stanford.edu/entries/liberalism/.
(
ئه‌و
وتاره ده‌کرێ به‌لاش
له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که چاپ یان پاشکه‌وت‌کرێ.)
2. Kaveh Shamal, 2006, The State of Suspension,
National Asociation of Social Work and
Governmentality 1901-1920
, Uppsala Studies in
History of Ideas 34, Elanders Gotab:Stockholm. (
ئه‌و زانستنامه به سویدی
نووسراوه و به پێ.دێ.فێ هه‌یه و ده‌کرێ به‌لاش
چاپ و پاشکه‌وت‌کرێ. کورته‌ی
نامه‌که له‌یه‌ک لاپه‌ڕه و له کۆتایی کتێبه‌که‌ش
کورت‌کراوه‌ی زانستنامه‌که له
شه‌ش لاپه‌ڕه‌دا (255-260) کراونه‌ته ئینگلیزی.
http://publications.uu.se/abstract.xsql?lang=en&dbid=6845
2008.05.14
|