|
سه‌باره‌ت به‌مافی مرۆڤ له كوردستا‌ن و ده‌ره‌و‌ه
2007.06.23
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
[به‌شی نۆیه‌م]
پێشنیار: بڕیارنامه بۆ ئازادی
كوردستا‌ن
9-
كورته وئاكام
سرڤانتز
(Cervantes)
نووسه‌ری گه‌وره‌ی سپانیا كه
له‌مابه‌ینی(1616 - 1547 ) دا ده‌ژیا
چیرۆكێكی درێژی به‌ناوی دۆن‌كیشۆت
(Don Quijote)
نووسیوه كه ئێستاش هه‌رتازه‌یه. قاره‌مانی
سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه ئاغایه‌كی
هه‌ژاره كه له‌دێ ده‌ژی و دوای خوێندنه‌وه‌ی
حیكایه‌تی سواره‌كانی زه‌مانی
ئاغاوه‌تی كۆن، پێیوایه كه خۆی یه‌كێك له‌و
سوارانه‌یه. هه‌رچی دۆست و
خزم وكه‌سه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێن ئه‌وزه‌مان نه‌ماوه،
ده‌ست هه‌ڵگره، گوێ‌ناداتێ
.
دۆن‌كیشۆت یه‌كێك له‌نۆكه‌ره‌كانی خۆی به‌ناوی
"سانچۆ پانز"
(Sancho Panza)
ده‌كاته
سواری چه‌كدار و كچه‌جوتیارێك ده‌كاته دڵداری خۆی
و وه‌رێ ده‌كه‌وێ بۆ ڕزگاری
خه‌ڵك. بۆوێنه به‌شمشیر
هێرش ده‌باته سه‌ر ئاشێك كه‌پێی وایه دێ‌و و درنجه
.
هه‌رچه‌ند سانچۆ پانزا پێی ده‌ڵێ ئه‌وه ئاشه و
دێوودرنج نییه فایده‌ی نابێ!
كوردستا‌ن ئێستا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ده‌سمایه‌دارییه و
زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئاغاوه‌ت به‌سه‌رچووه. به‌ڵام
چونكه ئێستا
جوڵانه‌وه‌ی
بوژانه‌وه‌ی زانست و ڕۆشنگه‌ری ته‌واو
سه‌رنه‌كه‌وتووه، بیروڕا و كه‌لتوری
كۆنی سه‌رده‌می ئاغه‌وه‌ت هه‌ر له‌نێو ئێمه‌دا
تاراده‌یه‌ک به‌هێزه. ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی كه ئێستا
له‌نێوان كه‌مینه‌ی ناوه‌ندی و كاك عه‌وڵای
موهته‌دیدا هه‌یه، زۆرتر وه‌ك پێوه‌ندی ئاغا
ونۆكه‌ر ده‌چێ و سانچۆپانزا و دۆن‌كیشۆت.
كۆمه‌ڵگه و بیروڕای كۆن به‌ته‌واوی دابه‌ش
ده‌كرا
به‌دوو به‌ش، چاك، خراپ، "خوداییانه" یا
"شه‌یتانانه". ئاغا و ره‌عیه‌ت، شێخ ومورید.
دیارده‌ی
پێشه‌نگ و ڕابه‌ر (سانترالیزمی دیموكراتانه)- ش
هه‌ر شتێكی وایه و
تایبه‌ت به‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه كه ئێستا په‌رله‌مانێكی
به‌هێز و حوكمه‌تی قانون و
ئازادی بیروڕا له‌وێدا، دا نه‌سه‌پاوه.
هه‌ر ئه‌و دیارده له ئێران بووه‌ته "ولی
فه‌قیه" و "عه‌بد" ی گوناحبار.
یه‌كێك له‌هۆیه‌كانی مانه‌وه‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی
بوونی پێوه‌ندی ئاغا‌و نۆكه‌رییه له‌نێوان
كه‌مینه‌ی ناوه‌ندی ك.ش.ز.ك.(ئێران) و
كاك‌عه‌بدوڵا. كاك عومه‌ری ئیلخانی‌زاده، كاك
ڕه‌زا كه‌عبی و
كاك ناسری حیسامی
ده‌ڵێن ئێمه له‌باری سیاسییه‌وه وه‌ك كاك عه‌وڵا
بیر ده‌كه‌ینه‌وه و كه‌س
به‌خه‌یاڵیشی دانه‌هاتووه كه شك بكا له سكرتێر
بوونی كاك عه‌وڵا. نۆكه‌ر و ڕه‌عیه‌ت
ڕێیان ناكه‌وێ كه شك بكه‌ن له ده‌سه‌ڵاتی ئاغا و
بیروبۆچوونه‌كانی.
ئه‌و
سێ كه‌سه تا پاره‌كه له‌ئاغاكه‌ی خۆیان ڕازی بوون
و پێیان وا
بووه ئاغایه‌كی باش بووه. سێ‌كه‌سه‌كه
له ره‌وتی وه‌ده‌رنانی كاك‌حوسێن شه‌به‌ق و
كاك‌یۆنس‌بلوری و... بێده‌نگ بوون و ته‌نیا
نه‌قه‌نه‌قێكیان كردووه. ده‌نا قه‌ت
له‌به‌رامبه‌ر ئاغاكه‌یان هیچ‌یان نه‌كوتووه.
ئێستاش كاك عومه‌ر خه‌ریكه به‌دزی عه‌وڵ ائاغا
وشیار
كاته‌وه و بڵێ وه‌ڵا ئێمه هه‌ر نۆكه‌رین. عه‌وڵاغا
كاك هێرشی عه‌لیزاده و....
زۆركه‌سی دیكه‌ی وه‌ده‌رناوه به‌ڵام كاك عومه‌ر
هه‌ر شوكرانه بژێره كه بۆخۆی
وه‌ده‌رنه‌نراوه و چاوه‌ڕێیه ئاغا كه‌ی دیسان
ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ست‌گرێ و
ئاژاوه‌چییه‌كان و قه‌ره به‌د فه‌ڕه‌كان بێده‌نگ
كا.
یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی كه عه‌بدوڵاغاكان (سه‌رۆكی
حیزبه‌كوردییه‌كان) دروست ده‌بن، سیسته‌می ژیانی
ئۆردوگا‌یه. سه‌رۆك پاره‌یه‌كی بۆ
دێ و به‌بێ لێپرسینه‌وه خه‌رجی ده‌كا و تاقم
دروست ده‌كا و چه‌ند چه‌كداریش
ڕاده‌گرێ. هیچ قانونێكیش له‌گۆڕێ دانییه. نه
په‌رله‌مان هه‌یه، نه ده‌وڵه‌ت،
نه‌دادگه، نه زانكۆ، ... سه‌رۆك هه‌رچی پێی
مه‌سڵه‌حه‌ت بوو ده‌كای و ڕه‌عیه‌ت و
نۆكه‌ره‌كانیش ده‌بێ به‌قسه‌ی بكه‌ن.
عه‌بدوڵاغا
پێویستی به دوو ده‌سته‌ی گه‌وره‌ی نۆكه‌ر و
قه‌ره‌واش
هه‌یه
كه بۆ تێكشكانی قه‌ره‌كان یارمه‌تی بده‌ن.
ده‌سته‌ی
گه‌وره‌ی یه‌كه‌م:
باب نۆكه‌ره‌كانن كه
هه‌مووكارێكی بۆ ده‌كه‌ن، له‌وده‌سته‌دا
كاك عه‌بوبه‌كری موده‌ڕسی،كاك
فاروق
بابامیری
و... جێیان ده‌بێته‌وه. ده‌سته‌ی‌چكۆڵه‌ی ته‌رۆری
سیاسی
كه‌سایه‌تییه‌سه‌ربه‌خۆكان و... :
كاك كه‌ماڵ بلوری و...هه‌ر له‌وده‌سته‌گه‌وره‌دا
دان. ده‌سته‌ی‌چكۆڵه‌ی
پیاوماقوڵه‌كان:
به‌هه‌من عه‌لیار
و...
ده‌سته‌ی‌چكۆڵه‌ی ئیرشادی
ئیسلامی (ببورن كۆمۆنیزمی شۆڤه‌نیستانه): كاك
فاروق موده‌رسی، كاك حه‌مید بارامی به‌رپرسی
ماڵپه‌ره نیوه فه‌ڕمییه‌كانی كاك
عه‌بدوڵا.
ده‌سته‌ی گه‌وره‌ی دووه‌م:
ڕه‌عیه‌ته
ناڕازیه‌كان ، جوت‌به‌نده‌كان: كاك عومه‌ری
ئیلخانیێ‌زاده، كاك ڕه‌زاكه‌عبی
و...
ده‌سته‌ی دژی ئاغا:
ڕه‌شاییه‌کان، كاك حوسێن
شه‌به‌ق، كاك یۆنس بلوری،
كاك‌هێرشی عه‌لیزاده،كاك ڕێبوار ڕه‌شید،
...
9-1-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له
2007.05.11 دا
بڵاوبووه‌ته‌وه له‌ژێر سه‌ردێڕی "پێشنیار بۆ
بڕیارنامه سه‌باره‌ت به‌پاراستنی مافی
مرۆڤ له‌رێكخراوه‌كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستا‌ن (ئێران)". له‌پێشدا
سه‌ردێڕی
زنجیره‌باسه‌كه "سه‌باره‌ت به‌مافی مرۆڤ
له‌كوردستان" بوو. به‌شی دووه‌م
،
سێیه‌م
،
چواره‌م ، پێنجه‌م
، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م وهه‌شته‌م
له
2007.06.07
،
2007.06.8
،
2007.06.10
،
2007.06.11
،
2007.06.12
،
2007.06.21
و2007.06.22
دا بڵاوبوونه‌وه.
2-9-
قسه‌كانی كاك عومه‌ر وپڕۆژه‌ی ڕزگاری كاك
عه‌وڵا!
هێندێك
له هاوكاره نزیكه‌كانی ده‌لێن ئینسانێكی
دڵپاكه. به‌پێچه‌وانه‌ی كاك عه‌وڵا كه بۆ راگرتنی
ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌موو كارێك
ده‌كا.
كاك عومه‌ر ئیلخانی‌زاده له وتووێژ له‌گه‌ڵ كاك
خالد
محه‌مه‌دزاده ده‌ڵێ:
www.endishe.blogfa.com
"-من
له‌بواری سیاسیه‌وه هاوڕێ عه‌بدوڵڵا نزیك به‌خۆم
ده‌زانم." (ل
6)
دیاره كه‌س نه‌یوێراوه شك بكا كه كاك عه‌بدوڵا
خودای
نه‌خواسته ڕۆژێك سه‌رۆك نه‌بێ. ئێمه ڕه‌عیه‌تین
چۆن بیری وا
ده‌كه‌ینه‌وه:
"ئیلخانی‌زاده:
یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه سكرتێری كۆمه‌ڵه
بۆخۆی حه‌ولی‌داوه جیناح دروست بكا. من ئه‌وه
به‌ڕه‌خنه ده‌زانم. زۆر كه‌سیش
قسه‌یان كردوه كه گوایه كێشه‌ی سكرتێری و كورسی
هه‌یه. ئه‌وه ناڕاسته. هیچ كه‌س
نه‌بووه كه پێی وابێ نابێ هاوڕێ عه‌بدوڵا سكرتێر
بێ. هه‌تا ئێستا شتی وا نه‌بووه.
"(
ل 6)
كاك
عومه‌ر ده‌لێ لێپرسینه‌وه باشه هه‌بێ. به‌ڵام
چۆن
ده‌بێ شتی وا بڵێین خودای نه‌خواسته كاك عه‌بدوڵا
توشی گه‌نده‌ڵی
بوو بێ:
ئیلخانی‌زاده: با، چۆنیه‌تی ئیداره‌ی ماڵی كێشه‌ی
له‌سه‌ره.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه شایعه هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی
خۆمان كه كه‌سانێك پاره‌یان
شاردوته‌وه و شتی له‌وبابه‌ته، ئه‌وه ڕاست نیه.
به‌ڵام ئه‌و گه‌رایشه كه ده‌یه‌وێ
هه‌موو مه‌وقعیه‌ته حێزبیه‌كانی به‌ده‌سته‌وه بێ
هه‌یه. ئێمه ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرین.
ئێمه بۆ خۆمان بین زۆر دڵئاواڵه‌تر ده‌بین. سه‌عی
ده‌كه‌ین كه‌مینه‌ی
كۆمیته‌مه‌ركه‌زی له هه‌موو به‌شه‌كان دابنێن."
(ل 6-7)
3-9-
گه‌وره‌ترین قسه‌ی پێكه‌نینی
ساڵ: كاك عه‌بدوڵا دژی
ستالینه!
كاك عه‌بدوڵا له وتووێژێك له‌گه‌ڵ ئاوێنه‌دا
ده‌ڵێ
نایه‌وێ باسی ئه‌و ڕه‌خنانه بكا كه‌لێیان گرتووه.
ئێستا كاك عه‌بدوڵا خه‌ریكه
به‌یارمه‌تی براكه‌ی كاك سه‌لاحی موهته‌دی خۆی
ڕزگار كا و جارێ بێده‌نگه.
له‌و تووێژه‌كه‌دا، كاك
عه‌بدوڵا كه خۆی شاگردی به‌وه‌فای
ستالینه
ده‌ڵێ دژی سیسته‌می
مامۆستاكه‌یه‌تی!
www.rojhelatpress.com/june-07/21-6.htm
4-9-
پێشنیار بۆ بڕیارنامه
بۆ
ئازادی
كوردستا‌ن
هه‌روه‌ك
له‌به‌شی هه‌شته‌مدا باسم كرد پێویسته كۆمیسیۆنێك
پێك‌بێ بۆ لێكدانه‌وه‌ی كۆده‌تای كاك عه‌بدوڵا.
له‌و كۆمیته‌دا وتووێژه‌كان ده‌كرێ
له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیارانه‌ی خواره‌وه‌بن. سه‌رۆكی
حیزبه‌كانی كوردستا‌ن حاسڵاتی
سیسته‌مێكی دژی دیموكراتانه‌ن و وه‌ك كه‌س خۆیان
قوربانین و ژیانیان تراژێدیایه.
بۆیه بۆ كۆمه‌ك به وان و به هه‌موو كه‌س ده‌بێ
ئه‌وسیسته‌مه به‌قسه‌وباس و
به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه ته‌رتوتونا كه‌ین و له‌جێی
وی حوكمه‌تی قانون
دامه‌زرێنین.
ئه‌لف: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئۆردوگاكانی
حیزبه‌كوردییه‌كان له خوارووی كوردستا‌ن (عێرا‌ق)
ب: قانونی كردنی ته‌واوی
حیزبه‌كان له خ.كوردستا‌ن
پ: هێزی پێشمه‌رگه بكرێته
له‌شكری كوردستا‌ن (هه‌رسێك
به‌شه‌كه به‌جوێ، ڕۆژهه‌لات، سه‌روو و ڕۆژئاوای
كوردستا‌ن)
ت: به‌فه‌رمی ناسینی
كه‌مایه‌تی ك.ش.ز.ك.(ئێران)
ج: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی كورد له
هه‌رسێ‌به‌شه‌كه و ده‌ست‌پێكردن به وتوووێژ
له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و
ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ
به‌فه‌رمی ناسینی نه‌ته‌وه‌ی كورد له
قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران، توركیا و سوریا
چ: وه‌رێ‌خستنی جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له دنیا
بۆ ڕاپرسی
گشتی له‌كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی
ح: خه‌باتی كورد له ئێران، توركیا و سوریا بۆ
سه‌ربه‌خۆیی
ده‌بێ هێمنانه بێ و بۆ گۆڕینی قانونی بنه‌ڕه‌تی.
خ:مانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا
له كوردستا‌ن بۆ پاراستنی ئاشتی نه‌ك بۆ شه‌ر
له‌گه‌ڵ جیرانه‌كانی كوردستا‌ن
د:
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هێرشی
ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران و لایه‌نگری له دۆستایه‌تی
ئه‌مه‌ریكا
و ئێران و چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان به‌ئاشتی.
5-9-
فه‌رهه‌نگۆگ
باب‌نۆكه‌ر:1 . كه‌سێك كه له‌چینی نۆكه‌ران بێ 2.
گه‌وره‌ی
نۆكه‌ران ...
(عه‌لی‌نانه‌وازاده، فه‌رهه‌نگی هه‌رمان).
باب‌نۆكه‌ر: خوڵامی شه‌ڕكه‌ر، چه‌كداری ئاغا و خان
(هه‌نبانه‌بۆرینه)
جوت‌به‌نده: خاوه‌نی ئه‌سپابی زه‌وی كێڵان،
وه‌رزێر
جوتێر: جۆتكار، جوت‌به‌نده، وه‌رزێر،جووتیار
ڕه‌شایی: گوندنشینی بێ‌جوت‌وگا
(هه‌نبانه‌بۆرینه)
ڕه‌عیه‌ت: مسكێن، ڕایه‌ت، گوندی به‌رده‌ستی خاون
موڵك (هه‌بنانه
بۆرینه)
قه‌ره: ڕه‌عیه‌تی بێ‌جووت وگا، (هه‌نبانه‌بۆرینه)
، ڕه‌شایی
نۆكه‌ر
: خزمه‌تكار، خوڵام
|