|
سه‌باره‌ت به‌مافی مرۆڤ له كوردستا‌ن و ده‌ره‌و‌ه
2007.06.22
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
[به‌شی هه‌شته‌م]
داوا
ده‌كه‌م له حكومه‌تی هه‌رێم كه
كۆمیسیۆنێك بۆ لێكدانه‌وه‌ی كۆده‌تای كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی له كۆمه‌ڵه‌دا
پێك‌بێنن!
8.
كورته وئاكام
حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستا‌ن (عێرا‌ق)
جێی
شانازی هه‌ر كوردێكی ئازادیخوازه و تائێستا زۆر
یارمه‌تی كورده‌كانی به‌شه‌كانی
دیكه‌ی كوردستانیان داوه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی
كه حیزبه‌كوردییه‌كان له ئۆردوگا
ژیاون و له‌ژێر چاوه‌دێری قانوندا نه‌بوون
گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له‌كاری
ئه‌و‌حیزبانه‌دا ده‌بیندرێ. بۆوێنه سه‌رۆكی
حیزبه‌كان (كۆمه‌ڵه، دیموكرات و....)
پاره‌یان وه‌رگرتووه و به‌بێ‌هیچ
لێ‌پرسینه‌وه‌یه‌ك زۆرتر بۆ خۆیان‌و
خزم وكه‌سه‌كانیان خه‌رج كردووه.
له‌و ڕۆژانه‌دا كه گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی
ئاشكرا بووه، پارتی دیموكراتی كوردستا‌ن و
یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستا‌ن حه‌ولیان
داوه كه
كه‌شێكی هێمنانه له‌ناو زۆرایه‌تی و كه‌مایه‌تی
كۆمه‌ڵه دابین بكرێ و
ئه‌وكاره جێی شادی و ئافه‌رین پێكوتنه.
به‌ڵام
به‌داخه‌وه به هۆی ئاشكرا
نه‌بوونی وتووێژه‌كان، ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی خه‌ریكن بۆ له‌ناوبردنی
كه‌مایه‌تی و درێژه به گه‌نده‌ڵی خۆیان كه‌لك
له‌و تێكۆشانانه
وه‌رده‌گرن.
من داوام له ی.ن.ك. و پ.د.ك. ئه‌وه‌یه كه
وتووێژه‌كان ئاشكرا كه‌ن و كۆمیسیۆنێك پێكبێن كه
كێشه‌كه لێكداته‌وه.
له‌كۆمیسیۆنێكی وادا ده‌بێ نوێنه‌ری ئه‌ندامه
ده‌ر‌كراوه‌كان و كه‌سایه‌تی
سه‌ربه‌خۆ و نوێنه‌رانی ی.ن.ك. و پ.د.ك.
وپه‌رله‌مانی كوردستا‌ن به‌شداریان
هه‌بێ.
به‌پێی ئه‌وهه‌واڵانه‌ی له‌كوردستانه‌وه هاتوون،
كاك سه‌لاحی
موهته‌دی له وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی
ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌دا به‌شداری هه‌بووه.
كاك سه‌لاحی موهته‌دی به‌هۆی ئه‌وه كه برای كاك
عه‌بدوڵایه به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك بۆی نییه له‌و وتوێژانه‌دا به‌شداربێ كه
بۆ لێكدانه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی و
له‌ژێرپێنانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه
ده‌كرێ.
كاك
سه‌لاحی موهته‌دی
تائێستا
براكه‌ی و كاك فاروق‌بابامیری و كاك حه‌مه‌ی
شافعی و كاك عه‌بوبه‌كری
موده‌رسی بردووه‌ته لای
سه‌رۆكی كوردستا‌ن به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی.
ئێستاش
كاك سه‌لاحی
موهته‌دی له‌گه‌ل به‌رپرسێكی ی.ن.ك. خه‌ریكی
وتوێژه له‌گه‌ڵ
كه‌مینه‌یه! كاك سه‌لاحی موهته‌دی له وتووێژی
به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی و براكه‌ی و
عومه‌ر ئیلخانی‌زاده‌شدا
بووه.
كاك عومه‌ر ئیلخانیزاده
ده‌بوو به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك
ئه‌و خۆ تێوه‌ردانانه‌ی كاك سه‌لاح به‌قازانجی
براكه‌ی قبوڵ نه‌كا و ڕێ‌نه‌دا كه
به‌شداری له وتووێژه‌كاندا بكا.
به‌هۆی برایه‌تی كاك عه‌وڵا و كاك سه‌لاح، هه‌ر
بڕیارێك كه به‌هه‌بوونی كاك سه‌لاح موهته‌دی
له‌كۆبوونه‌وه‌كانی لێكدانه‌وه‌ی
كێشه‌كه بگیرێ به‌تاڵه و بێ‌بایه‌خ و دژی قانون.
1-8- پێشه‌كی
به‌شی
یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره وتاره له
2007.05.11 دا
بڵاوبووه‌ته‌وه له‌ژێر سه‌ردێڕی " پێشنیار بۆ
بڕیارنامه سه‌باره‌ت به‌پاراستنی مافی
مرۆڤ له‌رێكخراوه‌كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستا‌ن (ئێران)". له‌پێشدا
سه‌ردێڕی
زنجیره‌باسه‌كه "سه‌باره‌ت به‌مافی مرۆڤ
له‌كوردستان" بوو. به‌شی دووه‌م
،
سێیه‌م
،
چواره‌م ، پێنجه‌م
و شه‌شه‌م له
2007.06.07
،
2007.06.8
،
2007.06.10 ،
2007.06.11
،
2007.06.12
و 2007.06.21 دا بڵاوبوونه‌وه.
2-8-
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی به‌رپرسی كۆده‌تای
ناوخۆیه
له‌كۆمه‌ڵه‌یه
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ی
كورده
باوه‌ڕكوێره كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته فارسه
توندوتیژه‌كان، به‌رپرس و نه‌خشه‌دارێژی
كۆده‌تا به‌دژی ئۆپۆزیسیۆنه‌و خه‌تاباره كه
مافی مرۆڤی له‌ژێرپێناوه و ده‌بێ
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رخه‌تاكانی بكرێ و
دادگه‌ی بۆ دانرێ.
ئه‌لف:
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
{زۆرایه‌تی)
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری
قبوڵه و باوه‌ڕی
به‌په‌رله‌مان نییه (بڕوانه پێڕه‌وپرۆگرام و
به‌رنامه‌ی كوردستانی فیدڕاڵی). كاك
سالارپاشایی،ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه (زۆرایه‌تی)، له
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی
كۆمه‌ڵه،www.komala.org،
رفرمیسم مسخ‌شده (1)،
نووسیویه كه ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی
كوردستا‌ن خه‌یالین و له‌ماڵپه‌ڕه‌كانی ئاستافی و
بروسكه به‌ئاشكرا دژایه‌تی كورده
كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته فارسه توندوتیژه‌كان
به‌دژی ده‌وڵه‌تی كورد
بڵاوده‌كرێته‌وه و ڕێ‌خۆشده‌كرێ بۆ تێرۆری
ئۆپۆزیسیۆن.
ب:
ده‌سته‌ی باوه‌ڕكوێره‌كانی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی تائێستا به‌رهه‌ڵستێك بوون له‌ڕێی
ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه. نامه‌ی تاریخی
كاك حوسێن شه‌به‌ق كه له‌ژێر سه‌ردێڕی "ئاگاداری"
له‌هه‌ڵوێستدا بڵاوبووه‌ته‌وه،
لایه‌نێكی گرینگی دیكه‌ی ئه‌و پرسه‌ی
ڕوون‌كرده‌وه. ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه پێش
نامه‌كه له‌به‌رده‌ستمان بوون و له‌لایه‌ن
ماڵپه‌ره سه‌ربه‌خۆكان بڵاوكراونه‌وه
زۆرتر باسی پیلانگێڕانی ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی ده‌كه‌ن پێش كۆنگره‌ی
یازده و له‌ڕه‌وتی ئه‌وكۆنگره‌یه و دوای وی.
نامه‌كه‌ی كاك حوسێن‌شه‌به‌ق
به‌ڕوونی ئاشكرای ده‌كا كه ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی زۆر له‌پێشدا واتا
له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ك.ش.ز.ك.(ئێران) كه له‌ساڵی
2001
(كۆنگره‌ی نۆیه‌م) دوای
جیایی له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گیرا خه‌ریكی
سه‌ركوتی جیاوازبیران بووه (براونه،
شه‌به‌ق:"ئاگاداری"، ل6). تائێستا
باسكاره‌سه‌ربه‌خۆكان وكه‌مینه‌ی ك.ش.ز.ك.(ئێران)
باسی سه‌ركوتی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌یان
كردووه و من خۆم له زنجیره
وتاره‌كانم له ماڵپه‌ری دیمانه و هه‌ڵوێستدا
ئاماژه‌م به‌زۆرتری سه‌رچاوه‌كان
كردووه.
پ:
بۆ ناسینی كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته‌كان پێویست
نییه لێزانی زانستی سیاسه‌ت بین و ژیان وتاریخ جێی
وانی نیشانداوه. ده‌كرێ كۆمۆنیست
و سۆسیالیسته‌كان بكه‌ینه چه‌ند ده‌سته.
له‌ئه‌وروپا كۆمۆنیست و سۆسیالیسته
دیموكراته‌كان هاوكار له‌گه‌ڵ هێزه
دیموكراته‌كانی دیكه كۆمه‌ڵگه‌یان ئاوه‌دان
كردووه‌ته‌وه و به‌یارمه‌تی وان كرێكاران به‌زۆر
مافی خۆیان گه‌یشتوون. ئه‌و
حیزبانه په‌رله‌مانین و باوه‌ریان به دیالۆگ
هه‌یه. به‌ڵام دیتمان
كه چۆن
كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته‌كان،
ڕوسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپایان وێران كرد و
نه‌ته‌وه‌كانیان سه‌ركوت‌كرد. ئێستا ده‌سته‌ی
كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته‌كانی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی ده‌یانه‌وێ كوردستانیش توشی
ئه‌و چاره‌نووسه‌كه‌ن و به‌درۆ
به‌رگی كوردیان له‌به‌ر كردووه.
ت:
له‌ژێرپێنانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن
كاك‌عه‌بدوڵای موهته‌دی ئه‌وه‌نده توندوتیژه كه
هێندێك باسكار ناویان ناوه
كۆده‌تا.
3-8-
لیسته‌ی خه‌تاكانی كاك
عه‌بدوڵای
موهته‌دی
لێره‌دا لیسته‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌و خه‌تایانه‌ی
كه كاك عه‌بدوڵا
موهته‌دی وده‌سته‌كه‌ی توشی بوون، به‌پێی
نووسراوه‌فه‌رمییه‌كانی كۆمه‌ڵه و
نووسراوه ناوخۆییه‌كان بڵاوده‌كه‌مه‌وه:
(1)
سوكایه‌تی
به نه‌ته‌وه‌ی كورد، لایه‌نگرانی
كورد به تاوانی ناسیۆنالیست بوون كوتان، ده‌وڵه‌ت
و په‌رله‌مانی كوردستا‌ن
به‌خه‌یاڵی دانان. ئه‌و خه‌تایه
به‌پێی بڕیاره‌كانی‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
وه‌ك سه‌ره‌تای ژێنوسید حیساب ده‌كرێ.
(2)
نه‌خشه‌ی
ڕووخاندنی توندوتیژانه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه)
داڕشتن،
ودژایه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
قانون كردن، نه‌بوونی زاراوه‌ی "په‌رله‌مان" له
به‌رنامه‌ی فیدراڵی كۆمه‌ڵه (دارێژراو به‌ده‌ستی
فراكسیۆنی پێشووی كۆمۆنیستی كرێكاری).
(3)
نه‌خشه‌ی
تێكدانی كۆنگره‌ی یازده
كێشان
له‌پێش‌كۆنگره‌كه ، كه له 2006 گیرا و درێژه‌ی
ئه‌و نه‌خشه تا ئێستا.
(4)
له‌ت‌كردنی
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمیته‌ی
هه‌ڵبژێردراوی مه‌ڵبه‌ندی سكانیدناڤی
(5)
وه‌ڕێ‌خستنی
پڕوپاگه‌نده‌ی فه‌رمی به‌دژی
باسكاره‌سه‌ربه‌خۆكان و ڕێخۆشكردنی بۆ ته‌رۆری
فیزیكی وان
(7)
قبوڵ
نه‌كردنی كه‌مینه و سوكایه‌تی پێكردن
به‌وان ، به‌فه‌رمی به‌وان كوتراوه: بێ‌ویژدان.
(8)
له‌ژێرپێنانی
پێڕه‌وپڕۆگرامی كۆمه‌ڵه:
وه‌ده‌رنانی ئه‌ندامان بۆ ترساندن و له‌ژێرپێنانی
ئازادی بێ‌ئه‌م‌لاوئه‌ولای
بیروڕا.
(9)
كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی ته‌واوی ئه‌وپاره‌ی
كه وه‌ریده‌گرێ به‌بێ چاودێری كه‌سێك خه‌رجی
ده‌كا.
خه‌تاباری: گه‌نده‌ڵی
ماڵی.
(10)
خزم
له‌سه‌ركاروباردانان: كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی هاوسه‌ری خۆی هێناوه‌ته ده‌فته‌ری سیاسی
كه خۆی سه‌رۆكی
ده‌فته‌ره‌كه‌یه.
4-8-
فه‌رهه‌نگۆك
خه‌تاباركردن:
(accuse)،
فارسی: متهم كردن،
سویدی:anklaga
فه‌رمان‌به‌سه‌ردادان:
(condemn)، فارسی:
محكوم‌كردن.سویدی:döma
|