|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
2007.10.08
بابه‌ت:سیاسه‌ت
پێشنیاربۆ باس و تێكۆشان له ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تكێشان-ڕه‌وتی چاكسازی: ده‌بێ ده‌سته‌ی
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد
)ڕۆژهه‌ڵات)
پێك بێت!
بۆچی سازكردنی( د.ن.ن.ك.)؟
وڵامی كورت: ئێستا سازكردنی
ئه‌و ده‌سته‌یه
وه‌ك كارێكی
به‌په‌له پێویسته. له‌هه‌مانكاتدا قسه‌وباس و
تێكۆشان بۆ سازكردنی ده‌وڵه‌ت،
په‌رله‌مان و له‌شكری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێ
به‌گه‌رمی درێژه‌ی هه‌بێ.
هۆی بهپهلهبونهكه ئه‌وه‌یه: ئێستا له
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
دیسان دهوڵهتهدهسمایهدارییهكان توشی كێشه
بوون و نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێ
نوێنه‌رایه‌تی سیاسی یه‌كگرتووی هه‌بێ
بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌نگی خۆی به‌خه‌ڵكی دنیایه
بگه‌یێنێ و فه‌رامۆش
وسهركوتنهكرێ و بتوانێ به‌به‌شێك له‌مافه‌كانی
خۆی
بگا.
بۆچی (ك.ز.ڕ.چ.) ده‌بێ باس و تێكۆشان سه‌رباره‌ت
به
بابه‌ته‌كه وهڕێخا؟
(1)
پێموایه (ك.ز.ڕ.چ.) ئێستا له‌هه‌موو
ڕێكخراوهكانیدیكهی كورد
ئاواڵه‌تره و ده‌توانێ قسه‌وباسێكی ئاوا وه‌ڕێ خا.
(2)
كۆمه‌ڵه دوای ڕوخانی شا و دامه‌زرانی كۆماری
ئیسلامی، توانی
ئاڵای سازكردنی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد
هه‌ڵگرێ و كاری
وشیاركردنه‌وه
وهڕێخا و
پشتیوانی جه‌ماوه‌ر لهپڕۆژهكه به‌هێز و حیزبه‌كانی
كوردستانی
ناچاركا كه له‌ژێر ئه‌و ئاڵایه كۆبنه‌وه. ئه‌و
ده‌سته پێك هاتبوو له
حیزبی
دیموكرات، ڕێكخراوه‌ی چریكهفیداییهكانی خه‌ڵكی
ئێران و كۆمه‌ڵه. سه‌رۆكی
ده‌سته‌كه مامۆستاشێخعیزهدین حوسێنی بوو.
ده‌سته‌كه ده‌ورێكی گرینگی گێڕا له
ناساندنی خه‌باتی
كورد له ئێران و ڕێكوپێكردنی خه‌باته‌كه‌ی.
(3)
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان-ڕه‌وتی چاكسازی پاوانخواز
نییه و
ده‌توانێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزب و ده‌سته‌كان
پێوه‌ندی بگرێ.
(4)
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان-ڕه‌وتی چاكسازی له زۆرتری
شار‌و
وڵاته‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، ژووڕهوهی
كوردستان (ڕۆژهه‌ڵات) و خوراووی
كوردستان (عێراق) ڕێكخراوه و لایه‌نگری هه‌یه.
بنه‌مای كاری ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی
كورد
ده‌بێ چ بێ؟
پێشنیار:
به‌شی یه‌كه‌م: داخوازییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
(1)
به‌فه‌رمی ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك
نه‌ته‌وه‌ی
بێده‌وڵه‌ت له قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران. له قانونی
ئێستای ئێران هه‌رباسی
قه‌ومه‌كانی ئێران كراوه. پشتیوانی له خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران
(ئازه‌ری،
به‌لوچ، عه‌ره‌ب و توركمه‌ن) بۆ به فه‌رمی
ناسینیان.
(2)
به‌فه‌رمی ناساندنی زمانی كوردی وه‌ك زمانی
نه‌ته‌وه‌یی كورد
و یه‌كه‌م
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران) له قانونی
بنه‌ڕه‌تی ئێران. له قانونی
ئێستادا هه‌رباسی زمانی ناوچه‌یی كراوه.
(3)
حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)،
ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی
ئێران نارووخێنن و خه‌باتی قانونی و هێمنانه په‌سند
ده‌كه‌ن.
(4)
پشتیوانی له خه‌باتی مه‌ده‌نی شارومه‌ندانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران)
بۆ فه‌رمی ناسرانی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه.
به‌شی دووه‌م: پێكهێنانی هه‌لومه‌رج بۆ دیالۆگ
له‌نێوان
نه‌ته‌وه‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه
بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ كه كورد ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ
نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی
ئێران بمێنێته‌وه یان نا ده‌بێ ئه‌و هه‌لومه‌رجه
سازكرێ و دوایه له كوردستان
ڕاپرسی گشتی بكرێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی:
(4)
جیاوازی دین له ده‌وڵه‌ت
(5)
لهشكروپۆلیسی ئێران مافی خۆتێوه‌ردان له كاروباری
ناوخۆی
ئێران و كوردستانیان نه‌بێ
(6)
جیایی دادگاكان له حكومه‌ت
(7)
ئازادی ژنان: هه‌ڵگرتنی لێدان له‌ژنان و كوشتنی
وان
(8)
ئازادی گرتووهسیاسییهكان
(9)
ئازادی بیروڕا و تێكۆشانی سیاسی و سازكردنی حیزبی
سیاسی.
(10)
هه‌لبژاردنی ئازاد له ئێران بۆ په‌رله‌مان له
ژێر چاوه‌دێری
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
(11)
داوا له ئێران و ئه‌مه‌ریكا كه كێشه‌كانیان
به‌ئاشتی
چاره‌سه‌ركه‌ن.
نه‌خشه‌ی
ناونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی
نه‌ته‌وه‌ی كورد
لێره‌دا سه‌ردێڕه‌كان ده‌خه‌مه به‌رچاو. دوای
قسه‌وباس ده‌كرێ
نه‌خشه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك سازكرێ و بكرێته پرۆژه‌ی
ئاشتی بۆ
به‌فه‌رمی ناساندنی كورد
وه‌ك نه‌ته‌وه
و
به‌رنامه‌ی كار وتێكۆشان له كوردستان، ڕۆهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و
دنیا. ئه‌و نه‌خشه‌ی لێره‌دا پێشكه‌شی ده‌كه‌م بۆ
جه‌ماوه‌ری كردنی
كاره‌كانه.
(1)
كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ته.
كوردستان چوار
به‌شكراوه: سه‌رووی كوردستان (توركیا)، خوارووی
كوردستان (عێراق)، رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران)، ڕۆژئاوای كوردستان (سوریا).
(2)
له عێراق، كورد
حكومه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شكری هه‌رێمی
هه‌یه و به‌پێی قانونی بنه‌ڕه‌تی ئه‌ووڵاته
به‌فه‌رمی ناسراوه و زۆر وڵاتی دنیا
حكومه‌تی هه‌رێمیان له كرده‌وه‌دا به فه‌رمی
ناسیوه و پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ
هه‌یه.
(3)
قانونی بنه‌ڕه‌تی چوار وڵاته‌كه ده‌بێ به
جوڵانه‌وه‌یه‌كی
هێمنانه بگۆڕدرێ و كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه
مافی دانانی ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و
له‌شكری خۆی هه‌یه به‌فه‌رمی بناسرێ.
(4)
جوڵانه‌وه‌ی قانونی بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی كورد،
به‌مه‌به‌ستی
سازكردنی نه‌ته‌وه‌ی نوێی كورده. ئه‌و
دروستبوونه ڕه‌وتێكی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابوری و كه‌لتوری هێمنانه‌یه.
(5)
له هه‌رچوار وڵاته‌كه جوڵانه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بۆ
گۆڕینی
قانونی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێ وه‌ڕێ كه‌وێ.
(6)
حیزبهكوردییهكانی سه‌روو، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا
ده‌بێ قانونی
بكرێن و خه‌باتی چه‌كدارانه به‌دژی چوار ڕژێمه‌كه
وه‌لانێن.
(7)
ئۆردوگه‌ی حیزبه‌كان له خوارووی كوردستان ده‌بێ
هه‌ڵوه‌شێته‌وه
و ئهوحیزبانه ده‌فته‌ری فه‌رمی له شاره‌كان
بكه‌نه‌وه.
(8)
ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شكری كوردستان
(رۆژهه‌ڵات، سه‌روو
وڕۆژئاوا) له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سازكرێ.
(9)
ئاشتی له‌ناوچه‌كه ده‌بێ بپارێزرێ. هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا و
یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ده‌بێ بۆ پاراستنی ئاشتی
له‌كوردستان بمێننه‌وه له‌ژێر
چاوه‌دێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
(10)
ئێران، توركیا ، سوریا و عێراق بۆیان نییه
هێرش بكه‌نه
حكومه‌تی هه‌رێم و سنووره‌كانی.
(11)
كورد وه‌ك نه‌ته‌وه،
ده‌بێ به‌نه‌خشه بۆ سه‌ربه‌خۆیی
تێبكۆشێ.
به‌ڵام ڕه‌نگه له‌ناكاو هه‌لومه‌رجی
له‌بار پێك بێ و له‌به‌شێك
له‌كوردستان ڕاپرسی گشتی بكرێ، حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆ
ڕاگهیێندرێ و دامه‌زرێ و
پشتیوانی ناونه‌ته‌وه‌یی لێبكرێ.
|