|
حیزبی کومونیست و
درۆکردن به زمانی مردوه
فه‌رهاد . م
وه‌ک هه‌مووان ئاگادارن ماوه‌یه‌ک پێش یه‌کێک له
پێشمه‌رگه دێرین و خۆشناوه‌کانی کۆمه‌ڵه به‌ناوی
لاله حه‌مه کۆچی دوایی کرد. لاله حه‌مه پێش
پێشمه‌رگایه‌تیش به ناوی ئه‌حه گوڵه، بۆ هه‌موو
تێکۆشه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌م ناسراو بوو. واتا پێش
رووخانی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی ئه‌حه‌گوڵه که
ئه‌وکات نه کۆمه‌ڵه هه‌بوو که بیناسێ و نه
رێکخراێکی سیاسی دیکه هه‌بوو که خه‌باتی خه‌ڵک
سازماندهی بکات، ئه‌م که‌وته پێش جووتیارانی
دارسیران (ئه‌و ده‌م گوندێکی چکۆله‌ی چه‌سپاو به
مه‌یوانه‌وه بوو) و دژی مڵکدارانی ناوچه‌که
راپه‌رین و تا داگیرکردنی زه‌ویه‌کانیان جوونه
پێش . هاوکات ناچار بوون له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی
په‌هله‌ویش وه‌ک پشتیوانی مڵكداران بکه‌ونه شه‌ڕ
و ململانێ. که به‌ناوبانگترین حه‌ره‌کتیان دژی
حکوومه‌ت هه‌ڕيشيی جێ هێشتنتی ئێران و رۆیشتنی
به‌کۆمه‌ڵ بۆ ئێراق بوو . حه‌ره‌که‌تێک که
سه‌ره‌نجام ده‌وڵه‌تی به پاشيکشه ناچار کرد.
پاش ڕووخانی حکوومه‌تی پاشایه‌تی، ئه‌حه‌گوله
یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ی "یه‌کێتی جووتیاران" بوو و
پاش داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان له‌لایه‌ن حکوومه‌تی
ئیسلامی و پێکهاتنی پێشمه‌رگه کۆمه‌ڵه به
ره‌سمی، دیسان ئه‌حه گوڵه یه‌کێک له پێشمه‌رگه
کانی ده‌سته‌کانی سه‌ره‌تایی ئه‌و هێزه بوو.
ئه‌حه‌گوڵه گه‌رچی باوه‌ڕی قوولی به چاره‌سه‌ریی
کێشه‌ی چینایه‌تی بوو، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
ئیدیعایانه‌ی که ئێسته و پاش مه‌رگی له لایه‌ن
حیزبی کومونیسه‌وه ده‌کرێت، هه‌میشه وه‌ک کوردێك
قسه‌کانی ده‌کرد و باوه‌رێ به هویه‌تی میلی و
نه‌ته‌وه‌یی کورد بوونی خۆی هه‌بوو.
هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو ئه‌حه گوڵه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
زۆرێک له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه که پاشان بوون به
رێبه‌رانی کومنیزمی کارگه‌ری وه‌ک کوڕ و کچی خۆی
ده‌زانی و خۆشیانی ده‌ویست، به‌ڵام به رویستنی
ئه‌وان نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵیان نه‌که‌وت به‌ڵکه له
به‌رابه‌ریاندا هه‌ڵوێستشی گرت و وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه مایه‌وه و هاندانی سه‌ره‌کیشی بۆ
مانه‌وه، جه‌غزه جوگرافیایه‌که واتا کوردستانی
بوون بوو. که‌چی ئێستا ئه‌وانه‌ی که نامه‌یان بۆ
حێکمه‌ت ده‌نووسی و خۆیان به فیدای رێبازه‌که‌ی
ده‌زانێ ده‌یانه‌وێ ئه‌حه گوڵه‌ش بکه‌ن به
شه‌ریکی کاڵفامی خۆیان.
له جیا بوونه‌وه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێسان
که ئێستا وه‌ک حیزبی کۆمه‌ڵه خۆی ده‌ناسێنێ،
ته‌نیا بێ باوه‌ڕی به رێبه‌رانی ئه‌و ئینشعابه،
نه‌ک ناوی کۆمه‌ڵه و تیکۆشان له چوارچێوه‌ی
کوردستان، عاملی ئه‌وه بوو که له‌گه‌ڵیان
نه‌که‌وێت. به‌ڵام هه‌میشه خۆی هه‌ر وه‌ک
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه (نه‌ک حیزبی کومونیست)
پێناسه ده‌کرد.که‌چی به‌داخه‌وه وه‌ک ده‌بینین
ئێستا پاش مه‌رگی ، که‌سانێک به‌ناوی حیزبی
کومونیسته‌وه دێن و ده‌یانه‌وێت،به‌مه‌به‌ستی
حه‌قانیه‌ت دروست کردن بۆ خۆیان و حیزبه
خه‌یالی‌یه‌کیان،له ناو و خۆشه‌ویستیی لاله
حه‌مه سوئیستفاده بکه‌ن. ئه‌مانه له‌م
پێناوه‌دا ئه‌وه‌نده ئه‌چنه پێش که سنووره‌کانی
ڕاستبێژی ده‌به‌زێنن و وا ئیدیعا ده‌که‌ن که
لاله‌حه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌وان بیری کردوه‌ته‌وه .
واتا ته‌نیا له فیکری خه‌باتی چینایه‌تی (ئه‌ویش
بۆ رزگاری کرێکارانی ئێران و جیهان) بووه. ئه‌م
ئیدیعایانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که بڵێن لاله حه‌مه
هیچ هه‌ستی کوردانه و نیشتمانیی نه‌بووه،
چوونکه له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌وه ده‌بێته
ناسیونالیزم و دژی به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکاره!!!
به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه که لاله حه‌مه وه‌ک
هه‌ر ئینسانێکی چه‌پ که پێی له‌سه‌ر عه‌رزه و
ڕاستی‌یه‌کانی ده‌روبه‌ری ده‌بینی، سه‌ره‌رای
باوه‌ڕ به یه‌کسانی و به‌رابه‌ری خۆی وه‌ک کورد
گوم نه‌کردبوو. ڕاستی ئه‌مه‌ش له قسه ده‌سچین
کراوه‌کانیدا که له لایه‌ن حیزبی کومونیسته‌وه
بڵاو کرایه‌وه ده‌بینرێت.
من بۆ خۆم چاوم له رێوڕه‌سمی به‌خاک سپاردنی
لاله‌حه‌مه کرد. له‌م مه‌راسمه‌دا که‌سێک به‌ناوی
حه‌سه‌ن خه‌یری به‌شێوه‌یه‌ک قسه‌ی ده‌کرد و
لاله‌حه‌مه‌ی وا ده‌ناساند که بیسه‌ر و بینه‌ر
پێی وابوو که قسه له‌سه‌ر مۆجاهید یا یه‌کێک
له خوازیارانی "ته‌مامیه‌تی ئه‌رزی ئێران" ده‌کات
. ئاغای خه‌یری ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و قسانه‌ی له
له‌فافه‌ی به‌ناو خه‌باتی چینایه‌تیدا باس ده‌کرد
و له زه‌ڕوه‌ره‌قی حیزبی کومونیستی ده‌پێچاند.
به‌ڵام ناوه‌رۆک و ماهیه‌تی قسه‌کان هه‌ر ئه‌وه
بوو که باسم کرد. به‌ڵام درۆ بوونی ئه‌و قسه و
ئیدیعایانه هه‌ر تۆزێک پاش نیشاندانی هێندێک
قسه‌ی ده‌سچین کراوی لاله حه‌مه به‌ته‌واوی
ده‌رکه‌وت. چوونکه ئه‌گه‌رچی گه‌رابوون له
هه‌موو ئارشێوی خۆیاندا به‌ڵکوو چوار قسه که
بتوانی ئیدیعای ئه‌وان بسه‌لمێمێ
بدۆزنه‌وه،به‌ڵام نه‌یانتوانیبوو. بۆیه یه‌وه‌ش
که بڵاویان کرده‌وه، سه‌ره‌ڕی ئیدێت کردن ،
دیسان هه‌موو ئیدیعاکانی خه‌یری و سازمانی
کوردستانی حیزبی کومونیست یان به‌درۆ خسته‌وه.
چونکه هه‌رباسی کوردوستان کوردی کرد. به‌راستی
به‌زمانی مردوو درۆکردن شه‌رمه!!
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|