|
چه‌مکی دژایه‌تی لای حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و
هه‌ڵه‌ی به ئانقه‌ستی ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات
فوئاد ئازادی
رێکه‌وتی08
05 04
له ماڵپه‌ری بۆ رۆژهه‌ڵات بابه‌ت یا خود
راپۆرتێک له ژێر سه‌ر دێڕی "
که‌مینه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به
جیا ریزی له رۆژی كریكار گرت "بڵاو
کراوه.دیاره له پێشه‌کی راپۆرته‌دا که به ناو
"هه‌واڵنێری ئۆرووپا"ی ماڵپه‌ره‌که نوسیویه‌تی
وشیارانه یان له‌و په‌ڕی ناوشیاری دا چه‌ند
شتێکی باس کردووه‌و هێناوه‌ته ئاراوه که
ئه‌گه‌ر به دێوێکی تردا سه‌یری بکه‌یت، ده‌کرێ
وه‌ک هه‌ڵه‌یه‌کی به ئانقه‌ست چاویان لێبکرێ
بۆیه پێویسته ئه‌و هه‌ڵه به ئانقه‌ستانه
راست کرێنه‌وه. هاوکات به‌رپرسێکی حیزبی
کۆمۆنیستی ئێرانیش له وڵام به پرسیاری ئه‌و
هه‌واڵنێره که وه‌ک مه‌جالێکی زێرین
ده‌یقۆزیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌روبه‌ندی
کۆنگره‌ی 13ی کۆمه‌ڵه‌دا هێرشه
نابه‌رپرسانه‌کانیان به دژی مۆخالفه ناوخۆکانیان
ده‌مه زه‌رد که‌نه‌وه، چه‌ند خاڵێکیش باس ده‌کات
که ئه‌ویش به هه‌مان شێوه وڵامدانه‌وه
ده‌خوازێ.من وه‌ک به‌شداربویه‌کی ئه‌و ئاهه‌نگه و
وه‌ک که‌سێک که چاره‌نوسی کۆمه‌ڵه‌م بۆ گرینگه
له رێگای ئه‌م کورتیله نوسراوه‌یه رای خۆم
سه‌باره‌ت به‌و چه‌ند خاڵه‌ی که ئه‌و به‌رپرسه
به ناڕه‌وا ده‌یداته پاڵ ئێمه باس ده‌که‌م.
هه‌ر وه‌ک وتم من به‌شداری ئه‌و ئاهه‌نگه بووم
که شه‌وی 2ی مای له گه‌ره‌کی"خارهۆڵمه‌نی " شاری
ستۆکهۆڵم به بۆنه‌ی یه‌کی ئه‌یار رۆژی جیهانی
چینی کرێکار به‌رێوه چو. من که‌س په‌یوه‌ندی
پێوه نه‌کردم بۆ ئه‌وه‌ی بچم و له رقان وله
دژایه‌تی له گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له
ئاهه‌نگه‌دا به‌شداری بکه‌م.به پێچه‌وانه‌شی که‌س
منی هان نه‌دا که نه‌چم له رێوڕه‌سمێک که
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وی وڵاتی حیزبی کۆمۆنیست
حه‌وتویه‌ک پێشتر له هه‌مان شوێن به‌رێوه‌ی برد،
به‌شداری نه‌که‌م
.
ئاگاداریه که‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه ئه‌ندامه‌ی پێشوی
کۆمه‌ڵه‌م که ئێستا هه‌مویان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
رێکخراوانه‌ن که به ناوی کۆمه‌ڵه وه چالاکی
ده‌که‌ن له ماڵپه‌ری ئاشتی دیت و منیش وه‌ک
که‌سێک که ئه‌ندامی هیچ کام له کۆمه‌ڵه‌کان نیم
، ساغ بومه‌وه که بچم و له‌و ئاهه‌نگه‌دا
به‌شداری بکه‌م.دیاره ئاهه‌نگه‌که ئاهه نگێکی
سیاسی نه‌بو.سیاسی به‌و مانایه که هیچ وتار یا
خۆد قسه‌یه‌کی سیاسی له تریبونی ئاهه‌نگه‌که رو
به به‌شداربوان نه‌خوێندرایه‌وه.بێچگه له به
خێر هێنانی به‌شدار بوان له لایه‌ن یه‌کێک له
به‌رێوه‌به‌ران و که‌سێکیش که چه‌ند گۆرانیه‌کی
مامۆستا ساڵح دیلانی به سه‌قه‌تی وته‌وه که‌س
فوی به مایکرۆفۆنی ئاهه‌نگه‌که‌دا نه‌کرد.له
هه‌مو کاتی ئاهه‌نگه‌که‌دا به‌شدار بوان به خۆشی
ئه‌و رۆژه‌وه ده‌یانخواردو ده‌یانخوارده‌وه‌و هه
ڵده‌په‌ڕێن.ئه‌وه سه‌ر و به‌ری ئه‌و ئاهه‌نگه
بو که رێبه‌ری حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی وه‌ک
کودتایه‌ک له دژی خۆیانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
با له باسه سه‌ره‌کێکه دور نه‌که‌وینه‌وه
هه‌واڵنێری ئوروپای ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات له
سه‌ره‌تای ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێ:
شه‌وی رابردوو(مه‌به‌ستی شه‌وی هه‌ینی له سه‌ر
شه‌ممه‌ی رابردوویه) له شاری ستۆکهۆڵمی پێته‌ختی
وڵاتی سوئێد به به‌شداری نزیک به 200 که‌س،
که‌مینه‌ی نێو کۆمه‌ڵه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران،
ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له ڕۆژی یه‌کی ئه‌یار، ڕۆژی
جیهانی کرێکاری به‌ڕێوه‌برد. ئه‌مه له حاڵێکدایه
که چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا ئه‌م یاده له لایه‌ن
ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیست له ستۆکهۆڵم
به‌ڕێوه‌چوو که له‌گه‌ڵ بایکۆت و ته‌حریم و
به‌شداری نه‌کردنی ئه‌ندامانی که‌مینه و
بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه به‌ره‌وڕوو بوو و ئه‌مساڵ بۆ
یه‌که‌م جار بڕیاری به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ر به خۆی
ئه‌م یاده له لایه‌ن که‌مینه‌وه درا.
هه‌واڵنێره‌که‌ی بۆ رۆژهه‌ڵات له سه‌ره‌تادا
ژماره‌ی به‌شدار بوانی ئه‌و ئاهه‌نگه به 200
که‌س هه‌ژمار ده‌کات که له راستی دا وانییه.
ئه‌وه‌ی که من دیتم له 120 که‌س
تێنه‌ده‌په‌ری.مروڤ راستی بڵێ باشه. به تایبه‌ت
که رۆژنه‌مه‌وانیش بێ ده‌بێ هه‌ر زۆر به
وشیارێوه شته‌کان بگوازێته‌وه.چونکه یه‌کێک له
ئه‌رکه‌کانی هه‌وڵنێری ئه‌وه‌یه که راستیه‌کان
وه‌ک خۆی راپۆرت بدات.بۆیه یان به‌رێزت
هه‌واڵنێرێکی راستگۆ نێت،یان ئه‌وه‌ی که خۆت له
ناو ئاهه‌نگه‌که نه‌بویت(که بێ گومان هه‌ر
واشه)و هه‌روا به گۆتره بۆ ئه‌وه‌ی که گوڕی
زیاتر به به‌رپرسه‌که‌ی حیزبی کۆمۆنیست بده‌یت و
له هاو حیزبیه‌کانی خۆی توڕه‌تری بکه‌یت، که بۆ
به‌رێوه بردنی ئه‌و ئاهه‌نگه هیچ ده‌ورێکیان
نه‌بووه ئه‌و رێژه‌یه داده‌نێت.بێ گومان تێشیدا
سه‌رکه‌وتویت.چونکه قسه‌کانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی
حیزبی کۆمۆنیست ئه‌وه ده‌رده‌خات.دواتر ئه‌و
که‌سانه‌و به‌شداربوانی ئاهه‌نگه‌که به "که‌مینه‌ی
نێو کۆمه‌ڵه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران"ناوزه‌د
ده‌کات .که له‌راستی دا وا نییه.تا ئێستا من
باسی که‌مینه‌و زۆرینه‌م نه له قسه و نه له
نوسیندا له هیچ کام له لایه‌نه‌کانی نێو حیزبی
کۆمۆنیستی ئێران و ریکخراوی کوردستانی ئه‌و حیزبه
واته کۆمه‌ڵه نه‌بیستوه. تا ئێستا باس باسی
جیاوازی بۆچون و روانگه‌یه.ده‌سته‌به‌نییه‌کیش
نه‌کراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وێ کێ که‌مینه‌یه‌و
کێ زۆرینه‌یه. باشه تۆ ئه‌و که‌مینه‌و زۆرینه
یه‌ت له کۆوه هێناوه؟جیاواز له‌وانه
به‌رێوه‌به‌ران به گشتی و زیاتر له 95 له سه‌دی
به‌شدار بوانی ئاهه‌نگه‌که خۆ ئه‌ندامی حیزبی
کۆمۆنیست و کۆمه‌ڵه نین .جاکه وایه به چ
پێوانه‌یه‌ک ئێوه‌و به‌رپرسه‌که‌ی حیزبی کۆمۆنیستی
ئێران ده‌ڵێن ئه‌وه کاری"که‌مینه‌ی ناو حیزبی
کۆمۆنیسته".من له‌و ئاهه‌نگه‌دا 3 ئه‌ندامی
ره‌سمی و ئه‌ندامێکی هه‌ڵپه‌سێردراوی حیزبی
کۆمۆنیستی ئێرانم چاو پێ که‌وت که باڵتان به
گه‌ردنم دوای هه‌مو که‌س هاتن و پێش هه‌مو که‌سیش
رویشتن. به‌و دیوه‌که‌ی تری‌دا ده‌مهه‌وێ بڵێم
جیاواز له‌و 3 ئه‌ندام و له‌ته‌ی حیزبی کۆمۆنیست
که‌سی حیزبی تری لێ نه‌بو ،ده‌ی ئه‌گه‌ر وایه
ئه‌و که‌مینه‌یه له کۆێ‌وه هات؟ئه‌و به‌رپرسه‌ی
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به هاوکاری
هه‌واڵنێره‌که‌ی بۆ رۆژهه‌ڵات به پێچه‌وانه‌ی
هه‌وڵ و بۆچونی باوی تا ئێستایان ،له‌و په‌ری نا
وشیاریدا پێ له سه‌ر شتێک داده‌گرێ ئه‌ویش ئه‌وه
که خاوه‌نی کۆمه‌ڵه ژماره‌یه‌ک که‌سی دیاری کراو
نین که هه‌رچێیه‌کیان پێ خۆش بو به ناوی
کۆمه‌ڵه بێکه‌ن.وه‌ک ئه‌وه‌ی که له رێوڕه‌سمی
ئه‌مساڵی رۆژی کۆمه‌ڵه له ستۆکهۆڵم ئێبراهیمی
عه‌لیزاده وتیی.ناوبراو وه‌ک خاوه‌نی سه‌ره‌کی
هه‌ست و نیستی کۆمه‌ڵه قسه‌ی کرد و وتی هه‌ر که‌س
وه‌ک من بیر نه‌کاته‌وه ده‌بێ له حیزبه
ده‌رکه‌وێ.
ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ
که له وه‌ده‌نگ هاتنی کۆنه کۆمه‌ڵه‌یه‌کان زۆر
ده‌ترسن.به تایبه‌ت که ئه‌مساڵ کۆنه
کۆمه‌ڵه‌یه‌کان له چه‌ند وڵاتێک ئاهه‌نگی رۆژی
کۆمه‌ڵه‌یان سه‌ربه‌خۆ له کۆمه‌ڵه‌کان به‌رێوه
بردوو له چه‌ند حه‌وتوی رابردووش‌دا ژماره‌یه‌کی
زۆریان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی که به ناوی
کۆمه‌ڵه ده‌ست مه‌به‌ن بۆ پیلان و قه‌باحه‌ت
خوڵقاندن.ئه‌و هاتنه‌وه مه‌یدانه‌ی تێکۆشه‌رانی
دێرینی کۆمه‌ڵه به قازانجی هیچ کام له‌و
رێکخراوانه نییه که به ناوی کۆمه‌ڵه‌وه کار
ده‌که‌ن.بۆیه هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێک دژایه‌تیان
ده‌که‌ن. بۆیه له به‌ره‌ی دژایه‌تی له گه‌ڵ
موخالفینی ناو خۆیان هاوکات هێرش ده‌که‌نه سه‌ر
کۆنه‌کۆمه‌ڵه‌یه‌کان.یانی به کوردیه‌که‌ی
ده‌یهه‌وێ به تیرێک دوو نیشان بپێکێ.
ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حیزبی کۆمۆنیست بۆ
ئه‌وان دوو قازانجی هه‌یه.هه‌م قازانجی ناوخۆیی
واته ناو رێکخراوه‌که‌یان و هه‌م قازانجی
ده‌ره‌کی هه‌یه.قازانجی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌وه‌یه
که له‌سه‌ره‌وه باسم کرد یانی به زمانی بێ
زمانی دژایه‌تی کردن له گه‌ل هاتنه‌وه مه‌یدانی
کۆنه کۆمه‌ڵه‌یه‌کان وقازانجی ناوخۆییش ئه‌وه‌یه
که باسی ده‌که‌م.
ره‌نگه هه‌واڵنێره‌که‌ی بۆ رۆژهه‌ڵات نه‌زانێ
جه‌خت کردنه‌وه‌ی به‌رپرسه‌که‌ی حیزبی کۆمۆنیست
له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ چ مه‌به‌ستێکه
،به‌ڵام کاکی خۆم ئێمه کاتی خۆی هاوسه‌نگه‌ر،هاو
خه‌ت،ها‌وماڵ و هاوریێ گیانی به گیانی بوین و
یه‌کتر باش ده‌ناسین.چونکه کاتی خۆی هه‌ر ئه‌و
شێوازه‌مان به دژی نایارانی هاوبه‌شمان
پێکه‌وه به کار هێناوه.ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ
به‌و شێوازه ڕه‌وایی یه‌ک بده‌ن به سه‌رجه‌م
ئه‌و کاره ناشیاوانه‌ی که به دژی نه‌یارانی
خۆیان له ناو حیزبه‌که‌یاندا
ده‌یکه‌ن.ده‌یانهه‌وێ له‌و رێگایه‌وه ئه‌و
که‌سانه‌ی که له نێو ئه‌و حیزبه‌دان و خوازیاری
به ناوی کۆمه‌ڵه‌وه کار کردنن وه‌ک سه‌رچاوه
ئاژاوه،پیلانگێڕی و کێشه‌کان له قه‌ڵه‌م
بده‌ن.ئه‌وه له کاتێکدایه که ئه‌وه ئه‌وانن
که سیاسه‌تی شه‌لم کوێرم ناپارێزمان گرتۆته
به‌رو به دور له هه‌ر چه‌شنه کلتورو ئه‌خلاقێکی
سیاسی و کرێکاری له گه‌ڵ هاو حیزبی،هاو کۆمیته‌یی
و هاو سه‌نگه‌رانی دوێنێ و ئه‌مرۆی خۆیان
ده‌جوڵێنه‌وه‌و دار‌و به‌ردی حیزبه‌که‌یان لێ تاو
داون.جارێک به ئامریکایی جارێک به ناسیۆنالیست
جارێک به هاو فکری کاک عبدوڵای موهته‌دی وجارێک
به لایه‌نگری ره‌وتی چاکسازی و جارێک به سوسیال
خائین و سکرتێره‌که‌شیان به ئاشکرا پێیان ده‌ڵی
ئێوه خه‌بات به دژی کۆماری ئیسلامیتان ناوه‌ته
لاوه،تاوانبار ده‌کرێن.دیاره نابێ له بیریشمان
بچێ که ئێستا له سه‌رو به‌ندی گرتنی کۆنگره‌ی 13
کۆمه‌له‌دان، ده‌یانهه‌وێ له‌و رێگایه‌وه
رێزه‌کانی خواره‌وه‌ی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه له
ده‌وری ئه‌و جۆره قسانه ریز بکه‌ن و له
کۆنگره‌دا کودتایه‌کی وایان لێ بکه‌ن که نه‌توانن
بگه‌نه ئاستی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی.یانی له وه‌ری
خستنی ئه‌و جۆره فه‌زایه ئه‌ویش له سه‌روبه‌ندی
کۆنگره‌دا بێچگه له‌وه ده‌توانی چ شتێکی تر
تاقیب بکات.ئه‌وه مه‌سره‌فی ناوخۆیی ئه‌و جۆره
قسانه‌یه که ئه‌و به‌رپرسه‌ی حیزبی کۆمۆنیست
ده‌یکات.
ئه‌وه‌ی که چه‌ند رۆژ پێشتری کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هه‌ر له هه‌مان
سالۆن رێوڕه‌سمی یه‌کی ئه‌یاری به‌رێوه برد و
که‌م که‌س تێیدا به‌شداری کرد،شتێکی زۆر راسته.
ئه‌وه‌تا به‌رپرسه‌که‌ی حیزبی کۆمۆنیست‌یش دانی
پێدا ده‌ڵێ :
...ئه‌ندامانی که‌مینه
به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و داوایان له خه‌ڵک کردوه
که به‌شداری مه‌راسمه ئه‌سڵیه‌که نه‌که‌ن و
به‌شداری مه‌راسمه‌که‌ی ئه‌وان بن و فه‌زایه‌کی
ئه‌وه‌نده ناسالم و ناشۆرشگێڕانه‌یان ساز کردبوو
که به داخه‌وه ئه‌مساڵ به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی
ڕابردوو ژماره‌ێکی که‌م به‌شداری ڕێوڕه‌سمه
ئه‌سڵیه‌که بوون.
نازانم مه‌به‌ستی ئه‌و به‌رپرسه له خه‌ڵک
کێیه؟خۆ ئێوه ئه‌و بۆنه‌یه‌تان بۆ خه‌ڵک
نه‌گرتبو.بۆ ئه‌ندامانی خۆتانتان گرتبو.به‌ڵام وای
داده‌نین که ئه‌و چیرۆکه که به سه‌بکی
رێئالیزمی چادویی نوسراوه راست بێ.ئه‌وه
موخالفینی ناو خۆتان که ژماره‌یه‌کیشیان ئه‌ندامی
کۆمیته ناوه‌ندین له چه‌ند رۆژ به‌ر له
بۆنه‌که‌وه شه‌یپوریان به ده‌سته‌وه گرتبێ و
به گه‌ره‌ک و کۆڵانه دورودرێژه‌کانی ئه‌و
ستۆکهۆڵمه که شیمال تا جنوبی ده‌ڵێن 110
کیلۆمتره گرابن و هاواریان کردبێ که تۆ سه‌ری
ئێمه مه‌چن و به‌شداری له رێوڕه‌سمی یه‌کی
ئه‌یار که‌حیزبی کۆمۆنیست ده‌یگری به‌شداری
مه‌که‌ن و خه‌ڵکیش به قسه‌ی کردبن.
به‌ڵام وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه له‌و رێوڕه‌سمه‌دا نزیک
به 50 که‌س به‌شداری کردوه. له‌و 50 که‌سه‌ش
ژماره‌یه‌کیان هاوسه‌ره‌کانتان بون که بێ گومان
ئه‌ندامی حیزب نین.به‌ڵام خۆ به پێی ئامار له‌و
شاره 80 ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی لییه،که به
قسه‌ی خۆتان هه‌مویان به‌ردی ئه‌و حیزبه له سینگ
ده‌ده‌ن .خۆ ده‌بێ ئه‌وان نه‌که و‌تبنه ژێر
کاریگه‌ری ئه‌و فه‌زا" ناسالم و نا
شۆڕشگێڕانه"یه‌ی که ئه‌و که‌مینه‌یه‌ی که تۆ
سازت کردووه،ئه‌ی بۆچی به‌شداریان له رێوڕه‌سمی
حیزبه سه‌ر تۆپه‌که‌دا نه‌کرد؟ وا باش بو
هه‌واڵنێره‌که‌ی بۆ رۆژهه‌ڵات هۆکاری ئه‌وه‌ی له‌و
به‌رپرسه که وێده‌چێ دمراستی حیزبی کۆمۆنیست بێ
بپرسێ.به‌ده‌ر له‌وه له‌سه‌ر پێشنیاری هه‌مان
کۆمیته له شاری یۆتۆبۆری سمینارێک به بۆنه‌ی
رۆژی کرێکار گیرا که سه‌ڕه‌ڕای ته‌بلیغاتێکی زۆر
که بۆی کرا به‌ڵام که‌متر له 15 که‌س به‌شداریان
تێیدا کردبو .له‌و شاره‌ش ته‌نا‌نه‌ت ئه‌ندامانی
حیزب هه‌مویان به‌شداریان له‌و سمیناره‌دا
نه‌کرد.دیاره ماڵپه‌ری ئاشتی ڕاپۆرت و وێنه‌کانی
بڵاو کرده‌وه به‌ڵام له ترسی حه‌یا چون دوای
چه‌ند کات ژمێر وێنه‌کانیان لابرد.رێژه‌ی به‌شدار
بوان هێنده که‌م بو من که جارێک چاوم لێیان کرد
ئێستا ناوی هه‌مویانم له بیر ماوه.باشه ئه‌وه
خه‌تای کێیه ؟گرینگتر له هه‌موی ئه‌وانه
ئه‌مساڵ کوردستان و ئێران که‌مترین رێوڕه‌سمی رۆژی
کرێکاریان به خۆوه بینی.ساڵانی رابردوله شارێکی
وه‌کو تاران جیاواز له جاده‌ی که‌ره‌ج له پارکی
لاله و زۆر شوێنی تر ئه‌و بۆنه‌یه ده‌گیرا
ئه‌مساڵ به داخه‌وه هه‌واڵێک نه‌بو،له هه‌مو
شاره‌کانی کوردستان رێوڕه‌سمێکی وا نه‌گیرا که
له گه‌ڵ یه‌ک دوو ساڵی رابردوو شیاوی
هه‌ڵسه‌نگاندن بێ،باشه ئه‌و پاشه‌کشه تاکتیکێی
چینی کرێکار ده‌بێ له ژێر کاریگه‌ری کام
"که‌مینه"دابێ که" فه‌زای ناسالم و نا
شۆڕشگێڕانه‌یان وه‌رێخستبێ"؟مه‌به‌ستم نییه که
به‌شداری نه کردنی ئه‌ندامان و که‌سانی تر له
بۆنه‌کانی حیزبی کۆمۆنیست له گه‌ڵ نه‌گرتنی
رێوڕه‌سمی رۆژی کرێکار له کوردستان و ئێران وه‌ک
یه‌ک شرۆڤه بکه‌م. نا من ئاوا مه‌به‌ستێکم
نییه،چونکه هه‌ر کامیان هۆکاری خۆیان هه‌یه‌و
خاوه‌نی هۆکارێکی هاوبه‌ش نین.به‌شداری نه‌کردنی
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه‌و حیزبی کۆمۆنیست
ده‌بێ له ناو فێعل و ئێنفعالاتی رێکخراوه‌ییدا
بدۆزنه‌وه.
مه‌سه‌له‌ی ئه‌سڵ و نائه‌سڵ له قسه‌کانی ئه‌و
به‌رپرسه‌دا هاتووه.خۆزگه زیاتر روونی کردباوه
که مه‌به‌ستی له‌وه چییه.زۆر سه‌یره ئه‌وانه
هه‌ر ئه‌و بۆنه‌یه کرێکاریه به ئه‌سڵ ده‌زانن
که خۆیان به‌رێوه به‌ری بن،باشه خۆ هه‌ر له‌و
رۆژه‌دا له چوار قوڕنه جیهان خه‌ڵک رێوڕه‌سم و
ئاهه‌نگی رۆژی کرێکاری به‌رێوه بردووه.به پێ
ئه‌و پێناسه‌یه‌ی ئه‌و به‌رێزه هێچیان ئه‌سڵ نین
و بۆ کرێکار نێن چونکه حیزبه‌که‌ی ئه‌و
بانگه‌شه‌ی بۆ نه‌کردووه‌و به‌رێوه به‌ری
نه‌بوه.به‌راستی تێگه‌یشتنێکی سه‌یره.رێوڕه‌سمی
به سه‌دان هه‌زار که‌سی خه‌ڵک به بۆنه‌ی رۆژی
کرێکار هیچیان ئه‌سڵ نین ته‌نیا رێوڕه‌سمه 50
که‌سێکه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران نه‌بێ. من زۆرم
پێ خۆشه بزانم رای حیزبی کۆمۆنیست له سه‌ر
رێپێوانی کرێکارانی فه‌له‌ستینی له لێواری غه‌زه
چییه؟ده‌بو کررێکاران رێپێوانیان کردبا یان
نا؟ئه‌وه له لایه‌ک له لایه‌کی تره‌وه یه‌کێک
له به ناو کادره‌کانی رێبه‌ری هه‌مان حیزب
وتویه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و
ئاهه‌نگه‌دا(ئه‌وه‌ی شه‌وی 2ی مای) به‌شداریان
کردووه هیچیان کۆمۆنیست نین.به‌راستی مرۆف له
ئاست راده‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌و کادرانه‌ی حیزبی
کۆمۆنیستی ئێران واقی وڕ ده‌مێنێ.باشه من تازه‌م
زانیوه که رۆژی یه‌کی ئه‌یار رۆژی جیهانی
کۆمۆنیسته‌کانه نه‌ک کرێکاران.باشه ئه‌وه ئێوه
ئه‌و پێوانه یا خود کۆمۆنیست سه‌نجه‌تان له کوێ
وه هێناوه . به‌راستی منتقێکی سه‌یره.من
سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه درێژ دادڕی ناکه‌م
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که ئه‌وه کرده‌وه‌ی
مرۆڤه ده‌ری ده‌خات که کێ کۆمۆنیسته‌و کێ
نییه.باشه بلێ ئه‌و که‌سانه‌ی که له بۆنه‌کانی
یه‌کی ئه‌یاردا له وڵاتانی جۆراوجۆر به‌شداریان
کردبێ هه‌مویان کۆمۆنیست بن و له پاڵوێنه‌ی کون
درشتی کۆمۆنیستی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه
تێپه‌ر بوبن ئه‌و رۆژه‌یان رێز لێ گرتبێ؟باشه
بلیت رێزه‌کانی کرێکاران که‌سی نا کۆمۆنیستی تێیدا
نه‌بێ؟باشه خۆ هه‌ر خۆتان له رێوڕه‌سمی ئه‌مساڵی
رۆژی کرێکار له زرگوێز که‌سانێکتان بۆ
رازاندنه‌وه‌ی بۆنه‌که‌تان هێنابو که نه‌ک
کۆمۆنیست به‌ڵکو دژایه‌تیشی ده‌که‌ن.که‌سێکتان
هێناوه که له کۆیه ده‌ڵێ رێگای قازی له بیر
مه‌که‌ن و له زڕگوێزیش ده‌ڵێ رێگای لێنین ون
مه‌که‌ن.خۆ ئه‌و بۆنه‌یه‌ی که ئێمه به‌شداریمان
تێیدا کرد شتی واشی تێیدا نه‌بو.ده‌بوایه حیزبی
کۆمۆنیستی ئێران له جیاتی ئه‌وه‌ی که ئاوا هێرش
بکاته سه‌ر به‌رێوه‌به‌ران و به‌شداربوانێ
ئاهه‌نگی ئه‌کی ئه‌یار ده‌ست خۆشیان لێ بکات و
هه‌واڵه‌که‌ی له ماڵپه‌ڕه‌کانی و له
ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی بڵاو بکاته‌وه.چونکه ئه‌وه‌ش
به‌شێک له‌و رێژه جیهانێ بووه که به بۆنه‌ی
رۆژی کرێکار وه‌رێ خراوه.
به‌رپرسه‌که‌ی حیزبی کۆمۆنیست له‌و مه‌جاله
که‌ڵک وه‌رده‌گرێ هێرشێکی بێره‌حمانه و نا
به‌رپرسانه که سه‌رچاوه گرت‌و له رقێکی قوڵه
ده‌کاته سه‌ر هاو کۆمیته‌یه‌کانی خۆیی .بێ گومان
ئه‌وه‌ش ته‌نیا له پێناو رێز کردنی ریزه‌کانی
ناوخۆ بۆ ش‌وت کردنی ئه‌و به‌رێزانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی
گۆڕه‌پانی یارییه‌که‌یه.که وێده‌چی شوته‌که‌ی
سه‌ر بکات.ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ:
به‌داخه‌وه ئه‌ندامانی که‌مینه ڕۆژ له دوای ڕۆژ
زیاتر کارشکێنی و سه‌ره‌ڕۆیی ده‌که‌ن و ئێستا ئیدی
به کرده‌وه نیشانیان داوه که خۆیان پابه‌ند به
بڕیاراتی ته‌شکیلات و ڕێبه‌ڕی حیزب نازانن و به
درووست‌کردنی مه‌حفێل و گرووپ و تاقم له ژێر نێوی
جوراوجۆر خه‌ریکی ئاژاو‌ه‌نانه‌وه و بێ‌ئێعتبار
کردنی کۆمه‌ڵه‌ن.
دیاره من له‌و په‌یوه‌ندێدا هیچ ناڵیم ئه‌وان
خۆیان ده‌توانن وڵام بده‌نه‌وه.من هه‌ر
ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که ئه‌وه سه‌ره‌تای
وه‌ده‌رنان و گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی زۆر
نابه‌رپرسانه‌یه به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵه‌و
بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستان که
ده‌یانهه‌وێ له مۆخالفێنی ناو خۆیانی بکه‌ن.له
لایه‌ک ئه‌وه‌و قسه‌ی نا سیاسی و ناخۆشه پێیان
ده‌ڵێن و پیلان بۆ وه‌ده‌رنانیان ده‌گێڕن و له‌و
لاشه‌وه ده‌یانهه‌وێ فارس وته‌نی "تمام کاسه و
کوزهارا تو سر آنها بشکنند".ده‌یانهه‌وێ به‌مجۆره
قۆپی له حیزبه‌که‌ی دراوسێیان بکه‌ن.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|