|
ده‌ردی دڵی په‌ناخوازێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له
له‌نده‌ن
ئاماده‌کردنی
ر.په‌روا
بێ گومان "ئه‌گه‌ر برا له پشت برا بێت مه‌گه‌ر
قه‌زا له لای خودا بێت"؛ به‌ڵام به داخێکی
گرانه‌وه که ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به دورین
له یه‌کیه‌تی و هاوکاری کردنی یه‌کتر، ئه‌مه‌ش
له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری
وه هه‌روه‌ها سیاسی یه؛ که له مێژه تێکه‌ڵی
که‌لتورو دابونه‌ریتی ئێمه‌ی کورد بووه.
دوژمنانی گه‌لی کورد هه‌میشه ویستوویانه که به
خۆمان خۆمان له ناو به‌رن؛ وه دیاریشه که تا
ئێستا سه‌رکه‌وتو بوونه؛ پلانه‌کانیان به باشی
به‌ره‌و پێشه‌وه رۆیشتووه، کورد گوته‌نی دار
پوازی له خۆی نه‌بێ نا قرڵشێ. ئه‌وه‌ی له
خواره‌وه ده‌ینووسم به‌سه‌رهاتی لاوێکی کورد که
گه‌ر هێندێک وریا نه‌بوایه، ئێسته ژیانی
به‌ته‌واوی گۆڕابوو . تا ئه‌و جێگایه ، ره‌نگه
ئیعدام بکرایه.
له‌م هه‌فته‌دا لاوێکی شاری مه‌ریوانی
(رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) به ناوی ئه‌مین. ر که
ماوه‌یه‌که له به‌ریتانیا ده‌ژیت، به پلانێکی
نا مرۆڤانه کچکی به‌ناو وه‌رگێڕ (وه‌رگێڕ بۆ
په‌نابه‌ران و خه‌ڵکانێک که ئینگلیزی نازانن یا
که‌م ده‌زانن) خه‌ڵکی شاری سلێمانی باشووری
کوردستان که ویستبوی به فێڵ
و درۆ، فۆرمی گه‌رانه‌وه که له لایان
باڵوێزخانه‌ی ئێرانه‌وه ده‌رده‌چێت به‌و گه‌نجه
به‌سته‌زمانه پربکاته‌وه. ئه‌م گه‌نجه مانگانه
ده‌بیتت له ئیداره‌ی پۆلیس ئیمزا بکات (
ئۆڵدهام پۆلیس سته‌یشن له له‌نده‌ن).
من پێموایه که ئه‌و پیلانه زۆرتر کاری پۆلیسه
و به‌و شێوه ده‌یه‌وێت په‌نابه‌ران له کۆڵ خۆیان
بکه‌نه‌وه. ره‌نگه هه‌ر رێککه‌وتنێک بێت له
نێوان ده‌وڵه‌تی بریتانیا ، ئا پۆلیسی ئه‌و وڵاته
له گه‌ڵ ئێران.ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش سه‌رنج بده‌ن
به‌سه‌رهاته‌که ره‌نگه به‌و بۆچوونه‌ی من بگه‌ن:
ئه‌و لاوه رووداوه‌که‌ی به‌م شێوه بۆ
گێڕامه‌وه: گووتی رۆیشتم که ئیمزا بکه‌م له
پۆلیس، پۆلیسێک هات پێی گووتم داتوانیت چه‌ند
ده‌قه‌یه‌ک کا‌تی خۆتمان بۆ ته‌رخان بکه‌یت
ده‌مانه‌وێت چه‌ند پرسیاریکت لێ بکه‌ین؛ گووتم
باشه بێ گومان. بردمی بۆ ژوورێک که ئافره‌تێکی
تێدا بوو، ئافره‌ته‌که به فارسی ده‌ستی کرد به
قسه کردن، ده‌سبه‌جێ زانیم که فارس نی یه؛ وه
به فارسی پێم گووت خانم تۆ فارسی یه‌که‌ت باش نی
یه (زاراوه‌ی
له ئه‌فغانی ده‌چوو)
زۆر به سه‌ختی لێی تێ ده‌گه‌یشتم؛ بۆیه لیمپرسی
خانم تۆ خه‌ڵکی ئه‌فغانستانی؛ گووتی به‌ڵێ.
پرسیارێکی زۆری لێ کردم؛ منیش وه‌ڵامم دایه‌وه؛
لیی پرسیم که خه‌ڵکی چ شارێکم له ئێران منیش
وه‌ڵامم دایه‌وه‌و گووتم خه‌ڵکی شاری مه‌ریوانم؛
ئافره‌ته‌که گووتی ئه‌تۆ کوردی؛ گووتم به‌ڵی
کوردم. ئه‌ویش گوتی منیش کوردم.
دوای پێم گوت باشه بۆچی پێشتر پێت نه‌گووتم که
کوردی، له رووت نه‌ده‌هات وات ده‌زانی که من
فارسم مه‌گه‌ر نه. دوای لێم پرسی خانم ئه‌م
پرسیار کردنه بۆ چییه؟ گووتی هیچ نی بۆ زانیاری
پۆلیس خۆیان ده‌بێت؛ کاتێک که گه‌یشتم به
پرسیاری ئه‌خیر گووتی ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه لێره
ئیمزا که. گووتم بۆ چی؟ گووتی بۆ ئه‌وه‌یه که
من هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌م به وردی و به جوانی بۆ
روون کردوویته‌وه وه تۆ له کاره‌که‌ی من رازیت.
گووتم باشه. که ویستم ئیمزای که‌م روانیم به
فارسی لێی نووسراوه (
سفارت جمهوری اسلامی ایران؛ صادر برگ ورد به کشور
ایران).
گووتم خانم دانارزییت له‌گه‌ڵ مندا درۆ ده‌که‌یت.
بۆچی چیم له تۆ کردووه؟ من وه‌ره‌قه‌کانم ئیمزا
نه‌کرد وه له ناو پۆلیس سته‌یشنه‌که‌دا ده‌ستم
کرد به هه‌را کردن؛ چه‌ند پۆلیسيک هاتن بردمیانه
ده‌ره‌وه.
دوای که هاتمه ده‌ره‌وه ته‌له‌فۆنم بۆ خزمێکم
کرد که یاسا ده‌خوێنێت له زانکۆیه‌کی
به‌ریتانیدا؛ ئه‌م شتانه‌م بۆ گه‌رانده‌وه. به
پیی ئه‌و خاڵانه‌ی که ئه‌و باسی کرد،شتێکی نا
یاساییان به‌رانبه‌ر من کردووه؛ وه گووتیشی
بۆیه پۆلیسه‌کان خۆیان ئه‌و شته‌یان نه‌کردووه،
ئه‌گه‌ر شکایه‌تم بکردایه ئه‌وا پۆلیسه‌کان
مه‌حکه‌مه ده‌کران. بۆیه پۆلیسه‌کان زیره‌ک بوون
ئه‌و ئافره‌ته‌یان به کار هێناوه. زۆر داخه بۆ
کچێکی کورد ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی که پاره‌که‌ی
وه‌ربگرێت ژیانی من و که‌سانی وه‌کوو من بفرۆشێت
وه ژیانمان بخاته خه‌ته‌ره‌وه.
به پیی یاسای به‌ریتانی ( فراود ئاکت 2006 ماده‌ی
1 ) هه‌ر که‌سێک به کڵاو به‌رداری( ده‌س بڕین و
ساخته‌چی گه‌ری) یا به شێوه‌یه‌کی نادروست و درۆ‌و
ده‌له‌سه کارێکت پێ ئه‌نجام بدات، که تۆ له
ناوه‌رۆکی کاره‌که ئاگادار نه‌بیت، ئه‌وا ئه‌و
که‌سه ئه‌گه‌ر شکایه‌تی لێ بکه‌یت له 5 ساڵه‌وه
تا 10 ساڵ زندانی ده‌کرێت.
بۆیه داوا ده‌که‌م له‌و که‌سانه‌ی که له بواری
موته‌رجیمیدا کار ده‌که‌ن؛ تکایه بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان ژیانی که‌سانی تر مه‌خه‌نه
مه‌ترسی یه‌وه؛ ئه‌و خانمه‌ی که ئه‌وه‌ی هێنا
به‌سه‌ر مندا ره‌نگه نه زانێت ئه‌گه‌ر من
بگه‌رێمه‌وه بۆ ئێران چیم لێ ده‌کرێت.
هه‌ر وه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که شتی وه‌هایان
به‌سه‌ر هاتووه تکایه سه‌ردانی پارێزه‌ر بکه‌ن
وه شکاتی ئه‌و که‌سانه بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی به
سزای خۆیان بگه‌ن. بۆیه من به‌ڵێنم داوه که
ئه‌م به‌ناو موته‌رجمه که‌م به په‌ند تا
که‌سانی تر که وه‌کوو ئه‌و هه‌ن نه‌توانن زوڵم
له گه‌نجانی هه‌ژاری کورد له‌مه زیاتر بکه‌ن.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|