|
لێدانی زه‌نگی تێرۆر و سزای شه‌رعی له کوردستان
.
مه‌لاکان هه‌ڵگری شمشێرن
ڕه‌خنه قوبوڵ ناکه‌ن.
زریان
دینی ئیسلام ئه‌و دینه نییه ئیسلامیه‌کان
بانگه‌شه‌ی بۆ
ده‌که‌ن، دینی
ئیسلام نه‌ک ڕه‌خنه قوبوڵ ناکات به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی
ڕه‌خنه ده‌گرن
به‌هه‌موو شێوازێک تووشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه
ده‌بنه‌وه. ئه‌وانه‌ی
له‌سه‌ردینی موحه‌مه‌دن و ده‌ستوریان قورئانه،
ئه‌گه‌ر بۆیان کرا ته‌نها
شمشێر
به‌کار دێنن و ئه‌و زمانه‌ش ڕه‌خنه بگرێ ده‌ی
بڕنه‌وه.موحه‌مه‌دیش
هه‌ر وای کرد له جیاتی وه‌ڵامی ڕه‌خنه بداته‌وه
ئه‌وانه‌ی
ڕه‌خنه‌یان ده‌گرت ده‌یکوشت،
جه‌لاده‌کانی خۆی ده‌نارد و هه‌موو
ئه‌و
که‌سانه‌یان ده‌کوشت که قسه‌یان بکردایه دژی
قسه‌کانی موحه‌مه‌د.ئه‌ی
ژنی گه‌وره شاعێر، ئوم قورفه له سه‌ر ڕه‌خنه
گرتن به ده‌ستی
جه‌لاده‌کانی
ئیسلام نه‌کوژرا؟
موحه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ر و مه‌لاکانی ئه‌مڕۆ هیچ
جیاوازییه‌کیان
نییه.مه‌لاکانیش
هه‌مان کرده‌وه‌ی موحه‌مه‌د دووباره
ده‌که‌نه‌وه،
ئه‌وه‌ی
ڕه‌خنه بگری ده‌بێ سزای شه‌رعیان بدرێ.
به پێی هه‌واڵێکی
ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی) ژماره‌یه‌کی زۆر له مه‌لایان
داوایان له سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان
ووه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی
و وه‌زاره‌تی داد کردووه هیچ
ڕه‌خنه له دینی ئیسلام نه‌گیردرێت. هــیچ
بابه‌تێکی ڕه‌خنه ئامێز له
موحه‌مه‌د و خوا له کوردستان بڵاو نه‌کرێته‌وه.
ڕێگه گرتن له ڕه‌خنه‌له ڕاستیدا شێوازێکه له
تێرۆری ئیسلام، تێرۆری کوشتن،
تێرۆری سانسۆر
کردن.
یه‌کێک له پرنسیپه‌کانی دێموکراتی ئه‌وه‌یه
ئینسانه‌کان ئازاد بن و به‌ئازادی ڕایی خۆیان
ده‌ربڕن. به دڵخوازی خۆیان قسه
بکه‌ن و ڕه‌خنه
بگرن. ئه‌وه‌ی مه‌لاکانی ئیسلام ئه‌مڕۆ
داوای ده‌که‌ن ڕاسته‌وخۆ
دژی
هه‌موو پرینسیپه‌کانی دێموکراتیه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاو
کراوه‌ته‌وه مه‌لاکان داوایان کردووه، هیچ
بابه‌تێکی ڕه‌خنه‌ئامێز له خوا و
موحه‌مه‌د، له هیچ ڕۆژنامه وبڵاوکراوه‌یه‌کی
هه‌رێمدا
بڵاو نه‌کرێته‌وه و
ئه‌وانه‌ش سزا بدرێن که
بابه‌تی ڕه‌خنه‌ئامێز ده‌نووسن و بڵاوی
ده‌که‌نه‌وه.
ئێمه‌ش کورده سێکۆلار و ئاته‌ئیسته‌کان، هاوپشتی
چه‌پی سه‌ربه‌خۆ، له
به‌رامبه‌ر
هه‌ڵوێستی تێرۆری
فکری ئه‌و مه‌لایانه بێده‌نگ نابین و داکۆکی
له‌ئاز‌ادی ڕه‌خنه‌گرتن ده‌که‌ین. ئێمه پێمان
وایه هیچ دیارده و چه‌مێکێک (ته‌نانه‌ت
پیرۆزترین‌یان) ده‌بێ بواری ره‌خنه‌گرتنی ئاواڵه
بێ. ئێمه پێمان وایه ڕه‌خنه
وهۆشیارکردنه‌وه تاکه هۆیه‌که بۆ نه‌هێشتنی
ئه‌قڵی تێرۆری هه‌زار
و
چوارسه‌د
ساڵه‌ی ئیسلام و هه‌رچه‌شنه فیکر و بێرێکی
فاناتیک. ڕه‌خنه تاکه هۆیه‌کی نه‌هێشتنی ئه‌قڵی
تێرۆر و دواکه‌وتووییه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش که‌مپینێک ده‌که‌ین و له
داهاتوو
وه‌ک نامه‌یه‌کی
ناڕه‌زایی دژی ئه‌قڵی
تێرۆری ئه‌و مه‌لایانه ده‌ینێرین
بۆده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، ڕێکخراوه‌کانی مافی
مرۆڤ و ڕێکخراوه‌کانی
سه‌ر
به
UN
له هه‌وڵه‌ی خۆمان ئاگادا ده‌که‌ینه‌وه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|