|
ئێمە ی نە مام گڕە مان دی گڕەمان
دێ وناکوژێینە وە
ئێوە ش……………کە
گڕتان دی ،داگیرسێنەوە
واحیدمام ئەحمەدی(شارەزا)
هە روەک ئاگادارین کۆمە ڵەی ڕە وتی چاکسازی وگەشە
لە رێکەوتی 17102007لە حیزبی کۆمهڵه جیا بۆوە و
بە پلاتفۆڕمێک کە بۆ ئەندامان و لایە نگران و
دڵسۆزانی کۆمە ڵەی نووسیبوو، توانی تا رادەیەک
جیاوازێکانی فکری و تەشکیلاتی لە گەڵ تە شکیلاتی
پێشوو زەق بکاتەوە وکۆمە ڵە بەرە و ئاراستەیەکی تر
وبەرە و مێژویەکیتر کە دێمۆکراسی شەرتی یەکەمی
حیزبایەتی بێت هەنگاوبنێ. منیش وەک ئەندام و
پێشمەرگەیەکی ئەم ڕەوتە بە پێویستم زانی کە چەند
دێڕێک لە سەر تەشکیلاتی پێشوو کە سکرتێرەکەی کاک
عەبدووڵای مووهتەدی بوو بنووسم و هەروەها لەسەر
کۆنگرەی داهاتووی حیزبی( کۆمەڵە_ رەوتی چاکسازی
وگەشە)بیروبۆچوونی خۆم بێنمە نووسین.
لە هەر حیزب وسازمانێک دا کە ئێمە لەم جیهانە دا
ئەیبینین و ئەیناسین، مکانیزم یان سیستمێک لە
بەرێوەبردن دادەمەزرێ کە ئەم سیستمانە بۆ
راپەڕاندنی سیاسەت و ئامانجە کانی حیزب وسازمان
کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەم جۆرە مکانیزم یان
سیستمگە لەش لە دووبەشی سەرەکی یاسا، یاسای سروشتی
ویاسای دانراو، کە هەر کام لەمانە جیاوازی زۆریان
هەیە لەگەڵ یەکتر و هەریەکە و بە پێی فکر و
ئەندیشەی خۆی لەجیهان دەڕوانێ و فیلسووف و فەلسەفە
ومێتۆدی خۆی هەیە هەڵسوکەوت دەکات. دیار و
ئاشکرایە کەحیزب وسازمانە کووردێکانیش لەم
یاسایانە بۆدابەزاندنی سیستمی تەشکیلاتی، بێبەش
نین و هەریەکە و بەشێوازێک لەم دوویاسا
سەرەکیەکەڵک وەردەگرن و ئەو ئامانجانەی کە هەیانە
بۆ تەشکیلاتێکی خوازراو بە شێوازگەلێک کە خۆیان بە
باشی دەزانن، دانووستانی لە گەڵ دەکەن و وەک
رێبەریک بۆهەڵسەنگاندن ولێپرسینەوە(دەیپارێزن)و
دایدەمەزرێنن. دیارە هەر سازمان وحیزبێکیش بەپێی
بیروبۆچوون وفکریەتی خۆی سیستمی بەرێوەبردن دا
دەمەزرێنێت. بۆنمونە حکومەتێک کە باوەڕی بە
دێمۆکراسی هەبێت دەبێ سیستمی حکومەتیشی دێمۆکراسی
تێیدا ڕەنگ بداتەوە. ئەوپێکهاتانەی کەباوەڕی
تەواویان بەیاسای سروشتی هەیە، ئەوانە هەموویان لە
سەر ئەو باوەڕەن کە حیزب و پێکهاتە کۆمەڵایەتێکان
یان حکومەت ودەسەڵات دەبێ بۆ پاراستنی
ئامانجەکانیان سیستمی بە ناو سانتریالیزمی
دێمۆکراتیک بۆ ڕاپەڕاندنی سازمان و تەشکیلات
دابمەزرێنن و کەڵکی لێ وەرگرن. لەسانتریالیزمی
دێمۆکراتیک دا کەسەرچاوەکەی هەمان یاسای سروشتیە،
کاتێک کەدەسەڵات ودەسەڵاتدار دیاری کرا هیچ کەس
بۆی نیە کە ڕەخنە لە دەسەڵات وسەرکردە بگرێ چوون
ئەم دووبەشە تەواووکەری یەکدرین ودەبێ باوەڕی
تەواوت هەبێ،چوونکە نوێنەری خۆیانن و بەدەنەی
تەشکیلات یان سازمان هەڵیانبژاردوون و ئەوانیان بە
ڕێبەر و پارێزەری سیاسەت و ئامانجەکانیان پێناسە
کردووە. لێرەدا پرسیارێک دێتەگۆرێ، ئەویش ئەوەیە
کە ئەگە ر ئەودەسەڵاتەی کە هەڵبژێردراوە بۆ
سەرخستن وپاراستنی حیزب یان سازمان، خۆی لە خۆیدا
گەندەڵ بوو وە ئامانجە گشتێکانی وەلاناو سیستمی
تەشکیلاتی وحیزبی بۆ خزمەتی دەسەڵات بەکارهێنا و
ئامانجە گشتێکان بوون بە ئامانجە تاکەکەسێکان ،
ئەوکات کێ دەتوانێ لە خوارووی دەسەڵات بەمە بزانێ
یان ئەگەر زانرا چۆن و بەچ شێوەیەک باس بکرێ و
رەخنەی لێ بگیرێت؟ ئەگەر باسی سازمان وحیزبە
کوردێکان بکرێ و لێکدانەوەی تێئۆریک وفەلسەفیت لە
سەر ئەم جۆرە پێکهاتانەی کۆمەڵگای کوردی هەبێت و
رەخنە لە هەڵسوکەوت ودەسەڵاتەکەیان بگری، لاپەڕەی
سپی زۆر دەوێ وخوێنەریش ماندوو دەکات. هە ر بەو
هۆیەوە من زۆر دوور ناکەومەوە و لە سەر تەشکیلاتێک
دەدوێم و ڕەخنە لەسیستمە نایاسایی وسەلیقە یێکەى
دەگرم کە چەند ساڵێک تێیدا ژیام و خەباتم کرد
لەپێناو ئامانجە تاکە کەسێکەى. سیستمی حیزبی و
تەشکیلاتی کۆمەڵە ئەو جۆرەی کە دەسە ڵات
وسەرکردایەتی بیریان لێدەکردەوە نەیتوانی
ئاڵترناتیوێکی کارامە وسەرکەوتووبێت. ئەم
سەرنەکەوتنەش بۆچەند هۆیەکی سەرەکی دەگەرایەوە.
یەکەمیان ئەوە بووکە سیستمی تەشکیلا تی کۆمەڵە لە
خزمەت دەسەڵات دابوو. سەرکردەو دەسەڵاتیش هەر جۆر
کە بە پێویستی زانیبایە دەستی لە سیستم و
بڕیارەکان وەردەدا و بە پێی ئەزموون وسەلیقەی
خۆیان کاریان دەکرد و ئەوەش وای کردبوو کە
سەرلێشێوا وی و ناپووختەبوونی یاسایی لە سیستمی
بەڕێوەبردن تێدا زەق بێتەوە. هەڵبەت ئەوەمان لە
بیر نەچێ کە ئەم جۆرە دەستێوەردانە تەنها ئاوات و
ئامانجەکانی خۆیانی تێدا دەستەبەر دەبوو، ئەمەش
ئەوە دەگەیێنێ کە ئەم جۆرە دەست تێوەردانەی
سەرکردایەتی وناقانوونی بوونی ئەم کارە ناراستە
وخۆنەبووە. لە تەشکیلاتێک دا کە سیستم لە خزمەت
دەسە ڵات دابێ، یاسا و لێپرسینەوەی یاسایی بێ
بایەخ کرابێ و قسە و قەڵەمی دەسە ڵات هەرکات کە
بەپێویستی زانی ئاڵوو وگۆر لە سیستمەکە پێک بێنێ،
لەوەی کە هەبووە باشتر نابێت و حیزب و سازمانەکە
تووشی گەندەڵی ولەیەک نامۆبوون دەکات. ئەم جۆرە
بەرێوەبردنەش سەرچاوەکەی نە بۆیاسای سروشتی
دەگەڕێتەوە نە بۆیاسای دانراو. هەر سیستمێک کە لە
یاسای سروشتی سەرچاوەی گرتبێ و بەو پێیە بناغە کەی
دامەزراندبێ، سیستمێکی نەگۆرە ودەبێت دەسەڵاتیش
پارێزەری بێت. دووهەم شتێک کەدەمەوێ باسی بکەم
ئەوەیە کە ئەوسیستمە بەشێکی پەروەردەیی و
بارهێنانی لە حیزب دانەبوو کە هێز باربێنێ
بۆدوارۆژی و بتوانێ کەئەم هێزەی کە ڕوودەکاتە
خەباتی شاخ، بۆئامانجەگشتێکان تەیاربکات.
ناکامڵبوون و دەڵەمەیی سیستم بە جوانی دیارە و
ئاشکرایە کە سیستمێک بەو شێوازە کە گۆڕانکاری و
بارهێنانی تێدا نەبێت کێشەی لێ دەکەوێتەوە.
دەتوانی باسی خاڵێکی سەرەکی تریش بکەین کە ئەویش
فەرهەنگسازی لە ناوحیزب دایە. دوای جیابوونەوەی
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، نەتەنها ئەو حیزبە لەناو
خۆیدا نەیتوانی ئاڵووگۆڕێکی فەرهەنگی درووست بکات،
بەڵکو زۆرێک لە پرەنسیپەحیزبی و ئەخلاقێکانیشی
نەپاراست کە وەک مێژوویەک باسی لێوەدەکرا و جێگەی
شانازی بوو. کۆمەڵە دوای عەلەنی بوونەوەی لەساڵی
1357ی هەتاوی وگۆڕینی خەباتی نهێنی بۆ خەباتی
ئاشکرای خۆی و تێکەڵبوونێکی باش و بەسوود لە گەڵ
خەڵکی کووردستان و ناوچەکە ودرووست کردنی
فەرهەنگێگی چەپ ونوێخواز توانی جێگە و پێگەیەکی
باش لە ناو کۆمەڵگای بەشمەینەت وحەقخووراوی
کووردستان بکاتەوە وخەڵکی، کۆمەڵە بە گرێدراوی
هەموو ئاواتەکانی خۆیان بزانن و وەک حیزبێکی
پێشکەوتوو و نوێخواز وپارێزەری کرێکاران
وزەحمەتکێشان و ژنانی بەشمەینەتی کووردستانی
رۆژهەڵات، ناوی بەرن. کۆمەڵە هەر بەو فەرهەنگە
شۆڕشگێڕانەوە بوو بە حیزبێکی جەماوەری و بەهێز کە
ئێستاش کە ئێستایە خەڵک بە ئاواتەوەن
دووبارەبوونەوەیەک بێتەوە وکۆمەڵە وەک پێشوو
بتوانی جێگە و پێگەی خۆی لە ناودڵی ئەواندا
بکاتەوە و بەهێنانی چارەسەری نوێ بۆنەتەوەکەی و
هەڵسووڕانی دووبارەی خۆی وەک حیزبێکی زیندوو و
نوێخواز، دوا رۆژی گەلەکەی ئاسۆدار بکات. ئەوەی
لێرەدا دەبێتە جێگەی پرسیار ئەوەیە کە بۆچی
لەدوای جیابوونەوەی ئێمە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
تا ئێستا ئەمانە نەکراون؟ ئایا ئەوکەسانەی کە
ڕێبەرایەتی کۆمەڵەیان بە دەستەوە بوو کەسانێک بوون
کە ئەم ئاڵووگۆڕەیان پێ چارەسەر نەدەکرا یان لە
بواری تێگەیشتن دا کەم وکوورتیان هەبوو؟ بڵێی
حەولیان دابێ بەڵام بە ئەنجامێک نەگەیشتبن؟ نەخێر،
هاوڕێیانی کۆمیتەی ناوەندی و ڕێبەرایەتی
دەیانتوانی شۆڕشێکی فەرهەنگی گەورە لەناو ئەو هێزە
بەرین وبە باوەڕەی کەخەباتی نەتەوایەتی و زووڵم و
زۆری داگیرکەر وای لێکردوون کەنەتوانن لە ناو خاک
ونیشتمانەکەی خۆیان دابمێننەوە و لەبیری ڕێگە
چارەیەکی گوونجاودابن بۆبنەبڕکردنی هەرچەشنە
ئازاردان وچەوسانەوەیەک کە بە پێست وگۆشت
وئێسقانیان هەستیان پێ کردووە.بەڵام قسە ئەوەیە کە
ئەو شۆڕشە فەرهەنگیە دەبوایە لە سەرەوە دەستی پێ
کردبایە کە ئەویش نەدەکرا. بە هۆی ئەوەی کە
سەرکردە بڕوای وابوو کە نابێت بەدەنەی تەشکیلات
چاو و گوێچکەی زۆر بکرێتەوە و ببێتە ڕێگرێک لە سەر
ئەو ڕێگایەی کە ساڵە ها بوو ئەو چاوەڕوانی وەها
هەلێکی دەکرد. یەکێک لەم ڕێگەیانەش هەڵبژاردنی
خەباتی سیاسی و چەکداریەکە بە بڕوای من لە
سیستمێکی دیکتاتۆر ودژەئینسانی دا ئەو دووانە
تەواوکەری یەکترن. دوو بەڵگە هەیە کە لە
ناوحیزبایەتی ئێستا دا و لە ناودەسەڵاتی حیزبی
کوردی دا بۆتە باو. 1-ئەوەی کە دەگاتە لووتکەی
دەسەڵات یان بە جۆرێک لە جۆرەکان دەیگەیێننە
لووتکە، کەسانێکی خۆپارێز دەبن و هەموو کاتێک
هەوڵیان داوە کە پارێزگاری لە بوونی خۆیان بکەن
لەو شوێن وپێگەی کە پێی گەیشتوون. ئەمەش وا دەکات
کە زۆربەی کێشە و گرفتەکانی حیزب بشاردرێتەوە یان
لە لایەن دەسەڵاتەوە چەواشە بکرێت. بەڵگە یان
دەلیلی دووهەم ئەوەیە کە ئەو دەسەڵاتە ڕێگەیەکە
بۆ ئەوویست و داخوازیانەی کە لە ناخی ئینسان دایە
و ئەیانەوێ لەم رێگەوە ئاوات و ئامانجە شەخسی و
تاکەکەسێکان بەدەست بێنن. ئەم هۆکارەش وا دەکات کە
ئامانجە گشتێکان بکەونە پەڕاوێزەوە و ئامانجە
شەخسێکان جێگەی بگرێتەوە. ئەمەش ڕاستیەکی
حاشاهەڵنەگرە کە دەسەڵاتی پێشوو بەردەوام خەریکی
خۆپاراستن وخۆحەشاردان بووە لە کێشە وگرفتەکانی
ناوخۆ و دەرەوە، چ لە بوواری سیاسی و چ لە بوواری
تەشکیلاتی. لەمپەرێکی تر کە لە بەردەم گەشە و
گەورەبوونەوەی حیزب دابوو ئەوە بوو کە سەرکردایەتی
کۆمەڵە نەیدەتوانی یان نەیدەهێشت هێزەکەی لەبواری
سیاسی و کۆمەڵایەتی داپەروەردە بێت و بتوانێ لەدوا
رۆژدا پێگەی خۆی لە ناو تەشکیلات دا بکاتەوە ودوا
رۆژێک بێت بۆحیزب و نەتەوەکەی. دیار و ئاشکرایە
کە لەم جۆرە سیستمانەدا کە دەسەڵات بناغەی هەموو
شتێکە و سیستمیش بۆ خزمەتی دەسەڵات دامەزراوە
نەسلی ڕۆشنبیر و تازە پێگەیشتووی ئەمڕۆ ناتوانێ
گەشە بکات و لە خەباتێک کە خۆی هەڵیبژاردووە تووشی
شکست و بێ ئۆمیدی دەبێت. ئەم جۆرە سەرکردایەتیەش
لەبەر ئەوەی کە لە دەسەڵات پەڕاوێز نەکرێ هەمیشە
بە ترسەوە لە توێژی لاوان دەڕوانێت و وا سەیریان
دەکات کە ئەم گەنج ولاوانە پڕۆژەیەکن بۆ شۆڕشکردن
لە سەر دەسەڵاتەکەیان. یەکێکیتر لەو کێشانەی کە
کۆمەڵە تووشی دەبوو و جێگەی رەخنەی خۆی هەیە لەم
بابەتەم دا، ئەوەیە کە سەرکردایەتی کۆمەڵە زۆر جار
تووشی هەڵەی سیاسی دەبوو کە ئەم هەڵانەش تەنها
بەرۆکی سەرکردایەتی دەگرتەوە و ئەندامانی
کووردستان لەزۆربەی هەرە زۆری ئەم سیاسەتانەدا
بێبەش بوون. ئەمەش ئەوە دەگەیێنێ کە سەرکردایەتی
خۆی پێ ئەقڵی کوول بوو و مەیدانی دیالۆگ و
پێشنیاری لە سەر بابەتە سیاسێکانی رۆژ و هەروەها
لە سەر شێوەی هەڵسووکەوتی ئێمە لە گەڵ دنیای
دەرەوە هەتا ڕادەیەکی زۆر لە ئەندامان بەرتەسک
کردبۆوە و ئەندامان تەنها بۆ ئاگادارکردنەوە لە
کۆبوونەوە بەشداریان دەکرد. کاتێک کە سیستمێک نەبێ
بۆ لێپرسینەوە لە دەسەڵات و بەڕێوبەر،
دووبارەبوونەوەی هەڵەکان زۆر ئاساییە. سەرکردایەتی
کۆمەڵە بە دەیان جار لە لایەن هاوڕێیانی ئەندامەوە
ڕەخنەی تووندی لێ دەگیرا و ئاگاداری هەڵەکان
دەکرانەوە، یەکێک لە بەرچاوترینیان چۆنێتی دروست
کردنی بەرەیەکی کووردستانی بوو لە ناو حیزبە
رۆژهەڵاتێکانی کووردستان کە ئێستاش کە ئێستایە ئەم
پڕۆژەیە سەری نەگرت. دەلیلی سەرنەگرتنەکەشی
هەڵدەگەراوە سەر خۆبەزلزانین وکەس بە هیچ زانینی
تەشکیڵات کە نەتوانرا ئامانجەکەی بپێکێت. بەڵام
هاوڕێیانی کۆمیتەی ناوەندی بە پاستاو هێنانەوە و
داپۆشینی هەڵەکانیان وایان دەزانی کە ئاو بە
ئاگرەکە دا کراوە و ئەم ڕەخنانەش وەک دەیان ڕەخنەی
تر لەبیر دەچنەوە. بەڵام وڵام نەدانەوە و پاستاو
هێنانەوەی ئەم کێشانە وای کرد کە لە سەرکردایەتی
حیزبیش، هاوڕیانێک هەستی خۆیان سەبارەت بە کێشە و
گەندەڵێکان بدرکێنن و لە هەموو شتێکیان دەست
هەڵگرن بۆ نەهێشتنی ئەم سیستمە لاواز و سەلیقەییە
کە تەنها ئامانجە تاکە کەسێکانی تێدا بەدی دەکرا.
ئەم حەقخوازیەش لە کۆنگرەی 11حیزب دا بە بەربڵاوی
باسی لێکرا و ئاشکرابوو. من لێرەدا بە پێویستی
نازانم کە باسی وردەکاری و چۆنێتی تەواو بوونی
کۆنگرەکە بکەم، بەڵام بەڵێنەکانی سکرتێری گشتی بۆ
چارەسەری ئەم وەزعە و کێشانە دووپات دەکەمەوە.
لێرەدا دەبێ بڵێین کە هەرکەس ڕەخنە لە ڕابردووی
خەراپی خۆی نەگرێ مەحکوومە بە دووپاتکردنەوەی
ڕابردووی. کاک عەبدووڵای مووهتەدی لە کۆتایی
کۆنگرەی 12هەم دا بەڵێنی دا کە ئەم کێشە و
ناکۆکیانە نامێنێ و تا ئەو جێگەی کە بتوانێ
چارەسەرێکی دروست بۆکێشەکان دەبینێتەوە و بە
هاوکاری هەموو هاوڕێیانی دڵسۆزی چارەسەری کێشەکان
دەکەن. هەر لەو کۆنگرەیەش دابوو کە کاک عەبدووڵای
مووهتەدی هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە و هاوڕێ ڕەزای
کەعبی وهتد... بە کەسانێکی دڵسۆز ناوزەد کرد و
ئەوانی بە شۆڕشگێڕێکی ماندوو نەناس وەسف کرد. دوای
تەواو بوونی کۆنگرەی 11ی کۆمەڵە سکرتێری گشتی
بەڵێنەکانی بیرخۆی هێناوە و دەستی کرد بە
سەرکۆنەکردن و ناوزڕاندن و سەرکووتی هاوڕێیانێک کە
لە کۆنگرەدا بەڵینی پێدابوون کە بە باشترین شێوە
وڵامی ڕەخنە و پێشنیارەکانیان دەداتەوە و کۆمەڵە
لە تەنگەژەی لێکترازان دەپارێزێت. بەڵام سیاسەتی
نادروست و سەرکووت وای کرد کە کێشە و ناکۆکێکانی
ناوحیزب رۆژ لەگەڵ رۆژ برینەکەی قووڵتربێت و
نەتوانرێ هیچ گۆڕانکاریەک لەو سیستمە گەندەڵ
وپاوانخوازەدا بەدی بکرێت. ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ فشاری
باڵی پاوانخواز بۆ سەر هاوڕێیانێک کە ڕەخنە و
پێشنیارەکانیان سەبارەت بە سیاسەتی گشتی کۆمەڵە
وسیستمە سەلیقەیێکەی ودامەزراندنی سیستمێکی یاسایی
وئەمڕۆیی کە بتوانێت چارەسەرێک بێت بۆ نەهێشتنی
دیکتاتۆڕی حیزبی و کاریزمادرووستکردن وکۆتایی
هێنان بەو قەیرانە کە سیستمەکە دێمۆکراسی ناوخۆیی
شەرتی یەکەمی بێت، زیاتر و زیاتر دەبوو. لایەنی
پاوانخواز هەرجارە و بەشێوەیەک بەرەنگاری هاوڕێانی
ڕێفۆڕم وچاکسازی دەبوونەوە و بە خەراپترین شێوەکە
هەتا ئێستا لە ناو هیچ حیزبێکی کوردی دا ئەو شێوە
لە سەرکوت و ئازاردانە نەبینراوە هاوڕێیانی دوێنێی
خۆیانیان دەکردە ئامرازێکێک بۆشاردنەوەی
گەندەڵکانی خۆیان و هێشتنەوەی ئەودەسەڵاتەی کە
تەنیا ئاواتە تاکە کەسێکانی تێدا وەدیدەهات.
دەرکردن وقسە و قسەڵۆک هەڵبەستن وناوزڕاندن
وبەرخوردی فیزیکی وترساندن وتۆقاندنی ڕەوتی ڕێفۆڕم
لەدەسەڵاتی پاوانخواز،هاوڕێیانی ئێمەی ڕۆژ لەگەڵ
رۆژ وجار لە گەڵ جار لە سەر ئالوگۆر لەحیزبەکە دا
پتەوتر دەکرد. بە پلاتفۆڕمێک کە هاوڕێیانی ئێمە
سەبارەت بەچاکسازی ونوێخوازی لەسیاسەت ودەسەلات دا
نووسرابوو،دژایەتی باڵی پاوانخواز پەرەی سەند و لە
بیری ئەوە دابوون کە بە هەر شێوەیەک بێت ئێمە
پەرتەوازە بکەن وئەم ڕەوتە حەقخوازە بنەبڕبکەن. بۆ
ئەو سیاسەتەش کەدوور بوو لە هەر چەشنەدێمۆکراسیەک
وهەڵوێستی ئینسانە شۆڕشگێڕەکان، پەنایان برد
بۆحکومەتی هەرێم و ویستیان لەوڕێگەوە پاکتاوی
ئەوبیر و بۆچوونانە بکەن کەدەسەڵاتەکەیانی دەخستە
مەترسیەوە.بەڵام زۆری نەخایاند کەحکومەتی هەرێم
ئاگاداری کردەوەکانیان سەبارەت بە ناکۆکێکانی ناو
حیزب کرایەوە و ئەوانیش خۆیان وەک بێلایەن ناساند
ولەحەولی ئەوەدا بوون کە چارەسەرێک بۆقەیرانی ناو
کۆمەڵە بدۆزنەوە ونەهێڵن کە کۆمەڵە لەیەک بترازێت.
بەڵام حەولەکانیان بۆ ئەم مەبەستە بێ ئاکام مایەوە
و بەگرتنی کۆنگرەی بەناو12ی پاوانخوازەکانی
ناوکۆمەڵە، کە هاوڕێ حوسێنی شەبەق ناوی نا(
کۆنگرەی مەرگی هاوڕێیەتی)خەتێکی سوور بەسەر دیالۆگ
ولێک حاڵیبوون داکێشرا. ئەوەبوو بەڵێنی سکرتێری
گشتی بە هاوڕێانێک کە بێجگە لە خزمەت بە کۆمەڵە و
ڕێبازەکەی هیچی تریان بۆخۆیان دەستەبەر نەکردبوو.
کەسێک کە ئەوەندە لە بیری دوارۆژی خۆی وخێزانەکەی
دابێت وکۆمەڵە وەک کۆمپانیایەکی پارەکۆکردنەوە
بەکاربێنێ بۆدواڕۆژی خۆی ونەوەکانی دەبێ چاوەڕوانی
وەهاسیاسەتێکی شەرمەزاریانەت لێی هەبێت. هەموو
ئەمانە وامان لێ دەکات کەچاو بە ڕابردوومان دا
بخشێنینەوە و تێبگەین کەحیزبی تاکەکەسی
وکاریزمادروست کردن چۆن ئامانجەگشتی و ئینسانێکان
کە بۆڕزگارکردنی چینێک ونەتەوەیەک هێزی
بۆکۆدەکرێتەوە و هەڵسووڕان وماندوو نەبوونی لە
ڕادەبەدەری پێویستە، بەرەو نەمان دەبا وتووشی
هەناسە بڕکێی دەکات. ئێمە هەموومان دەبێ خومان بە
خەتابار بزانین و ڕەخنەیەکی دروست لە کار
وکردەوەکانمان بگرین کە ڕابردووی خۆمان وحیزبمان
دروستکراوی خۆمانە ونابێت خۆمانی لێ بشارینەوە.
پێداچوونەوە بەڕابردوومان بەچاوێکی ڕەخنەگرانە
وامان لێدەکات کەدان بە هەڵەکانمان دابنێین
وبەرێگە چارەیەکی گونجاو ویاسایی، بەگژ ڕابردوومان
دابچینەوە وچیتر خەڵک چاوەڕوانی دووشەقەبوون
ودووپاتبوونەوەی هەڵەکانمان نەبن وئەو باوەڕە لە
ناودڵی خەڵکی زەحمەتکێش وماندوولە زوڵم و زۆر
وسەرکوت زیندووبکەینەوە کەکۆمەڵە ئاڵاهەڵگری
رزگاری هەمووچینێکی بەشخورا وبەشمەینەتی کوردستانە
وبۆنەهێشتنی هەرچەشنە زووڵمێک ودژی هەرچەشنە
بێمافیەک ،هەتا سەرکەوتن ناوەستێت وخەباتی ڕەوای
گەلەکەی بەرە وئاسۆیەکی ڕوون هان دەدات. کۆنگرەی
12ی کۆمەڵەبەرێوەیە، کۆنگرەیەک کەچارەنووسی حیزبی
داهاتوومان دیاری دەکات. هەموو کادر وئەندام
وپێشمەرگەکانی کۆمەڵەدەبێ چ لە بواری سیاسی وچ لە
بواری تەشکیلاتی دا، بۆدامەزراندنی حیزبی داهاتوو
کە لە هەموو بوارێکدا حیزبێکی تۆکمە وئەمڕۆیی بێت
ویاساحاکم وحوکم دەر ودێمۆکراسی شەرتی یەکەمی
حیزبایەتی بێت، ئاستی تێگەیشتن وروانینی خۆیان وەک
شۆڕشگێڕێک بەرنەسەرەوەتر لە جاران وخۆیان
تەیاربکەن لەوبوارانەی کەکۆنگرەیەکی
سەرکەوتوودەیەوێت و رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستێتی
بۆدەربازبوون لەوهەموو نەهامەتیەی کەبەسەری
داهاتووە. ئەم کێشە و ناکۆکیانەی کە لێرەدا باسی
لێوەکراوە بەقەد نیوو هیندی ئەوکێشانە نابێ کە لەم
چەند ساڵەدا ڕووی داوە وبەرەوڕووی خۆمان
وحیزبەکەمان بۆتەوە کە هەموو سەرچاوەکەی
دەگەرێتەوە بۆ ئەو کانیەی کە لە یەکەم ڕۆژەکان دا
ئاوەکەی لێڵ کراونەتوانرا بەڕوونی بمێنێتەوە
وخەڵکی بێویژدان وخۆپەرەستیش لەم ئاوە لێڵە ماسی
خۆیان گرت. من لێرەدا قسەوباسەکانم تەواودەکەم
وهیواشم ئەوەیە کە توانیبێتم خوێنەرم لە هەڵوێست
ونووسراوەکەم تێگەیاندبێت. چاوەڕوانی ناخۆشە،بەڵام
کاتێک کەچاوەڕوانێکەت ئاوات وئامانجە گشتێکان دەکا
بەسەرچاوە،ئیترهەست بەبینینی دواڕۆژی ئامانجەکانت
، دانبەخۆداگرتن وماندوونەبوونت تێدا
دەبوژێنێتەوە. بە هیوای دواڕۆژێکی پڕلەدەستکەوت
بۆنەتەوەکەمان. سەرکەوتووبێت بزووتنەوەی
شۆڕشگێڕانە و حەقخوازانەی گەلی چەوساوە و بندەستی
کورد.
ئێمە ی نە مام گڕە مان دی
گڕەمان دێ وناکوژێینە وە
ئێوە ش…………….کە
گڕتان دی ،داگیرسێنەوە
رێکەوتی:1152008 زایینی
گهر بۆچوونێکت ههیه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکهن که پهیامهکهتان لهسهر
کام بابهته
مافی بڵاوکردنهوهی ئهم
بابهته بۆ ههڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سهرچاوه
کهڵک وهرگرتن لهم بابهته ئازاده
|