|
پرۆژه‌ی(سات و سه‌ودای مه‌زن)
و
ڕاپۆرتی ئه‌م دواییانه‌ی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا
ئاماده‌کار و نووسه‌ر
: حسن داعی
وه‌رگێڕ
: که‌ریم دانشیار
ئاماژه و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی کورتی سه‌رپێیی:
وه‌رگێڕانی بابه‌ت ئه‌مه‌ناگه‌یه‌نێت که‌وه‌رگێڕی
بابه‌ته‌که له‌خه‌تی فیکریی نووسه‌ری
بابه‌ته‌که‌نزیکه. ده‌قی دوور‌و درێژی ئه‌م
بابه‌ته بۆیه‌کراوه‌ته‌کوردی،
چونکه‌له‌بابه‌ته‌که‌دا چه‌ند خاڵی گرنگی تێدایه
که‌ده‌یهێنێ جارێک بخوێندرێته‌وه.
لۆبی (Lobby)
چییه؟
وشه‌ی لۆبی (Lobby)
له‌فه‌رهه‌نگنامه‌ی ئینگلیزی دا به‌واتای خۆ
تێخزاندنی که‌س و که‌سانێک له‌سیسته‌می سیاسیی
وڵاتێک هاتووه، که‌بۆ‌مه‌به‌ستگه‌لی جۆراوجۆری
خۆیان که‌ڵکی پێویستی لێ وه‌ر‌گرن. لۆبیسته‌کان
هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ک چل مێرده‌یه‌کی(ئه‌هرۆم)
به‌توانا، ده‌زگای بڕیارده‌ری وڵاته‌که‌به‌چه‌شنێک
ببزێون، که‌بڕیاره‌کان‌له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیی
ئه‌وانه‌وه‌ده‌نگ وه‌رنه‌گرن. به‌گۆته‌یه‌کی
ڕه‌وانتر، لۆبی کردن به‌چالاکیی گروپ و تاقمگه‌لێک
ده‌گوترێت که‌توانیبێتیان‌قورسی و کارکردێکی
وه‌هایان له‌سه‌ر نوێنه‌رانی په‌ڕله‌مان و
کاربه‌ده‌ستانی ئۆرگانی دیکه‌دانابێ، که‌له‌کاتی
پێویست دا‌بریاری دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان
نه‌زۆک بکرێت. بۆ نموونه، لۆبیسته‌کانی حکومه‌تی
ئیسلامیی ئێران ڕه‌گ و ڕیشه‌یان ده‌نێو سیسته‌می
ئیداریی ئه‌مریکا داکوتاوه‌و گه‌لێک جاران
به‌هه‌ڵخڕاندنی ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌ی
ئه‌مریکاییه‌به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانییه‌کان و
سازکردنی خۆپیشاندان و مانگرتن و دانیشتنی سیاسی،
ده‌بنه‌هۆی ئه‌مه‌که‌ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا
له‌په‌ڕله‌مانه‌که‌ی خۆیدا نه‌توانێ ده‌نگی
ئه‌رێنی بۆ سه‌پاندنی بڕیاری گران دژ به‌ئێران
وه‌ده‌ست بێنێت.
وشه‌ی لۆبی له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤدی زایینی‌دا
له‌بریتانیا داکه‌وت . له‌و سه‌رده‌مه‌دا،
ڕوناکبیران بۆ دیداری نوێنه‌رانی په‌رله‌مان،
به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوونه‌کانیان
سه‌ردانی نوێنه‌رانیان ده‌کرد و له‌ده‌ره‌وه‌ی
په‌رله‌مان و له‌ژوورێکی تایبه‌ت دا کۆ
ده‌بوونه‌وه؛ ئه‌و تالاره‌ی که‌ڕوناکبیر و
نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی تێدا کۆ ده‌بوونه‌وه،
ساڵۆنی چاوه‌ڕوانیی لۆبییه‌کانی پێده‌گوترا و ئه‌و
که‌سانه‌ی که‌له‌و هۆڵه‌دا چاوه‌ڕوانی هاتنی
نوێنه‌رانیان ده‌کرد، به‌لۆبیست و به‌وتووێژ و
گوڕینه‌وه‌ی بیر و بۆچوونه‌که‌شیان ده‌گوت (لۆبی
کردن).
لۆبیی کوری
ماوه‌یه‌که‌ده‌نگۆی سازبوونی لۆبیی کوردی
له‌ئه‌مریکا به‌گوێی هه‌نده‌بیسه‌رێک گه‌یشتووه.
هاوده‌م ده‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه، واته‌واتێکیش
هه‌یه‌که‌گۆیا هیچ هه‌نگاوێک بۆ سازکردنی (لۆبی)ی
کوردی پێشوه‌نه‌چووه، چونکه‌ده‌گوترێت ئه‌و
بڕه‌پاره‌یه‌ی که‌له‌لایه‌ن دانه‌رانی لۆبیی کوردی
بۆ ئه‌مریکا ناردراوه، تووشی ئازاری گه‌نده‌ڵی
هاتووه‌و به‌فیڕۆ چووه.
هه‌روه‌ها به‌گۆێره‌ی وتووێژی(ستێڤان) ده‌گه‌ل
(پروفیسۆر دلاوه‌ر)، که‌سه‌باره‌ت به‌لۆبیی کوردی
کراوه، وا ده‌رده‌که‌وێت که‌کوردی زانا و
پسپۆڕانی بواری لۆبی کردن له‌ئه‌مریکا و
له‌ئه‌وروپا گه‌لێک زۆرن. ئه‌م گشته‌زانا و
پڕۆفیشناڵانه‌ئه‌گه‌رچی له‌ئه‌وپه‌ڕی خه‌مخۆری و
وڵاتپارێزی دان، به‌ڵام حکومه‌تی کوردی و
نوینه‌رانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاوڕیان لێ
ناده‌نه‌وه‌و به‌هه‌ندیان ناگرن. زۆربه‌ی ئه‌و
كوردانه‌ی هه‌نده‌ران له‌ره‌فتارو هه‌ڵوێستی
حكومه‌ت و حیزبه‌سیاسییه‌كانی كوردستان دڵگرانن و
زویر بوونه و، بۆیه‌خۆیان به‌غه‌ریب ده‌زانن.
ئه‌وه‌بووه‌ته‌هۆیه‌كی گرنگی لاوازبوونی لۆبی
كوردیی نه‌ک ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكا دا، به‌ڵكو له
سه‌رتاپای جیهاندا.
که‌ریم
********************
له‌ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یاری ساڵی
2003 دا، واته‌چه‌ند ڕۆژێک دوای ڕووخانی ڕژێمی
به‌عس له‌به‌غدا،
«
تام گولده‌یمه‌ن
Tom Guldiman»ی
باڵوێزی سویسرا له‌تاران گه‌یشته‌واشنگتن. وا
ده‌خوێندرایه‌وه‌که‌ناوبراو له‌لایه‌ن ڕژێمی
ئێرانه‌وه‌هه‌ڵگری په‌یام و پێشنیارێک بێت
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی سه‌رجه‌م کێشه‌و
گرفته‌کانی نێوان ئێران ـ ئه‌مریکا؛
پێشنیاره‌که‌بریتی بوو له‌چه‌شنه‌پڕۆژه‌یه‌کی
سه‌وداگه‌ری که‌به(سات و سه‌ودای مه‌زن) ناودێر
کرابوو. نه‌فسی په‌یام و پێشنیاره‌که‌و، وڵامی
ئه‌مریکا به‌وان، به‌ماوه‌ی سێ ساڵان په‌رده‌ی
نهێنی به‌سه‌ر داکێشرا؛ هه‌تا له‌سه‌ره‌تای ساڵی
2006 و دوای ئه‌وه‌یکه‌په‌روه‌نده‌ی ئه‌تۆمیی
ڕژێمی ئێران خرایه‌به‌ر ده‌ستی شۆرای
ئه‌منییه‌ته‌وه، که‌سێک به‌ناوی
(تریتا
پارسی)
سه‌رۆکی شۆرای نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌مریکاییه‌به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانییه‌کان (NIAC)،
روونووسێک له‌و پێشنیاره‌ی خسته‌به‌ر ده‌ستی
ئاژانسه‌خه‌به‌رییه‌کان و، ئه‌وتۆیشی ڕاگه‌یاند
که‌ئه‌م به‌رگه‌یه‌له‌لایه‌ن‌کاربه‌ده‌ستێکی
پایه‌به‌رزی ئێرانییه‌وه‌به‌و ئه‌سپێردراوه.
له‌ماوه‌ی تێپه‌ڕینی دوو ساڵدا، چیرۆکی
ئه‌م(سات و سه‌ودا مه‌زنه) و پڕۆپاگانده‌ی هێور
جووڵانه‌وه‌ی ڕژێمی ئێران له‌ئاست ئه‌مریکا، وه‌ک
مایکرۆفۆنی پروپاگانده‌ی ده‌زگای لۆبیی مه‌لاکانی
لێهات له‌ئه‌مریکا دا و، له‌زۆربه‌ی‌باس و
خواسه‌کانی که‌ده‌رباره‌ی ئێران ده‌کردرا،
په‌نجه‌له‌سه‌ر هه‌ل به‌فێڕۆدانه‌کانی
ئه‌مریکا‌داده‌ندرا. ڕژێمی ئێران ده‌یگوت
که‌ئه‌وه‌هه‌ر خۆیانن ده‌سپێشخه‌ر و پێش هه‌نگاون
بۆ تواندنه‌وه‌ی کێشه‌کان و، ئه‌وه‌دانیشتووانی
کۆشکی سپین خۆ له‌قه‌ره‌ی سازان ناده‌ن و
به‌رده‌وام خه‌ریکی پیلانگێڕانن بۆ لابردنی ڕژێمی
تاران.
بانگه‌شه‌ی داموده‌زگای لۆبیی ڕژێمی ئێران
له‌ئه‌مریکا له‌مه‌ش هه‌ورازتر هه‌ڵکشا بوو. بۆ
وێنه‌له‌بڵاڤۆکێک دا که
(تریتا
پارسی)
ساڵێک پێشتر به‌ئیمزای گروپ و لایه‌نه‌کانی دژ
به‌شه‌ڕی ئێران و ئه‌مریکایی گه‌یاند بوو،
ئاماژه‌ی به‌مه‌کردبوو که‌له‌ماوه‌ی بیست و شه‌ش
ساڵی ڕابوردوو دا، ئه‌وه‌ئه‌مه‌ریکایه‌له‌دانیشتن
و دیالۆگ ده‌گه‌ڵ ئێران خۆ ده‌بوێرێت
.
ده‌نگۆی چیرۆکی(سات و سه‌ودای مه‌زن) له
هه‌لومه‌رجی ئێستا، واته‌دوای ڕاپۆرتی نوێی
ده‌زگای زانیاریی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ ئه‌و
پرۆژه‌یه، دوو ئه‌وه‌نده‌به‌رز بۆوه‌و لۆبیی
ڕژیمی ئێرانیش بۆ چه‌سپاندنی سه‌لیم بوونی ئێران،
خوازیاری لابردنی هه‌ر چه‌شنه‌زه‌خت و گوشارێک بوو
له‌سه‌ر حکومه‌تی تاران. له‌ئاکامدا و دوا به‌دوای
بڵاو بوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی نوێی ده‌زگای زانیاریی
ئه‌مه‌ریکا، ته‌له‌ڤیزیۆنی (CNN)یش،
که‌لایه‌نگرێکی قورس و قایمی دۆستایه‌تیی ئێران و
ئه‌مریکایه، به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ(تریتا
پارسی) پێک هانی. ناوبراو له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا
به‌پوختی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی (سات و سه‌ودای مه‌زن)ی
ڕژێمی ئێرانی ڕاوه‌ستا. هه‌ر دوا به‌دوای ئه‌م
دیداره، له‌لایه‌ن شۆڕای په‌یوه‌ندییه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا«
Council on Foreign Relations»
، که‌گرنگترینی ئه‌نستیتوتی لێکۆڵینه‌وه‌کانی
ئه‌مه‌ریکاییه، به‌مه‌به‌ستی تاو و توێکردن و
وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر
په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و ئه‌مه‌ریکا و
چۆنییه‌تیی (سات و سه‌ودای مه‌زن)، تریتا پارسی
بانگهێشت کرا.
له‌م نامیلکه‌یه دا، هاوکات ده‌گه‌ڵ
هه‌للاجی کردنی پڕۆژه‌ی به‌رباس، جێگه‌و پێگه‌ی(تریتا
پارسی)
و ڕێکخراوه‌که‌ی، بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
ده‌خه‌ینه‌به‌ر دید و هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێنه‌ران.
هه‌ره‌وه‌ها نیشان ده‌ده‌ین که‌ته‌واو
به‌پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی لۆبیی ڕژێمی ئێران،
هه‌ر نه‌ک له‌سیاسه‌تی گشتیی ئه‌مه‌ریکا(له‌ماوه‌ی
ساڵانی ڕابوردوو) دا، بۆ داڕوخاندنی ڕژێمی
مه‌لایان بیریشی لێ نه‌کراوه‌ته‌وه،
بگره‌به‌پێچه‌وانه، به‌ده‌کارهێنانی
سیاسه‌تی(نه‌شیش بسووتێ و نه‌که‌باب)، له‌لایه‌ک
بزووتنه‌وه‌ی دێموکراسی خوازیی خه‌ڵکی ئێرانی کز و
نه‌خۆش کردووه‌و له‌به‌رێکی تریشه‌وه‌بۆته‌هۆی هار
و یانیگرتر بوونی مه‌لاکان و، له‌ئاکام دا
هێزه‌پاوانخوازه‌توندڕه‌وه‌ئایینییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێزیان هاتۆته‌به‌ر و
گه‌شه‌یه‌کی بێ چه‌ند و چۆنیان
کردووه.له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وانیش دا، هێزه شۆڕشگێر و
ئاشتیخواز و ڕادیکال و‌دێموکراته‌کانی مه‌ڵبه‌ند
تووشی کزبوون و داکه‌وتن هاتوون.
گه‌ڵاڵه‌ی پرۆژه‌ی(سات و سه‌ودای مه‌زن) ،
له‌لایه‌ن(
سادق خه‌رازی)
واته‌باوک سالاری(لۆبی)ی رژێمی ئێران له‌ئه‌مریکا
په‌یڕێژی کرا و به‌هاوکاریی باندی (تریتا پارسی) و
(باب نه‌ی«
Bob Ney»)
وه‌ڕێخرا. ئامانجی سه‌ره‌کیی داموده‌زگای ناوبراو
، هه‌ر ببڕای ببڕا بۆ چاره‌سه‌رکردنی لێبڕاوانه‌ی
کێشه‌ی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا ده‌گه‌ڵ ئێران
نه‌بووه، به‌ڵکه‌ته‌نیا و ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی
ئه‌هوه‌ن کردنه‌وه‌ی کورت خایه‌نی ئه‌و
نائارامییانه‌یه‌بووه‌که‌ده‌بنه‌ئاسته‌نگ له‌سه‌ر
ڕێی پرۆژه‌ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران. له‌ڕاستیدا،
هه‌موو هه‌وڵ و ده‌ولی ڕژێمی ئێران کڕینی ئه‌و
وه‌خت و کاته‌یه‌که‌بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م چه‌ند کار
و به‌رنامه‌گرنگانه، پێویستێتی: 1 ـ به‌ئه‌نجام
گه‌یاندنی
پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی. 2 ـ به‌هێزکردنی سیاسه‌تی
داگیرکه‌رانه‌له‌عێراق و لوبنان و فلستین دا . 3 ـ
لادانی نه‌یارانی سوپای پاسداران و ئه‌حمه‌دی نژاد
له‌نێو وڵات دا، که‌ده‌بێته‌یه‌کده‌ست کردنی
ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی.
وتووێژی ئه‌مه‌ریکا و ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران
هه‌ر ئه‌و سه‌روبه‌نده‌ی که‌سادق خه‌ڕازی ده‌گه‌ڵ(
گولده‌یمان)ی
باڵوێزی سویسرا بۆ داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌ی (سات و
سه‌ودای مه‌زن) یه‌کتریان ده‌بینی و خه‌ریکی
وتووێژان بوون، به‌رپرسانی مه‌زنپایه‌ی سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، هاوده‌م و
هاوکات و زۆر به‌نهێنی، شان به‌شانی
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی دانیشتبوون و به‌فه‌رمی
خه‌ریکی وتووێژان بوون. له‌وانه‌یه‌سه‌لماندنی
ئه‌م ڕاستییه، که‌ئه‌مه‌ریکا و ڕژێمی مه‌لایان بۆ
داڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن له‌مێژ بوو خه‌ریکی
سه‌ودای سه‌ربه‌سه‌رانه‌ی(بده‌و وه‌رگره)بوون،
هاسان نه‌بێت و ته‌نانه‌ت زۆریش به‌دوور له‌زه‌ین
و گومان بێت. به‌ڵام ڕاستییه‌کانی پشتی په‌رده‌ی
سیاسه‌ت وا‌نیشان ده‌ده‌ن که‌به‌ر
له‌وه‌یکه‌خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا و زۆربه‌ی
سیاسه‌توانه‌کانیشی سه‌باره‌ت به دوایین
ساخبوونه‌وه‌ی کۆشکی سپی ئاگادار بووبن،
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا
له‌گه‌رمه‌ی هاوکاری دابوون و بۆ داهاتووی عێراق
پلانیان داده‌ڕشت.
وتووێژ و هاوکاریی نهێنیی نێوان دوو وڵاتی
ناوبراو، له‌ده‌سپێکی هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر
ئه‌فگانستان(2001) ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌م
وتووێژانه‌به‌ماوه‌ی(18)مانگ و له نێوان
پایه‌به‌رزترینی نوێنه‌رانی ئێران و ئه‌مه‌ریکا دا
به‌رده‌وام بوون. دوو مۆره‌ی سه‌ره‌کیی ڕژێمی
ئێران له‌دانیشتنه‌کاندا، یه‌کیان«
محمد جواد زه‌ریف»
نوێنه‌ری ئێران له‌په‌رله‌مانی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌وی تریان«که‌مال
خه‌ڕازی»
وه‌زیری ده‌روه‌ی کۆماری ئیسلامی بوون. دوو
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکاش، یه‌کیان(زه‌ڵمای خه‌لیل)
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وی تریان(
ڕایان کڕوکه‌ڕ)
له‌وزاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بوو که‌هه‌ر
ئێستاکه‌سه‌رباڵوێزی ئه‌مریکایه‌له‌به‌غدا.
(
هوشه‌نگی ئه‌میر ئه‌حمه‌دی)ش
که‌سه‌رۆکی شۆڕای ئه‌مریکایی ـ ئێرانی (AIC)
بوو، یه‌کێکی تر له‌به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌کان
بوو. ناوبراو هه‌تا ساڵی 2002 ی زایینی،
مۆره‌یه‌کی چالاکی لۆبیی ڕژێمی ئێران
له‌ئه‌مه‌ریکا بوو. دوای ئه‌وه‌ی که‌داستانی(سات و
سه‌ودای مه‌زن) له‌سه‌ر ده‌ستی(تریتای پارسی)
بڵاوبوویه‌وه، ناوبراو خۆی خزانده‌نێو هه‌راکه‌و،
وه‌ک هه‌واڵنێرێکی چالاکی لۆبی، هه‌موو ڕۆژێک
هه‌واڵی ڕووداوه‌کانی به‌فه‌رمی بڵاو ده‌کرده‌وه.
ئاخر جاری که‌نوینه‌رانی دوو وڵات بۆ
وتووێژان دانیشتن، ڕۆژی‌سێیه‌می مانگی ئه‌یاری
ساڵی 2003 بوو. له‌م دانیشتنه‌دا، زه‌لمای خه‌لیل
به‌محمد جه‌وادی زه‌ریف ده‌ڵێ که، به‌پێی ئه‌و
زانیاریانه‌ی به‌ئه‌مه‌ریکا گه‌یشتوون، له‌لایه‌ن
ڕێکخراوه‌ی ئه‌لقاعیده‌وه‌پلانی کرده‌وه‌یه‌کی
ترۆریستی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست داڕێژراوه‌و
بڕیاره‌هه‌ر له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی دواییدا
بێته‌ئاراوه. خه‌لیل زاد له‌نوێنه‌رانی کۆماری
ئیسلامیی ئێرانی ویست که‌بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی
پلانی ناوبراو، پێویسته‌کۆماری ئیسلامی له‌و چه‌ند
به‌رپرسانه‌ی ئه‌لقاعیده‌که‌له‌ئێران ده‌ژین و
گۆیا له‌به‌ندیخانه‌دان، بکۆڵێته‌وه‌و زانیاری‌یان
لێ وه‌ربگرێت.
ڕژێمی ئێران که‌هه‌تا ئه‌و دانیشتنه‌به‌گه‌لێک
له‌ئامانجه‌کانی خۆی له‌عێراق گه‌یشتبوو،
داواکارییه‌کانی خه‌لیل زادی خسته‌پشت گوێ
و‌هه‌رکه‌له12 ی مانگی ئه‌یار، له‌ئاکامی چه‌ند
کرده‌وه‌ی تروریستی له‌وڵاتی سعودی دا حه‌ڤت
سه‌ربازی ئه‌مریکی گوژران، به‌رپرسانی ئه‌مریکا
به‌فه‌رمی ڕایانگه‌یاند که‌بکه‌رانی ئه‌م
کرده‌وه‌ترۆریستیه‌ده‌گه‌ڵ سه‌رانی
ئه‌لقاعیده‌له‌تاران په‌یوه‌ندیی ته‌له‌یفوونییان
هه‌بووه؛ که‌واته‌ڕژێمی ئێران ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسی
ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ده‌ناسرێت.
له24 ی مانگی ئه‌یار دا،(جوادی
زه‌ریف)
به‌مه‌به‌ستی دانیشتن و وتووێژ ده‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی
ئه‌مریکی گه‌یشته‌ژه‌نێڤ، به‌ڵام نوینه‌رانی
ئه‌مریکی ئاماده‌ی دانیشتن نه‌بوون و به‌م
ته‌رتیبه‌دانیشتن و وتووێژی هه‌ژده‌مانگه‌ی ئیران
و ئه‌مریکا جه‌مام بوو. له‌ڕوانگه‌ی ئه‌مریکاوه،
ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران هاوکات ده‌گه‌ڵ نیشاندانی
ڕواڵه‌تی دۆستانه‌له‌دانیشتن و وتووێژه‌کاندا،
به‌هه‌موو تواناییشیانه‌وه‌خه‌ریکی خه‌نجه‌ر
وه‌شاندن له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دا
بوون. ئه‌مه‌وا ده‌نوێنێت که‌دۆستایه‌تی و
دانیشتنه‌کانیان به‌مه‌به‌ستی گێژداغکردنی
به‌رپرسانی ئه‌مریکییه‌کان بووه. به‌ڵام
وه‌ستاندنی وتووێژه‌کانیش ئه‌م واتایه‌یان
نه‌ده‌به‌خشی که‌ئه‌مریکا به‌ره‌و سیاسه‌تی
توندوتیژی بڕوات و خه‌یاڵی داڕماندنی ڕژێمی کۆماری
ئیسلامی هه‌بێت.
بۆ زانیاری زیاتر: (تام گولده‌یمان)ی
باڵویزی سویسرا له‌تاران، ڕێک ئه‌و
کاته‌گه‌یشته‌واشنگتن، که‌ئه‌مه‌ریکا بۆ
دۆزینه‌وه‌ی شوێن پیی ئه‌لقاعیده، داوای هاوکاری
له‌ئێران کردبوو، به‌ڵام هێشتا ته‌قینه‌وه‌کانی
عه‌ره‌بستان رووی نه‌دابوو.
نه‌خشه‌ی ڕێگا بۆ ئه‌کتیڤ کردنی(سات و سه‌ودای
مه‌زن)
پێشنیار‌ی ڕژێمی ئێران بۆ پێشکه‌ش کردنی
پرۆژه‌ی(سات و سه‌ودای مه‌زن)، له‌سه‌ر
لاپه‌ڕه‌یێکی به‌بێ ئیمزا تایپ کرابوو. ئه‌م
پێشنیارنامه‌یه، ده‌گه‌ڵ یادداشتنامه‌یه‌کی
باڵوێزی سویس، له‌ڕۆژی چواره‌می مانگی ئه‌یار
له‌ڕێگای وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویسه‌وه بۆ
وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا فاکس کرا.
پێشنیارنامه‌که‌بریتی بوو له‌دوو به‌ش؛ به‌شی
یه‌که‌م ئه‌و ویست و داخوازییانه‌ی ده‌باوه‌ش
ده‌گرت که‌ئێران داواکاری بوو. به‌گوته‌ی باڵوێزی
سویسرا، گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌م پێشنیاره‌به‌رهه‌می
چه‌ندین دانیشتن و گوفتگوی ئه‌و و سادقی خه‌ڕازی
باڵوێزی ئێران له‌فه‌ڕه‌نسه‌بووه که‌له‌سه‌ری ڕێک
که‌وتبوون. به‌گوته‌ی سادقی خه‌ڕازی، عه‌لی
خامنه‌ای ده‌گه‌ڵ هه‌شتا و پێنج له‌سه‌تی
نووسراوه‌ی پێشنیارنامه‌که‌ڕێک و هاوده‌نگ بووه.
له‌پێشنیارنامه‌که‌دا ڕژێمی ئێران شه‌ش داخوازی
روو به‌ئه‌مریکا ڕاگرتبوو، که‌بریتین له:
1 ـ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌مه‌به‌ستی گۆڕانی
ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ، ده‌بێ کۆتایی به‌ده‌ست
تێوه‌ردانه‌کانی بهێنێت.
2 ـ ده‌بێ سه‌رجه‌م گه‌مارۆ ئابوورییه‌کانی
سه‌ر ئێران وه‌لا به‌رێت، پاره‌و دراوی
قه‌تیسکراوی ئێران ئازاد بکات، هه‌روه‌ها له‌مه‌ڕ
وه‌رگرتنی ئێران به‌ئه‌ندامه‌تی له‌ڕێکخراوه‌ی
بازرگانیی جیهانی ، یاریکای ئێران بێت.
3 ـ ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵکی
ئێران له‌عێراق ده‌ربکرێن، له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی باجی
شه‌ڕ بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیان له‌شه‌ڕی ئێران
و عێراق دا، پشتی ئێران بگرێت، به‌ری هێرشی
هێزه‌کانی توکییه‌بۆ سه‌ر باکووری عێراق بگرێت و
ڕێزی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له‌عێراق بگیرێت
و ڕێی زیاره‌تی شوێنه‌پیرۆزه‌کانی ئایینزای
شیعه‌له‌عێراق، واته‌نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا
نه‌گیرێت.
4 ـ ئیران ئازاد بکرێت بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
ته‌کنۆلۆژیای ئاشتیخوازانه‌ی ناو‌کی و شیمیایی و
بایۆلۆژیکی.
5 ـ سه‌لماندنی به‌رژه‌وه‌ندیی
ئه‌وله‌کاریی(ئه‌منییه‌ت) ئێران له‌مه‌ڵبه‌ند دا
و، ڕیگه پێدانی بۆ به‌هێزتر بوون به‌مه‌به‌ستی
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی.
6 ـ هه‌لوێستی به‌جێ دژبه‌تروریزم(مجاهیدین) و
ڕێکخراوه‌په‌یوه‌ندیداره‌کانی له‌ناو ئه‌مه‌ریکادا
ڕه‌چاو بکردرێت.
به‌شی دووه‌می پێشنیارنامه‌که‌ی ڕژێم،
په‌یوه‌نده‌به‌ویست و داخوازییه‌کانی ئه‌مریکا،
که‌له‌ڕوانگه‌ی ئێرانه‌وه‌ده‌کرێ به‌دانیشتن و
وتووێژی دوو لایه‌نه‌بخرێنه‌به‌ر باس و
لێکۆڵینه‌وه. ده‌رباه‌ری ئاشتی و ئه‌هوه‌نیی
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیشه‌وه، له‌ڕوانگه‌ی ڕژێمی
ئێران، ده‌کرێ ئه‌وان له‌پشتیوانی کردنی
گروپه‌توندڕه‌وه‌کانی فلستینی ده‌ست هه‌ڵبگرن و
ڕێکخراوه‌ی حیزبوڵڵاش وه‌ک هێزێکی بێ چه‌کی سیاسی
بهێڵنه‌وه.
کلکی که‌ڵه‌شێر و پێشنیار‌ی ڕژێمی ئێران
دوای فاکس کردنی‌پێشنیاره‌که‌ی ڕژێم له‌ڕێگای
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویسراوه‌بۆ وه‌زاڕه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، تام گولده‌یمان خۆی سه‌ردانی
واشنگتنی کرد. له‌م سه‌فه‌ره‌دا، ناوبراو ده‌گه‌ڵ
کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
دانیشت و که‌وته‌وتووێژان. به‌رپرسانی ئه‌مریکایی
له‌م کرده‌وه‌ی ئێران سه‌ریان سه‌تحی مابوو
که‌له‌ماوه‌ی 18 مانگ دانیشتن و وتووێژی دوو
لایه‌نی به‌رپرسیار دا، هۆی چی بوو‌ڕژێمی ئێران
له‌و هه‌له‌به‌جێیه‌دا پێشنیار‌ی(سات و سه‌ودای
مه‌زن)ی نه‌هێنایه‌گۆڕێ. ته‌نانه‌ت ڕۆژێک به‌ر
له‌فاکس کردنی پێشنیاره‌که، جه‌وادی زه‌ریف
ده‌گه‌ڵ زاڵمای خه‌لیل یه‌کتریان بینی بوو، که‌چی
هیچ ئاماژیه‌ک به‌هاتن و سه‌دانی باڵوێزی سویسرا
نه‌کرابوو.
دوای دیداری باڵوێزی سویس ده‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
ئه‌مریکایی له‌واشنگتن، به‌پێی ئه‌وه‌یکه‌هه‌ر
باڵوێزێک گرێدراوی وه‌زاڕه‌تی ده‌وره‌وه‌یه، وه‌ک
روتین ده‌بوایه‌کار و به‌رنامه‌ی ناوبراو دوایی
هاتبایه، به‌ڵام دوای دیدار ده‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، تام گولده‌یمان
هاته‌سه‌ر ئه‌مه‌که‌به‌رگه‌یه‌ک له‌و
پێشنیاره‌مێژووییه‌بۆ کۆشکی سپی فاکس بکات.
له‌وانه‌یه‌بۆچوونی تام گولده‌یمان ئه‌وها بووبێت
که، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا،
په‌یامی پڕۆژه‌ی مێژوویی ئێران له‌دانیشتووانی
کۆشکی سپی بشارنه‌وه. هه‌ربۆیه‌ده‌گه‌ڵ به‌رگه‌ی
پێشنیاره‌که‌ئه‌م یادداشته‌شی ده‌گه‌ڵ نارد:
«
سادقی
خه‌ڕازی داوای لێکردم که‌پێشنیاره‌که‌ی ئێران
به‌یه‌کێک له‌به‌رپرسانی هه‌ره‌باڵای وه‌زاڕه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بگه‌یه‌نم تاکوو بزانین
هه‌ڵوێست و وه‌رامی ئه‌مریکا چییه. ته‌نانه‌ت
خه‌ڕازی ئه‌م تێبینیه‌شی پێداوم که‌به‌هۆی
نه‌بوونی بڕوا و باوه‌ڕ له‌نێوان دوو وڵاتی ئێران
و ئه‌مریکا دا، ئێران ناچاره‌ئه‌وپه‌ڕی نهێنیکاری
بکات و ئه‌وه‌نده‌ی بۆی بکرێت
وریاکارانه‌بجووڵێته‌وه».
پێده‌چێت، ئه‌م کرده‌وه‌ی باڵوێزی سویسرا هیچ
داوکاری و ویستێکی سادقی خه‌ڕازی له‌پشت
نه‌بووبێت. (له‌به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤیزیۆنی
CNN
دا به‌رپرسێکی ئه‌مریکی ئاماژه‌ی به‌کرداره‌که‌ی
تام گولده‌یمان کردووه‌که‌گۆیا (ده‌وڵه‌تی سویسرا
به هۆی هێنان و بردنی په‌یامی ئێران بۆ ئه‌مریکا،
تام گولده‌یمانی سه‌رکۆنه‌ی کردبێت) ، به‌ڵام
به‌شی هه‌ره‌سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی داستانه‌که،
که‌کلکی که‌ڵه‌شێری دزراو له‌ژێر عه‌بای که‌ڵه‌باب
دز دا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه‌یه‌که‌به‌هۆی داخستنی
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌تاران، به‌شێوه‌ی کاتی،
باڵوێزخانه‌ی سویسرا له‌تاران بنه‌وانی مافی
کۆنسۆلیی ئه‌مریکایه‌و (تام گولده‌یمان)ی باڵوێز
سویسرا به‌هۆی بێده‌ست و پێیی، خۆی ناتوانێ
په‌یامه‌که‌بگه‌یه‌نێته‌کۆشکی سپی و به‌ناچار
ده‌ست به‌دامانی(
باب نه‌ی«
Bob Ney»)ده‌بێت
که‌ئه‌و که‌سه‌یه‌کێک له‌گه‌نده‌ڵکارترین و
ده‌سپیسترینی نوێنه‌ری کۆنگه‌ره‌ی ئه‌مریکایه.
ناوبراو
هاوکار و ده‌ستیاری(تریتا پارسی)یه. تریتاپارسی
له‌م بابه‌ته‌وه‌ده‌دوێت :
«تام
گولده‌یمان سه‌ردانی واشنگتنی کرد. ناوبراو بۆ
ڕاکێشانی سه‌رنجی به‌رپرسانی وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریکا، دیداری ده‌گه‌ڵ کردن. دواییش
هاته‌سه‌ردانی باب نه‌ی. ئه‌و سه‌رده‌مه‌من
ڕاوێژه‌رکاری باب نه‌ی بووم . گولده‌یمان
پێشنیاره‌که‌ی ڕژێمی به(باب نی) ئه‌سپارد و
ئه‌ویش بۆ‌کۆشکی سپی نارد. دوو کاتژمێرێک پێچوو
بوو که(کارل
روو)،
گه‌وره‌ڕاوێژکاری جۆرج بوش له‌رێی
ته‌له‌یفونه‌وه، ده‌رباره‌ی ڕاده‌ی گرنگی و
بایه‌خداربوونی پێشنیاره‌که‌ی ئێران پرسیاراتێکی
له(باب نه‌ی)کرد.»
تریتاپارسی سه‌باره‌ت به‌نه‌خشی خۆی به‌مجۆره‌بۆ
هه‌وڵنێران ده‌دوێت:
«
من له‌لایه‌ن (باب نه‌ی)یه‌وه‌بۆ به‌جێ گه‌یاندنی
سه‌رڕاستانه‌ی ئه‌م ڕاسپارده‌یه، واته‌گه‌یاندنی
پێشنیاره‌که‌ی ڕژێمی ئێران بۆ کۆشکی سپی
هه‌ڵبژێردرابووم».
شایانی تێبینی یه‌که‌ڕاوێژه‌ری باڵای جۆرج بوش،
واته(
کارل رو)، ته‌له‌یفۆن بۆ (باب‌نه‌ی) ده‌کات و
له‌پله‌ی بایه‌خداری، هه‌روه‌ها له‌ڕاده‌ی
ڕه‌سه‌نی و نه‌ڕاستیی پێشنیاره‌که‌ی ڕژێمی ئێران
ده‌کۆڵێته‌وه؛ ئه‌مه‌له‌حاڵێکدایه‌که‌پشتیوان و
پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا
له‌ئێران، که‌باڵوێزی سویسرا بێت و خۆێشی بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌سه‌ردانی ئه‌مریکای کردبێت، ئه‌م
پرسیاره‌دێته‌پێش که‌هه‌یاران هۆی چییه(کارل روو)
خۆی له‌گولده‌یمان پرسیار ناکات و له‌جیاتی ئه‌و،
ڕووی پرسیار له‌نوینه‌رێکی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا
ده‌کات که‌له‌باری پره‌نسیبی پیشه‌ییه‌وه‌هیچ
په‌یوه‌ندییه‌کی به‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریکاوه‌نییه؟ له‌ڕاستیدا،(باب‌نه‌ی)
یه‌کێکه‌له‌سه‌دان نوێنه‌ری کۆنگه‌ره‌ی
ئه‌مریکا،که‌چ له‌باری به‌رپرسیاره‌تی
له‌کۆنگه‌ره دا و چ له‌سۆنگه‌ی پله‌و پایه‌ی
سیاسیی و پیشه‌یی له‌ده‌زگای سیاسه‌تی ئه‌مریکادا،
هیچ پاساوێکی یاسایی بۆ نییه‌که‌ده‌گه‌ڵ باڵوێزی
سویسرا بکه‌وێته‌که‌ین و به‌ینان.
بۆ ئاگاداریی زیاتری خوێنه‌رانی« کورد»ی ئه‌م
نامیلکه‌یه و، بۆ ناسینی(باب‌نه‌ی و تریتا پارسی،
پیویسته‌چاوێک به‌تۆڕی لۆبیی ڕژێم له‌ئه‌مریکا دا
بخشێندرێت. هیوادارم دوای ئه‌م کورته‌وتاره،
له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا بتوانم بابه‌تی ناوبراویش
پێشکه‌شی خوینه‌رانی بکه‌م. به‌ڵام‌ئه‌م
ئاماژه‌کورته‌ش پێویسته‌که، هه‌ر
ئێستاکه(باب‌نه‌ی) به‌تاوانی گه‌نده‌ڵکاری و
وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌قاچاخچییانی گرێ‌دراو
به‌ڕژێمی ئێران، له‌به‌ندیخانه‌دا ده‌ست
به‌سه‌ره. باڵوێزی سویس له‌م باره‌دا ده‌دوێ :
«خه‌ڕازی پێی گوتم که‌ئه‌و دوو جاران ده‌گه‌ڵ
خامنه‌یی دانیشتووه‌و سه‌باره‌ت
به(پێشنیار)ه‌که‌ده‌گه‌ڵی دواوه. هه‌ر
دانیشتنێکیان دوو کاتژمێری خایاندووه‌و به‌هۆی
ئه‌وه‌یکه‌شته‌که‌زۆر نهێنییه، له‌هه‌موو ئێران‌دا
چوار که‌س نه‌بێ، که‌سی تر نایزانێ. چوار
که‌سه‌که‌ش بریتین له: ئیمامی خامنه‌یی، محمد
خاته‌می سه‌رکۆمار، که‌مال خه‌ڕازی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌و سادق خه‌ڕازی.»
به‌گوته‌ی باڵوێزی سویس، پێشنیار‌ی(سات و سه‌ودای
مه‌زن)، که‌گۆیا وه‌رچه‌رخانێکی
مێژووییه‌له‌په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و
ئه‌مریکادا، ده‌بێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌نهێنی بێت،
که‌جگه‌له‌چوار که‌سی ناوبراو، که‌سی تر به‌گوێی
نه‌گه‌یشتبێت. که‌واته، ستافی کابینه‌ی
ده‌وڵه‌ت، سوپاهی پاسداران، شۆڕای به‌رزی
ئه‌وله‌کاریی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت
په‌رله‌مانیش ڕوحیان لێی خه‌به‌ردار نه‌بووه. ڕون
و ڕاشکاو دیاره‌که‌ئه‌م گوته‌یه‌ده‌گه‌ڵ سیسته‌می
یه‌کانگیری ناوه‌ندی ڕژێم یه‌کتر ناخوێنێته‌وه‌و
نابێ به‌ڕاست وه‌ربگیرێت.
به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌کی
لێره‌دایه‌که‌سه‌رجه‌می ده‌وڵه‌تمه‌دارانی ڕژێم،
هه‌ر له‌سه‌ردارانی سوپاهی
پاسدارانه‌وه‌بیگره‌هه‌تا ده‌گاته‌سه‌رۆکی
په‌رله‌مان (که‌ڕوبی)و سه‌رۆکی شۆڕای ته‌میزی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام(ڕه‌فسه‌نجانی) و
سه‌رجه‌م گه‌وره‌پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌یاران
ئه‌رێ ئه‌وان بۆ خامنه‌یی جێی مه‌تمانه‌ترن، یان
که‌سێکی وه‌ک تریتا پارسی؟ به‌تایبه‌ت که‌باڵوێزی
وڵاتێکی وه‌ک سویسراش ئه‌وه‌نده‌سه‌ره‌ڕۆ نییه‌و
ناتوانێ ببێت، که‌به‌دڵخوازی خۆی و به‌بێ
ڕه‌زامه‌ندیی خاوه‌نی پرۆژه‌که، به‌شوێن(باب نه‌ی
و تریتا پارسی) دا بڕوات؛ بۆچی؟ چونکه‌ئه‌گه‌ر
خه‌ڕازی که‌ین و به‌ینی ده‌گه‌ڵ (باب نه‌ی)
نه‌بوایه، چلۆن ده‌یتوانی ئه‌و نهێنییه گرینگه‌ی
ئێران به‌لای ئه‌م و ئه‌وێک دا بڵاو بکاته‌وه؟
باڵوێزی سویسرا بۆ ڕژێم جێی دڵنیاییه و ئه‌و
ئه‌مه‌باش ده‌زانی که‌ئه‌گه‌ر [قسه
بکه‌ویته‌زارێک، ده‌که‌ویته‌شارێک]. هه‌مووی ئه‌م
بۆچوونانه‌ئه‌مه‌ده‌سه‌لمێنن که‌هه‌ڵبژاردنی(تریتا
پارسی) بۆ ئه‌م کاره‌گرنگه، نه‌به‌هه‌ڵکه‌وت
بووه‌و نه‌به‌دڵخوازی باڵوێزی سویسرا. ده‌بێ
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چاو بگیرێت که‌ئه‌م نهێنیه‌هه‌تا
ساڵی 2006 ، له‌ئێران و له‌ئه‌مریکا، هه‌ر له‌ژێر
سه‌رپۆش دابووه. به‌ڵام کاتێک که‌سیاسه‌تی ڕژێم
بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی به‌پێویست زانیوه، ئه‌وده‌م
(تریتا پارسی) کێشراوه‌ته‌نێو خولگه‌که‌وه.
کێشرانی تریتاپارسی بۆ ناو به‌زمی چیرۆکی(سات و
سه‌ودای مه‌زن)، خۆی له‌خۆیدا ده‌ریده‌خات
که‌ناوبراو ده‌بێ خاوه‌نی جێگه‌و پێگه‌یه‌کی پڕ
تایبه‌ت بێ له‌ناو ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و لۆبیی
سه‌ر به‌ڕژێمی ئێران‌دا.
له‌ڕاستیدا، ئه‌مه‌سێهه‌مین جار له‌ساڵێکدا بوو
که‌ڕژێمی ئێران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌به‌سته‌کانی،
ڕێک و ڕاست له‌ده‌رگای باندی(باب نه‌ی و تریتا
پارسی)ده‌دا و کار‌ی پێ ده‌سپاردن. له‌م
به‌ینه‌شدا، دیداره‌کانی باڵوێزی سویسراش
به‌هه‌ڵکه‌وته‌نه‌بووه.
تریتا پارسی و باب نه‌ی، یارانی هه‌موو وه‌رزان
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی که(تام گولده‌یمان)ی باڵوێزی
سویس به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌ش کردنی پێشنیار‌ی(سات و
سه‌ودای مه‌زن)، ده‌گه‌ڵ(باب نه‌ی) یه‌کتریان
بینی، هه‌ر ئه‌وده‌میش گولدیمان خۆی بۆ سه‌فه‌ری
له‌نده‌ن ته‌یار ده‌کرد. له‌سه‌فه‌ری له‌نده‌ن دا
بڕیار بوو ده‌گه‌ڵ دوو گه‌وره‌قاچاخچیی
ناونه‌ته‌وه‌یی به‌ناوه‌کانی(فواد الزیات) و
(نایجه‌ل واینفیلد) دیدار و گوفتگۆ بکات. ئه‌م دوو
گه‌وره‌قاچاخچییانه‌له‌لایه‌ن وه‌زاڕه‌تی به‌رگریی
ڕژێم، ئه‌رکی کڕینی فڕۆکه‌یه‌کی بۆینگی تایبه‌ت
به(سه‌فه‌ری پیاوانی ڕژێمی ئیسلامی)یان پێ
سپێردرابوو. ئه‌و فرؤکه‌یه‌ی که‌ڕژێم کڕیاری بوو ،
کاسه‌ی ده‌ست شوردنه‌که‌ی له‌زێڕی خالیس،
قه‌ره‌وێڵه‌ی ژووری خه‌وه‌که‌ی دامه‌زراو له‌سه‌ر
سیسته‌مێکی وا بوو‌که‌فڕۆکه‌که‌به‌ره‌و هه‌ر
لایه‌ک بابداته‌وه، قه‌ره‌وێڵه‌ی ژووری
خه‌وتنه‌که‌یشی ڕوو له«قیبله«ی ئیسلام بکات و،
گه‌لێک شتی تریشی تێدا ده‌کار جێ درابوو . شایانی
ئاماژه‌یه‌که‌بایی ئه‌و فڕۆکه‌یه120 ملیۆن دۆڵاری
ئه‌مریکییه‌و خاوه‌نه‌که‌ی که‌سێک‌به‌ناوی(سوڵتان
برونی)یه. سوڵتان برونی‌یه‌کێک له
زله‌ده‌وڵه‌مه‌ندانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه. هۆی
کڕینی فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌وتۆیی له‌که‌سێکی وه‌ک
سوڵتان برونی له‌مه‌دایه،که‌ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا
ده‌رگای فرۆشتنی فڕۆکه‌ی بۆینگی له‌سه‌ر ئێران
داخستووه‌و پێی نافرۆشێت. دوو قاچاخچی ناوبراو بۆ
کڕینی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌سه‌ردانی ئه‌مریکایان کرد و
ده‌گه‌ڵ (رۆی کافی
Roy Coffee)،
یه‌کێک له‌یارانی جۆرج بوش و مه‌زنرتینی(لۆبیست)ی
ئه‌مریکایی، دیداریان کرد.
(رۆی کافیی) یه‌کێک له‌و
که‌ڵه(لۆبیست)ه‌خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتانه‌ی واشنگتنه،
که‌له‌پێشوو دا به‌رپرسی تاقمی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رکۆماریی ئه‌مریکا و لایه‌نگری جورج بوش بوو
له‌مه‌ڵبه‌ندی ته‌کزاس دا.(ڕۆی کافیی) له‌لایه‌ن
دوو قاچاخچیه‌له‌نده‌نییه‌کانه‌وه‌سمێڵی چه‌ور
کرا و وه‌ک یار و یاوه‌ری ئه‌وانی لێهات. (روی
کافیی)یش ده‌گه‌ڵ(ده‌ی سته‌فانۆDi
Stefano
)ی هاوکاری پێشینی(باب نه‌ی)، که‌تازه‌پێی
نابوویه‌نێو بازنه‌ی(لۆبیست)ه‌کانه‌وه، کلکی لێک
هاڵاند. ئه‌م دووه‌له‌مانگی فیڤرییه‌ی ساڵی 2003
دا ده‌گه‌ڵ(باب نه‌ی) سه‌فه‌ری له‌نده‌نیان کرد و
قاچاخچیه‌کانیان بینی. قاچاخچیه‌کان و
باندی(لۆبیست)ه‌کان بۆ ئه‌نجامی ئه‌سپارده‌کانی
ئێران له‌نێوان ئه‌مریکا و بریتانیا دا هاتن و
چوون. له‌م هاتن و چوون و کڕین و فرۆشتنانه‌دا
به‌ملیۆنان دۆڵاریان ده‌گیرفان کرا. شایانی
باسه‌که‌دوای ئاشکرا بوونی گه‌نده‌ڵکاریی (باب
نه‌ی)، به‌شێک له‌و به‌ڵگانه‌ی که‌وه‌زاڕه‌تی دادی
ئه‌مریکا له‌سه‌ر(باب نه‌ی) وه‌ده‌ستی هێنابوون،
لیسته‌ی ئه‌و پوڵ و سامانه‌زۆر و
زه‌به‌نه‌بوون‌که‌له‌ڕێی قاچاخ و به‌رتیله‌وه‌پێی
بڕابوو.
تاقمی (رۆی کافیی و باب نه‌ی)
به‌مه‌به‌ستی شکاندنی حه‌ساری پاوان له‌سه‌ر فرۆشی
فڕۆکه‌ی چه‌شنی بۆئینگ، سه‌ردانی(کالین پاول)ی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی (بوش)یان کرد. ئه‌و
دیداره‌و، په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان(رۆی کافیی)
و(باب نه‌ی) ده‌گه‌ڵ جۆرج بوش ، ده‌توانی پشت
ڕاستکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌بێت که‌کۆشکی سپی
ئاگاداری که‌ین و به‌ینه‌کانی (باب نه‌ی) و ڕژێمی
ئێران بووبن.
پێویسته‌په‌نجه‌ی ئاماژه‌به‌ره‌و ئه‌مه‌ش
ڕابکێشرێت که‌دوو قاچاخچیی له‌نده‌نی (دڵسۆز
به‌ئێران!!)، سه‌رزه‌ده‌و گه‌لایی
نه‌چووبوونه‌زیاره‌تی(باب نه‌ی)،
به‌ڵکه‌پێشتریش(باب نه‌ی وتریتا پارسی)، له‌کاتی
کردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی(نای ئاک
NIAC)
دا ئه‌م شانازییه‌یان پێ بڕابوو که‌یه‌کتر زیاره‌ت
بکه‌ن. [ لیژنه‌ی(نای ئاک) هه‌ر ئه‌و شۆڕای (تریتا
پارسی) بوو، که‌ساڵی 2002 دامه‌زرابوو].
ساڵی 2006 ، واته‌ئه‌و سه‌ر و به‌نده‌ی
که‌مه‌له‌فی دزی و گه‌نده‌ڵیه‌کانی(باب نه‌ی)
که‌وتبوونه‌به‌ر ده‌ستی مه‌حکه‌مه و ته‌نانه‌ت
له‌ڕۆژنامه‌کانیش دا ده‌نگ و ڕه‌نگیان
دابوویه‌وه، که‌ڵه‌لۆبیسته‌که‌ی واشنگتن(رۆی
کافیی) بۆ خۆ ده‌ربازکردن له‌تاوان، نامه‌ی بۆ
یه‌کێک له‌ڕۆژنامه‌کانی ته‌کزاس نووسی و
له‌نامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌یاریکاریی تریتا پارسی
کردبوو به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و وه‌گه‌ڕخستنی
پرۆژه‌ی ڕێکخراوه‌یه‌ک. له‌نامه‌که‌یدا
ئاماژه‌به‌مه‌ش ده‌کات که‌هه‌ر ئه‌و کاته‌ش،
که‌سێک زۆر(به‌هه‌ڵکه‌وت)
له‌ئێرانه‌وه‌ده‌گاته‌واشنگتن و
به(ڕێکه‌وت)سه‌ردانی ئه‌و تاقمه
(جگه‌رسۆزه‌یه) ده‌کات. (رۆی کافیی) ده‌نووسێت:
« داریوش به‌قایی ، یه‌کێک له‌دۆستانی ئێرانیی
سه‌رده‌می خوێندکاریمه‌و له(بورلی
هیلز)نیشته‌جێیه، له‌نێوه‌ڕاست ساڵی 2002 دا بۆ
دیداری بنه‌ماله‌که‌یان سه‌ر‌دانێکی ئیرانی کرد.
ناوبراو ، به‌ر له‌شۆڕشی ئێران هاتبوویه‌ئه‌مریکا
و هه‌تا ساڵی 2002 نه‌گه‌ڕابوویه‌وه‌ئێران. دوای
کۆتایی سه‌فه‌ر و هاتنه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریکا، له‌ڕێی
ته‌له‌فوونه‌وه‌بۆی باس کردم که ئێران له باری
ئابوورییه‌وه‌چلۆن و چقاس گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌و له‌م
بواره‌دا ئه‌مریکا چیهای هه‌لی زێڕین له‌چنگ
داوه. هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌مه‌شی گوت
که‌مه‌لاکان له‌به‌رامبه‌ر بایکۆت و ئه‌مبابۆکردنی
ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، خاس په‌ڵپیکیان
ده‌ست که‌وتووه‌و پشتیان ده‌ئه‌مریکا کردووه؛
شکاندنی حه‌ساری ئه‌مباربۆ و بایکۆته‌کان
به‌قازانجی هه‌ر دووک وڵاته‌کان ته‌واو ده‌بێت.
دوای ئه‌م وتووێژه، منیش ئه‌و براده‌ره‌م
برده‌لای (باب نه‌ی) و به‌پێی به‌ڵێن
که‌ده‌بوایه‌دانیشتنه‌که‌یان چارکه‌سه‌عاتێک
بخایه‌نێت، کاتژمێر و نیوێکی کات برد. له ماوه‌ی
وتووێژه‌که‌یان، که‌زۆربه‌ی به‌زمانی فارسی بوو،
قسه‌کانیان ئه‌ڤینداری و هه‌ست و سۆزی لێ ده‌باری
، که هه‌مووی و هه‌مووی پایه‌ندازی خاک و خه‌ڵکی
ئێران ده‌کرا. به‌رهه‌می دانیشتنه‌که‌ش ئه‌م
ئه‌رکه‌ی لیکه‌وته‌وه‌که‌من«ده‌ی سته‌فانۆDi
Stefano
» ده‌گه‌ڵ (به‌قایی) و تریتا پارسی کۆمیته‌یه‌ک بۆ
چالاکیی سیاسی دابمه‌زرێنین . ئه‌رکی ئه‌و
کۆمیته‌یه‌ش ئه‌ندامگیری بوو له‌نێو که‌سانی
ئه‌مریکایی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی دا. ستراتیژیی
به‌رنامه‌ی کۆمیته‌که‌ش چاکسازی و په‌یوه‌ند
دانه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریکا بوو. بۆ وه‌گه‌ڕخستنی
ڕێکخراوه‌ی ناوبراو، ئێمه‌ی چوار که‌سی، به‌ماوه‌ی
9 مانگان هه‌موو چالاکییه‌کانمان خسته‌کار.»
به‌م پێیه، له‌ئه‌پریلی ساڵی 2002 هه‌تا
مانگی مه‌یی ساڵی 2003 ، تاقمی (روی کافیی و باب
نه‌ی) و هاوکاره‌ئێرانییه‌که‌یان(تریتا پارسی)،
به‌هۆی ئه‌نجامی سێ ئه‌سپارده‌ی جۆراوجۆر، که‌هه‌ر
سێ ئه‌سپاره‌دکان په‌یوه‌نددار بوون به‌ڕژێمی
ئێران، وه‌ک لایه‌نی ئه‌سپارده‌که‌به‌سه‌ر
کرانه‌وه. ئه‌مه وا ده‌نوینیت
که‌له‌ڕه‌وه‌ندی(سات و سه‌ودای مه‌زن)یشدا،
باڵوێزی سویسرا، به‌ڕێکه‌وت سه‌ردانی (باب نه‌ی)
نه‌کردبێت .
ئێستێ با بزانین چاوه‌ڕوانییه‌کانی ڕژێمی ئێران
له‌باندی(باب نه‌ی و تریتا پارسی) چی بوو‌و، باندی
ناوبراو کێهه‌ئه‌رک و فه‌رمانیان
به‌ڕێوه‌بردبوو‌که‌دیپڵۆماتی‌کۆنه کار‌ی ڕژێم،
واته( محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف) و ئه‌وانی تر
پێیان به‌ڕێوه‌نه‌ده‌چوو؟ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
وه‌رامی ئه‌م پرسیاره، پێشه‌کی ده‌بێ
بزاندرێ‌ئایا ئه‌وه‌ی(لۆبی)ی ڕژێم بانگه‌شه‌ی بۆ
ده‌کات ڕاسته و، ئایا ڕاسته‌که‌ڕژێم پێشنیار‌ی(سات
و سه‌ودای مه‌زن)ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان
هێناوه‌ته‌مه‌یدان، یاخود چیرۆکێکی بێ ناوک و
ناوه‌رۆکه‌و، وه‌ک گه‌مه‌یه‌کی سیاسی کایه‌ی پێ
کردووه ؟
ئامانجی ڕژێم له‌پێشکه‌شکردنی پێشنیاره‌که‌ی
به‌و جۆره‌ی که(لۆبی)ی ڕژێم و (تریتا پارسی)
ده‌یڵێن، ده‌بێ ڕژێمی ئێران له‌ساڵی 2003 دا
هاتبێته‌سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌که‌ده‌گه‌ڵ ئه‌مریکا
دابنیشێ و بۆ تواندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م کێشه‌کانیان،
وتووێژێکی تێر و ته‌سه‌ل بکات. گۆیا ، له‌لایه‌ن
خامنه‌ییه‌وه،ده‌وڵه‌تی خاته‌می و به‌رپرسانی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕژێم، بۆ ئه‌نجامی ئه‌م
گرنگه‌ده‌ستنیشان کرابووبن.
له‌ڕاستیدا ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ده‌ڵب و بێ
ناورۆکه. ته‌نانه‌ت له‌ده‌می ده‌رچوونی ئه‌و
واته‌واته‌دا، به‌رپرسانی ڕژێمیش وه‌درۆیان
خستبۆوه‌وه‌و به‌هه‌ڵبه‌ستراوێکی ناڕاستیان ناو
بردبوو.
موحسین ئه‌مینزاده، جێگری یه‌که‌می وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ده‌ڵێ :
«ده‌وڵه‌تی خاته‌می له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه،
به‌مه‌به‌ستی ده‌ست تێوه‌ردان له‌کێشه‌ی
ئه‌فگانستان و عێراق، ئیزنی دانیشتن و وتووێژ
ده‌گه‌ڵ ئه‌مریکای پێدرا بوو؛ ته‌نانه‌ت ئیزنی
ئه‌مه‌یشی پێ‌درابوو که‌بتوانێ به‌ڵێنی
چه‌شنه‌هاوکارییه‌کی ناڕاسته‌وخۆش به‌ئه‌مریکا
بدات له‌سه‌ر کێشه‌ی دوو وڵاتی ناوبراو دا. به‌ڵام
ڕیگای ئه‌مه‌ی پێنه‌درابوو که له‌سه‌ر پڕۆبلیمات
و ئاسته‌نگه‌کانی سه‌ر ڕێگای گه‌شه و
پێشوه‌چوونی ئێران گفتوگۆ بکات؛ بۆ وێنه له‌سه‌ر
بۆیکۆتکردن و ئه‌مباربۆی ئێران له‌لایه‌ن
ئه‌مریکاوه.
له‌م بواره‌دا، ئه‌م پرسیاره‌خۆی زه‌ق
ده‌کاته‌وه‌که هه‌یاران هۆی چی بوو خاته‌می
نه‌یتوانی له‌م هه‌له‌که‌ڵک وه‌ربگرێت و کێشه‌کان
جۆرێک بشکێنێته‌وه، که‌ئێران له‌و
ته‌نگژه‌یه‌ڕزگاری بێ؟ گه‌لێک که‌س وه‌رامی ئه‌و
پرسیاره‌یان به‌مجۆره‌وه‌رگرتۆته‌وه‌که‌له‌ئێراندا
سیسته‌م نه‌یده‌خوازی هیچ گرێیه‌کی سیاسی و هیچ
کێشه‌یه‌کی ئابووری له‌سه‌رده‌می سه‌رکۆماریی
خاته‌می دا بکریته‌وه‌و چاره‌سه‌ر بکردرێت. »
باشه، ئه‌گه‌ر ڕژێمی ئێران نیازی چاره‌سه‌ریی
لێبڕاوانه‌و ڕاسته‌قینه‌ی کێشه‌کانی له‌که‌لله‌دا
نه‌بوو، ئه‌دی پێشکه‌ش کردنی پێشنیار‌ی(سات و
سه‌ودای مه‌زن)ی له‌چی بوو؟!... سادق خه‌ڕازی،
واته‌داڕێژه‌ری پرۆژه‌و پێشنیار‌ی ناوبراو
به‌مجۆره‌دێته‌گۆ :
« له‌ساڵی 2003 وه، دیوارێکی بێ بڕوایی
له‌نێوان ئێران و ئه‌مریکا دابوو؛ به‌چه‌شنێک
هه‌رده‌م ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران
له‌ئارا دابوو (!)، بۆیه‌و هه‌ر له‌سۆنگه‌ی ئه‌م
ساردی و بێ باوه‌ڕییه‌ی نێوانمان دا،ده‌وڵه‌تی
هه‌شته‌م له‌سه‌ر ڕێنوێنیی من نامه‌یه‌کی بۆ
ئه‌مریکا نووسی و هه‌نده‌چرا سه‌وزێکی
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بۆ ئه‌مریکا داگیرساند
که‌چه‌ندێکیان وه‌ک: پێکهاتن ده‌گه‌ڵ ئه‌مریکا
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فلستین، ئاڵوگۆڕپێدانی
حیزبوڵڵای لوبنان به‌حیزبێکی بێ چه‌کی ته‌واو
سیاسی و، هه‌روه‌ها چالاکییه‌ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران
بخرێته‌به‌ر ڕۆشنایی.»
له‌گوته‌کانی خه‌ڕازی ئه‌مه‌ده‌رده‌که‌وێت که،
مه‌به‌ستی ئێران له‌ناردن و پێشکه‌ش کردنی
پێشنیاره‌که، نه‌ک هه‌ڵدانی چه‌تر و سایه‌بانی
دۆستایه‌تی و پێکهاتنی دوو وڵات، به‌ڵکه‌که‌م و کز
کردنه‌وه‌ی دژایه‌تییه‌کانیان و به‌رپێگرتنی
ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریکا بووه. واته‌هیچ قسه‌و
باسێک له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نێوان ئێڕان
و ئه‌مریکا له‌گۆڕێ دا نه‌بووه. ته‌نانه‌ت
خه‌ڕازی که‌مێک هه‌ورازتریش هه‌ڵکشاوه‌و پێی
وایه‌که‌هه‌لومه‌رجی توانین(عه‌ینی)بۆ
ئه‌نجامی(سات و سه‌ودای مه‌زن) له‌سه‌رده‌می
سه‌رکۆماریی محمد خاته‌می دا، هه‌ر نه‌ک له‌ئارا
دا نه‌بووه، به‌ڵکو بواری سات و سه‌ودایه‌کی
بچووکیش له‌کردندا نه‌بووه.
« ده‌رفه‌تێکی له‌باریان بۆ خاته‌می پێک نه‌هێنا
که‌ده‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بکه‌وێته‌وتووێژ.
له‌حکومه‌تی ئه‌وکاته‌دا،(هه‌م یار و هه‌میش
نه‌یار) له‌م بار و بابه‌ته‌وه‌تووشی هه‌ڵه‌و
هه‌ڵدێران هاتن. بۆ تواندنه‌وه‌ی سه‌هۆڵستانی بێ
باوه‌ڕی له‌نێوان دوو وڵات‌دا گه‌لێک ڕستن و چنینی
بێ که‌ڵک و کار کرا، به‌ڵام سه‌رجه‌میان نه‌زۆک
مانه‌وه. ئه‌مه‌واده‌گه‌یه‌نێت که‌نه‌له‌ناو
ئێران و نه‌له‌ئه‌مریکاشدا هه‌لومه‌رجی
توانین(عه‌ینی) له‌دایک نه‌زابوون.»
له‌مه‌ڕ پاساوهێنانه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی
هه‌لومه‌رجی(عه‌ینی) بۆ وتووێژ له‌نێوان ئێران و
ئه‌مریکادا، ئه‌مین زاده‌پێی وایه‌ئه‌گه‌ر وتووێژ
ده‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌ده‌وڵه‌تی خاته‌می پاوان کراو
بوو، ئه‌دی ناردنی پاکه‌تی پێشناری ئێران
له‌سه‌رده‌می خاته‌می دا چ مه‌به‌ست و هۆیه‌کی
تێدا به‌سته‌بوو؟ یه‌کێک له‌ڕێبه‌رانی هه‌یئه‌تی
هاوپه‌یمان به‌ناوی حه‌میدڕه‌زای
ته‌ره‌قی،له‌گفتگۆیه‌ک ده‌گه‌ڵ موحسین ئارمین،
چالاکی تاقمی (تێکۆشه‌رانی ته‌ڤگه‌ڕی شۆڕشی
ئیسلامی)، سه‌باره‌ت به‌وتووێژی نهێنیی ڕژێمی
ئێران ده‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئامانجه‌کانی ئه‌و
وتووێژه، ئاماژه‌ده‌کات که:
«دوا به‌دوای کاره‌ساته‌که‌ی یازده‌هه‌می
سپته‌مبه‌ر، دڵه‌ڕاوکه‌یه‌کیش له‌وڵاتی ئێمه‌دا
پنجی داکوتا، که‌ئاکامه‌که‌ی بوو به‌هۆی وه‌خۆ
که‌وتنی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی و
ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ باره‌گای ڕێبه‌ری مه‌زنی
کۆماری ئیسلامی. له‌نامه‌که‌دا، نوێنه‌رانی
مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی ئاکامی کاره‌ساته‌که‌یان
ئاوا شرۆڤه‌کردبوو ،که‌هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌می
شه‌ڕی دوومی جیهانی دیسانه‌وه‌ده‌یه‌وێ خۆی نوێ
بکاته‌وه‌و ئه‌گه‌ری هێرش و داگیرکردنی ئێران
دووپات ببێته‌وه. هه‌ر له‌سۆنگه‌ی ئه‌م
دڵه‌ڕاوکه‌یه‌ش دابوو که‌نوێنه‌رانی مه‌جلیس
له‌نامه‌که‌یاندا داوایان له‌ڕێبه‌ری کردبوو
که‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا دا هه‌ڵوێستێکی نزم و
نه‌رمتر بگرێته‌به‌ر. به‌ڵام باره‌گای
ڕێبه‌رایه‌تیی و به‌ڕاوێژ ده‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و
به‌رپرسانی حکومی ، به‌ئه‌و په‌ڕی وریایییه‌وه ،
ئه‌گه‌ری گرژی و ئاڵۆزییه‌کانی دوای‌یازده‌ی
سپته‌مبه‌ری به‌چه‌شنێکی تر لێکدابوویه‌وه.
ده‌زگای ڕێبه‌ری، ئه‌و سیاسه‌ته‌نه‌رم و
نیانه‌ی‌که‌ده‌وڵه‌تی خاته‌می کردبویه‌پیشه،
هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێچارانه‌ی که‌قۆڵنج و
که‌هه‌نگی سیاسی‌یان پێ نه‌رمو نۆڵ ده‌کرایه‌وه ،
توانی بیگرێته‌ده‌ست و له‌به‌رامبه‌ر زمانی
هه‌ڕه‌شه‌ی‌کۆشکی سپی دا ، وڵات له‌به‌ڵا
بپارێزێ.»
زمانی په‌سنی (حه‌مید ڕه‌زای ته‌ره‌قی) له‌ئاست
ئه‌و شێوه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی که‌ئێرانی
له‌قه‌یران پاراستبوو، ئه‌مه‌ده‌نوێنێت که
ئه‌رکی پێ ئه‌سپێردراوی
ده‌وڵه‌تی خاته‌می بۆ ده‌ربازبوون
له‌لووتکه‌ی پڕ له‌هه‌ڵدێری قه‌یران ده‌کار
کراوه، نه‌ک له‌بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان و
شکاندنی سه‌هۆڵبه‌ندانی نێوان دوو وڵات دا. هه‌ر
لێره‌دایه‌ئه‌م پرسیاره‌سه‌ره‌کییه‌خۆی ده‌نوێنێت
که‌ئه‌رێ رژێمی ئیسلامیی ئێران هه‌ر ئه‌وده‌م
که‌وتووێژی به‌فه‌رمیی له‌نێوان دیپلۆماته‌کانی
ئێرانی و ئه‌مریکایی دا به‌گه‌رمی له‌ئارا دا بوو،
بۆچی له‌پێشنیاری(سات و سه‌ودای مه‌زن) که‌ڵکی
به‌جێی وه‌رنه‌گرت؟ هاتبا و ئه‌م
پێشنیاره‌له‌لایه‌ن که‌سێکی وه‌ک(جه‌واد
زه‌ریف)ه‌وه‌پێشکه‌ش بکرایه‌و ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریکایش وڵامی(ئه‌رێنی)ی پێدابایه‌وه،
ئه‌وده‌م ئیتر ڕژێمی ئێران ناچار ده‌بوو هه‌ڵس و
که‌وتێکی ئاشکرا، لێبڕاوانه‌و سه‌رڕاست نیشانی
کۆشکی سپی بداته‌وه. که‌ڕژێمی مه‌لاکان قه‌ت
ئه‌م مه‌به‌سته‌یان له‌مێشک دا نه‌بوو.
به‌پێی درکاندنی هه‌نده‌کاربه‌ده‌ستێکی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕژێم، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی
ڕژێمی ئیسلامی ئێران له‌ناردنی په‌یام و نیشاندانی
چرای سه‌وز به‌ئه‌مریکا، به‌س بۆ خۆ پاراستن
له‌هێرشی نیزامی و ده‌ربازبوون له‌زه‌ختی‌سیاسی و
ئابووری بووه‌که‌له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌بۆی
هاتووه. ناردنی باڵوێزی سویسرا له‌جیاتی
دیپلۆماتی ئێرانی(جه‌واد زه‌ریف)یش ـ به‌گوته‌ی
عه‌لی لاریجانی ـ به‌و مه‌به‌سته‌بووه که‌ده‌زگای
هه‌ڵوێستگری ئه‌مریکایی تووشی سه‌ره‌گێژه‌بکات و
هه‌تا ماوه‌یه‌ک له‌ئاستی نیازپاکیی
ئێرانییه‌کانه‌وه‌تووشی دڕدۆنگی و دڵه‌ڕاوکێ ببن.
جێی سه‌رنجه‌که‌هه‌ر له‌و سه‌ر و به‌نده‌دا(عه‌لی
لاریجانی) ، که‌بۆ په‌ره‌پێدانی تیۆریی(چاک و
خراپ تێکه‌ڵکردنی زیره‌کانه) له‌ده‌قی سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا، ئاره‌قی ڕه‌ش و شینی ده‌ڕژت.
له‌تیۆریی ناوبراودا که‌ده‌کرێ نازناوی(که‌ر
ده‌پاڵ که‌ر) کردنی بۆ هه‌ڵبژێرین. ڕژێم به‌پشت
ئه‌ستووری ئه‌م تیۆرییه، له‌ڕێگای جۆر
به‌جۆره‌وه و به‌ڕاگه‌یاندنی په‌یامی پێچه‌ڵپێچی
دژبه‌یه‌ک، باره‌گای دوژمنی په‌یام باران ده‌کرد.
لایه‌نی ئه‌وبه‌ریش به‌چه‌شنێک تووشی
سه‌ره‌گێژه‌هاتبوو که‌زۆرجاران پاک و پیسی لێ
تێکه‌ڵ ده‌بوو و بۆ لێک جیاکردنه‌وه‌یان
ماوه‌یه‌ک کاس و گێژ ده‌بوو.
(ڕۆژنامه‌ی
ئێران، 9 ی پووشپه‌ڕی 1383 ی کۆچی )
پێشنیاره‌که‌ی ڕژێم بۆ وه‌گه‌ڕخستنی (ساتوسه‌ودای
مه‌زن)، نه‌ئیمزایه‌کی به‌ژێره‌وه‌بوو و
نه‌ده‌زگایه‌کی قورس و خاوه‌ن مه‌تمانه‌ی
له‌پشته‌وه‌ی‌ڕاوه‌ستا بوو. هه‌ربۆیه‌ته‌نانه‌ت
ئه‌و سیاسه‌تکاره‌ئه‌مریکاییانه‌ی
که‌گه‌لێک(پاپای)پێکهاتن ده‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیش
بوون، له‌ئاست ڕاستی ــ ناڕاستی، له‌هه‌مبه‌ر
ته‌ڵه‌که‌بازی ــ نیاز پاکیی و ته‌نانه‌ت
له‌ناسینه‌وه‌ی خاوه‌نانی پڕۆژه‌که‌ش دڕدۆنگ
ده‌بوون. به‌گوته‌یه‌کی ساکارتر، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا
وڵامێکی ئه‌رێنیی پێدابایه‌وه، بۆ دانیشتن و
وتووێژکردن، ئه‌مریکا نه‌یده‌زانی کێ و چ که‌سانێک
له‌وبه‌ر مێژی وتووێژ دا داده‌نیشن. ئه‌رێ
ده‌گه‌ڵ(باب نه‌ی)؟ ده‌گه‌ڵ باڵوێزی سویسرا؟
ده‌گه‌ڵ سادق خه‌ڕازی؟ یان ده‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی
که‌دژ به‌پانزده‌له‌سه‌دی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه،
که‌خۆی نووسیبووی ؟
خاڵی سه‌رنجداری ئه‌م داستانه، کات و زه‌مه‌نی
ناردنه‌که‌یه‌تی، چونکه‌وتووێژی فه‌رمی و
نهێنییه‌که‌ی به‌قۆناخێکی هه‌ستیار دا تێده‌په‌ڕێ.
هه‌ر له‌و قۆناخه دا، ڕژێمی ئێران له‌عێراقدا
به‌گه‌لێک ئاواته به‌رزه‌کانی شاد بووبوو. بۆ
وێنه‌باندی سه‌رکه‌وتووی(حه‌کیم) و (موقته‌دا
سه‌در) له‌ده‌زگا و ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا دا پله و
پایه‌یه‌کیان ده‌ست که‌وتبوو. هه‌روه‌ها ئیران
توانیبووی شوێنی نیشته‌جێی موجاهیدینی خه‌لک
بۆمباران بکات؛ ئیتر ئێران له‌م
قۆناخه‌وه‌ده‌بوایه‌به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و
ڕاشکاوانه‌تر‌ده‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌ست بکات
به‌هاوکاری و، ئاکامه‌که‌ی ببێته مایه‌ی ئۆقره‌یی
و ئارامیی عێراق و، دوو وڵاتی جیران
په‌یوه‌ندییه‌کی باش و خۆش ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، بار و دۆخه‌که‌ئه‌وتۆی
هه‌ڵده‌گرت که(محمدجه‌واد زه‌ریف) ده‌رگای
وتووێژێکی ژیرانه‌و به‌جێ بکاته‌وه. کردنه‌وه‌ی
ده‌رگای وتووێژ ، خۆی له‌خۆیدا هاوکاری زیاتری
هه‌ڵده‌گرت و کردنه‌وه‌ی پاکه‌تی (سات وسه‌ودای
مه‌زن)یش ده‌کرا هه‌نگاوی لێبڕاوانه‌ی بۆ
هه‌ڵبگیرێت. به‌ڵام شانۆگه‌ریی دیپلۆماتی و که‌ڵک
وه‌رگرتن له‌په‌ڕه‌کاغه‌زێکی بێ پشت و په‌نا و
دوایه‌ش لادان و لابردنی جه‌واد زه‌ریف له‌سه‌ر
کار، نواندی که‌ئه‌مریکا له‌مه‌و دوا
ده‌که‌وێته‌سه‌ر تێز‌و، ڕژێم ناچاره‌بۆ خۆپاراستن
و دوور که‌وتنه‌وه‌له‌زه‌بری سه‌ربازی ، پێویسته
به‌بارێکی تر دا دوژمن کاس و گێژ بکات.
به‌ڵام سه‌ردانی باڵوێزی سویس بۆ ئه‌مریکا و
زیاره‌تی (تریتا پارسی و باب نه‌ی) له‌ساڵی 2003
دا هۆی چی بوو؟ ئه‌مه‌وه‌ک پرسیاری سه‌ره‌کییه.
ئه‌گه‌ر هه‌رته‌نێ بۆ گێژکردنی ئه‌مریکاو
به‌فیڕۆبردنی کات بوو، ئه‌رێ ناردنی پرۆژه‌و
پێشنیار‌ی ڕژێم به‌هۆی باڵوێزی سویسرا به‌س بوو؟
وه‌ڵامی ڕاست و دروستی ئه‌م
پرسیاره‌ئه‌مه‌یه‌که‌ڕژێمی ئێران به شووێن
ئامانجێکی گرنگتر و درێژماوه‌تر دا ده‌گه‌ڕێت،
که‌هه‌ر ئێستاکه‌یش پانێی ده‌رگای(لۆبیی ڕژێم)،
له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره‌یه‌دا خول ده‌خواته‌وه.
ته‌نیا به‌خوێندنه‌وه‌و ناسینی ئامانجی دواڕۆژی
ئه‌و ڕژێمه‌یه‌که‌ده‌کرێ‌په‌ی به‌هۆکاری دیداری
باڵوێزی سویسرا ده‌گه‌ڵ(باب نه‌ی و تریتا پارسی)
به‌رین، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیی ده‌گه‌ڵ کۆشکی سپی
له‌ڕێگای دوو که‌سی ناوبراوه‌وه.
چوارچێوه‌ی کار و کرده‌وه‌ی(لۆبی)ی ڕژێم
له‌ئه‌مریکا
:
بۆ فامکردنی چیرۆکی(ساتوسه‌ودای مه‌زن)،
پێویسته‌ڕواڵه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی دوو شانۆگه‌ری ئه‌و
چیرۆکه، واته(سادق
خه‌ڕازی) و(تریتاپارسی)بخه‌ینه‌به‌رڕوشنایی و
ئه‌وسا له‌خۆمان بپرسین، گه‌لۆ خۆ (سادق خه‌ڕازی)
ئارشیتێکتی پرۆژه‌ی ناوبراو بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و،
ڕژێمی مه‌لایان گه‌لێک به‌رپرسی چالاکیان
له‌وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌دا هه‌بوو که‌گشتیان له
ناوه‌وه‌ی وڵات و له‌به‌ر ده‌ستان دا بوون،
به‌ڵام هۆی چی بوو ئه‌رکی ناردنی پڕۆژه‌و
په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ (تریتا پارسی و باب نه‌ی)
به‌باڵوێزی سویسرا ئه‌سپێردرا؟
له‌پێشدا ئاماژه‌یه‌کمان‌به‌مه‌کرد که(سادق
خه‌ڕازی) برازای(که‌مال خه‌ڕازی)له ساڵی1997
به‌دواوه، نه‌خش و ده‌ورێکی مه‌زنی بۆ سازدان و
وه‌گه‌ڕخستنی(لۆبی)ی ڕژێم له‌ئه‌مریکا دا گێڕا.
هه‌روه‌ها گوترا له‌ساڵی 2002 دا،تریتا پارسی
به‌یاریکاریی باب نه‌ی، ڕێکخراوه‌ی (نایاک) ،
که‌گرنگترین ئۆرگانی (لۆبی)ی ڕژێمه‌له‌ئه‌مریکا
دا، وه‌ڕێی خست.
گرنگترینی کار و کرده‌وه‌ی ئه‌م ئۆرگانه،
که‌ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کیی ڕێکخراوه‌ی لۆبیی
ڕژێمه، هه‌ڵگرتنی هه‌ر چه‌شنه‌گوشارێکه‌له‌سه‌ر
شانی ئێران، هه‌وه‌ها هه‌وڵدانه‌بۆ خاوکردنه‌وه‌و
له‌بار بردنی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵوێست و
بڕیاراته‌توند و تیژانه‌نه‌ی که‌ئه‌مریکا‌له‌دژی
ڕژێمی ئێران ده‌یانگرێته‌به‌ر. [شایانی
ئاماژه‌یه‌که‌ئه‌رک وفه‌رمان و کرده‌وه‌کانی
ڕێکخراوه‌ی«نای
ئاک» له‌ماڵپه‌ری(آفتاب)دا، که‌ماڵپه‌ڕێکی سه‌ر
به‌ڕژێمه‌بڵاو کراوه‌ته‌وه].
ئایا (لۆبی)ی ڕژێمی ئێرانی له‌ئه‌مریکا چالاک‌تر
ده‌بێت ؟
دوای ئه‌رێ کردنی بڕیاری ئه‌مباربۆی ئێران
له‌لایه‌ن شۆڕای ئه‌وله‌کاریی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه(به‌هۆی
به‌رده‌وامبوونی ئێران له‌چالاکییه‌ئه‌تۆمیه‌که‌ی)
و دوا به دوای هه‌ڵوێستگرتنی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی
شۆرای ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی به‌خۆدا چوونه‌وه‌و
هاوکاری ده‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌ویی وزه‌ی
ئه‌تۆمی، پله‌ی ململانێ و زۆرانبازیی ڕژێمیش دژ
به‌وڵاتانی ڕۆژاوا په‌ره‌گرتووتر بوو.
له‌ئه‌مجۆره‌هه‌ل و مه‌رجانه‌دا، بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی به‌رزی نیشتمانی، که‌ڵک
وه‌رگرتن له‌هه‌موو ڕێچاره‌یه‌ک، وه‌ک ئه‌رکی
پێویستی سه‌ر شانانی لێ دێت و پێویسته‌له‌خشته‌ی
سه‌رووی کار‌ی به‌رپرسانی ده‌زگای دیپڵۆماسی دا جێ
بگرێت. له‌م به‌ینه‌دا، ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی
ئێرانی له‌ئه‌مریکا دا ده‌ژین ک |