|
ئه‌م بابه‌ته وه‌ک رووانگه‌ی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
بڵاو ده‌بێته‌وه
ده‌رگای ئه‌م کارگه‌ی ناوزڕاندنه داخه‌ن
ناسری حیسامی
له ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی
کوردستانی ئێران‌دا، نووسراوه‌یه‌ک بڵاو کراوه‌ته
به ئیمزای که‌سێکی نه‌ناسراو به ناوی ”ناسری
فاتحی“. ده‌گوترێ یه‌کێک له که‌سه هه‌ره
دیاره‌کانی کۆمه‌ڵه ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی
نووسیوه. نووسراوه‌که باسی ژیان و پێشینه‌ی
به‌ڕێزان عه‌بدوڵلای کۆنه‌پۆشی و سه‌بریی
به‌همه‌نی ده‌کا. له‌و نووسراوه‌یه‌دا هه‌وڵ
دراوه به گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێک لایه‌نی ژیانی
خوسووسیی ئه‌و دوو که‌سه، گومان بخرێته‌سه‌ر
که‌سایه‌تییان. نووسراوه‌که، به بڕوای من پێش
ئه‌وه‌ی ده‌رخه‌ری لاوازیی ئه‌خلاقیی ئه‌و دوو
که‌سه بێ، نیشانه‌ی داڕمان و هه‌ره‌سهێنانیی
ئه‌خلاقیی ئه‌و ڕه‌وته‌یه که مێژووی هاوبه‌شی
ئێمه‌یه. ئه‌و ڕه‌وته‌ی له ڕابوردوودا جاڕی
ئه‌وه‌ی ده‌دا ”هه‌رێمی ژیانی تاکه‌که‌سیی
شارۆمه‌ندان ده‌بێ له هه‌موو ده‌سدرێژییه‌ک
پارێزاو بێ“ و ئه‌و ڕه‌وته‌ی به تێکۆشه‌ری ڕێگای
به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی حورمه‌تی پێشێلکراوی ژنان
ده‌ناسرا، ئێستا ئاوا له بابه‌ت دوو هاووڵاتی و
دوو کادری ناسراوی خۆی ده‌دوێ:
”عه‌بدوڵڵای كۆنه‌پۆشی كه له هاوسه‌ری یه‌كه‌می
جیا ببوه‌وه، سه‌ر له نوێ هه‌وڵی دایه‌وه
ژیانی هاوسه‌رێتی دابمه‌زرێنێت و پاش منداڵێكیش
به داخه‌وه ئه‌م جاره‌یش ناكام مایه‌وه و بۆ
جاری دووهه‌میش شكستی تێدا خوارد. پاش ئه‌وه‌ی كه
زه‌ربه‌یه‌كی رۆحی دوباره‌ی خواردبووه هه‌میسان
له بیری ئه‌وه‌دابوو ئه‌وه خه‌له‌ئه پڕ
كاته‌وه و قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌مبوده عاتفیه
بكاته‌وه كه ئه‌مجاره‌یان ئه‌وینداری
كیژۆڵه‌یه‌كی
ئه‌رده‌ڵانی بوو
كه خوا هه‌ڵناگرێت
ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای كه‌م ته‌مه‌ن بوون به‌ڵام له
ئه‌وینداریدا پڕئه‌زموون بوو و ئه‌ویش
به هه‌مان چه‌شنی كاك عه‌بدوڵڵای كۆنه پۆشی
دوو كه‌سی له ژیانی
هاوسه‌رێتیدا به‌دره‌قه كردبوو.
هاوسه‌ری تازه‌ی عه‌بدوڵڵا كۆنه‌پۆشی چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه بوو كه ره‌وانه‌ی هه‌نده‌رانی بكات و
جیاوازی ته‌مه‌نی به 25 ساڵ له نێوانیاندا،
باشترین ئامراز بوو بۆ وه‌ها باج وه‌رگرتنێك.
ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا سه‌ر له نوێ عه‌بدوڵڵای
تووشی قه‌یرانێكی رۆحی كردبوو. له لایه‌كه‌وه
بێ‌پووڵی و له لایه‌كیشه‌وه
ده‌ترسا ئه‌گه‌ر
بیباته ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌وێ لێی جیا بێته‌وه.
به هه‌ر حاڵ فشاره‌كانی خێزانی ته‌نگی پێ
هه‌ڵچنیبوو(هه‌مان وته‌بێژی ره‌سمی عه‌بدوڵڵا
كۆنه‌پۆشی) و له نێوان پووڵ و ترس‌دا، په‌یدا
كردنی پووڵی بۆ راگرتنی دڵی سه‌بری خانم قه‌بووڵ
كرد.“
له جێگه‌یه‌کی دیکه‌ی نووسراوه‌که‌شدا، ئه‌و
باسه درێژه‌ی پێده‌درێ:
”له‌م مه‌ودا زه‌مه‌نیه‌دا خێزان و وته‌بێژی
ره‌سمی كاك عه‌بدوڵڵا(ی کۆنه‌پۆشی) په‌یتاپه‌یتا (sms)باران
ده‌كرا له لایه‌ن كه‌مینه‌وه و هاوده‌نگی و
پشتیوانی خۆیانیان بۆ خۆی (و) هاوسه‌ره‌كه‌ی
دووپات ده‌كرده‌وه. كه ئه‌لحه‌ق خواش هه‌ڵناگرێت
ئه‌ویش ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه و هه‌رچی نوسراوه‌ی
سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كان بوو به قه‌ڵه‌می
كۆنه دۆستێكی خۆی
و ره‌زا كه‌عبی ده‌نوسران و بڵاو ده‌كرانه‌وه“.
ئه‌و دوو که‌سه که ئاوا باسیان کراوه، یه‌کیان،
عه‌بدوڵلای کۆنه‌پۆشی، حه‌وت ساڵ ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌که و لێپرسراوی یه‌که‌می
هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌که بووه. سه‌بریی
به‌همه‌نیش، وه‌ک له سایتی کۆمه‌ڵه‌دا
به‌ڵگه‌که‌ی هێشتا ماوه، لێپرسراوی به‌شی فارسی
ڕادیۆی ڕۆژهه‌ڵات، نووسه‌ری زۆر له وتاره‌کانی
”شۆڕش“ و ”ئاسۆی ڕۆژهه‌ڵات“ و چالاکێکی دیاری ناو
کۆمه‌ڵه له بواری مافه‌کانی ژناندا و بێژه‌ری
سه‌ره‌کیی به‌شی فارسیی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی بووه. تا
کاتی نووسینی ئه‌م وتاره‌ش ئه‌و هه‌واڵه له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵه و چه‌ند ماڵپه‌ڕی نزیکی
کۆمه‌ڵه‌دا مابوو که ”له مه‌راسمی 8ی مارسدا...
له یه‌كێك له ئۆردووگاكانی كۆمه‌ڵه به
ئاماده بوونی ... ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی
كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له میوانان ...
په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه به
بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن له ژێر
دروشمی "8ی مارس، رۆژی خه‌باتی جیهانی دژی
هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری" له لایه‌ن هاوڕێ
سه‌بری به‌همه‌نی خوێندرایه‌وه.“
ئه‌گه‌ر ئه‌وکات، هه‌رکه‌س له بابه‌ت عه‌بدوڵلای
کۆنه‌پۆشی و سه‌بری به‌همه‌نی ئه‌و قسانه‌ی کردبا
که ئێستا خۆیان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه، بێگومان به
ڕاسپارده‌ی کۆماری ئیسلامی و خزمه‌تکاری دوژمنانی
بزووتنه‌وه‌که ناودێر ده‌کرا.
هاوسه‌رێتیی عه‌بدوڵلای کۆنه‌پۆشی و سه‌بری
به‌همه‌نی تازه نییه و هاوڕێیانیش لێی بێخه‌به‌ر
نه‌بوون. کاک عه‌بدوڵڵای کۆنه‌پۆشی، دوای ئه‌و
هاوسه‌رگیرییه‌ش له کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیدا که هه‌موومان تێیدا به‌شدار بووین،
به ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
به‌ڕێز سه‌بریی به‌همه‌نیش، به بێ ئه‌وه‌ی
خه‌وشێک که‌وتبێته سه‌ر که‌سایه‌تی و
جێگه‌وشوێنی، درێژه‌ی به کاری خۆی داوه. ئێستا
به چ مه‌به‌ستێک ئاوا باسیان ده‌کرێ؟
جگه‌له‌وه‌ش، ئه‌و که‌سانه‌ی ساڵها هاوخه‌بات بوون
و له ده‌وری سفره‌یه‌ک دانیشتوون، چۆن ئاوا له
گه‌ڵ یه‌کتر ده‌جووڵێنه‌وه؟ هیچ زه‌ڕره‌یه‌ک له
دڵسۆزی، هاوڕێیه‌تی، وه‌فاداری و به‌زه‌یی له لای
ئه‌و که‌سانه‌ی ئاوا باسی هاوخه‌باتێکی
له‌مێژینه‌ی خۆیان ده‌که‌ن به‌دی ناکرێ.
ئه‌و نووسراوه‌یه، به بڕوای من، سێبه‌ر ناخاته
سه‌ر که‌سایه‌تیی ئه‌و دوو به‌ڕێزه به‌ڵام بۆ
ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبه، ڕیسواییه‌کی گه‌وره‌یه
که له دژی هاوڕێێانی پێشووی خۆی په‌نا بۆ
ته‌شهیری ئه‌خلاقی ده‌با. له کرده‌وه‌شدا به
چه‌ند هۆ به زیانی حیزبه‌که‌یه:
1_ ئه‌و ڕه‌فتاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه که له
حیزبه‌که‌دا که‌س هه‌ست به دڵنیایی نه‌کا.
هه‌مووان نیگه‌رانی ئه‌وه ده‌بن کاتێک له
حیزبه‌که جیا بنه‌وه چۆنیان باس ده‌کرێ. ئه‌وه
نموونه‌ی ئاشکرای تیرۆری که‌سایه‌تییه و، حه‌ق
نییه ئه‌ندامانی حیزبێک هه‌میشه نیگه‌رانی
ئه‌وه بن دوای دابڕان له حیزبه‌که ئاوا تیرۆر
بکرێن.
2_ ئه‌و ڕه‌فتاره لای خه‌ڵک ئه‌و گومان و
پرسیاره دروست ده‌کا که ئاخۆ ئه‌وانه‌ی له
حیزبه‌که‌دا ماون و هێشتا لێفه‌یان له‌سه‌ر
هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه، هه‌رکامیان چه‌ند نهێنی له
فایله‌که‌یاندا تۆمار کراوه و هه‌ڵگیراوه بۆ
ڕۆژی کێشه. ئه‌وه که‌سایه‌تیی سه‌رجه‌می
ئه‌ندامان و کادره‌کانی حیزبه‌که له‌که‌دار
ده‌کا، ده‌یباته ژێرپرسیار و، به کورتی
حیزبه‌که بنکۆڵ ده‌کا و لای خه‌لک سووکی ده‌کا.
خه‌ڵک ناتوانن متمانه به حیزبێکی وا بکه‌ن.
3_ نووسراوه‌که به ناوی نهێنی نووسراوه. ئه‌وه
ڕێگا خۆش ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێکی دیکه‌ش
مه‌به‌ستی ناوزڕاندن بێ، هه‌ر ئه‌و کاره
به‌رانبه‌ر به ڕابه‌ران و کادره‌کانی دیکه‌ی ئه‌و
حیزبه بکا. ئه‌وه ئه‌منییه‌تێک بۆ ژیانی خوسووسی
و حورمه‌تی ژن و منداڵ و مێردی که‌س ناهێڵێته‌وه.
4_ گه‌رچی ئه‌و تۆمه‌ته ئه‌خلاقییه گه‌لێک زیاتر
مرۆڤ بریندار ده‌کا، به‌ڵام پێشتریش ته‌شهیر به
کادره‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه کراوه. هه‌ر له‌م
کێشه‌یه‌ی یه‌کساڵی ڕابوردوودا که‌سانێک به
معامه‌له‌کردنی تریاک، هێنان و بردنی دۆلاری
ساخته، په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ مافیای ئیتالیا!!،
دزی، داوێنپیسی و... تۆمه‌تبار کران. ئه‌گه‌ر ئه‌و
تۆمه‌تانه ڕاست بن، ده‌بێ بیر له‌وه بکرێته‌وه
حیزبێک که ئه‌و هه‌موو گومانلێکرا و دزو... و
پیاوکوژ و پیاوخراپه‌ی په‌روه‌رده کردووه
به‌کاری چی دێ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ساخته و
بێبنه‌مان، حیزبێک که به ئه‌نقه‌ست و به
تۆمه‌تی بێبنه‌ما ئابڕووی ئه‌ندامانی خۆی ده‌با
چۆن ده‌توانێ دڵسۆزی خه‌ڵک بێ؟
ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ ئه‌و ڕه‌وته نه‌ک هه‌ر
له حاست کادره‌کانی خۆی، به‌ڵکوو له حاست هه‌ر
ڕه‌خنه‌گرێک به‌رانبه‌ریان بووبێته‌وه، به
هه‌مان شێوه جووڵاوه‌ته‌وه. که‌سایه‌تییه‌کی
خۆشناوی وه‌ک جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپوور، ته‌نیا له
سه‌ر نووسراوه‌کانی گه‌لێک سووکایه‌تی پێکرا و
ته‌نانه‌ت تایبه‌تمه‌ندییه جه‌سته‌ییه‌کانی
کرانه هه‌وێنی کاریکاتۆرێکی قێزه‌ون.
گه‌رچی وه‌ک وتم ئه‌وه نیشانه‌ی هه‌ره‌سهێنانی
ڕه‌وته‌که‌یه و ئه‌وه ده‌ردێکی گه‌وره‌تره،
به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه ڕابه‌رانی ئه‌و حیزبه
حه‌ق وایه له‌سه ئه‌و کاره دزێوه‌ی به‌رانبه‌ر
به دوو هاوڕێی خۆیان کردوویانه، شه‌رمه‌زار
بکرێن. حه‌ق وایه هه‌موو که‌س بێزاری له‌م هه‌موو
نزمی و داڕووخانه ئه‌خلاقییه ده‌ربڕێ.
21/4/2008
تێبینی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست:
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست پشتیوانی ته‌واوی خۆی له هه‌ست
و نووسینه‌که‌ی به‌ڕێز حیسامی ده‌رده‌بڕی و
چاوه‌روانه که ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ خۆیان
چکۆله‌ترین حه‌قانییه‌تێک قایلن، حورمه‌ت شکێنی
نه‌که‌نه پیشه و گه‌ر له‌مباره‌وه تووشێ هه‌ڵه
بوون به‌خۆیاندا بێنه‌وه. پاراستنی که‌رامه‌ت و
حورمه‌تی تاکی کۆمه‌ڵ(نه‌خوه‌زا هاوڕێی چه‌ندین
ساڵه‌ی "خه‌بات" ) سه‌ره‌تایی ترین شوناسی ئینسان
بوونه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|