|
له‌یادی"هۆلۆکاست"دا
ناڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به
هه‌وره‌تریشقه‌یه‌کی عێراقی ژێر خاکنرا
دلێر محمد عه‌لی
دانمارک
دوێنێ 27/1/2010 یادی 47 ساڵڕۆژی تاوانی هۆلۆکۆست
تێپه‌ڕی، ئه‌و یاده‌ی که جوله‌که تاوه‌کو ئێستا
به به‌هه‌ندێکی مێژوویی و شکۆداریی سه‌یری
ده‌کات، ئه‌و ڕوداوه‌ی که یه‌کێک بوو له هۆکاره
سه‌ره‌کییه‌کانی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی له
دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی وه‌ک ئیسرائیل
بۆ پاراستنی جووله‌که له دوباره‌بونه‌وه‌ی
جینۆساید و چه‌سپاندنی بوون و ڕێزی خۆی وه‌ک
نه‌ته‌وه و وه‌ک تاک له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
جیاوازی نێوان هۆلۆکۆست و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال
بێجگه له قه‌واره‌ی قوربانیان له خاڵێکی گرنگی
دیکه‌شدا دبینرێت، ئه‌ویش جوله‌که و
سیاسه‌تمه‌داره‌کانیان ڕێز له قوربانیه‌کان و
که‌سو کاریان ده‌گرن و هێنده به‌رز ده‌یاننرخێنن،
که تاوه‌کو ئێستاش به‌دوای تاوانبارانی ئه‌و
تاوانه ده‌گه‌ڕێن له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا بۆ
سزادانیان له‌رێی دادگاوه، و هیچ سیاسه‌تمه‌دارێک
نه‌یده‌وێرا له‌ژێر هیچ فشار یان بیانویه‌کدا
داکۆکی له تاوانبارێک بکات یان بیشارێته‌وه یان
بیانوو بدۆزێته‌وه بۆ ده‌ربازبوونیان له
دادگایی‌کردن. هه‌ر به‌وه‌ش ڕازی نه‌بوون به‌ڵکو
دادگایی مردووه‌کانیش کران و به‌تاوانبار
تۆمارکران، ئینجا ئه‌ڵمانیا ملکه‌چکرا بۆ داوای
لێبوردن له جوله‌که و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی هه‌موو
جۆره زه‌ره‌ره‌کانی گرته ئه‌ستۆ، و هه‌ر به
فشاری ئه‌وانیش یاسای دادگایی تاوانبارانی
هه‌مه‌لایه‌نی له‌سه‌ر داوانی پێشینه له‌لایه‌ن
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه په‌سه‌ند
کرا له ساڵی 1968 دا بۆ به‌دواداچونی یاسایی
سه‌رجه‌م تاوانباران.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه هه‌موو جوله‌که
بونی ده‌وڵه‌تیان له‌ناخدا دروست بووبوو، زۆر
ئاسته‌میش بوو سیاسه‌تمه‌دارێک یان ناودارێکی
جوله‌که بکردرایه له‌لایه‌ن دوژمنانیانه‌وه یان
خیانه‌تکردن له هاوئاینه‌که‌ی، هه‌تاوه‌کو ئێستا
مێژوو هیچ جۆره کرده‌وه‌یه‌کی له‌و جۆره‌ی
تۆمارنه‌کردوه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له هیچ
کاتێکیشدا جوله‌که‌یه‌ک تاوانبارێکی حه‌شار
نه‌داوه بۆ ده‌ربازبوون له سزادان ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر خۆیشی زه‌ره‌مه‌ند نه‌بوبێت، که‌م
جوله‌که‌ش ده‌بینیت ئاماده نه‌بوبێت به‌شی زۆری
ده‌رامه‌تی نه‌به‌خشیبێت بۆ دروستبونی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته، که ئێستا نه‌ک هه‌ر جێی شانازیه بۆ
هه‌موو جوله‌که به‌ڵکو ڕێزێکی نیشتمانی و
پێناسه‌یی شکۆداری دابینکردووه بۆ هه‌موو
جوله‌که‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
ئه‌وی جێی سه‌رنجه له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م باسه‌دا
که به‌گرنگی ده‌زانم ئاماژه‌ی پێ بده‌م ئه‌وه‌یه
که جوله‌که زۆر شتی هاوبه‌شی نه‌بوو نه‌خاوه‌نی
خاکی تایبه‌ت نه زمانی هاوبه‌ش نه ڕه‌گه‌ز نه
مێژوو نه داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی و هتد...
به‌ڵکو ته‌نها هاوبه‌شی ئاین ودابو نه‌ریتی ئاینی
و زمانی ئاینی کۆن که هێنده شێواو بوو که دیان
ساڵی خایاند تاوه‌کو ده‌وڵه‌مه‌ند کرا و بوو به
زمانێکی تایبه‌تی خاوه‌ن شه‌خسیه‌ت. به‌ڵام
هاوبه‌شبوون له چه‌وسانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و
بوێری و باوه‌ڕبه‌خۆبوون و سیاسه‌تمه‌داری دڵسۆز و
به‌توانا وای کرد ببێت به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی
ده‌وڵيتێکی دیموکراسی پیشه‌سازی پێشکه‌وتوو،
به‌ڵام کورد هه‌موو پێناسه و پێداویستی
به‌ده‌وڵه‌تبوونی هه‌یه، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت
له بوێری و باوه‌ڕبه‌خۆبوون و سیاسه‌تمه‌داری
دڵسۆز و به‌توانادا کورتی هێنابێت.
به‌داخه‌وه سیاسه‌تمه‌داری کورد نه‌ک هه‌ر په‌ند
له ڕوداوه مێژوییه‌کان وه‌رناگرن، به‌ڵکو
شانازیش ده‌که‌ن به پاراستنی تاوانباران و
باڵاده‌ستکردنی داگیرکه‌ران به‌سه‌ر گه‌لی کوردا.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم تاوانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال
هێنده مه‌زن و به‌هێزن که ده‌کرێ بنیاتی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی لێبکه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر
سیاسه‌تمه‌داری بوێر و ژیری له‌پشته‌وه بێت.
28/1/2010
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|