|
|

سوهرابی سپێهری |
تراویلکه
شاعیر ، سۆهرابی سپێهری
وه‌رگێڕ ، خه‌مین
تاو و ساوێکه و بیابانی به‌رین ،
نییه تێیدا نه چڵه گیایه نه دار .
جێ له قه‌ڕه‌ی قشقڕه هه‌ر چی ده‌نگه
تێکیانناوه هه‌موو به‌ندیل و بار.
******
پشتی تارمایی ته‌پ و تۆز ، له‌دوور
تاقه نوختێکی ڕه‌شه که ده‌له‌رێ.
لێی که نیزیک بێته‌وه چاو ،دیاره
ئینسانه که وا وێڵه له دووی ڕێ .
******
له‌شی هیلاکی له‌کارکه‌تووه ئه‌و،
سه‌ر و گوێلاکی هه‌مووی خۆڵاوی
وشک هه‌ڵاتووه له تینووان گه‌روی
لاقی پێخاوسی به دڕک هه‌ڵدڕاوی .
******
تا کوو هه‌نگاوی به‌ره‌و پێش ده‌نێ،
چاوی پێیوایه که یه‌ک ده‌ریایه
لێی که نیزیک بێته‌وه ، لێیحاڵییه
بیر هه‌ڵیگرتووه ، ده‌خه‌ونی دایه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|