|
کونجی خه‌ڵوه‌ت
شاعیر حافز
وه‌رگێڕ خه‌مین
به‌یانێک ڕێڕه‌وێک له سه‌ر زه‌وینێ
له گوێن لیچارێ ناسیاوێ ده‌دوێنێ
ده‌ڵێ سۆفی شه‌ڕاب ئه‌ده‌م غه‌شی نییه
ده‌شووشه‌یدا چله‌ی بچێ و ڕه‌نگ هه‌ڵێنێ
خودا ئه‌و خه‌رقه‌یه سه‌تجار به له‌عنه‌ت
ده‌کا، سه‌ت بوت له قۆڵی پیل ده‌رێنێ
ئه‌گه‌ر چی پیاوه‌تی نامۆشه ئه‌وڕۆ
ببه چاره له حه‌وجێی نازه‌نینێ
به‌زه‌ییت دابێ ،خێره خێوی خه‌رمان
به‌وه‌یدا مان ده شارۆیدا ده‌بینێ
ده‌که‌سدا من گه‌شی خۆشی نه‌بینم
نه هه‌ر ده‌رمانی دڵ نیه ده‌ردێ دێنێ
له تاریکایی دان وابێ له غه‌یبا
چرایه‌ک هه‌ڵبێ بۆ خه‌ڵوه‌ت نشینێ
له سه‌ر قامکی سوله‌یمانێ نه‌بێ قاش
ده ئه‌نگوستیله‌دا خۆ نانوێنێ
ئه‌گه‌ر چی ته‌وسه‌نییه جوان‌چاک دابیان
بچارێ جارێ با به مل به کوێنێ
به‌کوێدا ڕێیه مه‌یخانه‌ی بپرسم
چ دێته ڕێم له وه‌ی دوا ڕۆژ ده‌بینێ
نه حافز ده‌بته سۆفی کونجی خه‌ڵوه‌ت
نه زاناش شاره‌زای "عیلمولیه‌قین"ێ
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|