|
|

سوهرابی سپێهری |
شاعیر:
سۆهرابی
سپێهری
وه‌رگێڕ:
خه‌مین
ده قه‌بری شه‌ودا
زۆر ده‌مێکه که له ته‌نیاییدا
ڕه‌نگی بێده‌نگی له سه‌ر لێو نیشتووه .
ده‌نگی هاوارێ له دوور ئه‌منی ده‌وێ ،
لاقه‌کانم چی له قه‌بری شه‌و دان .
.......
نییه ده‌راوێک له‌و تاریکایی یه ،
ده‌رک و دیواری وه‌ها تێک ته‌نیو .
سێبه‌رێک
گه‌ر به زه‌ویدا بخشێ
سێبه‌رێکه به خه‌یاڵ ڕزگار بووه.
.......
ئه‌وی وا ئینسانه
به‌خڕی سه‌رپاکی هه‌موو ژاکاون .
سه‌ر ده‌مێکه که له کونجی ئه‌و که‌یلی خه‌مه
ئه‌وی خۆشی بێ هه‌مووی پووکاون .
.......
ده‌ستی سێحراوی شه‌وێ
داده‌خا ده‌رکێ له سه‌ر ئه‌من وخه‌مێ .
چۆنێکی حه‌ولێ بده‌م
ئه‌و به من پێده‌که‌نێ .
.......
نه‌خشه‌کانی که‌ده ڕۆژدا کیشام ،
شه‌و که هات تێکه‌ڵی قرمی کردن .
نه‌خشه‌کانی که ده‌شه‌ودا هه‌مبوون،
ڕۆژ که هات لێم بۆوه لۆکه دیسان
.......
زۆر ده‌مێکه که هه‌موو هه‌ر وه‌ک من ،
ڕه‌نگی بێده‌نگی له لێویان نیشتووه .
خشپه‌یه‌ک نییه له ئه‌و بێده‌نگی یه‌دا ،
ده‌ست و پێ پاکی ده قه‌بری شه‌ودان .
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|