|
مێوژ و قالۆچه
(ته‌نزی کۆمه‌ڵایه‌تی)
خه‌مین
کابرایه‌ک ده‌بێ ئه‌وی ده هاوینێدا وه‌گیری
ده‌که‌وت نیوه‌ی ده‌خوارد و نیوه‌شی هه‌ڵده‌گرت و
پاشه‌که‌وتی ده‌کرد بۆ وه‌یکه زستانێ که بێکار
بوو ماڵ و منداڵی برسی نه‌بن. ڕۆژێکیان هێندیک
مێوژ ده‌کڕێ و ده‌یهێنێته‌وه وخێزانیشی ده
کوپه‌یه‌کی ڕه‌شی ده‌کا و سه‌ری ده‌نێته‌وه و له
که‌لێنێکی مه‌تبه‌قێی داده‌نێ . جا چۆن ده‌بێ شه‌ش
حه‌وت قالۆچه ڕییان ده‌و کوپه مێوژه ده‌که‌وێ
ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه خۆیان ده‌و مێوژه ده‌گرن و
ده‌ست ده‌که‌ن به گه‌را دانان و زاو وزۆ. هه‌ر
بێچوویان کردبوو ومێوژیان خواردبوو ، بێجگه له
چه‌ند دانه‌یه‌ک ده‌نا هیچ مێوژی تێیدا نه‌مابوو
وای لێهاتبوو ئه‌و قالۆچانه ده‌ستیان کردبوو به
یه‌کتر خواردن و ئه‌وی گه‌وره‌تر و به هێزتر بوو
ئه‌وانی چووکیان خواردبوو وای لێهاتبوو که
ناوه‌رۆکی کوپه‌که هێندێک قالۆچه‌ی زیندوو باقی
دیکه‌ی که‌لاکه قالۆچه بوو ، زستان دێ و شه‌وێکی
ئه‌و ماڵه میوانیان دێ و پیاوه‌که ده‌ڵێ ئه‌رێ
دایکی منداڵان بۆ هێندێکمان مێوژ بۆ ناهێنی تا
بیکه‌یه‌نه شه‌وچه‌ره . به‌ڵێ دایکی منداڵان
ده‌چێته متبه‌قێ و که‌شه‌فێکی ده‌گه‌ڵه خۆی
ده‌با و یه‌ک دوو چه‌نگ له مێوژه‌که له سه‌ر
که‌شه‌فه‌که ڕۆده‌کا و دێته‌وه له سه‌ر کورسێ
ڕۆیده‌کا منداڵی تێوه‌رده‌روکێن و ده‌بینن هێندێک
له‌و مێوژانه ده‌ڕۆن و هه‌ریه‌کیان به لایه‌کدا
بڵاو ده‌بنه‌وه ، کابراش که ئه‌وه ده‌بینێ و
ده‌زانێ که مێوژه‌که‌یان قالۆچه‌ی هه‌ڵێناوه .
منداڵه‌کان ده‌ڵێن بابه ئه‌رێ ئه‌و مێوژانه بۆ
پێیان هه‌ڵگرتووه ؟ ده‌جوابیان ده‌ڵێ ڕۆڵه‌گیان
چوون ئه‌وانه گه‌وره بوون وه‌ک ئێوه ئه‌وه‌نێ
ئێوه‌ش گه‌وره‌بوون و پێتان هه‌ڵگرتووه ، جا
پاداره‌کان بخۆن بێ پاکان هی خۆمانن ، منداڵه‌کان
ئه‌وه که ده‌بیسن له بابیان ده‌پرسن بابه که
وابێ ئه‌و مێوژانه که ته‌واوبوون ئێمه‌ش ده‌خۆن
؟ده‌ڵێ نا ڕۆڵه‌گیان هه‌ر ئه‌و قالۆچانه‌ی که
ئێوه ده‌یخۆن دوایه گه‌راکانی ده‌تانخۆن ،
ده‌ڵێن بابگیان بۆ پێش وه‌یکه بیانخۆین ئه‌وه‌ت
پێنه‌گووتین ؟ بابیشیان له شه‌رمان سه‌ری داده‌خا
و جا به درۆ یان ڕاست خۆی شه‌رمه‌زار وتاوانبار
ده‌بینێ وهیچ وڵامێکی بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی
منداڵه‌کانی پێنابێ .کاڵه‌م دڕا و چم پێنه‌بڕا.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|