|
|

سوهرابی سپێهری |
سۆهرابی سپێهری
وه‌رگێڕ
خه‌مین
سووڕه‌ی ته‌ماشا
سویند بێ به ته‌ماشا
و به ده‌ستپێکی قسان
و به فڕینی له زه‌ینه‌وه‌ی کۆتر
ده ڕکه دایه وشه‌یه‌ک .
***
قسه‌کانم وه‌کی پنجی چه‌مه‌نێکی ڕوون بوو
من به وانم گوتبوو :
خۆر له ده‌رکی داون ،
که ئه‌گه‌ر ده‌رکێ وه‌که‌ن ،تیشکی داوێژێته سه‌ر
ڕه‌فتارتان .
***
به وانم گوتبوو :
به‌رد نیه خۆ شاخ و په‌ساران ده‌ڕازێنێته‌وه ،
وه‌کی ئاسن نییه، ڕازێنه‌ری جه‌سته‌ی قوڵینگ
ده له‌پی ده‌ستی زه‌ویدا دوڕی شاراوه هه‌یه.
که ڕه‌سوولان به خڕی واقی دره‌وشانه‌وه‌یین
به شوێن گه‌وهه‌رێدا بن ،
ساته‌کان برنه له‌وه‌ڕگه‌ی په‌یام .
***
کردمه مزگێنی له‌وان خشپه‌یی هه‌نگاوی ته‌ته‌ر.
ڕۆژی نیزیک به ڕه‌نگی ڕوونتر ،
به‌نازی سوورگوڵ ،پشتی پڕ گنجی قسه‌ی زل.
***
وه به‌وانم گوتبوو :
هه‌رکه‌سێ باخی ده زه‌ینیدا دی ،
مانی هه‌نیه‌ی ده شنه‌باکه‌ی شۆره‌کاتدا
ئه‌بدییه.
هه‌رکه‌سێ دۆستایه‌تی شابازی کرد ؛
خه‌وی ئارامترین خه‌وێکه له جیهان .
هه‌ر که‌سێ ببڕی له ده‌ستی ڕۆژگار تیشکی هیوا ،
په‌نجه‌ره‌ی ده‌کرێته‌وه ڕوو به هه‌ناسه‌ی
ساردی.
***
من له ژێر شۆڕه‌بییه‌ک بووم .
یه‌ک گه‌ڵای ژووری سه‌رم هه‌ڵپه‌رتاوت و گووتم :
چاو‌کانتان بکه‌نه‌وه . ئایه‌تێکتان له‌و باشتر
گه‌ره‌که ؟
گوێم لێ‌بوو به یه‌کتریان گووت :
به‌یانی ده‌یزانێ ...به‌یانی.
***
له که‌لی هه‌ر کێوێ ڕه‌سووڵیکیان دی .
هه‌وری نکۆڵیان کێشه‌وه ده‌کرد ،
به بامان ڕاسپاردبوو .
تا کڵاوی سه‌ریان بڕفێنێ،
چاویان شین ده‌چوونه‌وه
(
1)
چاویانمان به‌ست .
نه‌مانهێشتووه که ده‌ستیان بگا به لقی تێگه‌یین
.
پڕی گیرفانیانمان نه‌ریت داونێ
خه‌وییانمان زڕاندووه به ده‌نگی سه‌فه‌ری
ئاوێنان .
تێبێنی:
ده‌قی
فارسییه‌که ئاوایه (چشمشان
پر داودی بود
)
هه‌ڵبه‌ت وه‌ک لێکدانه‌وه‌ی من ئه‌و هه‌ڵبه‌سته
له هه‌ر سێ پێغه‌مبه‌ر واته مو‌سا ، عیسا
،محه‌ممه‌د ده‌دوێ که هه‌ر سێکیان چاویان شین
بووه و بۆ هه‌ر سێکیان کاتێک وه‌حی هاتووه گۆیا
له سه‌ر کێوان بوون و جا که له داودیی
قسه ده‌کا گوڵیکه که په‌لکه‌کانی شینه و
زۆرتریش ده‌بێ بچته‌وه سه‌ر ئاڵای که‌لیمییه‌کان
که ئه‌ستێره‌ی داود پێغه‌مبه‌ری له سه‌ره و
ڕه‌نگیشی شینه دیاره ئه‌و هه‌ڵبه‌سته
لێکدانه‌وه‌ی دیکه‌ش هه‌ڵده‌گرێ چون به له‌ف
واته کنایه گووتراوه . خه‌مین
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|