|
خه‌راباتی موغان
شاعیر ، حافز
وه‌رگێڕ ، خه‌مین
ده خه‌راباتی موغان گه‌ر بکه‌وێ
ڕێ و بازم
به‌رهه‌می خه‌رقه و
به‌رماڵییه ده‌رکی وازم.
ئاڵقه‌ڕێزی تۆبه له ده‌رکی
ڕیا بێتوو بده‌م
ده‌رکێ ناکاته‌وه لێم
مه‌یکه‌ده
چییه‌کی شازم.
ده‌ستێ هه‌ڵکه‌وتێ ئه‌گه‌ر
بێتوو بدا باڵێکی
وه‌ک په‌پووله له سه‌ری شه‌م
ده‌بێ هه‌ر په‌روازم.
نا‌مه‌وێ یارێکی وه‌ک حوری که
که‌مته‌رخه‌می یه
به خه‌یاڵی تۆ یه‌کیدی
بکه‌مه هاوڕازم.
ڕازی سه‌ودای تۆ ده سینگدا
به نهێنی ماوه
چاو و داوێنی ته‌ڕم باسی
نه‌که‌ن گه‌ر ڕازم.
وه‌ک مه‌لێکی له ڕکه‌ی
خاکه‌وه باڵم گرتبێ
به‌و ته‌مایه‌ی ببمه
سه‌یده‌یی چه‌نگ شابازم.
وه‌کوو چه‌نگ بێتوو ئه‌گه‌ر خوژنی
دڵم پێت نه‌که‌وێ
بیکه‌مه نه‌ی لێوی خۆم
پێی بژنم ئاوازم
.
من له لای هیچکه‌سێ خوێناوی
دڵ هه‌ڵناڕێژم
بێجگه له تیخی خه‌مت نیه که‌سی
دی پێی بسازم.
گه‌ر به هه‌ر موویه‌کی حافز
ێوه سه‌ری پێوه ببێ
بیانخه‌مه ژێر پێت و وه‌ک
زولفی تۆ پا‌یه‌ندازم.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|