|
د. تاهیری ئه‌رده‌ڵان ئه‌ندامی
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
دیپلوماسیی ئێران و ئالمان له‌سه‌ر په‌ژاک
حه‌وتوونامه‌ی ئه‌ڵمانیی
"شپیگێل"
که بڵاوکراوه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێکراو و به‌ناوبانگی
وڵاتی ئاڵمانه،له
ژماره 16ی حه‌وتووی ڕابردووی خۆیدا باسێکی له
سه‌ر په‌ژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان) بڵاو
کرده‌وه که په‌رده له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌شی
هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و ئه‌ڵمان له سه‌ر ئه‌و
ڕێکخراوه لا ده‌دات.
پێشه‌کی ده‌قی نووسراوه‌که‌ی "شپیگێل" بۆ
ئاگاداریی خوێنه‌ران ده‌که‌مه‌وه کوردی. "شپیگێل"
ده‌نووسێ:
" ناکۆکیی دیپلۆماتیک له نێوان به‌رلین و
تاران... .
حێزبێکی نوێی کوردی به نێوی پژاک، به‌رپرسانی
ئه‌منیه‌تیی ئه‌ڵمانی به خۆیه‌وه خه‌ریک کردووه.
دادگای ئه‌ڵمان له ئه‌گه‌ری تێروریست بوونی ئه‌م
حیزبه ده‌کۆڵێته‌وه. ڕێبه‌رێکیان له کۆلن
[ئه‌ڵمان] ده‌ژی... . ئه‌م هێزه نوێیه [پژاک –
نووسه‌ر] بووه‌ته هۆی په‌رۆشی به‌رپرسانی سیاسی و
ئه‌منیه‌تیی ئه‌ڵمانیش. له مانگی یوولی
(گه‌لاوێز)ی ڕابردوودا تاران ناڕه‌زایه‌تی خۆی
سه‌باره‌ت به بێده‌نگی ئه‌ڵمان له حاست چالاکیه
"تێروریستیه‌کان"ی پژاک به باڵوێزخانه‌ی ئه‌ڵمان
له تاران ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی که به‌تایبه‌ت ئێرانیه‌کان ده‌هه‌ژێنێت،
ئه‌وه‌یه که ڕێبه‌ری سیاسی پژاک پیاوێکه به
پاسپۆرتی ئه‌ڵمانییه‌وه ، عه‌بدولڕه‌حمانی حاجی
ئه‌حمه‌دی، دانیشتووی ئه‌ڵمان... . ناوه‌ندی
کریمینالیته‌ی ئه‌ڵمان ده‌بێ ڕوونی بکاته‌وه که
ئایا پژاک به پێی یاسای دادی ئه‌ڵمان، ڕێکخراوێکی
تێروریستییه یان نا؟
به‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندییه‌کانی ته‌شکیلاتی و
ئه‌فرادی ئه‌م ئورگانیزاسیۆنه ده‌خرێنه ژێر
چاوه‌دێرییه‌وه. ڕێبه‌ر (حاجی)ئه‌حمه‌دی هه‌ر
چه‌شنه تۆمه‌تێکی تێروریستی ڕه‌د ده‌کاته‌وه و
ده‌ڵێ: تێکهه‌ڵچوونه‌کان له گه‌ڵ ئێران ته‌نیا
به هۆی دیفاع و خۆپاراستنی کورده‌کانه له حاست
هێرشی په‌یتا په‌یتای (حکوومه‌تی) ئێران‌دا.
ناوبراو به ئاواتی دامه‌زرانی دێموکڕاسی له
ئێراندایه. ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان له بار و دۆخێکی
ئه‌سته‌م دایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزێکی وه‌ک پژاک
به تایبه‌ت له ڕوانگه‌ی ستراتێژیی ئه‌مڕۆکه‌ی
ئه‌مریکاوه به‌که‌ڵکه؛ له لایه‌که‌وه هۆی
دابین کردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا له باکووری
عێراقدا پێک دێنێت، له لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه
ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی و په‌ڕه‌وازه بوونی
هێزه‌کانی ئێران وه‌ک دوژمنی سه‌ره‌کی ئه‌مریکا
".
له پێشدا پێویسته ئاماژه به ڕوانگه‌ی
کلیشه‌یی نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته بکرێت که (به
پێچه‌وانه‌ی پێگه‌ی ڕووناکبیرانه‌ی ئه‌و
حه‌وتوونامه‌یه له ئه‌ڵماندا) خۆی له بنه‌مای
زانستیی ڕۆژنامه‌وانی بواردوه و نووسراوه‌که‌یی
به پێی ئه‌سڵی 'په‌یوه‌ندییه حکوومه‌تیه‌کان'،
به بێ شی کردنه‌وه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی کۆتایی پێ
هێناوه. واتا خۆی چه‌سپاندووه به باسێکی
ڕووتنی رۆژنامه‌وانی‌یه‌وه .
لایه‌نگری له سیاسه‌ت و ئیدیۆلۆژی پژاک له
ئه‌ستۆی لایه‌نگران و ئۆگرانی ئه‌و هێزه‌یه،
به‌ڵام له حاست ڕێژیمی ئێران‌دا ناکرێ لانی که‌م
تا ئه‌مڕۆکه حاشا له شه‌رعیه‌تی ئه‌و ڕێکخراوه
بکرێت . ڕێکخراوێک که هه‌ڵقوڵاوی کۆمه‌ڵگای
ڕاپه‌ڕیوو و ژێرده‌ستی کوردستانه. به‌و هۆیه‌وه
منیش وه‌ک کوردێکی ژێر ده‌سته و بێ به‌ری له
مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانم، ده‌ردی "پژاک"که‌کان
گرێ‌دراو به چاره‌نووسی خۆمه‌وه ده‌بینم که
بوونه‌ته ئامانجی سیاسه‌ته‌کانی ڕۆژ و
مامه‌ڵه‌یان له سه‌ر ده‌کرێت.
به‌گشتی و به گوێره‌ی سه‌رنجدان به
ڕووداوه‌کانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که ده‌وڵه‌تی
ئه‌ڵمان ده‌یه‌وێت جێ پێی به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی
وه‌ک سه‌رۆکی پژاک له‌م وڵاته‌دا لێژ بکات.
لێره‌یشدا دیسان به‌رپرسایه‌تی هێڵی فیکری ناوبراو
له ئه‌ستۆی خۆیه‌تی، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌یش
به ئه‌رکی خۆم ده‌زانم که به پێی ناسراوی نزیک
به بیست ساڵه‌م له سه‌ر ناوبراو ڕابگه‌یه‌نم که
ئه‌و به‌ڕێزه شیاوی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه نیه و
ئه‌وه‌ی که لانی که‌م تا ئێستا له کاراتێری
حاجی ئه‌حمه‌دی دا ده‌رکه‌وتووه، ئازادی خوازی و
پێشکه‌توویی بووه و تاوانی ناوبراو ته‌نیا هۆگری
له ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی کورد و یه‌کسانی
خوازییه. به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م باسه
ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌مه‌یش پیلانێکی نوێی ئێران
و هه‌روه‌ها تورکیه‌یه له دژی ڕاپه‌ڕینی
مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد .
سووچی سه‌ره‌کی بێ ده‌سه‌ڵاتیی کورد له خۆناساندن
و دیاری کردنی چاره‌نووسیدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
بۆشایی سیاسه‌تێکی دوورنوێن و یه‌کگرتووی ئه‌م
نه‌ته‌وه‌یه؛ که ڕێگه‌ی ده‌ستدرێژی
ده‌سه‌ڵاته لاوه‌کیه‌کانی ئاواڵه هێشتوه.تا
ئێستا نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسیی یه‌کگرتوو و
سه‌ربه‌خۆی کورد ئه‌و مه‌ودایه‌ی به
ده‌سه‌ڵاتدارانی زلهێز داوه که به پێوه‌ره‌ی
خۆیان له نێو لایه‌نه کوردیه‌کاندا سه‌رپشک بن و
به بیانووی جۆربه‌جۆر پێگه و بایه‌خی سیاسی ئه‌و
هێزانه دیاری بکه‌ن! به وته‌ی کۆمه‌ڵ ناسی
فه‌ڕانسه‌یی پیێر بوردیۆ "پراگماتیسم ـ
ئوپورتونیزم بووه‌ته بنه‌مای رێئال پولێتیک".
25.04.2008
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|