|
|
جه‌وادی
عه‌لیزاده |
جه‌وادی
عه‌لیزاده،
بزه‌یه‌کی
ڕووناک
له ناخی تاریکی
دا...
شێرکۆ جیهانی
له‌م ڕۆژانه
دا چالاکێکی مافی مرۆڤ به ناوی جه‌واد عه‌لیزاده
که خه‌ڵکی باکوری ئێرانه و
وه‌ک دۆستی کوردان ناسراوه، له لایه‌ن قازی
بابایی له دادگای شاری سنه حوکمی
یه‌ک ساڵ زیندانی به سه‌ر دا سه‌پێندرا.جه‌واد
عه‌لیزاده به تۆمه‌تی
به‌شداری کردن له ساڵڕۆژی گیان له ده‌ست دانی
جه‌وانی کورد ئیبراهیم لوتفوڵلاهی*
و پێشکه‌ش کردنی وتار له‌و
ڕێوڕه‌سمه دا له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی
ئه‌و
شاره ده‌ستگیر کراوه و دواتریش ڕووبه‌ڕووی
سوکایه‌تی و لێدان
هاتووه‌ته‌وه.
عه‌لیزاده له زیندانی گشتی شاری سنه دا
ڕایگه‌یاندووه که
هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به سه‌ختی
شکه‌نجه‌یان کردووه و ته‌نانه‌ت پێیان
گوتووه که تۆ فارسی و ئه‌وه‌ی که به‌رگری لێ
ده‌که‌ی ته‌جزیه ته‌ڵه‌بی کورده
!
ته‌نانه‌ت به ئه‌حمه‌قیان ناوزه‌د کردووه و
پێیان گوتووه که تۆ چ کارت به‌و
کوردانه داوه و ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی به تۆ چی ؟
تۆ چکاره‌ی که له باکوری
ئێرانه‌وه هه‌ستاوی هاتوویه ئێره و دیفاع له
تێڕۆڕیستان ده‌که‌ی ؟ و گه‌لێک شتی
له‌م جۆره
... !ته‌نانه‌ت
له دادگاش دا قازی بابایی له کاتی داسه‌پاندنی
حوکمی یه‌ک ساڵ زیندان به سه‌ر جه‌واد عه‌لیزاده
دا پێی گوتووه:کورد
گڵاو و
پیسن. کورده‌کان شایانی ئه‌وه نین که پاراستنیان
لێ بکه‌ی
!!!
به‌م شێوه‌یه
قازی دادگاش سووکایه‌تی به جه‌واد عه‌لیزاده و
گه‌لی کورد کردووه.
له راستی
دا بابایی هه‌مان که‌سه که حوکمی گرانی له
وێنه‌ی سزای له سێداره دانی
حوبیبوڵڵا له‌تیفی و 16 ساڵ زیندان و دوور
خستنه‌وه بۆ زیندانی "بافق"ی
به سه‌ر
یاسر گوڵی دا سه‌پاندووه و گه‌لێک حوکمی دیکه‌ی
ناڕه‌وای ده‌رکردووه...
تاوانی
جه‌واد عه‌لیزاده چی بوو؟
عه‌لیزاده له سه‌ر گۆڕی ئیبراهیم لوتفوڵلاهی
داوای
کردووه که دۆسیه‌ی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی
پێداچوونه‌وه‌ی به سه‌ر دا بکرێت و به
شه‌هیدی ناو بردووه. هه‌روه‌ها به
جه‌ساره‌ته‌وه داوای ئه‌وه‌ی کردووه که قاتڵ
یان قاتڵانی ئه‌و لاوه خوێندکاره، سزا بدرێن.
عه‌لیزاده له کاتێک دا که
ئه‌و قسانه‌ی ده‌کرد، ده‌یزانی که له‌و شوینه‌ی
ئه‌و و هاوڕێیانی وه‌ستاون،
هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی و جاسوسه‌کانی
کوردیان ئاماده‌ن و ده‌نگ و ڕه‌نگی
تۆمار ده‌کرێت و ته‌نانه‌ت ده‌بێ نرخی ئه‌و
قسانه‌شی بدات. به‌ڵام ئه‌و ئاماده
بوو...
ئه‌و ئاماده بوو نرخی گوته‌کانی بدات و
هه‌مێستاکه‌ش له سه‌ر دۆزی من و
تۆی کوردستانی و له پێناو ئازادی و داهاتووی
مندالانی وڵاته‌که‌مان، بۆ ماوه‌ی
یه‌ک ساڵ، له ناو زیندانی سارد و سڕی شاری سنه
ڕاده‌گیرێت
!
سپاس بۆ جه‌واد و
هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی...
په‌راوێز:
*
ئیبراهیم
لوتفوڵلاهی جه‌وانێکی خوێندکاری کورد بوو که
زستانی ساڵی رابڕدوو، ته‌نیا به
تاوانی ئه‌وه‌ی تاقه ئیعلامیه‌یه‌کی په‌ژاکی له
زانکۆ دا له ده‌ستی دا گیرابوو
ده‌ستگیر کرا و دواتریش له ژێر لێدان دا کوژرا.
ناوبراو له بنه‌ماڵه‌یه‌کی زۆر
هه‌ژاره و پێش له‌وه‌ی که شه‌هیدی بکه‌ن،
براکه‌ی دوای هه‌شت مانگ زیندان به
تاوانی هاوکاری په‌ژاک، تازه له زیندان ئازاد
کرابوو
ده‌توانێ له بۆچوون و ڕای
خۆت ئاگادارمان بکه‌ی
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|