|
که‌مپینێک بۆ سه‌پتکردنی ئایینه ڕه‌سه‌نه
زیندووه‌کانی گه‌لی کورد
شێرکۆ جیهانی
ئایینه‌کانی ئێزیدی، یاری و عه‌له‌وی ، چه‌ندین
ئایینی دێرینی به‌شێک له کوردانن که چه‌ندین
میلیۆن که‌س له خۆ ده‌گرێت. ئه‌و ئایینانه، له
گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که زۆر خاڵی هاوبه‌ش و جیاوازیان
له گه‌ڵ یه‌کتر دا هه‌یه، به‌لام شان به شانی
یه‌کتر، هه‌وراز و نشێوه‌کانی مێژوویان تێپه‌ڕ
کردووه و تا ئه‌مڕۆ هاتوون. له‌و نێوه دا به
هه‌زاران
ئێزیدی و یارسانی و عه‌له‌وی له هه‌ر چواربه‌شی
نیشتیمان، ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی که موسڵمان
نین و په‌یڕه‌وی له ئایینی خۆیان ده‌که‌ن،
ڕووبه‌ڕووی نه‌فره‌تی موسڵمانانی عه‌ره‌ب، فارس،
تورک و ته‌نانه‌ت کوردانی موسڵمان هاتوونه‌وه و
زۆر یارسانی، کاکه‌یی، عه‌له‌وی و ئیزیدی بوونه
قووربانی باوه‌ڕه‌کانیان.
ئێزیدیه‌کان که زۆربه‌یان له باکور، باشوور و
رۆژاوای کوردستان ده‌ژین زۆرتر که‌وتوونه به‌ر
هێرشی تورکان و عه‌ره‌به‌کان و کوردانی توندڕه‌وی
ئیسلامی و نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و ڕاستیه‌ش
کوشتاری ده‌یان هه‌زار ئێزیدی به ده‌ستی تورکانی
عووسمانییه و له ناوخۆی کوردستانیش دا ده‌کرێ
ئاماژه به کۆمه‌ڵکوژی ئێزیدیه‌کان له لایه‌ن
میر مه‌حه‌مه‌دی ڕه‌واندزی بکه‌ین.
کوردانی کاکه‌یی و یارسانیش که له باشوور و
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌ت له
هه‌رێمه‌کانی خانه‌قین، مه‌نده‌لی، کرماشان، ئیلام
و لۆرستان ده‌ژین، گه‌لێک جاران ڕووبه‌ڕووی هێرشی
فارس، تورک، عه‌ره‌ب و کورده‌کانی موسڵمان
هاتوونه‌وه و کوشتار و زۆرداریان به چاو
بینیوه. هه‌مان چاره‌نووس بۆ عه‌له‌ویه‌کانی
باکوری کوردستان هه‌بووه که که‌وتوونه به‌ر
ته‌وژمی فشاری تورکان و کوردانی توندڕه‌وی سوننی !
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ش نموونه بده‌ین و
زۆر دوور نه‌ڕۆین
ده‌بێ ئاماژه به شۆڕشی دێرسم بکه‌ین که له‌و
شۆڕشه دا سه‌ید ڕه‌زای عه‌له‌وی له لایه‌ن
کوردانی سوننی هه‌رێمه‌که‌وه یارمه‌تی نادرێت و
له پێش چاوی ئه‌وان قه‌ڵای دێرسم به ده‌ستی
تورکان تێده‌شکێ و ژنان و منداڵانی کورد
ڕووبه‌ڕووی ده‌سدرێژی ده‌بنه‌وه و ناوی شاره‌که‌ش
له لایه‌ن تورکانه‌وه ده‌کرێته توجه‌لی که به
واتای مستی ئاسنینه ( واتا مستێکی ئاسنین له‌و
هه‌رێمه درا که ئیتر سه‌رهه‌ڵدانی تێکشکاند و
هه‌تا ئێستاش تورک به‌و شاره ده‌ڵێن تونجه‌لی
) !
یارسانه‌کان، عه‌له‌ویه‌کان، کاکه‌یی و
ئێزیدیه‌کان، هه‌موو کاتێک به ناچار و بۆ
پاراستنی ئایینی ڕه‌سه‌نی خۆیان، گه‌لێک جاران به
ڕه‌واڵه‌ت خۆیان له گه‌ڵ هێندێک ناو و بنه‌مایی
ئایینی ئیسلام و ئایینه‌کانی دیکه‌ی ده‌وروبه‌ر
ڕێکخستووه، به نهێنی کتێبه پیرۆزه‌کانی خۆیان
له وێنه‌ی ده‌فته‌ر، مه‌سحه‌فا ڕه‌ش و جیلوه و
...هتد، پاراستووه. گه‌لێک جاریش به زۆری
عووسمانی و سه‌فه‌ویه‌کان به کار هێندراون و
ته‌نانه‌ت ڕووبه‌ڕووی ئاسیمیلاسیۆن هاتوونه‌وه
که
نموونه‌ی به‌ر چاوی ئه‌وه‌ش دوورخستنه‌وه‌ی ده‌یان
هه‌زار که‌س له په‌یڕه‌وانی ئایینی یاری
کرماشانه بۆ هه‌رێمه‌کانی ئازه‌ربایه‌جان و
موکریان که ئێستا ناوی گۆرانیان له سه‌ره و له
شاری ته‌ورێز و گونده‌کانی میاندواو ده‌ژین و
مه‌خابن دوای تێپه‌ڕ بوونی سه‌دان ساڵ، له گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش دا که هێشتا زۆر بنه‌مای ئایینی یاریان
پاراستووه ناوی گۆرانیان له سه‌ره، به‌ڵام
زمانیان گۆڕاوه و بوونه تورک.
ئه‌و سته‌م و زۆرداریانه هه‌تا ئێستاش
به‌رده‌وامه. یارسانه‌کان له لایه‌ن ڕژیمی ئێران
وه‌ک شیعه به ناو ده‌کرێن و گه‌لێک جاریش به
ئه‌هلی حه‌قیان ده‌ناسێنن و به گوێره‌ی دڵی خۆیان
کتێبیان له سه‌ر ده‌نووسن و خۆیان ده‌یبڕن و
خۆشیان ده‌یدروون.
هاوکات هیچ یارسانیه‌ک هه‌تا ئێستاش مافی ئه‌وه‌ی
نییه که له سه‌ر ناوی ئایینه‌که‌ی خۆی بچێته
خویندنگا و له شوێنێکی ئیداری کار بکات و له
هه‌موو مافێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و...هتد، بێ
به‌رین.
ئێزیدیه‌کانیش هه‌تا ئێستا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا
که به‌شێکی زۆر له باشووری کوردستان ئازاد
بووه، به‌ڵام ڕۆژانه له هه‌رێمه‌کانی نه‌ینه‌وا
ڕووبه‌ڕووی فشار دێنه‌وه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا
که به‌شێکی زۆر له ئێزدیه‌کان له بواری
کولتوریه‌وه ئاسیمه‌له بوون و ڕه‌نگ و خووی
عه‌ره‌بانیان گرتووه، هاوکات ڕووبه‌ڕووی
سوکایه‌تی کوردانیش ده‌بنه‌وه و گه‌لێک جاران
وه‌ک شه‌یتان په‌ره‌ست و کافر هه‌م له لایه‌ن
کوردان و هه‌میش له لایه‌ن تورندڕه‌وانی
عه‌ره‌ب و تورکه‌مه‌ن
ڕووبه‌ڕووی
هێرش ده‌بنه‌وه که نموونه‌ی کوشتاری ژنان و
منداڵانی شه‌نگار له چه‌ند ساڵی ڕابڕدوومان هێشتا
له بیره. ته‌قینه‌وه‌یه‌ک که تێی دا زیادتر له
500 که‌س بوونه قوربانی و زیادتر له 800 که‌سیش
به گرانی بریندار بوون.به
هه‌مان شێوه له باکوری کوردستان و تورکیه‌ش،
ئێزدیه‌کان هیچ مافێکیان نییه و هاوڕێ له گه‌ڵ
کوردانی عه‌له‌وی سته‌میان لێ ده‌کرێت.
لێره دا پرسی من ئه‌وه‌یه،ئایا هه‌تا که‌نگێ
ده‌بێ شاهیدی ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مه بین له
سه‌ر که‌سانێک که په‌یڕه‌وی ئایینه
ڕه‌سه‌نه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ن ؟ گه‌لۆ ئه‌و ئایینه
ڕه‌سه‌نانه، وه‌ک به‌شێک له کولتوری نه‌ته‌وه‌یی
و مرۆڤایه‌تی نابێ بپارێزرێن ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و
ئایینانه هی گه‌لێکی ئوروپایی بان، تا ئێستا
چه‌ند کتێبیان له سه‌ر ده‌نووسرا و چه‌ند
دێکۆمێنتیان له سه‌ر ساز ده‌کرا و له که‌نگێوه
له ناو ڕێکخراوێکی وه‌ک یۆنسکۆ دا سه‌پتیان
ده‌کردن ؟
باشه بۆ ده‌بێ له پارله‌مانی عێراق دا هیچ
کورسیه‌ک بۆ سه‌دان هه‌زارئێزیدی و کاکه‌یی له
به‌ر چاو نه‌گیرابێت له کاتێک دا که عه‌ره‌بی
سوننی و عه‌ره‌بی شیعه به پێی قه‌واره‌ی
مه‌زهه‌بی خۆیان خاوه‌نی کورسی جیاوازن، هه‌روه‌ها
مه‌سیحیه‌کان ؟ گه‌لۆ ئێمه شاهیدی چه‌ند
کۆمه‌ڵکوژی دیکه له سه‌ر کوردانی ئێزیدی
ده‌بینه‌وه ؟ تا که‌نگێ په‌یڕه‌وانی ئایینی یاری
له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به شیعه و
ئه‌هلی حه‌ق و ناوی دیکه ده‌ناسرێن و بۆ ده‌بێ
به ناوی خۆیان
و وه‌ک ئایینی خۆیان به فه‌رمی نه‌دیترێن ؟ گه‌لۆ
ئه‌وه ئه‌رکی کێیه که به شێوه‌یه‌کی زانستی
ڕاستی ئه‌و ئایینانه که به‌شێکن له نرخی مێژووی
مرۆڤایه‌تی ببینێت و لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر
بکات ؟
ده‌بێ ئه‌وه‌مان له به‌ر چاو بێت که له باشووری
کوردستان و عێراق دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه که
ئایینی ئێزیدی و کاکه‌یی وه‌ک دوو ئایینی ڕه‌سه‌نی
کوردی به فه‌رمی بناسێندرێن. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ
هه‌وڵێکی جددی بدرێت . به‌ڵام ئه‌و چاوه‌ڕوانیه
له ئێران ناکرێت،
چوونکه ڕاستی ڕژیمی ئێران به‌رچاوه و بێ سوده
ئه‌گه‌ر بزماری دار له دیواری پۆڵا بکوتین. له
باکوری کوردستان و تورکیه‌ش زه‌مینه‌ی خه‌باتێکی
وا هه‌یه و له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که پارتی
کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک
.
له ئه‌گه‌ری گرینگی دان به‌و بابه‌ته ده‌توانێ
هه‌نگاوی گه‌وره هه‌ڵێنێ ( وه‌ک دیتیشمان
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر پارتی ده‌سهه‌ڵاتداری
ئاکه‌په، بۆ قازانج کردنی ده‌نگی عه‌له‌ویه‌کان
که به‌شێکیان کوردن و به‌شێکیشیان تورکن )
بابه‌تی به فه‌رمی ناسینی ئایینی عه‌له‌وی
هێنایه ئاراوه ( ئه‌گه‌ر چی باسێک له
ئێزیدییه‌کان نه‌کرا و تا ئێستاش به کرده‌وه
هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆ بۆ عه‌له‌ویه‌کان هه‌ڵنه‌گیراوه.
)
به‌ڵام له‌مانه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه که ڕێکخراوی
یۆنسکۆ به بنه‌ما بگیرێت. ڕێکخراوێکی جیهانی
کولتوری که ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستانیش
ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ن. ئه‌و ڕێکخراوه‌یه
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش جه‌ژنی نه‌ورۆزیشی به
شێوه‌یه‌کی فه‌رمی سه‌پت کردووه.
(
ئه‌گه‌ر چی نازانم که چۆن و له سه‌ر ناوی کام
یه‌ک له نه‌ته‌وه‌کان ) ! به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه
که ئێمه بتوانین به ده‌ستپێکردنی که‌مپینێک
داوا له یۆنسکۆ بکه‌ین که ئه‌و ئایینه سته‌م
لێکراوانه
به فه‌رمی سه‌پت بکات. ئه‌وه‌ش پێویستی به چه‌ند
شت هه‌یه، یه‌که‌م هێز و ئیراده‌یه‌کی
به‌رفراوان، دوویه‌م هاوکاری ڕێبه‌رانی
ئایینه‌کانی جێگه‌ی ئاماژه له ناو خۆی وڵات و
ده‌ره‌وه، سێیه‌م ناوه‌ندێک بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی
واژۆکان و چواره‌م هێندێک بواری ئابووری و هاوکاری
ڕێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی و سیاسی.پێویسته
ئه‌و که‌مپینه ده‌ست پێ بکه‌ین و چاوه‌ڕوانی
به‌شداری ئێوه‌یه‌ن له‌و که‌مپینه دا.
به سپاسه‌وه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|