|
وڵامێک بۆ قه‌ڵه‌می خیانه‌تی کورد زمانانی ناو
سه‌نگه‌ری دوژمن
شێرکۆ جیهانی
له حه‌فته‌کانی ڕابڕدوو دا ژماره‌یه‌ک له
گه‌ریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "په‌ژاک
"، له پێناو پاراستنی ڕه‌وای خۆیان، هێرشیان
کرده سه‌ر پایه‌گای "خه‌راجیان" هه‌ڵکه‌وتوو له
نێوان شاره‌کانی ڕه‌وانسه‌ر- کامیاران له
پارێزگای کرماشان.
له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکیه دا، به ده‌یان جاش و
پاسداری ڕژیم کوژران و هاوکات پێنج گه‌ریلای
په‌ژاکیش ژیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌و چالاکیه‌ی په‌ژاک، له ئاستێکی به‌رز دا
ده‌نگی دایه‌وه و بوو به مایه‌ی توڕه‌یی سێ
لایه‌ن.
یه‌که‌م: ئیداره‌ی ئیتلاعات و سپا و به‌ڕێوبه‌رانی
ڕژیمی ئێران.
دوویه‌م: به‌کرێگیراوانی خۆجێی ڕژیم.
سێیه‌م: هێندێک له پارته‌کانی ئۆردوگانشینی
ڕۆژهه‌ڵات له باشوور.
" کوژرانی پۆلیس یان ئیتلاعات "
له لێدوانی ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕژیمی ئێران له وێنه‌ی
" تابناک " دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه کرابوو که گۆیا
هێزه‌کانی گه‌ریلا، هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر
پاسگای پۆلیس و پێنج پۆلیسی هاتوچۆ کوژراون. ڕژیم
به‌و شێوه‌یه هه‌وڵی بچووک نیشان دانی چالاکی
گه‌ریلاکانی په‌ژاکی ده‌دا. له‌و نێوه دا
ژماره‌یه‌ک که‌س و لایه‌نیش که زۆربه‌یان کۆنه
پاسدار و چه‌کدارن ( یان "جاش
قه‌له‌م"ن)،
هه‌مان شتیان دووپات کرده‌وه و نامه‌یه‌کیان
نووسی که گۆیا ئه‌وان نوێنه‌ری گه‌لی کوردن و له
خاکی "ئێران زه‌مین"! له ڕۆژاوای ئێران،
تێڕۆڕیست هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر براده‌رانی
پۆلیسی ئه‌وان !!!
ئه‌و نامه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی که ئیمزا بکرێت، بۆ
سه‌دان که‌س له چالاکانی فه‌رهه‌نگی کرماشان و
شوێنه‌کانی دیکه ڕه‌وانه کرابوو، که ئه‌وان
ئاماده نه‌بوون واژۆی بکه‌ن و قه‌ڵه‌می خیانه‌ت
به ده‌ست بگرن. ئه‌وه‌ی که ماوه ئیمزای بکات،
ئه‌و چه‌ند که‌سه بوون که ناوه‌کانیان له
سایته‌کانی خۆیان و دۆستانی به رواڵه‌ت کورد
دۆست‌دا دا بڵاو کراوه .
له ناو ئیمزاکه‌رانی ئه‌و نامه‌یه‌دا که‌سانێکی
وه‌ک " سه‌ی هاشم هیدایه‌تی و
خالید ته‌وه‌کولی و ڕه‌زا جه‌مشیدی و...
" هه‌ن که له مێژ ساڵه خۆیان وه‌ک "
جاشمه‌رگه‌ی مسلمان " ده‌ناسرێن و ڕووخساری
خیانه‌تیان بۆ گه‌لی کورد و مێژووه‌که‌ی
ئاشکرایه.
لێره دا من پرسیارێکی ساده ده‌هێنمه گۆڕێ:
به راستی ئه‌گه‌رته‌نیا 5 که‌س کوژراون، ئه‌و
هه‌موو هه‌ڵڵایه‌ی بۆ چییه!؟ ئه‌و هه‌موو هات و
هاواره له به‌ر 5 که‌سه !؟ باشه چۆن بوو که
دواتر 5 که‌سه‌که‌یان لێ بوو به 10 که‌س و
دواتریش 15 و تا 19 چوو ؟ ئایا بۆ کوژرانی 5
پۆلیسی ئاسایی له پارێزگای کرماشان، هه‌موو
ئه‌ندامانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کرماشان و شوورای
مه‌سله‌حه‌تی نیزام و چه‌ندین ناوه‌ندی دیکه،
کۆبوونه‌وه‌ی به په‌له ده‌به‌ستن !؟ باشه
مه‌گه‌ر ئه‌و چه‌ند که‌سه کێ بوون ؟! مه‌گه‌ر
نه‌یانگووت که پۆلیس بوون !؟ یانی پۆلیسی هاتوچۆ
هێنده بۆ ده‌وڵه‌ت گرینگ و خۆشه‌ویستن !؟
له هه‌مووی گرینگتر، ئایا پێنج پۆلیسی هاتوچۆ
هێنده چووست و چالاک و لێهاتوون که ده‌توانن له
هێرشی گرووپێکی گه‌ریلایی دا، 5 یان لێ بکوژن؟!
خۆ منداڵێکیش ده‌زانێت که هێزێکی چریکی، له
کاتی هێرش بۆ سه‌ر هێزی ده‌وڵه‌ت، ته‌له‌فاتێکی
زۆر زیادتر ده‌ستێنێ. جا لێره دا ئه‌و پۆلیسانه‌ی
هاتوچۆ، به خۆیان و(ئه‌گه‌ر هه‌یانبێ)
ده‌مانچه‌یه‌کی ناوقه‌دیان، چۆنیان توانیوه پێنج
گه‌ریلای په‌ژاک بکوژن!؟
" پایه‌گای خه‌راجیان شوێنی پۆلیسی هات و چۆ نییه
"
ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵکی هه‌رێمی ڕه‌وانسه‌رن، یانیش
ئه‌و هه‌رێمه‌یان دیتووه و ده‌یناسن، باش ده‌زانن
که پایه‌گای خه‌راجیان، پایه‌گایه‌کی گه‌وره‌یه
و گه‌لێک چه‌کی قورس و گرانی له ناو دایه و
هه‌روه‌ها ناوه‌ندێکه که له‌وێ ڕا هێرش
ده‌کرێته سه‌ر چیاکانی شاهۆ. هه‌روه‌ها باش
ده‌زاندرێ که له‌و پایه‌گایه دا گه‌لێک جاشی
هه‌رێمه‌که‌ش دادڵده ده‌رێن.
باشه ئه‌گه‌ر هێزێک هێرش بکاته سه‌ر ئه‌و
پایه‌گایه، له گه‌ڵ پۆلیسی هاتوچۆ ڕوبه‌ڕوو
ده‌بێته‌وه یان جاش و سه‌رباز و پاسدار ؟!
" سه‌ربازی کوردیش کوژراون ! "
یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که "پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی
موسڵمانی حکوومه‌تی ئیسلامی" نووسیویانه و
هه‌روه‌ها یه‌ک دوو پارتی دابڕاوی ئوردووگانیشینیش
به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ،دووپاتیان
کردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه که گۆیا له‌و شه‌ڕه دا
گه‌لێک سه‌ربازی کورد کوژراون!
له‌و ڕوانگه‌یه دا مرۆڤ ده‌توانێ سه‌ره‌تا
نه‌ته‌وه په‌ره‌ستیه‌کی درۆزنانه ببینێت.
ئه‌گه‌ر به راستی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و
بانگه‌شه‌یه ده‌که‌ن، به ته‌واو مانا نه‌ته‌وه
په‌ره‌ستن، بۆ هه‌ڵوێستیان له به‌رامبه‌ر
کاره‌ساته‌کانی مرۆڤیی ئه‌م دواییانه نه‌گرتووه.
بۆ وێنه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه، چیاکانی قه‌ندیل و
شاهۆ و سه‌ڵماس و شنۆ، تۆپباران و بۆمباران
ده‌کرێن و تا ئێستا ده‌یان خه‌ڵکی ئاسایی ، و
رۆڵه‌ی گه‌ل(واتا گه‌ریلا) کوژراون ! هه‌ڵویستی
ئه‌وان چی بووه و چیان کردووه ؟! باشه بۆ هیچ
لێدوانێک بۆ مه‌حه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 18 مانگه نه‌درا
که له مانگه‌کانی ڕابڕدوو دا به تۆپی ڕژیمی
ئێران، له گوندی " ڕه‌زگه " له قه‌ندیل، خوێنی
ڕژا. یان ئه‌و جاشمه‌رگه موسڵمانانه که هێنده
دڵسۆزی خه‌ڵکی "ڕۆژاوای ئێران"ن ! ئایا ئاگایان
له شکه‌نجه کران و حوکمی زیندان و ئێعدامی
حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی و فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و شێرکۆ
مه‌عارفی و ... ده‌یان و سه‌دان خوێندکار و
تێکۆشه‌ری مه‌ده‌نی نه‌بووه! ئایا ئه‌وانه‌ش
کورد نین ؟! یان کوردایه‌تی براده‌رانی
جاشمه‌رگه‌ی موسڵمان و ناموسڵمان، هه‌ر له ئاستی
لیدوان دانه بۆ سه‌ربازه کورده‌کانی ناو
سه‌نگه‌ری ڕژیمی ئێران!؟ گه‌رچی ده‌بێ ئه‌وه
بزانن که حکوومه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کان به
سه‌ربازی (هه‌رچه‌ند نارازیش) ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان
ده‌پارێزن و له شه‌ڕێک که حکوومه‌تی ئێران دژی
نه‌ته‌وه‌ی کورد رایگه‌یاندووه و ئه‌وه 30 ساڵه
به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هه‌رکه‌رس له ریزه‌کانیدا
بێت(ڕازی و نا ڕازی) له‌و به‌ره‌دایه و له
شه‌ڕدا له‌نێو چاوانی که‌س نه‌نووسراوه کێ
سه‌ربازه، یا کێ ناڕازی‌یه.
بابه‌تی سه‌ره‌نج ڕاکێش ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تا
ڕژیم و تووتیه‌کانی، بانگه‌شه‌ی کوژرانی پۆلیسیان
ده‌کرد. باشه چۆن بوو که له ناکاو پۆلیسه‌کان
بوون به سه‌رباز و زۆربه‌ی سه‌ربازه‌کانیش بوونه
کورد !؟
من ناڵێم که سه‌ربازی کورد نه‌کوژراون. وا دابنێن
که به‌شێک له‌و سه‌ربازانه‌ی کوژراون، کورد
بووبن، به‌ڵام ئایا لێره دا کێ تاوانباره !؟
ئه‌وه‌ی که چه‌کی دوژمنی داگیرکه‌ری هه‌ڵگرتووه
یان ئه‌وه‌ی که هێرش ده‌کاته سه‌ر سه‌نگه‌ری
داگیرکه‌ر.
ئایا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ن که له کاتی هێرش
دا گه‌ریلاکان بانگیان کردبا و گوتبایان: کێ
سه‌ربازی کورده بێته ئه‌و به‌ر با نه‌کوژرێت!؟
له مه‌یدانی شه‌ڕدا شتی وا روو نادات مه‌گه‌ر
ئه‌وه‌ی پاش گرتنی پایگایه‌کی حکوومه‌ت ژماره‌یه‌ک
به‌دیل بگیرێن که بێگومان وێڕای ئه‌وه‌ی وه‌ک دیل
له‌گه‌ڵ هه‌موویان ره‌فتار ده‌کرێ و یاساکانی
نێونه‌ته‌وه‌یی له مه‌ڕ دیلی شه‌ڕیان بۆ به‌کار
ده‌بڕێ، پرسیاری ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یشیان
ده‌کرێت..
له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان دا، شه‌ر له نێوان
ئه‌رته‌ش و گه‌ریلا ( پارتیزان ) دا، شه‌ڕ له
نێوان سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته و گه‌ریلاکانی
هاوزمانی ئه‌و وڵاته بووه. بۆ وێنه له شه‌ڕی
کۆمۆنیسته‌کانی ڕووسیه له دژی پاشماوه‌ی
تێزاره‌کان دا، خه‌ڵکی ڕووس و سه‌ربازی ڕووس له
به‌رامبه‌ر یه‌کتر دا راوه‌ستاون. که‌وابوو لینین
نه‌ده‌با شۆڕشی کردبا له به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌کا
سه‌ربازانی ڕووس له‌و شه‌ڕه دا ژیانیان له ده‌ست
بده‌ن. یان له کۆلۆمبیا، ئه‌رته‌شی هاوزمانه
که له دژی گه‌ریلای هاوزمان شه‌ڕ ده‌کات و ئه‌و
ئه‌رته‌شه‌ش هه‌مووی له سه‌رباز پێک هاتووه.
هه‌ر به‌و پێ‌یه‌ش چاوه‌روان کراوه که له ریزی
هێزه چه‌کداره‌کانی حکوومه‌تدا کوردیش به شیوه‌ی
سه‌رباز یا جاش هه‌بێت.
من پێم وایه گرینگ نییه که سه‌ربازی هاوزمان
به دڵخوازی خۆی چه‌کی خزمه‌ت به داگیرکه‌ری
هه‌ڵگرتووه یان به زۆری. ترسه‌نۆکه یان ئازا.
گرینگ ئه‌وه‌یه که جل و به‌رگی دوژمنی له به‌ر
دایه و ده‌بی بزانێ له کوردستان بزاڤێکی
ڕزگاری خوازیی له ئارادایه و شه‌ڕه. بۆیه
هه‌رکات و سات ئیمکانی رووبه‌رووبوونه‌وه و شه‌ڕ
هه‌یه. بۆیه ئه‌وه‌ی به‌کرێگیراوه حیسابی
دوژمنی بۆ ده‌کرێ و ئه‌وه‌ش سه‌ربازه، ده‌بێ
قه‌بووڵ نه‌کات که ئه‌رکی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی
له کوردستان پێ بسپێردرێرت.
ئه‌گه‌ر که‌سانێک ده‌ڵێن که سه‌ربازی کورد نابێ
بکوژرێت، که‌وابوو ده‌بێ هه‌رگیز شه‌ڕی گه‌ریلایی
له کوردستان نه‌کرێت، چوونکه هه‌موو کاتێک
سه‌ربازی کورد له هه‌موو شوێنێکی ئێران و
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه و هه‌ر ده‌شبێت و
ته‌نانه‌ت بۆ ئۆپێڕاسیۆن و که‌مین نانه‌وه‌ش
ده‌یانبه‌ن. لێره دا ئه‌و که‌سه که چه‌کی
دوژمنی هه‌لگرتووه و له ژیر فه‌رمانی ئه‌وان
دایه، به‌رپرسیاریشه له‌و ڕووداوانه‌ی که به
سه‌ری دێت. ئه‌گینا با سه‌ربازی نه‌کات یا ئه‌گه‌ر
سه‌ربازیش ده‌کات داوابکات ڕایگوێزن بۆ
ناوچه‌کانی دیکه.
ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌سره‌ی شیوه‌نیان بۆ
سه‌ربازی کورد له سه‌نگه‌ری دوژمن دا
هه‌ڵگرتووه، له هه‌مان کات دا ده‌یانهه‌وێت بڵێن
که ئێمه زۆر کورد په‌روه‌رین! ئه‌وه له کاتێک
دایه که ئه‌و کورد په‌روه‌ره پلاستیکیانه،
به ته‌رمی خوێناوی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان له
داوێنی چیاکانی شاهۆ پێده‌که‌نن وپێلاقه‌یان پێ دا
ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات که چه‌نده کوردن.
ئه‌و "کورد دۆستانه " کاتێک شوانه‌یان کوشت و
ته‌رمه‌که‌یان شڵه‌ژان ، بۆ "هه‌ستی ئینسان
دۆستی"یان نه‌هه‌ژا؟ کاتێک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر
ئه‌و جه‌نایه‌ته ڕژایه سه‌ر شه‌قامه‌کان و
چه‌ندین رۆژ له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ئیعتراز و ڕاپه‌ڕین بوو، بۆ ئه‌وان که‌ڕ و لاڵ
بوون و متقیان له ده‌م ده‌رنه‌هات؟
" ئه‌و هێرشه بۆ پێک هات "
ئه‌وه ته‌نیا شه‌ڕێک نییه که له نێوان
گه‌ریلاکانی په‌ژاک و ئێران دا ڕووی دابێت و له
ماوه‌ی ساڵانی ڕابڕدووش دا، شاهێدی ده‌یان و
سه‌دان پێکدادان بووین. گه‌لێک کادری پێشه‌نگی
په‌ژاک له وێنه‌ی هه‌ڤاڵان" مانی مه‌هابادی، هێرش
سنه‌یی، زاگرۆس دێگولان، هه‌ورام ژیان، شاهۆ
جوانڕۆ، دڵخواز بینگوڵ، دڵبرین ماکۆ، مادۆرا و...
" زۆر گه‌ریلای دیکه، له‌و شه‌ڕانه ژیانیان
به‌خت کردووه. هاوکات به ژمارێکی زۆر سه‌رباز و
پاسداری رژیم له‌و شه‌ڕانه دا کوژراون. له ناو
کوژراوانی رژیم دا گه‌لێک جاشی به ناوبانگیش له
وێنه‌ی " حوسێن باپیر له پیرانشار، عوومه‌ر
دێوه‌زناوی له کامیاران، ناسر بیگله‌ری له سنه
، جه‌مشید نه‌وزه‌ری له مه‌هاباد و ... هتد "
وه‌به‌ر چاو ده‌که‌ون.
ئه‌وه‌ی که په‌ژاک له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه دا
کردی، به ڕه‌نج و ئیڕاده‌یه‌کی گه‌وره پێک هات.
شۆڕش به بێ نرخ نییه و په‌ژاک به‌رده‌وام نرخی
شۆڕشێکی گه‌وره ده‌دات. ئازادی گه‌لێک له
جوغرافیایه‌کی وه‌ها گه‌وره دا، ره‌نج و
تێکۆشانێکی گه‌وره‌شی گه‌ره‌که. په‌ژاک له دژی
ده‌وڵه‌تێک ڕاوه‌ستاوه که ته‌نانه‌ت ئامریکا تا
ئیستا نه‌یوێراوه به شێوه‌ی چه‌کداری ڕوبه‌ڕوی
ببێته‌وه.
په‌ژاک، له ره‌وشێک دا به ئیمان و باوه‌ڕی
شۆڕشگه‌ری هاته مه‌یدان، که بێ باوه‌ڕی له‌و
په‌ڕی خۆی دا بوو. شکانی پارته‌کانی دیکه و
سته‌می دوژمن، گه‌یشتبووه ئاستی هه‌ره بڵیند.
به‌ڵام بیری ژیانی ئازاد، بۆ کادری ڕێگای ئازادی
سنوور ناناسێت و له چیاکانی "ئارارات " تا
ده‌گاته شاهۆ و داڵاهۆ، گه‌ریلا بڵاو بوونه‌وه و
باکور و باشور و ڕۆژهه‌ڵاتیان، به شۆڕش یه‌ک
خستووه.
چالاکیه‌کانی په‌ژاک هه‌موو کاتێک له چوارچێوه‌ی
پاراستی ڕه‌وا دابوون و ته‌نانه‌ت کاتێک که‌سێکی
تریاک فرۆشی وه‌ک " مه‌حه‌مه‌د کاراته " یان له
ناو شاری مه‌هاباد به سزا گه‌یاند، سێ جار
وشیاریان پی دابوو که ده‌ست له موعتاد کردنی
جه‌وانانی کورد هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام وڵامی
نه‌دابۆوه.
کوشتنی جاش و به‌کرێگیراوان، پاراستنی ڕه‌وایه و
هێرش کردن بۆ سه‌ر پایه‌گایه‌ک که ئاماده‌کاری
هێرش و ئۆپێڕاسیۆن ده‌کات له دژی بزووتنه‌وه‌ی
رزگاری نیشتمانیی کورد، پاراستنی ڕه‌وایه.
ڕژیم له پایه‌گای خه‌راجیان، جارێکی تر
ئاماده‌کاری هێرشی ده‌کرد بۆ سه‌ر چیاکانی شاهۆ و
له‌و نێوه‌ش دا ژماره‌یه‌ک له گه‌ریلاکانی
په‌ژاک، به ده‌ستپێشخه‌ری خۆیان وڵامی ئه‌و
ویسته‌ی ڕژیمی ئێرانیان داوه. ( ئایا ئه‌وه
تاوانه ؟!!! )
" ئامارێک له کوژراوه‌کانی ڕژیم"
له شه‌ڕی پایه‌گای خه‌راجیان، زیادتر له 43 که‌س
له هێزه‌کانی ڕژیم کوژراون که 7 پاسداری
پله‌دار، 4 ئیتلاعاتی و چه‌ندین جاشی هه‌رێمیش له
ناویان دابوو. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که ده‌وڵه‌تی
ئاگر دابوو. هه‌روه‌ها په‌ژاک ڕایگه‌یاند که به
ده‌یان چه‌کیان له‌و شه‌ڕه دا وه‌ده‌ست
که‌وتووه.
" ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕژیم، شێتی و ترس و په‌له‌قاژه
"
دوای ئه‌وه‌ی که ڕژیم ئه‌و زه‌ربه‌یه‌ی پێ که‌وت،
گه‌لێک کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی له لایه‌ن
ئیتلاعاتی کرماشان و پارێزگاکانی ده‌وروبه‌ر
به‌ڕێوه چوو. هه‌روه‌ها " شورای مصلحت نظام " له
تاران، کۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ڕێک خست و ئه‌و
بابه‌ته‌یان تاو توێ کرد. هه‌روه‌ها سپای
پاسدارانیش ده‌ستی کرد به ئه‌نجام دانی ئه‌و
پڕۆژه‌یه‌ی که هه‌یبوو، واتا ئۆپێڕاسیۆن. به پێی
ماڵپه‌ڕی فارس نیوز و ئیرنا، که دوو ماڵپه‌ڕی
فه‌رمی ڕژیمی ئێرانن، به هه‌زاران به‌سیجی و
پاسداری ڕژیم ( به به‌هانه‌ی ئۆردوی چه‌کداری )
له شاره‌کانی مه‌هاباد و سنه و کرماشان و ئیلام
و ...هتد، کۆبوونه‌وه و به خه‌رج کردنی چه‌ندین
میلیارد تمه‌ن پاره، ئۆپێڕاسیۆنێکی سێ رۆژه‌یان
له دژی چیاکانی شاهۆ به‌ڕێوه برد. هه‌روه‌ها له
هه‌رێمه‌کانی سه‌ر سنووری مه‌ریوان له ناوچه‌ی "
سوورێن " و ده‌وروبه‌ریش، تۆپباران و بۆمباران
به‌ڕێوه چوون.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که ڕژیم هیچ ئه‌نجامێکی
وه‌ده‌ست نه‌خست و فارس گوته‌نی " دست از پا
درازتر" به‌ره‌و دوایه گه‌ڕانه‌وه. به‌ڵام من
لام وایه که ئه‌و په‌له‌قاژه‌یه و " شه‌لم،
کوێرم ، ناپارێزم " و ئه‌و هێرشانه‌ی ڕژیم، به
هۆکاری زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره بوو که پێی
که‌وتبوو. ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات که ئه‌و
که‌سانه‌ی له سه‌نگه‌ری دوژمن دا کوژراون،
که‌سانیکی هێنده ساده‌ش نه‌بوون، به‌ڵکوو چه‌ندین
که‌س له ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی ئیتلاعاتی کرماشان
و پیلانگێڕانی ئۆپێراسیۆنه‌کانی هه‌رێمه‌که بوون.
به گوته‌یه‌کی دیکه، که‌سانێک بوون که ده‌ستیان
به خوێنی گه‌رووی ئه‌و گه‌له سوور بووه و
ئه‌شکه‌نجه‌کاری ڕۆڵه‌کانی ئه‌و گه‌له بوون.
"شێواندنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یان شێواندنی
ئاسایشی ڕژیمی داگیرکه‌ر"
ڕژیمی ئێران هه‌ر کاتێک که چالاکێکی سیاسی یان
مه‌ده‌نی زیندانی ده‌کات، تۆمه‌تی "شێواندی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" لێ ده‌دات. وه‌ک بڵێی
ده‌وڵه‌ت ، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه و خودی
نه‌ته‌وه‌یه. چالاکیه‌کانی په‌ژاکیش له ڕوانگه‌ر
ڕژیمه‌وه، شێواندنی ئه‌و ئاسایشه‌یه. خه‌و و
خۆراک له چاوی سه‌رباز و پاسدارانی ڕژیم حه‌رام
بووه و جاشه‌کان له سێبه‌ری خۆشیان ده‌ترسێن.
ئاسایش بۆ ئه‌وان نه‌ماوه. لێره دا په‌ژاک
شێوێنه‌ره و وه‌ک تێڕۆڕیست به ناوی ده‌که‌ن. (
وشه‌یه‌ک که چه‌ند ساڵه وه‌کوو درووشمی
دێمۆکراسی، له ده‌ره‌وه فێری بوون ).
لایه‌نی سه‌رنج ڕاکێش ئه‌وه‌یه که پارته‌کانی
کلاسیکی ڕۆژهه‌ڵاتیش، هاوڕێ له گه‌ڵ
جاشمه‌رگه‌کانی موسڵمان، هه‌موو کاتێک باس له‌وه
ده‌که‌ن که گۆیا په‌ژاک، ئاسایشی هه‌رێمه‌که‌ی
شێواندووه و بووه‌ته هۆی میلیتاریزه بوونی
ناوچه‌که !
وه‌ک تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر په‌ژاک نه‌بێت ئه‌وه
کوردستانیش چه‌کداری ڕژیمی لێ نابێت و ئیتلاعات
که‌س ناگرێت و کاسبکار له سه‌ر سنوور ناکوژرێت و
مین ناته‌قێته‌وه و ... !!!
یان وه‌ک تۆ بڵێی که کوردستان پێس سه‌رهه‌ڵدانی
په‌ژاک و دوای داته‌پینی پارته‌کانی سونه‌تی،
هه‌رێمێکی ئارام و بێ کێشه بووه !!!
من لێره دا پرسێک ده‌که‌م:
ئایا ئه‌و ڕژیمه‌ی که گوند و چیاکانی کوردستان
تۆپباران ده‌کات و خوێنی شوانه‌ی سه‌ید قادر
ده‌ڕێژێت، شێوێنه‌ری ئاسایشه، یان په‌ژاک که
خاوه‌نداریه‌تی له‌وان ده‌کات؟ ئایا ئه‌و ڕژیمه‌ی
که حوکمی له سێداره دان به سه‌ر چالاکانی
مه‌ده‌نی و سیاسی دا ده‌سه‌پێنێت، شێوێنه‌ری
ئاسایشه یان په‌ژاک که خاوه‌نداریه‌تیان لێ
ده‌کات ؟! ئایا ئه‌و ڕژیمه‌ی که جاش په‌روه‌رده
ده‌کات و جه‌وانان موعتاد ده‌کات شێوێنه‌ری
ئاسایشه، یان په‌ژاک که جه‌وانان به‌ره‌و ئازادی
و ناسنامه‌ی خۆیان په‌لکێش ده‌کات ؟! ئایا ئه‌و
ڕژیمه‌ی که کاسبکاران ده‌کووژێ و مین ده‌چێنێ و
مافی ژنان ده‌خاته ژێر پێ و منداڵان برسی ده‌هێڵێ
شێوێنه‌ری ئاسایشه یان ....و ...و...و...
پرسیاری دوویه‌مم ئه‌ویه:
ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه پێیان وایه که
په‌ژاک ئه‌منیه‌تی شێواندووه، که‌وابوو ده‌بێ
پێشتر ئه‌منیه‌تێک هه‌بووبێت که شێوابێ. که‌وابوو
ڕژیمی ئێران هاتووه و له پاش ئه‌و حیزبانه‌ی که
سه‌رده‌مانێک جه‌کدارانه داکۆکیان له
نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌کرد ، ئاسایش و ئه‌منیه‌تی ساز
کردووه.
" په‌ژک و خه‌باتی مه‌ده‌نی "
جاشمه‌رگه‌کانی موسڵمان له‌و به‌ری سنووری
ده‌ستکرد و هێندێک له ئۆردونشینه‌کانیش له‌م
به‌ری دیکه‌ی سنوور، له قسه‌کانی خۆیان دا وا
نیشان ده‌ده‌ن که گۆیا په‌ژاک، له دژی خه‌باتی
مه‌ده‌نیه و ده‌بێته هۆی شێواندنی ئه‌و خه‌باته
!!! وه‌ک تۆ بڵێی له ئێران دا زه‌مینه‌ی
ڕێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی گه‌لێک زۆره و ئه‌گه‌ر
خه‌باتی سیاسی و چه‌کداریش نه‌بێت، ئه‌وه به
ناوه‌نده‌کانی مه‌ده‌نی سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست دێت !
من خۆم وه‌ک به‌شێک له‌و که‌سانه‌ی که له
تێکۆشانی مه‌ده‌نی جێم گرتووه و ئه‌ندامیکی
دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بووم،
له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که هه‌رگیز تێکۆشانی
په‌ژاک له دژی خه‌باتی مه‌ده‌نی نه‌بووه،
به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه، خه‌باتی مه‌ده‌نی له
گه‌ڵ سه‌رده‌می ده‌ستپیکی خه‌باتی ئاپۆئیسته‌کان
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ست پێده‌کات. ئه‌گه‌ر
نا، کوا چه‌ند ڕێکخراوی ژنان و جه‌وانان و ژینگه
پارێز و ...هتد، به‌ر له هاتنی په‌ژاک له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هه‌بوون ؟!
هاوکات ئێمه ده‌بێ بابه‌تی ڕێکخراوی فه‌رهه‌نگی و
مه‌ده‌نی له گه‌ڵ خه‌باتی مه‌ده‌نی له یه‌کتر
جیا بکه‌ینه‌وه. چوونکه زۆر ناوه‌ندی مه‌ده‌نی،
ته‌نیا به ناو هه‌ن، که یان گرێ دراوی ده‌وڵه‌تن
( وه‌ک ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مای جه‌وان و کۆڕی
ئه‌ده‌بی و ...هتد ) یانیش چالاکیه‌کانیان
سنوورداره به هه‌رێمێک و بابه‌تی بچووکی وه‌ک
به‌ڕێوه بردنی شه‌وه شێعرێک له درێژایی ماوه‌ی
ساڵێک دا. ( وه‌ک کانونی "ڕۆژهه‌ڵات"، یان کانونی
" شانا " له مه‌هاباد
به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات دا، له لایه‌ک
خه‌باتی مه‌ده‌نی به ڕێگای ڕێکخراوه‌گه‌لێکی
نافه‌رمی وه‌ک " ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و
خوێندکارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کوردستان و
ژنانی ئازه‌ر مێهر" و ...هتد تا ڕاده‌یه‌ک به
ڕێکخستن کراوه، له لایه‌کی دیکه‌ش ( ئه‌گه‌ر
بڕوامان به‌وه هه‌بێت که ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نیش
به‌شێکه له خه‌باتی مه‌ده‌نی ) ئه‌و خه‌باته
به ڕێگای خودی پارته سیاسیه‌کانی له وێنه‌ی
په‌ژاک و پ ک ک به‌ڕێوه چوون. بۆ وێنه بڵاو
کردنه‌وه‌ی وێنه‌کانی " شوانه‌ی سه‌ید قادر" له
کاناڵێکی مه‌ده‌نی وه‌ک " ڕۆژ تی وی " که بوو به
هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ی
مه‌ده‌نی که له ئه‌نجام دا به توند و تیژی
هێزه‌کانی میلیتاریستی ڕژیم کۆتایی پێهات.
سه‌رنج ڕاکێش ئه‌وه‌یه که ئه‌و کاتیش پارته‌کانی
سونه‌تی ڕۆژهه‌ڵات، ته‌نیا به بڵاوکردنه‌وه‌ی
ئیعلامیه‌یه‌ک که‌فایه‌تیان کرد و براده‌رانی جاشی
فه‌رهه‌نگیش هیچ ده‌نگیان لێ نه‌ده‌هات.
په‌ژاک له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه که شه‌ڕی
چه‌کداری ته‌نیا باڵێکه له باڵه‌کانی خه‌بات و
باڵی سه‌ره‌کی ئه‌و خه‌باته، تێکۆشان و
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی دیمۆکراتیک و مه‌ده‌نی گه‌له.
چه‌کی گه‌ریلا، ته‌نیا له دژی ئه‌و جاش و
به‌کریگیراو و پاسدارانه به کار دیت که ڕۆژانه
چه‌ک له دژی جه‌وانانی کوردی له وێنه‌ی "
شوانه‌ی سه‌ید قادر و سروه‌ی کامکاره‌کان " به
کار ده‌هێنن.
پرسیار ئه‌وه‌یه:
کام جووڵانه‌وه به ئه‌ندازه‌ی جووڵانه‌وه‌ی
ئاپۆئیستی، له سه‌رتاسه‌ری کوردستان، گرینگی به
بابه‌تی ، ئازادی نه‌ته‌وه‌یی، دێمۆکراسی، مافی
مرۆڤ، تێکۆشان و ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نی، به
ڕێکخستن بوون، ئازادی ژنان ، ژینگه و داهاتوو و
...هتد، داوه ؟!
ئایا ئه‌وانه‌ی که په‌ژاک به میلیتاریزم
تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، خۆیان چیان کردووه له بواری
په‌روه‌رده کردن و به ڕێکخستن کردنی گه‌ل و چین
توێژه‌کانی جۆراوجۆر ؟!
پرسێکی دیکه‌ش ئه‌ویه :
باشه ئه‌گه‌ر پێیان وایه په‌ژاک له دژی خه‌باتی
مه‌ده‌نیه، ئه‌دی بۆ چی زۆربه‌ی چالاکانی
مه‌ده‌نی له ناو زیندانه‌کانی ڕژیمی ئێران دا،
تۆمه‌تی هاوکاری کردنی پ ک ک و په‌ژاکیان لێ
ده‌درێت!؟
ئایا ئه‌وه نیشان نادات که ڕژیمی توتالیتاری
ئیسلامی ئێران، نه ته‌نیا ترسی خه‌باتی چه‌کداری،
به‌ڵکوو له‌وه‌ش زۆرتر، ترسی خه‌باتی مه‌ده‌نی و
سیاسی له هێزی ئاپۆئیستی هه‌یه ؟!
له ناو به‌ڵگه‌کانی ئاشکرا و نهێنی ئیداره‌ی
ئیتلاعات و چه‌ندین ناوه‌ندی دیکه‌ی ڕژیمی ئێرانیش
دا، ئه‌و ترسه به ڕوونی ده‌بیندرێت. ترسێک که
زۆر لایه‌نی پاسیڤی کورد زمانیش هه‌یانه و ( له
ناو جێگه‌ی گه‌رم و نه‌رمی خۆیان دا ) قه‌ڵه‌می
خیانه‌تی بۆ هه‌ڵده‌سووڕێنن...
دواترین گوته
له کۆتایی
دا بۆ ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی که به پال پشتی حکوومه‌ت له
بزاڤی رزگاریخوازیی کورد و له دژی په‌ژاک
نامه‌یه‌کیان نووسیوه و خۆیان وه‌ک
نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نیشان
داوه ( واتا جاشمه‌رگه
موسڵمان یان باشتر بڵێم "جاشه‌کانی چه‌کداری و
فه‌رهه‌نگی") ،پێویسته ئاگاداریان بکه‌مه‌وه که
به‌وه‌ی
که بێ ڕێزتان به خوێنی گه‌ریلای ئازادیخوازی کورد
کردووه و له جیاتی ڕژیمی
تێڕۆڕیستی مه‌لاکان، پارتی ژیانی ئازادتان به
تێڕۆڕیست ناوزه‌د کردووه، ته‌نیا نه‌فره‌ت و قین
و بێزی خه‌ڵکی کوردتان به‌نه‌سیب ده‌بێ . بێگومان
ئێوه قه‌ت نوێنه‌ری خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و
کرماشان نین، و خه‌ڵکیش بوختانی واتان بۆ ناکه‌ن.
چوونکه هه‌ڵوێسته‌که‌تان ته‌نیا ده‌تانباته
خانه‌ی هاوده‌ستی حکوومه‌ته‌وه. نوێنه‌رانی
مه‌ده‌نی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کرماشان،
ئه‌و خوێندکاره
کوردانه‌ن که چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش به
غیره‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر که‌ڕووبی،
وێنه‌ی که‌سانێکی وه‌ک " حه‌بیبوڵا له‌تیفی، مه‌حه‌مه‌د
سه‌دیق که‌بودوه‌ند،
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، ڕووناک سه‌فازاده و ..."
گه‌لێک تێکۆشه‌ری دیکه‌یان به‌رز
کرده‌وه و داخوازی مافی گه‌لی خۆیان کرد.
نوێنه‌رانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و
ده‌نگی خه‌ڵکی سنه و مه‌هاباد و ئیلام و ئورمیه و
کرماشان، ئه‌و کچ و کوڕانه‌ن
که له زانکۆی تاران، پلاکاردی " یا سه‌رکه‌وتن ،
یا سه‌رکه‌وتن " به‌رز
ده‌که‌نه‌وه و له زانکۆی کرماشانیش
پلاکاردی " به‌رخۆدان ژیانه
".... که‌وابوو چیتر له که‌ش و هه‌وای
سه‌پێندراوی حکوومه‌ت به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ماندا
"... فرسه‌تی" مه‌که‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه گه‌له‌که‌مان
وریاتر له‌وه‌یه که ئێوه بیری لێ ده‌که‌نه‌وه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|