|
شاهین كه‌ریمی
له په‌یوه‌ند به دانیشتنه‌كانی حیزبی كۆمه‌ڵه
له‌گه‌ڵ پاشایه‌تی خوازه‌كان
روونكردنه‌وه
تێبینیه‌كانی
من به واتای به‌رگری له كه‌س یان لایه‌نێكی
تایبه‌ت، بۆ وێنه به‌ڕێز كۆنه‌پۆشی، نیه،
به‌بڕاوی من له‌م دۆخه‌ی ئێسته هه‌موو تیا
به‌شدار و به‌رپرسیارن، بۆیه ڕه‌خنه‌كان هه‌موو
ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه خوڵقێنه‌ری ئه‌م
هه‌لومه‌رجه‌ن.
له بابه‌تێك كه له ژێر ناوی "بۆ ئاگاداری گشتی،
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ئیدعاكانی كاك
عه‌بدوڵا كۆنه‌پۆشی" كه له سایتی بروسكه دا
بڵاوبۆته‌وه، نوسه‌رێك به ناوی كاك / خاتوو
"سه‌با سۆهرابی" تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌و
ڕه‌خنانه‌ی كه كاك عه‌بدوڵا كۆنه‌پۆشی له
سیاسه‌تی هه‌نووكه‌یی حیزبی کۆمه‌ڵه گرتووه‌و و
به جۆرێك هه‌وڵی داوه وه‌ڵامی بدا‌ته‌وه.
ڕاستیه‌كه‌ی، ئه‌و ناوه و ئه‌و بابه‌ته سه‌رنجی
ڕاكێشام و بۆیه پاش خوێندنه‌وه‌ی به پێویستم
زانی ئاماژه به چه‌ند خاڵێك بكه‌م.
١ – ڕه‌خنه و سڕهه‌ڵماڵینه‌كانی كاك "عه‌بدوڵا
كۆنه‌پۆشی" له ڕووی فاكت و به‌ڵگه‌و
ڕاستیه‌وه‌یه‌و شوێنگه‌ی ئه‌و وه‌ك ئه‌ندامی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی متمانه‌ی
ڕاست و دروست بوون به ڕه‌خنه‌كانی ده‌به‌خشێ.
٢ – تا ئێسته هیچ كام له‌و ڕه‌خنه و كێشانه‌ی
كه له له‌لایه‌ن "كۆنه پۆشی"ه‌وه باس كراوه
نه به شێوه‌ی ڕه‌سمی له لایه‌ن كۆمیته
ناوه‌ندی و سكرتاریه‌تی حیزبی کۆمه‌ڵه و نه
له‌لایه‌ن نوسه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌وه
به‌درۆ نه‌خراوه‌ته‌وه.
٣ – نوسه‌ری ئه‌و بابه‌ته، واته به‌ڕێز كاك /
خاتوو "سه‌با سۆهرابی"، ئه‌گه‌رچی تا ڕاده‌یه‌كی
زۆر ئاگاداری ڕووداوه‌كانه و به ورده‌كارییه‌وه
سه‌رنجی داوه‌ته كات و شوێن و هه‌موو
لایه‌نه‌كانی ڕووداوه‌كه‌و و دواتر به وردی و له
ڕێگه‌ی فاكته‌وه ئاماژه به سیاسه‌تی حیزبی کۆمه‌ڵه له ڕابوردوودا ده‌كات، به‌ڵام به
ته‌واوی نه‌ناسراوه و بابه‌ته‌كه‌شی وێنه‌ی
له‌گه‌ڵ نیه. من له ئنتێرنێت و گووگل دا گه‌ڕام،
به ناوی كاك یان خاتوو سه‌با سۆهرابی ه‌وه
ته‌نها ٢ بابه‌ت هه‌بوو، یه‌كێكیان ئه‌م
باباته‌یه كه باسی ده‌كه‌ین و ئه‌وی دیكه‌ش
نیمچه بابه‌تێك له سه‌ر "دزرانی" که‌ل و په‌لی
ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی‌یه. نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێز سۆهرابی
خاوه‌ن ڕێزمانێكی كوردی باش و پوخته و له
نه‌شاره‌زا ناچێت. كاك / خاتوو سۆهرابی خوێنه‌رێكی
باشه، زۆر ورد سه‌رنجی داوه‌تێ كه سه‌ره‌تا
بابه‌ته‌كانی "كۆنه‌پۆشی" له چ ڕێکه‌وت و
كاتژمێرێك دا بڵاوبوونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
دا ئاگادارییه‌كی باشی له ناخی ڕووداوه‌كان
هه‌یه. به‌تایبه‌ت له پێشهاته‌كانی ئه‌م
دواییانه له ناو پلۆنۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حیزبی كاك کۆمه‌ڵه به باشی ئاگاداره. هه‌روه‌ها
ده‌شێ له مێژ بێت كه تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بێ،
چونكو له وه‌ڵامی به‌ڕێز "كۆنه‌پۆشی"دا ده‌چێته
سه‌ر مێژوو و پێشینه‌ی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی سه‌دام باس ده‌كات. به‌له‌به‌ر چاوگرتنی
ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه كه باس كرا، پێده‌چێ كاك
/ خاتوو سۆهرابی یه‌كێك له ئه‌ندامان سه‌ره‌وه‌ی
ئه‌و حیزبه، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
بێت كه به ناوی خوازراوه‌وه بۆچونه‌كانی خۆی
نوسی بێت.
به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه كه‌سێ كه باس له
هه‌قیقه‌ت و ڕاستی ده‌كات و پێی وایه كه هه‌موو
ڕاستیه‌كه لای ئه‌وه و درۆ و ده‌له‌سه كراوه
له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌ی و سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ی له
په‌یوه‌ند دانیشتن له‌گه‌ڵ پاشایه‌تی
خوازه‌كان(سلطنت طلبان) سیاسه‌ت و ڕێچكه‌یه‌كی
چه‌وت نیه، ئه‌دی چ پێویست ده‌كات كه به ناوی
خوازراو و له پشت بێژنگه‌وه قسه‌كانی خۆی بكات.
یان ئه‌وه‌ی ناوی خۆی ڕووی مه‌جلیسی نیه. هه‌ر
وه‌ك خۆی ده‌ڵێ خه‌ڵكی وا هه‌یه ناوی سه‌یر له
خۆیان ده‌نێن سه‌یر كه‌ن خودی به‌ڕێز سۆهرابی له
سه‌ر ئه‌م كێشه به‌م شێوه ده‌دوێ:
"به‌ڵام
ڕاستی ئه‌وه‌یه که ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له خۆیان
شکیکیان هه‌یه و یا ئیحتیاجیان هه‌یه ڕواڵه‌تی
خۆیان چه‌پ نیشان بده‌ن په‌نا ده‌به‌نه بۆ ئه‌و
نه‌وعه له پروپاگه‌نده‌یه که ئێتر که‌ڵکی
نه‌ماوه وزۆر که‌س به ناوی سه‌ێڕ وبه کۆڵێک
له‌قب له خۆنان و له‌فزی کرێکاری به پاشکۆی
خۆیانه‌وه نووسان".
٤ - كاك / خاتوو سۆهرابی له به‌شێك له بابه‌ته‌ی
خۆیدا له په‌یوه‌ند به دانوسانی حیزبی کۆمه‌ڵه و پاشایه‌تی خوازه‌كان، له وه‌ڵام به
"كۆنه‌پۆشی" ئاوها ده‌نوسێ:
"پینجه‌م:
کاک عه‌بدوڵڵا کۆنه پووشی زۆر له سه‌ر ئه‌وه
دواوه که گویا کۆمه‌ڵه له گه‌ڵ که‌سانێک وه‌ک
داریوش هومایوون قسه‌ی کردوه وله جه‌لسه‌ی
پالتاڵکدا پێکه‌وه به‌شدار بوون! ئه‌وڵه‌ن که‌سێك
که له خۆی خاتر جه‌م بێت له‌وه ناترسێ که له
گه‌ڵ هه‌ر که‌سێک دانیشێ وقسه وباس بکا، کاکه خۆ
نه‌خوشی نی‌یه که لێان بگرێته‌وه، گرینگ
ئه‌وه‌یه که تو له گه‌ڵ هه‌ر که‌س داده‌نیشی
ده‌ڵێ چی و به‌رژوه‌ندی خه‌ڵکی کورد
وزه‌حمه‌تکێشانت له به‌ر چاو بێت. کاتی خۆی
کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیکی له گه‌ڵ
حکوومه‌تی سه‌دامیش بووه به بێ ئه‌وه کاک عه‌به
دڵێر هه‌ر ڕه‌خنه‌یکی
ئه‌وکات
یان هه‌ر ئێستاش لێ هه‌بێت. به‌ڵام ڕاستی
ئه‌وه‌یه که ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له خۆیان شکیکیان
هه‌یه و یا ئیحتیاجیان هه‌یه ڕواڵه‌تی خۆیان
چه‌پ نیشان بده‌ن په‌نا ده‌به‌نه بۆ ئه‌و نه‌وعه
له پروپاگه‌نده‌یه که ئێتر که‌ڵکی نه‌ماوه
وزۆر که‌س به ناوی سه‌ێڕ وبه کۆڵێک له‌قب له
خۆنان و له‌فزی کرێکاری به پاشکۆی خۆیانه‌وه
نووسان، بۆیان نه چوو پێشوه. ئاخۆ ئه‌و نه‌وعه
له هه‌ڵویست وقسه‌لۆکانه بۆ کاک عه‌به دڵێر خێر
ده‌داته‌وه".
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی كاك / خاتوو سۆهرابی چه‌ند خاڵێك
ڕوون ده‌كاته‌وه و له هه‌مان كاتیش دا چه‌ن
پرسیارێك ده‌ورووژێنێ. من لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م
به كورتی ئاماژه به‌وانه بكه‌م.
ئا: كاك / خاتوو سۆهرابی به ڕاشكاوی ئه‌م به‌شه‌ی
قسه‌كانی "كۆنه‌پۆشی" پشت ڕاست ده‌كاته‌وه‌و نكولی
له دانوسانه‌كان ناكات.
ب: كاك / خاتوو سۆهرابی هه‌وڵ ده‌دات به فاكت
هێنانه‌وه له ڕابوردوو، شه‌رعیه‌ت بۆ ئێسته
دابتاشێ و پێوه‌ندی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌دام
له‌گه‌ڵ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاشایه‌تی خوازه‌كان
هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ.
پ: قسه و ڕاوێژی كاك / خاتوو سۆهرابی وه‌ك خودی
حیزبی کۆمه‌ڵه‌یه. واته خودی كاك / خاتوو
سۆهرابی مۆدێل و نموونه‌یه‌كی بچوك كراوه‌ی حیزبی
کۆمه‌ڵه‌یه. نوسراوه و ڕه‌خنه‌كانی
"كۆنه‌پۆشی" سڕهه‌ڵماڵین و قه‌ل هه‌ڵفڕاندنێكی
ئاشكرا بوو به نیسبه‌ت سیاسه‌تی حیزبی
کۆمه‌ڵه و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی و به تایبه‌ت
سكرتێره‌كه‌ی. به‌شی هه‌ره زۆری سیاسه‌ت و
هاتووچۆ و پێوه‌ندی حیزبی کۆمه‌ڵه ژێر به
ژێرینه و قه‌له‌فسه‌یه. دێن و ده‌چن و ده‌یكه‌ن
و ده‌ڵێن و ده‌یبڕن ده‌یدوورن و جلی گوماشته‌یی
له‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌مووی به شێوه‌ی
نادیار و ته‌مومژاوییه. شتی وا زۆرن نموونه‌شیان
وه‌ده‌ر كه‌وتووه، واه‌ته قه‌له‌كه
هه‌ڵفڕییوه، بۆ وێنه دانووسانه‌كانی هاوڕێیانی
به‌ڕێز كاك / خاتوو سۆهرابی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی
ئیتلاعات له كوردستانی عێراق له ساڵانی
ڕابوردوودا كه دواتر ئێفشا كرا. به‌ڵام ئه‌مه
ته‌نها كاتێك دانی پیا ده‌نرێ كه لایه‌نێكی تر
باسی كردبێ.
حیزبی کۆمه‌ڵه جگه له‌وه‌ی كه باسی ناوه‌رۆكی
دانیشتنه‌كان ناكات و نه‌یكردووه، ته‌نانه‌ت وه‌ك
هه‌واڵیش ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ی
بڵاونه‌كردۆته‌وه.
ت: ئه‌وه‌ی به‌ڕێز كاك / خاتوو سۆهرابی به‌رگری
لێده‌كات هه‌م خودی دانیشتنه‌كه‌یه و هه‌م
ناوه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ شتی
واهه‌بووه و كه‌واته گرینگ نیه كه ئێمه
له‌گه‌ڵ كێ داده‌نیشن، هه‌روه‌ها ئه‌وه گرینگه
كه ئێمه چی ده‌ڵێن بۆ چی ده‌چین ده‌مه‌ته‌قێ
ده‌كه‌ین. پێویسته وه‌بیر به‌ڕێز كاك / خاتوو
سۆهرابی بهێنرێته‌وه كه چه‌پ به گشتی و بۆ
وێنه كۆمه‌ڵه بڕوای به سیاسه‌ت و دیپلۆماسی
ژێربه‌ێر نیه. به‌تایبه‌ت شتێكی گرینگی وه‌ك
دانوسان له‌گه‌ڵ هێزێكی نه‌یار و ناته‌با ده‌بێ
به‌ر له ڕوودانه‌كه‌ی نه‌ك دوا قه‌ل
هه‌ڵفڕینه‌كه، هه‌م كات و شوێن و چوارچێوه‌ی
دانوسانه‌كه و هه‌م ناوه‌رۆك و هێڵه‌كانی
باسه‌كان، به‌ئاگاداری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌گشتی
وخه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش به‌تایبه‌تی بگات.
ئه‌مه یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی سیاسه‌تی
كۆمه‌ڵه له ئاستی گشتی دا و له سه‌ر كێشه‌ی
دانوسان به تایبه‌ت بووه. به‌ڵام حیزبی کۆمه‌ڵه
و سه‌ركرده‌كه‌ی هیچ كات و هیچ كام له‌مانه‌یان
نه‌كردووه. تا ئێسته نه باسی دانیشتنه‌كان
كراوه، نه پێویستی ئه‌و كاره شی كراوه‌ته‌وه
وه نه ناواخن و بڕیار و ده‌ره‌نجامه‌كانی
ڕاگه‌یه‌ندراوه. یه‌كێك له ڕه‌خنه جیدی و _
به‌بڕوای من به‌رهه‌قه‌كانی _ خه‌ڵكی ئازادیخواز و
شۆڕشگێڕی كوردستان له سكرتێری پێشووی حیزبی
دێموكڕات (یاد زیندوو عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو) ئه‌وه بوو
كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رای وه‌زاره‌تی ئیتلاعات
(ساواما) له ژێره‌وه و له خۆڕا و به‌بێ
ئاگاداری خه‌ڵك كه هیچ، ته‌نانه‌ت بێ ئاگاداریی ئه‌ندامان و
كۆمیته ناوه‌ندییه‌كه‌یان چوونه دانیشتن كه
بووه هۆی گیان له‌ده‌ست دانی خۆی و هاوڕێكانیشی.
حیزبی کۆمه‌ڵه ئه‌م كاره‌ی، واته دانیشتن
له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ساواما و پاشایه‌تی خوازه‌كان
به دزییه‌وه ئه‌نجام داوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه
شه‌رعیه‌تی ئه‌و كاره‌یان هه‌بوبێت و نه ڕاشیان
گه‌یاندبێ، به‌س ته‌نها شتێك كه یارمه‌تی داون
شانس بووه كه تیرۆر نه‌كراون.
ج : پرسیارێك كه دێته ئاراوه ئه‌وه‌یه كه
زه‌رووره‌تی دانووسان له‌گه‌ڵ پاشایه‌تی خوازه‌كان
چی بووه؟
ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕیزبه‌ندی به‌رهه‌ڵستكارانی كۆماری
ئیسلامی له ئاستی سه‌راسه‌ریدا بكه‌ین ٣ هێڵی
سه‌ره‌كی یان ٣ جه‌مسه‌ری گشتی ده‌بینین. یه‌كه‌م
هێزه چه‌پ و شۆڕشگێڕه‌كان ، دووهه‌م هێزه لائیك
و كۆماریخوازه‌كان، سێهه‌م هێزه كۆنه‌پارێز و
پاشایه‌تی خوازه‌كان. هه‌ركام له‌م هێڵانه
جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه و زۆر كه‌م
ده‌توانن شتی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ باڵێكی تریان هه‌بێ،
و به‌ڕێكه‌وت یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی
مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئه‌م جیاوازی و دابه‌ش
بوونه‌یه. سیاسه‌ت و ڕێچكه‌ی هه‌ر كام له‌م
باڵانه، ڕوون و ئاشكرایه و ده‌زانن چیان ده‌وێ،
ڕوونیشه كه ئه‌و حیزب و ڕێكخراوا‌نه‌ی كه خۆیان
له هێڵ یان جه‌مسه‌رێك دا ده‌بیننه‌وه، له
ده‌وری یه‌ك خڕ ده‌بنه‌وه.
حیزبی کۆمه‌ڵه سه‌ره‌تا له كۆبوونه‌وه‌كانی
هێزه چه‌په‌كان به‌شداری ده‌كرد، به‌ڵام به‌بێ
هیچ ڕاگه‌یاندنێك به خشكه له‌وێ هاته ده‌رێ ،
پاشان بوو به هاوقه‌تار و هاو سه‌فه‌ری
كۆماریخوازه‌كان و له كۆتایشدا ده‌بینین كه
سه‌ری له بنكه‌ی كۆنه‌پارێز و پاشایه‌تی
خوازه‌كان ده‌رهێناوه. به پێچه‌وانه‌ی
بۆچوونه‌كه‌ی به‌ڕێز كاك / خاتوو سۆهرابی یه‌كێك
له پێناسه‌كان یان پێوه‌ره‌كان بۆ ڕاست و ناڕاست
بوون و چاكه و خراپه‌ی هه‌ر حیزبێك هه‌ستان و
دانیشتن و كرده‌وه و هاتوچۆه‌کانیانه. هه‌ر حیزب
و ڕێكخراوێك به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و خاڵه
هاوبه‌شه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی تر، هاوڕیز و
دۆستی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و پێوه‌ندی ده‌گرێ.
باشه پرسیار ئه‌وه‌یه حیزبی کۆمه‌ڵه له‌وێ
چی‌یان له گفتوگۆ و پێوندی له‌گه‌ڵ
كۆنه‌پاره‌زه‌كان و پاشایه‌تی خوازه‌كان هه‌یه و
ده‌ست ده‌كه‌وێ كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه
چه‌پ و شۆڕشگێڕه‌كان یان لانی كه‌م
كۆماریخوازه‌كان دا نایبینێته‌وه؟
ئه‌م سیاسه‌ت و ڕێچكه‌یه‌ی حیزبی کۆمه‌ڵه
وه‌رچه‌رخانێكی یه‌ك لایه‌نه‌یه به‌ره‌و ڕاست و
دیكتاتۆری و کۆن خوازی‌یه، كه ئاکامه‌که‌ی هیچ
نی‌یه مه‌گه‌ر نوقم بوون له گه‌نده‌ڵی و
داته‌پین و داڕمانیاندا.
چ . هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوه‌ندی و دانیشتن له‌گه‌ڵ
نه‌یارانی كورد. له‌وانه پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس و سه‌دام له‌گه‌ڵ دانوسانی
ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ دواكه‌وتووترین و ڕاستترین
به‌شی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران زۆر جیاوازن. پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ سه‌دام، هه‌ڵگر و دابینكه‌ری هیچ خاڵ و
ئمیتیازێك نه‌بوو له لایه‌ن كورده‌وه، به‌ڵكو
زیاتر له ڕووی ناچاری و له ڕاستیدا که‌لک
وه‌رگرتن له‌و ناکۆکی و دوژمنایه‌تییه بوو که
دوو ده‌وڵه‌تی کۆنه‌په‌رستی ناوچه(حکوومه‌تی
ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتی به‌عس) پێکه‌وه هه‌یان بوو،
ئه‌ویش بۆ كاری دیپلۆماسی و پزیشكی و پشتی جبهه
بوو، له هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌دا هیچ كام له
حیزبه كورده‌ییه‌كانی رۆژهه‌لاتی کوردستان
ئمیتیازێكیان به به‌عس نه‌دا و ڕێگه‌خۆشكه‌ر
نه‌بوون بۆی، به پێچه‌وانه‌ی حیزبه‌کانی باشوور
که کونتڕۆلی ته‌واوی خۆیان له ده‌ستی سپای
پاسداران نابوو،هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات و له‌وانه
کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وکات، هیچکات نه‌گه‌یشتنه ئه‌و
ئاسته نزمه که پێش سپای ئێراق بکه‌ون. به‌ڵام
دانیشتنی نه‌هێنی له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی هێزێكی
سه‌ركوتگه‌ر که له شۆڕشێكی جه‌ماه‌ریدا و
به‌ده‌ستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی
کۆتایی پێهاتووه و مێژووی کۆن و سیاسه‌تی
ئێسته‌شی ڕوونه، گوماناوی و جێگه‌ی پرسیاره.
ئاوریلی ٢٠٠٨
بازنه (لینك) ی بابه‌ته‌كی كاك / خاتوو سۆهرابی :
http://www.brwska.org/kurdi/index.php?news=882
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|