|
ڕیشه‌كانی توند‌و تیژی له ئایینه‌كاندا
ن:
ڕه‌وشه‌نه‌ك گرایلی(په‌روانه سپێهر)
و:
شاهین كه‌ریمی
(ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هه‌ڵوێست)
ئێمه میراتگرانی توند و تیژی ڕابوردووی خۆمانین.
واته ده‌وڵه‌ته توند و تیژه‌كان ،یاساكان و ئه‌و
بیروبۆچونه توند و تیژانه‌ی كه له میانه‌ی
مێژووماندا هه‌بوون. توند و تیژی به‌رده‌وام له
شوێنێك دا پێك دێت كه نایه‌كسانی،زۆره‌ملی و
داسه‌پاندن هه‌بێت. ئه‌م نا یه‌كسانیه له
په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ نایه‌كسانی
چینایه‌تی،هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ر وه‌ها
هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی ده‌توانێ سه‌رهه‌ڵبدات.
توندوتیژی لۆژیكی خۆی هه‌یه و بۆ سه‌لماندنی
ڕه‌وا بوونی خۆی هه‌ڵده‌ستێت به
به‌ڵگه‌هێنانه‌وه. بۆ وێنه له سه‌رده‌می
كۆیڵایه‌تی دا ،مرۆڤی كۆیله به مرۆڤ
نه‌ده‌ژمێردرا. هه‌موو شتێك،له یاسا و
فه‌لسه‌فه‌و دیندا له خزمه‌ت ئه‌وه‌دا كه ئه‌وه
بسه‌لمێنێت كه كۆیله مرۆڤ نیه و به گوته‌ی
ئه‌ره‌ستۆ ئامرازێكی گیانداره. له ڕه‌وشتی
ئه‌ره‌ستۆدا جگه له‌وه‌ی كه گرفتێك له سه‌ر
كێشه گه‌لێكی وه‌ك كۆیڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتداری
مێرد و باوك به سه‌ر ژن و منداڵدا نیه،به‌ڵكو
بڕوا له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه باشتین شته‌كانی ئه‌م
دونیایه تایبه‌ته به كه‌سانێكی دیاریكراو.(1)
چه‌ندین سه‌ده تیۆری هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی بڕوای
له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه ڕه‌نگین پێسته‌كان
ڕه‌گه‌زێكی نزمترن و ناتوانن خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن
و ده‌بێ سپی پێسته‌كان شێواز و ڕێچكه‌ی ژیان و
ده‌سه‌ڵاتدارێتیان فێر بكه‌ن. له بابه‌ت
هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی ،واته نایه‌كسانی له نێوان
ژن و پیاودا به‌ڵگه‌گه‌لێكی له‌م چه‌شنه هه‌یه
كه ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین. توند و تیژی له
جیهانی ئه‌مڕۆی ئێمه‌دا شێوازی جۆراوجۆری هه‌یه.
هه‌ژاری یه‌كێكه له‌م ڕواڵه‌تانه. منداڵێك كه
له ژینگه‌یه‌كی هه‌ژار دا دێته دونیاوه هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه ناچاره كه دنیایه‌كی توند و
تیژاوی وه‌ربگرێت،واته ئه‌و جیهانه‌ی كه زوتر
له كاتی پێویست كاری به سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت و
خۆشی منداڵانه‌ی لێ زه‌وت ده‌كات. به
دڵنیاییه‌وه بۆ سڕینه‌وه‌ی توند و تیژی له
ژینگه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه‌دا سه‌ره‌تا ده‌بێ
هه‌ژاری له نێو ببرێت. ئێعدام یه‌كێكی تر له
ڕواڵه‌ته‌كانی توند و تیژییه. كاتێك كه
حكومه‌ته‌كان هه‌ڵده‌ستن به كوشتنی ڕه‌سمی و
یاسایی و به ئاسانی ئه‌مری كوشتاری خه‌ڵك
ده‌ده‌ن،خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا به هۆی تاوانێكی
پچوكه‌وه له شوێنه جیاوازه‌كانی دونیا به سزای
مه‌رگ مه‌حكووم ده‌كرێن. حكومه‌ته‌كان بۆ
كه‌ڵه‌كه كردنی سامان،پێویستیان به سیسته‌می
كۆنتڕۆڵ و به شوێن ئه‌ودا به كار هێنانی توند و
تیژی هه‌یه. بۆ ئه‌وان كوشتنی مرۆڤه‌كان زۆر
ئاسان تره تا ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌كردن و
فه‌راهه‌م كردنی كار و پێداویستی خۆشگوزه‌رانی و
ئاسایش بۆ ئه‌وان.
شێوازێكی تری توند و تیژی سزا دڕنده‌كانی
سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته. هێشتا یاسای تۆڵه
سه‌ندنه‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 4000 ساڵ به‌ر
له له‌دایك بوونی عیسا له وڵاتانی ئێمه‌دا
ئه‌برێ به‌ڕێوه. بۆ وێنه به هۆی دزییه‌وه
ده‌ستی مرۆڤ ده‌قرتێنن،ئه‌مه له سه‌رده‌مێكدایه
كه سه‌دان ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری بۆ كه‌م
ئه‌ندامان هه‌یه. ئایا دزی به بڕینی ده‌ستی
تاوانباران ڕیشه كێش ده‌كرێ یان به له‌نێو بردنی
هۆكاره‌كانی دزی؟ واته دابه‌ش كردنی دادوه‌رانه‌ی
سامان،له نێو بردنی هه‌ژاری له ڕێگه‌ی فه‌راهه‌م
كردنی كار و پشتگیری كردن له‌و كه‌سانه‌ی كه
توانایی كار كردنیان نیه.
به‌ڵام ڕیشه‌كانی توند و تیژی له كوێی ئه‌م
جیهانه‌دایه؟ له سیسته‌می حكومه‌ته‌كاندا،له
دابه‌ش كردنی نادادوه‌رییانه‌ی سامان، له یاساكان
و ئه‌و بیر و باووه‌ڕانه‌ی كه له
نه‌وه‌یه‌كه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی
تر؟ به دڵنیاییه‌وه له گشت ئه‌مانه‌دایه.
به داخه‌وه هێشتا سوكایه‌تی كردن،لێدان،هه‌ندێ
جار كوشتنی ژنان به هۆی جۆراوجۆر وه‌ك پێشهاتێكی
ئاسای ڕۆژانه چاوی لێده‌كرێ .ته‌نانه‌ت له
ده‌روه‌ی وڵاتانی ئێمه‌دا شاهیدی هه‌ڵسوكه‌تی له‌م
چه‌شنه له له ڵایه‌ن پیاوانه‌وه دژ به
ژنانین. توند و تیژی هۆكاری جیاوازی هه‌یه.
ڕه‌نگه بكرێ تێ بگه‌ین له یه‌كێك له گرنگترین
هۆكاره‌كانی ئه‌و بیروباوڕانه‌ی كه له درێژه‌ی
سه‌ده‌كاندا وه‌ك نه‌ریت یان بڕوا ئایینیه‌كان له
نه‌وه‌كه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر
گواستراوه‌ته‌وه. لێره‌دا قسه له سه‌ر
ڕیشه‌كانی توند و تیژی له ئایینه‌كاندا،به
تایبه‌ت دژ به ژنان.
یاساكان له میانه‌ی سه‌ده‌كاندا گۆڕانیان به
سه‌ردا هاتووه‌وه، كۆمه‌ڵگا و سیسته‌می
حكومه‌ته‌كان گۆڕاون . به‌ڵام بیر و بڕوا
ئایینه‌كان به هۆی نه‌گۆڕ بوونیانه‌وه هێشتا له
هزری خه‌ڵكدا ماونه‌ته‌وه‌و جاری وایه دژایه‌تی
یاساكان ده‌كه‌ن. ئه‌و خاڵه‌ی كه ده‌بێ داكۆكی
له سه‌ر بكرێ ئه‌وه‌یه كه له جیهانی ئه‌مڕۆدا
بڕوا ئایینه‌یه‌كان وه‌ك بیر‌و باوه‌ڕێكی تایبه‌تی
تاكه كه‌س جێی ڕێزه. ئه‌مه پێویستیه‌كه كه
مرۆڤی سه‌ده‌ی بیسته‌م پێی گه‌شتووه‌و ئه‌وه‌ی
وه‌ك یاسایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له گشت جیهاندا
ناسیوه. لێره‌دا باس له سه‌ر باوه‌ڕه
تایبه‌تیه‌كان نیه. قسه له‌سه‌ر ئه‌و بیر و
باوه‌ڕانه‌یه كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له بڕاو
ئایینیه‌كان كه وه‌ك یاسا یان وه‌ك نه‌ریتی
ده‌سه‌ڵاتی خۆیان چه‌سپاندووه. بۆ وێنه ڕۆڵێك
كه شه‌رعیه‌ت پێدان به نایه‌كسانی ژن و پیاو
ئه‌یگرێته ئه‌ستۆ. یه‌كێك له ڕیشه‌كانی توند و
تیژی له كۆمه‌ڵگا و خێزان دا به تایبه‌ت له
وڵاتی ئێمه‌دا ده‌بێ له ئه‌ندێشه‌ی ئایینی دا به
شوێن ئه‌م ڵایه‌نه‌دا بگه‌ڕێین. بڕوا به
نایه‌كسانی ژن و پیاو چ له باری جه‌سته‌یی و چ
له باری فكرییه‌وه، باوه‌ڕێكه كه ده‌یان
سه‌ده‌یه له ڵایه‌ن ئایینه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ
ده‌كرێ و مۆركی ئاسمانی به سه‌ره‌وه‌یه. ئه‌م
بیر‌و بڕوایه ئه‌وه‌نده له كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا
ڕیشه‌ی داكوتاوه كه ته‌نانه‌ت به گۆڕینی
یاساكانیش ناكرێ به‌خێرایی ئه‌م نایه‌كسانیانه
له نێو ببرێت. بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانین هه‌لو
مه‌رجی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگای ئێمه به چ هۆیه‌كه‌وه
دروست بووه،ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی
وڵاته‌كانمان و هزره ئایینیه‌كان.
له مێژوودا ئاسه‌وارێكی كه‌م له بوونه‌وه‌رێك
به ناوی ژن به دی ده‌كرێ. به‌رده‌وام له ئاستی
كۆیله،شێت و منداڵاندا بووه. ئه‌و شته‌ی كه
سروشت پێی به‌خشیوه بۆته بیانویه‌ك بۆ دیلیه‌تی
ئه‌و. په‌رده‌ی كچیه‌تی،حه‌یز،مناڵبوون،گشت
ئه‌مانه بیانوگه‌لێك بوون كه ئه‌ركی ئه‌و وه‌ك
مناڵ به‌رهه‌م هێنان و ڕاهێنانی مناڵان و ورده
كاری تری ناو ماڵ دیاری بكه‌ن. له دیاری كردنی
چاره‌نووسی خۆیدا قه‌ت جێگه‌و شوێنێكی نه‌بووه.
ده‌یان سه‌ده له حه‌ره‌مسه‌راكان،په‌ره‌ستشگاكان
و چوار دیواری ماڵه‌كان دا زیندانی بووه و له
ڕێگه‌ی ده‌یان یاسا و نه‌ریت و بڕوا
ئایینیه‌كانه‌وه هه‌وڵ دراوه ئه‌و ناچار بكه‌ن
ئه‌و ڕۆڵه پچوكه وه‌ر بگرێ. له
ژمێریارییه‌كاندا به مرۆڤ ناژمێردرێ. یاسای
غیره‌ت ئه‌وی ناچار كردووه كه یان پیاڵه‌ی ژه‌هر
بخواته‌وه یان خۆی له ئاودا بخنكێنێ تا شه‌ره‌ف
و ئابڕوی پیاوان بپارێزێ. ئێسته‌ش له شوێنه
جیاوازه‌كانی جیهان دا سوكترین كاری به‌سه‌ردا
ده‌سه‌پێنن و هێشتا یاسای غیره‌ت ژنان
به‌رده‌باران ده‌كات یان ده‌یان كوژێ. لێره‌دا
قسه له‌سه‌ر ژنان یان پیاوانێكی تایبه‌ت نیه.
قسه له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌می بیر كردنه‌وه‌یه كه
كۆمه‌ڵگا به دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز دابه‌ش ده‌كات و
هه‌وڵ ده‌دات دابه‌ش كردنێكی كار بچه‌سپێنێت كه
له‌و دا به‌شی ژن، بریتیه له بارهێنان،ڕاهێنانی
مناڵ و وه‌رگرتنی زۆرێك له دژوارییه‌كان. له
وڵاتانی ئێمه‌دا به پێی باوه‌ڕه ئایینیه‌كان به
ڕه‌سمی ژن پێگه‌یه‌كی نایه‌كسانی له كۆمه‌ڵگادا
هه‌یه. ده‌یان یاسا له تایبه‌تی ترین ڵایه‌نی
ژیانی ئه‌و دا ڕۆڵی هه‌یه. مافی ئازادی جل و
به‌رگ،په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و زه‌واج و
جیابوونه‌وه‌و سه‌رپه‌ره‌شتی كردنی مناڵ و مافی
كار .......... لێ ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه. لێره‌دا
ناچارین بۆ گۆڕینی ئه‌م دۆخه ڕوبه‌ڕووی بیر و
بۆچون گه‌لێك ببینه‌وه كه جلێكی پیرۆز بوونی
كردۆته به‌ری ئایین. ژنان ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی
جیدی ئه‌م پرسیاره بنێنه به‌رده‌می خۆیان كه بۆ
به‌م شێوه‌مان لێهاتووه؟ چ هۆكار گه‌لێك له
درێژه‌ی مێژوودا به‌ری به توانایی،لێهاتوویی و
شوناسه‌ی سه‌ربه‌خۆی ئێمه‌ی گرتووه؟ چ بیر و
باوه‌ڕگه‌لێك ئێمه‌ی به‌م به‌شه كه‌مه ڕازی
كردووه و ناچاری كردووین ته‌حه‌مولی هه‌ر جۆره
توند و تیژی و بێ مافییه‌ك وه‌ربگرین. ئه‌م قسه
به مانای ئه‌وه نیه كه بۆ وێنه پیاوان به
فه‌رمانی كلیسا یان مزگه‌وت له ژنه‌كانی خۆیان
بده‌ن،به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه بڕوا
ئایینیه‌كان هێشتا به ده‌ست لێ نه‌دراوی
ماونه‌ته‌وه و له هزری دانه دانه‌ی ئێمه‌دا به
شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌ن،كه به جۆرێك پیاوان بانتر
له ژنان داده‌نێت و ماف ده‌دات به‌وان كه ژنان
بخه‌نه ژێر پاڵه‌په‌ستۆ و هه‌ڵاواردنه‌وه. ئه‌م
جۆری بیر كردنه‌وه له زۆر شوێندا،ناڕاسته‌وخۆ
له بیروبڕوا ئایینیه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه.
نمونه‌ی ئه‌م جۆره بیر كردنه‌وه له
هه‌ڵسوكه‌وتی زۆرێك له پیاوان كه ته‌نانه‌ت
خۆیان به ئایینی نازانن،ئه‌بینین. بۆ ئه‌وه‌ی كه
بتوانین باشتر له‌م كێشه تێبگه‌ین پێویسته چاوێك
به سه‌ر هزره ئایینیه‌كاندا بخشێنین.
گشت كتێبه ئایینی و مێژووییه‌كان پڕه له‌و
ئه‌فسانانه‌ی كه ژنان به وه‌رگرتنی نایه‌كسانی
نێوان ژن و پیاو ڕازی ده‌كه‌ن. له زۆربه‌ی
ئایینه‌كانی جیهان دا ژن وه‌ك به‌شێك له پیاو
چاوی لێده‌كرێ، نه‌ك وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی
سه‌ربه‌خۆ. ئه‌فسانه‌ی داهێنان له ئایینه
جۆراوجۆره‌كانی جیهان دا، تایبه‌تمه‌ندی گه‌وره‌ی
خۆی له تاوانبار بوونی ژن دا ده‌بینێته‌وه. ’’
له زۆربه‌ی ئه‌م چیرۆكانه‌دا ژن ئامێرێكه كه
مار یان شه‌یتان له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه پیاوان فریو
ده‌دات. ژن له شوێنێك وه‌ك پندورا،پووسیه كه
له ئه‌فسانه‌كانی چین دا ده‌بیندرێ. شی چینگ
ده‌ڵێ: له سه‌ره‌تادا هه‌مو شتێك له ژێر ئه‌مری
پیاودا بوو. به‌ڵام ژن ئه‌وی ناچار به
عه‌بدایه‌تی كرد،به‌دبه‌ختی ئێمه له ئاسمانه‌وه
نیه، به‌ڵكو له ژنه‌وه‌یه و هه‌ر ئه‌ویشه كه
بۆته هۆی له نێو چونی ڕه‌گه‌زی مرۆڤ.‘‘(2) به‌م
شێوه مرۆڤ له درێژه‌ی سه‌ده‌كاندا به داهێنانی
ئه‌فسانه ئاسمانیه‌كان و یاساكانی سه‌ر زه‌وی
ئه‌و یه‌كسانیه سه‌ره‌تایی و سروشتیه‌ی نێوان ژن
و پیاو كه له سه‌ره‌تای دروست بوونی مرۆڤ له
سه‌ر زه‌وی هه‌بووه له ناو ده‌بات.
مناڵبوون،كچیه‌تی،حه‌یز،گشت ئه‌مانه بوونه
بیانووگه‌لێك تا یاسا پیاوانه‌كان، ژنان له
كۆمه‌ڵگا وه‌ڵا بنێن. ’’ له ناو كۆمه‌ڵگا
سه‌ره‌تاییه‌كاندا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌یان
خۆرافه،هه‌ر جاره‌و هۆكارێكیان داده‌تاشی كه ژن
وه‌ك گڵاو و مه‌ترسی دار و ئاڵۆز بناسێنن. كاتی
حه‌یز له ڵای نه‌ته‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان یه‌كێك
له شته قه‌ده‌غه كراوه‌كان بوو،هه‌ر كه‌سێك یان
هه‌ر شتێك كه له‌و كاته‌دا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و
هه‌بوایه،ئه‌گه‌ر مرۆڤ بوایه ڵایه‌نه
ئیجابییه‌كانی خۆی له ده‌ست ده‌دا و ئه‌گه‌ر
شتێكی جگه له مرۆڤ بوایه ئیتر كه‌ڵكی خۆی له
ده‌ستت ده‌دا.‘‘ (3)
یه‌كێك له سه‌رنج ڕاكێشترین بۆچونه‌كان له
كتێبی مێژووی سروشتی به‌رهه‌می پلینی دایه كه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆمی كۆن كه ده‌ڵێ ’’ كاتێك
ژنێك كه له عاده‌تی مانگانه‌دایه نزیك
ده‌بێته‌وه،وه‌ك قاپێك سركه وایه،هه‌ر
دانه‌وێڵه‌یه‌ك ده‌ستی ئه‌وی لێ بكه‌وێ،
ناڕوێت،له ژێر هه‌ر دارێك دا دابنیشێ
به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌وه‌رێ،ڕوانینی ئه‌و تێخی پۆڵا
كول ده‌كات و بریقه‌ی ددانه فیل له نێو
ده‌بات.،ئه‌گه‌ر چاوی به هه‌نگ بكه‌وێ ده‌ست به
جێ ده‌مرێ.‘‘( 4) به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌و
كارتێكه‌رییانه‌ی كه ژن له كاتی عاده‌تی
مانگانه‌دا هه‌یه‌تی،ڕوون نیه بۆ ناتوانێ كار
بكاته سه‌ر پیاوانی ڕۆمی تاكو ئه‌و یاسا
دژوارانه سوك بكه‌ن. یه‌كێك له گرنگترین كێشه‌ی
كه له مێژووی ژنان دا هه‌بووه و به‌رده‌وام
مه‌ینه‌تی و سه‌ختی بۆ ئه‌وان به شوێنه‌وه
بووه،كێشه‌ی كچیه‌تیه. كچ بوون له مێژوودا
گرێدراوه به خواكانه‌وه. له بابل له هه‌ندێ
سه‌رده‌مدا په‌رده‌ی كچیه‌تیان وه‌ك ڕێز بۆ خواكان
ده‌دا به كه‌سانی گه‌شتیار تا وه‌ك نه‌ریتێك له
په‌ره‌ستشگاكاندا ئه‌وه پێشكه‌ش به خواكان
بكه‌ن. (5) له سه‌رده‌مێك دا كچانیان ده‌كرده
قوربانی خواكان. له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دا
په‌رده‌ی كچیه‌تی ئابڕووی دینه‌و له كه‌نیسه‌كان
و په‌ره‌ستشگاكاندا پێشكه‌ش به خوا دكرێ. به
كچیه‌تی مریه‌مه‌وه‌یه، عیسای كوڕی خوا پیرۆز
ده‌بێ. ’’ كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كان به‌ر له
سه‌رهه‌ڵدانی خاوه‌ندارێتی، به چاوێكی سوكه‌وه
سه‌یری كچیان ده‌كرد. له زۆرێك له خێڵه
سه‌ره‌تاییه‌كاندا ئه‌گه‌ر بوك كچ بوایه،زاوا
توڕه ده‌بوو،چونكه ناچار بوو به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و نه‌ریته‌ی كه هه‌بوو،خوێنی یه‌كێك له
كه‌سانی خێڵه‌كه‌ی خۆی بڕێژێ.‘‘( 6) به‌ڵام كاتێك
پیاو بووه خاوه‌نی ژن ده‌یویست ئه‌م
خاوه‌ندارێتیه به‌ر له پێك هێنانی خێزانیش
هه‌بێت. له‌م كاته به دواوه دابه‌شكردنی میراتی
كه له ڕێگه‌ی ژنه‌وه ئه‌نجام ده‌درا كه‌وته
ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاوه‌وه.’’ له كاتی پێك هێنانی
خێزان دا به هه‌مان شێوه كه كۆیله و
كاره‌كه‌ریان ده‌كڕی، ژنیشیان ده‌كڕی.‘‘ (7) پیاو
داوای له ژن ده‌كرد كه به‌رانبه‌ر به‌و
ئه‌مه‌كدار بێت تا ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و له دایك
ده‌بوون و میراتیان به‌رده‌كه‌وت ،مناڵی
ڕاسته‌قینه‌ی پیاوه‌كه بن. كاتی مردنی پیاو ژنیش
وه‌ك زۆربه‌ی سامانه‌كه‌ی پیاو وه‌ك میراتی دابه‌ش
ده‌كرا. ’’ له هه‌ندێ شوێنی جیهان دا وه‌ك
گینه.... و هێندستان، ژنیان ده‌خنكاند و له‌گه‌ڵ
مێرده مردووه‌كه‌ی ده‌یان خسته ناو گۆڕێكه‌وه،
یان داوایان لێ ده‌كرد خۆی بكوژێت تا له ژیانی
ئه‌و دونیادا خزمه‌ت به مێرده‌كه‌ی بكات.( 8) له
سه‌رده‌مێكدا ژنانیان له سه‌ر دار له‌گه‌ڵ
ته‌رمی مێرده‌كه‌یان ده‌یان سوتاندن.’’ نه‌رینی
سوتی ( واته ژنی به وه‌فا) ئه‌وه‌ی دیاری ده‌كرد
كه بێوه ژنی پاك حه‌ز ناكات دوا مێرده‌كه‌ی
زیندوو بێت و به‌ڵكو به غرۆره‌وه ده‌چێته ناو
ئاگره‌وه. دواتر كه ئه‌م نه‌ریته له ناو چوو،
ئه‌م بڕوایه لێی به جێ ما كه ژن و مێردایه‌تی
په‌یمانێكی هه‌تاهه‌تاییه، ژنێك كه بۆ یه‌ك جار
خێزانی له‌گه‌ڵ پیاوێك پێك هێنا تا هه‌تا هه‌تا
وه‌ك هی ئه‌و ده‌مێنێته‌وه،تا له‌و دونیا
په‌یوه‌ندی پێوه بكاته‌وه. ژیانی هاوبه‌ش له
دوا مردنی مێرد به تاوانێكی گه‌وره ئه‌ژمێردرا.
(9)
زیناحیش كه له خێڵه سه‌ره‌تاییه‌كاندا
تاوانێكی ئه‌و تۆی نه‌بوو،تا ئه‌و جێگه چووه
پێشه‌وه كه سكی ژنانی تۆمه‌تبار بدڕدرێ و سزای
توند وه‌ك به‌رده‌باران كردن بۆ ژنان دیاری بكرێ.
ئه‌و پیاوانه‌ی كه ڕێگه‌یان هه‌بوو له‌گه‌ڵ
ژنانێكی زۆر پێوه‌ندی سێكسیان ببێت،بۆ ئه‌مه یاسا
و ئایین شه‌رعیه‌تیان پێ ده‌دا. داوایان له ژن
ده‌كرد كه وه‌فا خۆی به ته‌واوی بپارێزێت. له
كۆنترین یاسای داڕێژراوی جیهان دا واته یاسای
حه‌موڕابی دا هاتووه : ’’ ئه‌گه‌ر ژنێك به‌وه
بناسرێت كه له‌گه‌ڵ پیاوێك خه‌وتووه و له ن‌و
جێگه‌دا نه‌یان گرتبێتن، پێویسته له سه‌ر ئه‌و
ژنه بۆ پاراستنی شه‌ره‌ف و ئابڕوی مێرده‌كه‌ی،خۆی
له ڕوباردا بخنكێنێ.‘‘ (10) كتێبه مێژوییه‌كان
پڕن له سزا گه‌لێكی له‌م چه‌شنه.
هه‌نووكه چاوخشاندنێكی كورتمان ده‌بێ به سه‌ر
چوار ئایینی ڕه‌سمی دا تا له قوڵایی ئه‌و
نایه‌كسانیه‌ی نێوان ژن و پیاو كه ده‌بنه هۆی
توند و تیژی،تێ بگه‌یین.
ئایینی زه‌رده‌شت
له ئایینی زه‌رده‌شت دا ژن له به‌رامبه‌ر خوادا
له‌گه‌ڵ پیاو یه‌كسانه. چیرۆكه‌كانی داهێنان
سه‌ربه‌خۆیی به‌و ده‌به‌خشێت.’’ له یه‌كێك له
بڕگه‌كانی دا هاتووه كه ژن و پیاو،واته ئاده‌م
و حه‌وای ئێرانی،وه‌ك دوو چڵ ڕێواس له‌گه‌ڵ یه‌ك
له سه‌ر زه‌وی سه‌وز ده‌بن. ئه‌و جوته سه‌ره‌تا
شێواو و هه‌ژاون و توانای مناڵبوونیان نیه. ئه‌و
دوانه‌ش وه‌ك ئاده‌م و حه‌وا ڕاده‌پڕن و درۆ
ده‌كه‌ن. جاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كتر،جاری
دووهه‌م ژن درۆی زیاتر له پیاو ده‌كات و ئه‌مه
وێنا سلبیه له سه‌ر یه‌كه‌مین ژن جاری وایه
ده‌گاته ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و له‌گه‌ڵ جهێك به
یه‌كسان ده‌زانن.‘‘ (11)
ژن له ئایینی زه‌ڕتۆشتی دا بۆ هه‌ڵبژاردنی
چاكه‌و خراپه هه‌ر ئه‌و ئیراده‌ی هه‌یه كه پیاو
هه‌یه‌تی. به‌ڵام ئه‌وی شته‌ی كه ژن ده‌بێ
هه‌ڵیبژێرێ ،له ئاستێك دایه كه پێشتر كۆمه‌ڵگا
بۆ ئه‌و دیاری كردوه. ژن ده‌توانێ به پێشێل
كردنی هه‌ر كامێك له‌م ئاست و سنورانه ببێته ’’
جهێك ‘‘ و سزای مه‌رگی بۆ دیاری ده‌كرێ.’’ له‌گه‌ڵ
باڵق بوونی كچ،یه‌كه‌مین ئه‌ركی ئه‌و له بابه‌ت
هه‌ڵسوكه‌وتی مێینه‌تی ده‌ست پێده‌كات،ئه‌و ده‌بێ
ئه‌و ڵایه‌نانه بپارێزێت كه ده‌بێ له كاتی
عاده‌تی مانگانه‌دا ڕه‌چاوی بكات. هه‌ر وه‌ها
ده‌بێ مل كه‌چی ئه‌و زه‌واجه ڕه‌سمی ویاساییه
بێت كه باوك ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی تیا هه‌یه.‘‘ (12)
پاش پێك هێنانی خێزان ده‌بوو ژنێك بوایه‌ت كه له
ڕووی ترسه‌وه ئاگاداری به ده‌ست بهێنایه‌ت و
ئه‌وه‌ی كه خواستی مێرده‌كه‌ی بوو له ڕووی
ڕه‌زامه‌ندییه‌وه به ئه‌نجامی بگه‌یاندایه.
مناڵبوون ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وه. مناڵ له‌بار
چوون به تاوانێكی گه‌وره ئه‌ژمێردرا. له
ڕاستیدا پشتگیری كردنی ژن له ڵایه‌ن كۆمه‌ڵگاو
یاساوه به ته‌واوی په‌یوه‌ندی به‌وه‌و بوو كه
ئه‌نجام دانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه پێشتر بۆ ژن
دیاری كراوه. له بابه‌ت زیناحیشه‌وه جگه له‌م
جیهانه،له دۆزه‌خیشدا سزای قورس چاوه‌ڕوانی
ژنان ده‌كات. له كتێبی ’’ شیاو ،نا شیاو ‘‘ دا
دۆزه‌خ زۆر ترسناكتر ده‌خرێته به‌ر چاو و باس له
ڕه‌نجی ژنان له دۆزه‌خ دا ده‌كات. یه‌كێك له‌و
پارێزانه‌ی كه ژنان ده‌بوو ڕه‌چاوی بكه‌ن له
كاتی ده‌شتان یان عاده‌تی مانگانه‌دا بوو،’’
گۆڕینی جل و دور دانیشتن له خه‌ڵك و كار نه‌كردن
تا نۆ شه‌و و ڕۆژ (13) سه‌یر كردنی خۆر،ئاو و ئاگر
بۆ ژنێك كه له عاده‌رتی مانگانه‌دایه گوناحه.
چونكا پێ یان وایه كه ئه‌و شتانه گڵاو ده‌كات.
ژن ده‌بوو گشت ئه‌و ماوه له تاریكی‌دا بوایه.
ده‌بوو نه‌ی هێشتایه منداڵی پچوك لێی نزیك
بوایه‌ته‌وه،چونكه دزێوی شه‌یتانی ئه‌ویان به
هۆكاری به‌دبه‌ختی ئه‌و منداڵه ده‌زانی. له
ده‌قه كۆنه ئێرانیه‌كاندا هاتووه ده‌شتان به
دیارییه‌كی شه‌یتانی ده‌ژمێردرێت كه ئه‌و له
ڕێگه‌ی ماچ كردنی جهێك،ده‌یدا به ژنان. به‌م
شێوه یه‌ك له سه‌ر چواری مانگ شه‌یتان و
نیشانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژنان دا بوو. ژنێك كه تازه
منداڵی بوو تا 40 ڕۆژ به گڵاو داده‌نرا و ده‌بوو
ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی بكردایه. له بابه‌ت ترس
ئاگاداری ژنان له سه‌ر پیاوان له زۆر شوێن دا
زیاده‌ڕۆیی كراوه. له كتێبی سه‌د له ده‌قدا
ئاوا هاتووه ’’ ئه‌وه‌ی كه له دینی مزدیسنان دا
ڕه‌ێگه به ژنان نه‌دراوه كه بپاڕێنه‌وه
،موناجات كردنیان ئازاده،هه‌ر ڕۆژه‌و سێ
جار،كاتی به‌یانی،نوێژی نیوه‌ڕۆ و نوێژی شه‌و له
به‌رده‌م مێرده‌كه‌ی خۆیدا بوه‌ستێت،ده‌ست درێژ
كات و بڵێ تۆ چی بیر ده‌كه‌یته‌وه تا منیش هه‌مان
بیر بكه‌مه‌وه،تۆ چی ده‌ڵێی تا منیش هه‌مان شت
بڵێم،تۆ چی ده‌كه‌ی تا من جێ به جێی بكه‌م.
هه‌رچیه‌ك كه مێرد بڵێت،ده‌بێ جێ به جێ بكرێت.
هه‌ڵبه‌ته به‌بێ ئه‌مری مێرد نابێ هیچ كارێك
بكه‌یت،تا خوا له ژن ڕازی بێت.‘‘ (14) ’’ كه‌سێك
كه ناترسێ بكه‌وێته ژێر لێكۆڵینه‌وه و ده‌بێ
بنوسێ،ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌و له دایك ده‌بن بێ
به‌ش ده‌بن له خواستی مێرد.‘‘(15) ’’ ژنێكم بینی
كه زمانی كه ملیه‌وه هاتبووه ده‌ر.
هه‌ڵواسرابوو. پرسیم ئه‌م ده‌روونه هی كێ یه؟
سروشتی پاك و داهێنراوی خوا وتی ئه‌م ڕۆحه هی
ژنێكه كه به سوكه‌وه سه‌یری مێرد و گه‌وره‌ی
خۆی كردووه و نه‌فره‌تی لێ كردوون و وه‌ڵامی
داونه‌ته‌وه.(16) به‌م شێوه ژنانی ئازا سزای
بێده‌نگ نه‌بوونیان ده‌بینن. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م
چاره‌نوسه كه له ڵایه‌ن خواكانه‌وه بۆ ژنان
دیاری كراوه،وه‌ر بگیرێ. ئه‌مه ده‌بێ به
ڕه‌زامه‌ندییه‌وه بێت،فرمێسك و ئاهو ناڵه له‌م
دونیایه‌دا ده‌بێته هۆی سزا له‌و دونیای تر. ’’
ڕۆحی ژن گه‌لێكم بینی كه سه‌ریان بڕدرا بوو و به
زمان هاواریان ده‌كرد. پرسیارم كرد ئه‌مانه ڕۆحی
كێن؟. سروشتی پاك و خوای داهێنه‌ر ده‌ڵێ : ئه‌مه
ڕۆحی ئه‌و ژنانه‌ن كه له دونیادا زۆر ده‌گریان و
له سه‌ر و چاوی خۆیان داوه. (17) دۆزه‌خ وێنه‌ی
ئه‌و سزایانه‌یه كه هه‌ڕه‌شه له مرۆڤ له‌م
دونیایه‌دا ده‌كه‌ن. كاتێك خوا ده‌توانێ به‌م
شێوه سه‌خت و توند خه‌ڵك سزا بدات،جێی مرۆڤ
ڕوونه. به‌م شێوه ئایینی زه‌ڕتۆشت كه ژن و پیاو
له ئاست خوا به یه‌كسان ده‌زانێ،هه‌لومه‌رجێكی
به ته‌واوی نا یه‌كسان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژن
و پیاو دا هه‌یه. ئایا به ڕاستی به‌م هه‌موو
ده‌بێ و نه‌بێ وه ده‌كرێ به پاكی ژیان بكرێت؟
ئایینی جووله‌كه
یه‌هوه،خوای دینی یه‌هود چاو پۆشی له هیچ
تاوانێك ناكات و به سوتاندن و به‌رده‌باران كردن
گوناحكاران سزا ده‌دات. بوونی منداڵی كوڕ
شانازییه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك كچیه‌تی
خۆی به‌بێ پێك هێنانی خێزان له ده‌ست بدات،جێی
ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌باران بكرێت. ئه‌مه له
حاڵێك دایه كه هیچ ڕێگر و یاسایه‌ك بۆ پیاوان
دانه‌نراوه. سوله‌یمانی پێغه‌مبه‌ری خوا كه جێی
لوتفی خوایه 700 ژنی ماره كراو‌و 300 كڵفه‌تی
هه‌یه. ژنان ته‌نانه‌ت له مه‌راسیمی ئایینیشدا
ڕۆڵێكی نیه. ژن به گوناحكاری دروست ده‌كرێ و
به‌رده‌وام ده‌بێ تاوانی سه‌ره‌تایی خۆی
بداته‌وه. له سه‌فه‌ری سه‌رهه‌ڵدان دا، به‌شی
سێهه‌م له چۆنیه‌تی فریو خواردنی حه‌وا ده‌دوێت.
به‌رده‌وام ژنانن كه ده‌بنه هۆكاری شه‌ڕه‌نگێزی.
مار ’’حه‌وا ‘‘ فریو ده‌دات نه‌ك ئاده‌م. خوا له
حه‌وا توڕه ده‌بێت و ده‌ڵێت ’’ ئازار و ته‌نگ
وچه‌ڵه‌مه‌ی تۆ زیاتر ده‌كه‌م. به ئازاره‌وه
منداڵت ده‌بێت و حه‌زی تۆ له مێرده‌كه‌ت ده‌بێت
و ئه‌و حوكمڕانی به سه‌ر تۆدا ده‌كات . به
ئاده‌م ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گوێت له قسه‌ی
ژنه‌كه‌ت گرت و له‌و داره‌ت خوارد كه ئه‌مرم
كردبوو نه‌یخۆن،كه‌واته به هۆی تۆ له‌حنه‌ت له
زه‌وی كراوه‌و گشت ته‌مه‌نت له‌ودا ئازار
ده‌كێشیت.‘‘ (18) له ئایینی جووله‌كه‌دا ژن كه
له په‌راسوی چه‌پی پیاو دروست كراوه،به هۆكاری
گوناحیش ئه‌ژمێردرێ و ده‌بێ تاوانی سه‌ره‌كی خۆی
بداته‌وه. به‌ڵام به سه‌یر كردنی كتێبی
سه‌رده‌می كۆن،ده‌كرێ له‌وه تێ بگه‌ین كه له
ڕاستی دا خۆ نواندن به‌م ڕواڵه‌ته فریو خواردووه
پیاوانه،ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه بكرێ به
ته‌واوی ژن بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه. ژن به
مڵكی پیاو ئه‌ژمێردرێ. ئه‌مه له حاڵێك دایه كه
پیاوان ده‌توانن خاوه‌نی ژنی زۆر بن.
له ده‌ست دانی كچیه‌تی سزای زۆره.’’ ئه‌گه‌ر
كه‌سێك ژن بێنێت و ئه‌و ژنه خراپ بێت،ژنه لێی
حه‌رام ده‌بێت و ئه‌توانێ بڵێ من ژنم هێناوه
به‌ڵام كچ نه‌بوو. ئینجا دایك و باوكی كچه
به‌ڵگه‌ی كچیه‌تی كچه‌كه‌یان ده‌به‌نه ڵای
گه‌وره‌ی شار و،ئه‌گه‌ر پیاوه ڕاستی نه‌وتبێ وه‌ك
سزا سه‌د مسقاڵ زێوی لێ ده‌ستێنن و ده‌یده‌ن به
باوكی كچه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه متمانه‌ی كچێكی
ئیسڕاییلی شێواندووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه ڕاست بێت
ئینجا كچه له ماڵی باوكی دێننه ده‌ره‌وه‌و
خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی برده‌بارانی ده‌كه‌ن تا بمرێ.‘‘
(19)
زیناحیش له ئایینی یه‌هود دا سزای
به‌رده‌باران كردنی بۆ دیاری كراوه. عاده‌تی
مانگانه‌ی ژنان به تاوان ئه‌ژمێردرێ و ژنان له
گشت ماوه‌ی عاده‌تی مانگانه‌و خوێنڕێژی پاش
مناڵبوون ده‌بێ كفاره‌ی گوناحه‌كه‌یان بده‌ن و
خۆیان له ژیانی ئاسایی ڕۆژانه دوور بگرن و به
گڵاو ئه‌ژمێردرێن. هه‌ر كه‌سێك پێوه‌ندییان
له‌گه‌ڵ بگرێت ئه‌ویش گڵاو ده‌بێت.زۆرێك له یاسا
توند و تیژه‌كانی یه‌هود له ئایینی مه‌سیح و
ئیسڵام دا به‌رده‌وام بووه بۆ وێنه:
به‌رده‌باران كردن و تاوان سه‌ندننه‌وه،بڕوا به
كچیه‌تی و سزای زیناح و............
ئایینی مه‌سیح
له دینی مه‌سیح دا پێوه‌ندی سێكسی له هه‌ر
شێوازێكدا گوناحه. به كچیه‌تی مانه‌وه پاك
بوونێكی چه‌ند به‌رابه‌ری هه‌یه. ژنان وه‌ك
ڕاهبه خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ كه‌نیسه‌كان تا
پاش قۆناغێكی تاقی كردنه‌وه بۆ هه‌میشه له خوا
ماره بكرێن. له گشت سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دا
وه‌ك هۆكاری گوناح سه‌یری ژنان ده‌كه‌ن. چیرۆكی
حه‌وا و فریو خواردنی ئاده‌م له‌و، ئه‌وه‌نده
گه‌وره ده‌كرێته‌وه كه هه‌ر پیاوێك ده‌بوو
په‌رێز بكات تا حه‌وایه‌كی تر ئه‌و فریو نه‌دات و
ژیانی داهاتوی نه‌سوتێنێت. كچیه‌تی وه‌ها نرخی
به‌رزه كه عیسا له دایكێكی كچ له دایك ده‌بێت.
بوونی مریه‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه شوناسه به
عیسا ببه‌خشێت. له گشت چوار ئینجیله‌كه‌دا شتێك
له سه‌ر پێوه‌ندی خوا له‌گه‌ڵ مریه‌م
نه‌وتراوه،جگه له‌و كاته‌ی كه مریه‌م سكی پڕه.
پولس كه دوا عیسا گرنگترین كه‌سایه‌تی ئایینی
مه‌سیحیه به‌رده‌وام داكۆكی له سه‌ر كچیه‌تی
ده‌كات.’’ چونكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه من سه‌رۆكی
ئێوه‌م و به فه‌رمانی ئیڵاهی ئێوه‌م داوه به
شوو،تا كچێكی پاك ته‌سلیم مه‌سیح بكه‌م.‘‘ (20)
پولس به شێوه‌یه‌ك له گوناح ئه‌ترسێ كه پێی
وایه دۆڕاندنی هه‌ر كچیه‌تیه‌ك لێدانێكه له
بوون. جیابوونه‌وه مانایه‌كی نیه. كه‌سێك كه
په‌یمانی ژیانی هاوبه‌شی به‌ست،ناچاره تا كۆتایی
ژیانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بژیت.
جیابوونه‌وه وه‌ك زیناحه. پولس له
به‌رهه‌مه‌كانی خۆیدا ،به‌رده‌وام ئامۆژگاری ژنان
ده‌كات كه په‌یڕه‌وی له مێرده‌كانیان بكه‌ن و
سه‌رپۆش له سه‌ر بكه‌ن و به چ شێوه‌یه‌ك له
كه‌نیسه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و ده‌یان ئامۆژگاری تر
ژنان ناچار ئه‌كات كه به‌رده‌وام بیر له قسه و
هه‌ڵسوكه‌وتی خۆیان بكه‌نه‌و.’’ ئێوه‌ی ژنان ده‌بێ
له كه‌نیسه‌كاندا بێده‌نگ بن،چونكه ڕه‌وا نیه
قسه بكه‌ن،به‌ڵكو په‌یڕه‌وی كردن باشترین كاره
بۆ ئێوه. هه‌ر به‌و شێوه‌ی كه ته‌وڕاتیش
ده‌ڵێ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ شتێك فێر ببن،له
ماڵه‌وه له مێرده‌كانیان بپرسن، چونكه
قسه‌كردنی ژنان له كه‌نیسه ناشیرینه. (21)
پولس داوا له ژنان ده‌كات ملكه‌چێكی ڕه‌ها بن.
’’ ژن له ڕێگه‌ی بێده‌نگیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی
ته‌واوه‌تی ده‌گاته ئاستی فێر بوون. ڕێگه ناده‌م
ژن خه‌ڵك ڕابێنێت یان زاڵ بێت به سه‌ر
مێرده‌كه‌یدا. ده‌بێ له بێده‌نگیدا
بمێنێته‌وه،چونكا سه‌ره‌تا ئاده‌م دروست ده‌كرێ
پاشان حه‌وا،ئاده‌م فریوی نه‌خوارد،به‌ڵكو ژنی
فریوخواردو و كه‌وته داوی تاوانه‌وه. به‌ڵام به
مناڵبوون ڕزگاری ده‌بێت،ئه‌گه‌ر له پاكی و خوا
په‌ره‌ستی دا به‌رده‌وام بێت.‘‘ (22)
ئه‌وه جێی سه‌رنجه كه بیر و باوه‌ڕی پیاوانه
خوایه‌ك دروست ده‌كات كه سه‌ره‌تا پیاو دروست
ده‌كات،ئه‌م ڕه‌گه‌زی پیاوه كه شانازی به
ده‌سه‌ڵات و عه‌قڵی خۆیه‌وه ده‌كات،فریوی ژن
ده‌خوات،پاشان هه‌ر ئه‌م ئه‌فسانه ده‌كاته
بیانوو كه ژنان وه‌ك كۆیله بخاته خزمه‌تی
خۆیه‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ژن نه‌ك
وه‌ك هاوڕێ،به‌ڵكو وه‌ك تاوانبارێك به‌رده‌وام له
بێده‌نگی و سه‌رشۆڕی دا بمێنێته‌وه. ’’ ئه‌ی ژنان
په‌یڕه‌وی له مێرده‌كانی خۆتان بكه‌ن،له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه ژن سه‌ری ژنه به هه‌مان شێوه‌ی كه
مه‌سیح سه‌ری كه‌نیسه‌یه،به هه‌مان شێوه‌ی كه
كه‌نیسه مل كه‌چی عیسایه،ژنانیش ده‌بێ له
هه‌موو بوارێك دا فه‌رمانبه‌ری مێرده‌كانیان بن.’’
(23)
’’ له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دا،یاسای مه‌ده‌نیش
هاوشان له‌گه‌ڵ یاسای شه‌رع،ڕێگه‌ی دابوو به مێرد
كه له ژن بدات. و كاتێك له سه‌ده‌ی
سێزده‌هه‌م،یاسا پیاوی ناچار كرد كه ته‌نها به
له‌به‌رچاو گرتنی بنه‌ماكانی دادوه‌ری له
ژنه‌كه‌ی خۆی بدات،له ڕاستیدا ئه‌مه به
هه‌نگاوێكی ڕۆشنبیرانه ده‌ژمێردا. ئه‌و سزایانه‌ی
كه بۆ زیناح له به‌ر چاو گیرا بوون توند و سه‌خت
بوون. بۆ وێنه یاسای ساكسۆن ڵانی كه‌می سزاكه‌ی
له بابه‌ت ژنه‌كه‌وه،بڕینی لوت و گوێچكه‌ی بوو.
ڕێگه‌ی به مێرده‌كه‌ی ده‌دا كه ئه‌گه‌ر به بێ
وه‌فایی ژنه‌كه‌ی زانی،ئه‌توانێ بیكوژێت.‘‘ (24)
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌م سه‌خت
گیرییانه،كۆمه‌ڵگای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست
كۆمه‌ڵگایه‌كی تا سه‌ر ئێسك سوكه،‘‘ كاتێك كه
قه‌شه‌كان عه‌با و ڕووپۆش به یه‌كێك له
بنه‌ماكانی ڕه‌وشتی عیسا ده‌زانن،ژنان ڕوبه‌ند و
عه‌بایان له قوماشی ناسك دروست كرد به جۆرێك كه
له ژێر ئه‌و ڕوپۆشانه‌دا ده‌یان به‌رانبه‌ر
جوانتر بوون. بێرتۆڵد یه‌كێك له پیاوه
ئایینه‌كانی ریجنس بورگ له سه‌روده‌می ساڵی 1220
هێرش ده‌كاته سه‌ر ژنان و داوا له پیاوان ده‌كات
كه ئه‌ی ئێوه‌ی پیاوان،ده‌توانن كۆتایی به‌م
كرداره بێنن. سه‌ره‌تا به قسه‌ی خۆش،ئه‌گه‌ر
خۆڕاگرییان كرد،ئینجا بوێرانه هه‌نگاو بنێن.
ڕوبه‌ند له سه‌ر ژن ڵا به‌ن. بیدڕێنن و ئه‌گه‌ر
چوار یان ده چڵ قژیش له سه‌ریان
هه‌ڵكه‌ندراوه،قه‌ی ناكات بیخه‌نه ناو
ئاگره‌وه،به ته‌نها 2 یان 4 جار ڕازی مه‌بن.
زۆری پێ ناچێت كه ژن سه‌بر ده‌كاته پیشه. (25)
له سه‌رده‌می ڕۆنێسانس دا ئازادی زیاتر
ده‌به‌خشرێ به ژنان،به‌ڵام كاتی زۆری پێویست بوو
تا باری ژنان كه ئه‌وروپا ئاڵوگۆڕی جیدی به
سه‌ردا بێت. له‌م سه‌رده‌مه‌دا هێشتا له ژنان
ئه‌درێ،سه‌رنج بده‌نه قسه‌كانی سان برناردینۆ له
سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باشترین كاتی لێدانی ژنان
كه‌یه : به ئێوه‌ی پیاوان ده‌ڵێم كه قه‌ت له‌و
كاته‌ی كه ژنه‌كانتان سكیان پڕه،لێیان
مه‌ده‌ن،چونكه ئه‌م كاره زۆر جێی مه‌ترسیه.
ناڵێم لێیان مه‌ده‌ن،به‌ڵام كاتێكی باش بۆ
لێدانیان هه‌ڵبژێرن. من پیاوانێك ده‌ناسم كه ڕێز
زیاتر له مریشكێك ده‌گرن كه هه‌ر ڕۆژه
هێلكه‌یه‌كیان بۆ ده‌كات.‘‘ (26) هه‌ر له‌م
سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاسته‌دایه كه ’’هیپاتیا‘‘ واته
ئه‌و ژنه‌ی كه بڕوای به فه‌لسه‌فه‌ی نوێ
ئیفڵاتونی هه‌یه،و توانایی خۆی بۆ بیركاری
ته‌رخان كردبوو،جلیان له به‌ر داكه‌ند و به
ڕاكێكش ڕاكێش بردیان بۆ كه‌نیسه و له‌وێ به
ده‌ست هه‌ندێ ده‌مارگرژی دڕنده‌و بێ به‌زه‌یی
قه‌سابی كرا. گۆشتیان به چه‌قۆی تیژ له
ئێسكه‌كانیان كرده‌وه و پێ له‌رزۆكه‌كانیان خسته
ناو ئاگره‌وه.(27) ئه‌مه مه‌سیحیه‌تێكه كه
وه‌ك دینی خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی ناوی ده‌به‌ن.
له هه‌موو سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دا ده‌یان هه‌زار
مرۆڤیان خسته ئه‌شكه‌نجه‌وه و له ئاگردا
سوتانیانن. ته‌نها به تاوانی بێ دینی یان بێ
باوه‌ڕی. ئه‌م دژه مرۆڤه پیرۆزانه هه‌وڵیان
ده‌دا تا مه‌راسیمی ئێعدام تا ئه‌و جێگه‌ی ده‌كرێ
ترسناكتر و ئازاراوی تر به ڕێوه ببه‌ن. له
مادرید حاكمی سویل به هۆی ژوماره‌ی زۆری ئه‌و
تاوانبارانه‌ی كه به سوتانی ئاگر مه‌حكوم كرا
بوون،له ده‌ره‌وه‌ی شار كوره‌یه‌كی دایمی له
به‌رد دروست كرد كه له سه‌ر چوار سوچی بانی ئه‌م
كوره چوار په‌یكه‌ره‌ی گه‌چی به ناوی چوار
پێغه‌مبه‌ر دانابوو. ئه‌و تازه مه‌سیحیانه‌ی كه
له دینی مه‌سیح هه‌ڵده‌گه‌ڕانه‌وه و جه‌ختیان
له سه‌ر كفری خۆیان ده‌كرد،به زیندووی له ئاگر
دا ده‌یان سوتانن و بانگه‌شه‌ی ئه‌ووه‌یان ده‌كرد
كه به ئه‌شكه‌نجه دان و كوشتنی هه‌ڵگه‌ڕاوانی
دین چاكه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
چونكه پێ یان وابوو كه به ئازار و سوتاندنی
جه‌سته‌ی گوناحكار،ئه‌و له ئازاری هه‌تاهه‌تایی
ڕزگاری ده‌كه‌ن.
ئایینی ئیسڵام
ئایینی ئێیسڵام زۆرێك له یاساكانی وه‌ك
تۆڵه‌كردنه‌وه،به‌رده‌باران كردن،ئه‌شكه‌نجه و
......... له ئایینی جووله‌كه وه‌ر گرتوه، وه‌ك
دینی جووله‌كه خوا ’’ئاده‌م‘‘ دروست ده‌كات.
(28) خوا به‌رانبه‌ر به پیاو قسه ده‌كات و
پیاویش بۆ ژن ده‌دوێت. به پێی ڕاهێنانه‌كانی
ئیسڵام ژن كه‌م عه‌قڵه و نابێ ڕاوێژی له‌گه‌ڵ
بكرێ. به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسڵام ژن نیوه‌ی
پیاوه. بۆیه شاهیدی 2 ژن له‌گه‌ڵ شاهیدی پیاوێك
یه‌كسانه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك ژنێك بكوژێ،نیوه
مرۆڤێكی كوشتووه و بۆ خوێن بایی ده‌بێ نیوه‌ی
پاره‌ی مرۆڤێك بدات. له بابه‌ت میراتیشه‌وه
نیوه‌ی پیاو ده‌درێ به ژن. له كه‌لتووری ئیسڵامی
دا پیاو عه‌قڵ و زانین و ڕۆحێكی ته‌واوه و ژنیش
بریتیه له هه‌ست و جه‌سته. له سوڕه‌ی
به‌قه‌ڕه ئایه‌تی 228 به ڕوونی باس له بان
بوونی پیاو سه‌باره‌ت به ژن كردووه.’’ ژنانیش
مافێكی ڕوایان به سه‌ر مێرده‌كانیانه‌وه
هه‌یه،به هه‌مان شێوه‌ی كه پیاوان مافیان له
ژنان هه‌یه. به‌ڵام پیاوان زیاتر و زۆرتر مافیان
هه‌یه.‘‘(29) له كتێبی نه‌هجۆلفه‌ساحه‌دا
حه‌دیسی جۆراوجۆر له پێغه‌مبه‌ره‌وه
ده‌گێڕنه‌وه.’’ ئه‌گه‌ر ژن نه‌بوایه،پیاو
ده‌چوه به‌هه‌شت.‘‘ (30)ئه‌گه‌ر ژنان
نه‌بوایه‌تن، خوا به‌و شێوه‌ی كه شیاوی
ئه‌وه،ده‌په‌ره‌سترێ.‘‘(31) له دونیا
بترسن،خۆتان له ژنان دور ڕابگرن،چونكه شه‌یتان
نیگه‌رانه و بۆسه‌ی داناوه‌ته‌وه هیچ كام له
داوه‌كانی ئه‌و بۆ ڕاو كردنی خۆپارێزان وه‌ك ژنان
جێی متمانه‌ی ئه‌و نیه. له ترس ژنانی خراپ په‌نا
ببه‌نه به‌ر خوا و خۆتان له خزم و كه‌سیشی
بپارێزن.‘‘(32)
به پێی یاساكانی ئیسڵام پیاو ده‌توانێ چه‌ند ژن
بێنێت و كچ له ته‌مه‌نی نۆ ساڵی دا ده‌توانێ شو
بكات. له دونیای ئه‌مڕۆكه‌دا پێوه‌ندی سێكسی
له‌گه‌ڵ كچێكی نۆ ساڵان وه‌ك ده‌ستدرێژی سێكسی
ئه‌ژمێردرێ. به‌ڵام ئیسڵام شه‌رعیه‌ت ده‌به‌خشێ
به‌مه. پیاو ده‌توانێ ته‌نانه‌ت مناڵی مه‌مكه
خۆره‌ش له خۆی ماره بكات.(33) له پرسی (2504)
نامیلكه‌ی ئیمام خومه‌ینی دا هاتووه كه ژنێك كه
هێشتا نۆ ساڵی ته‌واو نه كردووه،ئه‌گه‌ر پاش
سێكس ته‌ڵاق بدرێ پێویستی به ماڵ نیه. له پرسی
2510 هاتووه : پاش ته‌ڵاق ده‌توانێ ده‌ست به جێ
شو بكاته‌وه. هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له هه‌مو
یاساكانی ئیسڵام دا به دی ده‌كرێ و بۆ چه‌سپاندنی
ئه‌م نا یه‌كسانیه به‌رده‌وام سوكایه‌تی به ژنان
ده‌كرێ و ئه‌وان تاوانبار ده‌كه‌ن كه له پیاوان
كه‌مترن. له كتێبی نه‌هجۆلبه‌ڵاغه‌دا به‌م شێوه
له زمان ئیمام عه‌لیه‌وه باس ده‌كرێ : ’’ ئه‌ی
خه‌ڵكه ( واته ئه‌ی پیاوان ) ژنان ئیمان و
عه‌قڵێكی كه‌میان پێ به‌خشراوه. ناته‌واو بوونی
ئیمانی ئه‌وان به هۆی نوێژ نه‌كردن و ڕۆژوو
نه‌گرتن له كاتی عاده‌تی مانگانه‌دایه و هۆی
كه‌م بوونی عه‌قڵیشیان له‌وه‌دایه كه شاهیدی دوو
ژن له‌گه‌ڵ پیاوێك یه‌كسانه و میراتی ئه‌وان
نیوه‌ی پیاوانه.‘‘ (34) به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یه‌كی
سه‌یره. بیر و بۆچونی پیاوانه یاسایه‌ك دادڕێژێ
كه ژنان نابێ له كاتی عاده‌تی مانگانه‌دا نوێژ
بكه‌ن و ڕۆژوو بگرن،پاشان هه‌ر ئه‌مه ده‌كه‌نه
بیانو و كه ئیمانی ژنان له پیاوان كه‌متره.
یاسای میراتی و شاهیدی بۆ خۆیان دای ده‌نێن و
پاشان ده‌یكه‌نه هۆی كه‌م عه‌قڵ بوونی ژنان. پێك
هێنانی خێزان له ئیسڵام دا وه‌ك ڕێككه‌وتنێك له
نێوان دوو كه‌س دا نیه. پیاوان ده‌توانن هاوكات
ڕێكه‌وتنی درێژماوه‌یان له‌گه‌ڵ 4 ژن و ڕێكه‌وتنی
كورت ماوه‌یان له‌گه‌ڵ ژنی زۆردا هه‌بێت. له
سیغه‌دا ژن مافی میراتی نیه،ئه‌گه‌ر سكی پڕ
ببێت،پاره‌یه‌ك بۆ مناڵه‌كه‌ی ته‌رخان ناكرێ.‘‘(35
) به‌ڵام ئه‌و پیاوانه‌ی كه ده‌توانن به پێی
یاسا و شه‌رع له‌گه‌ڵ ژنان پێوه‌ندیان
هه‌بێت،ئه‌گه‌ر پچوكترین گومانیان له سه‌ر هه‌ر
كام له ژنه‌كانی خۆی هه‌بێت،مافی كوشتنی
ئه‌وانیان هه‌یه. بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م
یاسایانه ده‌یان هۆكار دێننه‌وه. بۆ وێنه
پیاوان به خاوه‌ن غیره‌ت ده‌زانن.’’ له ئیمام
محه‌مه‌دی باقر و ئیمام جه‌عفه‌ری سادقه‌وه
ده‌گێڕنه‌وه كه زاتی په‌روه‌ردگار مافی غیره‌تی
بۆ ژنان دانه‌ناوه و غیره‌تی بۆ پیاوان داناوه.
چونكه ئه‌وه‌ی كه پیاوان چوار ژنی ماره كرا‌و و
سیغه و كڵفه‌ت حه‌ڵاڵ كراوه و ئه‌مه له
حاڵێكدایه كه بۆ ژن جگه له پیاوێك شتێكی تر
حه‌ڵاڵ نه‌كراوه و ته‌نها ژنانی خراپ به‌خیلیان
دێت. ژنانی ئیماندار قه‌ت توشی ئه‌وه نابن.‘‘(39)
مۆته‌هه‌ری له‌م باره‌وه ده‌ڵێت ’’ له ڕوانگه‌ی
ئێمه‌وه،له پیاودا خواست بۆ پاكی ژن هه‌یه.
واته پیاو زۆر حه‌ز ده‌كات كه ژنه‌كه‌ی پاك و
ده‌ست لێنه‌دراو بێت. هه‌ڵبه‌ته له ژن دا مه‌یلی
ئه‌وه‌ی كه پیاوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژنێكی تر پێوه‌ندی
نه‌بوبێت،نیه. به‌ڵام جیاوزی له نێوان ئه‌م دوو
هه‌سته‌دا هه‌یه. ئه‌وه‌ی كه له پیاواندایه
غیره‌تێكی تێكه‌ڵ به ئیره‌ییه. به‌ڵام ئه‌و
هه‌سته‌ی له ژنان دایه ته‌نها ئیره‌ییه.ئێمه
پێمان وایه كه ئیره‌یی و غیره‌ت دوو شتی به
ته‌واوی جیاوازن و هه‌ر كامه‌یان جیاوازن. به‌غیلی
و خۆپه‌ره‌ستی به‌شێكن له غه‌ریزه و هه‌ستی
تایبه‌تی كه‌س،به‌ڵام غیره‌ت هه‌ستێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌گه‌زییه و قازانج و
ئامانجه‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سانی تر.‘‘(37)
پاشان ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ’’ به‌خیلی
شتێكی تایبه‌تی و تاكیه و له هه‌ندێ گرێی
ده‌روونیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. به‌ڵام غیره‌ت
جۆرێك هه‌ست و سۆزی مرۆییه.‘‘(38) به‌پێی
به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی ئیسڵامی ئه‌گه‌ر پیاوێك
ژنه‌كه‌ی له ڕووی غیره‌ته‌وه بكوژێ به پێی سۆزی
مرۆیی هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێك له پێوه‌ندی سێكسی
پیاوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی تری یان سیغه‌كه‌ی دا
توڕه ببێت،ئه‌م ژنه توشی گرێی ده‌روونی و هه‌ستی
خۆپه‌ره‌ستی بووه .
له قورعان دا داكۆكی له سه‌ر گه‌وره‌یی پیاوان
به سه‌ر ژنانه‌وه ده‌كرێ. له سوڕه‌ی نێسا دا
ئایه‌ی 34 حوكم به پیاوان ده‌كات كه له ڕێگه‌ی
لێدانیانه‌وه ئه‌و ژنانه‌ی كه ناسازێن
بێده‌نگیان بكه‌ن.’’ پێغه‌مبه‌ر ڕوقیه‌ی كچی خۆی
دا به عوسمان.عوسمان پیاوێكی خراپ بوو و ڕوقیه
به هۆی لێدانه‌كانی عوسمان گیانی له ده‌ست دا.
ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی له به‌ر چاو
نه‌گرت و ئۆم كلسومی كچیشی لێ ماره كرد و له
حه‌دیسه‌كاندا باس كراوه كه پێغه‌مبه‌ر
وتویه‌تی ئه‌گه‌ر كچێكی تریشم بوایه،هه‌ر ده‌مدا
به عوسمان. له زمان ئه‌سمای كچی ئه‌بوبه‌كره‌وه
و ژنی چواره‌می زوبه‌یری كوڕی عه‌وام ده‌گێڕنه‌وه
كه : هه‌ر كاتێك زوبه‌یر له یه‌كێك له ئێمه
توڕه ده‌بوو به شێوه‌یه‌ك به دار لێی ده‌دا كه
داره‌كه ده‌شكا.‘‘(39) به‌ڵام وه‌ك به‌زه‌یی
هه‌ندێ ڕاسپاردنیشی كردووه. ’’ هه‌ندێك له
زانایان و مه‌ڵایان پێ یان وایه كه لێدان نابێ
ببێته هۆی شكانی ئێسك.‘‘ (40) زۆرێك له
توێژه‌ره‌وانی نوێی ئیسڵامی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به
سه‌رنج دان به‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تیا ده‌ژین،
پاساو بۆ ئه‌م ئایه‌تانه بهێننه‌وه. به‌نی سه‌در
بۆ ڕه‌وا بوونی ئایتی 34ی سوڕه‌ی نێسا ده‌ڵێ ’’
هه‌ندێك نازانن ڕازی نه‌بوونی ژن یان مازوخیسم چی
یه؟ ئه‌م شته‌یان كردۆته هۆی هرشێكی ناڕه‌وا بۆ
سه‌ر ئیسڵام كه ئه‌مری به پیاو كردووه له
ژنه‌كه‌ت بده،پێویسته بیخوێننه‌وه و بزانن كه
قورعان ته‌نها كتێبێكه كه وه‌ك نه‌خۆشیه‌ك
سه‌یری مازوخیسم ده‌كات. ئه‌و پاش
لێكدانه‌وه‌یه‌كی زۆر ده‌ڵێت له پێوه‌ندی سێكسی
دا كاتێك كه ژن به ڕاده‌یه‌كی زۆر توشی مازوخیسم
ده‌بێ جگه له هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژاوی
چاره‌یه‌كی تر نیه. به‌م شێوه توڕه‌یی پێویست و
گشتی فڕۆید كه له سه‌ر نه‌خۆشه‌كان ده‌دوێ،
توڕه‌ییه‌كی ده‌ره‌كی،سنوردار و مه‌رجدار
ده‌بێت.‘‘(41) ئینجا به پاڵدان به هۆكاری ناكۆكی
خێزان و هتد پێشنیاری ڕێگه چاره‌یه‌كی تر ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مازوخیسم ته‌نها هۆكاره،له ڵانی
كه‌می ئه‌وه‌ی كه پێویسته،ڕێگه‌ی پێ نادرێ.
پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر كرد، به چی لێ یان
بده‌ین،له وه‌ڵامدا وتی به گوڵ،به وته‌یه‌كی تر
توند و تیژی ده‌بێ كه‌م و مێهره‌بانانه بێت تا
نه‌بێته هۆێ كێشه و به‌ڵاڕێدا چوونی
ده‌رونی.‘‘(42) لێره‌دا پێویسته ئایه‌تی 34
سوڕه‌ی نێسا دوباره بخوێنینه‌وه. ’’ پیاوان به
مافی كۆنتڕۆڵ و چاوه‌دێریان به سه‌ر ژنان دا
هه‌یه. به هۆی ئه‌و گه‌وره‌ییه‌ی كه خوا بۆ
هه‌ندێك له سه‌ر هه‌ندێك دیاری كردووه،پیاوان
نان و نه‌فه‌قه به ژنان ده‌ده‌ن. كه‌واته ژنان
ژنانی شیاو و مل كه‌چ له نه‌بوونی ده‌بێ
پارێزه‌رانی مافی مێرده‌كانیان بن. ئه‌و ژنانه‌ی
كه له دژایه‌تی و سه‌رپێچی ده‌ترسن،ده‌بێ
سه‌ره‌تا ئامۆژگاری بكرێن،له‌گه‌ڵیان مه‌خه‌ون و
ئه‌گه‌ر ملیان نه‌دا،لێیان بده‌ن.‘‘(43) له‌م
ئایه‌ته‌دا به‌ڕێوه‌بردنی ژنان به ته‌واوه‌تی
دراوه‌ته ده‌ست پیاوان. لێدانی ژنان ته‌نها بۆ
بێده‌نگ بونیانه. ئه‌و پیاوانه‌ی كه له
ژنه‌كانیان ده‌ده‌ن. (ڕه‌نگه ڕاوێژكارانی
پزیشكیان!)له‌م ئایه‌ته‌دا به ڕوونی ده‌ڵێ له
ژنان بده‌ن. حه‌دیسه‌كه به گوڵ لێدان باسی ئه‌و
كێشه ده‌كات. ئایا كچی پێغه‌مبه‌ر كه به ده‌ستی
عوسمان كوژرا،به گوڵ لێی درابوو؟ وا باشتر بوو
كه ئاوا لێك بدرایه‌ته‌وه كه مه‌به‌ستی قوڕعان
به گوڵ لێدانه،به‌ڵام خه‌ڵك به گڵ تێگه‌شتون.
ئه‌مڕۆش به هه‌ڵكه‌وت به به‌رد و كڵۆ ژنان
به‌رده‌باران ده‌كه‌ن. هه‌مان بیر وباوه‌ڕی
ئایینیه كه ڕێگه ده‌دا به پیاوان به‌رانبه‌ر
به ژنان هه‌مو جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێكی توند و
تیژاوی ئه‌نجام بده‌ن. به‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتدارێتی
ئایین له وڵاتانی ئێمه‌دا جگه له‌وه‌ی كه
پێوه‌ندی نا یه‌كسانی له نێوان ژن و پیاو دا
شه‌رعیه‌ت پێ داوه،به هۆی پچوكترین سه‌ر
پێچیه‌وه جگه له پیاوی ماڵ،هه‌ر پیاوێك كه
بڕوای به ئه‌مر به چاكه و به‌رگری كردن له
خراپه هه‌یه،له كۆڵان و جاده ژنان ده‌ده‌نه
به‌ر سوكایه‌تی هه‌مو جۆره ماماڵه‌یه‌كی توند و
تیژ. به هۆی میكیاج و سه‌ری ڕوت له وڵاتانی
ئێمه‌دا قسه‌ی سوك به ژنان ده‌وترێ. ده‌كرێ به
بانگه‌شه‌ی پێوه‌ندی حه‌رام به شێوه‌یه‌كی
دڕندانه ژنان به‌رده‌باران ده‌كرێن. ژنان له
وڵاتانی ئێمه‌دا ته‌نها به حوكمی ژن بوونیان له
ڵایه‌ن كاربه‌ده‌سته ڕه‌سمی و ناڕه‌سمیه‌كانه‌وه
ده‌كه‌ونه به‌ر سوكایه‌تی و توند و تیژی به
بیانوی غیره‌تی پیاوانه‌وه ژیانی ئه‌وان به بێ
نرخ چاوی لێ ده‌كرێ.
به ڕاستی چۆن دكرێ به‌ر به‌م هه‌موو كاره
دڕندانه بگرین؟ ئایا ته‌نها به سزادانی ئه‌و
پیاوانه‌ی كه ژنه‌كانیان كوشتوه یان لێیان
داون،ده‌كرێ ئه‌م كرده‌وه نامرۆیی و توند و تیژه
بهێنرێته كۆتایی؟ هێرش كردنه سه‌ر كرده‌وه‌و
هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ به‌بێ له‌به‌ر چاو گرتنی بیر و
بۆچونی كارێكی بێ سوده. بیروبڕوا ئاینیه‌كان،داب
و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ بۆ هه‌ندێ كردار پاڵ
پێوه ده‌نێ كه ئه‌گه‌ر بیر و بۆچونی ئه‌و
بگۆڕدرێت قه‌ت ئه‌و كارانه ناكات. بۆ گۆڕینی مرۆڤ
ده‌بێ سه‌ره‌تا بیر و بۆچونی ئه‌و بگۆڕدرێت.
ته‌نانه‌ت به گۆڕینی یاساكانیش بیركردنه‌وه
ناگۆڕدرێ. ئه‌و بیر و بۆچونانه‌ی كه چه‌ندین
سه‌ده به سه‌ریاندا تێده‌په‌ڕێ،به ئاسانی له
نێو ناچن. بۆیه ژنان و پیاوان پێویسته زیاتر له
هه‌موو شتێك له ڕیشه‌ی ئه‌م توند و تیژیه كه
له پێوه‌ندی نێوان ژن و پیاواندا هه‌یه،تێبگه‌ن
و به‌رانبه‌ر به‌و بیروبۆچونانه‌ی كه هی ده‌یان
سه‌ده له‌وه پێشه خه‌بات بكه‌ن. سه‌ده‌ی ئێمه
سه‌ده‌ی شكاندنی ئه‌و بیروباوه‌ڕه كۆنانه‌یه كه
ژیانی مرۆڤ له سه‌ریان داڕژاوه. ئه‌م سه‌ده
سه‌ده‌ی گۆڕانكاری گه‌وره‌یه. ئه‌و شته‌ی كه
دوێكه پیرۆز بوو ئه‌مڕۆ ده‌كه‌وێته به‌ر گومان.
ئه‌و شته‌ی كه دوێكه گومان كردن له سه‌ری
گوناحێكی گه‌وره ده‌ژمێردرا،ئه‌مڕۆ بڕوا كردن پێی
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌تره. مرۆڤ ڕێگایه‌كی درێژی
له ئیمانه‌وه بۆ گومان بڕیووه. ئاسمان ئیتر
دیارده‌یه‌كی نه‌ناسراو و گوماناوی نیه. ژیانی
مرۆڤ نه‌ك له ڕێی ئیلهام و خه‌ونه
نه‌هێناوییه‌كانه‌وه و نه به كه‌ڵك وه‌رگرتن
له ئاسمان،به‌ڵكو به بیری خودی مرۆڤ ده‌گۆڕدرێ.
مرۆڤ تێده‌گات كه هۆی هه‌ستانی سروش له توڕه‌یی
خواكانه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ،به‌ڵكو له یاسای
خودی سروشتدایه. تێده‌گات كه هه‌ژاری و
برسیه‌تی،قاتی و شه‌ڕ،نه به هۆی غه‌زه‌بی
خوا،به‌ڵكو به هۆی دابه‌ش كردنی نادادوه‌رانه‌ی
داهات و سامان دروست ده‌بێت و ناكرێ به دۆعا كردن
و پاڕانه‌وه له ئاسمان،خواكانی خاوه‌نی سامان و
ده‌سه‌ڵات ڕازی بكرێت. ته‌نها له ڕێگه‌ی
گۆڕانكاری بنچینه‌یی،ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئه‌ندێشه مرۆڤ دۆستانه‌كانه‌وه‌یه كه ده‌كرێ
دونیایه‌كی پڕ له ئاشتی به پێی دادوه‌ری پێ
بهێنرێت. نایه‌كسانی نێوان ژن و پیاو له
كۆمه‌ڵگاگه‌لێكی وه‌ك ئێمه ده‌بێ بدرێته به‌ر
تێڕامانی تایبه‌تی. ڕیشه و هۆی ئه‌و توند و
تیژییه‌ی كه له ڵایه‌ن پیاوانه‌وه به‌رانبه‌ر
به ژنان به‌ڕێوه ده‌برێ ئه‌وه‌یه كه پیاوان
خۆیان له ژنان به گه‌وره‌تر و بانتر ده‌زانن.
ئه‌م نا یه‌كسانیه به شێوه‌یه‌كی گشتی له یاسا
شه‌رعی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،نه‌ریت و بیروباوه‌ڕه
ئایینیه‌كانی خه‌ڵكدا تۆمار كراوه. ده‌بێ به
شێوه‌یه‌كی لێبڕاوانه دژ به بیروبڕوا
دواكه‌وتووه‌كانه خه‌بات بكرێ. ئه‌م خه‌باته
ته‌نها ژنان ناگرێته‌وه،به‌ڵكو ئه‌مه خه‌باتی
ژنان و پیاوانێكی ئازادیخوازه كه بۆ پێك هێنانی
كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان،به‌خته‌وه‌ر و ئاسایش هه‌وڵ
ده‌ده‌ن. كۆمه‌ڵگای نایه‌كسان كۆمه‌ڵگای
به‌خته‌وه‌ری نیه. ژن و پیاوی ئه‌م كۆمه‌ڵگا
ناتوانن له ئاسایش و هێمنی به‌هره‌مه‌ند بن.
یه‌كسانی و هاوڕێیه‌تی دونیای ئێمه جوان تر و
به‌خته‌وه‌رتر ده‌كات.
سه‌رچاوه‌ی
وه‌رگێڕان بۆ كوردی: "ئاوای زه‌ن"، ژوماره 49_50
هاوینی 2003
سه‌رچاوه‌كان :
2_ مێژووی شارستانیه‌ت، ڤیل دۆڕانت ،به‌گری
یه‌كه‌م ل 488
3_ " " " " " " " " "
" " " ل 108
4_ " " " " " " " "
" " " " ل163
5_ " " " " " " " "
" " " " ل367
6_ " " " " " " " "
" " " " ل70
7_ " " " " " " " "
" " " " ل53
8_ " " " " " " " "
" " " " ل54
9_ " " " " " " " "
" " " " ل709
10_ " " " " " " " "
" " " " ل370
11_ ژن له ئایینی زه‌ڕده‌شت دا ، كتایونی
مه‌زداپوور ل 17
12_ " " " " " " " "
" " " " ل20
13 _ " " " " " " " "
" " " " 29 ل
14_ " " " " " " " "
" " " " 47ل
15_" " " " " " " "
" " " " ل 31
16_ توێژینه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌فسانه
ئێرانیه‌كان،مێهرداد به‌هار ل 313
17_" " " " " " " "
" " " " ل318
18_ كتێبی سه‌رده‌می كۆن،سه‌فه‌ری
سه‌رهه‌ڵدان،به‌شی سێهه‌م
19_ " " " " " " " "
ته‌سنیه به‌شی بیست و دووهه‌م
20_ كتێبی سه‌رده‌می نوێ،نامیلكه‌ی
دووهه‌م،پولس،ڕه‌سوڵ به‌قه‌ره‌نتیان، به‌شی 11
21_ " " " " " " " "
" " " " 11
22_ " " " " " " " "
" " " " تیموتاوس به‌شی دووهه‌م
23_ " " " " " " " "
" " " " ڕه‌سول ئه‌فسیاب
به‌شی 5
24_ مێژووی شارستانیه‌ت، ڤیل دۆڕانت،به‌رگی
سێزده‌هه‌م،ل 480
25_ " " " " " " " "
" " " " ل499_500
26_ " " " " " " " "
" " حه‌ڤده ل85_86
27_ مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا،بێرتڕان ڕاسێل
به‌رگی یه‌كه‌م ل519
28_ قورعان،وه‌رگێڕدراوی ئێڵاهی قومشه‌یی.سوڕه‌ی
فاتر ئایه‌ی 11
29_ " " " " " " "
" " " " به‌قه‌ڕه ئایه‌ی 228
30_ نه‌هجۆل فه‌ساحه،حه‌دیسی 2358
31_ " " " " " " " 2361
32_ " " " " " " " 50
33_ نامیلكه‌ی ئیمام خومه‌ینی،پرسی 2470
34_ نه‌هجۆلبه‌ڵاغه،ل 270
35_ نامیلكه‌ی ئیمام خومه‌ینی،پرسی2424
36_ حلیه‌تۆل مۆته‌قین،محه‌مه‌د باقری مه‌جلسی،ل
79
37_ حێجاب،مۆرته‌زا مۆته‌هه‌ری ل 43_44
38_ " " " " " " " ل47
39_ 23 ساڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تی ل 191
40 _ " " " " " " " ل 191
41_ ژن و ژن و مێردایه‌تی، ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی
سه‌در،ل 52
42_ " " " " " " " " " " "
" " " ل 55
43_ قورعان،وه‌رگێڕدراوی ئێڵاهی قومشه‌یی.سوڕه‌ی
نێسا ئایه‌ی 34
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|