|
مەرگى دواى جیا بوونەوە"
سەعید ئەمانى
ئەو تاوێرە بەردانەى ،
ئەیان بینى
پەڕتەوازە
بە داوێنى کێوێکەوە
سەریان
لە کۆشى مەرگێکى بەشێنەیى ناوە و،
دابڕاون لە سەرچاوە .
خۆیان !!
سەردەمانێک بەشێک بوو ون
لە هەیبەتى ئەو ڕەوەزەى ،
کە چیاکە بە ڕێزەوە ،
وەک تاجێک
لە سەرى ناوه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|