|
وڵامێک بۆ به‌ڕێزان خالید سیادت و به‌همه‌ن علی‌یار
ره‌زا موسته‌فاسوڵتانی
به‌ڕیزان! نوسراوه کانتان له سه‌ر راگه‌یاندنی
ئیمه که به ئیمزای زیاتر له 100 که‌س له کادر
و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه له سه‌ر
شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچونی ئه‌م ئاخرانه‌یی نێو ئوردوگای
حیزبه‌که‌تان له کوردستان له سه‌ر ئینترنت،
خوێندرایه‌وه. له ناوه‌روکدا ئیوه‌ش هه‌ر
قسه‌کانی هێوا م ده‌که‌ن، من وڵامی که‌سێک که
ناوێرێت به‌رپرسایه‌تی بیر و ڕای خۆی به ئاشکرا
به ئه‌ستۆی خۆی به‌گرێت ناده‌مه‌وه، رۆم له
ئیوه و سیاسه‌ت داڕێژه‌رانی حیزبه‌که‌تانه. به
هیوای ئه‌وه که گۆڕینه‌وه‌ی بیر و ڕا به ئاشکرا
و له به‌ر چاوی هه‌مووان له روون کردنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵێک پرسیار یاریده‌ده‌ربێت. چاوه‌دێری،
رخنه‌گرتنی ئاشکرا و هه‌ڵسنگاندنی هه‌موو
ڕواداوه‌یه‌کی ناو کۆمه‌ڵگا له وانه شه‌ڕ له
ناو پلنۆمی حیزبی ئیوه‌دا مافی بێ ئه‌م لا و ئه‌و
لای هه‌موو شارومه‌ندێکه و که‌س پێویستی به
ورگرتنی ئیجازه له ئیوه و به ده‌ست هێنانی
"مشروعیه‌ت و سڵاحیه‌ت" نێه. هه‌ر که‌س له حاست
خۆی بۆی هه‌یه قه‌زاوه‌ت بکات و پێویستی به
کارتی ئه‌ندامه‌تی ئه‌م یان ئه‌و حیزب نییه.
مه‌گه‌ر وانیه به ئێوه‌ش؟
به بڕوای من سه‌ر چاوه و ریشه‌ی ئه‌سڵی هه‌موو
ئه‌م بوحران و لێک دابڕانانه که به سه‌ر هه‌موو
حیزبه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به
گشتی و هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا به‌تایبه‌تی
زاڵ بووه، له بنبه‌ستی فیکری و ئیده‌ئۆلۆژی
دایه که ڕنگه‌دانه‌وی ته‌شکیلاتیش به خۆیه‌وه
ده‌گرێت.
هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵه به ڕیکخراوی
کوردستانی حیزبی کمونیستی ئیران(کۆمه‌ڵه)-شه‌وه
وه‌ک ئه‌وه وایه له جه‌نگه‌ڵێکی زۆر گه‌ۆره و
چڕ و پڕ دا گیریان کردووه هه‌ر کام به جۆررێک تێ
ده‌کۆشن له‌و جنگه‌ڵه بێنه ده‌ری. بۆ هاتنه
ده‌ری له جه‌نگه‌ل دوو شت زۆر گرینگه یه‌که‌م
قوتبنمایه( ئیده‌ئولوژی) و دووهه‌م نه‌قشه‌ی
جنگه‌له‌که‌یه( پێرو و پروگرامی سیاسی).
حیزبی ئیوه، کۆمه‌ڵه زه‌حمه‌تکێشان، به هه‌موو
به‌شه‌کانیه‌وه که له ساڵی 2000 به‌شێوه‌یه‌کی
ته‌وته‌ئه‌گرانه و ناسالم له کۆمه‌ڵه (س.ک.حکا)
جیابۆنه‌وه و زه‌ربه‌یه‌کیترتان دا له ڕوتی
کۆمه‌ڵه، و به ده‌سته‌وه گرتنی کۆمه‌ڵه له
لایه‌ن به‌ڕیز عبدوڵای موهته‌دیه‌وه که دوای
ساڵه‌ها دوری له کۆمه‌ڵه به‌بۆنه‌ی به‌ڕیوه
بردنی ئه‌رک پێ سپێردراوه‌کان له لایه‌ن منسور
حکمه‌ته‌وه وه‌ک( پلینۆمی 16 و هاتنه‌وه بۆ
کوردستان بۆ ڕازی کردنی ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه که
بێنه سه‌ر خه‌تی مه‌نسور حکمه‌ت) له خۆی دا
بوو بوو به هه‌ده‌ف.
ئه‌م حیزبه‌ی ئیوه له‌و جه‌نگه‌ڵه‌دا له حێوه‌تی
دوانه‌که‌وته‌ن له ڕوتی ئیسڵاح ته‌ڵه‌بان به
ڕێبه‌ری خاته‌می (سه‌روک کۆماری ئه‌و‌کاته‌ی
ئیران) هه‌ر زۆر به په‌له قوتبنماکه‌ی فه‌ڕه‌دا
و بۆ گه‌یشتنی حیزبه‌که و به‌رێز موهته‌دی به
ده‌سه‌ڵات ڕو له هه‌موو شۆێنێک ده‌کرا و ده‌کرێت
و ڕو له هه‌موو که‌س و ناکه‌سێک ده‌خرا و
ده‌خرێت. چاوێک به‌خشێنه‌ن به گۆزارشی کاک عبدۆڵا
بۆ کنگره‌ی 10 یان 11 خۆتان له 49 لاپه‌ڕه 30
ڵاپه‌ره‌ی هه‌ر باسی ده‌سکۆته‌کانی
ئیسڵاحته‌ڵبانه له ئیران.
به‌ڕیزان، ئیوه و حیزبه‌که‌تان ته‌نیا له
ڕواڵه‌ت و دروشمی سه‌ر کاغه‌ز له گه‌ل
حکمه‌تیسته‌کان فه‌رقتان هه‌یه ده‌نا له
ناوه‌رۆک و کرده‌وه‌دا ئیوه له هه‌مو که‌س
حکمه‌تیستترن. ئه‌و خۆرما ئیستا ئیوه دێخۆن
ئه‌وان ساڵه‌های ساڵه به ناوکه‌که‌ی کایه
ده‌که‌ن. ئه‌وان له سه‌ر کاغه‌ز شتێکیان ده‌نوسی
له کرده‌وه‌ده شتێکیتریان ده‌کرد ئیوه‌ش هه‌ر وا
ده‌که‌ن. هاواری به‌ره‌ی کوردستانی ده‌که‌ن به‌ڵام
خۆتان له ماوه‌ی 8 ساڵدا تا ئیستا بۆن به سێ
به‌ش. په‌نا بۆ کۆڕی شا و شوێنیستی ئیرانی ده‌به‌ن
ئه‌وان زۆتر کردیان. ئه‌اون حیزبی ته‌ک بۆنییان
ده‌ویست ئیوه‌ش تازه له نه‌رمه‌لیقه بوون
خه‌ریکه خوتان ڕزگار که‌ن و هه‌موو ده‌سه‌لات و
ئیمکاناتان خستوته به‌ر ده‌ست به‌ڕیز عبدۆلای
موهته‌دی، که به‌رپرسی یه‌که‌می هه‌موو
شکسته‌کانی کۆمه‌ڵه‌یه دوای پێک هێنانی حیزبی
کمونیستی ئیران.
ئه‌وان بۆ هه‌ر بنبه‌ستێکی تئوری و سیاسی
ڕه‌هبه‌ر دوژمنی ناوه‌کیان ده‌تاشی ئیوش هه‌ر وا
ده‌که‌ن. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ده‌فتری سیاسی ئیوه
ئه‌ندامی فراکسیۆنی مه‌نسور حکمه‌ت
(باوڕپێکراوه‌کان) بۆن و هه‌ر ئه‌وان که‌سانی زۆر
به ناو بانگ و خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵه و به‌شێکی زۆر
له خه‌ڵکی کۆردستانیان وه‌ک به‌ڕێز کاک عبدۆڵای
بابان و ده‌یان که‌سیتریان به هۆی دیفاع له کورد
و کۆمه‌ڵه له ته‌شکێلات وه‌ده‌رنا. ئه‌م
براده‌رانه به‌رپرسه‌ن له به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌دا
ده‌بی وڵامده‌ربن. ته‌واو بۆ ئه‌و دورانه که به
هۆی سیاسه‌تی غه‌له‌تی چه‌ند که‌س نزیک به 80
پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی گوردانی شوان تفروتونا بۆ
به‌ڵام به که‌س نه‌کۆترا بان چاوت برویه.
ئیوه بوون به ڕێ خۆشکه‌ری هاتنه‌وه‌ی چریکی
ئه‌کسه‌رێت که خۆارزیاری ته‌یار کردنی سپای
پاسداران به چه‌کی قورس بۆن بۆ سه‌رکوتی
جوڵانه‌وه‌ی ڕزگارخۆازانه کوردستان.
به‌په‌له و شاردراوه له خه‌ڵک له گه‌ڵ قۆڵه
پاسداری ئیتلاعاتی ج.ا کۆتنه وتووێژ که ساڵیانی
ساڵ کۆمه‌ڵه حیزبی دیمکراتی کوردستانی ئیرانی له
سه‌ر ئه‌وه سه‌ر زه‌نش ده‌کرد. کۆمه‌ڵه به
ڕیکخستن و پشت به‌ستن به خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
له سنه و مه‌ریوان توانی که‌سایه‌تی پله برزه‌ی
ج.ا. وه‌ک به‌هشتی، تاله‌قانی، به‌نیسه‌در،
ره‌فسنجانی، چمران و ده‌ستغێبی له کوردستان له
ژێر چاوه‌دێری گشت کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا به‌هێنته
پای میزی وتووێژ.
به‌شێ زۆری ئیوه پلانی هێرشی نیزامی و
ره‌شه‌کوژیتان بۆ کۆمه‌ڵه (س.ک.حکا) داڕشت. ئیدی
با باسی هاتنی هیزی ئاسایش بۆ ناوبه‌ژی و دابه‌ش
کردنی ئاو له ئوردۆگاکه‌تان، ده‌رکردنی ژن و
منداڵی بێ سه‌ر په‌نا و بێ دره‌تان و نوسین له
سه‌ر دیوی خه‌وی خه‌ڵک و دانانی له سه‌ر سایتی
سه‌ر به حیزبی خوتان و زۆر شتی تر نه‌که‌م.
کۆمه‌ڵه (س.ک.حکا) به پێچه‌وانه‌ی ئیوه زۆر به
تۆندی به قوتبنمایه‌کی ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی نوزده‌ی
زاینییه‌وه نۆساوه و له حه‌ێبه‌ت ئه‌وه‌دا وه‌ک
ئیوه قوتبنماکه‌ی لی نه‌که‌وێت نه‌قشه‌که‌ی له
کرده‌وه‌دا فڕه‌داوه و ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌ر چاومان
له‌و جێگایه ببڕین که قوتبنماکه پێمان نیشان
داه‌دا و قێدی ناکات به‌ر پێ خۆمان نابینین با
به‌گه‌ین به سه‌ر مه‌نزڵی مه‌قسود له وی هه‌موو
که‌س به کریکاره‌و و کورد و ژنه‌وه به ئازادی و
سوسیالیزم ده‌گه‌ن هه‌و شتێک ته‌واو ده‌بێت.
پیداگری زۆرتر به مه‌به‌ستی بیگه‌ردی ئیدئولۆژیك و
دووری گرتن له سازان، ریك كه‌وتن و دیالۆگ له
نیوان ڕیبه‌رانی ئه‌م حیزبه له زۆر به‌ی كاتدا،
ڕیبه‌ره‌كان به‌ره و ریگایه‌كی به ستراوی سیاسی
ده‌بات و نه‌بونی ئیمكانی هاوكاری له گه‌ل حیزبه
براده‌ره‌كان و پیكهینانی به‌ره‌ی هاو خه‌بات و
یه‌كگرتوو، به قه‌تیسی ده مینیته وه و له‌باری
سیاسیه‌وه قه‌د ریگای ده‌رباز بونیان نیه.
سانترالیزمی دیموكراتیك
و سه‌ربه‌خۆ نه‌بونی ئه‌ندامان و كادیره‌كان
بۆ ده‌ربڕینی بیر‌و بۆچونی خۆیان یه‌كیك له‌و
گیروگرفتانه‌یه. ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕیبه‌رانی
ریكخراوه‌كان ئوتوریته‌ی قول و خۆشه‌ویستی به‌ر
بڵاویان له نیوان ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب‌دا
نیه . ئه‌مانه له گه‌ل هاوولاتیانی هه‌ڵسوراو و
به توانای ئه‌مرۆ كه خوازیاری كه‌ش و هه‌وای كراوه
له حیزب و كۆمه‌لگان و خوازیاری چونه‌سه‌ره‌وه‌ی
ئاستی كارتیكردن و تیگلان وده‌خاله‌ت كردنی خۆیان
له حیزب و كۆمه‌لگان هاو ره‌وت نین و ناگونجین.
بونی ریكخراوه و ئورگان گه‌لیك له سه‌ر بناغه‌ی
دیموكراتیك تر(كه‌متر له ناوه‌ندی حیزبه‌وه
ریبه‌ری ده‌كرین) و پیك هینانی بار و دۆخیك كه
ئینسانه‌كان له‌م ریكخراونه هه‌ست به‌كه‌ن كه له
بڕیار و هه‌لسورانی حیزب ده‌وریان هه‌یه و
به‌شدارن و ده‌رفه‌ت و ئیمكانی كارتیكردنیان له
ناوحیزبدا زۆرتر و زۆرتر بێت، زۆر گرینگه.
له حیزبه كانی ئیستا ژماره‌ی لایه‌نگران و
ئه‌ندامانی پاك و بیگه‌ردی حیزب رۆژ به رۆژ كه‌م
ده‌بنه‌وه و له هه‌مان كاتدا گه‌نجانی لیهاتوو و
تیكۆشه‌ر وه‌ر ناگیرین. قه‌یران له م حیزبانه
بۆ سیاسه‌ت و ریبه‌ری نه‌گۆر و هه‌تاهه‌تایی،
حیزبه‌كان ده‌گه‌ریته‌وه.
له‌م سه‌ر ده‌مه‌دا گرێنگتر له‌وی که کام دروشم و
ئیسم له پرۆگرامی حیزبێکدا هه‌یه ئه‌ویه که
ئه‌و حیزبه چه‌نده کاری به ئاشکرا ده‌کات و
به‌و شێویه نه‌ک هه‌ر به ئه‌ندامان و لایه‌نگران
به‌ڵکۆ به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش مه‌ۆدا ده‌دات که
دایم به چاوێکی ڕخنه‌گرانه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی
حیزبه‌که‌یان له ژێر چاوه‌دێریدا بێت.
ئه‌مه‌یه میکانیزم و زه‌مانه‌تی برگری له
گه‌نده‌ڵی سیاسی و مالی له حیزبه‌کاندا.
ئیوه و هه‌مو ئه‌حزابی کلاسیک که‌مو و زۆر بۆ
هه‌ر شتێک دوو سیاسه‌تتان هه‌یه سیاستی ئه‌سلی
که عه‌مه‌لی پێ ده‌کرێت سیاسه‌تی ناوخۆیی و له
باشترین حاڵه‌ت دا ته‌نیا چه‌ند که‌سیک ده‌نا هه‌ر
نه‌فه‌ر ئه‌وه‌ڵی حیزبه‌که داده‌ڕێژێ و به
په‌سه‌ندکردنی ئه‌ندامانیشی ده‌گه‌یه‌نێت.
سیاسه‌ته‌که‌ی دیکه‌یش وه‌شه‌گه‌لێکی جوان و
رازاوه‌و به‌سته زمانن ڕوبه ده‌ره‌وه که
ده‌تانه‌وی به یارمه‌تی ئه‌و وشه‌گه‌له
کرده‌وه‌ی حیزبه‌که‌تانی پێ دا‌شاره‌ن.
دۆستان، ئه‌گه‌ر تۆکڵی قسه‌کانتان لا برێت ئیوه
له ئیمه داوا ده‌که‌ن که خراپکاریکانتان بۆ
داشارین و به جێگای باس کردن له وانه باسی
حکمه‌تیستان به‌که‌ین. پێوه‌ری خه‌ڵک بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیوه و حکمه‌تیسته‌کان و هه‌ر
حیزب و ریکخراوه‌یه‌کیتریش و ته‌نانه‌ت تاکه
که‌سیش کرده‌وی خۆدی حیزب و تاکه‌که‌سه‌کانه.
قسه گۆڕین و شاردنه‌وه هیچ قازانجێکی نیه
ته‌نیا ڕیگا و مه‌ۆدای سیاسه‌ت و کرده‌وی ناشاێست
هه‌موار ده‌کات. فه‌رز به‌فرموون ئیمه هه‌ر
چه‌ند" سه‌رمان به جێگایه‌کی گۆمان لێ کراو
به‌نده" له بر ده‌ڵی ئیوه هیچ ڕاگه‌یاندنێک
ده‌رنه‌که‌ین ئایا پێتان وایه که خه‌ڵکتان لێ تێ
ناگا و ئیوه به هۆی ئاره‌قی ناوچاوانی هه‌زاران
ژن و پیاو، خۆێنی سه‌دان شه‌هید، که‌م ئه‌ندام
بۆنی سه‌دان که‌س ده‌توانه‌ن هه‌ر له
"ناندانیه‌که‌تان" پارێزگاری به‌که‌ن؟ به بڕوای
من به‌شی گرێنگتر له پۆل و پاره سو ئیستفاده
له زه‌حمه‌ت و که‌رامه‌ت و شه‌خسیه‌تی هه‌موو ئه
که‌سانه‌یه که له گه‌ل ئیوه به نرخێکی
یه‌کجار زۆر له باری مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه خانوی
کۆمه‌ڵه‌یان دروست کرد و پیوه ماندوو بوون،
به‌ڵام ئیستا ئێوه به‌م کرده‌وانه‌تان هه‌رزان
فروشی ده‌که‌ن.
به ئیعتباری ته‌نیا خۆتان هه‌رچی ده‌که‌ن بی
که‌ن. به‌ڵام بڵاو کردنه‌وی عه‌کس و فیلم له
پێشمه‌رگه و شه‌هیدانی کۆمه‌ڵه له گه‌ل
کرده‌وه‌ی ئێوه یه‌ک ناگرێته‌وه. له " من آنم
که رستم بود پهلوان" ده‌ست هه‌ڵگرن. بۆ چی له
په‌نای گۆیتان هێرش ده‌کریته سه‌ر شه‌هیدی
خوسه‌ویستی کۆمه‌ڵه و گه‌لی کورد به‌ڵام له‌م
په‌ڕ تا ئه‌و په‌ڕی کۆمه‌ڵه‌کان تاقه یه‌ک که‌س
مه‌تقی لێ ناێت؟ ئه‌مه" ناندانی" نیه ئه‌ی
چییه؟ یان له وانه‌یه ئه‌و هێرشه‌تان پێ باش
بوبێت.
پرسیارتان کرده بۆ که پروژه‌تان چیه، ده‌بی
بڵیم خه‌ون و پروژه‌ی من و کۆمه‌ڵێ تریش له خه‌ڵک
ئه‌وه‌یه که حیزبێکی چه‌پ و سوسیالیست که بۆ
ڕزگاری خوی له گێژاوه‌ی فیکری و هاتنه ده‌ر
له‌و جه‌نگه‌له خۆی به قوتبنما و ناڤیگاتوری
سه‌رده‌م و نه‌قشه‌ی تازه ته‌یار به‌کات پێک
بێت. و به که‌ڵک ورگرتنی هاوکات له قوتبنما و
نه‌قشه پلان و سیاسه‌تی ڕۆشن و شه‌فافی هه‌یه و
ده‌تۆانێت له ناو ئه‌م هه‌موو بۆحرانه‌دا ساز
بێت و سه‌ر هه‌ڵ بێنێ و له گه‌ڵ هه‌موو کۆمه‌ڵه
کان فه‌رق و جیاوازی به‌رچاوی ده‌بێت.
ئه‌و ڕیکخراویه کاره به‌نرخه‌کانی کۆمه‌ڵه له
رابردوودا ڕێز لێ ده‌نێت و تێده‌کوشێت بیان
پارێزێت و په‌ره‌یان پێ به‌دات و به سه‌همی خۆی
له کاره خراپه‌کانی کۆمه‌ڵه به ئاشکرا دووری
ده‌کات.
لێره‌دا نامه‌وه‌ی له سه‌ر به‌شی فیکری و
ئیده‌ئولوژیک زۆر قوڵ به‌بمه‌وه. ئه‌گه‌ر پیتان
خۆش بێت به کورتی له بیر و ڕا و جه‌هه‌تی فیکری
من و کۆمه‌ڵی خه‌ڵکیتر له‌و بابه‌ته‌و ئاگادار بن
ده‌تۆانن چاو له نوسراوه‌یه‌ک به ناوی "
پلاتفورمی سیاسی و ئیده‌ئولۆژیکی چه‌پ له
کوردستان" له سه‌ر سایتی هه‌ڵوێست به‌که‌ن.
www.Helwist.com)
ڕیکخراوی دڵخوازی من و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکیتر
(مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌و کاسانه نیه که
ڕاگه‌یاندنه‌که‌یان ئیمزا کردوه) به جێگای
ده‌ژایه‌تی و ره‌قابه‌تی ناسالم له گه‌ل
حیزبه‌کانیتر له هه‌ر چوار پارچه‌ی کۆردستان و
به جێگای گوتار و نوسین له سه‌ر ئه‌وان به زمان
و ئه‌ده‌بیاتی دوژمه‌نه‌نی فاشیست و داگیرکه‌ری
کۆردستان رێگای ئیحترامی دوولایه‌نه و دیالۆگ و
به ره‌سمییه‌ت ناسینی یه‌کتر و دوزینه‌وی خاله
هاوبه‌شه‌کان وه‌ک چۆنه ده‌ری ئه‌رته‌شی
داگیرکران له هه‌موو کوردستان، به‌رسمی ناسینی
مافی سه‌ربه‌خۆیی و پیک هینانی دوڵت، پارلمان و
ئه‌رتشی کوردستان و تیکوشان بۆ په‌سه‌ند کردنی
ئه‌م سه‌ر به خۆییه له قانونی ئه‌ساسی وڵاتانی
هاوسی کۆردستان به ئه‌رکی سه‌رکی خوی داده‌نیت.
تیده‌کوشێت هه‌موو هیزه‌کان بۆ راکێشانی پشتیبانی
له کورد له دیپلوماسی نیودوڵه‌تیدا و گه‌ڕ خات.
زۆر به کورتی دیمکراسی وه‌ک جیهان بینیه‌ک که
له سه‌ر یه‌ک ئینسان یه‌ک ده‌نگ ڕاوستاوه، چاو
لی ده‌کات نه وه‌ک پرده‌بازێکی کاتی. به‌و
معنایه بۆ به گه‌ێشتن به سوسیالیسمی دیمکراتیک
تیده‌کۆشێت. ئنترناسیونالیسته، پلورالیسمی سیاسی
و سازان و دان و ستان له پارله‌ماندا وه‌ک
ده‌سکه‌وتی به‌شر که به پی هیزی خه‌لک
ده‌توانرێت به‌گۆردرێت چاو لێ ده‌کات، فیمینیسته
و ژینگه پارێزه و ...
مه یل، وخواست و رازی بوونی هاولاتیان ئامیری
گۆرانی كۆ مه‌لگایه.
ئه‌م بۆچونه کاری جه‌ماوه‌ری به پێ میزانی
ئاماه‌ده‌گی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به که‌مترین
خه‌ساره‌تی ماڵی و گیانییه‌وه به جیگای به
ده‌ستوه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات له ڵایه‌ن حیزبه‌که‌وه
به نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک له ڕیگای "شورشه‌وه"
به که‌ڵک وه‌رگرتن له خشونه‌ت، هه‌ده‌بژێرێت.
پارێزگاری له کوردستان سه‌ربه‌خۆ کاری ئه‌رته‌شی
کوردستانه نه‌ک هی ده‌یان حیزبی گه‌ورو و چکۆله‌ی
چه‌کدار. چون باوڕی به‌و قسه‌یه هه‌یه که ئاڵ‌و
گۆڕی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به هێزی به‌رێنی
هه‌موو خه‌ڵک ده‌کرێت نه‌ک ته‌نیا به عه‌زم و
ئیراده‌ی کۆمه‌ڵێک ئینسانی فیداکار و له خۆ بردوو
و قاره‌مان، هه‌ر چه‌ند ده‌ورو و نه‌قشی ئه‌و
قاره‌مانانه جێگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه و زۆر
جێگای شانازی و پێ زانینه.
2008-05-06
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|