|
پلاتفورمی سیاسی و ئیدئۆلۆژیكی چه‌پ له كوردستان
(پێشنیار)
ره‌زا مسته‌فاسوڵتانی
ئه‌م نوسراوه‌یه
له مانگی مارسی ساڵی 2007 له 5 به‌شدا به زمانی
فارسی بڵاو بوه‌ته‌وه. ئیستا هه‌مووی پێکه‌وه
ده‌خرێته به‌رچاو خۆێنه‌رانی به‌ڕێز.
سه ره‌تا :
قه‌یرانی سیاسی و ئیدئۆلۆژیكی قوڵ، چه‌پی له
دونیادا مات كردووه و ره‌وته چه‌په
سیاسیه‌كانی له زۆربه‌ی شوێنی جیهان خستوه‌ته
قه‌راخ و په‌راوێزه‌وه و سه‌ره‌ڕای بڕوای چاک
و مرۆڤ دۆستانه‌یان ئه‌و جۆره‌ی كه پێویسته بۆ
كێشانی بیر و ڕای گشتی و رێكخستنی خه‌باتی
كۆمه‌لایه‌تی و جه‌ماوه‌ری دژی هه‌موو چه‌شنه
سته‌م و نابه‌رابه‌رێك له نێو كۆمه‌ڵگادا ده‌وری
به‌رچاویان نییه. له دۆزێنه‌وه‌ی هۆكانی ئه‌م
قه‌یرانانه، لیكۆڵینه‌وه‌ی زۆر و هه‌مه
لایه‌نه‌ی زانكۆیی به فاكتگه‌لێكی ئاشكرا و
حاشاهه‌ڵنه‌گر و ئه‌زمونی شكست خواردووی وڵاتانی
سوسیالیستی له خۆرهه‌ڵات له ناوه‌نده‌كانی
لێكۆڵینه‌وه‌ی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستگاكانی
دونیا كراوه و بڵاو بوه‌ته‌وه. ئاكامی ئه‌م
لیكۆڵینه‌وه قوڵ وبه‌ربڵاوانه، پێویستی
پێداچونه‌وه‌یه‌ك و گوڕێنی هه‌ڵویست له
بناخه‌كانی بیر و باوه‌ڕ و ئێدئۆلۆژێكی
رێكخراوه چه‌پ و سوسیالیسته‌كان له دونیادا
به شێوه‌یه‌كی حه‌تمی و حاشاهه‌ڵنه‌گر نیشان
ده‌دات.
گوتنی چه‌ند شتی گرینگ وه‌ك ئێقتسادی
سوسیالیستی و كۆمونیستی له وڵاتێك و یا چه‌ند
وڵات، دیكتاتوری كرێكاران، شۆرش یا ڕفورم،
په‌یوه‌س بونی تویژه ناوه‌كییه‌كانی
كۆمه‌ڵگا (ورده بورژوا) به چینی كرێكار ئه‌و
جۆره كه به‌ڵین درابوو، گوڕینی سیكل و
ده‌ورانی قه‌یران و گه‌شه و له به‌ین چونی
په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له گه‌ڵ هاتنه
خواره‌وه و یا چونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی
بیكاری له‌م ده‌ورانانه دا، به‌شدارکردنی
به‌شێكی زۆر له كرێكاران له قازانجی (هه‌ر
چه‌ند که‌میش بێت) ناوه‌نده‌كانی دراو
وبه‌ر‌هه‌م هێنان و بازار وه‌ك فونده‌كانی
بیمه و خانه نشینی و ... جیهانی بوونی كاپیتال
و پێویستی پێكهاتن و یارمه‌تی بزوتنه‌وه‌ی
ئێنترناسیونالیستی بۆ به ده‌س هێنانی مافی
حاشاهه‌ڵنه‌گری كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشان،
ئاشتی، خه‌بات دژی نه‌داری و كۆیله‌داری نوێ،
فروشتنی مرۆڤ، نه‌خوشینی جیهانی وه‌ك ئێدز ...،
چه ك داماڵێنی وزه‌ی ناوه‌كی له دونیا، به‌ر
گیری له پیس بوونی ژێنگه و شێوه‌ی كه‌ڵك
وه‌ر گرتنی شیاو له ئاو و هه‌وای هاو به‌ش
وجیهانی، به‌رگری له چونه سه‌ره‌وه‌ی
نائاسایی نه‌فوسی جیهان، تروریسم و بیری نه‌گۆرو
... هه‌موو راده‌گه‌یه‌نن پێداچه‌نه‌وه و
گۆرینی بناخه‌كانی بیر و باوه‌ڕ پێویسته.
كۆمه‌ڵه‌ی سوسیالیست توانی سوننه‌ت و شێوه كاری
نوێ له بزووتنه‌وه‌ی كوردستان به
شێوه‌یه‌ك كه له گه‌ڵ خه‌باتی خه‌ڵكی
كوردستان بۆ لا بردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی
له ڕابردوودا به‌ر له دروست بوون و حوزووری
كۆمه‌ڵه، له باری ناوه‌رۆكه‌وه جیاوازی
زۆری هه‌یه جێ بخات. له وانه هێنانی
جه‌ماوه‌ری بی به‌ش و زه‌حمه‌تكێش بۆ
گوره‌پانی سیاست و جێ خستنی ئه‌م كولتوره كه
به‌شداری له كار و باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌ركی هه‌موو و یا زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكه. به جۆرێك نه‌ك ته‌نیا تاقمێك زانا
و هه‌ڵكه‌وتووی سیاسی له پشتی درگای
به‌ستراوه‌وه له گه‌ڵ دوژمنانی
نه‌ته‌وه‌ی كورد له گفتوگۆی نه‌هێنی دابیت و
چاره‌نووسی خه‌ڵكی كورد دیاری بكات.
راگه‌یاندنی هه‌موو كار و باری سیاسی به
خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و روون، هاو
فیكری و پرسیار له خه‌ڵك له رێگای
كۆبونه‌وه‌ی به‌رفراوان و میتێنگ و بڵاو
كردنه‌وه‌ی بڵاڤۆك بۆ كێشه‌ی كونكریت و
هه‌ستیاری پێویست و دووری له قسه‌ی كوللی و
شیعاری بی سه‌ر و بن. ته‌نیا پشت نه به‌ستن
به خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی
كوردستان، رێكخستن و رێبه‌ری خه‌باتی جووتیاران
دژی خاوه‌ن موڵك و فیوداله‌كان، و رێبه‌ری
خه‌باتی كرێكاران دژی خاوه‌ن كاری خوسووسی و
ده‌وڵه‌تی له كارگاكان و كوره‌په‌زخانه‌كان
و... نه‌خستنه دواوی خه‌باتی چینایه‌تی دوای
لابردنی سته‌می میللی و له یه‌ك كه‌لامدا
تێكۆشانی پاك و بێگه‌رد بۆ رێکخستنی خه‌باتی
چینایه‌تی له نێو كۆمه‌ڵگای كوردستان و
خه‌باتی میللی دیموكراتێك كه هه‌موو توێژ و
چینه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان بۆ به ده‌س
هێنای مافی چاره نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد تا
دروست بونی ده‌وڵه‌تی سه‌ر به خۆ تیدا
هاوقازانجن و په‌یوه‌ندی و نێوان میلله‌تی كورد
له گه‌ڵ نه‌ته‌وه دراوسێه‌كانی به
چه‌شنێكی به‌رابه‌ر تاریف و دیاری ده‌کات و رێك
ده‌خات.
چونكو له بزوتنه‌وه‌ی حه‌ق خوازانه‌ی میللی
و دیموكراتێكی كوردستان به‌شداری فه‌عالم
هه‌بوه و به چاره‌نوسی چه‌پ و كۆمه‌ڵه
وه‌ك جه‌ره‌یانێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی له
كوردستان زۆرعه‌لاقه‌م هه‌یه و به دڵسۆزی
ته‌واوه‌وه چاره نوسی ئه‌م ره‌وته سیاسی
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌م شوێن هه‌ڵكردووه و
سه‌باره‌ت به گه‌شه و كز بوونی ئه‌م
ره‌وته تا ڕاده‌یه‌ک لیكۆڵینه‌وم كردووه
،تێده‌كۆشم به شێوه‌یه‌كی كورت: یه‌كه‌م
هۆكانی مێژوویی ئه‌م قه‌یرانه فیكری و
ئێدئۆلۆژیكه هه‌ڵسه‌نگینم و دووهه‌م
سیمایه‌كی دروست و واقعی (دیاره به عێنه‌کی
خۆمه‌وه) له جیهانی ئه‌مرۆ باس كه‌م و سێ
هه‌م پلاتفورمی سیاسی و ئێدئۆلۆژیكی چه‌پی
ئه‌مرۆی كوردستان به خوازیارانی پێشنیار
به‌که‌م. لیره‌داباس له سه‌ر بناغه‌ی
قه‌یرانه سیاسی ئێدئۆلۆژیكه‌كانه، و بۆ
به‌رگری له دوور و درێژی نوسراوه که باس
له سه‌ر كه‌م و كوڕییه‌كانی كۆمه‌ڵه به
گشتی و گۆرێنی رێبازی سیاسی و رۆحی حاكم به
سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا دوای گیان به‌خت کردنی رێزدار
كاك فوئاد موسته‌فاسوڵتانی و پێكهاتنی حیزبی
كۆمونیستی ئێران (حیزبی كادیره‌كان) و دابڕان و
له‌ت بوونی ئه‌م حیزبه خۆم ده‌پارێزم و
هیوادارم له تله‌ڤیزیون و ماسمێدیاكانی تر به
دوور و درێژی له سه‌ریان قسه كرێ و ئه‌زمونی
پۆزیتیڤ و نیگه‌تیڤی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ به
گشتی و كۆمه‌ڵه به تایبه‌تی بۆ خوازیارانی
باس و پێشكه‌ش كرێت.
نوسین و پێشكه‌ش كردنی ئه‌م نوسراوه‌یه به
هێچ شێوه‌یه‌ك به مانای ئه‌وه نییه كه
نوسراوه‌كه نوسخه‌یه‌كی ته‌واو و بی ئێراده،
به‌ڵكوو ته‌نیا هه‌نگاوێكه له لایه‌ن
خوازیارانیه‌وه بۆ ده‌س پێكردنی پرۆسه‌یه‌كی
هه‌مه‌لایه‌نه و دیموكراتیك .
نوسراوه‌که له چه‌ند به‌شدا پێشكه‌ش
ده‌كرێت.
كورته‌یه‌ك له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئه‌زمونی مرۆڤ كه
له هه‌ژاری و نه‌داری و سوكایه‌تیدا ژیاوه
سه‌رچاوه ده‌گرێ. بیر و بڕوای سوسیالیستی و
دیموكراتێك ئه‌م ئه‌زمونانه‌ی له
رێكخراوگه‌لێكی سیاسی و تایبه‌تی كۆ
كردوه‌ته‌وه و رێكیخستون و شه‌رعیه‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی پێ داون. بیر و بڕوا و
ئارمانه‌كان وه‌ك ئازادی،به‌رابه‌ری و
برایه‌تی باسی رادیكاڵی قۆناخی زانیاری و
تێگه‌یاندنی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه. ئه‌م بیر
و بۆچونانه له رخنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ده‌ی
هه‌ژده‌دا زۆرتر بڵاو بونه‌وه. له‌م
قۆناخه‌دا سوسیالیسته‌كان و لیبراڵه‌كان
تێده‌كۆشان كه ئاڵترناتیڤی خۆیان له باتی
سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌ورانه كه
لیواولیو له نابه‌رابه‌ری بوو، پێشكه‌ش
كه‌ن. گه‌شه و هه‌ڵدانی له هه‌موو
وڵاته‌كان وه‌ك یه‌ك نه بوو. ئه‌م بیر و
بوچونانه له هه‌ر وڵاتێك به پێ
تایبه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه و كه‌ڵك
وه‌رگرتنی سوسیالیسته‌كان و لیبراڵه‌كان له
ئه‌زمونی خه‌باتی رۆژانه‌ی وڵاته‌كه‌یان به
شێوه‌ی جۆراوجۆر خزمه‌ت كراون. بۆ نمونه
له وڵاتی سوید بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری زۆرتر
له بزووتنه‌وی مافی چاره نوس، خه‌با ت بۆ
رزگاری له زه‌نجیری قورسی كلیساكان، خه‌باتی
گشتی دژی خواردنه‌وه‌ی به‌ر فراوانی مه‌ێ و
ئه‌لكول (بزووتنه‌وه‌ی وه خه‌به‌رهاتن)
که‌ڵکیان وه‌رگرت. ئه‌م بزووتنه‌وانه كه
پاڵی به بیر و بوچونی هاوپشتی و هاوخه‌باتی
وقازانجی هاوبه‌شی هاووڵاتیان و هاوكاری و
ده‌خاله‌تی دیموكراتێك دابوو، له سه‌ربه‌هێز
بوون و په‌ره‌ستاندنی سیاسه‌ته سوسیالیست و
دیموكراتێكه‌كان كاردانه‌وه‌ی به‌رچاوی
هه‌بوو.
ئازادی ،به‌رابه‌ری و هاو خه‌باتی، بۆچون
وئه‌رج و ئه‌رزشگه‌لێکه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا
ژیانی تاکه که‌سه‌کانی ناو كۆمه‌ڵگایان
له به‌ر چاوه. به‌ڵام هه‌ل و مه‌رجی
گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری و
هاوخه‌باتی ئه‌م مرۆڤه‌تاكانه، به زۆری
له كۆمه‌ڵگادا که مروڤه تاکه‌کانی له
خۆیدا جی داوه و ده‌وری دیاریكه‌ری له دابین
كردنی پێویسیه‌كانی ئه‌م مروڤه تاكه‌كان
هه‌یه پێك دێت.
لیبڕاڵه‌كان له ئه‌ساسدا دابین كردنی
پێداویستیه‌كان ده‌خه‌نه ئه‌ستوی مروڤی تاك
به ته‌نیا. سیاسه‌تی دابین كردنی ئازادی و
به‌رابه‌ری و هاوخه‌باتی یانی دروست كردنی
ژێرخانێك له كۆمه‌ڵگا و بازاڕی كاردا
كه ژیانی مرۆڤی ئازاد، به‌رابه‌ر و یه‌كگرتوو
مسوگه‌ر بکات.
قازانجی خوسوسی و تاکی ئه‌ندامه‌انی کۆمه‌ڵگا
له گه‌ڵ قازانجی هاوبه شی ئه‌وان پێویست
وته‌واوكه‌ری یه‌كترن و به توندی پێكه‌وه
گرێدراون و له یه‌ك جیا ناكرێنه‌وه.
ئامانج له هه‌موو كاتێكدا ئازادی و خوش بژی و
گه‌شه‌ی هاولاتیانی تاکی كۆمه‌ڵگایه، به‌ڵام
ئه‌م ئامانجه ته‌نیا له رێگای هه‌ڵسوران
و هاوكاری هاوبه‌شی مرۆڤه‌كانه‌وه مومکین
ده‌بێت تا كۆمه‌ڵگایه‌ك پێك دێت، كه له وێدا
هه‌موو مرۆڤه كان خاوه‌نی مافی به‌رابه‌ربن.
به‌م جۆره دیموكراسی و له گه‌ڵ ئه‌ودا
سیاسه‌ت ده‌بنه ئامانج و ئامێری
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری.
لیبراڵه‌كان و سوسیالیسته‌كان له كاتی خه‌بات
بۆ دیموكراسی سیاسی، پێکه‌وه بوون . به‌ڵام
ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌گه‌ڵ
لیبراڵه‌كان جیاوازی هه‌بوو. بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری به پێچه‌وانه‌ی لیبراڵه‌كان، ته‌نیا
پێشكه‌ش كردنی كار به كرێكاران بۆ رزگاری
فه‌ردی خۆی له هه‌ژاری له هه‌ل و مه‌رجێكی
دژوار‌دا له به‌ر چاو نه بوو. به‌ڵكوو
خوازیاری ژیانی چاكتر بۆ هه‌مووان بوو.
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری خوازیاری ئاڵ و گۆری كۆمه
ڵگا به شێوه‌یه‌ك بوو كه كرێكاران له
هه‌ژاری و هیلاكی به هۆی شه‌رایه‌تی دژوار و
تاقه‌ت پروكێن رزگاریان بێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كه هه‌موو پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێنسانی
به‌رهه‌م دێنن رێزیان لی بگێرێت و له بهه‌ره‌ی
كاری خۆیان مه‌حرووم نه‌كرێن .
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری خوازیاری ئاڵ وگۆری
زۆربه‌ی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه له پێشه‌وه
دیاریکراوی كۆمه‌ڵگا بۆ هاوڵاتیانی که له
لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌رمایه‌وه سروشتی و
ئاسایی نیشان ده‌درا، بوو. مه‌به‌ست لابردنی
جیاوازی چینایه‌تی بوو. گه‌یشتن به‌م ئامانجه
ته‌نیا له رێگای دیموكراسی و حكومه‌تی
خه‌ڵكیه‌وه پێك دێت. به یارمه‌تی بیر و
باوه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریشه‌وه ده‌كرێ
ئاڵ و گۆره‌كانی كۆمه ڵگا هه‌ڵسه‌نگێنی و
بدریته به‌ر باس و لیكۆڵینه‌وه. یه‌كیك
له بناغه گرینگه‌كانی ئه‌م بیر و باوه‌ڕه
ماتریالیسمی مێژووییه. تێروانێنیك كه
رۆڵی گرینگ و دیاری كه‌ری فاكتوره‌كان وه‌ك
تكنێك، سه‌رمایه و رێكخراوی كار ( سێ به‌شی
پێك هێنه‌ری هێزی به‌رهه‌م هێنان) كه هه‌ل و
مه‌رجی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه كان به باشی
باس ده‌كات. ماتریالیزمی مێژویی باسێكی گرینگ
لای كارل ماركس بوو كه به هاوكاری فردرێك
ئه‌نگلس رێك و پێك كرا. له‌م باسه‌دا
په‌یوه‌ندی ئێقتساد و كۆمه ڵگا و هۆی بوونی
نابه‌رابه‌ری له كۆمه ڵكادا و هه‌ل و
مه‌رجێك كه دیسان خولقاندن و به‌رده‌وامی
ئه‌م نابه‌رابه‌یانه دابین ده‌كات به دوور
و درێژی باس كراوه .
باسێكی گرینگترێ تیئوری خه‌باتی چینایه‌تیه.
به پێی ئه‌م تیئوریه: ئال و گۆری
كۆمه‌ڵایه‌تی به هوی خه‌باته‌وه بۆ
گه‌یشتن به هێزی به‌رهه‌م هێنان ( تكنێك،
سه‌رمایه و رێكخراوی كار ) یانی به ده‌س
هێنانی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر به‌رهه‌م هێنان
و دابه‌ش كردنی پێداویستی یه‌كان، كۆمه ڵگا
به‌ره‌و پێش ده‌با. تێك هه‌ڵچونی سه‌رمایه
و كار، ئاخرین ئاستی ئه‌م پرۆسه مێژوویی یه.
سه‌رمایه‌داری هێزی به‌رهه‌م هێنانی زۆری
خولقاندوه به‌ڵام سوخوری زاڵمانه و بی سنوور
قه‌یرانی په‌یتا په‌یتای پێش هێناوه كه
سه‌ره‌نجام هه‌ل و مه‌رجی شۆرشگیرانه پێك
دێنی و چینی كرێكار ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به
ده‌سته‌وه ده‌گرێت . له‌م ئاسته‌دا چینی
كرێكار ته‌نیا چینیكه كه له
به‌رابه‌ر چینی سه‌رمایه‌دار راده‌وه‌ستی
.چونکوو به پێ ئه‌م تیئوریه چینه
ناوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگا (ورده بورژوا) به
تێپه‌ر بوونی كات هێواش هێواش به رێزه‌كانی
چینی كرێكار په‌یوه‌س ده‌بن. پاش شۆرش،
خه‌باتی چینایه‌تی ته‌واو ده‌بی. چونكوو به
پێ ئه‌م تیئوریه خاوه‌نی هاوبه‌شی هێزه‌كانی
به‌رهه‌م هێنان، كۆمه‌لگایه و ئاكام و ته‌واو
به‌رهه‌مه‌كان به‌ش هه‌موو كۆمه‌ڵگا ده‌كات.
ئه‌م شێوازه‌ی ماركس و ئه‌نگلس تیئوریه‌كی
زانستی بوو، كه ده‌بی وه‌كوو
هه‌موو تیئوریه زانستی یه‌كانی تر له
مه‌یدانی کرده‌وه و پراكتێكدا ڕاست و یان ناڕاست
بوونی نیشان به‌درێت . بۆچونی ماتریالیسم
میژویی یارمه‌تی شیاوی به تێگه‌یشتنی ئاڵ‌و
گۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا كردووه و كارێگه‌ری زۆری
له سه‌ر زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و باسه‌كانی ناو
كۆمه ڵگا داناوه. به‌ڵام بناغه‌كی تری شێوازی
ماركس-ئێگلس، تیئوری خه‌باتی چینایه‌تی، به
پێچه‌وانه به هه‌ڵه‌ی شێ كردنه‌وه و یا
كورت هێنان له باس كردنی رێگای ئاڵ و گۆره‌كانی
كۆمه‌ڵایه‌تی پیشان داوه و رۆژ به رۆژ زۆرتر
له باسی سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگا دوور
كه‌وتوهه‌وه. تیئوری خه‌باتی چینایه‌تی له
مه‌سیری ئاڵ و گۆری مێژوویی كۆمه‌ڵگا یاسای
له پێش دیاریكراو که ئه‌م جۆره
باوه‌ڕه به چاره‌نوسی له پێش دیاریكراو
له زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی مودێرندا شیاوی
پاراستن و پشتیوانی نیه.
له ئوروپا سوسیال دیموكراته‌كان زۆر پێش له
ئێستا باوه‌ڕ به چاره نوسیان ئه‌زمون
كردووه وله پشتی سه‌ر خویان دایاناوه. ناكرێ
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاره‌زوه و مه‌به‌سته
چاكه‌كان داهاتوو له قالب وفورمی له پێش
دیاری كرا‌و دارێژین. قه‌واره‌ی سیاسی هه‌ر
كۆمه‌ڵگایه‌ك په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كانی ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه به پێ هاوسه‌نگی هێز و
ناكۆكییه‌كانی نیوان توێژ و چینه‌كانی ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه رێك ده‌خات و پیشانی ده‌دا.
هه‌روا كه نه‌سڵی پێشوو به ئێمه ئه‌و
ئێجازه یان دا، ده‌بی ئێمه‌یش ئێجازه
بده‌ین كه نه‌سڵی داهاتوو بۆخۆیان سه‌باره‌ت
به ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه تیدا ده‌ژێن
بریار بده‌ن. ده‌بی باوه‌ڕمان هه‌بی كه له
هه‌موو بواره‌كاندا، نه‌سڵه‌كانی داهاتوو،
له ئێمه ژێرتر و به تواناتر ده‌بن.
ماركس و ئێگلس هه‌ر دووكیان له باسه
سیاسیه‌كانی سه‌ده‌ی 1800 م ،هه‌ڵسوراو بوون،
به‌ڵام تیئوریه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به ئاڵ‌و
گۆره مێژوویه‌كان پلانێكی سیاسی بۆ به
كرده‌وه ده‌رهێنان نه‌بوو. له‌م تیئوریه‌دا
وتیان كه ئاڵ و گۆری كۆمه‌ڵایه‌تی پێش دێت
به‌ڵام چونیه‌تی روو دانی ئه‌م ئاڵ و گۆرانه
باس نه كرا. كۆمه‌ڵگایه‌كی بی چین كه چۆن
دێته به‌ر چاو شێ نه كرایه‌وه. ئه‌م
تیئوریه كه‌متر سیاسی بوو، چونكوو ئاڵ و گۆره
سیاسییه‌كانی زۆرتر هه‌ر به ئاستێكی دیاریكراو
له تكنیك و ئێقتساد گرێ دابوو.
بۆ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری كه له
به‌رانبه‌ر بژێوی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی
دا بوو و نابه‌رابه‌ری و زوڵم و زۆری رۆژانه‌ی
به ته‌واوی هه‌ست ده‌كرد مه‌یسه‌ر نه بوو
كه چاوه‌ڕوانی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی مێژوو بێت.
له سه‌ده‌ی 1800 م باسی توند و تیژ و قوڵ
له نیوان گروپه جیاوازه‌كانی سوسیالیست دا
سه‌باره‌ت به چونیه‌تی كارلێكه‌ری و رێنوێنی
بردنی رووداوه‌كان به‌ره‌و ئه‌و كاناڵه كه
تیئوری ماركس باسی كردبوو له ئارادا بوو.
کۆمه‌ڵانی به‌رینی كرێكاری هه‌ژار و مه‌حرووم
ده‌یانه‌وی كه چاره‌ی بنه‌ره‌تی له
وه‌زعی ژیان و كاریان له و ماوه‌یه‌دا كه
ئه‌وان زیندوون و كار ده‌كه‌ن روو بدات .به
پێ ده‌ورانی كورتی لیهاتووی ته‌مه‌نی مرۆڤ ،
هه‌موو كرێكاران زیندوو نامێنن تا له مێژووی
به‌ڵین دراو له ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌باتیان
كه‌ڵك وه‌ر گرن. ده‌سكه‌وت و ئاكامی
سیاسه‌تی دروست و مه‌نتیقی و ئاستی پێشكه‌وتن
یان دواكه‌وتنی ئه‌و سیاسه‌تانه ته‌نانه‌ت
له ده‌ورانی سه‌ركوت و دیكتاتوریش ده‌بی له
ماوه‌ی لانی زۆر چه‌ند مانگ و یا ساڵێكدا به
بینرێ و بكری هه‌ڵیسه‌نگێنێ،
هه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌ر كه‌م و به‌ر ته‌سكیش
بیت. ئه‌گێنا نابی به لێکۆڵێنه‌وه‌ی رۆحی
بچێنه ناو مێشكی مرۆڤه‌كانه‌وه، به‌ڵكوو
ده‌بی سیاسه‌تێكی نوێ هه‌ڵبژێرین كه چاره
سه‌ری گیر و گرفته‌كانی ئێنسان بكات . کۆتایی
کردن و دێر جوڵان له‌م كاتانه‌دا ته‌نیا به
قازانجی، نه‌یاران و دوژمنان ته‌واو بوه
وده‌بی . ئه‌گه‌ر ماركس و ئئێگلس له دوو
سه‌ده‌ی رابردوو له دایك نه‌ده‌بوون
سه‌ره‌نجامی بزووتنه‌وه كرێكاریه‌كان چ
ده‌بوو؟ مێژوو هه‌ر رۆژه به‌ره پێش
ده‌ڕوات هه‌روا كه بزووتنه‌وه‌كای جیهان بۆ
به‌ره‌و پێش چۆونی خۆیان چاوه‌ڕوانی هێچ تیئوری
و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك نابن و نه بوون.
كرده‌وه هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری هه‌موو بیر و باوه‌ڕ
و تیئوریه‌كه.
ماركس و ئیگلس زۆر كاری پر بایه‌خ وه‌ك
باسه‌كانی ماتریالیسمی مێژوویی، شێ كردنه‌وه‌ی
قوڵی په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌م هێنان له
كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری، به‌رهه‌م هێنانی
بهه‌ره‌ی زیادی له هێزی كاری كرێكاران،
په‌یوه‌ندی كار و سه‌رمایه بۆ نه‌سڵه‌كانی
دوای خۆیان به جێ هێشتوه.
مێژوی دوو سه‌ده‌ی ڕابردوو واقع بینی جوڵانه‌وه‌ی
کریکاری له خه‌باتی چینایه‌تی خویان دا له
کرده‌وه‌دا و
یه‌کنگرتنه‌وه‌ی تیئوری فه‌یله‌سوفه‌کانی دۆست و
لایه‌نگری کریکارانی به جوانی خسته بر چاو.
ودی ناهاتنی ئه‌و تیئوریانه له وڵاتانی ئالمان،
ئینگلیس و فه‌رانسه ناکرێت له ئه‌ستۆی لادانی
ئیده‌ئولوژێکی و خراپ تێگه‌یشتن و بۆچونی
رڤزیونیستی که‌سه‌کان و هه‌بوونی سه‌ندیکای زه‌رد
و ... به‌خرێت.
ناته‌واوی له تیئوری خه‌باتی چینایه‌تی دایه
نه له ئینسانه سوسیالیست و تێکوشه‌ره‌کانی ئه‌م
دونیا پان و به‌رینه. له‌م دوره و زمانه دا
ئه‌گر زۆر به سه‌بر و میهره‌بان بی له وانه‌یه
به‌کرێت له سه‌ر تیئورێک 3-2 ساڵ ڕاوستی تا راستی
و ناڕاستیه‌کانی ده‌ر که‌وێت به‌ڵام هه‌رگیز 200
ساڵ.
رفورم یا شۆرش
بناغه‌ی فیكری لایه‌نگرانی شۆرش له بیری
ته‌واو بونی خه‌باتی چینایه‌تی دوای لا بردنی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری سه‌رچاوه ی گرتوه
و ده‌گرێ . به پێی هه‌ڵویستی لایه‌نگرانی
ئه‌م سیسته‌مه فیكریه پێویست نیه و
نه‌بوه كه چاوه‌ڕوانی قه‌یرانی ئاخری
سه‌رمایه‌داری بین و گورووهێك زانا و شۆرشگیر
ده‌توانن به كرده‌وه‌ی توند و تیژانه
ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرن و ره‌وتی
ئاڵ و گوره‌كان ئه‌و جۆره‌ی مێژوو له پێشه‌وه
دیاری كردوه خێرا كه‌نه‌وه و رێنوێنی كه‌ن
بیبه‌نه پیش. ئه‌م بیر و بوچونانه به دوو
شێوه‌ی كۆمونیستی و ئانارشیستی شكڵ و قه‌واریان
گرت. هه‌ر دوو شێوه‌كه رێگای دیموكراتێكیان
بۆ چاك سازی و ئاڵ و گوری كۆمه ڵگا ره‌ت
ده‌كرده‌وه. ئه‌وان به‌م چه‌شنه و له
كرده‌وه‌دا مافیان به هه‌مووان نه ده‌دا
كه له قه‌واره دانی كۆمه‌ڵگا بو داهاتوو
به‌شدار بن. بیری هاو نرخ بوونی مرۆڤه كان و
هه‌ر ئێنسانێك یه‌ك ده‌نگیان ره‌ت كرده‌وه.
ده‌توانرێ ئاڵ و گوری كۆمونیستی له سوڤیه‌ت
به شێوه‌ی سه‌ركوت و زاڵمانه به یارمه‌تی
چه‌مه‌كگه‌لێك وه‌ك تێگه‌یشتن و ده‌ركی
بناغه‌یی له سیاسه‌ت که بریتیه له ته‌واو
كردنی پرۆسه‌ێکی مێژوویی و مه‌سیری گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵگا كه له پێشه‌وه به چه‌شنێكی بی
ئه‌ملا و ئه‌ولا بۆ مرۆڤه كان دیاری كراوه(
جه‌بری میژو) و له لایه‌كی تره‌وه وه‌ر
نه گرتن و ره‌تی دیموكراسی بۆ ئاڵ و گوری
هه‌نگاو به هه‌نگاوی كۆمه‌ڵگا كه له
گه‌ڵ ئاست و ده‌رجه‌ی ئاماده‌گی خه‌ڵك له
باری سیاسی و رێكخراوییه‌وه هاو ره‌وتی
هه‌بی، شێ و روون كرده‌وه.
ئه‌م شێوه بیر و بوچونه له گه‌ڵ خه‌ڵكی
ئاینی كه هه‌ر له رۆژی له دایك بون
باوه‌ڕیان به چاره‌نوسی دیاری كراوی ئێنسان
هه‌یه كه هه‌موو كێشه‌كانی كۆمه ڵگا له
پێشدا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئاسمانیه‌وه
دیاری كراوه له ناوه‌رۆكدا جیاوازیان نیه و
یان لایه‌نگرانی سرمایه داری که پێیان وایه
هه‌موو شتێک له لاین بازاڕه‌وه دیاری ده‌کرێت و
مروڤه‌کانی ناتوانن هێچ کارگه‌رێکیان له سه‌ر
بازاڕ هه‌بێت.
به پشت به‌ستن به‌م شێوه بیرکردنه‌وه ،
ئه‌گه‌ر ئاڵ و گوری كۆمه‌ڵگا له پێشه‌وه
له لایه‌ن رهه‌ه‌ند و پرۆسه‌ی مێژوویه‌وه
دیاری كراوه و گورووهێك له كادیره‌كان كه
له‌م دیارده‌یه به باشی تیده‌گه‌ن، ئێتر
رێز دانان بۆ بیر و رای تر له كۆمه‌ڵگادا پێویست
نیه. و ته‌نانه‌ت بوونی زۆربه‌ی
هه‌ڵبژیره‌كان بۆ پشتیوانی له بیر و رای ئه‌م
گورووهه ( كادیره‌كان ) پێویست نه بوه
ونیه.
لیره‌یه كه حیزبی كادیره‌كان ده‌بیته
رزگاركه‌ر و نوێنه‌ر ی كرێكاران، هه‌ر وه‌ك
دینداره‌كانیش هه‌ڵویستێكی وایان سه‌باره‌ت
به هاتنی عیسا و ئێمانی زه مان و... هه‌یه.
پێویسته له‌م شێوه بیر كردنه‌وه‌دا
ئوپوزیسیون كه مومكینه ئاڵ گوره‌كان له رێگای
راست و پیرۆز و له پێش دیاریكراو به لارێ‌دا
به‌ریت ، بیره حمانه سه‌ركوت كرێت.
بیر و بوچونێك كه دیارده‌ی تایبه‌ت وه‌ك ئاڵ
و گوری كۆمه ڵایه‌تی ، مێژوو، و ئاین و ... به
شێوه‌یه‌كی عه‌ینی ( ئوبژكتیڤ) چاو لی بكا،
به‌بونیاد گرا ،ناسراون. هه‌ڵویست و بیر و
باوه‌ڕی بونیادگرا له گه‌ڵ دیموكراسی
كێشه‌ی هه‌یه. چونكو یه‌ك لایی كه‌ره‌وه
و بڕیارده‌ری سه‌ره‌کی ده نگدان و سه‌لماندنی
خه‌ڵكی ده‌نگده‌ر نیه. به‌ڵكوو هه‌مان رێگا
که میژو له پێش دیاری كردووه دیاری کره و
ده‌بێت به‌پێورێت.
خاڵی هاوبه‌ش و ئاكامی هه‌ڵسورانی هه‌موو
ئه‌و گوروهانه كه خۆیان به تاقه راوێژكار و
لیكۆله‌وه‌ر و رێنوینی كه‌ری راسته‌قینه
ده‌زانن، به بێ له برچاو گرتنی ئامانج و بیر
و بوچونه‌كانیان و شێوه‌ی باسكردنیان له بیر و
بوچونه‌كانیان، دیكتاتوریه.
به‌م بونه‌وه ئاڵ و گوره كانی ناو ئێقتساد
به پلانی ( ده‌وڵه‌تی ) حكومه‌ته
كۆمونیستیه‌كانی خۆرهه‌ڵات ناكرێ ته‌نیا به
ده‌وری رێبه‌رانی نالایه‌ق، رێكخراوی لاواز و
نه‌گونجاوه‌وه شێ و ته‌فسیر كه‌ینه‌وه ،
به‌ڵكوو گرفتی بنه‌ره‌تی هه‌مان بونیادگرایی
له پێش دیاریكراو و نه گونجاوه كه سازانی
پێویست له به‌رانبه‌ر پێویستیه‌كان و ئاڵ و
گوری كۆمه ڵگا له باری فیكری، سیاسی، كۆمه
ڵایه‌تی و ئابوریه وه له به‌رچاو نه
بوه و پیان وابوه كه بۆ گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا
،پێداچونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان پێویست نیه و
له پێشدا هه‌موو شتێك براوه‌ته‌وه و دیاری
كراوه.
له به‌رانبه‌ردا بیر ریفورمیستی له سه‌ر
بناغه‌ی دیموكراسی به‌شدار و هاوهه‌ست و چاك
سازی كه له لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه
پشتیوانی لی ده‌كرێ دامه‌زراوه و
داده‌مه‌زرێت . بۆ ریفورمیسته‌كان ئاڵ و گوری
كۆمه‌ڵگا بریتی له گه‌یشتن به ئامانجه له
پێش دیاری كراوه‌كانی حیزبێك و رێكخراوه‌یه‌ك
نیه، به‌ڵكوو چونه سه‌ره‌وه‌ی هه‌نگاو
به هه‌نگاو و رۆژانه‌ی ده‌خاڵه‌ت كردنی
دیموكراتیكی مرۆڤه‌كان له كۆمه ڵگا و شوێنی
كاره.
لای ریفورمیسته‌كان هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ
هه‌ڵسورانی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵگا، خاڵ به‌ندی و
فورموله کردنی پێویستیه‌كانی هاووڵاتیان و
به‌رێوه بردنی وتویژ دیالۆگ، قسه و باس
سه‌باره‌ت به خاڵه دیاریكراوه‌كان كه
له‌م باسانه‌دا په‌یتا په‌یتا تیئوریه‌كان
سوك و قورس و هه‌ڵیان ده‌سه‌نگینن و له گه‌ڵ
هه‌ل و مه‌رجی كۆمه‌ڵگا به‌راورد ده‌كرێن.
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئوروپا له سه‌ر دوو
كۆڵه‌كه دامه‌زرا، سه‌ندیکا و حیزبه
سیاسیه‌كان ، كه هاوكاری له نیوانیاندا
به‌رچاوه و ئه‌ركانیشیان به جوانترین شێوه
دیاری كراوه . سه‌ندیکا‌كان هه‌میشه و له
رابردوو و ێئستاش بۆ وه‌گرتنی مافی زۆر تر و چاك
كردنی هه‌ل و مه‌رجی كار بۆ كرێكارانی ئه‌ندام
هه‌ڵسوراون و خه‌بات ده‌كه‌ن. حیزبه
سیاسیه‌كانیش به مه‌به‌ستی مانه‌وه و
پاراستن و به‌ر فراوان كردنی مافی سیاسی
هاووڵاتیان پێ داده‌گرن تا مرۆڤ بتوانی له
كۆمه‌ڵگاكه‌ی ده‌وری هه‌بی.
هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ساده له نیوان ئوروپای
خۆرئاوا به رێبه‌ری سوسیالیسته
دیموكراته‌كان و ئوروپای خۆرهه‌ڵاتی شۆرشگیر
به رێبه‌ری شۆرشگیرانێك له باری
كۆمه‌ڵایه‌تی ،ئابوری و تكنیكی و ... به ئاشكرا
نیشانیان داوه كه ئوروپای رۆژئاوا چ
ده‌سكه‌وت گه‌لیكی به نرخ و گه‌وره‌ی بۆ
خۆی و مرۆڤایه‌تی به ده‌س هێناوه ، و
ئوروپای خۆرهه‌ڵات چه‌نده دوا كه‌وتوه.
بۆ وڵاتانێك كه ساڵیانێكه له ژێر
دیكتاتوری و ئێستبدا د وبیره‌حمیدا ژیاون و یا
ده‌ژێن ناكرێ وڵاتانی ئوروپا كه ساڵهایه
له سیسته‌می دیموكراسی ده‌ژێن و پارله‌مان و
حكومه‌تی چه‌ند حیزبیان هه‌یه که پاش
ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له
هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراتێكدا هه‌ڵیاند
ده‌بژێرن و ره‌نگه به‌ر له ته‌واو بوونی
قۆناغ و ده‌وره‌ی خزمه‌تیان له لایه‌ن
خه‌ڵكی نارازیه‌وه هه‌ڵیان نه‌بژیرنه‌وه
له تای ترازوویه‌كدا ،دانین . له وڵاتانی
دیكتاتوری چونكوو وڵامی چكۆله‌ترین خواست و
ئێعترازێكی خه‌ڵك ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه،
سه‌ركوت، زیندان و سوكایه‌تی به خه‌ڵكه،
ئه‌وان له ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا توره ده‌بن
و تۆڵه‌ی خۆیان له زاڵمان ده‌ستیننه‌وه.
وه‌ر گرتن و به ده‌س هێنانی ئازادی و مافی
سیاسی له حكومه‌تێك وه‌ك جمه‌وری ئێسلامی
ته‌نیا له رێگای دیالۆگ و قسه و باسه‌وه
قه‌د ناكرێ و مومكین نیه. له وانه‌یه که
خه‌ڵکی و گیان هاتو بۆ روخاندنی حكومه‌ته
دیكتاتوره‌كان له راپه‌رینی چه‌كدارانه‌ش بۆ
کاتێکی کورت که‌ڵک وه‌ر گرن. به‌ڵام گرینگ
ئه‌وه‌یه كه بیر و رای گشتی ئاماده كرێت و
هه‌موو ئاڵ گۆره چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كان
هه‌ڵسه‌نگێندرێ و ده‌بی په‌لانی گونجاومان بۆ
هه‌موو رووداوه‌كان هه‌بیت . له ئاوا هه‌ل و
مه‌رجێكدا شتگه‌لێكی بنه‌ره‌تی وه‌ك جموجوڵی
بی به‌رنامه له كه‌مترین ئاست و تێكۆشانی
جیددی بۆ به‌رگرێ له درێژ بونه‌وه‌ی ئه‌م
قۆناغه ، به‌رگری له ئێعدامه خێراكان و
تۆڵه سه‌ندنه‌وه ی شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌یی،
بی سه‌ره و به‌ره‌یی ، ئاگر تی به‌ردانی
بینا گشتیه‌كان، ته‌نانه‌ت به‌رگری له
تاڵانی سه‌روه‌ت و سامانی سه‌ركوتگه‌رانی
جه‌نایه‌تكار زۆر پێویسته .
دونیای ئه‌مرۆ
دونیای ئه‌مرۆ ئێمكاناتێكی بی وێنه‌ی بۆ
ژیانێكی خۆش بژی تر و ئه‌من تر به كۆمه‌ڵگای
ئێنسانی به‌خشیوه. ئه‌م ئێمكاناته
گه‌وره‌یه به‌رهه‌می فه‌ن و تكنیكی مودێرن
و پێشكه‌وتوه. به‌ڵام ئه‌م ئێمكاناته وه‌ك
جاری جاران زۆر نابه‌رابه‌ر له نیوان ئێمه‌دا
به‌ش ده‌كرێت. هه‌ر به‌م بونه‌وه دونیای
ئه‌مرۆ زۆر تر له پێشوو به روونی و ئاشكرا
جیاوازی و كه‌لینی قوڵ له دابه‌ش کردنی
به‌رهه‌مه‌کانی ژیان و ده‌سه‌ڵاتدا له نیوان
ئێنسانه‌كان و وڵاته‌كان نیشان ده‌دا.
خاڵی تاێبه‌تی ئاڵ و گۆره‌كان و پێشكه‌وتوویی
ئێستا دژبه‌یه‌کی و دوولانه بوونه. له لایه‌ك
هه‌ندی وڵا ت خه‌رێكی پێشكه‌وتن چونه‌ته
جه‌رگه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و ژماره‌یه‌كی
زۆرتر له خه‌ڵكی دونیا له‌م گه‌شه و
پێشكه‌وتویه بهه‌ره‌مه‌ندن. به‌ڵام له
لاێه‌کیتره‌وه جیاوازی و كه لین له نیوان
وڵاتانی فه‌قیر و دۆڵمه‌ن دا ئیستا هه‌ر زۆر
قۆڵه. شێوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی مودێرن و
ئاسان، زانیاری و زانست سه‌باره‌ت به ده‌وا و
ده‌رمان و ... ئاستی نابه‌رابه‌ریه‌كانی زۆرتر
كردوه . له به‌شی ده‌وڵه‌مه‌ندی دونیا
جیاوازی و كه‌لینه‌كان قوڵ تر و به‌ر بڵاوتر
ده‌بن و دروست بوونی دوورگه‌كانی هه‌ژار نشین و
ناچار كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك بۆ
گوزه‌ران له په‌راویزی كۆمه‌ڵگاكان خه‌ریكی
په‌ره‌سه‌ندنه.
له لایه‌كی تره‌وه ژماره‌یه‌كی زۆرترله
هه‌موو كاتێک ده‌توانن به ژیانی
هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان بگه‌ن. و هاوكات بی
هیوایی، نائومیدی، و تاقه‌ت نه‌هێنان له نیوان
ژماره‌یه‌كی زۆر كه له ده‌ره‌وه‌ی بازاری
كار، خۆیان ده‌بینه‌وه و له هه‌موو
بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له په‌راویزدان، روو
له گه‌شه‌یه. دیموكراسی زۆر تر له هه‌موو
كاتێك له مێژودا په‌ره و گه‌شه‌ی
سه‌ندووه. بزووتنه‌وه دیموكراتیكه‌كان له
وڵاتانی دیكتاتوری به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و
زه‌ق روو له گه‌شه‌یه.
به‌ڵام دیموكراسی هاوكات ده‌بی دژی
سه‌رمایه‌داری كه هه‌ره‌شه له
ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌نگاری دیموكراسی ده‌كات،
راوه‌ستێت. دیموكراسی ده‌بی دژی بیر و بوچونی
ناسیونالیستی، بزووتنه‌وه‌ی بیرورای نه گۆر و
فوندمانتال، سوكایه‌تی و هه‌ڵسوكه‌وتی نیژادی
كه هه‌موویان به شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به
دیكتاتوری ده‌كه‌ن راوه‌ستێ. دیموكراسی ده‌بی
له گه‌ڵ كێشه ده‌رونیه‌كانی خۆی
به‌ربه‌ره‌كانی بكات چونكوو ژماره‌یه‌ك له
جه‌ماوه‌ری هه‌ڵبژێنه‌ر و به‌كاربه‌ران
هه‌ست ده‌كه‌ن ئاستی كارلیكه‌ریان له سه‌ر
ده‌سه‌ڵات كه‌متر بوه‌ته‌وه.
به هۆی نه بوونی ئاسایش، شه‌ر، بیكاری، قات و
قری و هه‌روا به هۆی سوخوری بی سنوری
كومپانیاکانه‌وه كه تێكدانی ژێنگه‌ی به
شوێنه‌وه‌یه و سه‌ره‌نجام لافاو و ره
شه‌بای توندی لی ده‌كه‌ویته‌وه و
نه‌خۆشینه سامناكه‌كان و ... ئاواره بوون
و ژیانی تاراوگه له دونیادا روو له
گه‌شه‌یه. به تێكرا كۆچ و په‌نابه‌ری
به‌رده وامه و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه
په‌نابه‌ر وه‌ر ده‌گرن له زۆر بابه‌تی
کولتوری و... ده‌وڵه‌مه‌ند بونه‌ته‌وه. له
لایه‌كی تره‌وه لێ ناهاتویی ئه‌و وڵاتانه بۆ
كه‌ڵك وه‌ر گرتنی پێویست له كولتورو
فه‌رهه‌نگ و ره‌گه‌زه جیاوازه‌كان، په‌نا
به‌رانیشی خستوه‌ته‌وه قه‌راخ و
په‌راوێزه‌وه. حوزووری په‌نابه‌ران و هاو
كات دوور كه‌وتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له
خه‌ڵكی بوومی وڵات له بازاری كار ئه‌و هه‌ل و
مه‌رج و فاكتورانه‌یه كه زه‌مینه بۆ
گه‌شه‌ی جه‌ریانه راسته پۆپۆلیسته‌كان
به بیر و بۆچونی ناسیونالیستی و راسیستیه‌وه
خۆش کردووه.
كه‌م كردنه‌وه چه‌كی ناوه‌كی روو له
زیاد بونه. ته‌واو بونی شه‌ری سارد
تێكهه‌ڵچونی نیزامی له نیوان ئه‌م وڵاتانه‌ی
كه‌م كرده‌وه‌ته‌وه. به‌ڵام له لایه‌کی
تره‌وه تێكهه‌ڵچونی نیزامی و ناخۆیی له نیو
هه‌ندی وڵات و تێك روخانی وڵاتانی خۆرهه‌ڵات له
سوڤێه‌ت بوته هۆی نه‌مانی ئاسایش، و
ئه‌منیه‌ت. شه‌ره خوێناویه‌كان له ناو
هه‌ندی وڵات قوربانی زۆری لیكه‌وتوته‌وه،
به جۆرێك هه‌زاران كه‌س گیانیان له ده‌س
داوه. و ئه‌م شه‌ره سامناكانه بۆته هۆی
ئاواره بوونی میلیون ها ئێنسان له ماڵ و
ژیانیان و ناچار كراون وڵاتی خۆیان به جێ بێڵن،
و ژێر خانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م وڵاتانه
ئه‌وه‌نده زیانی قورسی لیكه‌وتوه كه تا
داهاتوویه‌كی دوور ئێمكانی بوژانه‌وه و چاك
سازیان مه‌یسه‌ر نیه.
له داهاتوودا كه‌ڵك وه‌رگرتنی زانایانه
له سه‌روه‌ت و سامانی سروشتی كوره‌ی عه‌رز،
مه‌رجێكی بنه‌ره‌تی بۆ ژیانی مرۆڤه. گیر و
گرفت و كێشه‌كانی ژێنگه گرینگی زۆرتر و زۆرتری
له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیونه‌ته‌وه‌یی
په‌یدا كردووه. به‌ڵام ئێكۆسیستمی كوره‌ی
عه‌رز وه‌ك جاری جاران و به تایبه‌ت له
وڵاتانی سه‌نعه‌تی به بونه‌ی شێوه‌كانی
به‌رهه‌م هێنان و مه‌سره‌فه‌وه به توندی
له ژێر گوشاردایه. گۆرین و ئاڵ و گۆری ژیر
خانی ئێقتسادی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئیستا بۆ ژیرخانی
گونجاو له گه‌ڵ ئێكۆلۆژیدا كارێكی زۆردژوار و
پڕخه‌رجه.
له نیوان ئه‌م دژ به‌یه‌ك و دوو لایه‌نه
بونه‌دایه كه خه‌باتێكی دژوار له نیوان
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵاتی
دیموكراتیك، له نیوان خواستی خه‌ڵك و
پێویستیه‌كانیان و خواستی سه‌رمایه كه
كێشه‌یه‌كی كلاسیكه به شێوه‌یه‌كی روون و
ئاشكرا دیاره. هه‌ل و مه‌رجی به‌رهه‌م
هێنانی نوێ كه له شۆرشی ئیلیكترونی و تكنیك
له مه‌یدانه‌كانی وه‌ك تۆری ئێلكترونی و
گه‌یاندنی زانیاری خێرا، كامپیوتر،ئوتوماتێك
كردنی به‌شی سرویس و به‌رهه‌می كارخانه‌كان
به یارمه‌تی رۆبوته‌كان و ...
به‌ربه‌ره‌كانێ و دژایه‌تیه‌كانی زۆر تر
كردووه و بیر و رای تازه‌ی بۆ هێزه‌كانی
دیموكراتیك و سوسیالیست ده‌سته‌به‌ر كردووه.
به‌ڵام ئه‌مانه ناتوانن گشت راستیه‌كان باس
كه‌ن. ته‌نیا سه‌رمایه نیه كه ده‌بیته
هوێ قوڵبونی ناكۆكی له نیوان چینه كانی
كۆمه‌ڵگای وڵاته‌كان، به‌ڵكوو وڵاتانی
ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به
شێوه‌ی مودێرن كه جار و بار كۆلۆنیالیسمی
مودێرنی پێ ده‌گوترێ، ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان له رێگای دیواری گومركی، پاتینت وه‌رگرتن
بۆ ده‌سكه‌وتی نوێ عیلمی له دونیا، قه‌رزی
له راده به ده‌ر زۆر، هاورده و ناردراو و
... به وڵاتانی هه‌ژار داده‌سه‌پێنن و له
بورای كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه جیاوازی له
نیوان وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار زۆرتر
ده‌بی. قیمه‌ت و گوشاری جیاوازیه‌کانی وڵاتانی
ده‌وڵه‌مه‌ند و فه‌قێر زورتر به سه‌ر خه‌لکی
هه‌ژاری وڵاتانی فه‌قیردا داسه‌پێنراوه.
ته‌نیا سوخوری كورت ماوه‌ی سه‌رمایه نیه
كه گیر و گرفتی جیددی بۆ ژێنگه‌ی ئه‌مرۆ
خولقاندوه، به‌ڵكوو عاده‌ت دانی خه‌ڵك به
كڕینی به‌رده‌وام و ده‌س پێوه نه‌گرتن له
ژیانی رۆژانه‌یه كه له لایه‌ن به‌رهه‌م
هێنه‌ران و فرۆشیاره‌كان بۆ فرۆشی كالاكان و
قازانجی زۆرتر، پرۆپاگانده و جاری بۆ ده‌ده‌ن،
لایه‌نێک له موشکله‌که‌یه.
ئه‌م عاده‌ته ده‌كرێ له لایه‌ن خۆدی
كڕیار و به‌كار به‌رانه‌وه بگۆردرێ و بیگومان
به هه‌ڵویستی سیاسی و سه‌راسه‌ریه‌وه گرێی
نه خواردوه.
ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی ئێقتسادی نیه كه
ئێنسانه‌كان له هه‌ل و مه‌رجی ئێقتسادی و
كۆمه‌ڵایه‌تی هه ژارانه‌دا ڕاده‌گرێ. گوشاری
دوو جاره له سه‌ر ژنان، نابه‌رابه‌ری له
نیوان نیر و مێی ناو هه‌موو توێژ و چینه‌كانیشدا
هۆیه‌كی سه‌ره‌كی و گرینگه. دیاره ئاڵ و
گۆره‌كانی ئه‌مرۆ سه‌ره‌ڕای كێشه‌كانی
پێویسته و بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی
ئێمكاناتی هه‌ر چی زۆرتر و ئه‌و هۆكارانه كه
ده‌بیته هۆی دروست بونی كه‌لینه‌كانی ناو
ده‌سه‌ڵات و ئازادی و ئاسایش و عه‌داله‌تی
گه‌شه پێ ده‌ده‌ا و دیموكراسی به‌ر فراوان و
به هێز ده‌بێت، ده‌بێ زۆرتر ئاگاداری لێ بکرێت و
خۆی پێوه خه‌ریك بكرێت.
شێوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی نوێ
ئابوری و بازاڕی كار له سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگا
كاردانه‌وه‌ی هه‌یه. كاتێك كه كه‌ره‌سه‌ی نوێ و
شێوی به‌رهه‌م هێنانی سه‌نعه‌تی هاتنه
ناومه‌یدانی به‌رهه‌م هێنانه‌وه، ته‌نیا شێوه‌ی
كارکردنیان نه گۆڕا، به‌ڵكوو هه‌موو كۆمه‌ڵگایان
ژیر و ڕوو كرد.
به‌رهه‌م‌هێنانی نۆی
شێوه‌ی تێگه‌یشتن و ده‌ركی مرۆڤه‌كانی له خۆیان و
دونیا گۆڕیوه. هه‌ل و مه‌رجی ژیانی ڕۆژانه و
هه‌موو شكڵ و ڕێکخراوه‌ی كۆمه‌ڵگا گۆڕدرا.
ده‌سه‌ڵاتی ئێستبدادی و ملهوڕی پاشا‌كان، ئه‌عیان
،و ئه‌شراف بۆ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و پارله‌مانی
هه‌ڵبژاده‌ی خه‌ڵك گوازرایه‌وه.
به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مڕۆیش ئاڵ و گۆڕه عیلمی و
فه‌ننیه‌كانی هه‌ل و مه‌رجی به‌رهه‌م هێنان،
بازرگانی، كار و هه‌موو كۆمه ڵگا گۆڕاوه و
ده‌گۆڕدری. سه‌نعه‌ت هه‌روها وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی
به‌شی گه‌وره‌ی به‌رهه‌م هێنانی میللی له
وڵاته‌كانه، به‌ڵام له هه‌مان ئاستدا ده‌وری
سه‌نعه‌ت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی بیكاری و پێك هێنانی
كار و شوغڵی تازه كه‌م بوه‌ته‌وه.
به‌شی ڕوو له گه‌شه‌ی خزمه‌تگزاری و سرویسی نۆێ
له ئاستی جۆرواوجۆر ڕۆژ به ڕۆژ ده‌ورێكی گرینگ
تر له پێك هێنانی كاری تازه هه‌یه و شێوازی جیا
جیا و ڕه‌نگاوڕه‌نگی له شوێنی كار و
ڕێكخراوه‌كانی كار پێك هێناوه و پێك دێنی.
چاوه‌ڕوانی و ئاره‌زوو له ئاستێكی به‌رزی زانست،
و عیلم و لیهاتوویی فه‌ننی و تكنێكی له‌م بازاڕه
نۆێ یه‌دا ڕۆژ به ڕۆژ ڕوو له گه‌شه‌یه.
شیركه‌ته گه‌وره‌كان ئه‌نتڕناسیونالیزه و دونیا
گیر ده‌بن و هاوكات ژماره‌ی شیركه‌ته چكۆله‌كانیش
ڕوو له گه‌شه‌یه. تكنێكی تۆڕی ئه‌لكترونیكی
كامپیوتڕ(ئینترنت) هه‌ر ڕۆژه له گرینگی
سنووری وڵاته‌كان و ده‌وری جوغرافیایی كه‌م
ده‌كاته‌وه و ئێمكاناتی زۆرتر و كراوه‌ترێك
بۆ بازرگانی و هاوڕه‌وتی ئێقتسادی پێك هێناوه.
به خیرایی پاره و دراو بۆ هه‌موو گۆشه یه‌كی
جیهان ده‌نیردرێ و به‌رهه‌م هێنانی شیركه‌تێك له
به‌شه جیاجیاكانی ولا تێك و یا چه‌ند وڵات زۆر
به ئاسانی هاوئاهه‌نگ و هاو ڕه‌وت ده‌كرێ.
كاناڵه چاك و كارتێكه‌ره‌كان بۆ ئاڵ و گۆڕیی
خیرای زانست و زانیاریه‌كان، هاورده و هه نارده
كراوه‌ته‌وه و ده‌كرێته‌وه. شیركه‌ت و ئێشی
به‌ته‌واوی نۆێ له گه‌شه‌دایه و هاوكات شێوه و
شكڵی كار له كاناڵه‌به‌رهه‌م هێنانه‌كانی كۆن و
خاوه‌ن ئه‌زمون و جی كه‌وتو له حاڵی گۆڕاندان.
ئاڵ و گۆڕ له ئابوری،تكنێك و شێوه‌ی به‌رهه‌م
هێنانی نوێ قه‌واره و فورم گه‌لێكی تازه‌ی پێك
هێناوه كه خواست و ویستی تازه‌ی له به‌رانبه‌ر
سیاسه‌تی مودێڕن داناوه.
ئێمكان و هه‌ل و مه‌رجی تازه بۆ به‌ده‌س هێنانی
به‌رابه‌ری و عه‌داله‌ت خولقاوه و هاوكات گیر و
گرفتی كۆمه ڵایه‌تی و نابه‌رابه‌ریه تازه‌یش پێك
هاتوه. ئه‌نتڕناسیونالیزه بوونی ئابوری
ئه‌نتڕناسیونالیست بون له سیاسه‌ت و
رێكخراوه‌كانی كرێكاری ده‌خوازێت.
سیاسه‌ت و رێكخراوی تازه پێویسته و دیموكراسی
به‌ره‌وڕوی تاقی كردنه‌وه‌ی تازه یه.
جگه له تكنێك و ئێقتساد، فاكتورگه‌لێكی تریش
له سه‌ر كۆمه‌ڵگا كارلیكه‌ریان هه‌یه و له
سیاسه‌ت وانان، سیاسه‌تی تازه‌ی ده‌وێ. له
وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئاسایش و
ده‌سكه‌ته‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌رفه‌تی به
هاووڵاتیان داوه كه سه‌ر به خۆ سه‌باره‌ت به
ژیانی خۆیان بڕیار بده‌ن و بیركه‌نه‌وه.
به‌رابه‌ری ڕوو له گه‌شه‌ی نیوان ژن و پیاو
ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنی كه‌سه‌كانی به‌ر بڵاو
كردوه و تێڕوانینی كه‌سه‌كانی سه‌باره‌ت به
یه‌كتر و خویانی گۆڕێوه. هه‌موو ئه‌مانه
ده‌ستیان له ده‌ست یه‌ك ناوه و به خیرایی فورم
و ملهوڕی كۆنیان تێك ده‌شكێنن و فورمی تازه‌ه‌یان
له په‌یوه‌ندیه‌كانی بنه‌ماڵه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی
و به‌رهه‌م هێنانیان خولقاندوه.
ده‌سه‌ڵاتی كاپیتاڵ(سه‌رمایه)
له نه‌زم و په‌رگالی به‌رهه‌م هێنانی
سه‌رمایه‌ی خوسوسیدا قازانج و سوودی سه‌رمایه له
سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی و
پێداویستیه‌كانی تری مرۆڤ دانراوه. چونیه‌تی به
ده‌س هێنانی قازانج و ئه‌و هه‌زینه‌گه‌له كه بۆ
به ده‌س هێنانی قازانج به سه‌ركۆمه‌ڵگا و مرۆڤ و
ژینگه‌دا داده‌سه‌پێ هه‌رگیز له به‌ر چاو
ناگیرین. حیزبه سیاسی و رێكخراوه كرێكاریه‌كان
ماوه‌یه‌كی دوور و دریژه كه له به‌رانبه‌ر
قازانجی یه‌ك لایه‌نه سه‌رمایه‌داراندا
ڕاوه‌ستاون، به‌ڵام ئه‌م به‌ره‌نگاریه له
پڕۆسه‌ی ئاڵ و گۆڕه تازه‌كاندا زۆر كز و لاواز
كراوه.
ئێستا سه‌رمایه كه‌متر به بناغه و ژێرخانی
وڵاتی ومیللی گرێ دراوه. به‌ڵام حیزبه‌كان و
رێكخراوه‌كرێكاریه‌كان هێشتا له سنووری به‌ر
ته‌سكی وڵاتی خۆیان ماونه‌ته‌وه. به‌و ئه‌ندازیه
كه سه‌رمایه‌ی ماڵی و قازانجی له به‌رهه‌م
هێنانی واقیعی و ڕاسته‌وخۆ ی كالاكان ئازاد
ده‌بی (به هۆی شاردنه‌وه‌ی سه‌رمایه له
فونده‌كان له ژێرناوی خوازراودا و دانی به‌شێكی
چكۆله له قازانجه‌كه به كرێكاران) به هه‌مان
ئه‌ندازه له سه‌ر ئێشه، به‌ره‌نگاری و
ڕاوه‌ستانی هێزی ڕوو ده‌ر ڕوو یانی رێكخراوه
كرێكاریه‌كان كه گرێ دراو به كار و به‌رهه‌م
هێناننی ڕاسته‌وخۆ، ئازاد ده‌بی.
ئه‌م وه‌زعه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی سه‌رمایه، له
لایه‌ك نه‌توانینی سه‌رمایه بۆ كه‌ڵك وه‌ر گرتنی
چاك له هه‌ل و مه‌رجی ماڵی به قازانجی خۆش بژی
كۆمه ڵایه‌تی و له لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتی و
توانینی سه‌رمایه بۆ پێك هێنانی نا به‌رابه‌ری
قوڵی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی به ئاشكرا نیشان
ده‌دا. قازانجی خیراو كورت ماوه ی سه‌رمایه،
بوه‌ته هۆی ناپایداری ئێقتسادی جیهانی و له زۆر
بابه‌ته‌وه گیر و گرفتی جیدی له ئابوری هه‌ندی
وڵات پێك هێناوه.
خڕ بونه‌وه و دروست كردنی شیركه‌تی گه‌وره‌تر
له فورمی ئێتحادیه و كارتله‌كان، ناوه‌ندی
ئابوری گه‌وره دوور له ده‌سه‌ڵات و كونتڕۆڵی
دێموكراتێكی كۆمه‌ڵگا په‌ره ده‌دا. له وڵاته
هه‌ژار ه‌كان مرۆڤ ناچار كراوه تا له هه‌ل و
مه‌رجی زۆر ناله بار و تاقه‌ت پڕوكین و به حه‌ق
ده‌ستی كه‌مه‌وه كار بكات. له‌م وڵاتانه تێكۆشان
بۆ خۆ ڕێكخستن له ئێتحادیه و رێكخراوه
كرێكاریه‌كان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه سه‌ركوت
ده‌كرێ. له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند ئێشی كرێكاران
كه زۆر سودی نیه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی بازاڕی
كار و پاشان بیكار ده‌بن.
هاوكات به هۆی گه‌شه‌ی سه‌ر سوڕ هێنه‌ری خیرایی
كار، ژماره‌یه‌كی هه‌ر چی زۆرتری ئێنسانه‌كان،
لیهاتوی و ته‌ندروستیان له شوێنی كار خه‌ساره‌ت و
زیان و زه‌ره‌رده‌بینن. پیس بونی ژینگه به
تایبه‌ت له وڵاتانی هه‌ژار به خیرای ڕوو له
گه‌شه‌یه. سووخوری بیشرمانه‌ی كاپیتاڵ و
كه‌مته‌رخه‌می و هه‌ستیار نه بوون ده‌ر حه‌ق به
نه‌سڵی داهاتوو له‌م وڵاتانه‌دا، ده‌ر هێنانی
په‌سا په‌سای كانه سروشتیه‌كان به شێوه‌یه‌كی
سه‌ر سوڕهێنه‌ر به‌رده‌وامه.
له دونیای سه‌رمایه‌داری ته‌نیا پاره و
گه‌شه‌ی ئابوری، پێوه‌ری چاكی و خراپی بار و
دۆخی كۆمه‌ڵگایه. نرخ و به‌هاكانی ئێنسانی وه‌ك
هاودڵی و هاوده‌ردی و لایه‌نگری ئێنسانه‌كان له
یه‌كتر وه‌ك زینده‌ورانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له
باری ماددی و مه‌عنه‌وی به یه‌كتر پێویستیان
هه‌یه تا ئاستێكی ژماره‌گه‌لێک كه
نیشانده‌ری میزان و ده‌ره‌جه‌ی چاكی و خیرایی له
به‌رهه‌م هێنان و "به قازانجه بوون" هینراوه‌ته
خواره‌وه.
وه‌ك كالای مه‌سره‌فی چاو له هیزی كار ده‌كرێت.
پیویستی منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م چه‌ند
سه‌عات له ڕۆژدا لای دایك و باوكیان بن به
بۆنه‌ی پێویستی بازاڕی كار به هێزی كاری دایك و
باوكیان كه‌وتوه‌ته په‌راویزه‌وه و له به‌ر
چاو ناگیرین . ئاره‌زو و نیازی سروشتی مرۆڤ له
مه‌یدانی هاودڵی و نرخ دانان بۆ یه‌كتر بوته
شتێكی به ڕاستی تجاره‌تی و له‌ش فرۆشی پیاو و ژن
له كۆمه‌ڵگادا كارێكی ئاسایه و بی سنوور په‌ره‌ی
سه‌ندوه.
ئاكام و زیانی ئه‌م چه‌شنه په‌یوه‌ندیانه به
هه‌مان ئاستی زیانه‌كان كه له ناتوانی
سه‌رمایه‌داری بۆ به كار هێنانی ئێمكاناتی
ئابوری و كانه‌كان به مه‌به‌ستی و دیهێنانی
پیداویسیه‌كانی مرۆڤ زه‌ره‌رمه‌ند و سامناكن و
په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سارد و سڕ،
ملهوڕانه، بی باوه‌ڕ و به یه‌كترمتمانه نه‌کردن
ده‌خۆلقینی وگه‌شه ده‌دات.
ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی سه‌رمایه داری به هێچ شێوه‌یه‌ك
هه‌موو ئاڵ و گۆڕه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا نیشان نادا.
سوخۆری سه‌رمایه داری په‌یوه‌ندی به فاكتۆر
گه‌لێكی گرینگ له ده‌ور و به‌ری خۆی وه‌ك:
یاساكان، دایره دادپه‌روه‌ریه‌كان، و ژێرخانی
ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه ته‌نیا له
ئوڕگانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ك قوتابخانه‌كان و
زانكۆكان، ڕێگا، خه‌تی ئاسن و ڕیگا وبان
وئرته‌باتات و په‌یوه‌ندیه‌كانی ته‌له‌فونی و
ئه‌له‌کترونیکی و... ئیمکانی پێك هاتن و
پاراستنیان هه‌یه، كرێكاران و كارمه‌نده‌كان كه
به هێزو توانای خۆیان هه‌موو كالاكان و خزمه‌ته
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێك دێنن و ده‌یخه‌نه بازاڕ،
به كاربه‌ران كه به كڕێن و خواستنی خۆیان
هه‌زینه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كالاكان ده‌ده‌ن،
به توندی گرێدراوه. ئه‌م گرێدراویه له كۆن
و هه‌میشه بوه به‌ڵام له شێوه‌ی به‌رهه‌م
هێنانی تازه ئه‌م گرێ دراویه به زۆر زۆرتر
بوه.
شێوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی تازه به زۆر شت وه‌ك
تكنێك و فه‌نی زۆر پێشكه‌وتوو، ژێرخانی پته‌و
و محكه‌م كه ته‌نیا هه‌موو كۆمه‌ڵگا ده‌توانیت
به جێ به‌هێنی تا له ئاستێكی به‌رزدا
ڕاگیردری، لیزانی و كارامه‌یی به‌ربڵاوو له ئاستی
به‌رزدا لای هێزی كار و داواكاری تازه له لایه‌ن
به‌كار به‌رانه‌وه بۆ كالا و خزمه‌ت و سرویسی
تازه، پێویستی هه‌یه.
هه‌موو ئه‌مانه به هه‌موو ئیمه وا کار ده‌که‌ین
و به‌كاربه‌رین و خاوه‌نی سه‌رمایه نین هه‌ل و
مه‌رجی زۆرمان پێ ده‌به‌خشێ تاله سه‌ر شوێنی ژیان
وكار وده‌ور و به‌رمان كاردانه‌وه‌ی بیت و له
پێناو و به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگا سه‌رمایه
وه‌گه‌ڕ خه‌ین.
دیموكراسی مرۆڤگه‌لێکی كه خوازیاری كار تیكردن
له سه‌ر ژیانی خۆیانن و ئێجازه ناده‌ن به شوین
مه‌یل و خواستی سوخوری سه‌رمایه كه په‌یوه‌ندی
به ژیانیانه‌وه نیه و توانای كارتیكردن و
هیدایه‌تی ئه‌م خواستانه‌یان نیه دروست كردوه.
بیر و باوه‌ڕ و به هاكانی دیموكراتیك له‌م چه‌ند
ده‌یه‌دا په‌ساپه‌سا ڕوو له گه‌شه بوه وئه‌مه
خۆی به ده‌سه‌ڵات ترین هێزی به‌ره‌نگاری و خه‌بات
له به‌رانبه‌ر سه‌رمایه‌دایه كه ده‌یه‌ویت به
ته‌نیا خۆی ڕیبازی ئاڵ و گۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
دیاری به‌کات.
ئێستا هه‌موو هێزه خه‌باتكاره‌كان له حاست
سه‌رمایه‌ی جیهانی و گلوبال له حاڵی گه‌شه و
سه‌رهه‌ڵدانی زۆرتردان. سیاسه‌ت و رێكخراوه‌كانیش
خه‌ریكی خۆ رێك خستنی خۆیان به مه‌به‌ستی
هه‌ڵسوڕان و هاوكاری نیو نه‌ته‌وه‌ین. حكۆمه‌ته
میللیه‌كان به مه‌به‌ستی به‌رگری له سوخوری كورت
ماوه و خێرای سه‌رمایه خه‌رێكی گۆڕانی دایره
ئابوریه و سیاسیه‌كانی خۆیانن. رێكخراوه
كرێكاریه‌كان له حاڵی دۆزێنه‌وه‌ی ئێستراتژی
نیونه‌ته‌ویی بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ
سیاسته تازه‌كانی سه‌رمایه‌ن بۆ نمونه
گواستنه‌وه‌ی كار له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند
به‌ره‌و وڵاتانی هه‌ژار كه بوه‌ته هوی بیكاری
كرێكاران له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند و هاوكات ژیانی
تاڵ و هه‌ل مه‌رجی سه‌خت و دژواری به سه‌ر
كرێكارانی وڵاتانی هه‌ژاردا سه‌پاندوه.
بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ری و دیموكاتێكه‌كان وه‌ك
لایه‌نگرانی ژینگه،ئاشتی،ڕاوه‌ستان له
به‌رانبه‌ر نه‌خۆشینه بی سنوره‌كان له وڵاتانی
هه‌ژار،فرۆش و كرێنی مرۆڤ ( كۆیله‌داری
نۆی)،ڕاوه‌ستان له به‌رانبه‌ر ماده سڕكه‌ر و هوش
به‌ره كان و له‌ش فرۆشی و...به كه‌ڵك وه‌ر گرتن
له ئامێری خێرا‌و مودێڕنی هاوچه‌رخ خه‌ریكی كار
كردن له سه‌ر بیر و ڕای گشتی ورێكخستنی
ئاكسیونه‌كانن.
كاردانه‌وه‌ی كاربه‌ران دژی شیركه‌ته فره
نه‌ته‌ویه‌كان له هه‌ندی بواردا شیركه‌ته‌كانی
ناچار كردوه كه له وڵاتانی هه‌ژاردا سه‌باره‌ت
به كرێكارانی خۆیی به‌ر پرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترێك وه‌ك بار و دۆخی كار و بیمه و خانه نشینی
له ئه‌ستۆ بگرن. تیكۆشان بۆ پاراستنی ژێنگه و
پێداچونه‌وه و رێكخستنی شێوه‌ی به‌رهه‌م هێنان
كه له گه‌ڵ پوتانسیڵی سامان و سه‌روه‌ته
سروشتیه‌كانی كوره‌ی عه‌رز له باری
ئێكۆلۆژیه‌وه یه‌ك بگرنه‌وه وله جی هێشتنی
دونیای پڕ له خه‌وش و خاڵ بۆ نه‌سڵه‌كانی داهاتوو
دووری كرێت،هێزێكی زۆر گه‌وه‌ره‌ی له ده‌وری خۆی
كۆ كردوه‌ته‌وه وله به‌رانبه‌ر سوخۆری هه‌وسار
پچڕاوی سه‌رمایه‌داری له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا
به‌ره‌نگاری ده‌كات.
هه‌ل و مه‌رج وبار و دۆخه‌كان له زۆر
لایه‌نه‌وه له گه‌ڵ ده‌ورانی شۆڕشی سه‌نعه‌تی
له دوو سه‌ده‌ی ڕابوردوودا، له یه‌كچونی زۆری
هه‌یه. دیارده‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌و ده‌وره‌یه
بریتی بوو له دابه‌ش كرنی نابه‌رابه‌ری ده‌سكه‌وت
و به‌رهه‌مه تازه‌كانی مرۆڤایه‌تی كه شێوه‌ی
به‌رهه‌م هێنانی تازه‌ی ئه‌و ده‌ورانه له‌گه‌ڵ
خۆی هێنابوی. زۆرتر له هه‌مووان گروه گه‌لێكی
سه‌رمایه‌دار كه كونتڕۆڵ و سوهێنانی سه‌رمایه‌ی
ماڵی و سه‌نعه‌تیان به ده‌سته‌وه بوو
ده‌سه‌ڵاتداتر و به هێزتر بوون.
به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای سه‌نعه‌تی ئه‌و ده‌وره له
هه‌لسه‌نگاندن له گه‌ڵ كۆمه ڵگای پێشوی خۆیان هه
ل و مه‌رج و بار و دۆخی له بار بۆ ژیانی باشتر بۆ
هه‌موو ئێنسانه‌كانی كۆمه ڵگا پێك هێنابوو. ئه‌م
بار و دۆخه چاكتره ( له هه‌ڵسه‌نگاندن له گه‌ڵ
ده‌وره‌ی ڕابوردوو) هێزی ماددی و مه‌عنه‌وی، بوار
و ئێمكانی تێكۆشان به مه‌به‌ستی هێنانه خوار و
كه‌م كردنی كه‌لێن و جیاوازیه قوڵه‌كانی
سه‌باره‌ت به دابه‌ش كردنی سه‌روه‌ت و سامان و
ده‌سه‌ڵاتی كۆمه ڵگای به مرۆڤه كانی ئه‌و
سه‌ده‌مه‌ی دا. بزووتنه‌وه كرێكاریه‌كا |