|
به‌ڵێنی بۆ ڕێگا چاره‌سه‌رێه‌کی ئاشتیخوازنه و
دێموکراتیک
ده‌قی وتاری به‌رێز
ره‌حیمی قادری
رووناک‌بیر و وه‌رگێڕ له مێزگردێک‌دا که له ژێر
ناوی
'' ده‌نگی کورد، ده‌نگی گه‌لێکی بێ ده‌وڵه‌ت'' که
له زانکۆی
زانسته سیاسی‌یه‌کان
و کۆمه‌ڵناسی شاری مادرید به‌ێوه چوو.
باسکردن له کورد هێنانه‌گۆڕی مه‌سه‌له‌یه‌که که
په‌یوه‌ندی
به زیاتر له 40 میلیۆن ئینسان هه‌یه که
به گشتی له نێوان تورکیه، ئێران، عێراق و
سوریه دا دابه‌ش کراون، به
واتایه‌کی‌تر گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی دونیا که بێ
ده‌وڵه‌ته.
کوردستان بۆ
یه‌که‌مجار له ساڵێ 1514 به پێی په‌یمانی
چاڵدران له ناو ئیمپراتۆری عوسمانی و
ئێران دا دابه‌شکرا، گه‌لێک که قوربانی
سات‌وسه‌ودای ناو نه‌ته‌وه‌یی
بووه.
باشترین
به‌ڵگه بۆ خه‌باتی گه‌لی کورد مێژووی پڕ
کاره‌ساتیه‌تی که بێ‌وچان بۆ وه‌دیهێنانی
هویه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی تێکۆشاوه. زۆر که‌س
پێیانوایه که وه‌دیهێنانی هویه‌تی
نه‌ته‌وایه‌تی به مانای جیا بوونه‌وه‌یه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ئه‌و ئامانجه
وه‌دی بێ کورد غه‌یره‌ز یه‌کگرتنه‌وه، کارێکی‌تری
نه‌کردووه.
ئه‌مڕۆ
هه‌موو چالاکانی مه‌یدانی خه‌باتی سیاسیی کورد،
فیدرالیزم وه‌ک ڕێگا چاره‌سه‌رێه‌کی
عادێڵانه، دێموکراتیک و عه‌مه‌لی پێشنیار
ده‌که‌ن. جێی خۆیه‌تی که کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌کی ئاکتیو و بێ فه‌رق
و جیاوازی له مه‌سه‌له‌یه‌کی
ئاوا ئینسانی دا به پێی په‌یمانه
نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی مافی مرۆڤ پشتیوانی بکا،
چۆن هه‌م به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌کی تێدایه و
هه‌م له درووستبوونی کێشه‌یه‌کی
گه‌وره‌تر له ناوچه‌دا پێشگیری ده‌کرێ.
مه‌سه‌له‌ی
کورد و داوا ڕه‌واکانی ئێستا چوارچێوه و خه‌تی
سوری هه‌رێمیان به‌زاندووه.
ناتوانم بڵێم له خه‌تی پێشه‌وه، به‌ڵام وه‌ک
مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ که‌وتۆته ناو
ئاجندای کۆڕ و کۆمه‌ڵانی بڕیارده‌ری جیهانی.
به
هۆی زۆر به‌رژه‌وه‌ندی که له ئارا دان باسکردن
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست واته
باسکردن له کێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینه،
به‌ڵام له‌و ناوچه دا زۆر کێشه‌ی‌تر
هه‌ن که پێویستیان به چاره‌سه‌رکردن هه‌یه که
بێگومان سه‌ره‌کی‌ترینیان کێشه‌ی
کورده.
ئایا
بێ چاره‌سه‌ر کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد باس له
دێموکراسی و ئاشتی درێژخایه‌ن له
ناوچه دا مومکینه؟ قاتێعانه وه‌ڵام "نا"یه.
سه‌ره‌ڕای
هه‌موو که‌ندوکۆسپی مه‌وجوود به چاوی ئومێده‌وه
ده‌ڕوانمه داهاتووی کورد. وشیاری
و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له لایه‌ک و نێزیکی هێزه
سیاسی‌یه‌کانی کورد که که‌م
وێنه‌یه به‌ڵام نه ئیده‌ئاڵ، له لایه‌کی‌تر دوو
فاکتۆڕی گرنگن بۆ داهاتووی
کورد.
دوو
که‌سایه‌تی مێژوویی که به‌داخه‌وه له ناو
کورددا نه‌ماون، دوکتور قاسملو ڕێبه‌ری
کاریسمای کورد که له ویه‌ن به ده‌ستی رێژیمی
ڕه‌شی ئایه‌تووڵڵاکان تیرۆر کرا و
ئه‌وی‌تر خه‌باتگێری گه‌وره و شاعیری ئارژانتینی
ئیندیوخوان
INDIO JUAN
که به هۆی شێرپه‌نجه فه‌وتی کرد، ده‌یانگووت:
"کێوه‌کان باشترین دۆستی کوردانن".
قسه‌کردن
له کورد له ئیسپانیا وه‌ک باسکردن له
ئه‌ستێره‌کانه
[ ” GALAXIA ” ] "مخابن
که ئێستا له ناویان دا ڕۆیشتوون و نابینن که
به خۆشی‌یه‌وه هه‌ل‌ومه‌رج
گۆڕاوه.
کورد
ئێستا دۆست و لایه‌نگری زۆرن و شتێکی نامۆ نیه،
پێکهێنانی ئه‌م سیمیناره له
لایه‌ن دیالۆگ ئوروپا و ئینفۆ مێدیۆ باشترین
به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئیده‌عایه‌ن.
مادرید
24
ـ 4 ـ 2008
لینکی ئه‌م وتاره به زمانی ئیسپانیایی که له
بڵاوکراوه‌ی "ئینفۆ
میدیۆ"دا
له چاپ دراوه
تێبینی:
راپۆرتی به‌رێوه‌چوونی ئه‌و کۆڕه له هه‌ڵوێست
(له ستوونی سه‌کۆی ئازاد) دا بڵاو کراوه‌ته‌وه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|