|
قه‌یرانه بناخه‌ییه‌كانی له‌شكری توركیا
The Existential Crises of the Turkish Military
Orhan
Kemal Cengiz
ئۆرهان كه‌مال جه‌نگیز
ڕێبوار ڕه‌شێد
له ئینگلیزیه‌وه کردوویه به کوردی
ڕۆژی هه‌ینی، ڕێككه‌وتی ١٥/٦/٢٠٠٧
پێشه‌كیی وه‌رگێڕ:
به‌ر له پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه كه
وه‌رمگێڕاوه، گرینگه ئه‌وه ڕوون بكه‌مه‌وه كه
نووسه‌رانێكی زۆری تورك به شێوه‌ی جیاواز له‌سه‌ر
كورد ده‌نووسن. زۆربه‌یان كوردی باشووری كوردستان
به "هاووڵاتیی باكووری ئێراق" یان به
"ئامۆزاكانی براكانی خۆمان" ناو ده‌به‌ن. یان
كوردی باكووری كوردستان به "هاووڵاتیی توركیا" و
به "برای تورك" ناو ده‌به‌ن. ئێستا خوێنه‌ر تێ
ده‌گات مه‌به‌ستیان له "ئامۆزاكانی براكانی
خۆمان" چییه واتا كوردی "ئێراق" ئامۆزای كوردی
"توركیان" كه برای توركن. هه‌روه‌ها به فه‌رمی
باس له "حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان" ناكه‌ن و
وشه‌ی وه‌ك "سه‌رۆك خێڵ" بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان، به‌رێز مه‌سعود بارزانی و كه‌سانی دیكه
به‌كار ده‌هێنن.
ڕۆژی ١٥/٦/٢٠٠٧ نووسه‌رێك به‌ناوی ئۆرهان كه‌مال
جه‌نگیز
Orhan Kemal Cengiz
وتارێكی سه‌رنجڕاكێشی له ڕۆژنامه‌ی "توركیش
دایه‌لی نیوز
Turkish Daily News"
دا بڵاو كرده‌وه. من پێم باش بوو ئه‌و وتاره
له‌به‌ر چوار هۆ وه‌ربگێڕمه سه‌ر كوردی.
یه‌كه‌مین ئه‌وه‌یه كه وتاره‌كه به
پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌وه‌كانی دیكه که باسم
کرد، دوور له شكاندنی كه‌سایه‌تی و به تیرۆریست
ناوبردنی كورده، دووهه‌م په‌نا ناباته به‌ر ئه‌و
زاراوه ده‌سکردانه‌ی سه‌رێ، سێهه‌م ئازایه‌تی و
ڕه‌چه‌شكێنیه‌كی تێدایه، كه به پێی ئه‌زموونی
من له خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی نووسه‌رانی توركدا بێ
وێنه‌یه و چوارهه‌م پێشنیاری ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی
سیاسییش ده‌كات.
من پێموایه ئۆرهان ده‌توانێت له ئایینده‌دا
هه‌نگاوی باشتر بنێت و پاشان ئیمایله‌كه‌یشی
ده‌نووسم بۆ ئه‌وانه‌ی كه پێیان خۆش بێت بۆچوونی
خۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی بنووسن.
شایه‌ت ئه‌م وتاره نووسراوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی
بێت و دووباره نه‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واش
بوو من پێموایه قازانجی خۆی هه‌ر گه‌یاندووه.
قه‌یرانه بناخه‌ییه‌كانی له‌شكری توركیا
كۆماری توركیا له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌وه
دامه‌زرێندرا. مسته‌فا كه‌مال [ئه‌تاتورك] پێش
هه‌ر شتێك سه‌ربازێكی پله یه‌ك بوو وه‌ك له‌وه‌ی
هه‌ر شتێكی دیكه بێت. سوپای تورك هه‌میشه خۆی
به هێزێكی شۆڕشگێڕ، مۆدێرن و پێشكه‌وتووخوازی
ئه‌م وڵاته بینیووه. ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك
دروسته. به‌ڵام به هه‌ر حاڵ، ئه‌مڕۆ سوپای تورك
به قه‌یرانی بناخه‌ییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌تاتورك
هه‌میشه ڕووی له خۆرئاوا و به‌هاكانی خۆرئاوا
ده‌كرد وه‌كوو ئاراسته‌یه‌ك كه پێی وابوو جێی
خۆیه‌تی توركیا ڕووی تێ بكات. به‌ڵام، به هه‌ر
حاڵ، خۆرئاوای ئه‌مڕۆ، واتا یه‌كێتی ئورووپا به
مانای كۆتاییه‌ك دێت بۆ ئه‌و هێزه فره گه‌وره و
فره ئیمتیازداره كه سوپای تورك له مێژه له‌م
وڵاته‌دا خۆشیی لێچێژتووه.
ئێمه ئه‌مڕۆ دۆخی ته‌واو جودامان له چوارده‌وری
توركیادا بۆ ساز بووه وه‌كوو له‌وه‌ی كه هه‌ر
ده ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌بوو. جه‌نگی سارد وا
ده‌مێكه تێپه‌ڕ بووه و ئه‌مه‌ریكا وازی له
پشتگیریكردنی ڕژێمگه‌لی دیكتاتۆری خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ند هێناوه و پێی وایه ئه‌مانه بوون به
خۆراك بۆ تیرۆریزم. توركیا هێشتا شه‌ریكێكی
به‌نرخه بۆ خۆرئاوا، هه‌ڵبه‌ت ئیتر دوا سه‌نگه‌ری
دژ به هه‌ڕه‌شه‌ی سۆڤیه‌ت نییه، به‌ڵام وه‌كوو
ده‌وڵه‌تێكی سیكولاری مۆدێرن هه‌یه كه ده‌توانێت
هاوكارێكی گرینگ بێت له ناوچه‌كه‌دا.
ده‌وڵه‌تێكی كوردیی له باكووری ئێراق له‌م كاته‌ی
ئێستادا بووه به مایه‌ی گرژیی له نێوان توركیا
و ئه‌مه‌ریكادا و واش پێده‌چێت كه به‌و شێوه‌یه
بمێنێته‌وه. له‌شكری تورك تێگه‌یشتنێكی توند و
ڕه‌قی له ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی
هه‌یه.: "ده‌وڵه‌تێكی كوردیی، هه‌ر كاتێك و له
هه‌ر شوێنێك دابمه‌زرێت وا پێده‌چێت كه
مه‌ترسیه‌ك بێت دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌ره
بنچینه‌ییه‌كانی توركیا و له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت
ڕێگا نه‌درێت". ئه‌مه بێگومان هه‌ر به ته‌نها
تاكه مه‌ترسیه‌ك نییه كه سوپا لێی ئاگاداره.
زۆربه‌ی مه‌ترسیه‌كان له ناوه‌وه دێن، كه
ئه‌وانیش له‌لایه‌كه‌وه ئیسلامیسته‌كانن و
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كورده‌كانن كه ڕێگا ناده‌ن
بتوێندرێنه‌وه!
ئایینده‌بینیی ئه‌و نوخبه‌یه‌ی (ئیلیته‌ی) كه
كۆماری توركیای دامه‌زراند ئه‌وه بوو كه
كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ چیین و هۆمۆژن
Homogeneous
(یه‌كڕه‌نگ) دروست ببێت كه موسڵمان بێت، به‌ڵام
زۆریش نا. شێوه‌ڕووخسارێكی ئه‌و هاووڵاتیه
ئایدیاله له ناو مێشكی ئه‌و نه‌خبه توركه‌دا
هه‌یه و من پێم خۆشه نیشانتان بده‌م كه چۆنه:
توركێكی موسڵمانی سوننه‌ی سپی‌پێست كه ته‌نها له
هه‌ینیاندا نوێژ بكات و كاتێكیش كه ڕۆژوو نه‌گرێت
ڕاكی بخواته‌وه (بێگومان، نابێت زۆریش
بخواته‌وه!) هه‌ر شتێك له‌م موسڵمانه سوننه
سپیپێسته ده‌ربچێت هه‌میشه وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك
له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگا یه‌كڕه‌نگییه ده‌بینرێت
كه كۆماری توركیا هه‌وڵیداوه پێی بگات. ئه‌مه
كورده‌كان ده‌گرێته‌وه (كاتێك كه ده‌یانه‌وێت
ناسنامه‌ی كوردیان بهێڵنه‌وه)، موسڵمانه‌كان
ده‌گرێته‌وه (كه زیاتر باوه‌ڕدار بن وه‌ك
له‌وه‌ی ئه‌و نوخبه‌یه ده‌خوازێت)، عه‌له‌ویه‌كان
و ناموسڵمانه‌كانی ئه‌م وڵاته هاووڵاتیی ئایدیالی
(نموونه‌یی) نیین چونكه ناكه‌ونه ئه‌و
چوارچێه‌وه‌یه‌وه [كه نوخبه‌كه هه‌یانه].
گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌م پرۆژه‌یه، كه
به‌سه‌ر باڵای ئه‌و ناسنامه جیاوازانه‌دا
ده‌ڕووانێت كه هاووڵاتیانی توركیا هه‌یانه و كه
هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كۆمه‌ڵگایه‌كی وا
یه‌كڕه‌نگیی دابمه‌زرێنێت، نه‌یتووانیووه سه‌ر
بكه‌وێت، و ئه‌وجا نوخبه‌كانی تورك (سوپاش و
بیروكراته‌كانیش) هیچ جۆره خوازیارییه‌كیان نیشان
نه‌داوه كه تێگه‌یشتن و چه‌مككردنه‌كانی خۆیان
بگۆڕن كه سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگای توركیا
هه‌یانه وا كه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه نوێیانه‌دا
بێنه‌وه. نوخبهگهلی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری
توركیا پێویستیان به‌وه بوو كه ناسنامه‌یه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه
ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی
Nation State
دابمه‌زرێنن و به‌و شێوه‌یه‌ش نوخبهگهلی ئێستا
هه‌ر ئه‌مڕۆش وا بڕوا ده‌كه‌ن كه "نه‌ته‌وه‌كه"
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان كار بكات و
كاربداته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێگه‌یشتن و
چاوه‌ڕووانیانه‌ی ئه‌ماندا كه بۆ كۆمه‌ڵگا، بۆ
سیاسه‌ت و بۆ ئایین هه‌یانه بێته‌وه، به‌ڵام
نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه!
ئێمه لێره‌دا دووچاری گرفتێكی گه‌وره بووین.
ئه‌م پرۆژه‌یه ئیدی كۆمه‌ڵگای توركیی یه‌ك ناخات.
له جیاتی یه‌كخستن دابه‌شبوونه‌كان زیاتریش قووڵ
ده‌كاته‌وه، و به به‌رده‌وامیی ده‌بێته مایه‌ی
زیاتر گرژبوون – له نێوان سیكولاریسته‌كان و
موسڵمانه‌كان له لایه‌ك و له نێوان كورده‌كان و
توركه‌كاندا له لایه‌كی دیكه‌وه.
ئه‌و دوو ڕاگه‌یاندنه ئه‌له‌كترۆنیكیه‌ی ئه‌م
دوواییه‌ی سوپای تورك، كه له ٢٧ ـ ـی مانگی چوار
و له ٨ ـ ـی مانگی شه‌شدا گه‌یه‌ندرا،
هه‌ردووكیان ده‌ستتێوه‌ردانێكی ڕوون و قابیلی
ناپه‌سه‌ندن له پرۆسه‌ی دیموكراتی توركیادا،
چونكه پۆتێنسیالی (شیاوكاریی) ئه‌وه‌ن كه ئاگری
گرژی و ناكۆكیه‌كان بده‌ن له ناو لایه‌نی جودای
كۆمه‌ڵگای توركیادا. یه‌كه‌م ڕاگه‌یاندنه‌كه
ده‌ڵێت كه "هه‌ر كه‌سێك كه ده‌رینه‌بڕێت چه‌ند
خۆشحاڵیی ئه‌وه‌یه كه توركه، دوژمنه". له
ڕاگه‌یاندنی دووهه‌مدا خه‌ڵكانێك كه ڕه‌خنه له
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه [ی تورك] ده‌گرن و كه
"به‌های مرۆڤایه‌تیی به‌نرخ بۆ ئاشتیی، ئازادیی و
دیموكراتیی وه‌ك ده‌مامكێك بۆ ڕێكخراوگه‌لی
تیرۆریستیی به‌كار ده‌به‌ن" كران به هه‌ده‌ف.
بێله‌وه‌ش بانگ له "نه‌ته‌وه‌ی تورك" كرا كه
"كاردانه‌وه‌ی خۆیان نیشان بده‌ن". ئه‌مانه تا
بڵێیت ڕاگه‌یاندنی خه‌ته‌رناكن. هیچ
شیاوكاریه‌كیان بۆ یه‌كخستنی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی
تێدا نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه،
جووكده‌رانه‌یه.
توركیا و سوپاكه‌ی له دووڕیاندان. ئه‌م وڵاته
یان ئه‌وه‌تا به ئاراسته‌ی گه‌یشتن به ئامانجی
باشترین دیموكراتیی ده‌جمێت، كه پێموایه
ده‌بێته مایه‌ی بوون به هێزێكی گه‌وره‌ی
جیهانیی، یان ئه‌وه‌تا كه هه‌ر ده‌بێت وه‌كوو
ڕژێمێكی خۆفه‌رزكار به‌رخورد بكات. بێگومان،
هه‌میشه بیانوومان بۆ دیموكراتیه
خه‌وشداره‌كه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت: "دوژمن"،
"دۆخگه‌لی هه‌ر زۆر تایبه‌ت و دانسقهSui
generis
"، "تیرۆر" (ئه‌گه‌رچی ته‌نها چاره‌سه‌ریش هه‌ر
دیموكراتیه)، "ترسناكیی شه‌ریعه" و شتی له‌و
بابه‌ته.
ده‌ست له ده‌سته‌ڵات به‌ردان هه‌ر زۆر
زه‌حمه‌ته. به دڵخوازیی وازهێنان له ده‌سته‌ڵات
له‌وه‌ش زه‌حمه‌تتره. هه‌رچۆنێك بێت سوپای تورك
دوو ئه‌ڵته‌رناتیڤی له‌به‌رده‌ستدایه. یا
ئه‌وه‌تا نوخبه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری وڵاتێكی جیهانی
سێ ده‌بن یاخود خزمه‌تكاری نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بن
كه ڕۆڵی به‌رچاوی له سیاسه‌تی جیهانییدا هه‌بێت.
ئێستا له ده‌ست سوپا خۆیدایه كه كام له‌م دوو
ئه‌ڵته‌رناتیڤه بۆ ئایینده‌ی ئه‌م وڵاته
هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌ڵته‌رناتیڤی سێهه‌ممان نییه!
ئه‌مه ئیمایلی ئۆرهانه:
orhan.kemal@tdn.com.tr
[1]
بڕوانه
Turkish Daily News
Hpp://www.turkishdailynews.com.tr/article.php?cnewsid=75728
ئه‌وه گرینگه ڕوون بكه‌مه‌وه كه وشه‌ی "
Turkish"
وشه‌یه‌كه كه توركه‌كان قازانجی سیاسیی زۆر لێ
ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی خودی وڵاته‌كه‌یان ناوی
"توركیا" ـ یه، ئه‌وا وشه‌ی توركیی "
Turkish"
به دوو مانا دێت. له یه‌كه‌میاندا ئاوه‌ڵناوه و
به مانای شتێك دێت كه ئی تورك بێت، وه‌ك خه‌ڵك و
كو‌لتور و خاك و هتد. له مانای دووهه‌میاندا ناوه
و به مانای زمانی تورك "توركیی" دێت.
[2]
ئه‌م
وشه‌یهSui
generis
وشه‌یه‌كی
لاتینیه و به مانای "له‌خۆدا دانسقه" دێت،
واته شتێك چه‌مكێك كه هێنده تایبه‌ت به
خۆیه‌تی كه ناكردرێت بخرێته جوارچێوه‌یه‌كی
گه‌وره‌تره‌وه له پێكهاته‌ی دیكه. نووسه‌ر
مه‌به‌ستی له‌و دۆخانه‌یه كه نوخبه‌كانی
ده‌سته‌ڵاتی تورك دروستی كردوون كه له
چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك بیانوودا له خۆیاندا
دانسقه‌ن و به كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ن مامه‌ڵه‌ی
جیددی سیاسیان له ته‌كدا بكرێت.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|