|
|

ڕێبوار ڕه‌شید |
ڕێبوار ڕه‌شید
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتیی كوردستانیی
له ڕێككه‌وتی ٢٠/١١/٢٠٠٦ ته‌نزێكم له ژێر ناوی
"حیزبی ته‌ره‌قی عه‌داله‌ت و ئیشته‌راكی
ئه‌قره‌با" بڵاوكرده‌وه.
پاش ماوه‌یه‌ك له ڕێككه‌وتی ١٤/١٢/٢٠٠٦ ده‌فته‌ری
سیاسی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان" نامه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌یی نهێنی
تایبه‌تیان بۆ ئه‌ندامانی خۆیان ناردووه و تیایدا
ڕێنمایی ئه‌ندامان ده‌كه‌ن كه به چ شێوه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ مندا به‌رخورد بكه‌ن.
نێزیكه‌ی مانگێك به‌سه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌دا كه له
ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌دا بڵاویان كردبووه‌وه تێپه‌ڕی
بوو كه من ئه‌و نامه‌یه‌ی ئه‌وانم به پۆست به
ده‌ست گه‌یشت. ئه‌وه بوو له ٢٠/١/٢٠٠٧
وه‌ڵامنامه‌یه‌كم نووسی و بۆم ناردن و هه‌روه‌ك
خوێنه‌ر ده‌یبینێت داوای وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی
دروستم لێكردوون و ئه‌وه‌ش كه بیگه‌یه‌نن به
ده‌ست ئه‌ندامانیان چونكه من ئیمایلی ئه‌وان شك
نابه‌م.
به پێچه‌وانه‌وه، هێنده‌ی من هه‌واڵم
پێگه‌یشتووه‌ته‌وه ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه
هه‌وڵێكی زۆری داوه كه هێنده‌ی ده‌كرێت ده‌ست
كه‌متر له ئه‌ندامانیان بكه‌وێت. هه‌ڵبه‌ت
ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه
سه‌ردانیان كردووم یان به ته‌له‌فۆن بێزاریی
خۆیان له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه و ئه‌و
به‌رخورده‌ی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه ده‌ربڕیوه
و ده‌یبه‌ستنه‌وه به گێره‌وكێشه‌یه‌كه‌وه كه
هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌وڵ بۆ ساخكردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵه هه‌بووه، به‌ڵام كه پێیان وایه ئیتر
له شاردنه‌وه و په‌نهان كردن نایه‌ت.
ئاگادارم كه له سایتی "دیمانه" و "ئاشتی" دا
ئه‌و نامه‌یه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه
بڵاوبووه‌ته‌وه. كارێكی باش نییه كه ئه‌م باسه
له ده‌ستی دوو و ده‌ستی سێوه به ڕای گشتیی
بگات. من له‌سه‌ر قسه‌ی هاوڕێگه‌لێكی زۆری ناو
كۆمه‌ڵه ڕاوه‌ستابووم چونكه ئه‌وان به شێوه‌ی
جیاواز به‌ڵینیان دا كه وه‌ڵام له ناو خۆیاندا
بده‌نه‌وه و به‌رانبه‌ر ئه‌و بیره فره
ترسناكه‌ی ناو كۆمه‌ڵه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، به‌ڵام
دیاره تا ئێستا له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت
نه‌یانكردووه. ناشزانم ده‌یكه‌ن یان نا و كه
كاتێكیش بیكه‌ن له‌سه‌ر چ ئاستێك ده‌یكه‌ن.
له‌به‌رئه‌وه من وا هه‌م نامه نهێنیه‌كه‌ی
ده‌فته‌ری سیاسی و هه‌م وه‌ڵامه‌كه‌ی خۆم لێره‌دا
ده‌خه‌مه به‌رده‌ستی ڕای گشتیی و هه‌م ئه‌و
وه‌ڵامانه‌ش له‌مه‌وبه‌دوا بڵاو ده‌كه‌مه‌وه كه
به پێویستیان ده‌زانم.
هه‌ر لێره‌وه به هاوڕێیانی بێده‌نگی ناو
كۆمه‌ڵه ده‌ڵێم كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ
مێژوو گرینگه و كه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌و
ڕه‌وته‌ی ناو كۆمه‌ڵه، كه بۆ نموونه له
ده‌فته‌ری سیاسی‌دا خولاسه بووه‌ته‌وه و كه
ڕه‌گی فاشیزم و كۆنه‌په‌رستیی و فه‌رهه‌نگی
ئێرانچیه‌تی به ڕوونیی پێوه‌دیاره، تا سه‌ر
بردنی ئه‌و به‌ڵێنی خۆساخكردنه‌وه و
خۆڕزگاركردنه‌یه له بیری خزمگه‌ریی و پێوه‌ندی
عه‌شایه‌ری و لایه‌نی دزێوی دیكه كه ده‌با له
مێژه بكرایه.
ڕێبوار ڕه‌شید
٣٠/٣/٢٠٠٧
ئه‌مه ده‌قی نامه‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی
كۆمه‌ڵه‌یه:
له: ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه
بۆ: به‌رپرسی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، هاوڕێ جه‌عفه‌ری ئیلخانیزاده
ڕوونووس بۆ: هاوڕێیانی كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی
بابه‌ت: هه‌ڵوێستی نه‌یارانه‌ی كاك ڕێبوار ڕه‌شید
ڕێكه‌وت: 14ی دێسامبری 2006
دوای سڵاوێكی گه‌رم و شۆڕشگێڕانه، هه‌ر ئه‌و
جۆره‌ی بۆخۆتان ئاگادارن كاك ڕێبوار ڕه‌شید له‌م
دواییانه‌دا نووسراوه‌یه‌كی به "ته‌نز" له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵه نووسیوه كه تێیدا زۆر به ئاشكرا و به
شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین ئیهانه‌تی سیاسی و
ئه‌خلاقی به كۆمه‌ڵه و به هاوڕێیانی ڕه‌هبه‌ری
كۆمه‌ڵه كردووه.
ناوبراو تا ئێستا به دۆستی كۆمه‌ڵه ناسرابوو و له
هه‌ندێك بواردا به‌عزێك هاوكاری پێشكه‌ش كردبوو.
به‌ڵام ئه‌و نووسراوه پڕ له سووكایه‌تی و
ئیهانه‌ته‌ی ئه‌و، ئه‌ویش به‌بێ هیچ سه‌به‌بێك و
به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س دڵی ئه‌وی ئێشاندبێ یان له
گوڵ كاڵتری پێ وتبێ، هه‌ڵوێستێكی زۆر نه‌یارانه و
دوور له هه‌موو جوامێری و ئه‌خلاقێكی په‌سندی
كۆمه‌ڵگه‌یه. نووسرواه‌كه‌شی ڕه‌خنه‌ی سیاسی یا
نه‌زه‌ری نییه كه بڵێین سه‌رنجی خۆی باس كردووه
به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك جنێو و بوختان و سووكایه‌تییه كه
ته‌نانه‌ت هه‌موو ناحه‌زانی كۆمه‌ڵه‌ش ڕێگه به
خۆیان ناده‌ن قسه‌ی ئاوا بكه‌ن. كاك ڕێبوار ڕه‌شید
به‌م جۆره به ویستی خۆی و به هه‌ڵوێستی خۆی، خۆی
له ڕیزی دۆستان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه بردۆته‌ده‌ر.
هه‌ربۆیه و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییانه،
وه‌كو ده‌فته‌ری سیاسی داوا ده‌كه‌ین ئێوه‌ش و
هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌ش
له‌مه‌وبه‌دواوه ئه‌و وه‌كو دۆستی كۆمه‌ڵه حیساب
نه‌كه‌ن، هیچ چه‌شنه هاوكارییه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن
و له ڕیزی میوانه تایبه‌ییه‌كانی مه‌راسیم و
كۆبوونه‌وه‌كانی خۆتان بانگهێشتنی مه‌كه‌ن و هتاد.
به سوپاسه‌وه
ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وه‌ڵامی منه به
نامه‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه كه له
٢٠/١/٢٠٠٧.
وه‌ڵام به نامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه
بۆ
ده‌فته‌ری سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی "كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان"
هه‌روه‌ها ڕوونووس بگه‌یه‌ندرێت به ئه‌ندامانی
"كۆمه‌ڵه" له هه‌ر شوێنێك كه هه‌ن
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ده‌فته‌ری سیاسی نامه‌كه‌ی خۆی
بۆ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه ناردووه و كه من وه‌كوو
تاكه‌كه‌سێك ناتوانم ده‌نگم به‌وان بگات.
له ڕێككه‌وتی ٢٠/١١/٢٠٠٦ ته‌نزێكم له ژێر ناوی
"حیزبی ته‌ره‌قی عه‌داله‌ت و ئیشته‌راكی
ئه‌قره‌با" بڵاوكرده‌وه. هه‌روه‌كوو خوێنه‌ر
ده‌یبینێت من ناوی هیچ تاكه‌كه‌س و ڕێكخراو و
حیزبێكم نه‌هێناوه. پاش ماوه‌یه‌ك له ڕێككه‌وتی
١٤/١٢/٢٠٠٦ ده‌فته‌ری سیاسی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان" نامه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌یی
نهێنی تایبه‌تیان بۆ ئه‌ندامانی خۆیان ناردووه و
ڕێنمایی ئه‌ندامان ده‌كه‌ن كه به چ شێوه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ مندا به‌رخورد بكه‌ن. له‌وێدا، بێ هیچ
به‌ڵگه و سه‌لماندنێك و به گۆتره، بێ ئه‌وه‌ی
خۆم ئاماده‌بم یان ئاگادار كرابێتمه‌وه و بێ
ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی به‌رگریی له خۆمم هه‌بێت به
"نه‌یاری" كۆمه‌ڵه و گه‌لێك شتی دیكه تاوانبار
كراوم.
به‌و شێوه‌یه، لانی كه‌م له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆیه،
بڕیارم دا وه‌ڵام به‌و هه‌ڕه‌شه‌نامه‌یه‌ی
ده‌فته‌ری سیاسی بده‌مه‌وه:
١. ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه زۆرن كه من ناناسن، نازانن
من كێم و ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و ته‌نزه‌یشیان
نه‌خوێندبێته‌وه
٢. له نامه‌كه‌دا قسه زۆر كراوه كه ده‌بێت
ڕوون بكرێته‌وه، نامه‌كه نهێنی و تایبه‌تیه بۆ
ئه‌ندامان و به زمانێكی تایبه‌ت نووسراوه كه
به‌مانای هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر توند دێت. هه‌روه‌ها
كۆمه‌ڵه وه‌ك ڕێكخراوێكی سیاسی په‌روه‌نده‌یه‌كی
"نه‌یاریی" بۆ من دروست كردووه و ئه‌و
هه‌ڕه‌شه‌نامه‌یه تا هه‌تایه له تۆماری
كۆمه‌ڵه‌دا ده‌مێنێته‌وه
كاتێك ئه‌و نامه‌یه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی "كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان" گه‌یشته
ده‌ستم و خوێندمه‌وه نه‌مده‌مویست بڕوا بكه‌م.
قسه‌كردن له‌سه‌ر نامه‌یه‌كی نهێنی كه ئه‌و په‌ڕی
بێمه‌سئولیه‌تی تێدا ده‌بینرێت، كه له
په‌له‌یه‌كی په‌له‌قاژه‌دا نووسراوه، كه به
قه‌ده‌ر زه‌ره‌یه‌ك تۆله‌رانسی سیاسیی تێدا نییه،
كه بێ هیچ جۆره به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بناخه‌ی
ته‌سه‌وراتێكی شه‌خسیی نووسراوه، كه به
مۆركردنی من به "نه‌یار" و فه‌رماندان به
ئه‌ندامان كه دژ به من بن پێشتریه‌تیه‌كی
دراوه‌تێ كه پێش له دژایه‌تیكردنی جمهوری
ئیسلامیی ئێران دێت، باسێكی دوورودرێژ هه‌ڵ
ده‌گرێت.
له زانستی سیاسه‌تدا شتێك هه‌یه پێی ده‌گوترێت "Blame
the victim policy"،
واته "سیاسه‌تی تاوانباركردنی قوربانیی".
سیاسه‌تی تاوانباركردنی قوربانیی به‌و مانایه دێت
كه ده‌سته‌ڵاتێك بۆ نموونه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆی
سیاسیی گه‌ڕ و شه‌ڕ به كه‌سێك یان كه‌سانێك
ده‌فرۆشێت و ئه‌وجا كۆمه‌ڵه هۆیه‌كی دیكه كه
هیچ پێوه‌ندی به باسه‌كه‌وه نییه ده‌كه‌ن به
بیانوو و به‌و شێوه‌یه خۆیان ده‌كه‌ن به قوربانی
و "قوربانیه ئه‌سڵه‌كه‌ش" به تاوانبار.
ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه
كردوویه‌تی.
ئه‌م كاره بێگومان مه‌به‌ستی سیاسی تایبه‌تی له
پشته‌وه‌یه.
ئه‌وه چییه وا له ڕێكخراوێكی ماركسیست
لێنێنیستی ده‌كات كه خۆی به پێشڕه‌و داده‌نێت و
كه سه‌ره‌تای نامه‌كه‌ی به سڵاوێكی
"شۆڕشگێڕانه" ده‌ست پێ ده‌كات، به هاوار و
فه‌غانێكی "ناشۆڕشگێڕانه‌وه" سه‌رتاسه‌ری ته‌نزێك
بخاته سه‌ر خۆی و ئه‌وجا فه‌رمانی ڕه‌سمیش به
ئه‌ندامانی خۆی بدات؟
كاتێك ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی له‌سه‌ر بناخه‌ی پرنسیپی
دیموكراسیی، ئاوه‌ڵه‌یی، شه‌فافیه‌ت و ڕێزدانان
له بڕیاری تاكه‌كه‌س و ئۆرگانی جودا
دانه‌مه‌زرابێت، بۆ نموونه له‌گه‌ڵ لووتبه‌رزیی،
نه‌خۆشی خۆده‌رخستنی منداڵانه، دوگم، نه‌توانستی
تیئۆریی، ته‌مه‌ڵی و هه‌ڵنه‌سوڕاوی و مڵه‌ییش
تێكه‌ڵ بكرێت، جۆرێك له ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی
په‌یدا ده‌بێت كه به قه‌ده‌ر نه‌زانین و
بێسه‌وادیی خۆی دژ به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیه.
تۆتالیتارێك دروست ده‌بێت كه بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی
دوو سیغار و دوو قڕان بێت خۆی لێ ده‌بێته
ده‌سته‌ڵاتێكی ڕه‌ها و پێی وایه نه هه‌ر مافی
لێكدانه‌وه، به‌ڵكو پاش خودا، خاوه‌نی هه‌موو
ده‌سته‌ڵاتێكه.
ئه‌م جۆره ئه‌خلاقه سیاسییه نه هه‌ر فه‌زای
دیموكراسیی، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت به بیستنی وشه‌ی
دیموكراسی و شه‌فافیه‌ت، تووشی تووڕه‌ییه‌كی
نامرۆڤیانه ده‌بێت و پێی وایه هه‌موو جۆره
باسێك له بچووكترین ڕیفۆرم ته‌وته‌ئه‌یه دژ به
ئه‌و.
ئه‌م جۆره ده‌سته‌ڵاته تا ده‌سته‌ڵاتی فیعلیان
زێده‌تر بێت هه‌ڕه‌شه‌كانیان كۆنه‌په‌رستتر،
توندتر و دڕندانه‌تر ده‌بێت. له‌سه‌ره‌تادا خواستی
یه‌كه‌می ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه "خۆسه‌نسۆركردن"
به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا بسه‌پێنن كه خوازیاری
شكاندنی به‌ند و دیواری ترس و ته‌عاروفی درۆزنه‌ن.
به پله‌ی دووهه‌م هێنده‌ی پێیان ده‌كرێت به
ئاشكرا هه‌موو ده‌نگێكی ئۆپۆزیسیۆن، جا با چه‌ند
كزیش بێت، سه‌نسۆر بكه‌ن.
سه‌رنج بده‌ن كاتێك نامه‌كه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی
ده‌ڵێت "له گوڵ كاڵترمان پێ نه‌گوتووه" چه‌ند
قسه‌یه‌كی نامۆدێرنه. ئه‌مه قسه‌یه‌كه ته‌نها
له گوند و له مزگه‌وتدا ده‌كرێت. سه‌د ساڵ مرۆڤ
له شاردا بژی دووجار قسه‌ی وا نابیستێت.
ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه زۆر هه‌ڵه له
ده‌سته‌ڵات تێگه‌یشتووه و پێی وایه كاری
كۆمه‌ڵه ئه‌وه‌یه كه قسه‌ی خۆی، جا چه‌ندیش
هه‌ڵه بێت، به زه‌بروزه‌نگ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا
بسه‌پێنێت.
ئه‌م تێگه‌یشتنه له ده‌سته‌ڵات باسێكی تایبه‌تی
شایسته به خۆی پێویسته كه من لێره‌دا درێژه‌ی
پێ ناده‌م.
ده‌فته‌ری سیاسی له باشترین حاڵه‌تدا مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵه هیچی خراپ ناڵێت و
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش نییه كه كه‌س ڕه‌خنه بگرێت
یان هه‌ر شتێك بڵێت كه ئه‌وان به خراپ لێكی
بده‌نه‌وه (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نزێكی وه‌ك ئه‌وی
منیش بێت). ئه‌م تێگه‌یشتنه نامۆدێرنه له
ده‌سته‌ڵات كه پێی وایه كار ده‌بێت به ده‌ستیاو
بكرێت، به گوێی مرۆڤی خۆرهه‌ڵاتی ئاشنایه.
هه‌موومان بیستوومانه كه ده‌گوترێت "من قاپێك
گه‌نمت ده‌ده‌مێ و تۆش قاپێك دۆشاو بده به من،
"من كچه‌كه‌ی خۆمت ده‌ده‌مێ و تۆش ئه‌وی خۆت بده
به من"، "من خراپی تۆ باس ناكه‌م و تۆش حه‌قی
خراپیی منت نه‌بێت".
كاتێك كه ده‌فه‌تری سیاسی وا ده‌ڵێت له
ته‌ئكیده‌كه‌یدا دیاره كه سه‌ری سوڕماوه كه
چۆن ئه‌مان "له گوڵ كاڵتریان نه‌گوتووه" به‌ڵام
كه به‌رانبه‌ره‌كه‌یان (كه لێره‌دا منم) له گوڵ
كاڵتر به‌مان ده‌ڵێت.
به‌لامه‌وه سه‌یره و ڕاستیه‌كه‌ی له حیره‌تدا
حه‌په‌ساوم كه چۆم ده‌فته‌ری سیاسی حیزبێك كه
هه‌رچی پاشگری "شۆڕشگێڕ" و "پێشڕه‌و" و "ڕادیكال"
و "عه‌داله‌تی ئیجتیماعی" به خۆیه‌وه
نووساندووه ئاوا بیر ده‌كاته‌وه.
خوێنه‌ر ڕێگام بدات كه سه‌رسوڕماویی خۆم له‌و
كاره و له ئاستی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی
ده‌فته‌ری سیاسی دووپات بكه‌مه‌وه.
ئایا ئه‌ندامانی ڕیكخراوێكی ماركسیست لێنێنیستی
كه خۆی به پێشڕه‌و داده‌نێت پێویستیان به‌وه‌یه
كه ده‌فته‌ری سیاسی بۆ هه‌موو باسێك، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر ته‌نزێكیش بێت و به پێی ته‌سه‌وری خۆیان
له‌سه‌ر ئه‌وان نووسرابێت، ئه‌مریان به‌سه‌ردا
بكات كه ده‌بێت ئه‌وه و ئه‌وه بكه‌ن؟ ئایا
چاوه‌ڕوانیی له ئه‌ندامانی حیزبێكی وا ئه‌وه
نییه كه ئه‌و كه‌سانه خۆیان به حوكمی زیره‌كیی
و تێگه‌یشتن و عیلم و مه‌عریفه‌تیان ئه‌و بڕیاره
بده‌ن؟ دیاره ئه‌م سووكایه‌تی كردنه به
ئه‌ندامان له ئه‌خلاقیكی سیاسیی تایبه‌تیه‌وه
سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگرتووه.
ده‌فته‌ری سیاسی جێگای بۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤی زۆر
نه‌هێشتووه‌ته‌وه ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌موومان
ده‌یبینین و ده‌یزانین و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه
حه‌تمه‌ن ده‌بێت ئه‌مان ئه‌و فه‌رمانه بده‌ن.
ئه‌ندامانی ئاسایی توانای ته‌شخیسیی له‌و جۆره‌یان
نییه. كاری ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه
و كاری ئه‌ندامانیش ته‌نها جێبه‌جێ كردنه.
ده‌فته‌ری سیاسی نووسیوویه "هیچ چه‌شنه
هاوكارییه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن و له ڕیزی میوانه
تایبه‌تیه‌كانی مه‌راسیم و كۆبوونه‌وه‌كانی خۆتان
بانگهێشتنی مه‌كه‌ن و هتاد".
وه‌ڵامی من ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵه هیچ
هاوكارییه‌كی منی بۆ هیچ شتێك نه‌كردووه و ده‌نا
با فه‌رموون باسی بكه‌ن. به‌ڵام گه‌ر قسه له‌سه‌ر
ئه‌وه بێت كه من وه‌كوو "میوانانی تایبه‌تی"
داوه‌ت نه‌كرێم، ئه‌وه ده‌ڵێم كه كۆمه‌ڵه جگه
له ساڵی یه‌ك جار سازدانی ئاهه‌نگی
ساڵپڕكردنه‌وه‌ی خۆی، هیچ مه‌راسیمێكی دیكه‌ی
نه‌بووه تا من وه‌كوو میوانی تایبه‌ت داوه‌ت
بكات. هێنده‌ی ئاگاداریش بم كۆمه‌ڵه هیچ
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه و سیمینار و كۆڕێكی
نه‌گێڕاوه تا من بانگهێشت بكات.
هاوكات چه‌ند هاوڕێیه‌كی به‌ڕێزی كۆمه‌ڵه لانی
كه‌م به هه‌موویان ده‌یان جار پێیان گوتووم كه
له چالاكیی و له‌سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕۆژهه‌ڵات
به‌شدار بم، به‌ڵام وه‌ڵامم داونه‌ته‌وه كه من
له‌به‌ر هۆی تایبه‌تی ئه‌و كاره ناكه‌م و كه
ئه‌وان با هه‌وڵ بده‌ن دڵسۆزانی خۆرهه‌ڵاتی
كوردستان له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كه‌یان نێزیك و
كۆبكه‌نه‌وه.
ده‌فته‌ری سیاسی نووسیوویه‌تی "ناوبراو تا ئێستا
به دۆستی كۆمه‌ڵه ناسراو بوو". من نازانم
پێوه‌ری ده‌فته‌ری سیاسی بۆ "دۆست" چییه وا به
نووسینی ته‌نزێك ده‌خرێمه ناو خانه‌ی
"نه‌یاره‌وه". به‌ڵام من خۆم به دۆستی ئه‌وانه
ده‌زانم كه ئازادیخوازن، كه خاوه‌ن تۆله‌رانسن،
كه له‌خۆبردوون، كه ئارام و هه‌ڵسووڕاون و كه
خاوه‌نی مێشك و بڕیاری خۆیانن، كه ڕێز له كاتی
خۆیدا ده‌گرن و ناشهێڵن كه‌س كه‌ڵكی ئاوه‌ژوو له
دڵپاكیی و دڵسۆزیان وه‌ربگرێت.
پێویستیش ناكات "هاوڕێ" بم تا بۆم هه‌بێت قسه‌ی
خۆم بكه‌م و له‌سه‌ر سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه یان هه‌ر
حیزبێكی دیكه ڕا و بۆچوونی خۆم بڵێم.
ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه وا له ده‌سته‌ڵات
گه‌یشتووه كه پێی وایه خه‌ڵك ده‌بێت
مۆڵه‌تنامه‌ی نووسین له‌مان وه‌ربگرێت تا بۆی
هه‌بێت بنووسێت. هه‌روه‌ها پێی وایه كه ده‌بێت
دروست ئه‌و شتانه بنووسرێت كه ئه‌مان ڕێگای
ده‌ده‌ن بنووسرێت. ڕوون و ئاشكرا به
نامه‌كه‌یانه‌وه دیاره كه ده‌فته‌ری سیاسی
كۆمه‌ڵه لیستێكی نووسراوه‌ی بۆ ئه‌وه هه‌یه كه
كێ بۆی هه‌یه بنووسێت، چی بنووسێت و چۆنی
بنووسێت.
من ئه‌مه به سووكایه‌تیكردنێكی بێمانه‌ند
داده‌نێم به‌رانبه‌ر به پێڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه
كه تیایدا به زۆره‌وه باس له ئازادی ده‌ربڕین
و مافی مرۆڤ و چی و چی ده‌كات. دیاره ده‌فته‌ری
سیاسی كه به ڕه‌ها مافی بیركردنه‌وه و
فه‌رماندانی به خۆی به‌خشیووه، ئه‌و مافه‌ش به
خۆی به ڕه‌وا ده‌بینێت كه به ئاره‌زووی خۆی
پێڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه پێشێل بكات.
ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه چونكه هه‌روه‌ها له
یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و مه‌سه‌له‌ی نووسین و
ڕاگه‌یاندن بێئاگایه نازانێت كه هه‌موو سكرتێر و
ئه‌ندامی خاوه‌ن مه‌سئولیه‌تی ڕێكخراوێك به پێی
یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به كه‌سایه‌تی ناو بواری
" گشتیی، موڵكی گشتیی" داده‌نرێن و له‌به‌رئه‌وه
نه‌ك هه‌ر ده‌توانرێت ته‌نزی بێ ناویان له‌سه‌ر
بنووسرێت، به‌ڵكو ده‌توانرێت باس له خانوو،
پاره، ئۆتۆمبیل، سامانی بگۆڕ و نه‌گۆڕ، دۆخی
ته‌ندروستیی (هێنده‌ی كه زۆر شه‌خسیی نه‌بێت)،
مه‌سه‌له‌ی كاری ڕه‌ش، ساخته‌ی نه‌دانی ماڵیات و
شتی دیكه‌یشیان بكرێت.
ئه‌وانه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كیان له ئه‌ده‌بی
جیهانیی خوێندبێته‌وه ده‌زانن كه ئه‌و باسه‌ی
ته‌نزه‌كه‌ی من لانی كه‌م له سه‌رده‌می
ڕۆشنگه‌رییه‌وه له ژێر باسدایه و به درێژایی
مێژووی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر
كراوه و سێسووچكه‌ی "شێخ/ قه‌شه"، "ئاغا/ ورده
فیودال"، "ئه‌شراف و خزمگه‌ریی" باسێكی ته‌واو
گشتییه.
من ئێستا ته‌واو له ناو ئه‌و پرۆسه‌ی
تێگه‌یشتنه‌دام كه بۆ ڕابه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه ئه‌و
ته‌نزه‌ی خستووه‌ته سه‌ر خۆی.
به‌و شێوه‌یه من ئه‌م به‌شه به پرسیارێكی زۆر
هاسان له ده‌فته‌ری سیاسی كۆتایی پێ ده‌هێنم،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر من له‌و ته‌نزه‌دا
گاڵته به بیری شێخایه‌تی، به بیری ئاغایه‌تی و
به خزمگه‌ریی ده‌كه‌م، ئایا ده‌فته‌ری سیاسی
كۆمه‌ڵه، دیفاع له كێ ده‌كات و بۆ ده‌یكات؟
سه‌ره‌ئه‌نجام:
بۆ هه‌موو ده‌نگێكی پێشه‌وتووخواز و ئازادیخواز،
به تایبه‌تی له ناو كۆمه‌ڵه دا.
خه‌باتی من بۆ پشتگیرییكردن له خه‌باتی
ئازادیخوازیی و پێشكه‌وتووخوازیی بناخه‌یه‌كی
پته‌و و مێژوویه‌كی دیار و ڕوونی هه‌یه. به‌ڵام
باوه‌جودی ئه‌وه‌ی من كێ بم و چیم كردووه،
پشتگیریی ئێوه له ده‌نگ و له وشه‌ی ئازاد
به‌ردی بناخه‌ی سه‌رفه‌رازیی و سه‌ربه‌رزیی مرۆڤه
له كوردستان. ئێوه كه به‌شێكن له ڕێكخراوێك
كه به زۆره‌وه بانگه‌شه‌ی سۆشیالیزم و دادوه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رابه‌ریی و شتی دیكه‌ی گه‌وره
ده‌كات، نابێت و ناكرێت بێده‌نگ بمێننه‌وه.
وه‌فاداریی كوێرانه له خوێنڕشتن و زیانی گیانی و
ماڵی زیاتر ئیمكانی نییه سه‌رئه‌نجامی دیكه‌ی
هه‌بێت. ئه‌وانه‌ش كه قازانج له هه‌ڵوێستێكی وا
ده‌كه‌ن له زۆربه‌ی زۆری حاڵه‌ته‌كاندا ژماره‌یان
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی "كۆمه‌ڵه"
یه، جا چه‌ند دانه‌یه‌ك كه‌متر یان زیاتر.
ئایا جێی خۆیه‌تی ده‌سته‌ڵاتێكی سیاسیی به‌و
شێوه‌یه به‌رخورد به نووسه‌ری ته‌نزێك بكات جا
هه‌ر كه‌سێك بێت، با كه‌سێكیش بێت كه هیچ جۆره
پشت و په‌نایه‌كی یاسایی و هاوخه‌باتیی و هاوسۆزیش
شك نه‌بات؟
ئه‌گه‌ر له ناو خۆرهه‌ڵاتی كوردستاندا ته‌نها و
ته‌نها تاكه یه‌ك كه‌سی تێدا بێت، جا ئه‌و كه‌سه
چه‌ند زه‌ره‌رلێكه‌وتوو و پاكیش بێت، به‌ڵام
كوێرانه وه‌فاداری ده‌فته‌ری سیاسی "كۆمه‌ڵه"
بێت، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی من بكوژێت یان زه‌ره‌ری
گه‌وره‌ی جودا له من، یان له هه‌ر كه‌سێكی
دیكه، بدات.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌نامه‌یه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی
سه‌ره‌تایه‌كه بۆ سه‌پاندنی كو‌لتورێك له
خۆسه‌نسۆركردن له ناو نووسه‌رانی كورددا،
سه‌ره‌تایه‌كه بۆ سه‌پاندنی سه‌نسۆر به ئاشكرا و
به ده‌م پێداخستن به‌و كه‌سانه‌ی كه پرسیاری
زه‌حمه‌ت ده‌كه‌ن و شتگه‌لێك ده‌خه‌نه ژێر پرسیار
كه گرینگن.
هه‌ر كه‌سێك بڕوای به ئازادیی تاكه‌كه‌س، به
مرۆڤ، به پێشكه‌وتن و هاوژیانبوونی مرۆڤ، به
ڕه‌خنه و خستنه‌ژێرپرسیار هه‌یه و ڕێز له خۆی
ده‌گرێت نابێت بێده‌نگ بمێنێته‌وه. بێده‌نگ
مانه‌وه به‌رانبه‌ر به ده‌فته‌ری سیاسی كه له
نامه‌كه‌یاندا ته‌واو دژی كه‌سێكن كه به
بچووكترین شێوه گاڵته‌ی به ده‌ره‌به‌گ، ئاغا و
شێخ و خزمچێتی و جۆری گه‌نده‌ڵی دیكه‌ی له‌و
شێوه‌یه كردووه، به واتای كوشتنی بیر و كوشتنی
فیزیكیی دێت.
هیوادارم ئه‌وانه‌ی له ناو كۆمه‌ڵه‌دا به‌و
شێوه‌یه بیر ناكه‌نه‌وه هه‌ڵوێستی خۆیان بنوێنن.
قسه‌ی وه‌ك "ئاخر كۆمه‌ڵه زه‌ره‌ر ده‌كات" و
"ده‌ی جا كێ به قسه‌ی فڵان و فلان ده‌كات" یان
"گیرۆده‌ی سه‌رئێشه‌ی دیكه‌ین" وه‌ڵامی دروست و
حیسابی به‌و نامه‌یه و به‌و ڕه‌فتاره نییه كه
سنووری ئه‌خلاقی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌زاندووه. ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌و چه‌شنه
چاولێپۆشین و پینه‌كردنه سه‌رپێییه له
ئایینده‌دا كۆمه‌ڵه به سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نێت،
هه‌ڵه‌ن.
هیچ كه‌سێك نابێت ڕێگا بدات قامچی و ده‌مانچه
بخرێته ده‌ستیه‌وه. هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه ئه‌ركی
سیاسی ته‌واو جیاوازیان له ئه‌ستۆدایه.
هه‌ر زه‌ره‌رلێكه‌وتووانی كۆمه‌ڵه‌ن كه پاشان
باجی ئه‌و هه‌ڵانه‌ش ده‌ده‌ن.
هه‌ڵبه‌ته به بو‌ونی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی ناو
كۆمه‌ڵه دڵشادم كه ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كه‌ن و
ڕوونیی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و نامه‌یه‌ی ده‌فته‌ری
سیاسی به كاری كۆمه‌ڵه نازانن، سه‌ردانی
ماڵه‌وه‌مان ده‌كه‌ن یان وه‌ڵامنامه‌یان ڕوو به
ناوه‌وه نووسیووه و پشتگیریی خۆیان له من
ده‌ربڕیوه. هیوادارم ژماره‌ی ئه‌و هاوڕێیانه له
زیادبووندا بێت و به ناوی ئاشكراش ئه‌و كارانه
بكه‌ن.
من بۆ ئه‌وانم ڕوون كردووه‌ته‌وه و وا ئێستاش بۆ
هه‌موو كۆمه‌ڵه ڕوون ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و
نامه‌یه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه به
هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسیی و ده‌ستتێوردانێكی نابه‌جێ و
بێ‌مانا ده‌بینم له كاری تاكه‌كه‌س و سه‌ربه‌خۆ و
به‌و شێوه‌یه‌ش به مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی داده‌نێم
له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤی ئازاد. له‌به‌رئه‌وه
داواكاریی من له ده‌فته‌ری سیاسی "كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان" ئه‌وه‌یه كه
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌كدا له ڕێككه‌وتی
ناردنی ئه‌م نامه‌یه‌وه، به نامه‌یه‌كی ڕوو به
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه، ئه‌و
نامه‌یه‌ی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌فته‌ری سیاسی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان" به نامه‌یه‌كی نوێ ئه‌م
نامه‌یه‌ی خۆیان نه‌گه‌ڕێننه دواوه، ئه‌وا من
له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا، ڕاسته‌وخۆ پاش
ته‌واوبوونی ئه‌م ده‌رفه‌ته، كاردانه‌وه‌یه‌كی
ڕه‌سمی دژ به‌و كاره‌ی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه
نیشان ده‌ده‌م كه ڕه‌هه‌ندی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌بێت و كه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، ڕێكخراوی
سیاسی كوردستانیی و جیهانیی، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ند،
ئورووپا و ئه‌و لایه‌نانه بێت كه پێوه‌ندیان به
مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕین، مافی ژنان و مافی
مرۆڤ و كاری سیاسیی و بواری دیكه‌وه هه‌یه.
به‌ڵام بۆ مێژوو و له‌به‌ر تێڕووانینی جیددیه‌تی
من له سیاسه‌ت، له بڕوای پته‌و‌ی من به
دیموكراسی و بیری ئازاد، و له هه‌ست و خواستی
به‌رپرسیاریمه‌وه بۆ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی
گه‌لی كوردستان و بۆ هه‌رچی كه‌مكردنه‌وه‌ی
زه‌ره‌ر و حه‌ساسیه‌ته، پڕ به دڵ هیوادارم
ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه ئه‌قڵی ته‌ندروست بخاته
كار و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌نامه‌یه‌ی خۆی به ڕه‌سمیی
بگه‌ڕێنێته‌وه.
به ڕای من ئه‌وه كارێكه كه له قازانجی
كۆمه‌ڵه و گشتدایه. هه‌روه‌ها جۆرێكیش له
سه‌رڕاستبوون و به‌وه‌فاییه به‌رانبه‌ر به
پیڕه‌وێكی ناوخۆ كه خوێن و ئێسكێكی بێئه‌ژمار
له‌سه‌ر هاوڕێیانی زه‌ره‌رلێكه‌وتووی كۆمه‌ڵه
كه‌وتووه.
من پێموایه هه‌نگاوی چه‌وت هه‌ر كاتێك ڕاست
بكرێته‌وه قازانجه.
ڕێبوار ڕه‌شید
٢٠/١/٢٠٠٧
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|