|
|

ڕێبوار ڕه‌شید |
كۆسوڤۆ: مۆدێلێكی چاره‌سه‌ر بۆ كورد له توركیا
ڕێبوار ڕه‌شید
ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌به‌ری
بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كۆسۆڤۆ ڕێككه‌وتی
سێشه‌ممه له ١٧/٢/٢٠٠٨ دا، له چاو بانگه‌وازی
دیكه‌دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بۆ نموونه ئی ئه‌ریتیریا،
یه‌كسه‌ر ئه‌رێنیانه وه‌ڵامی درایه‌وه. كۆشكی
سپی، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و وڵاتانی ئیسلامیی
ڕاسته‌وخۆ بانگه‌وازه‌كه‌یان سه‌لماند. نیشانه‌ی
ئاشكرا و جیددی هه‌ن كه به‌و زووانه گه‌لی
كۆسۆڤۆ ده‌چنه ڕیزی گه‌لانی خاوه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی وڵاتانی وه‌كوو ڕووسیا، ئیسپانیا و
یۆنان له‌به‌ر هۆی جیاواز ئه‌و بانگه‌وازه‌یان
نه‌سه‌لماندووه به‌ڵام له‌وه ناچێت كه ئه‌و
هه‌ڵوێسته كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر
پرۆسه‌كه هه‌بێت.
كۆسۆڤۆ سه‌ربه‌خۆ بوو!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كۆسۆڤۆییه‌كان له دۆخی
دژواری ئێستای خۆیان حاڵین، به‌تایبه‌تی له
بێتواناییاندا كه له ڕووی ئابووییه‌وه خۆیان
به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌خۆشیه‌وه ئامێزیان بۆ
سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی كرده‌وه.
نه زۆر دوور له كۆسۆڤۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێك له تێكۆشانێكی بێووچاندایه.
ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ر له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانی
دامه‌زراندنیه‌وه له ٢٩/١٠/١٩٢٣ دا سیاسه‌تی
نكۆڵی‌كردن له ناسنامه‌ی كورد پیاده ده‌كات.
٨٥ ساڵ تێپه‌ڕبوون به سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و
كۆماره‌دا توركه‌كان هێشتا نكۆڵی له بوونی كورد و
كوردستان ده‌كه‌ن و درێژه به كۆلۆنیزه‌كردنی
گه‌لی كوردستان ده‌ده‌ن. بۆ هێشتنه‌وه و
به‌پێوه‌ڕاگرتنی ئه‌و داگیركردنه ده‌وڵه‌تی
توركیا نێزیكه‌ی نیو ملیۆن سه‌ربازیی خستووه‌ته
كار. به پێی ئاماری جیاواز توركه‌كان ٤٢٠ هه‌زار
سه‌ربازیان له سه‌ر ئاخی كوردستان هه‌یه. هێزی
نانیزامی، پاره میلیتار، جاشی چه‌كدراكراو به
ناوی "پارێزه‌ری گوند"، پۆلیس و سه‌ربازی نهێنی،
ده‌ستگای ئیستیخباراتی میت، كه‌سانی ناو بازنه
سیاسیی و دیپلۆماسیی و لۆبیه جیاوازه‌كان به‌شێكن
له‌و سوپایه.
بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆلۆنیزه‌كردن و نكۆڵی‌كردن
له كورد كاریگه‌ریی خۆی هه‌بێت توركه‌كان كورد و
كوردستانیان له هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزاریه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تیی، سیاسیی، ئینفراستروكتوریی،
نه‌خۆشخانه، خوێندن و خوێندنی باڵا،
سه‌ندیكاگه‌ل، ڕێكخراوه‌ی سیاسیی و دامه‌زراوه‌ی
دیكه‌ی گرینگ وا به دوور گرتووه كه له چاو
به‌شه توركیه‌كه‌ی توركیادا كوردستان له هیچ
ئاستێكدا نییه.
شه‌ڕی ٨٥ ساڵه‌ی توركیا دژ به كورد هه‌زاران
گیان، هه‌زاران زیندانی سیاسیی، سه‌دان گوندی
خاپوركراو و پێچۆڵكراو، ڕاوه‌دوونان و
دوورخستنه‌وه و گرتن و ترساندن كه‌وتووه. شه‌ڕی
توركیا دژ به كورد سنووری ده‌وڵه‌تی توركیای
به‌زاندووه و چووه‌ته ناو سنووره‌كانی ئێران و
ئێراق و سووریاوه.
هه‌موو ده‌ستكه‌وتێكی بچووك یان گه‌وره له
به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا توركیا ده‌ترسێنێت و
زه‌نگی خه‌ته‌ری به گوێدا ده‌دات و ئه‌و
په‌یامه‌ی به گوێ ده‌گه‌یه‌نێت كه كورد
نه‌مردووه و هه‌ر زیندووه.
له‌به‌رئه‌وه ده‌ستكه‌وتی كورد له هه‌ر شوێنێكی
دیكه ده‌بێته مایه‌ی به جۆشدانی كوردی باكوور.
ئه‌مه پوخته‌ی ئه‌و په‌یامه‌یه كه ده‌گاته
گوێی توركیا.
به‌و شێوه‌یه دژایه‌تی توركیا دژ به كورد جا
له هه‌ر شوێنێك بێت بۆ توركیا پرینسیپی و
ستراتیژیه، نه‌ك كاتی و تاكتیكیی.
توركیا له شه‌ڕی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیدایه دژ به
كورد.
ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئیسلامی و زۆرێك له وڵاتانی
یه‌كێتی ئورووپا ڕاسته‌وخۆ و گورج پشتگیریی ئه‌و
بانگه‌وازه‌یان كرد. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه
كه پشتگیریی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی
كوردستان بكرێت. جێی داخ و تراژیدیایه‌كی مه‌زنه
كه توركیا به به‌رده‌ه‌وامیی پشتگیریی
سه‌ربازیی، ماددی، لۆجه‌ستیك و زانیاریی له
جیهانی خۆرئاوا وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ك چۆن نه‌هێڵرا سێربیا نه‌ته‌وه‌ی دیكه
بچه‌وسێنێته‌وه و له ژێر چنگی خۆیدا
بیهێڵێته‌وه، جا به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌كان
هه‌رچیه‌ك بن، هه‌رواش نابێت توركیا ڕێگای بدرێت و
بۆی بلوێت نه‌ته‌وه‌ی دیكه بچه‌وسێنێته‌وه.
توركه‌كان نابێت خاوه‌نی ئیمتیاز بن بۆ
چه‌وساندنه‌وه و به‌كۆمه‌ڵكوشتنی كورد.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌مان
چركه‌ساتی مێژوودا دوو ڕووی جیاوازی سیاسیی نیشان
ده‌دات. له یه‌كێكیاندا به ده‌م بانگه‌وازی
نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌چێت، له‌وی
دیكه‌یاندا پشتگیریی له ئیمتیازی ده‌وڵه‌تێك
ده‌كات بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه،
نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به ئاگاداریی ده‌وڵه‌تی
ئه‌مه‌ریكا ٨٥ ساڵه به خراپترین شێوه
ده‌چه‌وسێنرێته‌وه.
ئه‌مه دووڕووییه‌كی سیاسییه كه بێگومان هۆی
سیاسیی هه‌یه.
ئه‌مه‌ریكا كه له شه‌ڕی ئێراقدا وا نیشان ده‌دات
دۆستی كورد بێت و به ئاره‌زووی خۆی ڕه‌نگی كورد
به "كوردی باش" و "كوردی خراپ" ده‌كات بێ هیچ
ئه‌ملاولایه‌ك قه‌رزداری ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كه به
گه‌لی كوردستان.
لایه‌نێكی كاری خه‌باتكارانی كوردستانیی ده‌بێت
ئه‌وه بێت كه جیهانی خۆرئاوا ده‌ست له
كۆمه‌ككردن به توركیا و ئێران له
به‌كۆمه‌ڵكوشتنی كورد و داگیركردنی كوردستاندا
هه‌ڵبگرن.
١٩/٢/٢٠٠٨
تێبینیی هه‌ڵوێست
:
ده‌قی ئه‌م وتاره به ئینگلیزی نووسراوه و له
"كوردیش ئه‌سپێكت"دا بڵاوبووه‌ته‌وه. به‌ڵام
به‌هۆی گرینگیی باسه‌که له‌سه‌ر داوای ده‌سه‌ته‌ی
نووسه‌ران ده‌قه‌که کرا به‌کوردی
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|