|
ده‌رده دۆلاری ئاغا
( ته‌نزی سیاسی- کۆمه‌ڵاێه‌تی)
ڕێبوار ڕه‌شید
ئاغا هێنده‌ی ئاو خواردبووه‌وه زگی ماسابوو و خۆی
له‌سه‌ر قوون نه‌ده‌گرت. نۆكه‌ر و كڵفه‌ت و خزم و
خزمۆكه لێی ورووكابوون، به‌ڵام كه‌س نه‌یده‌وێرا
ورته له ده‌می بێته ده‌ر. زوو زوو له‌به‌ر
خۆیه‌وه ده‌ینركاند و ده‌یگوت: هیچ سه‌گبابێك
نه‌ڵێت ئاغا غه‌ڵه‌تی فه‌رمووه، خه‌تا خه‌تای
ئاوی كانی كوولانه.
خزم و كه‌سوكار، برا و ئامۆزا و پورزا و چی چی زا
هه‌موو له‌و هاوینه گه‌رمه له ده‌وری یه‌ك
كۆبووبوونه‌وه. ده‌تگوت قاژوون و كرمی به‌هارێیان
له زه‌وی نه‌رمدا دیوه‌ته‌وه. قیڕه‌قیڕ و هاوار
هاوارێكیان بوو خۆیشیان سه‌ریان ده‌ئێشا.
ئاغا پێش ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی كه به ناو ناوی
نه‌ده‌هێنا، له‌سه‌ری دابوو كه بۆ
درێژكردنه‌وه‌ی موده‌تی ئاغایه‌تی خۆی به
شێوه‌یه‌كی دیموكراتیك ته‌واوی ئه‌هلی خوێن
كۆبكاته‌وه و به دیموكراتی خوێنانه درێژه به
مانداتی خۆی بدات. خزموكه‌سوكار، ده‌ست له‌سه‌ر
سینگ و قامك له زاردا نه‌یانده‌زانی چی بكه‌ن،
چونكه ئاغا پێی فه‌رمووبوون كه به شێوه‌یه‌كی
دیموكراتیك هه‌ر خۆی هه‌ڵبژێرنه‌وه. ئاخر ئاغا
ده‌ڵێت ده‌بێ له نێو عه‌سێره‌ته‌که‌یدا چاکسازی
بکات و باوه‌رێ به دێموکراسیه‌ته!!
خزموخوێش که هه‌موو ئاغایه‌تیان بۆ خۆیان پێ خۆش
بوو، حه‌زیان ده‌كرد دۆشه‌كی ئاغایه‌تی بخرێته
ژێر قوونیان، به‌ڵام كه‌سیان نه‌یانده‌وێرا بڵێن
قوربان ئێمه‌یش هه‌وین.
ئاغا سه‌ری به‌رز كرده‌وه و گوتی: عه‌زیه‌تتان
زۆره و خێرتان نییه، له‌م دووره‌وه پاره‌م بۆ
سه‌فه‌رتان خه‌رج كردووه و له كیشوه‌ری سه‌یر
سه‌یره‌وه گه‌یاندوومنه‌ته ئێره، به‌ڵام نه
دوعای كه‌ستان باڵایه‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه و نه
ده‌ستی كه‌ستان كورتانێك ده‌بزوێنێت. ئه‌و
پاره‌یه‌ی بۆ ئێوه‌ی خه‌رج ده‌كه‌م هه‌ر
نه‌ناسیاوێكم پێ به كرێ بگرتایه كاری چاكتری بۆ
ده‌كردم.
بابا تیری، پیاوێك بوو گه‌یشتبووه هه‌ره مه‌نزڵی
پاییزی ته‌مه‌ن، خانمی حه‌ڵاڵی بێبه‌ریی ئه‌و
خه‌زانه‌ی پێوه دیاربوو، پێنج ساڵیش بوو شۆرباوی
به‌و هیوایه‌وه به بابا تیری مێردی ده‌دا كه
پاییزی به‌سه‌ر بچێت و زستانی بێت. بابا تیری
نازناوی ئازایه‌تیی و به‌جه‌رگیی گۆڕه‌پانی جه‌نگ
بوو بۆی مابووه‌وه كه گوایا به‌رانبه‌ر به
دوژمن به پێوه وێستاوه و تیر له سه‌ر تیر
هاویشتوویه‌تی. له‌و ده‌مه‌وه ناویان نابوو بابا
تیری.
بابا تیری ڕووی کرده ئاغای و پێی گوت: قوربان
ماشه‌ڵا سه‌غڵه‌تیه‌که‌ت خه‌ریكه ته‌ئسیر له
میهره‌بانییت ده‌كات، كه‌س نییه سه‌ر بۆ ئه‌رێت
با بدات، وه‌ڵا به پیاوانت ده‌ڵێم په‌نجه‌یان
له‌سه‌ر په‌له‌میتكه دانێن.
خرمه‌ی پێكه‌نین له دیوه‌خاندا به‌رز بووه‌وه،
خانمانی عه‌شیره‌ت له پێکه‌نیندا ڕه‌نگ
سوورهه‌ڵگه‌ڕاو سه‌ریان له سه‌رپۆشی خۆیاندا
شاردبووه‌وه. پیاوان له حه‌یبه‌تی پێكه‌نیندا
فرمێسك له چاو و لیك له زاریان ده‌باری.
ئه‌وانه‌ی ساڵانێك بوو نه‌یانده‌وێراوه حوزووری
ئاغادا پێبكه‌نین ،له‌تاوی پێکه‌نین
به‌ربووبوونه‌وه له‌وێدا له‌سه‌ر گازه‌رای پشت و
وه‌ك كه‌ری وه‌رزی به‌هارێ كه بۆنی خۆڵی گه‌رم
گه‌یشتبووه لووتیان ده‌گه‌وزان.
باباتیری خۆیشی له پێكه‌نیندا وه‌ك هه‌ور گرمه‌ی
ده‌هاتێ، ده‌نگی سنگی له كاكیله‌ی ددان
تیادانه‌ماویدا ده‌خورا.
ئاغا تا توانی نه‌ڕاندی: بێده‌نگ بن هه‌ی نائاغانی
ناسه‌یدان، ته‌مه‌نتان كورت بێت بۆ خۆتان و
به‌رخوردتان. زارتان بگرن به قوونێ پێ ده‌كه‌نن!
شه‌فێع، كۆنه نۆكه‌رێكی ماڵی ئاغا بوو،
ساڵه‌هایه‌ك له‌وه‌به‌ر ڕه‌سمی هیتله‌ری له
ڕۆژنامه‌یه‌كدا دیبوو و عاشقی شێوه‌ی ڕاوه‌ستان و
ده‌ست له‌سه‌ر ده‌مانچه‌ی هیتله‌ر بووبوو، به‌ڵام
به‌تایبه‌تی عاشقی سمێڵه ده‌نکه
کووله‌که‌ییه‌که‌ی ببوو ، له‌و ده‌مه‌وه سمێڵی
به مۆدێلی هیتله‌ر چاك ده‌كرد، له بوحرانی
عه‌شقی ناسه‌ركه‌وتووی زیكروفیكری عیباده‌تی
خودادا بانگه‌وازی خه‌یامی بۆ باده به عه‌مه‌ل
ده‌كرد، هێنده‌ی باده خواردبووه‌وه ڕه‌نگی
جه‌ڕه و هێشووه‌ترێ له ڕووخساری نیشتبوو. به‌و
حاڵه‌ته‌وه شه‌فێع ڕووی كرده ئاغا و گوتی قوربان
مه‌به‌ستی په‌له‌پیتكه‌یه، و وه‌ڵا به ئیسمی
خودا، كه خۆت ده‌زانیت كه‌لامیم به شه‌وان و
ڕۆژان خوێندووه، بابا تیری قامكی به‌ر هیچیان
نه‌كه‌وتووه، نه به‌ر په‌له‌میتكه و نه به‌ر
په‌له‌پیتكه.
دووباره خرمه‌ی پێكه‌نین و هاڕه‌ی قاقا دیوه‌خانی
له‌رزاند.
ئاغا هاواری لێ‌كردن.
ئه‌وی خۆی به تاوانبار ده‌زانی بۆی هه‌ڵهات و
دیوه‌خانی جێهیشت، به‌ڵام له ترسان به ده‌م
دروشمی "بژی ئاغا" و "هه‌ر خودا له ئاغا
گه‌وره‌تره" ده‌ڕۆیشتن و هێندێكیان ده‌ستیان به
سروودی "خودا ئاغا دڵخۆشكه‌یت ... " و "وه‌رنه
ڕیزی ئاغای خۆتانه‌وه.." كردبوو.
ئاغا، به پاڵكه‌وتنه‌وه هه‌ر تلی ده‌دا و
په‌پكه‌ی ده‌خوارد، هێنده‌ی ڕه‌نگ له مووی سه‌ر و
سمێڵی سوابوو مووه‌كانی وه‌كوو به‌رده‌شه‌وه
ده‌بریسكانه‌وه. له نۆكه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌ستی،
كه خۆی هه‌ر به "نۆكه‌ره‌بۆر" ی بانگ ده‌كرد،
تووڕه‌بوو:
- هه‌تیوه بزانه پێشنیاری باش بۆ ده‌رمانی
ده‌ردان به پێی ته‌ریقه‌ی مه‌زهه‌بی خۆمان چییه.
نۆكه‌ر گوتی، قوربان كاتمان بۆ ئه‌وه نییه،
به‌ڵام ئه‌وه شه‌فێع له پشتی سه‌رته‌وه
وێستاوه بۆ خۆت لێی ناپرسیت. شه‌فێع و شافیعی
مانا و وه‌زن و قافییه‌یان لێک نزیکه .
ئاغا گوتی ئاخر بۆیه له زمانی كوردیدا "نۆ
كه‌ری" پێ ده‌گوترێت. خۆی ده‌بێت كاری نۆ كه‌ران
بكات ، به‌ڵام تۆ ئی دانه‌یه‌كیشت پێ ناكرێت.
گه‌وجه دیموكراتی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك زیاتر
به‌شدار بێت. من ڕوو ده‌كه‌مه ئه‌و به‌ڵام پرسیار
له تۆ ده‌كه‌م. ئه‌وه له ئورووپا پێی ده‌ڵێن
"دیموكراسی ناڕاسته‌وخۆ".
نۆكه‌ر گوتی قوربان وه‌ڵا چت عه‌رز بكه‌م،
ده‌مێكه له دیموكراتی حاڵی بووم و به پێی
ته‌ریقه‌ی شافیعیش مێینه ته‌نها و تاكه
ده‌رمانه.
ئاغا ئه‌و قسه‌یه‌ی به دڵ نه‌بوو، ده‌نگی زیاتر
بڵند كرد و تێی خوڕی: ده هه‌سته بچۆ ئه‌و
دكتۆره‌ی خۆمانم بۆ بانگ بكه.
نۆكه‌ر هاواری لێ هه‌ستا، جا قوربان چۆن كاری وا
بكه‌م، دكتۆر بێته سه‌رت ناچار ده‌بین
ڕاستیه‌كه‌ی پێ بڵێین، خۆ ناكرێت له‌گه‌ڵ دكتۆریش
درۆیان بكه‌ین.
خوروو تاوی بۆ ئاغا هێنابوو. ئاغا به هه‌ردوو
ده‌ستی له ژێر شه‌ڕواڵه‌كه‌یه‌وه خۆی ده‌خوراند
و نه‌یده‌توانی به‌ر له ئاڵۆشه‌كه بگرێت. له
حه‌یبه‌تان لۆقه‌ی وای ده‌هاویشت به‌ر هه‌ر
به‌سته‌زمانێكی نێزیكی بكه‌وتایه ده‌م وددانی
ده‌هاڕی. گوتی ده‌ی كه‌وایه هه‌ر سه‌گبابێك
ده‌هێنن بیهێنن. ئیتر به‌رگه‌ی ئه‌م خورووه ناگرم
و شێت و هاری كردووم.
به‌رده‌سته و نۆكه‌ر كه‌وتنه ڕاكه‌ڕاك و به چاو
ترووكاندنێك دكتۆری به‌سته‌زمانیان به‌سه‌ر شانی
خۆیانه‌وه كرد به ژووردا. ئاغا سه‌رتاپای
ئه‌عوانی كرده ده‌ره‌وه و نۆكه‌ره‌بۆر به
ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئاغایا مایه‌وه. دكتۆر كه‌وای به
ئاغا هه‌ڵدایه‌وه و ویستی پانتۆڵی له‌به‌ر
دابكه‌نێت، به‌ڵام ئاغا كه‌وته هاوار:
- كوره نه‌كه‌ی به‌دفه‌ڕ، ده‌ست بۆ به‌ندی خوێنی
من ده‌به‌یت؟
ترس دكتۆری به‌زاند.
نۆكه‌ر ده‌ستی نایه بینی دكتۆر: هه‌تیوه، له
كورده‌واریدا به‌م به‌نه ده‌ڵێن "به‌نه خوێن،
به‌نده‌خوێن، دووخوێن"، یه‌عنی ئه‌م به‌نه
پارێزه‌ی دوو خوێنه، هه‌م عه‌یب نه‌بێت هی
پشته‌وه و هه‌م هی پێشیشه‌وه. ئێستا تۆ ده‌ستت
بۆ هه‌ردوو خوێنی ئاغامان ده‌به‌یت. ئاغامان
ماشه‌ڵا ئاغایه و خوێنی خوێنه. ئه‌هلی دیوه‌خان
نه‌بێت كه‌س بۆی نییه ده‌ست بۆ هیچ خوێنێكیان
ببات.
دكتۆر كه به ئاسته‌م نووزه‌ی ده‌رده‌هات به
نقه‌نق گوتی جا وه‌ڵا كاكه بیلا مه‌عنا
ئاڵۆشه‌كه له ژێره‌وه‌یه، یه‌كێك هه‌ر ده‌بێت
ده‌ستی بۆ ببات.
نۆكه‌ر به په‌له خۆی چه‌مانده‌وه و دووخوێنی
له ده‌ست ئاغا ده‌رهێنا و ترازاندی و پانتۆڵی
ئاغا به‌ربووه‌وه. دكتۆر و نۆكه‌ر له‌به‌ر بۆنی
ئاغا ده‌ستیان به كه‌پو و ده‌میانه‌وه گرتبوو و
له یه‌كیان ده‌ڕووانی. ئاغا به ئه‌مری دكتۆر به
ده‌مدا، سه‌ر له سه‌ر زه‌وی و قوون به حه‌واوه،
له پۆزی سوجده‌دا. خۆی ڕاگرت.
دكتۆر له دووره‌وه له‌سه‌ر لا له‌وێنده‌رێی
ئاغای ده‌ڕووانی، به سه‌ر بادانه‌كه‌یدا دیاربوو
كه وه‌زعه‌كه خراپ بوو. سه‌یرێكی نۆكه‌ری كرد،
به‌ڵام نۆكه‌ر نه‌یهێشت هیچ بڵێت خۆی كه‌وته
قسه: وه‌ڵا قوربان پێمگوت و عه‌رزم كرد هێنده
ئاوی ئه‌و كانیه نه‌خواته‌وه.
دكتۆر گوتی، نه كاكه، ئه‌مه ئاوی كانی و مانی و
نازانم كوێ نییه، ئه‌مه ده‌رده دۆلاره.
-
ده‌رده دۆلار؟
ئاغا و نۆكه‌ره‌بۆر، ئه‌میان له‌و خواره‌وه و
ئه‌ویان له‌و به‌رزیه‌وه، به پرسه‌وه له
دكتۆریان ڕووانی.
-
ئه‌رێ، ئه‌مه نه‌خۆشیه‌كی تا بڵێی هاسانه،
به‌ڵام تا بڵێی خه‌ته‌رناكه چونكه چركه به
چركه بڵاو ده‌بێته‌وه و تا بشڵێیت گران
ده‌كه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی...
ئاغا و نۆكه‌ر، كه بۆ یه‌كه‌م جار بوو له
به‌رزیی جوداوه له یه‌ك بڕووانن، و ئه‌میان
هه‌ستی له ژێره‌وه‌بوون و ئه‌ویان هه‌ستی
له‌سه‌ره‌وه‌بوون كه‌پووی ده‌خوراندن، قسه‌یان له
دكتۆر بڕی:
- دكتۆر مه‌به‌ستت چییه؟
- كاكی برا، ئه‌مه نه‌خۆشی ده‌رده دۆلاره. هه‌ر
كاتێك ئه‌وێنده‌رێی مرۆڤ تووشی ئه‌و جۆره ئاڵۆشه
بوو، ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه دۆلار
بخرێته سه‌ری. ئه‌گه‌ر ئاڵۆشه‌كه نه‌رم بێت
ئه‌وا یه‌ك دانه دۆلاریی ده‌یشكێنێت، ئه‌گه‌ر
زیاتر تاو بهێنێت ئه‌وا پێنج دۆلاریی، و به‌و
شێوه‌یه. جاری وا هه‌یه یه‌ك دانه سه‌د دۆلاریی
به‌شی پێنج ده‌قیقه ئاڵۆش شكاندن ده‌كات و
ڕه‌نگه نه‌شی كات.
ئاغا گوتی ئاده‌ی نۆكه‌ره‌بۆر ڕاكه سه‌د
دۆلاریه‌ك بهێنه. نۆكه‌ر له چاوترووكاندنێكدا
خۆی بادا و وه‌ك گێژی گێژه‌ڵووكه پێچێكی خوارد و
سه‌د دۆلارێكی نایه ده‌ستی دكتۆر. ئاغا له‌و
خواره‌وه هاواری لێ هه‌ستا، كوره سه‌گباب بیخه
سه‌ر شوێنی خۆی، دكتۆر ئه‌وه‌ی بۆ چییه.
نۆكه‌ر به په‌له سه‌د دۆلاره‌كه‌ی خسته سه‌ر
خورووگه‌ی ئاغا و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بڵێی دوو و سێ،
خورووی ئاغا دامركایه‌وه.
له چاوترووكاندنێكدا، وه‌ك نه‌بای هاتبێت و نه
باران، ئاغا هه‌ستایه سه‌ر پێ و پانتۆڵه‌كه‌ی
هه‌ڵكێشایه‌وه و كه‌واكه‌ی له خۆوه پێچا. به
دكتۆری گوت: به شاڵی سه‌وزم، به سه‌ری
بابائاغام، ورته‌ت لێ ببیستمه‌وه زمانت ده‌بڕم.
پاره‌ت ده‌وێت سه‌د قرانیه‌كت ده‌ده‌مێ و ژنی
باشیشت ده‌وێت قامك بخه سه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ی
ده‌روه تا لێت ماره بكه‌م. بڕۆ نه‌تبینمه‌وه.
دكتۆر به كاوه‌خۆ له ئاغای ڕووانی:
- قوربان، مه‌سه‌له‌كه هه‌ر وا هاسان نییه، ئه‌م
سه‌د دۆلاره‌ی كه له‌سه‌رت داناوه به‌شی
چاره‌كه سه‌عاتێك زیاتر ناكات، هاكا، هه‌ر له
نیوه‌ی قسه‌كانماندا هاوارت لێ هه‌ستایه‌وه.
عه‌یبێكی ئه‌م چاره‌سه‌ره ئه‌وه‌یه قوربان كه
ئه‌و خورووه‌ی فێری ده‌رمانی دۆلار بێت، تا بێت
ده‌رمانی دۆلاری زیاتری گه‌ره‌كه.
ئاغا گوتی كوڕم، كوڕخاسێكی وه‌كوو تۆ به سه‌عات
له‌م ناوه‌دا له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ر غار بدات
هه‌مووی زه‌وی بابی منه كه ئه‌ویش له بابی
خۆیه‌وه بۆی به‌جێماوه، به سه‌دان پیاوم هه‌ن
بیست و چوار سه‌عاته كارم بۆ ده‌كه‌ن، ئاگام له
كاری حه‌رام و حه‌ڵاڵی شه‌وێشیانه. بنسه‌رین و
ناوسه‌رین و ناولێفه و دۆشه‌كم هه‌موو دۆلاره.
یه‌كیی و دووانیی و پێنجیی و سه‌ددیی و ته‌نانه‌ت
هه‌زاریشم هه‌ن.
دكتۆر گوتی وه‌ڵا قوربان، دڵخۆشی سه‌خێتیتم، دڵی
سه‌خی ده‌رمانی ته‌نگانه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆ
باسی ده‌كه‌یت پاره‌یه‌كه به‌شی مانگێكت ناكات.
ئاغا تووڕه بوو: سه‌گباب، هه‌ر ئێستا له‌به‌ر
چاوم ون به، نا نا، وه‌ره مه‌به‌ستت چییه كه
ده‌ڵێیت بڵاو ده‌بێته‌وه.
دكتۆر گوتی قوربان، بۆ نموونه ئاغاژن كه هه‌م
هاودیوان و هاوته‌ختته ڕه‌نگه تووش بووبێت،
به‌ڵام دیاره هێشتا لێی ده‌رنه‌كه‌وتووه.
ئاغا ڕووی كرده نۆكه‌ره‌بۆر، پێكه‌وه‌بوونی چی،
وه‌ڵا چه‌ند ساڵه عه‌یب نه‌بێت قوون له یه‌ك
ده‌كه‌ین.
دكتۆر گوتی، جا قوربان ئه‌وه خراپتر، ئه‌گه‌ر
ئاوا پشت له یه‌ك نێزیك بووبن حه‌تمه‌ن ئاغاژنیشت
تووش كردووه، گومانی ناوێت.
ئاغا هاواری لێهه‌ستا، جا ئه‌گه‌ر وا بێت به زاتی
خودا نیوه‌ی ئه‌هلی دیوانمان تووش كردووه، به
خودا یه‌ك دانه دۆلار نه به غه‌یره و نه به
ئاغاژن و نه به بابی ئاغاژنیش ناده‌م. ئاده‌ی
به‌و قوون زلی هیچ نه‌كه‌ره بێژه هه‌رچی پیاومه
كۆ بكه‌وه و سه‌ر و بنی دیوه‌خان و پشتخان و
هه‌یوان و پشته‌یوان و حه‌وشه‌ی ماڵم بگرن و ئه‌وی
نووكی تیژ بێت و ئاوری لێ بێته‌وه بیخه‌نه كار.
ئاغا له ناوه‌ڕاستی قسه‌كانیدا بوو كه دووباره
هاواری لێ به‌رزبووه‌وه. له‌به‌رچاوی عه‌بد و
خودادا به هه‌ردوو ده‌ست له پشته‌وه خۆی
هه‌ڵده‌كۆڵی و ئه‌مری كرد دۆلار بهێنن.
نۆكه‌ره‌بۆر چنگێك دۆلاری به ده‌سته‌وه بوو و
به دوای یه‌كێكی بچو‌وكدا ده‌گه‌ڕا و دڵی
نه‌ده‌هات له گه‌وره‌كانی بهاوێته سه‌ر. ئاغا
نه‌ڕاندی: كوره كه‌ری سه‌گباب هه‌رچیه‌كت به
ده‌سته‌وه دێت بیهاویه سه‌ری، خۆ ئی ماڵی بابت
نییه!
هێنده‌یان دۆلار خستبووه سه‌ر جێ خورووی ئاغا
شوێنه‌كه‌ی به قه‌ده‌ر سه‌ره‌پشیله‌یه‌ك
به‌رزبووبووه. ئاغا ئاڵۆشی نه‌مابوو و كه‌مێك
ئارام بووبووه‌وه، به‌ڵام ترس ڕه‌نگ و ڕووی لێ
بڕی بوو. ڕووی كرده نۆكه‌ره‌بۆر تا باسی
شاردنه‌وه‌ی دۆلاره‌كانی لا بكات، هاواری ئاغاژن
قسه‌ی بڕی.
ئاغاژن له دوورێ ڕادا، دیار بوو كه‌سێك ده‌یشێلا،
هاواری ده‌كرد: زۆرم ئه‌و خورووه شارده‌وه،
ڕه‌فیقان هاواره فریام بكه‌ون، له‌وه زیاتر خۆم
پێ ناگیرێت، وه‌رن بیخه‌نه سه‌ری، ئه‌وی ئی ئاغا
بێت ئی ئاغاژنیشه.
دیاربوو دیواری ئاغاژنێ گوێی هه‌بوو، چونكه
ده‌رمانی ده‌ردێ هه‌روا زوو به گوێی
گه‌یشتبووه‌وه و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی ئاغاژن تا
ده‌هات گه‌رمتر ده‌بوو.
-
دۆلارم گه‌ره‌كه دۆلار، ماڵی خودام وێران كرد بۆ
خۆی و ده‌ردی، قوربانی ئه‌مه‌ریكا بم بۆ خۆی و
ده‌رمانی. ئاده‌ی وه‌رن بێ عه‌یه‌بی نه‌بێت به
هه‌مووتان بیخه‌نه سه‌ری، وه‌ڵا ده‌ڵێی ئاوی سارد
به‌سه‌ر گه‌رووی تینوودا ده‌كه‌یت.
له دووره‌وه هاوار هه‌ڵده‌ستا كه دیاربوو
ئه‌هلی دیوان بوون خوروو لێی دابوون. قسه
گه‌یشتبووه ئه‌وانیش و ئه‌وانیش ئیتر بانگی
ئاشكرایان له‌سه‌ر ده‌ردی خۆیان ده‌دا و باسی
ده‌رده‌دۆلار وه‌ك تۆوی به‌ر با بڵاوده‌بووه‌وه.
هه‌فته‌یه‌كی نه‌خایاند هێنده دۆلار له سه‌ر
خورووی ئاغا و ئاغاژن و ئاغاخزمان سووتێندرا كه
هه‌رچی بۆرسی دونیایه كه‌وته هه‌ژین. حوكومه‌تی
ئه‌مه‌ریكا نه‌یده‌زانی ئه‌و هه‌موو دۆلاره چۆن
له پڕدا دیار نامێنێت. بانكی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا بیست و چوار سه‌عاته له
كاردا بێت و دووبه‌رابه‌ری جارانیش زیاتر دۆلار
چاپ بكرێت. باسه‌كه گه‌یشتبووه واشیگتۆن دی‌سی و
زانستكاران به ده‌مامكی پزیشكی و جانتا و ساكی
پزیشكیه‌وه به‌ره‌و ئه‌و خورووگایه به‌ڕێ كه‌وتن
كه خه‌ته‌ری خستبووه سه‌ر ئابووری ئه‌مه‌ریكا و
له بازنه داخراوه‌كاندا به "پاشقولێكی سیاسیی"
و به "ته‌وته‌ئه‌ی ئێستا بۆری جاران سوور" ـ دژ
به ئه‌مه‌ریكایان داده‌نا.
پیاوان و ژنانی زانستی ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌ڕاستی
ئه‌و شڵه‌ژاویه‌یاندا كه چركه به چركه هه‌واڵی
كه‌مبوونه‌وه‌ی دۆلاریان به گوێ ده‌گه‌یه‌ندرا
سه‌ریان سووڕمابوو، چونكه ئاراسته‌نوماكه‌ی
ده‌ستیان ڕووه‌و قه‌دپاڵی چیایه‌كی ده‌بردن،
چیایه‌كی بێهۆش و بێخه‌م، له ناوه‌ڕاستی وڵاتێكی
بێخه‌ودا.
١٤/١٠/٢٠٠٧
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|