|
نوێكردنه‌وه‌ی دیموكراتیی
Demokratins förnyelse
ئووڵاف پاڵمه
ڕێبوار ڕه‌شید
له سوێدیه‌وه كردوویه به كوردی
خوێندنگه‌یه‌ك له ناو زانستی سیاسه‌تدا هه‌یه،
به‌تایبه‌تی له وڵاتانی ئهنگلۆساكسیدا، كه
ئه‌وه نێزیكه‌ی به شتێكی تا ڕاده‌یه‌ك پۆزه‌تیڤ
داده‌نێت كه مرۆڤه‌كان جۆرێك له بێده‌ربه‌ستیی
به‌رانبه‌ر به پرسگهلهكانی كۆمه‌ڵگا ده‌نوێنن.
[ئه‌م بیره مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه] ئه‌گه‌ر
هه‌مووان به په‌رۆشه‌وه ئاره‌زوومه‌ندی سیاسه‌ت
بن ئه‌وا زه‌مینه بۆ توندڕه‌ویی و بێتهحهمولیی
دروست ده‌بێت. پاسێڤیتی (دووره‌په‌رێزیی) و كه‌م
ده‌ربه‌ستبوون ده‌توانێت به‌و مانایه بێت كه
خه‌ڵك له چۆنیه‌تی كاركردنی سیسته‌می دیموكراتیی
و ئه‌و بڕیارانه ڕازیین كه ئه‌و سیسته‌مه به
ناوی ئه‌وانه‌وه ده‌ریان ده‌كات.
زه‌حمه‌ت نییه تێبگهیرێت كه ئه‌م تیئۆرییه
ده‌سته‌خوشكی ئه‌و بیرانه‌یه سه‌باره‌ت به‌و
دیموكراتیه باشه‌ی [كه گوایه] هه‌موو ئامانجه
گرینگه‌كانی فه‌راهه‌م كردووه. [به پێی ئه‌م
بیره] ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه هه‌ر ئه‌وه ماوه
كه كه‌مێك خزمه‌تگوزاریی باشتر له بواری
جیاوازدا پێشكه‌ش به مرۆڤه‌كان بكردرێت. ئه‌وه‌ش
هه‌روه‌ها زه‌حمه‌ت نییه كه بتوانرێت ببینرێت
كه ئه‌م تیئۆریه برای ئه‌و بیره‌یه كه بڕوای
به پووكانه‌وه و مردنی ئایدیۆلۆژیهكانه له
ناو كۆمه‌ڵگای باشبژێتی (ڕه‌فاهیه‌تی) پێشخراودا.
ئه‌مه ڕه‌نگی ئه‌و مێرگه سه‌وزه ساخته‌یه‌ی
ساڵانی په‌نجا و شه‌سته‌كانه كه ده‌درێته‌وه.
[به پێی ئه‌م بیره] هه‌موو شتێك له خۆیدا تا
ڕاده‌یه‌كی باش چاكه. [ده‌گوترێت] هیچ له
سیسته‌مه‌كه مه‌گۆڕن. [هه‌ر] ئاگادار بن كه
گارانتی بۆ مافگهل و ئازادیه دیموكراتیه‌كان و
بۆ كێبڕكێیه‌كی ماقووڵ له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات
وهدهستگرتن له ناو ئه‌و گرووپه جیاوازنهدا
هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ یه‌كدا ڕهقابهتیانه. ئه‌و
كاته گارانتی دژ به كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئاوه‌ژوو له
ده‌سته‌ڵات دروست ده‌بێت و هه‌روه‌ها گارانتی
ئه‌وه‌ش په‌یدا ده‌بێت كه ده‌سته‌ڵات
به‌كاربهێنرێت بۆ گۆڕینی باشبوون و هاوئاهه‌نگیی
سیسته‌مه‌كه.
بناخه‌ی ئه‌م بیره - هه‌روه‌كوو له‌یف له‌ڤین
Leif Levin
له خوێندنێكی ئارهزووئامێزدا پێشی خستووه -
له‌گه‌ڵ ئاینده‌بینیی كلاسیكی دیموكراتیی
سه‌باره‌ت به به‌شداربوونی چالاكانه له
كاروباریی هاوبه‌شیانه‌دا وه‌ك ڕێگایه‌ك به‌ره‌و
پێشكه‌وتنی كه‌سیی و خۆناسینه‌وه له
دژایه‌تیدایه. ئه‌م بیره هه‌روه‌ها
كهموكورتیهكی شایانباسی تێدایه. [ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه] پاسێڤیتی (دوورهپارێزیی) پێویست
ناكات نیشانه‌یه‌ك بێت كه به مانای خۆشبه‌ختی و
ڕازیبوون بێت. دوورهپارێزیی ده‌شتوانێت هه‌روه‌ها
ده‌ربڕینێك بێت بۆ بێده‌سته‌ڵاتیی. له ئه‌مه‌ریكا
زوو نیشاندرا كه چالاكیی سیاسیی له ناوچه
هه‌ژارنشینه‌كان و ڕهشپێسنشینهكاندا، له ناو
ئه‌وانه‌دا كه مووچه‌یان نزمه، كه بێكارن، كه
هه‌ر زۆر هه‌ژارن، به‌تایبه‌تی لاواز بووه. ئه‌م
مرۆڤانه خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه‌دا
ده‌بینیه‌وه، و پێیان وانه‌بوو بتوانن كاری تێ
بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی چاوهڕووانیهكیان له
سیسته‌مه‌كه هه‌بێت كه بتوانێت كێشه‌كانیان
چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌و مرۆڤانه دووره‌په‌رێز بوون
چونكه لاواز بوون و هه‌ستیان به بێده‌سته‌ڵاتیی
ده‌كرد.
ناكرێت ئه‌مه سه‌رمان سووڕ بهێنێت. ئه‌م باسه
له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه‌كانی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی
كرێكارییدا دێته‌وه. كرێكاره دوورهپهرێزهكهی
ناو كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پیشه‌سازیی
له به‌شی خۆی ڕازی بوو، چونكه خه‌ونی به
چاره‌نووسێكی دیكه‌وه نه‌ده‌بینی. به هه‌ر حاڵ
ده‌سته‌ڵاتداران وایان ده‌بینی. كرێكاره كاراكه
(چالاكه‌كه) داوای گۆڕانكاریی ده‌كرد. دیموكراتی
بۆ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی بوو به ڕێگایه‌ك بۆ
ده‌ربازبوون له بێده‌سته‌ڵاتیی. كاتێك كه
سۆشیالدیموكراتیی له كۆنگره‌كه‌ی شاری نۆڕشۆپیندا
Norrköping
ئه‌و ویسته‌ی ڕاگه‌یاند كه خوازیاری
تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێگای ئاشتییه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
مافی ده‌نگدان بۆ گشت له‌به‌رئه‌وه نه‌بوو
گارانتی چاك بوون و سه‌قامگیریی له
سیسته‌مه‌كه‌دا بكات. له‌به‌رئه‌وه بوو كه به
هاوكاریی كارایی گه‌ل سیسته‌مه‌كه بگۆڕێت و بۆ
ئه‌وه‌ی كه كۆههژاریی، بێكاریی و ئه‌و دۆخه
فره دژوارانه ڕابماڵێت كه مۆركی خۆی به
كۆمه‌ڵگای ئه‌و ده‌مه‌وه نابوو.
ئه‌م فێربوونه بناخه‌ییه بره‌وی خۆی له
ده‌ستتدا ده‌هێڵێته‌وه. بۆ ئێمه دیموكراتی ڕه‌گی
له هه‌بوونی ئه‌و داوایهدایه كه بۆ
گۆڕانكاریی له ڕیئالیته كۆمهڵایهتیهكهدا
ده‌یكات. داوا بۆ هه‌بوونی مافی هاوبڕیاریی له
گیروگرفتگهلی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت. ئه‌و ده‌م وا بوو. ئێستایش هه‌ر وایه.
دۆخه ناجۆره‌كانی ژیانی كار، هه‌ڕه‌شه‌ی ژینگه،
ترس له بێكاربوون وای له مرۆڤه‌كان كردووه كه
داوایه‌كی تا دێت زیاتریان بۆ به‌شداریكردن و
له‌گه‌ڵدابوون هه‌بێت كاتێك كه سه‌باره‌ت به
گۆڕینی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییانه. قسه‌ی وه‌كوو
هه‌بوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی نێزیكه‌ی بێخه‌وش و
تیئۆریی سه‌باره‌ت به دووره‌په‌رێزیی چاك، دوو
شتن كه له‌گه‌ڵ یه‌كدا دێنه‌وه. ڕه‌خنه‌ی
تووندبوو له كۆمه‌ڵگا و ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه
بهدیموكراتیكردنهی كه له كۆتایی ساڵانی
شه‌سته‌كاندا له ئارادا بوو له‌سه‌ر هه‌مان هه‌وڵ
و ته‌ڵاش دامه‌زراوه كه بۆ گۆڕین و باشتركردنی
كۆمه‌ڵگایه.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ خوازیاریی چالاكیه‌كی گه‌وره‌تری
دیموكراتیانه بێت و ئه‌و داوایه په‌سه‌ند بكات
كه بۆ دهستڕۆیویی له سیسته‌مه‌كه‌دا ده‌كرێت،
ئه‌وا ده‌بێت پرسیاره‌كان سه‌باره‌ت به كام جۆره
چالاكیی و دهستڕۆیویی بن؟ ئه‌مه گرفتێكی
گه‌وره‌یه. چونكه ئا لێره‌دایه كه هه‌ندێك
مه‌ترسی خۆیان مه‌ڵاس داوه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ
كه‌سێك كه له وڵاتێكی دیكه‌وه بۆ سه‌ردان
هاتبوو ده‌لیلم هێنایه‌وه. بێگومان حوكمه‌تێك
ده‌بێت به‌رپرسیارێتی خۆی بۆ ئه‌و باوه‌ڕه
هه‌ڵبگرێت كه هه‌یه‌تی و ده‌بێت بتوانێت هه‌بوونی
خۆی بخاته گره‌وه‌وه. هه‌روا به‌و شێوه‌یه‌ش
سه‌رنجڕاكێشه كه ئه‌م پرسیاره بكردرێت: ئه‌گه‌ر
له پرسیارێكی گه‌وره و بڕیارده‌رانه‌دا بۆ گه‌ل
حوكمه‌تی وڵاتێك بێت و به پێچه‌وانه‌ی ڕایه‌كی
ڕوون و دیاریی خه‌ڵكه‌كه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت،
چۆن ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ ئه‌و داوایه‌دا كه بۆ
زێدهتركردنی به‌دیموكراتیكردن و به‌شداریكردنه
دێته‌وه؟
وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌بوو كه ئه‌مه فره باش
دێته‌وه. له پرسیاره گه‌وره و
بڕیارده‌ره‌كاندا حوكمه‌ت ده‌بێت بڕیار بدات. ئه‌و
پرسیارانه فره گه‌وره و ئاڵۆزن بۆ خه‌ڵك كه
بتوانن هه‌ڵیان بسه‌نگێنن. ئا له‌وێدا مرۆڤ
ناتوانێت به باشی ڕای خه‌ڵك له به‌رچاو بگرێت.
به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕیزێك پرسیاری دیكه‌ی
بچووك هه‌ن، نێزیك به ژیانی ڕۆژانه كه تیایاندا
هاوبڕیاردان به‌هایه‌كی ئه‌رێنیی هه‌یه و ده‌بێت
به توندی به جۆش بخرێت.
ئه‌و دهلیلهێنانهوهیه ده‌شێت بۆ كه‌سێك جێی
باوه‌ڕ بێت. ئه‌مه مه‌ترسیداره. ئه‌مه ده‌شێت
به مانای كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بێت
[سه‌ره‌تایه‌ك بێت] بۆ داسه‌پاندنی ده‌سته‌ڵاتی
كه‌مینه (ئۆلیگاركی). به‌م جۆره
به‌دیموكراتیكردن وه‌كوو میتۆدێك ده‌خرێته
به‌رده‌ست بۆ وهدوورڕاگرتنی خه‌ڵك له پرسیاره
بڕیاردهرهكان، وه‌كوو گه‌مه‌یه‌كی سه‌رگه‌رمیی
گلادیاتۆری ئێستا یان كۆن، شێوه‌یه‌ك بۆ
مه‌شغوڵكردنی خه‌ڵك بێ ئه‌وه‌ی به ڕاستیی بتوانن
كار بكه‌نه سه‌ر ئه‌و پرسیاره بڕیارده‌رانه‌ی
كه هه‌ن.
به‌و جۆره من به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كه‌وتوومه‌ته
پۆلهمیكهوه (دهمهجهنگیی
polemic)
دژ به‌و بیره‌ی كه داوای زۆركردنی كاریگه‌ریی
ده‌كات له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانه‌ی كه نێزیك به
ژیانی ڕۆژانه‌ن. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه هۆیه‌كی
بڕیارده‌رانه و تا دێت گرینگه له زۆرتركردنی
بهدیموكراتیكردندا. ئه‌وه كارێكی ژیرانه‌یه كه
ئێل ئو (لاندسئۆرگانیزاسیۆنن) خاڵی قورسایی
ده‌خاته سه‌ر دیموكراتیی شیركه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و
پرسانه‌ی كه نێزیك به ئه‌ردی كاره (پیشهگا،
ورشه): ژینگه‌ی كار، سیاسه‌تی كارمه‌ندان،
ڕێكخستنی كار و هتاد. ئه‌مانه پرسگه‌لێكن كه
مرۆڤ ڕاسته‌وخۆ و ده‌ستبه‌جێ ده‌توانێت كاریگه‌ریی
له‌سه‌ریان دابنێت و له‌و شوێنانه‌شدا مووچه‌خۆران
هه‌ن كه خاوه‌نی تواناییه‌كی دانسقه و
بێبێنهوبهرهن. ئه‌وه كارێكی دروسته كه مرۆڤ
له ڕێگای جوداوه هه‌وڵده‌دات كاریگه‌ریی
هاووڵاتیان له‌سه‌ر پرسیاری جودا كه پێوه‌ندی به
شارهوانیهكانیانهوه هه‌یه، به
ناوچه‌كانیانه‌وه هه‌یه، به
گهڕهكهكانیانهوه هه‌یه و هه‌وڵده‌دات كه
هێنده‌ی ده‌كردرێت مافی بڕیاردانی ڕاسته‌قینه
ناناوه‌ندیی (ناوه‌ند ڕه‌واندنه‌وه) بكه‌ن. ئێمه
ده‌بێت هێنده ته‌وانا و تاقه‌تمان هه‌بێت كه
بتوانین ئه‌و لایه‌نه ئه‌رێنیه (پۆزه‌تیڤه)
ببینین كه به چاوی هه‌ندێك چالاكیی زێدهكراوه
كه له‌و ساڵانه‌ی دوواییدا له‌و بوارانه‌دا
گه‌شه‌ی سه‌ندووه. ئه‌مه لایه‌نی كه‌م ده‌بێته
مایه‌ی خۆتاقیكردنهوهیهكی به‌سوود.
به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌س ناكات. ده‌بێت پێوه‌ندیه‌ك
له نێوان كاره ئاساییه‌كان و ههوڵدانهكاندا بۆ
گۆڕینی كۆمه‌ڵگا به گشتیی هه‌بێت.
ناناوهندیكردنێكی ئاره‌زووكراو نابێت به‌و
مانایه بێت كه مرۆڤ هه‌وڵی ئه‌وه بدات هه‌ل له
ده‌ست مرۆڤه‌كان ههڵبچڕووكێنێت كه بتوانن
هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و
بڕیارانه هه‌بێت كه ده‌بێت له ناوه‌ندا
بمێننه‌وه. زێده‌بوونی هه‌ل بۆ كاریگه‌ریی
له‌سه‌ر ستروكتوری (ساختمانیی) كۆمه‌ڵگا به
شێوه‌ی بچووك نابێت به‌و مانایه بێت كه مرۆڤ
ده‌ستبه‌رداریی هه‌وڵ و تهقهڵاكان بێت بۆ
باشتركردنی ستروكتورهكانی كۆمه‌ڵگا به شێوه‌ی
گه‌وره. ڕێگام بده‌ن یه‌ك دوو نموونه
بهێنمه‌وه:
ئێمه ده‌مانه‌وێت ژینگه‌ی كار بگۆڕین. ئه‌وه
ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ له شوێنی كاردا ڕوو بدات.
دامه‌زراوان ده‌بێت هه‌لی زێده‌تریان بۆ فه‌راهه‌م
بكرێت كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ژینگه‌یه بده‌ن كه
خۆیان تیایدا ده‌ژین. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین
ئه‌مه بكه‌ین ده‌بێت مافێك بۆ بڕیاردان له
هه‌موو شوێنێكی كاردا دابمه‌زرێنرێت. ده‌بێت یاسا
هه‌بێت كه داوای ته‌ندروستیی و داوای ژینگه، كه
توێژینه‌وه بۆ به‌ره‌وپیشه‌وه‌بردنی هۆشیاریی،
كه سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنی یاساكان
داسه‌پێنێت. ده‌بێت هاوئاهه‌نگییه‌ك له نێوان
كاریگه‌ربوون له‌سه‌ر ئاستیی ئاسایی و هه‌وڵدان بۆ
گۆڕینی كۆمه‌ڵگا به‌گشتیی هه‌بێت.
سیاسه‌تێكی ناوچه‌یی باش نابێت هه‌ر به ته‌نها
له‌سه‌ر چالاكیی و ئه‌و كه‌ره‌ستانه دابمه‌زرێنێت
كه به ته‌نها له خودی ئه‌و ناوچه‌یه خۆیدا
هه‌ن. ئه‌گه‌ر وا بێت له‌و حاڵه‌ته‌دا پێویست به
هیچ جۆره هه‌نگاوێكی گونجاندن ناكات. هه‌موو
جۆره ههنگاوهچارهكانی به‌رابه‌ركردنی باجی
شاره‌وانیی بۆ پشتگیریی له په‌یداكردنی كار
له‌سه‌ر ئه‌و بیره دامه‌زراوه كه هاوپشتیی
كۆمه‌ڵگا له‌و هێزانه‌ی بازاڕ كه هه‌ن
به‌هێزتره. بیره بناخهییهكه ئه‌وه‌یه كه
ئێمه بتوانین نیگامان بڵند بكه‌ین بۆ سه‌روو ئه‌و
گیروگرفته نێزیكانهی كه له ناوچه‌كانی خۆمان
لهبهردهماندان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌یه‌كی ناوچه‌یی
به‌رابه‌ر (پارسهنگكراو) بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك
له كۆمه‌ڵگادا بكه‌ین به پرسیارێكی گرینگ.
ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه ڕێكخستنێكی كۆمه‌ڵگا
دابمه‌زرێنین كه مه‌جال بۆ ئه‌م هاوپشتێتیه
بكاته‌وه.
ئه‌وه هه‌ر زۆر ناماقووڵه كه بگوترێت و پێ
دابگیرێت كه گوایه پرسیار هه‌ن كه زۆر گه‌وره
و ئاڵۆزن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی ئاسایی بتوانن
هه‌ڵوێستیی به‌رانبه‌ر وه‌ربگرن. كاتێك مرۆڤ
بۆچوونێكی وا په‌سه‌ند بكات ئه‌وا یه‌كه‌م هه‌نگاو
به‌ره‌و تێكنۆكراتیی، ده‌سته‌ڵاتداریی پسپۆڕان و
ده‌سته‌ڵاتداریی كه‌مینه ده‌نێت. پێویست ناكات
ببین به قوربانیی هیچ له‌ده‌ست نه‌هاتوو بۆ
هێزگه‌لی نه‌ناسراو كه ناتوانین كاریگه‌رییمان
له‌سه‌ریان هه‌بێت، بۆ بڕیاری پسپۆڕ كه ناتوانین
لێیان تێ بگه‌ین، بۆ كرداری سیاسیی كه
ناخرێنهبهردهست و كه ئێمه ناتوانین ئاگادریان
بین. زۆرینه‌ی ئێمه پسپۆڕ نیین. ئێمه وابه‌سته‌ی
كه‌ره‌سته و زانیاریی پسپۆڕانیین و ده‌بێت له‌و
دۆخهیشیدا ڕێزمان بۆی هه‌بێت. به‌ڵام بڕیاره
چاره‌نووسسازه‌كان له بناخه‌دا پێوه‌ندیی به
كۆمه‌ڵیك به‌هاوه هه‌یه سه‌باره‌ت به جۆرێك
گه‌شه‌ی خوازراو بۆ كۆمه‌ڵگا كه تیایدا هیچ
ئێلیتێك (نوخبه‌یه‌ك) داوای ئیمتیاز نه‌كات و خۆی
به ئاقڵتر دانه‌نێت. سیاسه‌ت شتێكه كه ده‌ست
پێی ده‌گات، كه شیاوی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سه
و كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ری دابنێت. ئه‌مه ئه‌و
په‌ڕی مانای دیموكراتییه. له‌به‌رئه‌وه‌یه ئێمه
هه‌روه‌ها له شورای ڕاوێژدا شێلگیرانه پرسه
ناوه‌ندیه گونجێندراوهكانی كۆمه‌ڵگامان
خستووه‌ته بهرههڵسهنگاندانی به‌شداران. ئێمه
له‌سه‌ر ئه‌م كاره به‌رده‌وام ده‌بین.
*
*
*
سیاسه‌ت له سیسته‌می دیموكراتیی چالاكدا
ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ندێك داواوه كه قابیلی
خۆلێلادان نیین. سیاسه‌ت ده‌بێت به به‌هاگه‌لێكی
ته‌واو ڕوونه‌وه كه بخرێته به‌رده‌ست و به
كۆمهڵگابینیهكی باش بیرلێكراوهوه بكردرێت.
ئایدیۆلۆژیه‌كان نه‌مردوون. له سه‌رده‌مێكدا كه
داواكاریی زۆر گه‌وره بۆ گۆڕانكاریی هه‌ن
به‌تایبه‌تی داواكاریی گه‌وره له‌سه‌ر خۆگریی
(توند و تۆكمه‌یی) بناخهسهرهكیهكانی
كۆمه‌ڵگابینیی ده‌بێت.
ئامرازی كۆمهڵگاگۆڕیین ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام
ڕێكخستنێكی به‌هێز هه‌بێت. مووچه‌خۆرانی ئاسایی
ده‌بێت پێكه‌وه و یه‌ك بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان بسه‌پێنن و
داواكاریه‌كانی خۆیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. ده‌نا
ده‌بن به تۆپی بازیی به‌رژه‌وه‌ندییه
گه‌وره‌كان. په‌ر ئولۆڤ ئێنكڤیست
Per Olov Enquist
له كتێبه نوێیه‌كه‌ی خۆیدا بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی به‌وه تاوانبار ده‌كات كه وه‌رزشی
پشتگوێ خستووه وه‌كوو ده‌ربڕینێك بۆ بیری
هاوپشتێتی و بیری هاوبه‌شێتیی. من لێره‌دا ئه‌م
باسه ناهێنمه ئاراوه. به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێت
بیهێنێته به‌رچاوی خۆی كه گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگامان
چلۆن ده‌بوو ئه‌گه‌ر مووچه‌خۆران، كڕیاران،
كرێنشینان، له ڕێكخستنێكدا خۆیان ڕێك نه‌خستایه،
ئه‌گه‌ر بیری هاوپشتێتیی خۆی ده‌رنه‌بڕیایه كاتێك
كه سه‌باره‌ت به هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌له، كه
سه‌باره‌ت به هونه‌ر و كولتوره. پاراستنی
بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل وه‌ك پارێزهیهكی دڵنیایی بۆ
مرۆڤه‌كان به به‌رده‌وامیی یه‌كێك ده‌بێت له
هه‌ره ئه‌ركه گرینگهكانمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین
دیموكراتیی له كۆمه‌ڵگای سوێددا بپارێزین.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئاره‌زووه‌كانمان بگه‌یه‌نینه
بڕیار ده‌بێت خاوه‌نی سیسته‌مێكی نوێنه‌رایه‌تی
بین. ئه‌مه ئایدیالیی نییه، به‌ڵام [تا ئێستا]
هیچ شتێكی له‌وه باشتر نییه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت
كه دیموكراتیی هێزی كرداری خۆی بهێڵێته‌وه.
له‌و دوواییانه‌دا جۆرێك له ڕاوه‌دوونانی
نوێنه‌ران له ئارادا بووه. [ده‌گوترێت كه]
نوێنه‌ران ئه‌وانه‌ن كه خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتن.
له‌به‌رئه‌وه جێی گومان و شكن. بۆیه ده‌بێت
دژایه‌تیان بكردرێت و په‌رده‌یان له‌سه‌ر
هه‌ڵماڵدرێت.
بێگومان نوێنه‌ر هه‌ن كه جێی خۆیه‌تی دژایه‌تیان
بكردرێت و په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵماڵدرێت و
هه‌موویان ده‌بێت به‌رگه‌ی لێڕووانین و ڕه‌خنه‌ی
نێزیك بگرن. ئه‌وه‌ی كه من له‌مه‌دا به‌رپه‌رچی
ده‌ده‌مه‌وه ئه‌و بهرخوردهیه كه هه‌وڵبدرێت
مۆری گومانلێكراویان لێبدرێت ته‌نها
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رن. ئه‌م جۆره
هه‌ڵوێسته له بناخه‌دا ڕه‌نگی دیارده‌یه‌كی
دژبهدیموكراتیی ده‌داته‌وه.
كۆمه‌ڵگای سوێدیی له بناخه‌دا له‌لایه‌ن ده‌یان
هه‌زار كه‌سه‌وه دامه‌زرێنراوه كه ئاماده بوون
متمانه‌ی هاوڕێیانی خۆیان بخه‌نه سه‌رشانیان و
ئه‌و زه‌حمه‌ته زۆره هه‌ڵبگرن كه واقیع بگۆڕن.
خه‌باتی ئه‌م مرۆڤانه هه‌روه‌كوو پێشمه‌رجی
چاره‌نووسساز ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه
دیموكراتیه‌كی گه‌لیی ته‌نانه‌ت له ئایینده‌شدا
بتوانێت بمێنێته‌وه، پێشبخرێت و هێزی تێدا هه‌بێت
كه كۆمه‌ڵگا بگۆڕێت. ئه‌م كاره به زۆریی له
ڕۆژانی دژوار‌دا ئه‌نجام دراوه. درامای كاره‌كه
له باشتربوونی مهرجگهلهكانی ژیاندا ڕه‌نگ
ده‌ده‌نه‌وه. ئێمه نابێت هێنده گه‌وج بیین كه
بهێڵین كه‌مینه‌ی بچكۆله‌ی ڕاست و چه‌پ بێن و
متمانه‌مان له‌ناوببه‌ن و كاركردهمان لای ئه‌م
خه‌ڵكانه لاواز بكه‌ن. به‌و ڕیسكهوه كه
ڕه‌سمیی بێمهگوێ ده‌وێرم پێ دابگرم كه مێژووی
دیموكراتیی سوێد ده‌بێت به بیره‌وه‌ریه‌كی پیرۆز
(به ئابڕوو) بۆ نوێنه‌ران له شاره‌وانیه‌كان،
له پارته سیاسیه‌كان و له بزووتنه‌وه
گهلیهكاندا.
به‌ڵام بێگومان ده‌كرێت ڕه‌خنه له سیسته‌می
دیموكراتیی نوێنه‌رایه‌تیانه بگیردرێت.
ئه‌گه‌ر بڕیار وایه دیموكراتیی پێش بخه‌ین ئه‌وا
پێویسته به به‌رده‌وامیی كاره‌كه‌ی به‌بایه‌خ
و بازنه‌ی كارتێكردنهكهی به‌رفراوانتر
بكه‌ین.
ئه‌وه به‌س ناكات كه بگوترێت: له دیموكراتی
نوێنهرایهتیانهدا خه‌ڵك نوێنه‌رانی خۆیان
هه‌ڵده‌بژێرن. ئیتر ئه‌م نوێنه‌رانه دێن و كاری
خۆیان ڕاده‌په‌ڕێنن. ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت كار
بكاته سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌وان ئه‌وا فۆرمی
پێڕه‌وبه‌ند هه‌ن بۆ ئه‌و كاره. ئه‌گه‌ر بێت و
مرۆڤ لێیان ناڕازیی بێت ده‌توانرێت به سه‌ره‌ی
دیموكراتیی بگۆڕدرێن به كه‌سانی دیكه.
له ڕووی ڕه‌سمییه‌وه ئه‌مه وایه. له
ڕاسته‌قینه‌دا ڕووانینێكی پاسیڤانه
(دووره‌په‌رێزانه) له دیموكراتیی له ئارادایه.
متمانه‌داریی هه‌ر ته‌نها به مانای هه‌ڵگرتنی
به‌رپرسیاریی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كارێك نایه‌ت. ئه‌وه
هه‌روه‌ها ئه‌و ئهركهیشی تێدایه كه نوێنه‌ر
بچێت بۆ لای خه‌ڵك و باس له گیروگرفت و
كاره‌كانیان بكه‌ن، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن،
گوێ له بۆچوونه‌كانیان بگیردرێت، ئاماده بن
هه‌ڵوێسته‌كانیان بگۆڕن.
ئه‌م بهنرخكردنهی دیموكراتی ده‌بێت له هه‌موو
بوار و ئاستێكدا ئه‌نجام بدرێت. له ناو
شاره‌وانیه‌كاندا، له بزووتنه‌وه گهلییهكاندا،
له ناو پارتیدا. گه‌لێك نیشانه‌ی بهڵێنئامێز بۆ
نوێكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره هه‌یه. چالاكیه
شاره‌وانیه‌كان له شاری ڤێسته‌رۆس و بۆرلێنگه،
بۆ نموونه گره‌وی مه‌زنی هه‌ره‌وه‌زیی له
كۆنگره‌یه‌كی كڕیاراندا، چالاكیی له گه‌لێك
ڕێكخراوه‌ی پارتی له ئاستی ناوچه‌دا. هه‌بوونی
شورای ڕاوێژ له ناو بزووتنه‌وه‌ی پارتی و
سه‌ندیكادا به مانای نوێكردنه‌وه‌یه‌كی بێهاوتای
فۆرمه‌كانی كار دێت، كه نه ته‌نها له
ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌دا لێره له وڵات، به‌ڵكو
هه‌روه‌ها له له‌سه‌ر ئاستیی نێونه‌ته‌وه‌ییش
چاوی لێكراوه.
ئیمه هه‌روه‌ها ده‌بێت خودی دیموكراتییش
به‌رفراون بكه‌ین. كۆنگره‌ی لاندس
ئۆرگانیزاسیۆن (ئێل ئو) به‌و مانایه دێت كه
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی سه‌نگه‌ره‌كانی خۆی
هێناوه‌ته پێشتر. بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیكایی
ئه‌ركێكی مه‌زنی به‌رپرسیاریی هه‌ڵگرتنی
خستووه‌ته سه‌ر شانی خۆی. بزووتنه‌وه‌ی
مووچه‌خۆران له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه ده‌ڕوات.
ئه‌وه كاری ئێمه‌یه وا بكه‌ین كه مووچه‌خۆران
باشترین بارودۆخیان له كاره‌كانیاندا له ده‌ستدا
بێت. له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ده‌بێت یاساكان
بگۆڕدرێن وا كه بناخه‌یه‌كی باشتر بن بۆ
به‌دیموكراتیكردنی ژیانی كار، كه كاریگه‌ریه‌كی
ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژینگه‌ی كاری خۆیان هه‌بێت و
هه‌روه‌ها كاریگهرییش له‌سه‌ر سیاسه‌تی
دامه‌زراوان له كارگه‌دا.
دیموكراتیهكیی به‌نرخ پێویستی به ئاوهڵهییه.
ئاوه‌ڵه‌یی ڕووه‌و ناوه‌وه له ناو ڕێكخراوی
خۆدا. ئاوه‌ڵه‌یی ڕوو به ده‌ره‌وه ڕوو به
ئاراسته بیروبۆچوونه جیاوازه‌كانی دیكه.
له ناو كۆمه‌ڵگای سوێددا بیری ئایدیۆلۆژیی جیاواز
هه‌یه، ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رچاو هه‌یه.
ئه‌وانه نابێت بشاردرێنه‌وه. به‌ڵام هاوكاتیش
ده‌بێت هاوپشتیهكی بنچینه‌یی كۆمه‌ڵگایی هه‌بێت
كه هه‌موو هاووڵاتییان بگرێته‌وه. سێكتاریزمی
ڕوو به ناوه‌وه شایه‌ت بتوانێت ڕۆح به‌هێز بكات،
به‌ڵام ناتوانێت به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببات. له
كۆنگره‌ی ئێل ئودا (لاندسئۆرگانیزاسیۆنن) گوتم كه
هاوكارییكردن نه‌ریتی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی
سوێدیه. ئه‌مه به هیچ جۆرێك مانای ده‌ستبه‌ردان
له بیره‌كانمان و له به‌رنامه‌ی سیاسییمان
نییه. ئه‌مه هه‌روه‌ها به‌و مانایه نایه‌ت كه
ئه‌و ناكۆكیه به‌رژه‌وه‌ندیانه بشارینه‌وه كه
له ناو كۆمه‌ڵگای سوێددا هه‌ن. به‌ڵام به‌و
مانایه دێت كه ئێمه ڕێگاكان سه‌باره‌ت ئه‌و
پرسانه كه به پله‌ی یه‌كه‌م له ژیانی ڕۆژانه‌ی
خهڵكهكاندا گرینگن به‌ره‌و ڕێككه‌وتنێكی
ئاقڵانه تاقی بكه‌ینه‌وه.
منیش ئه‌و پرسیاره‌م كرد: ئایا هاوكاریی
مه‌ترسیداره؟ [نه‌خێر] مه‌ترسیدار نییه ئه‌گه‌ر
مرۆڤ بزانێت له كوێدا وه‌ستاوه و چی ده‌وێت،
ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی ڕێپێوانه‌كه ڕوون بێت.
سۆشیالدیموكراتیی هه‌ڵوێستی خۆی ڕوون نیشان داوه.
ئه‌مه له بڕیاری كۆنگره‌ی ساڵی ١٩٦٩ ـ ـی
پارتیدا و له مانیفێستی كرامفورس
Kramforsmanifestet
له
ساڵی ١٩٧٠ـ ـدا خراوه‌ته به‌رده‌ست. ئێمه هه‌وڵ
و ته‌قه‌ڵای خۆمان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا كه
به‌ڕێوه‌یه بۆ بهڕیفۆرمهكردنێكی ژیانی كار له
به‌رفراوانترین مانایدا ته‌رخان ده‌كه‌ین: ژینگه‌ی
كار، هه‌بوونی كار، دڵنیایی دامه‌زراندن و
دیموكراتیی كارگه. ئه‌مه گرینگه. چونكه
ئه‌مانه گیروگرفتێكن كه له ژیانی ڕۆژانه‌ی
خهڵكهكاندا له ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ن.
بهئهنجامگهیاندنێكی ئه‌م به‌رنامه‌یه به
مانای گۆڕینی پێوه‌ندیه‌كانی ده‌سته‌ڵات دێن له
ناو كۆمهڵاگی سوێددا، له ناو كارگاكاندا و
هه‌روه‌هاش له ناو كۆمه‌ڵگای سوێددا به‌گشتیی.
ئه‌مه گرینگه بۆ فه‌راهه‌مكردنی (چه‌سپاندنی)
داواكاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. له‌لایه‌كی
دیكه‌وه ئه‌مه هه‌روه‌ها به مانای پێشخستنی
ئابووریی تێكه‌ڵاو (لیكدراو) ـ ـیش دێت. ئه‌گه‌ر
كۆمه‌ڵگا هه‌ر ئێستا ئاماده نه‌بێت كه هه‌موو
شیركه‌ته بچووك و مامناوه‌ندیه‌كان له وڵات‌دا
بخاته ژێر چاوه‌دێریی و بنده‌ستی خۆیه‌وه، ئه‌وا
با گومان و چاوه‌ڕوانییش نه‌هێنینه ئاراوه.
ئه‌گه‌ر ئێمه ئاماده نیین كه هه‌ر هه‌موو
پیشه‌سازیی ناردنهدهرهوهمان بكه‌ین به ئی
كه‌رتی ده‌وڵه‌تیی ئه‌وا هیچ هۆیه‌كیش نییه كه
وا خۆمان نیشان بده‌ین كه گه‌ره‌كمانه ئه‌وه
بكه‌ین: چونكه ئه‌گه‌ر به‌مه كه‌ڵه‌ك له
خۆمانیش نه‌ده‌ین ئه‌وا كه‌ڵه‌ك له خه‌ڵكی دیكه
ده‌ده‌ین. ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێمه هۆمان
له‌به‌رده‌ستدایه كه ده‌ربه‌ستبوون سه‌باره‌ت
به بارودۆخه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له هه‌موو
جۆره‌كانی شیركه‌تدا نیشان بده‌ین، و كه هه‌نگاوی
جودای كۆمه‌ڵگا، كه پشتگیریی ناوچه‌یی، كه
ڕێساگه‌لی كاربۆهاسانكردن، كه ڕێساگه‌لی باج و
ماڵات و شته‌كانی دیكه هه‌موو بۆ ئه‌وه
فهراههمكراون و دامه‌زراون كه جۆش و خرۆش به
شیركهتداریی شیركه‌ته‌كان بدات. له ئاستیی
نه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌مانه زۆر به باشی به‌كار
ده‌بردرێن.
[1]
نوێكردنه‌وه‌ی
دیموكراتیی
Demokratins förnyelse
بریتیه
له یه‌كێك له كۆمه‌ڵێك وتاری جودا له كتێبی
Att vilja gå
vidare, Olof Palme. Tidens förlag, 1974 s. 44
[2]
پۆلهمیك
(دهمهجهنگیی
polemic)
واتا ڕاستیه‌كه‌ی
به كوردی ده‌بێت به دهمهجهنگیهك كه
خۆدژگوتنی تێدا بێت
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|