|
شێخ شه‌یدای سێركوسه
ڕێبوار ڕه‌شید
شێخ له تووڕه‌ییدا وه‌ك باڵی مێش ده‌شه‌كا، به
پرسیاره‌وه ده‌یگوت: ناكه‌س به‌چه‌ی وا چۆن له
جیاتی من موفه‌ڕكی نووسیووه؟
هه‌موو قه‌وم و ئه‌عوامی خۆی كۆ كردبووه‌وه و له
دیوه‌خانی ئاخنیبوون. به سه‌دان به‌یداخی سووریا‌ن
هه‌ڵواسیبوو، ده‌یان ته‌نافیان له‌م سه‌ری دیوار
بۆ ئه‌و سه‌ر و له‌و سه‌ر بۆ ئه‌م سه‌ر و له
میچه‌وه بۆ خواره‌وه شۆڕ كردبووه‌وه. پفدانیان
فوو دابوو و ده‌یان و بیستانیان لێ هه‌ڵواسیبوو.
یه‌ك دوو دووچه‌رخه‌ی كۆنیان له شاره‌وه بۆ
هێنابوو، مه‌نجه‌ڵی مسی ژه‌نگگرتوو و شیلانی
ڕه‌نگاوڕه‌نگ و كڵۆشه‌كری ڕه‌نگكراو و شتی له‌و
بابه‌ته.
شێخ چووبووه ناو مه‌نجه‌ڵه مسه‌كه‌وه و
ده‌یویست تیایدا سووڕ بدات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كنیكی
خۆسووڕدان فێر ببێت، به‌ڵام قوونی له‌م سه‌ر
ده‌چوو بۆ ئه‌و سه‌ر و به ده‌ما و به پشتدا
ده‌كه‌وت و كڵفه‌تی قوڕبه‌سه‌ر هه‌ر فریای ئه‌وه
ده‌كه‌وتن به په‌له خۆهه‌ڵبده‌نه ژێر باڵی و
نه‌هێڵن بكه‌وێت.
مام هه‌باس، پیره‌پیاوێكی دونیادیده بوو كه له
مناڵیه‌وه له خوێندا گرتبوویان. سوێندیان
خواردبوو تا ده‌مرێت لێی بپرسن، به‌ڵام به قسه‌ی
نه‌كه‌ن، سیوای له ته‌كیاندا هاتبووه و قسه‌ی لێ
نه‌ده‌خواردنه‌وه، گوتی قوربان، له گه‌وره‌یی
خودادا تۆیان ناوناوه "عه‌بدی خودا"، تووڕه‌بوون
هه‌ر بۆ خودا باشه، ئێستا باسی مووفه‌ڕكه‌كه
بكه‌ین یان عه‌یب نه‌بێت ئه‌م قوون بادانه؟
شێخ ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه نێزیكه‌ی شه‌ست به‌ڵام
سه‌ر و سمێڵی خۆی ڕه‌ش ده‌كرده‌وه و هه‌موو
به‌یانیه‌ك سمێڵیان بۆ چاك ده‌كرد و
ده‌ستوپه‌نجه‌یان بۆ ده‌شێلاو بۆ چه‌ور ده‌كرد،
قامكه‌كانی ورد و بچكۆله، جوان دیار بوو كه له
ژیانیدا دۆشاویشی پێ نه‌خواردبوون، هێشتا
تووڕه‌ییه‌كه‌ی نه‌ڕه‌وابووه‌وه، گوتی باسی
هه‌ردووكیان.
- بڕۆن تۆزێكی تر له مزگه‌وت بانگ بده‌ن و به‌و
هه‌تیوه نه‌فامه بڵێن كه ناوی ئێسک و پرووسکی له خۆ ناوه، دوو بانگی باشتر بدات و
حه‌یای بیلالی حه‌به‌شی و بابیشم نه‌بات
به خۆمیشه‌وه. من ساحێبی
مه‌لای وا بم منداڵه
وردكه‌ش پێم فێر ده‌بن. به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و
موفه‌ڕكنووسینه كه ئه‌و چه‌توونه فێری بووه و
ئاوا به‌ری لێگرتووم بێده‌نگ نابم. ئاده‌ی
ده‌روێشه‌گه‌ڕ، دووان له‌م ده‌روێشانه بنێره
یه‌ك دوو "زه‌رک" بكه‌ن به ورگ و سێبه‌نگه‌یدا و
بیكوژن. ده‌روێشی چاكم بۆ ئه‌م ڕۆژه
به‌خێكردووه. له ڕۆژی وادا ده‌روێشی باش له
خه‌نجه‌ری ژه‌نگاوی باشتره، بیانكه‌یت به
قه‌برغه‌ی هه‌ركه‌سێكدا زیندوو نابێته‌وه.
شێخ كه بڕبڕه‌ی پشتی نه‌رم بوو هه‌ر له
منداڵییه‌وه زوو زوو بای لێ به‌ر ده‌بووه‌وه و
قرقێنه‌ی وای لێده‌دا به‌ملاولادا ده‌یسووڕاند.
كه‌مێك خۆی جوڵاند و خزم و خوێ ده‌ستیان كرد به
باوه‌شێنی به‌رلووتیان، به‌ڵام نه‌یان ده‌وێرا باش
ده‌ستیان با بده‌ن. شێخ لێیان كه‌وته‌وه قسه:
ئه‌وه ئه‌و. ئه‌مه‌یشیان سێركوسه.
مام هه‌باس گوتی: قوربان، خودا و تۆ ماشه‌ڵا هه‌ر
دووكتان گه‌وره‌ن و ئه‌ویش شكور كارێكی یه‌كجار وا
خراپی نه‌كردووه، ئه‌لحه‌مدولیلا هه‌ر موفه‌ڕكێكی
نووسیووه و له‌وه زیاتر نییه. ئیشه‌ڵا به
كه‌ره‌می خۆت و گه‌وره‌یی خودای ببه‌خشه. دوای
ئه‌وه‌ش وه‌ڵا خه‌تای مه‌لا نییه، تۆ چوویت
میحرابی مزگه‌وتت به‌و كه‌لی شاخه‌وه دروست
كردووه، میحراب بنی چۆڵ به‌سه‌ر ئه‌و دۆڵه‌دا
ده‌ڕووانێت كه بازیش ناوێرێت تیای سه‌ره‌وخوار
بفڕێت. ڕۆژی پێنج جار ده‌ینێریته ئه‌وێ و بانگی
پێ ده‌دیت. پیاو له ترسی خودا‌ش نه‌مرێت له ترسی
كه‌وتنه خواره‌وه هه‌ر ده‌مرێت. مه‌لا له گیانی
خۆیشی نه‌ترسێت له ژیانی ...
شێخ قسه‌كه‌ی به مام هه‌باس بڕی و گوتی: قسه
مه‌كه كه قسه‌ت ده‌بڕم، هه‌ر موفه‌ڕكێك نییه،
تا ئێستا ده‌یان جاری نووسیووه. ئه‌و قوڕمساخه
ده‌یهه‌وێت سه‌نعاته‌كه‌م لێبدزێت. مه‌لاش سه‌ری
به گۆڕی بابی، ئه‌ی خۆ نان له ڕای خودا ناده‌م.
له ناوه‌ڕاستی قسه‌كانیدا چاوی لێ‌بوو ده‌روێشێك
خه‌ریكی یه‌كێك له ئه‌ستێره سووره
هه‌ڵواسراوه‌كانه، زوو تێیخوڕیی: هه‌تیوه ئه‌وه
چی لێ ده‌كه‌یت، لاكه‌وه، لا!
مام هه‌باس گوتی قوربان تووڕه‌بوونه‌كه سه‌غڵه‌تی
كردوویت، با ده‌روێشه برسی گه‌مه‌ی پێ بكات، ئه‌و
ئه‌ستێره‌یه‌ت بۆچیه؟
شێخ گوتی، مام هه‌باس مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بابم،
هه‌زار ڕه‌حمه‌تی لێبێت، هاته خه‌ونم و هه‌ر
په‌نجه‌ی شیاتوومانی بۆ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه
ڕاده‌كێشا. هێنده‌ی من بابی خۆم ناسیبێت و
په‌نجه‌ی شایه‌توومانم لێ بینیبێت، مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌بوو كه خێر له‌وه‌دایه. جا نازانم
زه‌مانه چی لێ دێت، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ستێره‌یه
خێری پێوه‌یه. بابم قه‌ت له پاره په‌یداكردندا
كڵۆڵ نه‌بووه.
مام هه‌باس گوتی، ده‌ی قوربان دیوه‌خان ئی خۆته و
ئێمه‌یش موڵكی خۆت، ئینشه‌ڵاا له به‌ینی
گه‌وره‌یی خودا و تۆدا، سه‌لامه‌ت ده‌بین. به‌ڵام
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چییه؟ منیش ئه‌م سێركوسه‌م
بیستووه. ماوه‌یه‌كیشه سه‌رنج ده‌ده‌م حه‌زت
ورده ورده ده‌چێته سه‌ر گوڵی ڕۆز.
شێخ گوتی ئه‌رێ، ده‌ڵێم گوڵه ڕۆزێكیش وه‌سه‌ر
ئه‌ستێره‌كه بهاوم، به‌ڵام ...
مام هه‌باس قسه‌كه‌ی پێ بڕی و گوتی: قوربان، ئه‌ی
ئه‌و داس و چه‌كووش و بێڵ و خاكئه‌نداز و شه‌نانه
چی لێ بكه‌ین، دیوه‌خان خراپ قه‌ره‌باڵخ بووه...
شێخ گوتی مام هه‌باس جارێكی دی قسه‌م ببڕی زارت
ده‌بڕم، به‌و وشه توركییه مه‌زاجت تێك دام،
قه‌ره یانی ڕه‌ش، من حه‌زم له سووره و ئه‌مه‌ش
"بالیك" نییه، ڕه‌نگاوڕه‌نگه، هه‌مه‌چه‌شنه،
هه‌مه‌جۆره، فره‌لایه‌نه. ئه‌مه سێركوسه،
سێركوس، ده‌بێت حه‌ره‌كه‌تی تێدا بێت. له
سه‌فه‌ره‌كمدا بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌ی بادارییه له
سێركوس حاڵی بووم. عه‌یب نه‌بێت بایه‌كه‌یان بۆ
نه‌گرتم، به‌ڵام ئه‌م سێركوسه فێر بووم. له‌و
سه‌فه‌ره‌دا به ده‌ستی پڕ گه‌ڕاومه‌ته‌وه.
ئه‌ڵێن قه‌یسه‌ری ڕووس و ئه‌وی تریش كه هه‌موو
خانه‌واده‌كه‌ی كوشت و ته‌خته‌كه‌ی لێداگیر كرد،
عه‌یب نه‌بێت پێیان خۆش بووه. ئه‌مه ئی پیاوی
گه‌وره‌یه.
مام هه‌باس گوتی، وه‌ڵا قوربان منیش بیستوومه و
یه‌ك دوو جاریش له شار بینیوومه، به‌ڵام
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم گه‌وره پیاوان خۆیان نای
كه‌ن، شاگرده‌كانیان ده‌یكه‌ن.
شێخ گوتی: ئه‌رێ، شایه‌ت وا بێت، به‌ڵام جا من بۆ
بیده‌م به شاگرد؟ هه‌ر خۆم ده‌یكه‌م. مه‌گه‌ر
هه‌ر ڕێگا به ره‌سولوڵا، هه‌زار جار سه‌لام و
كه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت، و ئه‌بوبه‌كری
هاوده‌می بده‌م.
مام هه‌باس گوتی قوربان خۆم من له به‌ر زیكری
ئه‌م ده‌روێشانه‌ی دیوه‌خان گوێم له هیچ نییه،
باسی هاوفیكر و هاوغاری حه‌بیبوڵات كرد؟ ئه‌و
ئیمانی به‌قوه‌ت و له‌شی سووك بوو. ئه‌وه‌ی ئێمه
هه‌ر كاری خه‌فتن و خواردنه. ئه‌مه‌نده‌ت ڕۆن و
كه‌ره كردووه به گه‌روویدا ئا به‌و ده‌رگایه‌دا
ناچێت، مه‌گه‌ر ناپرسیت بۆ نه‌هاتووه. ئێستا
فێربووه له‌سه‌ر ئه‌و ته‌لیسه‌ی به‌ر ئاخوڕه‌كه‌ش
پاڵ ده‌كه‌وێت كه جار جار گوێدرێژه‌كان خۆیان
له‌سه‌ر ده‌گه‌وزاند. وه‌ڵا قوربان ده‌ڵێی
ده‌مێكه نه‌تدیوه، بیلامه‌عنا قوونی ئه‌وه‌نده
گه‌وره بووه هه‌ر پانتۆڵێكی دوو تۆپ قوماشی
دووبه‌ری تێده‌چێت.
شێخ بایه‌كی دیكه‌ی لێ به‌ربووه و مام هه‌باس كه
به ده‌م قسه كردنه‌وه كه‌وتبووه پشتیه‌وه
هه‌ر ئه‌وه‌نده فریا كه‌وت هه‌ڵبێت، به‌ڵام له
ترسی شێخ گوتی: قوربان، لاقم له هه‌ڵهاتن
ببه‌خشه، به‌ڵام ماشه‌ڵا بۆنی ناخۆشه.
شیخ گوێی به گازه‌نده‌ی مام هه‌باس نه‌دا و خۆی
به یه‌كێك له گورسیه‌كانه‌وه هه‌ڵواسیی و تا
پێی كرا گوڕی خوارده‌وه تا به‌رزبێته‌وه،
نه‌یوێرا لاقی له‌سه‌ر ئه‌رز به‌رز بكاته‌وه،
هه‌ر به‌ده‌م چیچكانه‌خشێوه سێ چوار پێ ڕۆیشت و
ته‌پ كه‌وت به ده‌مدا. ده‌روێشی چوارده‌ور ده‌ست
له‌سه‌رسینگ، به‌ڵام گاز له زمانگرتوو
نه‌یانده‌وێرا پێ بكه‌نن. هه‌موو هاواریان كرد:
ماشه‌ڵا له گه‌وره‌یی خودا و له ئه‌قڵی شێخ،
وه‌ڵا قوربان وه‌ك پاساریی ده‌فڕیت.
مام هه‌باس گوتی، قوربان فڕین هه‌ر له خۆت دێت،
مه‌ل له ئاستت شه‌رمه‌زاره، به‌ڵام هێشتا
كه‌مێكت ماوه. ئه‌دی بۆ ڕێگا به‌و جه‌وان و
ئافره‌تانه‌ی گوند ناده‌یت ئه‌و كاره بكه‌ن.
ئه‌وان له ناو كاردا ده‌ستیان بووه به چنگی
به‌ور و وه‌كوو سمۆره به قه‌دی سه‌روودا
هه‌ڵده‌زنن.
شێخ‌ژن تووڕه بوو، گوتی ئه‌دی من بۆ نه‌یكه‌م؟ تۆ
ڕاوێژكاری شێخی یان وه‌کیلی گوند. مه‌گه‌ر بیرت
نایه‌ت چۆن لاق و ده‌ستتم به شكاندن گه‌یاندیت؟
مام هه‌باس گوتی، ئه‌رێ‌وه‌ڵا دایكم، ئه‌وه ئه‌و
ساڵه بوو كه گوتم ئه‌وه ڕه‌سمی حه‌زره‌تی
مریه‌م نییه عه‌كسی شێخژنه هه‌ڵتانواسیووه.
مه‌گه‌ر وا نییه؟
شێخ‌ژن بیست مه‌تر پشتوێنی سه‌وزی له كه‌مه‌ری
به‌ستبوو و ناوچاوانی داووبه یه‌كدا، وه‌ڵامی مام
هه‌باسی نه‌دایه‌وه. شێخ و مام هه‌باس نه‌بێت
ئه‌وانی دیكه له ترسی شێخ‌ژن یه‌كی بستێك باڵایان
كه‌م كردبوو. شێخ‌ژن ڕووی كرده شێخ و لچێكی لێ
هه‌ڵقرتاند و به چه‌ناگه ئاماژه‌ی به
مه‌نجه‌ڵه‌كه كرد و گوتی: منیش ده‌مه‌وێت ئه‌وه
تاقی بكه‌مه‌وه. چاوم لێ‌بوو چه‌ند خۆشییت
لێده‌بینی وا كه به هه‌ر چوارده‌وری خۆتدا
هه‌ڵده‌سووڕایت. ئینجا هه‌ر زووش له زینی
دووچه‌رخه‌كه‌ی ڕووانیی كه شێخ ده‌ستی ڕاستی
له‌سه‌ر دانابوو، ته‌ماشایه‌كی هه‌مووانی كرد و
گوتی: ده‌مه‌وێت سواری ئه‌وه‌ش ببم.
شێخ به ئه‌حێك گه‌رووی خۆی پاك كرده‌وه و به
ده‌ستی چه‌پی كه ئازاد بوو ئاماژه‌ی به
پاشه‌وه‌ی خۆی كرد و گوتی: شێخ‌ژن عه‌یب نه‌بێت
ئه‌مه پیاو ناڕه‌حه‌ت ده‌كات.
-
ده‌ی ئه‌گه‌ر وایه خودا چاكه بۆ ئه‌وه بكات كه
دروستی كردووه. ئیتر ڕازی نابم به درۆ
عه‌كسه‌كه‌م له دیوه‌خاندا هه‌ڵبوواسرێت و ساڵی
جارێك له "تارمایی مه‌غریب" دا قسه‌ی درۆم پێ
بكه‌ن.
شیخ قرقێنه‌یه‌كی دیكه‌ی لێدا و بایه‌كی دیكه‌ی
به‌ردایه‌وه، ویستی شتێك بڵێت، به‌ڵام مام هه‌باس
قسه‌كه‌ی پێ بڕی و به ده‌م باوه‌شێنی
كه‌پوویه‌وه گوتی: ده قوربان، خۆ تۆ هه‌موو
كه‌لامی خودات له سنگدایه ئه‌وه بیست ساڵه
ئایه‌تێكت بۆ نه‌خوێندووینه‌ته‌وه. ده‌ی بێژه
به‌شكم خودا ڕوحمی خۆی به‌سه‌ر سێركوسه‌كه‌ماندا
ببارێنیت.
شێخ هێنده‌ی تر تووڕه بوو و گوتی: گه‌وجه،
كه‌لامی خودا له سنگمدایه، خۆ له ده‌ممدا
نییه. من هه‌ر چوار ته‌ریقه‌كه‌م له سینگمدا
هه‌ڵگرتووه، له‌م وڵاته‌دا مه‌گه‌ر كه‌سێكی
تێدایه به قه‌ده‌ر من له ته‌ریقه‌ی شافیعی
حاڵیی بێت؟ محه‌مه‌دی شافیعی كه‌متر بڕوای به
ته‌قوایه و زیاتر مایل به تاكتیكه. پێی وایه
خودا پێیخۆشه زیاتر گوێی لێ بگیرێت وه‌ك له‌وه‌ی
به قسه‌ی بكرێت. محه‌مه‌دی شافیعی له
مه‌دره‌سه‌ی فیقهدا مامۆستایه و له هه‌مووشی
گرینگتر ئه‌وه‌یه كه به ئه‌سڵ له ئه‌هلی
قوڕه‌یشه. وه‌كوو ئه‌وه وایه خۆم به مشتی خۆم
ئاوی كانی كوولانم كردبێت به ده‌میه‌وه. محه‌مدی
شافیعی له هه‌ژاریدا گه‌وره‌بوو، هه‌ر بۆیه
قه‌دری عافیه‌تی شێخی حه‌بیبوڵای خۆی ده‌زانێت.
له پازده ساڵیدا ته‌واوی كه‌لاموڵا و حه‌دیسی
له‌به‌ر بوو. له‌م شاری غه‌زایه‌ی ئێستا كه
ده‌كه‌و‌ێته فه‌له‌ستینه‌وه له دایك بووه، له
میسر ژیاوه و هاتووچووی سووریای ئێستا و ئه‌م
ئێراقه‌ی ئێستای كردووه. شیعری نووسیووه و له
زانستی لینگویستیكدا زانا بووه و شاره‌زایه‌كی
لێهاتووی زانستی بنه‌چه‌ی خانه‌واده بووه. هه‌ر
بۆیه له زیكروفیكری شێخی خۆیدایه. جا كاتێك كه
سوڵتان سه‌لاحه‌دین بیلادی شامی داگیر كرد ڕێگای
به محه‌مه‌دی شافیعی دا ده‌ست و قه‌ڵه‌می ئازاد
بێت و هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه شافیعی بووه به
ته‌ریقه‌ی ئه‌هلی شیفاعه‌ت. له قه‌واعیدی
عه‌ره‌بیدا عه‌یب نه‌بێت شافیعی بیستوحه‌وت جار
به مه‌عنای ده‌كه‌یت. ئه‌و پیاوه خاوه‌نی كتێبی
به‌ناوبانگی "ئه‌لریساله"ـیه كه به یه‌كه‌مین
بناخه‌ی ئوسوڵی یاسا و فیقهی ئیسلامیی داده‌نرێت.
داهێنه‌ری ئیستیحسان و قیاسه. كاتی خۆی به كار
ناردیان بۆ یه‌مه‌ن، به‌ڵام به دییلی ڕه‌وانه‌ی
ئێراقی ئه‌و ده‌مه‌یان كرده‌وه گوایه ده‌ستی
وه‌رداوه‌ته كاروباری سیاسیی. هاڕوون ئه‌لڕه‌شید
هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ ئه‌و تاوانباركردنه ده‌ست
نه‌كه‌وت و له‌به‌رئه‌وه به خودای ته‌باره‌ك و
ته‌عالای به‌خشیی. پیاوێك من به گه‌وره‌ی بزانم
حه‌زی گه‌وره‌یه، هه‌ر به گوڵێك ڕازی نابێت.
مام هه‌باس گوتی: وه‌ڵا قوربان هه‌ندێك جار ده‌مت
له پووره‌ی هه‌نگ ده‌كات و هه‌نگوین له زارت
ده‌بارێت، تاڵبو لعیلمه وه‌له‌و فی سین هه‌ر
خۆتی. خۆ ئه‌مه‌ی ئێمه ئه‌وه بیست ساڵه چوار
كه‌لیمه‌ی نه‌گووتوه. یان گوێم له كار كه‌وتووه
یان له‌به‌ر ئه‌م ژاوه‌ژاوه حاڵی نابم باسی كێ
ده‌كه‌یت. به سه‌ری شێخ قه‌سه‌م، هه‌زار هێلكه‌ی
بده‌یتێ هێلكه‌وڕۆنێك ناخاته به‌رده‌مت.
شیخ گوتی، ئه‌رێ، نایخاته به‌رده‌می تۆ، به‌ڵام
هه‌میشه شوكرانه بژێری شێخی خۆی بووه. شێخ‌ژن له
هه‌ر كه‌س ڕازی بێت، خودا‌ش لێی ڕازییه. تۆ
نه‌بیت، مه‌گه‌ر كێیان پێیان وایه من مووی سه‌رم
به بۆیاخی ئینگلیزی ڕه‌ش ده‌كه‌مه‌وه؟ قسه‌ی وام
بۆ هه‌ڵده‌به‌ستیت ئه‌هلی خۆمت لێ به گومان
كردووم. مه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌میرولموئمین بێت دڵی
لێم ڕه‌ش نه‌بێت.
مام هه‌باس گوتی گه‌وره‌م تۆ دڵێكت هه‌یه و
ماشه‌ڵا هه‌زار ڕق، ده‌ڵێی له پڕمه‌ی خودا بوویت.
من هه‌رچیه‌ك بڵێم تۆ یه‌كسه‌ر ده‌یخه‌یته سه‌ر
خۆت. هه‌ر بڵێـم شێخ و ده‌ڵێی له‌گه‌ڵ منته، هه‌ر
ده‌ڵێم ئاغاخان و ده‌ڵێی له‌گه‌ڵ منته، هه‌ر
ده‌ڵێم شێخ‌ژن و ده‌ڵێی كوره نه‌كه‌ی، ده‌ڵێم
سه‌ید و ده‌ڵێی كوره خزمی خۆمه. وه‌ڵا قوربان
خودا ئاگای لێیه هێنده له بیری ژیانی ونبووی
ئه‌و خه‌ڵكه‌دام سه‌رم ناپه‌رژێت بیر له هیچ
بكه‌مه‌وه. خۆ له‌به‌ر غه‌ڵبه‌غه‌ڵب گوێم له هیچ
نییه، تا ئه‌و ده‌روێشه‌ت ئاوا فووی پیادا بكات
هیچت لێ حاڵی نابم، كام ئه‌میرولموئمینین، قوربان؟
شێخ گوتی: مام هه‌باس ئه‌میان له ئێسكیشم نه‌بێت
له گۆشتمه، ئه‌و هه‌را و هوریایه‌ی هه‌ر بۆ
تۆزێك ڕۆن و كه‌ره‌ی زیاتر ناوه‌ته‌وه، ده‌نا
كوڕی شێخی خۆیه‌تی، تۆ گه‌ره‌كته به ده‌ردی
قه‌یسه‌رم ببه‌یت و تاج و ته‌ختم لێ داگیر بكه‌یت.
واز له‌و قسانه بێنه كه به گوێی هیج
ده‌روێشێكم ناگات، وه‌ره پێشێ و له‌سه‌ر چواران
ڕاوه‌سته با بێمه سه‌ر پشتت و ده‌ستم بگاته
ئه‌و گوریسه به‌شكم بازێكی چاك بده‌م. وه‌ره من
تانژیم هه‌ر بۆ ڕاوێ ویستووه.
مام هه‌باس گوتی وه‌ڵا قوربان ده‌ڵێی له‌گه‌ڵ
حه‌زره‌تی موسادا سه‌لام و كه‌لامی خودای له‌سه‌ر
بێت نوری خودات بینیه‌وه. شوانێكیت ئه‌مما شوان،
مه‌ڕ و ماڵاتت به فیكه‌ت سه‌ما ده‌كه‌ن.
مام هه‌باس ڕۆی بۆ لای و له به‌رده‌میدا گاوگۆلكێ
لێی وه‌ستا و شێخ چووه سه‌ر پشتی و گوریسی له
ده‌ستی خۆیه‌وه ئاڵاند. له‌و به‌رزیه‌وه
ده‌یڕووانییه ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره سوور و
پفدان(تیزانگ) و گوریس و شه‌كرۆكه‌یه. شێخ‌ژن
چووبووه ناو مه‌نجه‌ڵه مسه‌كه و ده‌تگوت هه‌زار
ساڵه مزگه‌ره، وه‌كوو مزراح ده‌خولایه‌وه، یه‌ك
دوو فه‌قێ چووبوونه سه‌ر دووچه‌رخه‌كان و
هێندێكیان خه‌ریكی له‌نگه‌ر پێگرتنیان بوون. شێخ
له‌و سه‌ره‌وه له خۆشیان و له حه‌یبه‌تان و له
هه‌یه‌جاندا چاوی ڕێشكه‌وپێشكه‌ی ده‌كرد و هه‌وای
ته‌مه‌نی بیستساڵه‌یی لێی دا. تا توانی ته‌كانێكی
به خۆی دا. گوریس له داره‌ڕای دیوه‌خانێ ترازا و
شێخ به پشتدا به‌ربووه‌وه و زرمه له قوونی
هه‌ستا.
خزم و خوێش و ئه‌هلی دیوه‌خان به‌ره‌و ڕووی
هه‌ڵهاتن، به‌ڵام كه‌سیان نه‌یانده‌وێرا توخنی
كه‌وێ. شێخ‌ژن كه به سووڕدانه‌كه سه‌ری گه‌رم
داهاتبوو و له‌به‌رخۆیه‌وه بزه‌ی ده‌هاتێ، هاواری
لێهه‌ستا: ده‌ی شێخی شێخان به‌شكم ڕوحمی پێ بكه‌یت
و بیكه‌ی به شیفا بۆی و به‌ری ئه‌و بایه‌ی
لێبگریت، خۆ ماشه‌ڵا قڕی كردووین.
شێخ ڕووی كرده مام هه‌باس و به هه‌زار نقه‌نق و
نووزه‌نووز له‌و خواره‌وه به ڕاكشاویه‌وه گوتی:
هه‌باس ..ده‌ترسم.. مه‌رگم.. پێش .. مه‌رگت
بكه‌وێت و.. شێخ‌ژن.. له خۆت .. ماره بكه‌ی. ئای
كه.. له‌م .. ڕۆژه .. ترساوم. هه‌باس، ئه‌وی من
كردوومه.. تۆ .. نه‌یكه‌یت!
مام هه‌باس گوتی: كوره قوربان، وه‌ڵا خودا
ئیشه‌ڵا شیفات بۆ بێنێت، خۆ من ناوێرم سه‌یری
عه‌كسه‌كه‌ی دیوه‌خانێشی بكه‌م. خه‌جاڵه‌تم،
قوربان، به‌ڵام وه‌ڵا به‌ڵای وام نه‌گه‌ره‌كه.
دوای ئه‌وه، قوربان، ئه‌م سێركوسه هه‌ر به تۆ
ده‌گه‌ڕێت.
له‌و كاته‌دا به ده‌م ئای ئای و هاوار هاواره‌وه
شێخ قرقێنه‌یه‌كی لێدا و هه‌ر ده‌رویش و مورید و
ئه‌عوام بوو پاشه‌وپاش هه‌ڵهاتن.
مام هه‌باس سه‌یرێكی شێخژنی كرد و گوتی: شێخ‌ژن،
دوعات له پشتوێنت كورتتر ده‌ڕوات، ئه‌وه جارێ
ئه‌مه‌یان به‌ر شیفا نه‌كه‌وت.
ئه‌وجا ڕووی كرده ڕاكردووه‌كان و پێی گوتن:
نامه‌ردینه له جیاتی هه‌ڵبێن دوعای خێر بۆ
ئه‌هلی مه‌عسوم بكه‌ن، وه‌ڵاهی ئه‌م جاره شیفای
بۆ نه‌یه‌ت ئه‌وا به‌و كه‌وتنه عه‌یب نه‌بێت
ده‌رگای قوونی ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌كرێته‌وه و
پیاوم ده‌وێت له‌و دیوه‌خانه‌یدا خۆی ڕابگرێت،
نه‌ك هه‌ر ئه‌م گونده، ئه‌م یاڵه‌تان سه‌ره‌وخوار
پێ چۆڵ ده‌كات. له‌و كاته‌وه كه ئه‌و یاڵه‌ی
ئه‌ودیومانی قڕكردووه هه‌موویان گێژووێژن، نه‌خێر
و به‌ڵێیان تێكه‌ڵ كردووه.
٤/٦/٢٠٠٧
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|