|
پیویستیی کۆبۆنه‌وه‌ی مۆسیقای کوردی له‌لایه‌ن
هۆنه‌رمه‌ندانی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ره‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ پله‌ی پێشکه‌وتن و شارستانیه‌تی
هه‌ر گه‌لێک بزانیت، گوێ له‌مۆسیقاو گۆرانی یان
بگره.
کۆنفۆسیۆس
ڕامان – سنه
هۆنه‌ر و گۆرانی مۆسیقای کوردی سه‌رمایه‌کی
گه‌وره‌و مایه‌ی پێشکه‌وتنه بۆ هه‌ر گه‌ل و
نه‌ته‌ویه‌ک له سه‌رانسه‌ری دنیادا ! مرۆڤ
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، به‌لاسایی کردنه‌وه له
ڕووداوه خرۆسکیه‌کان وه‌کوو:
ئاوی کانی، بای شه‌ماڵ، ده‌نگی بولبول و قاسپه‌ی
که‌و به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ڕووداوانه ده‌ستی
به‌گۆرانی و مۆسیقا کردووه.
هه‌ر گه‌لێک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌پێی کولتوور‌و
شاره‌ستانیه‌تی خۆی گۆرانی و مۆسیقایه‌کی تایبه‌ت
به‌خۆی هه‌یه. دونیای هۆنه‌ر ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و
به‌رزه که ئینسان ده‌توانێ له‌ڕێگای هه‌ر
هۆنه‌رێک که هه‌یه‌تی چ له‌بواری مۆسیقا چ
له‌بواری شانۆ یان نیگار کێشاندن و به‌گشتی هه‌ر
حه‌وت به‌شی هونه‌ر، کولتووری خۆی به‌گه‌لانی تر
بناسێنێت. کاتێک له وڵاتێک ئاڵوگۆڕ یا شۆڕشێک
ده‌کرێت هونه‌رمه‌ندان ده‌وری به‌رز و گه‌وره‌ی
تێدا ده‌گێرن.به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌و‌ریان دیار
نییه. چۆنکوو هۆنه‌ر له‌ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌هیچ
حۆرمه‌تێکی نییه. بۆ وێنه: له‌کاتی خۆپیشاندانی
خه‌ڵک له‌به‌رانبه‌ر حکوومه‌ت دا، موزیسیۆن یان
گۆرانی بێژ به‌دانانی (مارش) که‌حاڵه‌تی سروودی
هه‌یه، بۆ هاندانی خه‌ڵک ئه‌و شێوه موزیکه
به‌کار دێنێ. و ئه‌مه کاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ
هاندانی خه‌ڵک. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه، که‌مۆسیقا و
گۆرانی ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕۆحیه‌تی
ئینسان هه‌یه، که‌ئه‌و که‌سه ده‌توانێت
به‌باشترین شێوه‌که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێ. وه‌کوو
هه‌میشه باس کراوه:"مووزیک غه‌زای ڕۆحی
ئینسانه" و ئینسان هیچ کاتێک به‌بێ مۆسیقا
نه‌ژیاوه!.
ئینسانی هۆنه‌رمه‌ند له‌بواری
ئیحساسییه‌وه‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاسایی جیاوازی زۆری
هه‌یه، هه‌ست و ئیحساسی ناسکه. هۆنه‌رمه‌ندی ڕاستی
و واقعی ئه‌و که‌سه‌یه، که‌خزمه‌ت به‌کولتوور و
شارستانیه‌تی میله‌ته‌که‌ی بکا، کولتووری
گه‌له‌که‌ی خۆی به‌گه‌لانی تر بناسێنێت له‌هه‌موو
قۆناخه‌کانی کۆمه‌ڵگای خۆی ئاگادار بێ و به‌شداری
خه‌بات و تێکۆشانی گه‌له‌ی بۆ به‌خته‌وه‌ری و
ئازادی بێ.
به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا
کۆمه‌ڵێک به‌ناوی هۆنه‌رمه‌ند هاتوونه‌ته مه‌یدانی
هۆنه‌ری کوردستانه‌وه که جیاواز له‌وه‌ی
که‌مووزیکی کوردی‌یان تووشی شه‌ڵته‌و سه‌رله‌شێواوی
کردووه، به‌بڵاوکردنی کلیپ و (سوءالاستفاده) یان
پێشیڵ کردنی مافی ژن بۆ قازانجی خۆیان دێنه‌سه‌ر
شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزێۆن. ئه‌م به‌ناو گۆرانی بێژ و
هونه‌رمه‌ندانه، به‌مه‌به‌ستی سرنج راکێشانی
خه‌ڵک، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ناموته‌مه‌دێنانه له
ژن و له‌ش و ئه‌ندامی وه‌ک ئامراز و وه‌سیله(یا
باشتره بڵێم کاڵا) که‌ڵک وه‌رئه‌گرن.
به‌بیروبڕوای من ئه‌مه‌خه‌ساره‌تێکی گه‌وره
له‌هۆنه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌دات. ئه‌گه‌ر
هۆنه‌رمه‌ندانی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر و
هه‌روه‌ها هونه‌ردۆستان و رووناکبیرانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان له رێگه‌ی نووسین و قسه‌کردن و
ئیعتراز و... پێش به‌م که‌سانه نه‌گرن، هۆنه‌ری
ئێمه زیاتر تووشی کێشه و ئاڵپزیی و له‌بار چوون
ئه‌بێ. به باوه‌ڕی من یه‌که‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌یه،
که‌ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رانبه‌ر میدیا
کوردیه‌کان ده‌رببڕن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانیان
قسه‌بکه‌ن ، نه‌هێڵێن مۆسیقای کوردی له‌کاناڵی
بازه‌رگانییه‌وه تێپه‌ڕ بێت. چۆنکوو ئه‌گه‌ر به‌م
جۆره بڕۆنه‌پێش گه‌لی کورد هیچ پێشکه‌وتنێک
به‌ده‌ست ناهێنێ. ته‌له‌ڤیزیۆن و ده‌زگای
ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک
بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌رێکی
کاریگه‌ری گرنگی هه‌یه. جارێکی‌تر تکا و داواکاریم
له هۆنه‌رمه‌ندانی به ده‌روه‌س هه‌یه که بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌هه نگاوێک هه‌ڵبگرن و پێش به‌و
که‌سانه‌بگرن.
پاراستنی کو‌لتوور و شاره‌ستانیه‌تی
نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ر هه‌موومانه.
ڕامان له‌سنه.
28 / 1 / 2010
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|