|
وەلامێک بۆ کۆمیتەی سوێدی(ینک) دیسان بەبەڵگەی
ڤیدیۆیەوە
قادر نادر
http://www.youtube.com/watch?v=vmLcgE2v6VM
کۆمیتەی سوێدی یەکێتی ، رونکردنەوە و هەندێ وێنەی
بەندەیان،لەتەنیشت مەلا بەختیار لە
کۆرەکەی ستۆکهۆلم بڵاو کردۆتەوە . بۆیە لێرە
بەپەلە هەندێ سەرنج دەدەم
١.باوەڕم نەدەکرد کۆمیتەی سوێدی یەکێتی ئەوەندە
روقایم و چەواشەکار بن
،
چونکە خودی ئەو دوبەشەی بەناوی بەندە یان وەک
هەوال لەکوردستان پۆست نوسراوە بە دێڕیش هەڵەی تیا
نیە وەفلیمی ڤیدیۆیی لەگەلە نەوەک وشە ڕێز کردن.
کەدەتوانن لە نوێترین فلیم کە چەند دەقیقەیەکی ترە
. نەوەک هەموی یان سەرەتای هێرش هێنانیان ، راستی
وچەواشەیی هەردولامان بەدیار بکەوێت!؟ وە باشترین
گەواهی بۆهەردولاوبەتایبەتی بۆ ئێوە ، ئەگەر راست
دەکەن فەرمون تەواوی فلیمەکە کە لای ئێوەیە،
نیشانی خەلک بدەن!؟ ئاخر ئەمڕۆ ،تەکنەلۆژیا و
مۆبیلێک ، ئاوا حزبێک زمان کورت دەبێت.
٢. نازانم تاکەی واز لەوکەلتورە سەقەتە
ده
هێنن ، ئەوەی رەخنە و نارەزایەتی و داخوازیەکی جدی
گرت ،کەئازاری بەرپرسان بدات یان خۆپیشاندانێکی
جەماوەری بکات ، وشەی تێکدەر ، ئاژەوەچی و
دوژمنی گەلی کورد، یان لهیهنگیری لایهنێکی ، بۆ
ڕیز بەند ئەکەن !؟ یان هەندێ بەناو نوسەر کەکوڕی
بؤلە بؤلن نەوەک کاری مەیدانی،وەشکستخواردون
لەخەباتی جەماوەری،بۆ پاساوی ئەم کارانەیان
تۆمەتی منالانە دروست دەکەن بۆ ئەوەی گرێ کوێرەی
فاشیلبونی سیاسی خۆیان بشارنەوە؟
٢. ئەو وینەیەی بلاوتان کردۆتەوە، بەو نیازە
دەتانەوێت پیشانی خەلک بدەن کەگوایە زۆرینەی
ئەندام وکارگێر کۆمیتەی سوێد هەرەشەو فشاریان
نەکردۆتە سەرم!؟ . وەدوای تەواوبونی وتەکانم
هەر کەهاتمە خوارەوە، کارگێر کۆمیەتیەکیان،
کەلەدەزگای زانیاری کاردەکات، پێی وتم وێنەی
جوانمان گرتی ... بۆ وەلامدانەوەی ئەمەش دەلێم
لەهەرودبەشی نوسینەکە ئاماژەم بەوەکردوە کە
لەکۆتایی بواریان دام و قسەی خۆشم کرد ،بەلام
پرسیار لەوەدایە ئەو بواردانە ، لەدوای چەند
دەقە و شەرە قسەو هەرەشەهات ؟
لێرەدا بۆ ئەوەی خوێنەر بە چەواشە تێ نەگات و
بزانێت ئەوانەی لەبواری ڕاگایەندن چەندە چەواشەی
خەڵک دەکەن . دەبێت بڵێم دوای مشت و مڕێکی زۆر
هەروەک بەشێکی لە م فلیمەی خوارەوە دیارە ، دوای
ئەوە لەخوارەوە هەرەشە و فشاریان دەخستە سەرم
سەرەنجام بوارم پێدرا بچمە لای ئەوان قسەکانم
تەواو بکەم،لەیەکێک لەپرسیارەکان
بووە پێکەنین
. کاتێک دانیشتم و یەکەم پرسیارم لە مەلا
بەختیار بەوە دەست پێ کرد ، (،ئیوە بەردەوام
دەلێن کەخەلک بەنازناو رەخنەتان لێ دەگرێت ،
بەتایبەتی ئاماژە بە کوردستان پۆست دەکەن ، کەچی
ئەوە بەندە بەناوی خۆم و هاتومەتە کۆرەکەتان ،خۆی
تەواوی کرد وتی لەتەنیشتە خۆشم ، وتم بەلێ
..بوە پێکەنین واپێ دەچیت ئەوکات وێنەکەیان
گرتبێت . ئەگەرنا ئەوا لەم فلیمە نوێیەدا راستی
ودروستی وتەی هەردولامان ئاشکرا دەبێت . کەلێرەدا
دەبێت بلێم پەیمانی ئەوەم پێدراوە کە فلیمی تریشم
پێ بگات کەکاتی قسەکردنمە لای مەلا بەختیار .
ئەوەی بۆمنیش جێگای گالتەیە ، قەزەمێکی سیاسی
،لەیەکێتیەکان خراپتر خۆی شپرزە کردوە ، بابەت
لەسەر بابەت بەنازناوی مرۆڤ نا ، بەلکو شوێن
دەنوسیت ، وەک (ئامادەبویەکی کۆرەکە یان کەسێکێ
لێقەوماو لەدهۆک) ، گالتەکەشی لەوەدایە دەلێت
ئێمە بەپێی یاساکانی ئەورپی دەجولێنیەوە!؟.. وەک
ئەوەی کوردیە سەقەتەکەی نەناسینەوە؟ ، وەجارێک
دەنوسێت کەسێکی ئامادەبوو لە کۆرەکە لەکاتێکدا ٧
کاتژمێری رەبەق لە ستۆکهۆلم دورە و وە لەژێر
بابەتەکانی خۆشی خۆی کۆمینتار دەنوسێت ، لەهەموی
گالتە جارتری ئەوەیە وەری گیراوەتەوە عەرەبی
لەکۆمینتارێکی عەرەبیدا لەقەبی
راشد ئیبن بەرد
نوسیە ، تخوا خەلکینە ئەم ناوە لە گۆگلیش بپرسن
دەتوانێ بیناسێتەوە ؟ وە لە سەردەمی خیلافەی
عەباسی بەدواوە کەس بەکاری هێناوە ؟ لەکاتێکدا
خۆشی پێ کەسێکی نەتەوەیە . ئاخر گەلحؤدەست
وخەتەکەت لەدوڕا دیارە ، دە بوێربەو بەناوی خۆت
بنوسە . بۆ ئەوەی پەروەندی ترسنۆکی و دوفاقی قسەو
کردارەکانت بەبەلگەوە سەرلەنوێ هەلبدەینەوە؟
خوێنەری خۆشەویست نامەوییت زیاتر قسە بکەم ،
فەرمون ئەوە بەشێکی تر لەوێنەی ڤیدیۆیی کە بەلگەی
حاشاهەلنەگرە ، وەبزانن پرسیارەکانی ئێمە
ئیسفزازی بووە ، یان کێشەو ئازاری خەلک
بەتایبەتی بنەمالەی قوربانیانی کۆمەلکوژیە ، کە
نازانم لە جوڵاندنی کەیسی ئەم جەلادانە ، چ سودێکی
ئێمەی تیایە ،ئەگەر هەست بەئازاری نەتەوەیی نەکەین
کە بێ کەڕامەتی وتاوانە جەلادان لەناو بنەمالەی
قوربانیان شاهانە بژین ؟
راستگۆیی بەندە و مەلا بەختیاریش لەوەوە
بەدیاردەکەوێت ، با مەلا بەختیار بفەرموێت سەردانی
تاڵەبانی بۆژیانەوەی عەقڵی خێڵ لە(ڤیستڤالی
جاف)،لەسەروەختی هلبژاردنەکانی پەرلەمان کە
بەشداری کرد ولەکوردسات نیشاندرا بزانین کێی
لەتەنیشتە؟وەباس لەوەش ناکەین ،باخەلک خۆی بپرسێ
کێ پارێزگار و بودجە دەداتە جەلادەکەی ١٤.٠٤
(فەتاح بەگی جاف ) کەلەناو بنەمالەی قوربانیان
(کەلار ) شاهانە دەیژێنن !؟
بەلگە یەکی تری ڤیدیۆیی کەراستگۆیی ئێمە و چەواشەی
کۆمیتەی سوێدی یەکێتی دەردەخات
http://www.youtube.com/watch?v=vmLcgE2v6VM
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=729bb344
گهر بۆچوونێکت ههیه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنهوهی ئهم
بابهته بۆ ههڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سهرچاوه
کهڵک وهرگرتن لهم بابهته ئازاده
|