|
مه‌زنايه‌تی شيعر و مه‌زنايه‌تی جيهان
باسێک له سه‌ر چیرۆکه شێعری داڵ
محه‌ممه‌د
ته‌ره‌غه
سه‌ده‌ی بيسته‌م له لايه‌ن سێ كه‌سايه‌تی به ناو
بانگی جيهانی، ماركس، نيچه و فڕۆيد له
به‌ستێنه‌كانی كۆمه‌ڵايه‌تی، فه‌لسه‌فی و ره‌وان
ناسی ئاڵ و گۆڕێكی شياو و به‌جێی به خۆوه بينی،
هه‌ر وه‌ك چۆن كوپێرنيك له سه‌ده‌ی شازده‌ی
زايينی‌دا رايگه‌ياند كه ئيتر زه‌وی وه‌ك
ناوه‌ندی (مركز) جيهان چاوی لێ ناكرێ، شۆڕشێكی
مه‌زنی به‌رپا كرد و ناوه‌ند سڕينی زه‌وی (مركز
زدايی زمين) سه‌لماند.
ئه‌م سێ كه‌سايه‌تێش هه‌ر يه‌كه و له به‌ستێنی
خوێدا، ماركس به نيشاندانی ره‌وڵی سه‌ره‌كی مێژوو
له چاره‌نووسی به‌شه‌ردا، چوونه ژێر باری
پرسياری مه‌سيحيه‌ت له لايه‌ن نيچه‌وه و
هه‌روه‌ها فڕۆيديش به هێنانه ئارای ناراسته و
خۆ و زاڵ بوونی مه‌يله غه‌ريزيكان، ناوه‌ند سڕينی
مرۆڤيان سه‌لماند. له هه‌موی ئه‌مانه‌دا، ده‌گه‌ڵ
ره‌وتی هه‌ره‌س هێنانی حاكم و فه‌رمان ره‌وايه‌ك
رووبه‌روو ده‌بينه‌وه. (٭) له شيعری نوێی
كورديش‌دا ئه‌م شۆڕشه كوپێرنيكه له لايه‌ن سێ
شاعيری مه‌زنی كورد (له‌كات و زه‌مانی جياواز)
«گۆران» ، «سواره» و «شێركو بێكه‌س» سه‌ری
هه‌ڵدا. هه‌ر يه‌كه و له به‌ستێنێك دا ناوه‌ند
سڕينی شيعريان سه‌لماند. بۆ يه‌كه‌م جار له
ده‌يه‌كانی بيست و سی زانينی يه‌كه‌م شيعری نوێی
كوردی له لايه‌ن گۆرانه‌وه له سه‌ر وه‌زنی
بڕگه‌يی بڵاو بۆوه، له‌راستی دا شۆرشێكی
كۆپێرنيكی بوو.
دوای دو ده‌هه‌يه‌ك هه‌ر ئه‌م شۆرشه له لايه‌ن
سواره‌شه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌ده‌بی كوردی كرا.
له‌وه پێش كه له شيعری سونه‌تی و كلاسيك‌دا
«شاعير به جۆرێ بو گه‌ل و هاووڵا تيانی قازانجی
بوو. مێژوو نووس بوو، شه‌جه‌ره نووس بووه،
هه‌روه‌ها چه‌ندين لاپه‌ڕه‌ی هه‌ر به شێخ و مه‌لا
دا هه‌ڵ ده‌كووت و يا هێندێك رووداوی مه‌زهه‌بی و
ئايينی‌تر (1) ، به تازه بوونه‌وه‌ی جيهانی شيعر
له لايه‌ن سواره‌ی نه‌مر له‌م به‌شه‌ی وڵات، ئه‌م
ره‌وته له خۆی ترازاو وه‌ك هێندێك له ئاڵ و
گۆڕه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ، شيعريش گۆڕانی به
سه‌رداهات. بۆ دواتر ئه‌م ره‌وته له لايه‌ن
شاعيرانێكی‌تری وه‌ك، هاوار حه‌سه‌نيانی، چاوه و
جه‌لال مه‌له‌كشا و... درێژه‌ی پێدرا. پاش شۆرشی
گه‌لانی ئێران له ساڵی 57 ی هه‌تاوی دا گه‌لی
كورد ئاڵ و گۆڕێكی سه‌ير وپڕ سوودی به خۆيه‌وه
بينی و له هه‌موو بواره‌كان دا نه‌ی هێشت له
ره‌وتی شۆڕش وه‌پاش كه‌وێ. له به‌ستێنی
ئه‌ده‌بيات‌داو به تايبه‌ت شيعر ئاڵ و گۆڕێكی
كاريگه‌ری به سه‌ر داهات. شاعيرانی نوێخواز و به
هه‌ست سه‌ريان هه‌ڵدا و (بۆ جارێكی تر ئه‌وه
سه‌لمێندراوه كه خه‌فه‌قان و زوڵم و زۆری هه‌ست
و خه‌للاقيه‌تی ئينسان ده‌مرێنێ) .
هه‌ر وه‌ك له پێشه‌وه هات گۆران به بڵاو
كردنه‌وه‌ی هه‌وه‌ڵين شيعری نوێی كوردی په‌ره‌ی
ساند. چه‌ند نموونه‌يه‌كی وه‌ك:
به‌رێزان: شێركۆ بێكه‌س، عه‌بدوڵڵا په‌شێو، له‌تيف
هه‌ڵمه‌ت، ره‌فيق سابير، هه‌روه‌ها ئه‌نوه‌ر قادر
محه‌ممه‌د، قوباد جه‌لی‌زاده و مه‌هاباد
قه‌ره‌داغی و... توانيان شيعری نوێی كوردی زياتر
جيهانی كه‌نه‌وه و له كۆڕ و كۆمه‌ڵی ئه‌ده‌بی
خه‌ڵاتی شيعری وه‌رگرن و به‌رهه‌مه‌كانيان به
سه‌ر زمان گه‌لی بێگانه وه‌رگێڕ درێته‌وه.
ئه‌م خۆشه‌ويستانه هه‌ر يه‌كه و له به‌ستێنێك
دا جيهانی شيعری نوێی كورديان شكۆدارتر كرد. له‌م
به‌رێزانه‌ی كه ناويان هات، شێركۆ بێكه‌س
ئه‌ستێره‌يه‌كی پرشنگ‌داری ئاسمانی ئه‌ده‌بی
كورديه كه هه‌ر وه‌ك له پێشدا باسی لێ كرا
شۆڕشێكی كوپێرنيكی به‌رپا كرد. ئه‌و توانی جارێكی
تر شيعر به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان شيعری نوێی كوردی
ناوه‌ند سڕينه‌وه بكا و به‌و كاره مه‌زنه‌ی
جيهانی شيعری كوردی بهه‌ژێنێ، به دوای بڵاو
كردنه‌وه‌ی دوو ديوانه شيعر (تريفه‌ی هه‌ڵبه‌ست و
كه‌ژاوه‌ی گريان) شيعری نوێی لێك ره‌وانده‌وه و
يه‌كه‌م نموونه ئه‌م ره‌واندنه‌وه‌يه دراما
شيعری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر بوو. ئه‌م شێوه نووسينه
هه‌ر چه‌ند كارێكی به بايه‌خ و نوێ له ئه‌ده‌بی
كوردی دابوو. (به‌ڵام له وڵاتانی بێگانه‌دا تا
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بيسته‌م به‌شی زۆری نووسه‌رانی
دراما له چوار چێوه‌ی شيعردا به‌رهه‌مه‌كانيان
بڵاو ده‌ركرده‌وه) . (2)
شاعير به شوێن ئه‌م ره‌وته‌دا كه سه‌ر كه‌وتنيشی
به‌ده‌ست هێنا و تا ئێستا له‌م به‌ستێنه‌دا كه‌متر
كه‌س خۆی له قه‌ره‌ی داوه، هاته سه‌ر چيرۆكه
شيعر و قه‌سيده‌ی درێژ و له‌م دوايانه‌ش‌دا
رۆمانه شيعر.
هێندێك ئاڵ و گۆڕی‌تر كه له‌لايه‌ن شێركو
بێكه‌سه‌وه به سه‌ر شيعری نوێی كوردی دا هات
نووسينی شيعر به شێوه‌ی ئاهه‌نگێكی سه‌ربه‌خۆ
واتا بێ كێش به‌لام هه‌بوونی ئاهه‌نگێكی تايبه‌ت
بوو. كه ئه‌م ره‌وته‌ش گۆڕانێكی سه‌يری به سه‌ر
شيعردا هێنا. ئه‌مرۆكه پێوه‌ندی نێوان شاعير و
كومه‌ڵگا پساوه يا خوود خه‌ريكه بپسێ به‌ڵام
شاعير شێركۆ بێكه‌س ئه‌م كێشه‌يه‌شی ده‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر كردووه و شيعركانی له خه‌ڵك
له شيعره‌كانی دا توانه‌ته‌وه.
به‌ڕێز شێركۆ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌سته له
مه‌كته‌به ئه‌ده‌بيه‌كان و له سه‌ره‌وه هه‌موان
گروپی لومێر و به تايبه‌ت (ئيسوا توپێر كوچك) كه
به واژه گه‌لی شاعيرانه روانگه‌يه‌كی
موسبه‌تيان هه‌يه، خۆ له‌م ره‌وته ده‌ترازێنێ و
پێی وايه كه واژه له رسته‌دا به‌پێی هه‌ل و
مه‌رج، جێی خۆی ده‌بينێته‌وه و وشه‌ی شاعيرانه،
نابه‌سترێته‌وه به چه‌ندين وشه‌ی دياری كرا.
شاعير و به‌گشتی هونه‌رمه‌ند بارودۆخی زه‌مانه و
له سه‌ره‌وه هه‌موان هه‌ڵس و كه‌وتی ده‌ور و
به‌ر و هاوڕه‌گه‌زه‌كانی جڵه‌ی هونه‌ره‌كه‌ی
ده‌گرێ و راسته‌و خۆ و ناراسته‌و خۆ له ئيختيار
خۆی ده‌نێ. زه‌مانێك بوو تينويه‌تی شاعير شێركۆ
به‌گڕ ده‌شكا و ئه‌م هه‌سته تا ئه‌و جێيه
به‌رجه‌سته ببووه كه ناوی ديوانێكيشی به‌م
ناوه بڵاو كرده‌وه.
به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر له شاعير بپرسن، تينو
يه‌تيت به‌چی ده‌شكێ، بێ شك ده‌ڵێ به قه‌ڵه‌م.
سه‌رو به‌ندی بڵاو بوونه‌وه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر و
داڵ و به‌رهه‌مه‌كانی تريش تا ده‌گاته
سه‌روبه‌ندی ده‌يه‌ی نه‌ودی زايينی، هه‌مويان
تينويه‌تی شاعيريان به‌گڕ ده‌شكاند. له
ده‌يه‌كانی هه‌شتا به‌ره‌و ژوور به‌رهه‌می به‌پيت
و به‌ره‌كه‌تی كوردی زياتر گه‌شه‌يان كرد كه
ده‌كرێ ده‌يه‌كانی زێڕين له مێژووی ئه‌ده‌بی
كورديدا، سه‌يريان بكرێ. له‌م ده‌يه‌دا بوو كه
ئه‌ده‌بياتی كوردی و به تايبه‌ت جيهانی شيعر نوێی
كوردی كه‌وته قۆناغێكی تری ئه‌ده‌بيه‌وه.
به‌بڵاو بوونه‌وه‌ی دوو سرودی كێويی و پاشانيش
چيرۆكه شيعری «داڵ» وه‌كوو كرانه‌وه‌ی ده‌رگای
مه‌ێدانێكی پڕ بايه‌خ بۆ جيهانی شيعری نوێی كوردی،
ئه‌م كڵه زياتر گه‌شايه‌وه. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی
پێكرا، سه‌رو به‌ندی بڵاو بوونه‌وه‌ی چيرۆكه
شيعری «داڵ» سه‌روبه‌ندی خه‌فه‌قان، زوڵم و زۆری
رژێمی به‌عسی له كوردستان بوو. زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری ئاوايه‌كان كاول كرابوون و خه‌ڵكی ئه‌م
گوندانه له ئوردوگا ده‌ژيان. هێزه به‌كرێ
گيراوه‌كان به‌رده‌وام وه‌كوو داڵاش به شوێن
خه‌ڵكی شه‌رافه‌تمه‌نددا ده‌گه‌ڕان و ژيانی ئاسايی
وانيان تێك ده‌دا. گرمه‌ی تۆپ و خۆمپاره و تفه‌نگ
دايمه له به‌ر گوێت ئاماده بوو له وه‌ها
هه‌ل‌ومه‌رجێك دا بوو كه «داڵ» له دايك بوو.
حه‌ماسه‌ی چيرۆكه شيعری «داڵ» بێ هيچ ده‌سپێكێك
له ناوه‌راستی زه‌مانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا.
به‌ڵام لێ ورد بوونه‌وه‌يه‌كی كارامه‌يانه،
ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه چيرۆكه شيعری «داڵ» له
واقيعه‌ته‌وه ده‌ست پێ ده‌كا. ده‌يه‌كانی حه‌فتا
و هه‌شتا زايينی به‌رانبه‌ره ده‌گه‌ڵ شه‌ڕ و شۆر
و ته‌قه و تفه‌نگ كه هه‌موی ئه‌وانه زمانێكی
زه‌ق وبێ پێچ وپه‌نايان ده‌وێ. هه‌ر بۆيه ئه‌گه‌ر
«داڵ» ده‌گه‌ڵ چيرۆكه شيعری بۆننامه كه زياتر
له ده‌هه‌كييان مه‌ودا هه‌يه، هه‌ڵسه‌نگێين،
زياتر له‌و مه‌ودا مێژوويه‌ی كه هه‌يانه (له
بواری فه‌زای چيرۆكه شيعركه و ئه‌و هه‌ل و
مه‌رجه‌ی كه ئيدا خوڵقاون) مه‌ودا ده‌گرن.
ئه‌مه‌ش دوو هۆی سه‌ره‌كی ده‌توانين بۆ ده‌ست
نيشان كه‌ين. يه‌كه‌م هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌وه هات
شۆڕش و ته‌قه و هه‌ڵا، زمانێكی بێ پێچ و په‌نای
ده‌وێ و دووهه‌م ئه‌و مه‌ودا مێژوويه‌ی كه
هه‌يانه ئه‌ميش له زه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆدا كه هه‌مو
شتێك به خێرايی له حاڵی ئاڵ و گۆڕدايه، كه‌م
نيه. هه‌ر وه‌ها به هۆی چۆنيه‌تی فه‌زايی
چيرۆكه شيعری «داڵ» زمانه‌كه هێندێك مه‌يله و
خه‌به‌ری و رۆژنامه‌وانيه. به‌ڵام نه ئه‌و
زمانه خه‌به‌ری و رۆژنامه‌وانيه كه رۆژنانه
ده‌يبيسين و ده‌يبينين. به‌ڵكو ئه‌م زمانه
مه‌يله و خه‌به‌ريه تايبه‌ته‌ی‌كه چيرۆكه
شيعری «داڵ» به ئه‌و و ئه‌ويش به چيرۆكه شيعری
داڵ ده‌ناسرێته‌وه. به‌ڵام شتێكی‌تر كه له
چيرۆكه شيعری داڵ ده‌بيندرێ و له
به‌رهه‌مه‌كانی‌تری دوای ئه‌و نابيندرێ، چۆنيه‌تی
پێدا هه‌ڵكوتن و پاڵه‌وان نيشان دانيی
قاره‌مانه‌كانی ناو به‌رهه‌مه‌كانيه‌تيی. بۆ
نموونه له قه‌سيده‌ی (په‌ريزاد و گوڵه‌كه‌يی
دوژمني) ئيتر له ئه‌م ره‌وته ده‌ترازيێ و جه‌خت
ده‌خاته سه‌ر ئه‌م شته سه‌ره‌كييانه‌يی كه
مايه‌ی شكستی ئێمه بوون له مێژوودا. به‌ڵام له
چيرۆكه شيعری داڵ ئه‌مه وه‌ك شوێنێكی زه‌ق خۆی
ده‌نوێنێ. كه ئه‌مه‌ش خۆ سه‌لماندنه يا خوود
پۆلۆی نووس گوته‌نی: ده‌گه‌ڵ خوودی خۆتان سه‌ر
راست و سادقبژين. ئه‌وه‌يه كه ئه‌و شتانه‌يی
ده‌يان هێنێته روو، تێكه‌ڵاوی راسته‌قينه‌ی
ده‌گه‌ڵ ژيانی خۆيی داهه‌يه. به‌ڵێ ژيانی
راسته‌قينه‌ی ئاوێته‌ی ناو شيعره‌كانی بووه. به
واتايه‌كی تر ئه‌و خۆی ناسيوه و ده‌زانێ شيعر بۆ
كێ ده‌ڵێ.
جاری وايه هه‌يه كه شاعير هه‌ر به ته‌نيا
وشه‌يه‌ك، رسته‌يه‌ك يا به‌ندێكی چكۆڵه شۆڕشێكی
ئه‌وه‌نده مه‌زن ده‌خوڵقێنێ كه بۆ هه‌تا
هه‌تايه چاو گی ئاگری ده‌ده‌بی ده‌گه‌شێنێته‌وه.
شاعير به ته‌نيا دوو به‌ندی چكۆڵه «چيها قسه‌م
پێيه بيكه‌م/ ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ» (3)
توانی جيهانێك كه جيهانی ده‌رونيه‌تی و داخوازی
خۆيه‌تی، بخاته روو. يا رسته‌ی (تۆ نامری
چاوه‌كانم) (4) كه بۆته وێردی ورد و درشت. به‌ڵێ
جاری وايه قسه‌يه‌ك يا شاعيرانه گوته‌نيی
به‌يتێك ده‌بێته هه‌وێن و مايه‌ی شۆڕش. به
هێنانه‌وه‌ی هه‌موی ئه‌وانه ده‌مهه‌وێ بڵێم كه
چيرۆكه شيعری داڵ و خوودی وشه‌ی داڵ كه ناوی
چيرۆكه‌كه‌ی گرتۆته خۆی، مانا گه‌لێكی له ناو
خۆي‌دا حه‌شار داوه و ده‌توانێ هه‌ر به ته‌نيا
وشه‌ی داڵ شيعرێكی مه‌زن كه هه‌ر به ته‌نيا
نوێنه‌ری راسته‌قينه و ئاوێنه‌ی باڵا نوێنی هه‌ل
و مه‌رجی ئه‌و ساتی وڵاته‌كه‌ی بێت، بخوڵقێنێ
به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی ناوێ ناو لێ نان ئه‌م چيرۆكه
شيعره به‌و ناوه‌كه تا راده‌يه‌ك لايه‌نی رياڵی
جادوويی پێ داوه پێويستی به پێشه‌كێكی كورت
هه‌يه.
له زمانی په‌هله‌وی دا (ئاڵوه) و (داڵمه‌ن) به
مانای داڵ هاتوون. له‌زاراوه له كی‌دا دوو وشه‌ی
«واڵه» و «ئاڵوو» به جۆره داڵێك ده‌گوترێ كه
راويی بزنه كێوی بكا، به‌ر له نيشتنی له سه‌ر
بزنه‌كه به باڵه‌كانی خۆی پێش چاويی ده‌گرێ
هه‌تا له سه‌ر شاخه‌وه به‌ربێته‌وه. هه‌ر وه‌ها
له زاراوه‌كانی له‌كی و لوڕی دا واژه‌ی «داڵ»
هه‌مان مانا ده‌به‌خشێ. سه‌يرتر ئه‌وه‌يه كه
وێچوونی ناوی «ئاڵ» له ناوه‌كانی‌تری «داڵ» دا
ده‌بيندرێ. له‌وه‌ی كه ئه‌ويستا پيتی «ل» تێدا
نييه ناوی داڵ به شێوه‌ی ئه‌روا ئاماژه پێ
كراوه. ئه‌م ناوه له نامه‌ی په‌هله‌وی دا
(كارنامه‌كی ئه‌رته‌خشيری پاپه‌كان) دا به شێوه‌ی
(ئاڵوه) هاتووه.
حه‌مزه‌ی ئيسفه‌هانی و ئه‌بووريحان بيرونی ناوی
فارسی داڵيان «ئاڵه» و هه‌روه‌ها حه‌كييم مۆمنی
ته‌نكابوونی ناو داڵی «ئالوه» ئاماژه پێ كردوه.
ناوی داڵ له زاراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی گيلان به
شێوه‌ی ئاڵوغ و له زاراوه‌كانی مازه‌نده‌رانی و
گاڵشی دا به شێوه‌ی «ئاڵه» دێته گوتن. له
زاراوه‌ی سيمنانيش‌دا به زيرو جێكی ئه‌فسانه‌يی
كه دوژمنی زه‌يستانه «ئاڵ» ده‌گوترێ. ئه‌م
واژه‌يه ده‌گه‌ڵ داڵی مازه‌نده‌رانی و گالشی
وه‌كوو يه‌ك وان. له زاراوه‌ی سيستانی دا واژه‌يی
«ئاڵ» مانای هێلانه‌ی باڵنده و جانه‌وه‌ری
كێويه. هه‌روه‌ها ناوی «ئاڵ» ناوی نه‌خوشنێكه
له ژنانيی حاميله‌دا به شێوه‌ی (فێ) ده‌بيندرێ.
(٭٭)
به‌ڵێ شاعير ده‌زانێ كه دايكی زه‌يستانه و له
هه‌موو كاتێك زياتر پێويستی به پارێزگاری كردن
له ئاڵ هه‌يه. ئه‌م نه خۆشينه‌ی كه ساڵه‌های
ساڵه له دايكمان دا ده‌بيندرێ. ئه‌م داڵه‌ی كه
گۆشت خۆره و ئه‌گه‌ر جه‌رگی وه‌گير كه‌وێ به
سه‌ريه‌وه ناچێ. ئه‌وه‌يه كه شاعير له هه‌ر
چه‌شنه داب و نه‌ريت و ئه‌فسانه‌يه‌كی كورده‌واری
كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بنه‌ڕه‌تێكی
مێژوويی هه‌يه. ئه‌مڕۆكه ئه‌ده‌بياتی سه‌ر
كه‌وتووی هه‌ر گه‌لێك له فولكلۆری ئه‌م گه‌له‌وه
ده‌ست پێ ده‌كا. كه فولكلۆری ئێمه‌ش له سه‌ر
بناغه‌يی ئه‌فسانه و راستی‌دا مه‌زراوه،
راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ئه‌مه له به‌ر
هه‌مه‌كانمان‌دا ره‌نگاو ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆكه ئه‌م به‌ستێنه له شيعردا وه‌ك شتێكی
سه‌ره‌كی و سه‌ركه‌وتوو چاوی لێ ده‌كرێ. به‌ڵێ
ئه‌مه خۆی سه‌لماندی شۆڕشێكی مه‌زن له گۆڕه‌پانی
شيعردايه و بێجگه له رواڵه‌ت له ناوه‌وه‌ش
كانيه شيعرێكی مه‌زن پوونگی خواردۆته‌وه. رولان
بارت گوته‌نی: ئه‌مه خوێنه‌ره كه مانا به
به‌رهه‌م ده‌دا. خاوه‌ن به‌رهه‌م نابێ مانايه‌كی
ئاماده و پوشته له ئيختيار خوێنه‌ر بنێ.
له زۆر جێی چيرۆكه شيعری داڵ‌دا به هێنانه‌وه‌ی
به‌ندێك، راستيه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر له زه‌ين
ومێشكی ئێمه‌دا زيندوو ده‌بێته‌وه. ئه‌م
به‌ندانه‌ی كه له راستيدا لايه‌نی سه‌ره‌كی
زمانی شيعری شێركۆ دێنه هه‌ژماردن.
مه‌فره‌زه‌يه‌ك... هه‌ر ئێوارێ به‌ڕێ كه‌وتوودا
تياندا به شێونه كردوو...
يا: ئه‌م جيهانه هه‌ويرێ بوو، عه‌ره‌ب هه‌يه‌و/
كه‌سيتر نا/...
يا: له‌م خه‌ريته‌ی شمشێره‌دا/ هه‌ر عه‌ره‌ب
هه‌يه‌و/كه‌سی‌ترنا/...
هه‌ميشه نه‌يارانی گه‌ل به شوێن ئه‌م خاڵه
گرينگانه‌دا ده‌گه‌رێن كه يه‌ك ئان ده‌ماری
پياوه‌تی و غروری گه‌ل ده‌گرن. له‌م شتانه‌ی كه
تێكه‌ڵاوی ده‌گه‌ڵ دين و مه‌زهه‌ب و ئايينيان‌دا
هه‌يه، كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرن عاشوور بوو به پێچكه‌ی
موسه‌له‌حه‌ی رژێم/ له‌به‌ر چاوی فوراته‌وه/
گه‌لێ قه‌تێ ی خۆشه‌ويستی بيابانی له ژێر خۆي‌دا
پان كره‌وه/ بۆ به‌غدای تۆڕ بوو به بازی «شێخ» ی
رژێم و گه‌لێ باڵنده‌ی هه‌ڵاتووی ژێر زه‌ميني/ له
سه‌ر سنوور ئه‌گرته‌وه.
يا له‌و به‌شه‌دا:
ره‌فيق
عاشوور/ حيزب شمشێره وتۆ ده‌ستي/ با بزانين ئه‌و
شمشێره له چه‌ند لاوه ده‌وه‌شێنێ.
ئه‌وان له رواڵه‌تدا باسی حيزب و هه‌ڵبژاردن و
راو ده‌نگی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجام‌دانی
هه‌موی ئه‌وانه مسۆگه‌ری و مانه‌وه‌ی چه‌ند
رۆژێكی پتر بۆ ته‌مه‌نی خۆيانه‌وه. به‌ڵام شاعير
زۆر پسپۆرانه ئه‌م به‌شه‌ی بيرو باوه‌ڕی
نه‌يارانی گه‌ل ده‌خاته روو.
ره‌فيق عاشوور/حيزب شمشێره و تۆ ده‌ستي/ با
بزانين ئه‌و شمشێره له چه‌ند لاوه ده‌وه‌شێنێ.
ئيستا حيزب شمشێره و عاشوور ده‌ستيه‌تی.
به‌ڵام سه‌رنج بده‌نه ئه‌م به‌شه كه ده‌ڵێ:
شمشێره‌كه‌ی ده‌ستی عاشوور وه‌ك/ ره‌شه‌با/ بێ‌ترس
و ته‌نيا ئه‌گه‌ڕا.
ده‌بينين كه حيزب ئه‌وه‌نده بێ ده‌سه‌ڵاته يا
باشتر بڵێين ئه‌وه‌نده فه‌رمايشيه هه‌موو
به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌نێته پێناو نه‌فه‌رێكه‌وه.
ته‌نيا نه‌فه‌رێك ره‌وڵی سه‌ره‌كی حيزب ده‌گێرێ.
هه‌تا ئێستا كه حيزب شمشێر بوو، عاشووريش ده‌ستی،
به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه بۆته‌وه و عاشوور
شمشێره و حيزب ده‌ستيه‌تی.
شاعير به گێڕانه‌وه‌ی چيرۆكه شيعری داڵ چه‌ندين
لايه‌نی مێژوويی ده‌خاته روو. له‌مانه:
يه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ده‌ورانی پيلان‌گێڕی
نه‌يارانی گه‌ل به‌هاتنی عاشوور له وڵاتی لم و
عوجاجه‌وه بۆ وڵاتی گوێز و به‌فر و ئيدعا كردنی
ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی كه شيمال سه‌ره و
خۆشه‌ويست‌ترين كه‌سانی ئه‌وێ به مڵۆزمه و رشك
چاويان لێ ده‌كرێ و ئه‌شێ ئه‌م سه‌ره له‌م
رشكانه پاك ببێته‌وه، ده‌توانين وه‌ك فلاشێك بۆ
سه‌ره‌تای مێژووی كورد چاوی لێ بكه‌ين.
دووهه‌م ئه‌وه‌ی كه ده‌ورانی ئاواره‌يی و
چه‌رمه‌سه و چۆڵ كردنی گونده‌كان و شاروچكه‌كان و
خزانه نێو چوار ديواری ئوردوگاوه.
... هاوريان!/ هه‌ر دونيش بوو لانه‌ی چه‌ته‌ي/
بيست گوندی تر... / بوون به خۆراكێ نێوه‌رۆی سكی
ئاگر...
ئه‌م به‌شه لێ ورد بوونه‌وه‌يه‌كی زۆرتری
پێويسته به تايبه‌ت ئه‌وه‌ی كه عاشوور چه‌ند
رۆژێك له مقه‌ڕ له لای داڵاشه‌كان ده‌مێنێته‌وه
و پاشان ده‌چێته ماڵی ئازاد و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه
تۆز‌و خۆڵی لێنيشتووه. وێنه‌ی خۆی شاد و هی
هاوسه‌ره‌كه‌ی شه‌رمنۆك. ده‌يه‌كانی سه‌ر هه‌ڵدانی
داڵ دروسته كه شۆڕش هه‌ر به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام
به هۆی هه‌لو مه‌رجی ئه‌و ساتی كوردستانه كه
وێنه‌ی ئازاد و ژنه‌كه‌ی تۆز‌و خۆڵی لێنيشتووه.
تۆبڵێ هه‌ر به نه‌رمه بايه‌ك ئه‌م تۆز‌و خۆڵه
پاك نه‌بێته‌وه؟ سيهه‌م ئه‌زمون وه‌رگرتن له
هه‌مو ئه‌و كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه
مێژووی دوور و درێژی كه‌يلی ئه‌م جۆره شتانه‌ن
هه‌موی ئه‌وانه ره‌وڵێكی كاريگه‌ر له ژيانی هه‌ر
كه‌سێك دا ده‌گێڕن.
كه‌سايه‌تی عاشوور و پێوه‌ندی ئه‌و ده‌گه‌ڵ
كه‌سايه‌تی ژن له چيرۆكه شيعری داڵ‌دا.
كه‌سايه‌تی ژن له‌م چيرۆكه‌دا به‌گشتی دوو
لايه‌نی لێك جياوازی هه‌يه. به‌واتايه‌كی تر
حاڵه‌تێكی پارادۆكسی ره‌وڵی خۆی ده‌گێڕێ. رياليزم
له شيعری شێركۆ خاڵێكی به‌رجه‌سته‌يه. له‌م
به‌شه‌دا كه عاشوور ده‌چێته ماڵی ئازاد و
وێنه‌كه‌ی ئازاد و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بينێ. وێنه‌ی
ئازاد شاد و وێنه‌ی ژنه‌كه‌ی شه‌رمنۆك. لێره‌دا
ئه‌م وێنه‌يه ده‌توانين وه‌ك سومبولێك سه‌يری
بكه‌ين. بۆ ته‌واوی ژنانی وڵاته‌كه‌ی. پياو
(ئازاد) شاد، ژن (هاوسه‌ره‌كی ئازاد) شه‌رمنۆك.
به‌ڵام ره‌وڵی ژن له‌م چيرۆكه‌دا هه‌ر به‌م
وێنه‌يه (ژنی ئازاد) نابه‌سترێته‌وه.
به‌ڵكوو ژنی (ن) وه‌ك يه‌كه‌م كه‌ستايه‌تی له‌م
چيرۆكه دا له ره‌وڵێكی مه‌نفی دا ده‌ورگێڕێ.
ده‌بێته سيخوری مێرده‌كه‌يه‌ی و شريتی مێرده‌كه‌ی
(ن) كه ره‌خنه له شه‌ڕ ده‌گرێو به راشكاوی
ده‌ڵێ: ئه‌م شه‌ره بۆ؟
بۆ عاشوور حه‌مدان ده‌دزێ و پاشانيش مێرده‌كه‌ی
ده‌رمان داوا ده‌كا. هه‌ر كه‌سێ ده‌گه‌ڵ
به‌رهه‌مه‌كانی شاعير شێركۆ ئاشنايه‌تی بێت،
ده‌زانێ لايه‌نی رۆشنبيری له شيعره‌كانی‌دا
گه‌لێك پڕ ره‌نگ و به‌رچاون. به‌ڵام ئه‌دی ئه‌مه
فه‌لسه‌فه‌ی كامه نيشانه و تراژيديای كام
وڵاته؟!
كه‌سايه‌تی عاشوور له‌م چيرۆكه‌دا هاوبه‌شێكی
زۆريان ده‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تی ژن دا هه‌يه. ئه‌وه‌ی
كه عاشوور ده‌بێ به گوێچكه‌ی دار و ديوار و
ده‌بێ به مار يا به گشتی زيروحێكی بێ زمان. يا
ئه‌و ده‌م كه له سه‌ر دوو ڕێيان گير ده‌خوا و
پاشانيش قه‌زا به ڕه‌زا ده‌دا.
هه‌موو ئه‌وانه كه‌سايه‌تی عاشوور ده‌گه‌ڵ
كه‌سايه‌تی ژن له‌م چيرۆكه وه‌ك يه‌ك نيشان
ده‌ده‌ن.
ره‌فيق عاشوور/ ئه‌ڵێن ژنی ئه‌م شاخانه گه‌رچی
به‌فرن/ به‌ڵام به‌فری گه‌رم و نه‌رمن
ئه‌مه زمانی حاڵی
كه‌سايه‌تی عاشوور كه بۆته ئاله‌تی ده‌ستی
داڵاشه‌كانی تر. ئه‌مه له‌و جێ‌يه‌دا زۆر
به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه كه داڵه گه‌وره‌ی سه‌ر
كه‌چه‌ڵه فايلێك ده‌ردێنێ و به خه‌تێكی درشت
ده‌نووسێ: «كاری
تازه‌ی عاشوور حه‌مدان» .
دووهه‌م ئه‌وه‌ی
كه عاشوور گه‌يشتۆته ناو شارۆچكه‌ی چاوبه‌گريان
و خۆی بۆ هاوڕێيانی ده‌نووسێ:
من ئێسا كه/
له‌ناو باوه‌شی به‌هه‌شتێكی بچكۆله دام.
كه‌سايه‌تی عاشوور ئه‌م كه‌سايه‌تييه كه به
پووڵ و پله و پايه په‌روه‌رده بووه، ئه‌م
كه‌سايه‌تييه كه بيست گوند ده‌كا به خۆراكی
نيوه‌رۆی سكی ئاگر. (هه‌ر له‌و شيمالی
خۆشه‌ويستيه‌دا ئێسته عاشوور قولاپی شادی گرتنه)
. (به سه‌ر كه‌سه‌وه ناچێ و ماسی رۆحی زه‌رد و
سووری خه‌ڵك ده‌گرێ) .
سێهه‌م ئه‌وه‌ی كه ده‌روانی ئاغايه‌تی عاشوور به
سه‌ر هاتووه. (شه‌قام ده‌ستی راوه‌شاندوه و
قه‌ڵه‌م وشه‌ی كۆ كردۆته‌وه) . (شمشيره‌كه‌ی
ده‌ستی عاشوورييش بۆته ره‌قه و ملی ناوه‌ته ناو
قاواغی خۆي) . له هه‌مووی ئه‌مانه‌دا كه‌سايه‌تی
عاشوور وه‌كو پيوو وايه و له به‌ر ده‌ستی
داڵاشه‌كان به ئاسانی دێت و ده‌چێ. ئه‌م
كه‌سايه‌تيه كه نماد و سونبولی ئيراده و بير و
رای نه‌يارانی گه‌ل نيشان ده‌دا و ده‌گه‌ڵ خراپ
وخراپ كاری مێژوو هاو ته‌ريبه. به واتايه‌كی‌تر
دوژمنی سه‌ره‌كی عاشوور حه‌مدان، كات و زه‌مانه.
ئه‌و كات و زه‌مانه‌ی كه وه‌ك روبارێكی خوڕێن
هه‌تا دێ به‌ره‌و پێش مل ده‌نێ.
په‌راوێز:
1ـ وته‌يه‌كی پانده له مه‌ڕ شێعر
2ـ پيشه‌كه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، دكتور احسان فۆاد
3ـ دو به‌ندی شێعرێكی ئه‌حمه‌دی شاملوه
4ـ به‌ندێكی شێعری حه‌مه حوسێنه
5ـ كتێبی شێعری ژوماره2
٭ ادبيات معاصر، بهار78، انقلاب كوپرنيك،
نوشته لاله بازرگان.
٭٭ بۆ زياتر ئاگاداری بڕوانه چيستای جۆزه‌رداني69
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|