|
ده‌نگی قانيع و زايه‌ڵه‌ی ڕاپه‌ڕين‌خوازانه له
شيعری "له به‌نديخانه‌دا"

موحه‌مه‌د ته‌ره‌غه
ئه‌ده‌بيات به‌گشتی و ئه‌ده‌بياتی ڕاپه‌ڕين
خوازانه به تايبه‌تی، له ڕووداوه سياسی و
كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. له
به‌رانبه‌ر هه‌ر رووداو و كرده‌وه‌يه‌كی
چه‌وسێنه‌رانه هه‌ڵوێست ده‌گرێ كه‌وابوو ئه‌م
ئه‌ده‌بياته زۆرتر له وڵاتانێك له دايك ده‌بێ
كه ده‌سه‌ڵاتدارانی دژی بيرو باوه‌ڕی جۆراو جۆری
سياسی و كۆمه‌ڵايه‌تين و هه‌ر وه‌ك له به‌رهه‌مه
ئه‌ده‌بييه‌كانی ئه‌م ره‌وته ئه‌ده‌بييه‌ڕا
دياره، زۆرتر لايه‌نی زه‌حمه‌تكێشان و هه‌ژاران،
ژنان و وه‌رزێڕان ده‌گرن و به‌ڕاشكاوی داخوازی
ئازادی و سه‌ربه‌خۆيی و ده‌رباز بوون له هه‌ر
كه‌ند و كۆسپێكی كۆمه‌ڵايه‌تين، كه حاكمانی
سه‌رده‌م پێكيان هێناوه. هه‌ر بۆيه زۆر جار
شيعرو به‌رهه‌م له‌م به‌ستێنه‌دا تا ئاستی
شوعاردان، داده‌كێشێ. وادياره له هه‌ر
كۆمه‌ڵگايه‌كدا حاكمان و ده‌سه‌ڵاتداران
چه‌وسێنه‌ر بن و خه‌ڵك له ده‌ستيان وه زاڵه
بێن، ئه‌م ديارده ئه‌ده‌بييه راسته‌وخۆ و
ناراسته‌وخۆ، شوێنی به‌رز ده‌بێته‌وه. هه‌ر به‌م
پێيه ئه‌م ديارده ئه‌ده‌بييه هه‌ر له هه‌وه‌ڵی
ژيانی ئينسانه‌وه كه ژيانی پێكه‌وه بوون،
ده‌ستی پێ كرد، هه‌بووه، به‌ڵام له زۆر
سه‌رده‌مدا ئه‌م شێوازه خۆی له قاڵبی ته‌نز و
هه‌جوو ده‌ر بڕيوه كه ئه‌ويش هه‌ر له‌به‌ر زه‌خت
و زۆريی كوشتن و بڕينی حاكمان بووه.
دواتر كه ڕێڕه‌وانی ئه‌م مه‌كته‌به به‌ڕاشكاوی
له دژی ئه‌م زه‌خت و زۆرييانه ڕاپه‌ڕين،
ده‌ستيان له هه‌موو شتێكی ژيان و ته‌نانه‌ت
ده‌ستيان له ژيانيش شوته‌وه كه زۆرتر ژيانيان
له به‌نديخانه و دوور كه‌وتنه‌وه و ئاواره‌يی و
هه‌ژاری و نه‌داری ڕابواردووه. به‌شێوه‌يه‌كی باش
و به‌ڵگه‌دار كه بتوانين باس له‌م ڕه‌وته
بكه‌ين، دوای شۆڕشی مه‌شرووتيييه‌ت كه
قۆناخه‌كانی شيعری هاته ئاراوه، شوێنێكی
ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر ئه‌م ديارده ئه‌ده‌بييه
دانا. به‌ستێنه‌كانی خۆی پته‌وتر كرد‌و له
ڕوانگه‌ی سياسی و فه‌لسه‌فی، ئه‌ده‌بياتی به‌ره‌و
به‌رپرس بوون ڕێنومايی كرد. له لايه‌كی تريشه‌وه
لايه‌نه دزێوه‌كانی حاكمانی سه‌رده‌می هێنايه
ئه‌ده‌بياته‌وه و به راشكاوی ڕه‌خنه‌يان له
زه‌خت و زۆرييه‌كانی حاكمان گرت و نيزامی
چه‌وسێنه‌رانه‌يان مه‌حكووم كرد. ئه‌ده‌بياتی
ڕاپه‌ڕين خوازانه هه‌روه‌ك گوتمان ده‌گه‌ڵ ژيانی
ئينسانی ده‌ستی پێ كردووه. كه‌وايه هه‌ر له
ئه‌ده‌بياتی سينه‌به‌سينه و فۆلكلۆرييه‌وه بگره
تا سه‌رده‌می ئێستا هه‌ر له ئارادا بووه. ئه‌م
ڕه‌وته له ئه‌ده‌بياتی فارسيدا به به‌رێز
فه‌ڕڕوخی يه‌زدييه‌وه زياتر خۆی به‌رجه‌سته
كرده‌وه و له ئه‌ده‌بياتی كورديشدا به مامۆستا
قانيع.
هه‌ر چه‌ند ئه‌م ڕه‌وته به پێی هه‌لومه‌رجی
ژيانی خه‌ڵكی كورد له هه‌ر سه‌رده‌مايه‌ك له
شيعری شاعيران ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بووه و به گشتی
ناتوانين شاعيرێك ده‌ستنيشان كه‌ين كه
به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ها ڕه‌گێكيان تێدا نه‌بێ. كه
ده‌توانين زياتر جه‌خت بخه‌ينه سه‌ر مامۆستا
دڵدار، مامۆستا قانيع و مامۆستا گۆران و مامۆستا
هێمن كه ڕۆڵێكی به‌رچاويان هه‌يه له‌م
ڕه‌وته‌دا.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێكرا ئه‌م ڕه‌وته له
ئه‌ده‌بياتدا زۆرتر، لايه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵايه‌تی
ده‌خاته به‌رباس، يا باشتره بڵێين، به ئاسۆ
گه‌يشتنی ئه‌وان تێپه‌ڕێن له‌م دوو هێڵه‌يه. جا
كه‌وابوو ده‌كرێ له ڕوانگه‌ی شيعری ئه‌م ڕه‌وته
له شاعيران بارودۆخ و چۆنيه‌تيی كۆمه‌ڵگای
سه‌رده‌می خۆيان بێنينه به‌رباس و لێكۆڵينه‌وه.
هه‌ر چه‌ند ئه‌م ديارده‌يه جۆرێكه كه شاعير زۆر
جار تووشی داكشانی شيعری دێت و ئه‌گه‌ر مانا له
شيعره‌كه بستێنينه‌وه هه‌ر قسه‌يه‌كی ئاسايی لێ
به‌جێ ده‌مێنێ، به‌ڵام مامۆستا قانيع و به‌گشتی
ئه‌م مامۆستايانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ناويان هات،
ئه‌م ئه‌ركه قورسه‌يان شاره‌زايانه و شاعيرانه
به‌جێ هێناوه. ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێ به
خوێندنه‌وه‌ی شيعری «له به‌نديخانه‌دا»
ده‌لاقه‌يه‌ك بۆ دنيای قانيع و زايه‌ڵه‌ی ڕاپه‌ڕين
خوازانه‌ی بكه‌ينه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌م كاره
پێويستيمان به‌وه هه‌يه كه ئه‌م شيعره له
ڕوانگه‌ی خۆمانه‌وه ته‌ئويل بكه‌ينو پێداويستی
ته‌ئويل كردنيش خودی ده‌قه‌كه ده‌بێ، ده‌قه‌كه
ئه‌م توانايه‌ی هه‌بێ كه خوێنه‌ر بتوانێ ئه‌مه
له ناخی ده‌قدا ده‌ركێشێ. ئه‌گه‌ر خۆمان ئه‌م
شيعره‌مان له‌به‌ر ده‌ستدا بێ، يا ئه‌وه‌ی كه
كه‌سێكی‌تر بۆمان بخوێنێته‌وه، له‌يه‌كه‌م
هه‌نگاودا كێش و ئاهه‌نگی شيعره‌كه‌يه
كه‌سه‌رنجمان ڕاده‌كێشێ. كێش و ئاهه‌نگێكی ڕه‌وان
و بێ‌گرێ و ڕيتمێكی خێرايانه و حيماسی هه‌يه كه
خه‌به‌ر له چۆنيه‌تيی باسێكی گرينگ ده‌دا كه
ده‌كرێ به‌وه‌ی لێكده‌ينه‌وه كه شيعره‌كه،
شتێكی گه‌وره‌ی له ناو خۆي‌دا حه‌شارداوه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ينه سه‌روای
شيعره‌كه‌ش، ئه‌م ڕوانگه‌يه‌ی ئێمه پته‌وتر
ده‌بێ. كه جێی پرسياره بۆچی وه‌ها سه‌روايه‌كی
ساده‌و ڕه‌وان هه‌ڵبژێردراوه؟
له دووه‌مين هه‌نگاودا كه به وشه ده‌گه‌ين و
له وشه ڕاده‌مێنين، ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م دنيايه‌ی
كه شاعير بۆمان باس ده‌كا زياتر دێته‌ڕوو، شاعير
له دنيايه‌ك ده‌دوێ كه‌ناوی به‌نديخانه‌ی گرتووه
يانا ئه‌وه‌ی كه شاعير به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی
وه‌ها دنيايه‌كه، كاتێ كه ده‌بينێ كه‌له‌بچه
ئاڵای ده‌ستی ئه‌وانه. له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا
شاعيرو وێنه‌كانی كه بارودۆخێكی ئاوا له
ئارادايه، ڕه‌نگه سه‌ير نه‌بێ كه شاعير له
مێژبێ، چاوه‌ڕوانی زڕزڕه‌ی زنجير بێ كه له
زێوه‌ری شاهان ده‌چێ،
كاتێ زنجيری پێی خه‌ڵك و زێوه‌ری تاجی حاكمان
پێكه‌وه پێوه‌ندييان هه‌يه و ئه‌مه‌يان له
ئاكامی ئه‌وی تريان به ده‌ست دێ، تۆ بڵێی ژيانی
خه‌ڵك له‌چ ئاستێكدا بێت؟
ئه‌گه‌ر له‌م به‌يته‌دا:
زۆر ده‌مێكه چاوه‌ڕوانی زڕزڕه‌ی زنجير ئه‌كه‌م
سه‌يری
ئه‌م زنجيره كه‌ن! وه‌ك زێوه‌ری شاهانه‌يه
جارێكی تر ده‌ربيجه‌يه‌كی تر بكه‌ينه‌وه‌و گه‌شتێك
به‌ناو ئه‌و به‌يته شيعره‌دا لێ بده‌ين دنيای خان
خانی وبێ عه‌داڵه‌تی زۆرتر ڕوون ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌يته‌كه دابنێن و باری مانای بخه‌ينه
ژێر چاودێری، دنيايه‌كی كۆيله‌يی كه زۆرينه‌ی
خه‌ڵك برسی و ته‌نيا شا‌و داروده‌سته‌كه‌ی
تێروته‌سه‌لن. هه‌ر ئه‌و به‌يته به ته‌نيا
دنيايه‌ك به‌و پێناسانه‌ی خواره‌وه ده‌خاته به‌ر
ده‌ستمان كه ده‌كرێ هه‌ر له ڕووی ئه‌وانه‌وه
گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه داڕێژينه‌وه.
(1) ئه‌گه‌ر باری كێش و ئاهه‌نگی له نه‌زه‌ر
بگرين دنيايه‌كی ترسناك و بێ به‌زه‌ييانه كه
به‌رده‌وام زڕزڕه‌ی زنجيرو هه‌ر ڕۆژێ كه دادێ
چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك له زنجير له پێكردنيان و
چه‌وسانه‌وه‌يان زياتر ده‌بێ.
(2) ئه‌گه‌ر وشه‌و پێوه‌ندی وشه له نه‌زه‌ر
بگرين. دنيايه‌كی له‌وپه‌ڕی بێ عه‌داڵه‌تی و
چه‌وساوه‌ييدا ده‌بينين. (پێوه‌ندێكی ئه‌وه‌نده
پته‌و له نێوان زێوه‌ری شاهانه‌و زنجيری پێی
چه‌وساوه‌كان) .
(3) ئه‌گه‌ر پيت له نه‌زه‌ر بگرين. دڵه‌ڕاوكێ و
ترس و وه‌حشه‌تێكی ئه‌وه‌نده زۆر له ناو وڵات‌دا
هه‌ست پێ ده‌كه‌ين كه هه‌ر به بيستنی ده‌نگی
پيته‌كان چۆنيه‌تيی وڵات دێته به‌ر چاومان.
(هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ گشتی شيعره‌كه دروسته) .
بۆيه ئه‌گه‌ر جارێكی تر تيشكی ڕوانينمان
بخه‌ينه‌وه سه‌ر سه‌راپای شيعره‌كه، به‌ده‌ر
له‌م خاڵانه، خاڵی چواره‌ميش دێته گۆڕێ. ئه‌ويش
ئه‌مه‌يه‌كه ئه‌گه‌ر شيعره‌كه له به‌يتی
هه‌وه‌ڵه‌وه وه‌ك خاڵی ده‌سپێك سه‌ير كه‌ين له
بواری ئه‌ستوونيدا تا دێ هيوا له ناو شيعره‌كه‌دا
زياتر گه‌شه ده‌ستێنێ. به بڕوای من ئه‌م شيعره
زۆر شيعرێكی جادو گه‌رانه‌يه. جادو گه‌رانه به‌و
مانايه نا كه داهاتوو ده‌ستنيشان ده‌كا، به‌ڵكو
به‌و مانايه كه له ناو جه‌رگه‌ی خودی
شيعره‌كه‌دا، له ناو خه‌فه‌قانێكی ئه‌وه‌نده
هه‌راودا، له ناو زڕه زڕی زنجير و زێوه‌ری
تاجاندا، له ناو شه‌وێكی وه‌ها ره‌ش و چڵكناويدا
تيشكی هيوا جار ده‌گه‌ڵ جار زياتر په‌ره
ده‌ستێنێ. كه ئه‌وه‌ش، ئه‌مه ده‌گه‌يه‌نێ كه
ئامانجی سه‌ره‌كی شاعير به هانا چوونی ئه‌م تيشكی
هيوايه‌يه، واته به‌ره‌و پيری ڕاپه‌ڕينێك كه
ئه‌م سياسه‌تانه ژێر‌و ژوور ده‌كا، به‌ڵام چ جۆره
راپه‌رينێك؟ تۆ بڵێی كاتێ شاعير (ميلله‌تی بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته كرده‌وه‌ی شێرانه‌يه) ئاخۆ ئه‌م
كرده‌وه شێرانه‌يه، هه‌ر ئه‌م كرده‌وه
شێرانه‌يه بێ كه گه‌له‌كه‌ی به درێژايی مێژوو
بوويه‌تی و له ئاكامدا، داهاتوويه‌كی باشی
به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه يان ره‌وتێكی تره‌و به
قه‌ولی شاعير (با ئه‌م جۆگه‌له‌يه بگۆرين كه
ساڵه‌هايه خوێنی پێدا ده‌روا. )
به‌ڵێ چه‌كی شۆرشگێری شاعير بۆ ئه‌م كرده‌وه
شێرانه‌يه، نووسين و بيرو باوه‌ڕه.
ئه‌گه‌ر جيهانبينی شاعير له ڕووی ئه‌م شيعره‌وه
داڕێژينه‌وه، قانيع و زيندان و ئازادی و ژيان
هه‌موويان پێكه‌وه بوونی مرۆڤ ته‌عبير ده‌كه‌ن و
مرۆڤ وه‌ك خوڵقێنه‌رێك سه‌ير ده‌كه‌ن كه
به‌رده‌وام خه‌ريكی خوڵقاندن و تازه كردنه‌وه و
له لايه‌كی تريش گه‌شه‌ستاندنی هه‌ستی مرۆڤايه‌تی
له‌ناو بيرو مێشكی ئه‌واندا په‌روه‌رده ده‌كا.
كه هه‌مووی ئه‌وانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه
ئه‌گه‌ر ژيان و كرده‌وه‌ی مرۆڤ، خه‌بات له دژی
هه‌موو بێ عه‌داڵه‌تييه‌كانی رۆژگار و مسۆگه‌ر
كردنی ئه‌وانه، نه‌بێ، مردن خه‌ڵاتی هه‌موومانه.
كاتێ شاعير ئه‌وه‌نده راستگۆ‌و سه‌ڕڕاست ده‌گه‌ڵ
خۆی و كۆمه‌ڵگا ده‌ژی، دياره كه شيعری ڕاستگۆ و
سه‌ڕڕاستييش بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێ. ئه‌گه‌ر هه‌ر
خودی زنجيرو زڕه‌زڕه‌كه‌ی كه ناڕاسته‌وخۆ له
زێوه‌ری شاهانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، له دنيای
ڕاستگۆيی و سه‌ر ڕاستيی شاعيردا ده‌بنه پڵپڵه و
له‌رزانه‌ی بووكی ئازادی، واته هه‌ر ئه‌م زنجير و
زێوه‌ره خۆيان لايه‌نێكی ناديار له ڕزگار كردن
له خودی خۆيانن. له ڕاستيدا ئه‌م شيعره
كێشه‌يه‌كی نه‌بڕاوه‌ی نێوان دوو جيهانی ته‌واو
لێك جيايه.
له لايه‌ك دنيايه‌كی به‌نديخانه‌يی و له لايه‌كی
تريشه‌وه دنيای دڵخوازانه‌ی شاعير كه دنيايه‌كی
ئازاد و بێ ده‌روه‌سته. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر بڵێين
قانيعيش وه‌ك ئيفلاتوون هات عاله‌مێكی تری دانا،
به‌ڵام نه له رێگه‌ی فه‌لسه‌فييه‌وه، به‌ڵكو
له ڕێگه‌ی شيعرو به‌زمانێكی ساكار كه هه‌موو چين
و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا لێی حاڵيی بن، هه‌ر
دروسته.
ئه‌م عاله‌مه ده‌گه‌ڵ عاله‌می سه‌رده‌می ژێر
ده‌سه‌ڵاتی حاكمان، جياوازی هه‌بوو. واته قانيع
له ڕوانگه‌ی به‌ستێنه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه
ئه‌م عاله‌مه‌ی داڕشتووه كه له‌وێدا له حاكمی
ده‌ره‌جه يه‌كه‌وه تا ده‌گاته ده‌ست و
پێوه‌نده‌كانی له دێيه‌كان كه ئاغا و ده‌ره‌به‌گ
بن، ده‌خاته ده‌رێ. هه‌ر به‌خستنه ده‌ری
ئه‌وانه، ده‌ركی به‌نديخانه داده‌خرێ كه‌له‌بچه
و زنجير ده‌پسێن. گرتن و لێدان و كوشتن كه هه‌ر
خۆيان عاميلی ئازادی بوون، به سه‌ر ده‌چن. له
لايه‌كی تريشه‌وه به‌جێی به‌نديخانه،
قوتابيخانه، به جێی ديل كردن، ئازادی، به جێی
لێدان و بڕين، نووسين دێنه ئاراوه و دنيايه‌ك
كه له‌ودا هه‌موو كه‌سی عاله‌م ڕزگاره، وه‌دی
دێ. ئه‌م دنيايه هه‌ر كاميان لايه‌ن و سيفه‌تی
تايبه‌ت به خۆيان هه‌يه كه ته‌نانه‌ت چۆنيه‌تيی
باس كردن و هێنانه‌وه‌ی سيفه‌ته‌كانيش فه‌لسه‌فه‌ی
تايبه‌ت به خۆيان هه‌يه.
سيفه‌ته‌كانی دنيای نادڵخوازانه‌ی شاعير
به‌نديخانه ـ كه‌له‌بچه ـ زام ـ زڕه‌زڕه‌ی زنجير
ـ زنجير ـ زێوه‌ری شاهانه ـ خوێن ـ حه‌لقه
حه‌لقه‌ی پێوه‌ن ـ دوژمن ـ ديل ـ لاڵ ـ كونجی
زيندان ـ قوڕ ـ گرتن ـ لێدان ـ كوشتن ـ تۆپ و
شه‌ستيرو كه‌له‌بچه ـ مردن ـ نۆكه‌ری ـ
سه‌ردانه‌واندن ـ نامه‌ردانه ـ له‌عنه‌ت بێگانه.
سيفه‌ته‌كانی دڵخوازانه‌ی شاعير
مه‌رهه‌م ـ بووكی ئازادی ـ پڵپڵه و له‌رزانه ـ
قوتابيخانه‌ـ بيری ئازادی ـ فراوانتر ـ هيوا ـ
ئازادی ـ شۆڕش ـ ڕزگار ـ ميلله‌ت ـ كرده‌وه‌ی
شێرانه ـ چه‌كی شۆڕشگێڕی ـ نووسين ـ بيروباوه‌ڕ ـ
ڕاپه‌ڕين، هه‌ڵمه‌ت ـ نه‌عره‌ته ـ قانيع
شاعير به‌زۆرتر باس كردن له دنيای نادڵخوازانه‌ی
خۆی (دنيای ژيانی شاعير) ئه‌وه‌مان پێ ده‌سه‌لمێنێ
كه له ڕاستيدا له دنيايه‌كی به‌نديخانه‌دا
ده‌ژی. له دينايه‌ك كه ده‌گه‌ڵ هه‌ر لێدانی
نه‌فه‌سێك، مه‌ترسی زڕه‌زڕه‌ی زنجير ده‌كرێ،
به‌ڵام به‌ره به‌ره كه هه‌نگاو به‌ناو
شيعره‌كه‌دا هه‌ڵده‌بڕی، دنيای دڵخوازی شاعير (كه
ره‌نگه به شێوه‌ی ناخوداگا بێت كه ئه‌گه‌ر
ئاواش بێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له بايه‌خی
شيعره‌كه، كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكو بايه‌خدارتری
ده‌كام. ) زياتر بوونی خۆی نيشان ده‌داو
جارده‌گه‌ڵ جار زايه‌ڵه‌ی به‌ره‌و دنيای
دڵخوازانه به‌رزتر ده‌بێته‌وه، كه هه‌ر به‌رز
بوونه‌وه‌ی ئه‌م زايه‌ڵه‌يه، ده‌ست له ناو
ده‌ستی لايه‌نی حيماسی شيعره‌كه، ڕه‌وتێكی
ڕاپه‌ڕين خوازانه به شيعره‌كه ده‌دا كه بێجگه
له مانه‌ش هه‌ر خودی وشه پيت و ئاهه‌نگی
شيعره‌كه‌ش خۆيان له‌ناو ڕه‌وتی ڕاپه‌ڕين
خوازانه‌دا ده‌بينێته‌وه. به‌ڵام كه شێوه‌يه‌كی
زۆر زه‌به‌ری و جادووگه‌رانه دوو به‌يتی ئاخری
شيعره‌كه لايه‌نی دنيای نادڵخوازانه‌ی شيعر تێدا
به‌دی ده‌كرێ كه دروست له تێدا چوونی ئه‌م
لايه‌نه‌دا ده‌ورده‌گێڕن. يا به قه‌ولی شاعير
هه‌ر خۆيان عاميلی ئازادين به هه‌مووی
ئه‌وانه‌وه من پێم وايه ئه‌م شيعره له‌ناو
خه‌رمانه‌يه‌كی جادووييدايه و هه‌ر كه‌س
تێبڕوانێ، جيلوه‌و چێژی تايبه‌تی پێ ده‌به‌خشێ.
كه ئه‌م جيلوه و چێژه تايبه‌تييانه
نابه‌سترێته‌وه به ده‌ورانێكی تايبه‌ت و دياری
كرا‌و، به‌ڵكو له هه‌ر كات و زه‌مانێكدا وه‌ڵامی
خۆی له‌ناو خۆي‌دا ده‌رده‌كێشێ و ده‌داته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م شيعره كه جادوو خه‌رمانه‌ی داوه،
وه‌ك ترۆپكی ئه‌م شيعرانه‌ی كه زايه‌ڵه‌ی
ڕاپه‌ڕين خوازانه‌يان تێدا به‌دی ده‌كرێ، سه‌ير
بكه‌ين، وه‌كو كانگايه‌كی تيشك وايه كه ده‌توانێ
تيشك به هه‌موويان ببه‌خشێ.
يا ئه‌وه‌ی كه وه‌ك كێوێكی سه‌ربه‌خۆ و
خۆڕاگروايه. ئه‌و شيعرانه (ترسه نۆكی، دوژمن،
قه‌ڵاچۆی دوژمن، كوشت وبڕ، شيوه‌نی ئاگراوی، چه‌كی
يه‌كيه‌تی، شۆڕشی سه‌ركه‌وتوو و. . ) كه له‌و
خانه‌يه‌دا جێگه‌ی تايبه‌تی خۆيان هه‌يه، وه‌ڵامی
ده‌نگی خۆيان له‌و شيعره وه‌رده‌گرنه‌وه. . ٭
تێبينی: بۆ پێشه‌كيی ئه‌م وتاره له وتاری
(ادبيات پرخاشگري) ، له نووسينی (حسينی
قربان‌پوراني) كه‌ڵك وه‌رگيراوه.
ئاماژه به شيعرێكی دوكتۆر عه‌بدوڵڵا په‌شێوه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|