|
شيعر كه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌بێته‌وه؟
محه‌مه‌د ته‌ره‌غه
به‌ر له‌وه‌ی به ناخی بابه‌ته كه‌دا رۆبچين،
بابزانين شيعر چييه؟ ره‌نگه له رواڵه‌ت دا
پرسيارێكی سواو كڵێشه‌يی بێت، به‌ڵام ئاخۆ
چونيه‌تی وڵام دانه‌وه به‌م پرسياره، له‌م سواوی
و گرژييه رزگاری ناكا؟
ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرا به‌سه‌ر تاريفه‌كانی شيعر
هه‌ر له هه‌وه‌ڵی ميژووی شيعری تا به ئێستا
بخشێنين، ره‌نگه بتوانين چوار چيوه‌يه‌كی وامان
بكه‌وێته ده‌ست كه سه‌ر له نوێ به شيعردا
بچينه‌وه و بزانين ئاخۆ شيعر ئه‌م شته‌يه كه
له چوار چيوه‌ی تاريف دا جێی ده‌بێته‌وه؟
ئه‌ره‌ستوو شيعر به
"كه‌لامی
خه‌ياڵی" باس لێ ئه‌كا. به‌ر له ئه‌ره‌ستووش،
ئيفلاتوون شاعيران له ناو كتێبی "كۆمار"ی خۆي‌دا
كه به "مه‌دينه‌ی فازيله"ی ناو ده‌برد، جێ
ناكاته‌وه، چوونكه پێی وايه شاعير كه‌سێكه له
مه‌نتيق راده‌كا. هه‌ر وه‌ها ئه‌و پێی وايه كه
شيعر گوتن نه ته‌نيا قازانجی بۆ كۆمه‌ڵگا نيه،
به‌ڵكوو زۆريش مه‌ترسی هێنه‌ره و شاعير له
ريگه‌ی شيعره‌وه گرژی و ئاڵۆزی خۆی به
خوێنه‌ره‌كانی ده‌دا و ده‌بێته هۆی بێ ياسايی و
هه‌رج و مه‌رج، پێك دێنن. دواتر ده‌بينين كه‌شيعر
له رووی خودی شيعره‌وه واتا له چوار چێوه‌يه‌كی
"كێشی عه‌رووزی" دا،
پێناسه‌ی ده‌كرێ كه شيعر ره‌نگ دانه‌وه‌يه‌ك له
سروشت وده‌ور و به‌ره‌و توخمی زاڵ له شيعری
عه‌رووزی دا توخمی ته‌وسيفه. (هه‌ڵبه‌ت به
روانينێكی گشتی يه‌وه) .
به‌ڵام بۆ هه‌وه‌لين جار،
به‌ريز، ی. ه. ئه‌لستێد (j.
h. Alasted)
شيعری به لايه‌نه‌كانی فه‌لسه‌فيه‌وه لكاند.
هه‌روه‌ها وه‌ك زانستێك سه‌يری شيعری كرد كه
ده‌گه‌ڵ زمان سه‌روكاری هه‌يه. هه‌تا ئه‌وه‌ی كه
له سه‌ده‌ی بيسته‌م و له سه‌ر ده‌ستی
فۆرماليسته‌كانی رووس ئه‌مه زياتر گه‌شه‌ی كرد و
شيعريان به‌كاردانه‌وه له زمان دا
وه‌سف
كرد‌و
ده‌گه‌ڵ زمانی ئاسايی و پڕاتيكی جيايان كرده‌وه.
ئه‌م تاريف و بۆچوونانه‌ی كه تا به ئێستا له
شيعر كراون و بوون، له لايه‌كه‌وه ده‌توانين
وه‌ك تاريف و بۆچوون له‌سه‌ر شيعر وه‌ريان گرين،
بۆچی؟ چوونكه تا به ئێستا ئه‌و شيعرانه‌ی
ده‌يانخوێنينه‌وه، به شيعريان ده‌زانين تام و
چێژی شيعريان لێ ده‌گرين. به‌ڵام له لايه‌كی
تريشه‌وه هيچ كام له‌و تاريفانه وه‌ك ماننيفستی
شيعر، هيچ كه سه‌يريان ناكه‌ين،
به‌ڵكوو به تاريفێكی ناته‌واويشيان ده‌زانيين.
چوونكه ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌م تاريفانه به شيعردا
بێنه‌وه، ده‌بينيين له هه‌ر سه‌رده‌مانێك دا
توخمێكی شيعری زۆرتر ده‌ور ده‌گێری. بۆ نموونه
ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ئه‌ره‌ستوو، به شيعردا
بچينه‌وه، له‌لای ئه‌و شيعر ئه‌و شته‌يه كه
توخمی زاڵ، توخمی توسيفه. له شيعری سه‌ده‌ی
بيسته‌مييش دا و به تايبه‌ت فۆرماڵيسته‌كان
ده‌بينين كه زمانی شيعری وه‌ك توخمی زاڵ و
سه‌ره‌كی ده‌ور ده‌گيرێ.
ئه‌مه له حالێكدايه كه هه‌ر به ته‌نيا
به‌رجه‌سته بوونی لايه‌نێك له شيعردا يا زاڵ
بوونی توخمێك، شيعرێكی هه‌رمان ناخوڵقێنێ.
به‌تايبه‌ت له زه‌مانه‌ی ئه‌مرۆ كه بيرو بۆچوون
و دڵه‌راوكێی ئينسانی ئه‌مرۆيی زۆر هه‌راوتر و
به‌رينتر له‌وه‌يه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه كه
شيعر ئه‌مرۆكه هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندووه.
تۆ هه‌رچه‌ند به ناخی شيعردا رۆبچی، ديسان پێت
وايه شيعر له‌وه هه‌راوتره كه بتوانی له
چوارچێوه‌يه‌كی تاريفدا بيبه‌ستيه‌وه. هۆيه‌كه‌شی
ئه‌مه‌يه كه ئه‌مرۆ كه هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی
ناخی ئينسانی له پێك‌هێنان و سازدانی به‌رهه‌مێكی
ئه‌ده‌بی ده‌ور ده‌گێڕن، كه وابوو ئێمه له‌گه‌ڵ
شتێكی ئه‌وپه‌ڕی و بێ‌سنووری رووبه‌ڕووين، شتێك
كه تێكه‌ڵ به ئه‌م ره‌هه‌نده ناخيانه له
شيعردا خۆيان ده‌بيننه‌وه،كه‌وابوو شيعر له
ره‌هه‌نده ناخيه‌كانيش به‌رينتر و هه‌راوتره،
هه‌ربۆيه ناكرێ تاريفێكی دياری كرا‌و له شيعر
بخه‌ينه ده‌ر. شيعر كه ده‌گه‌ڵ ته‌واوی ئازای
ئێمه و ده‌گه‌ڵ سات ساتی ژيانی ئێمه تێكه‌ڵه.
يا به قه‌ولی پۆل والری: «له نێوان ده‌نگ و بير
و رادا، له نێوان راو ده‌نگ دا، له نێوان ديار و
ناديار دا، ئاوه‌نگی شيعری له گه‌ڕيان دايه» .
ره‌نگه بۆ هه‌موومان ئه‌وه هاتبێ‌ته پێش، كاتێ
فيلمێكی سينه‌مايی ده‌بينين، له ناكاو
ديمه‌نێكيان زۆر به دڵ بێت. هه‌ر زووو په‌نا
ده‌سته‌كه‌ی خۆمان ئاگادار ده‌كه‌ينه‌وه وپێی
ده‌ڵێن به راستی ديمه‌نێكی شاعێرانه‌يه. يا
ره‌نگه زۆر به به نه‌قاشييه‌كی شاعێرانه‌يه.
ته‌نانه‌ت ئه‌م هه‌ستمان ده‌رحه‌ق به سروشتيش
هه‌يه. من پێم وايه هه‌مووی ئه‌وانه به جۆرێك
تووانيويانه ده‌گه‌ڵ ئێمه پێوه‌نديه‌كی ده‌رونی
بگرن و هه‌ستی ئێمه بنوێنن و بمانخه‌نه ژێر
كاريگه‌ری خۆيانه‌وه.
په‌ندێكی هێندی هه‌يه كه ده‌ڵێ: «ئاخ شاعير باسی
بارانه مه‌كه، بارانه ببارێنه» مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌يه كه هه‌رچه‌ند به ده‌وری شيعردا بين
به نيازی ئه‌وه‌ی كه شيعر فۆرموله بكه‌ين،
وه‌شوێن كارێكی بێ ئاكام كه‌وتوين. ره‌نگه
باش‌ترين رێ چاره‌سه‌ر هه‌ر خودی شيعره‌كه بێت.
ئه‌مه شيعره‌كه‌يه كه به قه‌را خوێنه‌ری خۆی
تاريف له ناو خۆي‌دا جێ ده‌كاته‌وه. كه‌وابوو
وه‌ك چۆن «ئاگووستين» له‌مه‌ڕ زه‌مان گوتی: «من
ده‌زانم زه‌مان چی يه، به‌ڵام كاتێ لێم ده‌پرسن،
نازانم وڵام بده‌مه‌وه كه چييه.» شيعريش هه‌ر
رێك، شتێكی ئاوايه.
ره‌نگه بۆ ئێمه هاتبێ‌ته پێش كه‌كاتێ ديمه‌نێكی
جوان يا به گشتی ديمه‌نێكی نائاسايی ده‌بينين،
ئه‌گه‌ر هه‌ر هيچ نه‌بێ، بۆ ماوه‌يه‌كی كه‌م له
حاڵه‌تی ئاسايی خۆمان لا ده‌ده‌ين، ته‌نانه‌ت جاری
وايه شێوازی قسه‌كرن و هه‌ڵس و كه‌وتيشمان
ده‌گۆڕدرێ. كه وايه ده‌كرێ، بڵێن هه‌موومان به
جۆرێ هه‌ستی شيعر گوتن و شيعر نووسينمان تێدا
هه‌يه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م هه‌ست تێدا بوونه به
تاقی ته‌نی به‌س نيه. «پۆل والێري» له‌م
پێوه‌نديه‌دا قسه‌يه‌كی جوانی هه‌يه ده‌ڵێ:
«وه‌ك ئه‌وه وايه له خه‌ودا خه‌ون به زێڕ و
گه‌وهه‌ره‌وه ببينين، كاتێ هه‌ڵده‌ستين هيچ شتێك
له ده‌ور و به‌ری خۆمان نابينين و هه‌راسان له
ده‌ور و به‌ری خۆمان ده‌ڕوانين».
كه‌وابوو ئه‌م هه‌سته ده‌بێ په‌روه‌رده بكرێ و
ره‌هه‌نده سه‌ره‌كيه كانی بدۆزرێته‌وه.
هه‌روه‌ك چۆن بۆ به‌ردی باش و به نرخی وه‌ك
ئه‌ڵماس و ياقووت و... ده‌بێ به ناخی زه‌وی دا رۆ
بچی، هه‌تا بياندۆزيته‌وه. ئێمه‌ش ده‌رهه‌ق شيعر
وه‌ها ئه‌ركێكمان له سه‌ر شانه و ده‌بێ به‌ناخی
ده‌روونمان رۆبچين.
دوای رۆچوون به ناخی خۆمان دا، من پێم وايه
شيعرێك كه بيهه‌وێ بژی و رێگه‌ی خۆی جيا
كاته‌وه، سێ رێگه‌ی سه‌ره‌كی له پێش دايه:
1ـ ئاهه‌نگێكی سه‌ربه‌خۆ و تايبه‌تی هه‌بێ.
له راستيدا ئه‌مه ئاهه‌نگی شيعره كه خوێنه‌ری
خۆی ده‌ست نيشان ده‌كا و به‌ره‌و خۆی ده‌يكێشێ.
«هۆراس» شاعيری رۆمی ده‌ڵێ: «يه‌كێك له
ئه‌ركه‌كانی شاعير هه‌ڵبژاردنی ئاهه‌نگێكی ره‌وان
بۆ بابه‌تی شيعره‌كه‌يه‌تی. هه‌روه‌ها له
سوننه‌تی يۆنانيش دا شيعر و ئاواز پێوه‌نديه‌كی
ده‌روونييان هه‌يه.
"«ميكائيل سۆرب"يش قسه‌يه‌كی هه‌يه كه ئه‌م
بابه‌تی ئێمه ده‌گرێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ: شاعيرانی
زوو گۆرانی بێژ بوون و گۆرانی بێژانيش شاعير بوون.
ئه‌وان ئاهه‌نگێكی ره‌وانيان هه‌ڵده‌بژارد. هه‌ر
ئه‌م ئاهه‌نگه ره‌وانه ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه
خه‌ڵكی له‌به‌ری بكه‌ن و ده‌م به ده‌م بگه‌ڕێ.
ئه‌م وته‌يه‌ی «ميكائيل سۆرب» به‌يته‌كانی
خۆمانمان وه‌بير دێنێته‌وه. به‌يته‌كانی خۆشمان
به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاهه‌نگی ره‌وان و خۆشيان
بوو، خه‌ڵكی له به‌ريان ده‌كردن. ده‌م به ده‌م
ده‌گه‌ڕان.
2ـ زمانێكی تايبه‌ت و سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ.
ئه‌مه گرينگه كه شيعرێك بتوانێ له نێو
ره‌هه‌نده‌كانی زمانی شيعری دا، زمانی خۆی
بدۆزێته‌وه‌و ته‌نيا به‌و زمانه بناسرێته‌وه. بۆ
نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی هۆگری شيعر هيچ كات شيعری
كاك «شێركۆ بێكه‌س»ی نه خوێندبێته‌وه و
نه‌يبيستبێ، هه‌ركات بيخوێنێته‌وه و هه‌ر زوو
هه‌ست به‌وه ده‌كا كه له گه‌ڵ ئه‌و شێعرانه‌ی
تا به ئێستا خوێندوونيه‌وه، جياوازی هه‌يه.
كه‌وا بوو ئه‌مه زمانی ئه‌و شێعره‌يه‌كه
خوێنه‌ره‌كه‌ی ئاگا ده‌كاته وه‌ك تا به ئێستا
شتێكی له‌و مايه‌يه دا نه‌بيستووه.
3ـ وشه مۆركی تايبه‌تی خۆی هه‌بێ.
ئه‌مه راسته كه له رواڵه‌ت دا، وشه (بۆ
نموونه وشه‌ی پووڵ) هه‌ر مانا يه‌كی هه‌يه و به
بيستنی هه‌ر زوو وه‌بير پووڵ ده‌كه‌وينه‌وه.
به‌ڵكوو مۆركی ئه‌ساسی
ئه‌م وشه‌يه ده‌گه‌رێته‌وه به سه‌ر شێعره‌كه
دا، «ئێمه زۆر جار ئه‌رك و رێ و شوێنی وشه‌مان
له‌بير ده‌چێته‌وه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه كه له
بيرمان ده‌چێته‌وه كه پووڵ قاقه‌زێكی پيسه و
زۆر ده‌ستی كردوون. به‌ڵام ئێمه به روانينێكی تر
له پووڵ ده‌ڕوانين. وشه هه‌ر وه‌تر، چوونكه
ده‌چێته ده‌می هه‌موو كه‌سه‌وه» كه‌وا بوو ده‌بێ
زۆر به پارێزه‌وه كه‌ڵكی لێ وه‌رگرين كه
ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌ركی شاعير كه چۆن
مۆركی خۆی لێ بدا.
هه‌ر شيعرێك له هه‌وه‌ڵين قۆناخی دا، توانی ئه‌م
سێ ئه‌ركه به رێوه به‌رێ، به دڵنياييه‌وه،
ئاسۆيه‌كی گه‌ش، چاوه ڕوانی ده‌كا، گه‌يشتن به‌م
ئاسۆيه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌ركی شيعره‌كه،
تا بتوانێ لانی كه‌م له‌م ئاسۆيه‌ش نيزيك بێته‌وه
هه‌روا ئه‌م ئاسۆيه‌ی لێ ديار بێت.
يه‌كم: شت هه‌ر خودی شيعره‌كه‌يه. ئه‌مه روونه
كه ده‌بێ شيعره‌كه ئه‌م لايه‌نه شيعريه‌ی تێدا
بێت كه له هه‌وه‌ڵين هه‌نگاو‌دا بتوانێ
پێوه‌ندێكی پته‌و ده‌گه‌ڵ خوێنه‌ر پێك بێنێ
هه‌ڵبه‌ت به‌و تێبينيه‌وه كه لێره‌دا روومان له
شيعری سادق و خوێنه‌ری سادقه.
ئه‌و ده‌مه ئيتر شيعره‌كه له گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێك
روو به روويه و ئه‌م ئه‌ركه‌شی هه‌يه كه ده‌بێ
گشتی ببێته‌وه. كه بۆ بڕينی ئه‌م قۆناخه هه‌ر
سێ كوچكه‌ی «شاعير، شێعر و خوێنه‌ر» ، ده‌وری
تايبه‌تی خۆيان هه‌يه. ده‌وری شاعير پێك هێنانی
ئه‌م ره‌هه‌نده شێعريانه‌يه.
له ئاكام‌دا شيعره‌كه هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌م
ره‌هه‌ندانه‌وه له گه‌ڵ خوێنه‌ره‌كه‌ی پێوه‌ندی
ده‌گرێ. ده‌توانم بڵێم شاعير له حه‌ولی پێك
هێنانی هێڵی پێوه‌ندی شێعر له گه‌ڵ خوێنه‌ره.
ئه‌ويش نه‌به حوزووری خۆی، به‌ڵکوو
به پێك هێنانی ئه‌و كه‌ش و هه‌وايه كه له
شيعره‌كه‌دا سازی ده‌كا. واته ئه‌مه هه‌ستێكه
كه له بنه‌ڕه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌ركی
شاعير كه بتوانێ گيان وه‌به‌ر ئه‌و هه‌سته بێنێ
و له رێگه‌ی شيعره‌كه‌يه‌وه، له خوێنه‌رانی دا
بيبزوێنێ. ئه‌و ده‌مه كه خوێنه‌رانی ئه‌و شيعره
ته‌واو باوه‌ڕی پێ دێنن و هه‌ست و داخوازی خۆيان
له‌و شيعره‌دا ده‌بيننه‌وه.
دووهه‌م: ره‌خنه‌گر و لێكۆڵه‌ری به‌رهه‌مێكی
ئه‌ده‌بی رۆڵی گرينگ له جه‌ماوه‌ری بوونه‌وه‌ی‌دا
ده‌گێڕن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه نه به‌و مانايه كه
ره‌خنه‌گر ببێته پردی نێوان شيعر و خوێنه‌ر،
به‌ڵكوو وه‌ك خوێنه‌رێكی به توانا و ورد بين، زۆر
جار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لايه‌نه نادياره‌كانی
به‌رهه‌مه‌كه وه ده‌ر ده‌خا، ده‌بێته چه‌خماخه
لێده‌ری خوێنه‌ريش بۆ دۆزينه‌وه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی
تری شيعره‌كه. ره‌نگه به هێنانه‌وه‌ی
نمونه‌يه‌ك جوان‌تر مه‌به‌ستی خۆم روون
بكه‌مه‌وه. كاتێ وتاره به نرخه‌كه‌ی به‌ڕێز كاك
«ره‌هبه‌ر مه‌حموودزاده» له مه‌ڕ
به‌يته‌كانه‌وه له «رامان» دا خوێنده‌وه،
چه‌خماخه لێده‌ری لايه‌نێكی‌تر له به‌يته‌كان بۆ
من بوو. ئه‌ويش ئه‌وه بوو كه من له
روانگه‌يه‌كی تره‌وه، واته له روانگه‌ی راڤه‌ی
هێرمنوتيكی‌يه‌وه، بۆ به‌يته‌كان بچم. هه‌ر له‌و
به‌ستێنه‌دا به‌ڕێز گ. بن ده‌ڵێ:
«شێعری نوێ ده‌سكه‌وتێكی هونه‌ری‌يه. وه‌ها
شێعرێك له گه‌ڵ بۆچوون و لێ ورد بوونه‌وه،
پێوه‌ری ره‌خنه و بۆچوونی هونه‌ری تێكه‌ڵاوه» .
سێهه‌م: ئه‌و خوێنه‌ر و جه‌ماوه‌ره‌يه كه
شێعره‌كه له ناوی دايه، ده‌وری تايبه‌تی خۆی
هه‌يه. ئه‌مرۆكه لايه‌نێكی هه‌راو و به‌رچاو كه
به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی جه‌ماوه‌ری نابێته‌وه،
ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌م فه‌زايه‌ی كه به سه‌ر
جه‌ماوه‌ر دا زاڵه. ئه‌م فه‌زايه‌ی كه هه‌موو
گيرو گرفت و دڵه راوكێی خۆی بۆ لای ئابووری دا
شكاندۆته‌وه. هه‌ر لێره‌دايه كه ئه‌ركی
ئه‌ده‌بيات گرينگ تر ده‌بێته‌وه، كه ئه‌م فه‌زا
زاڵه به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا لانی‌كه‌م، لاواز بكات،
به‌ڵام ئه‌وه هه‌ستی خوێندنه‌وه و كاردانه‌وه
له خوێنه‌ر دايه كه به گشتی ده‌توانێ ئه‌م
فه‌زايه بشكێنێ و له ئاكام دا شێعر له ناوی‌دا
جه‌ماوه‌ری ببێته‌وه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|